Tuesday 31 July 2012

وڵامێک بۆ کاک لوقمانی عەبدوڵا پوور ئەندامی حیزبی "با"

29 May 2012
برایم جەهانگیری
لە تازەترین نوسینی ئەو گروپە عەجایب و سەیر و سەمەرەی دنیای سیاسەت و حیزبایەتی، بە ناو روونکردنەوەیەکە کە کاک لوقمان عەبدوڵا پوور بە ناوی ئەندامی حیزب (حدک) نوسیوێتی. سەیر لەمە دایە ئەو برادەرە ساڵیکە لە کانادایە و بە قسەی خۆی کە رەنگە راستیش بێ قسەی دەگەڵ من کردووە، تەواوی دەلیلی حیزبی بوونەکەی ئەو برادەرە ئەوەندەیە کە:
"هەر بۆ ئەوەی کە ناراست بوونی ئیدیعاکەی کاک برایم سابیت بکەم من ڵیرەوە رادەگەیەنم کە من لوقمانی عبدوڵاپوور کە زیاتر لە 14 ساڵە ئەندامی حیزبی دێموکراتم زۆربەی هەرە زۆری هارێیان دەمناسن و دەشزانن کە من کێم، تەنانەت لە ئاخر کۆنفرانسی کۆنگرەی ١٥ حیزب لە وڵاتێکی دی بەشدار بوومە کە کاک برایم دیتوانی زەحمەت وەبەر خۆی بداو بیپرسیبا، بەڵام ئەوەی جێگای سەر سورمانە ئەوەیە کە من ساڵێک لەوە پێش هاتوومەتە وڵاتی کانادا و یەکەم کەس کە قسەم لەگەڵ کردووەو راهنماییم لێوەرگرتووە خودی ئەو بەرێزە واتا کاک برایم جهانگیری بووە کە ئێستا ئاوا بە راشکاوی ئینکاری وجودی من دەکا."
کاک لوقمان وادیارە 15 ساڵە ئەندامی حیزبە بەڵام هێشتا فێر نەبووە کە حیزبی بوون و ئەندام بوون مەرجی تایبەت بە خۆی هەیە، نەک هەر کەس لە وڵاتێکی ئوروپایی را چوو بۆ شوێنێکی دیکە چ بە سەفەر چ بە یەکجاری، ئەگەر پێوەندی تەشکیلاتی نەبێ و مەرجەکانی ئەندامی حیزب بە جێ نەگەیەنێ ناتوانێ ئیدیعای ئەندام بوون بکات. من لێرە لە کاک لوقمان دەپرسم هەموو قسەکەی بەرێزتان راست، بەڵام کاک لوقمان ئایا لە ماوەی ئەم یەکساڵە دا کار و باری حیزبیت چ بووە؟ پیوەندی تەشکیلاتیت بە کێ و بە کام ئۆرگانی حیزبی لەو وڵاتە بووە؟ ئێمە لە کانادا 6 کۆمیتەمان هەیە؛ کۆمیتەی لەندەن، کۆمیتەی ئۆتاوا، کۆمیتەی وانکۆڤیر و کۆمیتەی تۆرۆنتۆ. پاشان دوو کۆمیتەی باڵاشمان هەیە وەک کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادا و کۆمیتەی رۆژئاوای کانادا، جگە لەوانە کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتیش هەیە کە سەرپەرستیی کۆمیتەکانی حیزب دەکات، ئایا ئێوە پێوەندی تەشکیلاتیتان بە کام کۆمیتەوە هەیە؟ ئایا مانگانەی ئەندامەتیت داوە بە کێ؟ بە کام کۆمیتەی حیزب؟ لە ماوەی ئەو یەکساڵە دا لە کام کار و چالاکی وڵاتی کانادا بەشداریت کردووە تا ئێمە بزانین کە بەڕیزتان لێرە ئەندامی حیزبن؟ ئەگەر نا، ئەی چۆنە لەپڕێکەوە زهورتان کرد و بوون بە ئەندامی حیزب لە کانادا و پشتیوانی گروپی هەڵوێست؟ تکایە بۆ بەرچاو روونی ئەو "کۆمەڵانی خەڵک"ەی رووت تێکردوون وڵامی ئەو پرسیارانە بدەوە.
جگە لەمە خۆ هەر جەنابتان نین، ئەدی 6 کەسەکەی دیکە چی؟ ئەوان کێن و لە کوێڕا هاتوون و لە کوێ کار دەکەن و چۆناوچۆن حیزبین؟ خۆ ئەگەر دەڵێی حەقی ئەندامەتیم لە شوێنی خۆی داوە ئەوە دەتوانی وەک ئەندامی حیزب سەر بە ئۆرگانی ئەو شوێنە خۆت بناسێنی دەنا ئێمە خۆ عیلمی غەیبمان نییە بزانین جەنابت بەو جۆرەی باسی دەکەی ئەندامی حیزبی!
لە باسی پێوەندی گرتن بە منەوە، من نە ئینکاری دەکەم و نە ئینکاری وجوودی تۆم کردووە، رۆژێ رەنگە زیاتر لە 10 کەس بۆ کار و باری شەخسی و سیاسیی پیوەندی بە منەوە بکەن، خۆ قەرار نییە هەر کەس دوو قسەی لە گەڵ من کرد، ببێتە ئەندامی حیزب. پاشان من ئەو هەمووە پێوەندییە چۆن لەبەر کەم ئەگەر پیوەندیەکان درێژەیان نەبێ؟ من لەو نووسراوەیە دا کوتوومە ئەو کەسانە وەک ئەندامی حدک لە کانادا وجودیان نییە. لێڕەشدا هێج ناراستییەکی تێدا نییە، ئەگەرچی ناحەقت ناگرم لە دوای لەتبوون و بە هۆی ئەو دەستە و دەستە بەندییەی ماڵێ حیزبی خەراپ کرد حیزبایەتی بۆتە دوکان و سوپەرمارکێت و وەک هەلۆکێنی منداڵانی ڵیهاتوە، " ئەتۆ ناگەی ئەمن خۆش دەگەم"! بۆ قواستنەوەی ئەندامێکی یەکتری هەموو پرنسیبەکانی حیزبی و تەشکیلاتی لە هەردووک لا خەوشدار دەکرێن.
کاک لوقمان بەوەندەش قەناعەت ناهێنێ و لە درێژەی روونکردنەوەکەی دا ئامانجی یەکەمی گروپەکە دوبارە دەکاتەوە کە ئەمیش لەم چەند رستەیە دا خۆ دەنوێنێ:
"دیار کۆمەڵگای ئێمە گێشتۆتە ئەو ئاستە بەرزە لە بواری فکری و سیاسیەوە کە ماهیەتی ئەم بەشە لە حیزب کە بۆ مەنافعی شەخسی و گروهی کە هیچ شتێک جیا لە بەرژەوەندی خۆیان بۆیان موهیم نیە و هەموو بنەماکانی نەتەوەی و بەرژەوەندی گشتی فیدای مەرامەکانیان دەکەن، باش بناسن و نەکەونەوە داوی ئەم چەواشەکاریانە کە شەش سال لەوە پێشیش بەم مێتۆدە حیزبیان لەت کرد. بەڵام بە دوای لەتبوونی حیزب هەرچەندە لە ماوەیەکی کورتدا بە هۆی هەندێک بابەتی پێوەندیدار بە گۆرانکاری و جیاوازی ئەم حیزبە لەگەڵ لایەنی بەرامبەر توانیان کۆمەڵێک خەڵک بە دەوری خۆیاندا کۆبکەنەوە، بەڵام ئەوەی راستی بێ هەر لەسەرتاوە ئەو گومانە لای زۆرێک لە ئەندامان و بە شوێنداچوانی "حدک" ەوە دروست ببو کە بەم شێوە ئەقلیەتە سونەتی و کلاسیکە ناتواندرێ هیچ ئومیدێک بە گۆرانکاری و پیادەکردنی ئەو تەرحانەی کە مەترەح کرابوون، بە دی بکرێ. لەم راستایەدا دوای ئەو شکەستە گەورەیەی لایەنی "حدک" لە ماوەی ئەو شەش سالەدا لە پیادەکردنی ئەو وەعدەو بەڵینیانەی بە ئەندامان و خەڵکی کوردستانیان دابوو، جارێکی دیکە بەم هێرش و ئینکار کردنانە ئەوەندی دیکە خۆی بێ ئعتیبار کردوو روی راستەقینەی خۆی لە جاران زیاتر بە شیوەیەک روون و بە بێ دەمامک بۆ خەلکی کوردستان ئاشکرا کرد".
باشە کام ئەندامی حیزب ئەوە شێوازی قسە کردنێتی؟ ئایا ئەندامی حیزب ئاوا لەسەر حیزبەکەی دەدوێ؟ کاک لوقمان، کاکی برا باوەڕکە لێتان تێکجووە، حیزبەکەشتان لێی تێکچووە، دەنا ئیوە بۆچی ئەندامی حیزبن؟ ئەندامی حیزب دیفاع لە سیاسەتەکانی حیزب دەکات، رەخنەی لیدەگرێ بەڵام بۆ خۆشخزمەتی و چەپڵەی کەس یان کەسانێک بوختان بە حیزبەکەی ناکات، نەک جەنابت لە روانگەی منەوە و ئەوەندەی من لە حیزبایەتی حاڵی بم ئیوە هیچ کامتان باوەڕتان بەحیزب نەماوە، بۆ لە خۆڕا خۆتان ماندوو دەکەن؟ ئێستا وەدوای چی کەوتوون ئایندە دەریدەخات، هەرچەند ئێوە لە بنی کوولەکەتان داوە بەڵام ئەو لێبراڵییە تەشکیلاتییەی حدک وای کردووە کە تۆ پێت وابێ :
"قەرار نیە کە کەسێک کە ئەندامی حیزبە و لە شوێنێکی دیکەرا هات ئەگەر خۆی بە جەنابی یا برادەرانی دیکە مەعرەفی نەکرد ئەوە لە ئەندامەتی دەشۆرێتەوە، نا بەرێز وا باشترە بچی جارێکی دیکە بەرنامەی حیزب بخوێنیەوە باش بزانی تا ئەندام خۆی ئیستیفا نەدا هەر ئەندامی ئەو حیزبەیە"
ئەو پێناسەیەی ئەندام بوونت لە کوێڕا هێناوە مەگەر هەر خۆت بزانی، ئەوە فەسڵی سێهەم لە مادەی7 ی پێرەوی ناوخۆی حیزبت لە خوارەوە وەک خۆی بۆ دەنووسمەوە، ئەی ئەندامی 14 ساڵەی حیزب بۆ ذەرفەتی ئەوەندەت نەداوە بە خۆت لانی کەم ئەو چەند دێرە بخوێنییەوە تا هەم ماف و هەمیش ئەرکەکانت وەک ئەندامی حیزب بناسی و جا دوایە ئەساسنامە و ئەندامەتیت بە روخی خەڵکد ا بکێشی:
فەسڵی سێهەم ، ئەرک و مافەکانی ئەندام، مادەی 7
ئەرکی ئەندامی حیزبە کە
1- بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی حیزب کە لە بەرنامە دا هاتوون تێبکۆشێ
2- بۆ پاراستنی یەکیەتی سیاسیی و تەشکیلاتی حیزب هەوڵ بدا
3- بە پێی پەیرەوی نێوخۆ پەیرەوی دیسیپلینی حیزبی بێ
4- لە یەکێک لە ئورگانەکانی حیزبیدا بەشدار بێ و لە کۆبوونەوە پێوەندیدارەکانیدا بەشدار بێ
5- نهێنییەکانی حیزب بپارێزێ
6- پلەی زانیاری خۆی بەرێتە سەرێ
7- سیاسەتی حیزب بەرێتە نێو کۆمەڵانی خەڵک و پێوەندی لە گەڵ ئەوان بە هێز بکاو لە بیر و ڕا و ئەزموونی ئەوان کەڵک وەرگرێ
8- هەقی ئەندامەتی بدات
وتەی ئاخر:
حیزب لە هەموو دنیا دا بە کۆمەڵێک خەڵکی هاوبیر و ڕا دەڵین کە لە دەوری بەرنامەیەکی هاوبەشی لە پێشدا لەسەری رێک کەوتوو لە دەوری یەک کۆ دەبنەوە، هەر کەس دەبێتە ئەندامی هەر حیزبێک ئەو شتە زۆر باش دەزانێ کە ئەو حیزبە دیسیپلین و چوارچێوەیەکی تەشکیلاتی تاییەبتی خۆی هەیە کە ناکرێ لەو چوارچیوەیە لا بدەی، کە لات دا سزا دەدرێی، خەراپی یان چاکی ئەو بڕگەیە مەبەستی من نییە ، بەڵکوو تەنیا بۆ روون بوونەوەی ئەو کەسانەی کە حیزب و سوپەرمارکێتیان لێ تێکچووە ئەو چەند دێڕەم لە پێناسەی حزب دا نووسی، هەلسو کەوتی ئەو برادەرانە ئەگەر لە نێو حیزبی دێمۆکراتی ئەمریکاش بێ بێ سزا نامێنێتەوە. بەداخەوە هەم حیزبەکانی کوردستان وهەمیش ئەندامەکانیان هێندە خەراپ لە حیزبایەتی حاڵی بوون پێیان وایە هەرچی ئەوان دەیکەن و دەێڵێن مافی خۆیانە و کەس ناتوانێ پێیان بلی پشتی چاوت برۆیە! دەنا ئەودەم ئازادی بیر و ڕا خەوشدار دەبێ؟! ئەو جۆرە کەسانە بە راستی لە کلکی را هەوساریان کردووە وبەداخەوە حیزبەکانیش بە هەمان شێوە، یان دیکتاتۆڕیەت باڵیان بەسەر دا دەکیشێ یان هێندە لێبڕاڵیەت دەکار دەکەن کە دەبێتە بەڕەڵاییەک لە ناو تەشکیلاتی حیزبەکە دا ئەو سەری ناپەیدا. بە هیوایەی لانی کەم بۆ خۆ نواندن و بەرنامەی تاکە کەسی هیچ کەس هیچ حیزبێک نەکاتە قوربانی، ئەگەرچی لە وەها حاڵەتێکدا تەنیا هەر ئەو کەسانە زەرەرمەندی سەرەکین تەجرەبەش ئەوەی نیشانداوە.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
رێبین|2 Jun 2012 - 09:21
کاک برایم، سڵاو
دەست خۆش بۆ روونکردنەوەکەتان. من ئەندامێکی تەشکیلاتی حدک لە رۆژهەڵاتی کانادام. بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە ئەو کەسە (کاک لوقمان عەبدوڵڵاپوور) تا ئێستا - 2012-06-02 هیچ پێوەندییەکی تەشکیلاتی بە کومیتەکانی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا-وە نە بووە و تەنانەت نێویشی نەبیسراوە. جا بۆ خۆی چۆن خۆی دەناسێنێ ئەوە پێوەندی بە خۆیەوە هەیە نە بە تەشکیلاتی حدک لە رۆژهەڵاتی کاناداوە.
yosef|31 May 2012 - 22:31
ده‌ست خۆش کاک برایم قورت پێوه‌دا
رئووف|31 May 2012 - 17:54
سپاس و دەست خۆش کاک برایم نووسین دەبێ :
1- نەزاکەت و ئەخالاق
2- دەلیل و بورهان
3- نێورروکی بە هێزی هەبێ
نووسینی بەرێز کاک برایم وەک هەمێشە هەمووی ئەو خالانەی تیدایە براستی دەست خۆش.
کاک لۆقمان و براکەی وتە بێژەکەی دەرەوەی والاتی هەلویست وەدوی کلاوی خوارکەوتوون و دانیشن لە مالە خۆیان و زیاتر خۆیان ناحەز نەکەن زۆر بە قازانجیان دەبێ.
jafar moghaddam|31 May 2012 - 13:41
dastkanat xosh kak ebrham zora bashat joba dawatawah .
ئه حمه د میرزایی|30 May 2012 - 05:42
کاک برایم گێان ده سته کانت خۆ ش بێت به لام کاکه گێان من پێم وایه شه خسیاتی به رێزتان زۆر له وه گه وره تره که وه لام ئه م جۆره که سانه به دیته وه
دووبار ه ده سته کانت خۆش بێت
رۆژهەلات سنە|29 May 2012 - 17:04
تا حیزب کادری وەک کا ابراهیم هەبی وئاوا بە مەنتق و بەاسول ولام بداتەوە هەلوێست شکستی دێنی و شکستی هیناوە، ئەمن هەردوک مقالەم خویندەوە فەرقەکان لە زەمین تا اسمانن، افەرین کاک ابراهیم . هەر بژی.
ramyar|29 May 2012 - 15:17
و کاک ابراهیم این را هم بنویسم خیلی ها به خاطر کرد بودن اعدام شدند یا جانشان را از دست دادن و همینطور زندان شکنجه دربدر اواره وبی خانمان و دچار توطئه پیلانهاشدند.
عزیز
حزب دمکرات کردستان حربیست ملی و نماینده ملت کرد و برای به دست اوردن حقوق کرد درست شده است پس مال تمام کرد است و عضو بودن یا نبودن تاثیر چندان ندارد شرط اول اخر کرد بودن است نا چیز دیگر!
موفق باشی
ramyar|29 May 2012 - 14:35
کاک ابراهیم عزیز من به خوبی کاک تقمان را درک میکنم چون هرکس که خودرا عضو حزب میداند و مقیم خارج میشود اولها فکر میکند که باید در همه مراسمهای حزبی که در خارج از کشور یا حدااقل در کشور اقامت او گرفته میشود دعوت به عمل اید یا از او در مورد جلسات حزبی نظر خواهی شود و یا اگاه کردن او از مسائل دیگر و اگر هم انطور نشود که او میخواهد اینبار شروع به انتقاد گرفتن از حزب میکند و ثابقه عضویت خود در حرب را به رخ دیگران میکشد.
فەرهاد|29 May 2012 - 12:18
کاک لوقمانی بەرێز زۆرم لا سەیر بوو کە جەنابیشتان دەتوانن بیروبۆچوونەکانتان ئاوا بێنە سەر کاغەز - ئێوە وای بخوێنەوە- بەڵام لانی کەم بۆ ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئێوە دەناسن‌و ئاگاداری رادەی ئێگەیشتووی ئێوەن ئاشکرایە کە پێنووسەکە هی ئێوە نیەو هی وتەبێژەکەی دەرەوەیە!
بە هەر حاڵ بەرێز ئێوە کە بێجگە لە کۆنفرانسی کۆمیتەی نۆروێژ بۆ کۆنگرەی پازدەهەم - ئەویش بۆ دەنگدان بە وتەبێژەکەی دەرەوە- لە هیچ کۆڕو کۆبوونەوەیەکی کە تا ئەو کات کە لە نۆروێژ بوون بەشداریتان نەکردوەو هەروەها تەنانەت بەشداریکردنتان لە کۆنفرانسەکەش دا بۆ مەبەستی تایبەتی بوو، پێم ناڵێی ئێوەی ئەندامی حیزب چۆن بۆ ئیسباتی ئیدیعاکەتان پەنا دەبەنە بەر فەسڵی سێهەمی پەیرەوی نێوخۆی حیزب!؟. بەڵام بە سەداقەتەوە ئەوەتان لێ قبووڵە دەکرێ کە تەنیا ماددەی ٨ی ئەو فەسڵەتان بۆ مەرامێکی دیاریکراو جێبەجێ کردوەو کە بە دڵنیاییەوە ئێستا چونکە ساڵێک بەسەر ئەو رێکەوتەدا تێدەپەرێ‌و ئەو ماددەیەشتان جێبەجێ نەکردوە، لە ریزی ئەندامانی حیزب تا کاتێک پێوەندیی بە یەکێک کۆمیتەکانی حیزبەوە دەگرنەوە، بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە،
پاشان کاکی برا تەنانەت بۆ تاکە جارێکیش‌و لە هیچ کۆبوونەوەیەک دا - کە بەشداریتان نەکردوە- بەشداریتان نەدەکرد تا هەر هیچ نەبێ بە گۆرانییەک بەشداران گوێبیستی دەنگی ئێوەبان!
karim|29 May 2012 - 10:29
سلاو کاک برایم، دەستەکانت خوش بە راستی هادەفەکات پیکاوە ،ئەو لوقمانەی کە دەلیت ١٤ سالە ئەندامی چیزبە باوەر کە تەنیا بۆ تەیدیەی چیزبی ئەندامە تا قبول دەبیت، ئەگینا نە کاک لۆقمانو نە براکەی ئەسلەن باوەریان بە چیزبی نیە،من کاک لۆقمان باش دەناسم ١ روژ لە ناو خۆ ئەندام نەبوە،١٤ سالیش نیە ١٠ سالەە خۆی کردۆتە ئەندام بۆ تەئدیەی چیزبی باوەر کە
هەژار|29 May 2012 - 09:36
کاک برایم گیان
ئازادی و لیبرالیزم بۆ کۆمەڵگایەک دەبێ کە مانای ئازادی بزانێ و بزانێ بە موسبەت کەڵکی لێ وەرگرێ. ئازادی لە کۆمەڵگای شەرقی کە حیزبیش بەشێکی بچووک لەو کۆمەڵگایەیە، ئاوا بەرەڵایی لێ دەکەوێتەوە. بۆ تاکەکانی ناو ئەو کۆمەڵگایە، چ موافقی ئازادی بن و چ موخالف، هەمیشە ئازادی بە بەڕەڵایی مانا دەکەنەوە و هەر بەو شێوەیەش کەڵکی لێ وەردەگرێ.
aram|29 May 2012 - 08:59
hawreyani rojhelattimes min ba dayan jar bochonim nosiwa balam qat blawy nakanawa ,hich kat berezim ba kas nekrdwa .tekaye blawy kanawa.
kak ebrahim gyan hamo shtakant rastin ,xozga 6 sal pesh estash awa hastan ba masoliat kerdba darhaq ba hizbakatan xozga aw katish prensibop despilini hizbytan rachaw krdba.nazanam eawa manan bo deji aw hawryeanan xo awa tania daway yekkgrtin dakan awa kwey xaraba ,basha ewa nin ka bangashy yekrizi dakan wallahi billahi kas lawa tenaka ba qawli kurd dale ,la nalesh dadan u la bezmarish.
karvan|29 May 2012 - 08:57
کاک برایم گیان خوت زه حمه ت مه ده باوه ر بفه رموو تازه ئه وانه به تو حالی نابن هه روه ک جه نابتان ده فه رموون ئه وانه له کلکه وه له غاویان کردوه هه ر ئه ونده ی لی حالین.ئه و کاک لوقمانه نه ئامه نجه کانی حیزبی لی حالی بوه -نه یه کیه تی سیاسی و ته شکیلاتی پاراستوه نه له دیسیپلینی حیزبی حالیه به کورتی له 8خاله که ی پیره وی ناوخوی حیزب به س خالی هه شته می جی به جی کردوه ئه ویش تا چه نده راسته نازانم...
کاروان|29 May 2012 - 08:46
وەک هەمیشە زمانێکی مەنتقی، بە دوور لە هەڵچوون و دەمارگرژی
دەستەکانت خۆش کاک برایم

No comments:

Post a Comment