Friday 31 August 2012

راوه‌ ماسی

ڕاوە ماسی به‌شی یه‌که‌م

برایم جەهانگیری

ڕاوو چوونەدەر بە نیازی ڕاو، یەکێکە لەو دیاردانەی لە هەموو وڵاتانی جیهاندا زۆری ئۆگر و هۆگر لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە. ڕاوبە تفەنگ ،ڕاو بە تیر و کەوان، ڕاو به‌ تاژی و سه‌گ وتوڵه‌ و ته‌ڵه

‌‌ و ڕاوی ماسی به‌ تایبه‌تی به‌ قولاپ، نموونەی هەرە دیاری ئەو ڕاوانەن کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا خەڵک، لە کاتی پشووی هەفتەدا، بە لێشاو ڕووی تێدەکەن. من خۆم یەکێکم لەو کەسانەی باشترین کاتی گوزەران و حەسانەوەم بە ڕاوە ماسی دەبەمە سەر و لێی تێر نابم. لەو بەشەدا، لەسەر داوای دۆستێکی زۆر خۆشەویست، ئەوەندەی بتوانم ئاوڕێک لە ڕاوە ماسی دەدەمەوە:

جۆری ماسییه‌کانی کوردستان:

له‌ کوردستان به‌ گشتی ڕاوه‌ ماسی یه‌کێکە له‌و ڕاوانه‌ی‌ زۆری هۆگر هه‌یه‌. به‌ تایبه‌تی چونکه‌ کوردستان ئاوو چۆم و ڕووبار و قۆپی و شام و قامیشه‌ڵان و جه‌گه‌نی زۆر و خاوێنە، هه‌ندێ له‌ تیره‌ی ماسییه‌کانزوو پێده‌گه‌ن و حاوانه‌وه‌یان هاسانه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش زۆرو زه‌وه‌ندن. ئه‌و ماسیانه‌ هه‌م ڕاویان خۆشه‌، هه‌م گۆشتیان یه‌کجار به‌تامه‌‌. دیاره‌ ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕاو باسی بکرێ بۆ له‌ززه‌ت وه‌رگرتن و گوزه‌ران و کات بردنه‌ سه‌ر ئه‌و راوه‌یه‌ که‌ به‌ قولاپ ده‌کری ده‌نا به‌ تۆڕ و شتی دیکه‌ش ته‌نیا به‌ نیازی گۆشتی ماسییه‌که‌ راو هه‌یه‌. قاشه‌ و زه‌رده‌ و پانه‌و باقۆ و که‌پۆرر و شینه‌ و قزل ئالا و زۆر ماسی دیکه‌ش له‌ چۆم و ئاوه‌کانی کودستان دا ده‌ژین.

با هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌یه‌ک به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌م که‌ به‌داخه‌وه‌ رێژیمی ئیسلامیی ئێران که‌به‌ هاتنه‌ سه‌رکاری، غه‌درێکی گەورەی له‌ مرۆڤه‌کان کردووه. هه‌مان غه‌دری له‌ بوونه‌وه‌ری کێوی و ئاوی کردووه‌ و له‌ هه‌ندێ شویندا به‌ داخه‌وه به‌ بیانووی کاناڵکێشی و گه‌یاندنی ئاو به‌ مووچه‌ و مه‌زرای خه‌ڵک، شوێن و بنه‌ی حاوانه‌وه‌ و ژیانی ماسییانی وه‌ها تێکداوه‌ که‌ تازه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و زیندوه‌ره‌ بتوانێ جێگه‌ و مه‌کانی خۆی بگرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ کاره‌ساتێکی ژینگه‌یییه‌ که‌ ‌ڕه‌گه‌زی به‌شێک له‌ ماسییه‌کان، له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌شتی شامات و شامی به‌فره‌وان وهه‌ندێ شوێنی دیکه،‌ئه‌گه‌ر بنبڕ نه‌کرابێ، به‌داخه‌وه‌ له‌ حاڵی نابوودی و نه‌مان دایه‌. به‌ تایبه‌تی کاتی خۆی چۆمی به‌فره‌وان، شامی به‌فره‌وان، قۆپیی تاڵاو، خوڕخوڕه، قه‌ره‌داخ، بناری کانییە به‌رازانو چۆمی مه‌مێند به‌ سه‌دان باقۆی وای تێدابوو که‌ جار و باره‌ کێشیان له‌ سه‌رووی 50 کیلۆ و بگره‌ زۆر زیاتریش بوو. سەرەڕای ئەوە،‌ هه‌ندێ جۆری دیکه‌ی ماسی، وه‌ک که‌پوورله‌و دواییانەدا‌ له‌و ناوچانه،‌ هەر زیادیان دەکرد. به‌ گشتی که‌پوور و قاشه‌ و زه‌رده‌ و پانه‌ و لووت کوور و سووره‌ و زۆر ماسی دیکه‌ نموونه‌ی ئه‌و ماسیانه‌ن که‌ له‌ چۆم و به‌نداوه‌کانی کوردستان دا ده‌ژین، دیاره‌ به‌م دواییانه‌ جۆرێکی دیکه‌ له‌ ماسییان له‌و سه‌دد و به‌نداوانه‌ کردووه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن سووف و فیتوفات، گرتنی فیتۆفاک به‌ قولاب زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام سووف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماسییه‌کی گۆشت خۆری ه/ێرش به‌ره‌ زوو راو ده‌کری.

قزل ئالا یه‌کێک له‌و ماسییانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌موو دنیادا به‌ یه‌کێک له‌ باشترین جۆری ماسی ناسراوه.‌ ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که‌ کوردستان به‌ بوونی ده‌یان چومی خاوێن و خوڕێن که‌ جێگای ژیان و حاوانه‌وه‌ی ئه‌و ماسییەیە،‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ت حاکمان گوێیان نه‌داوه‌ته‌ گه‌شه‌ی ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک، زۆر به‌که‌می له‌ کوردستاندا هەن.کاتی خۆی له‌ چۆمی که‌ڵوێ زۆر به‌ که‌می ئه‌و ماسییه‌ ده‌بینرا. له‌و چۆمه‌‌‌ش کە له‌ پشت خانێ ڕا و به‌ نێو ماڵی سێڵوێدا دێته‌ خوار، به‌ تایبه‌تی لای مێرگه‌ چه‌کۆ و سپی ڕێزی خه‌یلانیان، جۆرێکی دەگمەنی قزل ئالای تێدابوو که‌ خاڵ و پنۆک پنۆکی سووری له‌ سه‌ر پێستی هه‌یه‌؛ له‌ ساڵانی 70دا من ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌م ده‌وێدا دیوه‌. به‌ گشتی ده‌ ده‌ریاچەی‌ زرێوار و سه‌دی بۆکان و مەهاباد و سنەدا،‌ جگه‌ له‌ قزل ئالا،زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانه‌ی ناویان هاتووه،‌ هەن. دیاره‌ له‌م دوایانەدا‌ له‌ کوردستانیش په‌روه‌رده‌ کردنی قزل ئالا په‌ره‌ی سەندووه‌ وهه‌ر دوو ده‌نکی بچێته‌ نێو ڕووباره‌کان و تۆو و گه‌را بڕێژن، زیاد ده‌که‌ن و ڕه‌نگه‌ بڕانه‌وه‌یان نه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م زۆر ماسێیه‌کی تیژڕۆیه‌ و هه‌میش خۆی ماسیی بچووکی دیکه‌ ده‌خوا،ڕه‌نگه‌ ئه‌وه زه‌ره‌ر له‌ زیاد بوون و ژیان و مانی هه‌ندێ له‌ ماسییه‌کانی دیکه‌ بدا که‌ له‌به‌ر تیژی و هار و هاجی قزل ئالا ده‌رناچن.

ڕاوه‌ ماسی:

ڕاوه‌ ماسی خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌ زۆر جاران گروپێک دۆست و هاوڕێ له‌ ده‌وری یه‌ک کۆده‌کاته‌وه.‌ هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ کاتێ خۆ بۆ راوه‌ ماسی ساز ده‌که‌ن، به‌ر له‌ هه‌موو شتێک شوێنی ڕاوه‌که‌ دیاری ده‌که‌ن و قه‌رار داده‌نێن که‌ سبه‌ی، بۆ وێنە، سه‌عات 6ی به‌یانی وه‌ڕێ که‌ون بۆ "???". ئه‌وجار هه‌ر که‌س ده‌ فکری خۆ ته‌یار کردندا ده‌بێ؛ هه‌ر له‌ وه‌زنه(ئه‌و قورقوشمه‌ی به‌ سیمه‌که‌یەوە دەیبه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م قولاپه‌که‌ دوور باوێن و هه‌میش ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ تۆزێ خۆڕین بوو، قولاپه‌که‌ ڕابگرێ)‌ ڕا بگرە تا چوزه(نووکی قولاپ)‌. له‌ هه‌مووی گرینگتر خوراکی ماسییه‌کە بوو. زۆر جاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ماسییەی‌ به‌ شتێک و به‌ خۆراکێک باشتر ڕاو ده‌کرێ، دوو جۆر خوراک(هه‌ویر و کرمی گڵی) ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. له‌م دوایانەدا کابرای ڕاوچی ده‌چوو بۆ نانه‌واخانه‌یه‌ک و داوای ده‌کرد دوو ئه‌نگوتکی بۆ گه‌رمەته‌ندوور که‌ن؛ ئه‌ویش یان بڕێکی زه‌رده‌چێوه‌ لێده‌دا، یان هه‌ر وا ده‌یخسته‌ نێو کیسه‌یه‌کی نایلۆنیه‌وە. ئیتر ئه‌وه‌ خۆراکی ئاماده‌ی ماسی، واته‌ قاشه‌ و زه‌رده‌ و پانه‌ و که‌پوور بوو. کرمیش، وه‌ک ئێره‌(کانادا)، بە "موڵتی خۆراک" دادەرندرێ و هه‌موو ماسییه‌کی، به‌ تایبه‌تی باقۆی پێ ڕاودەکرێ. دیاره‌ باقۆ به‌ ڕیخۆڵه‌ی مریشک و به‌ ماسیی بچووک و ئه‌گه‌ر دۆستان بێزیان هه‌ڵنه‌ستێ، به‌ بۆقیش، چاک ڕاوی ده‌کرد. هه‌ر ماسییه‌ی، تاڕاده‌یه‌ک، خۆراکی خۆی جودایه‌ و جگه‌ له‌و دووو خۆراکه،‌ که‌ زۆربه‌ی ماسییه‌کانیان پێ ڕاو دەکرێ، قاشه‌ی ڕووباری خاوێنی کوردستان، حه‌شری به‌ کولـلە(کوللوو) و به‌ ترێش ده‌کرد.

ئه‌و ده‌سته‌ وشانه‌ی که‌ له‌ ڕاو دا به‌کار ده‌هاتن بریتی بوون له‌وانه‌:

هه‌ڵی گرت: واته‌ کاتێ ماسیه‌که‌ خۆراک و اته‌ گقلاپه‌که‌ به‌دمه‌وه‌ ده‌گرێ و ده‌روا، سیمه‌که‌ به‌ دوای خۆیدا ده‌کیشێ، ئه‌و کێشانه‌ به‌ هه‌ڵگرتن ناودێر بووه‌.

پرتکه‌ی لێده‌کا: واته‌ هه‌ر دهمی لێده‌دا و لێیده‌گه‌ڕی، یان به‌ ئاسته‌م رایده‌وه‌شێنێ

هه‌لی ده‌گرێ و دای ده‌نێته‌وه‌: یانی قولاپه‌که‌ پڕ ده‌داتێ به‌ڵام پاش که‌مێک کێشان دای ده‌نێته‌وه‌، لێی جیددی نییه‌

قووله‌ی پێده‌کا: یانی راوی جاک هه‌یه‌، ماسی زۆره‌ و راو خۆشه‌

سفتاحی لێناکه‌ی: واته‌ هیچ ناگری

تێبینی : هه‌ر ناوچه‌و جۆرێ زاراوه‌ وه‌ده‌سته‌ وشه‌ی خۆی هه‌یه‌ بۆ راوه‌ماسی . من تا ڕاده‌یه‌ک له‌م به‌شه‌دا باسی راوی ناوچه‌ی موکریان و به‌تایبه‌تی مه‌هابادم کردووه‌.

وێنه‌که‌ له‌ گووگڵ وه‌رگیراوه‌ و هی که‌سێکه‌ وابزانم ناوی حوسێنه‌ و باقۆکه‌ش هی چۆمی ئه‌ره‌سه‌

دوو دێمۆکرات

دوو دێمۆکرات:

دانیشتنی دێمۆکراته‌کان رۆچنه‌ی هیوایه‌کی که‌م ته‌مه‌ن                             برایم جه‌هانگیری

نامه‌یه‌ک به‌ره‌ورووی دیمۆکراته‌کان له‌ پێشدا به‌ده‌نه‌ی حیزب

به‌ره‌ به‌ری 25 ی گه‌لاوێژ هه‌واڵێکی خۆش تاراده‌یه‌ک ئۆخژنی خسته‌ ده‌رونی گڕگرتووی کوردی رۆژهه‌ڵات و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێکی کورد، کاک مسته‌فا هیجری و کاک خالید عه‌زیزی به‌یه‌که‌وه‌ دانیشتوون و دیالۆگ له‌ نێوان دوو دێمۆکرات دا ده‌ستی پێکردووه‌. ئه‌و خه‌به‌ره‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆشکه‌ر بوو که‌ ده‌س به‌جێ ناحه‌زان و دوژمنانی یه‌کریزی ماڵی کورد که‌وتنه‌ خۆ و لێره‌و و له‌وێ به‌ پڕتاو و به‌ په‌له‌ جار جار به‌ نێوی دفاع له‌ حدک و جار جار به‌ نێوی دیفاع له‌ حدکا خه‌ریک بوون ئاگری دامرکاوی نێوان ئه‌و دوو دێمۆکراته‌یان خۆش ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی کاری وانه‌ تۆزێک جێگای نیگه‌رانی بوو به‌ڵام به‌ وشیاری و هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی هه‌ردووک لا ئه‌و پیلانه‌ سه‌ری نه‌گرت و ماوه‌یه‌ک هه‌موو که‌س له‌ هه‌ناوی خۆیدا خه‌ریکی به‌ خۆدا چوونه‌وه‌ و سه‌نگ و سووکی کێشه‌کان بوو. دڵه‌کان خه‌ریک بوو تۆز و گه‌ردی رق و کینه‌یان له‌سه‌ر لاده‌چوو، ئاسۆی چاوه‌ڕوانیه‌کان لێڵی و ته‌ماوی نه‌مان و گه‌ش و روون دیاری ده‌کرد.
له‌ نه‌کاو، دیسان خه‌به‌رێکی ناخۆش ئه‌و فه‌زایه‌ی شێواند و کێشه‌کان سه‌ر له‌ نوێ سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه‌ قه‌تماخه‌ی برینه‌کان دووباره‌ تازه‌ و زیندوو بوونه‌وه‌. من ئه‌وم تاوانبار ده‌کرد و ئه‌ویش پاشقولی له‌ من ده‌گرت، من باسی بێ متمانه‌ییم ده‌کرد و ئه‌ویش بێ باوه‌ڕی منی به‌ ئاشتی ده‌کرده‌ سه‌ردێڕ و بابه‌ت. دانیشتنه‌کان په‌کیان که‌وت، بۆ؟ حدکا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌ کردنی کۆنگره‌یه‌! کاتی نییه‌ 2 سه‌عات له‌ سه‌ر پرسێکی له‌ کۆنگره‌ گرینگتر دابنیشێ و ئه‌و ره‌وته‌ دڵخۆشکه‌ره‌ درێژه‌ بدات که‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک هه‌وری باراناوی باڵی به‌سه‌ر کێڵگه‌ی تینووی کوردستان دا کێشابوو. حدک ده‌ڵی حدکا دانیشتنه‌کانی په‌ک خستووه‌، حدکا ش ده‌ڵی من سه‌رقاڵی کار و باری کۆنگره‌م و کاتی دانیشتنم نییه‌، دیاره‌ ئه‌و باسه‌ و ئه‌و پرسه‌ و ئه‌و په‌ک خستنه‌ زۆر هه‌ڵده‌گری به‌ڵام من لێره‌ دا له‌ کورتی ده‌یبرمه‌وه‌ و دیسان ده‌چمه‌ سه‌ر ئه‌و هیوا و هومیده‌ی که‌ دوای قسه‌کانی کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی بۆ دانیشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان دوو دێمۆکرات ئه‌گه‌رچی به‌ کزی به‌ڵام دیسان چه‌که‌ره‌ی داوه‌.
به‌ وته‌ی کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی وا دیاره‌ ئه‌و دانیشتنانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام من پێم وایه‌ جارێ تا کۆتایی کۆنگره‌ی حدکا ئه‌و ئامانجه‌ وه‌دی نایه‌‌. دیاره‌ فه‌رق ناکات ماسی هه‌ر کات له‌ ئاو ده‌ری بێنی تازه‌یه‌، زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه‌ قازانجه‌! ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دانیشتنانه‌ ده‌ستیان پێکرده‌وه‌ با هه‌موومان داوامان ئه‌وه‌ بێ که‌ ، ئه‌و دانیشتن و گفتگۆیانه‌ له‌ ژووره‌ داخراوه‌کان دا ئه‌نجام نه‌درێن، با هه‌ردووک لا ده‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکیش روون و شه‌فاف بن و هیچ شتێک له‌ خه‌ڵک نه‌شارنه‌وه‌، نه‌بێته‌ دانیشتی یه‌که‌م جار که‌ یه‌ک بڵێ تێک هه‌ڵه‌نگوتوون و‌ به‌ هه‌ڵه‌ و به‌ هه‌ڵکه‌وت دوو سکرتێر چاویان پێک که‌وتووه‌، وه‌ک بڵی به‌زۆری پێیان کراوه‌ و یه‌ک بڵێ پارتی و یه‌کی دیکه‌ بڵێ یه‌کیه‌تی ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌وه‌ دانیشتنانه‌ و یه‌کیش بڵێ فه‌رانسه‌ و دۆستی کوردان ئه‌و دانیشتنه‌ی پێکردوون . که‌سیش نه‌زانێ له‌و دانیشتنه‌ چه‌ند یان یه‌ک سه‌عاتییه‌ دا تا ئێستا چی کوتراوه‌؟! با هه‌موو قسه‌کان، گفتوگۆکان، به‌ شیوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ تۆمار بکرێن ، دنیای ئه‌مڕۆ شه‌فاف بوون ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی ده‌زانێ . که‌ وایه‌ پێشنیار ده‌که‌م هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێبکات بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی داهاتوو له‌ ژووره‌ داخراوه‌کان و دوور له‌ چاوی مێدیاکان ئه‌نجام نه‌درێ. ئه‌و دانیشتنانه‌ هیچ سڕڕ و نهێنییه‌کی ته‌شکیلاتی تێدا نییه‌ تا له‌ خه‌ڵک بشاردرێته‌وه‌. باشی ئه‌و کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر که‌سه‌و به‌ هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسایه‌تی زیاتر و سادقانه‌تر له‌ دیالۆگ و دانیشتنه‌کان دا به‌شدار ده‌بێ. چوونکه‌ ده‌ترسێ له‌و شاشه‌یه‌ هه‌یه‌ که‌ باسه‌که‌ بۆ رای گشتی ده‌گوازێته‌وه‌. ئاره‌زوو و خۆزگه‌ تاکه‌ که‌سیه‌کان ناکاته‌ هه‌وێنی گفتگۆ.

وابزانم خه‌ریکه‌ ده‌کوڵێ

31 ی ئاب و ته‌جره‌به‌یه‌ک بۆ کورد

31 ئاب و ته‌جره‌به‌یه‌ک بۆ کورد:                  برایم جه‌هانگیری

31 ئاب و ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌کیه‌تی له‌ کوردستان ، به‌رهه‌می ئه‌و مل ملانییه‌ خوێناوییه‌ بوو که‌ دوو پارتی و حیزبی کوردی له‌ باشوور پاش چه‌ند ساڵ شه‌ڕی خۆکوژی و شه‌ڵاڵی خوێن کردنی سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران گه‌نج
و لاوی بیتاوانی کورد، به‌ نیازی پاکتاو کردن و له‌ مه‌یدان به‌ده‌رکردنی یه‌کتری چه‌ند ساڵ بوو درێژه‌ی هه‌بوو، به‌ر له‌ 31 ی ئاب، یه‌کیه‌تی و هاوپه‌یمانه‌کانی، حیزبی سۆسیالیست، پ ك ك . و یه‌کیه‌تی به‌ پشتیوانی سپای پاسداران و له‌ ریگای حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ هێرشێکی به‌رین و به‌ربڵاویان کرده‌ سه‌ر پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئه‌وان بڕیاریان دابوو که‌ ئه‌م جار به‌ تایبه‌تی پارتی له‌ کێشه‌ و مل ملانیه‌کانی کوردستان بسرنه‌وه‌ و شوێن و پێگه‌ی ئه‌و پارته‌ له‌ ساحه‌ی کوردستان دا نه‌هێڵن.

له‌م لا پارتی، بۆ وڵام دانه‌وه‌، داوای هاوکاری له‌ سه‌ره‌کیترین دۆژمن واته‌ رێژیمی به‌عس کرد و ئه‌ویش له‌ به‌ره‌به‌یانێک که‌ شه‌ڕ له‌ به‌ره‌کانی دیکه‌ توند بوو به‌ هانای پارتیه‌وه‌ هات و هه‌ولێر له‌ یه‌ک شه‌و دا له‌ لایه‌ن پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا و بوو به‌ هه‌ڵات هه‌ڵاتێک که‌س ده‌فریای که‌س نه‌ده‌که‌وت. یه‌کیه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ک کوردستانی چۆل کرد و پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو کوردستان دا گرت.
چی پێنه‌چوو که‌ دیسان یه‌کیه‌تی به‌ هاوکاری ئێران هه‌مان هه‌ڵات هه‌لاتی تووشی پارتی کرد و پارتیش تا دێگه‌ڵه‌ خۆی نه‌گرته‌وه‌، ئه‌و شه‌ڕه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ڕاستی دا شه‌ڕی دوژمنانی ده‌ره‌کی بوو به‌ڵام ئه‌وان راست له‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی کورد که‌ڵکیان وه‌رگرت که‌ ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون ته‌حه‌مولی یه‌کتری بکه‌ن و په‌نا به‌رن بۆ سندووقه‌کانی ده‌نگدان و کێشه‌کان له‌وێ یه‌ک لایی که‌نه‌وه‌، ئه‌وان هاتبوونه‌ شار و هه‌ڵبژاردنیشیان کردبوو، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی شاخ هێشتا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، له‌ راستیدا ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌ت و کولتوری خه‌باتی شاخ بوو، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ ئێستاش و پاش چه‌ند ساڵ ته‌جره‌به‌ له‌ خه‌باتی شار دا، جارێکی دیکه‌ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ خه‌ریکه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی باشوریه‌کان دا و هی حیزب و لایه‌نگری حیزبه‌کانیان دا سه‌ر هه‌ڵده‌دا .
ته‌عه‌سوبی حیزبی و گروهی بۆ شه‌ڕی له‌ ناو بردنی یه‌کتری سه‌رئه‌نجامی له‌وه‌ چاکتر نابێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بایه‌ له‌و کونه‌وه‌ بێ له‌ رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌و به‌زمه‌ ده‌بینین، له‌ باکوور و رۆژئاوای کوردستانیش هه‌روه‌تر، به‌ قسه‌ هیچمان له‌ دیمۆکراسی و باوه‌ر به‌ ئازادی بیر و را و جیاوازیه‌کان تێدا نه‌هێشتۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌ کرده‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆتان ده‌یبینن. که‌س خه‌تی که‌س ناخوینێته‌وه‌، هه‌رکه‌س خۆی پی سه‌رکرده‌ی یه‌که‌مه‌، هه‌ر حیزبه‌ و پێی وایه‌ خۆی سه‌روه‌ره‌ و ئه‌وانی دیکه‌ ده‌یکه‌ ده‌بێ فه‌رمانبه‌ر بن! جا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی تاوان و کاره‌ساتی وا نه‌بینه‌وه‌ با واز بێنین له‌و ئه‌ندیشه‌ی پاکتاو کردنه‌. ده‌بێ رابردوو بکرێته‌ ته‌جره‌به‌ و ده‌رس و په‌ندی لێوه‌رگیرێ ،ئه‌گه‌رچی ئاسۆی روداو و پێشهاته‌کان له‌و باره‌وه‌ مژده‌ به‌خشی خۆشی نین.

Tuesday 28 August 2012

راوه‌ ماسی


ڕاوە ماسی                به‌شی یه‌که‌م


برایم جەهانگیری

ڕاوو چوونەدەر بە نیازی ڕاو، یەکێکە لەو دیاردانەی لە هەموو وڵاتانی جیهاندا زۆری ئۆگر و هۆگر لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە. ڕاوبە تفەنگ ،ڕاو بە تیر و کەوان، ڕاو به‌ تاژی و سه‌گ وتوڵه‌ و ته‌ڵه‌‌ و ڕاوی ماسی به‌ تایبه‌تی به‌ قولاپ، نموونەی هەرە دیاری ئەو ڕاوانەن کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا خەڵک، لە کاتی پشووی هەفتەدا، بە لێشاو ڕووی تێدەکەن. من خۆم یەکێکم لەو کەسانەی باشترین کاتی گوزەران و حەسانەوەم بە ڕاوە ماسی دەبەمە سەر و لێی تێر نابم. لەو بەشەدا، لەسەر داوای دۆستێکی زۆر خۆشەویست، ئەوەندەی بتوانم ئاوڕێک لە ڕاوە ماسی دەدەمەوە:

جۆری ماسییه‌کانی کوردستان:

له‌ کوردستان به‌ گشتی ڕاوه‌ ماسی یه‌کێکە له‌و ڕاوانه‌ی‌ زۆری هۆگر هه‌یه‌. به‌ تایبه‌تی چونکه‌ کوردستان ئاوو چۆم و ڕووبار و قۆپی و شام و قامیشه‌ڵان و جه‌گه‌نی زۆر و خاوێنە، هه‌ندێ له‌ تیره‌ی ماسییه‌کانزوو پێده‌گه‌ن و حاوانه‌وه‌یان هاسانه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش زۆرو زه‌وه‌ندن. ئه‌و ماسیانه‌ هه‌م ڕاویان خۆشه‌، هه‌م گۆشتیان یه‌کجار به‌تامه‌‌. دیاره‌ ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕاو باسی بکرێ بۆ له‌ززه‌ت وه‌رگرتن و گوزه‌ران و کات بردنه‌ سه‌ر ئه‌و راوه‌یه‌ که‌ به‌ قولاپ ده‌کری ده‌نا به‌ تۆڕ و شتی دیکه‌ش ته‌نیا به‌ نیازی گۆشتی ماسییه‌که‌ راو هه‌یه‌.

با هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌یه‌ک به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌م که‌ به‌داخه‌وه‌ رێژیمی ئیسلامیی ئێران که‌به‌ هاتنه‌ سه‌رکاری، غه‌درێکی گەورەی له‌ مرۆڤه‌کان کردووه. هه‌مان غه‌دری له‌ بوونه‌وه‌ری کێوی و ئاوی کردووه‌ و له‌ هه‌ندێ شویندا به‌ داخه‌وه به‌ بیانووی کاناڵکێشی و گه‌یاندنی ئاو به‌ مووچه‌ و مه‌زرای خه‌ڵک، شوێن و بنه‌ی حاوانه‌وه‌ و ژیانی ماسییانی وه‌ها تێکداوه‌ که‌ تازه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و زیندوه‌ره‌ بتوانێ جێگه‌ و مه‌کانی خۆی بگرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ کاره‌ساتێکی ژینگه‌یییه‌ که‌ ‌ڕه‌گه‌زی به‌شێک له‌ ماسییه‌کان، له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌شتی شامات و شامی به‌فره‌وان وهه‌ندێ شوێنی دیکه،‌ئه‌گه‌ر بنبڕ نه‌کرابێ، به‌داخه‌وه‌ له‌ حاڵی نابوودی و نه‌مان دایه‌. به‌ تایبه‌تی کاتی خۆی چۆمی به‌فره‌وان، شامی به‌فره‌وان، قۆپیی تاڵاو، خوڕخوڕه، قه‌ره‌داخ، بناری کانییە به‌رازانو چۆمی مه‌مێند به‌ سه‌دان باقۆی وای تێدابوو که‌ جار و باره‌ کێشیان له‌ سه‌رووی 50 کیلۆ و بگره‌ زۆر زیاتریش بوو. سەرەڕای ئەوە،‌ هه‌ندێ جۆری دیکه‌ی ماسی، وه‌ک که‌پوورله‌و دواییانەدا‌ له‌و ناوچانه،‌ هەر زیادیان دەکرد. به‌ گشتی که‌پوور و قاشه‌ و زه‌رده‌ و پانه‌ و لووت کوور و سووره‌ و زۆر ماسی دیکه‌ نموونه‌ی ئه‌و ماسیانه‌ن که‌ له‌ چۆم و به‌نداوه‌کانی کوردستان دا ده‌ژین، دیاره‌ به‌م دواییانه‌ جۆرێکی دیکه‌ له‌ ماسییان له‌و سه‌دد و به‌نداوانه‌ کردووه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن سووف و فیتوفات، گرتنی فیتۆفاک به‌ قولاب زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام سووف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماسییه‌کی گۆشت خۆری ه/ێرش به‌ره‌ زوو راو ده‌کری.

قزل ئالا یه‌کێک له‌و ماسییانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌موو دنیادا به‌ یه‌کێک له‌ باشترین جۆری ماسی ناسراوه.‌ ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که‌ کوردستان به‌ بوونی ده‌یان چومی خاوێن و خوڕێن که‌ جێگای ژیان و حاوانه‌وه‌ی ئه‌و ماسییەیە،‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ت حاکمان گوێیان نه‌داوه‌ته‌ گه‌شه‌ی ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک، زۆر به‌که‌می له‌ کوردستاندا هەن.کاتی خۆی له‌ چۆمی که‌ڵوێ زۆر به‌ که‌می ئه‌و ماسییه‌ ده‌بینرا. له‌و چۆمه‌‌‌ش کە له‌ پشت خانێ ڕا و به‌ نێو ماڵی سێڵوێدا دێته‌ خوار، به‌ تایبه‌تی لای مێرگه‌ چه‌کۆ و سپی ڕێزی خه‌یلانیان، جۆرێکی دەگمەنی قزل ئالای تێدابوو که‌ خاڵ و پنۆک پنۆکی سووری له‌ سه‌ر پێستی هه‌یه‌؛ له‌ ساڵانی  70دا من ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌م ده‌وێدا دیوه‌. به‌ گشتی ده‌ ده‌ریاچەی‌ زرێوار و سه‌دی بۆکان و مەهاباد و سنەدا،‌ جگه‌ له‌ قزل ئالا،زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانه‌ی ناویان هاتووه،‌ هەن. دیاره‌ له‌م دوایانەدا‌ له‌ کوردستانیش په‌روه‌رده‌ کردنی قزل ئالا په‌ره‌ی سەندووه‌ وهه‌ر دوو ده‌نکی بچێته‌ نێو ڕووباره‌کان و تۆو و گه‌را بڕێژن، زیاد ده‌که‌ن و ڕه‌نگه‌ بڕانه‌وه‌یان نه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م زۆر ماسێیه‌کی تیژڕۆیه‌ و هه‌میش خۆی ماسیی بچووکی دیکه‌ ده‌خوا،ڕه‌نگه‌ ئه‌وه زه‌ره‌ر له‌ زیاد بوون و ژیان و مانی هه‌ندێ له‌ ماسییه‌کانی دیکه‌ بدا که‌ له‌به‌ر تیژی و هار و هاجی قزل ئالا ده‌رناچن.

ڕاوه‌ ماسی:

ڕاوه‌ ماسی خۆشییه‌که‌ی lه‌وه‌دایه‌ که‌ زۆر جاران گروپێک دۆست و هاوڕێ له‌ ده‌وری یه‌ک کۆده‌کاته‌وه.‌ هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ کاتێ خۆ بۆ راوه‌ ماسی ساز ده‌که‌ن، به‌ر له‌ هه‌موو شتێک شوێنی ڕاوه‌که‌ دیاری ده‌که‌ن و قه‌رار داده‌نێن که‌ سبه‌ی، بۆ وێنە، سه‌عات 6ی به‌یانی وه‌ڕێ که‌ون بۆ "???". ئه‌وجار هه‌ر که‌س ده‌ فکری خۆ ته‌یار کردندا ده‌بێ؛ هه‌ر له‌ وه‌زنه(ئه‌و قورقوشمه‌ی به‌ سیمه‌که‌یەوە دەیبه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م قولاپه‌که‌ دوور باوێن و هه‌میش ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ تۆزێ خۆڕین بوو، قولاپه‌که‌ ڕابگرێ)‌ ڕا بگرە تا چوزه(نووکی قولاپ)‌. له‌ هه‌مووی گرینگتر خوراکی ماسییه‌کە بوو. زۆر جاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ماسییەی‌ به‌ شتێک و به‌ خۆراکێک باشتر ڕاو ده‌کرێ، دوو جۆر خوراک(هه‌ویر و کرمی گڵی) ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. له‌م دوایانەدا کابرای ڕاوچی ده‌چوو بۆ نانه‌واخانه‌یه‌ک و داوای ده‌کرد دوو ئه‌نگوتکی بۆ گه‌رمەته‌ندوور که‌ن؛ ئه‌ویش یان بڕێکی زه‌رده‌چێوه‌ لێده‌دا، یان هه‌ر وا ده‌یخسته‌ نێو کیسه‌یه‌کی نایلۆنیه‌وە. ئیتر ئه‌وه‌ خۆراکی ئاماده‌ی ماسی، واته‌ قاشه‌ و زه‌رده‌ و پانه‌ و که‌پوور بوو. کرمیش، وه‌ک ئێره‌(کانادا)، بە "موڵتی خۆراک" دادەرندرێ و هه‌موو ماسییه‌کی، به‌ تایبه‌تی باقۆی پێ ڕاودەکرێ. دیاره‌ باقۆ به‌ ڕیخۆڵه‌ی مریشک و به‌ ماسیی بچووک و ئه‌گه‌ر دۆستان بێزیان هه‌ڵنه‌ستێ، به‌ بۆقیش، چاک ڕاوی ده‌کرد. هه‌ر ماسییه‌ی، تاڕاده‌یه‌ک، خۆراکی خۆی جودایه‌ و جگه‌ له‌و دووو خۆراکه،‌ که‌ زۆربه‌ی ماسییه‌کانیان پێ ڕاو دەکرێ، قاشه‌ی ڕووباری خاوێنی کوردستان، حه‌شری به‌ کولـلە(کوللوو) و به‌ ترێش ده‌کرد.
 ئه‌و ده‌سته‌ وشانه‌ی که‌ له‌ ڕاو دا به‌کار ده‌هاتن بریتی بوون له‌وانه‌:
هه‌ڵی گرت: واته‌ کاتێ ماسیه‌که‌ خۆراک و اته‌ گقلاپه‌که‌ به‌دمه‌وه‌ ده‌گرێ و ده‌روا، سیمه‌که‌ به‌ دوای خۆیدا ده‌کیشێ، ئه‌و کێشانه‌ به‌ هه‌ڵگرتن ناودێر بووه‌.
پرتکه‌ی لێده‌کا: واته‌ هه‌ر دهمی لێده‌دا و لێیده‌گه‌ڕی، یان به‌ ئاسته‌م رایده‌وه‌شێنێ
هه‌لی ده‌گرێ و دای ده‌نێته‌وه‌: یانی قولاپه‌که‌ پڕ ده‌داتێ به‌ڵام پاش که‌مێک کێشان دای ده‌نێته‌وه‌، لێی جیددی نییه‌
قووله‌ی پێده‌کا: یانی راوی جاک هه‌یه‌، ماسی زۆره‌ و راو خۆشه‌
سفتاحی لێناکه‌ی: واته‌ هیچ ناگری
  تێبینی : هه‌ر ناوچه‌و جۆرێ زاراوه‌ وه‌ده‌سته‌ وشه‌ی خۆی هه‌یه‌ بۆ راوه‌ماسی . من تا ڕاده‌یه‌ک له‌م به‌شه‌دا باسی راوی ناوچه‌ی موکریان و به‌تایبه‌تی مه‌هابادم کردووه‌.

: ئه‌و وێنانه‌م له‌ گۆۆگل وه‌رگرتووه‌.






                                    باقۆ
                                                            
                                                                               که‌پوور

قزل ئالا(کۆلکه‌ زێڕینه‌)


لانی که‌م جاروباره‌ حه‌قیقه‌ت تاڵه‌


لانی که‌م جاروباره‌ حه‌قیقه‌ت تاڵه‌

ناکرێ له‌ گوفتار دا روویه‌ک و له‌ کردار دا روویه‌کی دیکه‌مان هه‌بێ.

من هیچ گومانم نه‌ماوه‌ که‌ حدکا به‌ هیچ جۆرێ ئاماده‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارو دۆخی نێوان دێمۆکراته‌کان نییه‌، له‌ هه‌مووی ئه‌وانه‌ خه‌راپتر ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ دا به‌ داخه‌وه‌ ده‌بینی‌ ئاشتیخوازترین ئه‌ندام و کادری حدکاش هه‌ر ده‌رفه‌تێکی لێهه‌ڵکه‌وێ و هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه‌ ئه‌وا له‌ شێلان و کوتانی حدک دریغی ناکات. تا ئێستا قه‌ناعه‌تم وا نه‌بوو به‌ڵام ئێستا به‌ جیددی گه‌یشتوومه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ باس کردن له‌ یه‌کگرتن وه‌ک یه‌ک حیزب یان له‌به‌ره‌یه‌ک دا ده‌گه‌ڵ حدکا لانی که‌م له‌ ئێستا دا ته‌نیا ده‌بێته‌ خۆراکی ته‌بلیغاتی بۆ ئه‌و هاورێیانه‌ و سووک بوونی حدک و شوێنی نیگه‌تیفیش له‌ سه‌ر هاوڕییانی حدکا داده‌نێی و ئه‌وان مه‌غروورتر ده‌کات له‌وه‌ی که‌ هه‌ن. حدک سیاسه‌تی له‌وباره‌وه‌ شه‌فاف و روونه‌ ، به‌ بڕوای من حه‌یفه‌ له‌وباره‌وه‌ زه‌مان بۆ نووسینی یه‌ک دێڕ یان ده‌ڕبڕینی ته‌نانه‌ت یه‌ک رسته‌ش به‌ هه‌ده‌ر بده‌ین. هه‌رکات ئه‌وان گه‌یشتنه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ بێن و دابنیشن بۆ قسه‌ کردن خۆ ئێمه‌ نکۆڵیمان لێی نییه‌ به‌ڵام ئیدی با ئه‌و باسه‌ ببڕێته‌وه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌وه‌ روونتر نابێ هه‌بێ که‌ وته‌بێژی حدکا کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی وه‌ک ساڵانی پێش له‌ت بوون که‌ له‌ وڵامی ره‌خنه‌گرانی روو وه‌حیزب که‌ ده‌یان کوت دێمۆکرات جناح و ده‌سته‌ به‌ندی تێدایه‌ ده‌یکۆت"" ئه‌وه‌ ئیختیلافی نه‌زه‌ری دێمۆکراتیکه‌ و ئه‌و ئیختیلافه‌ش له‌ هه‌موو حیزبێکی دێمۆکرات دا هه‌ر هه‌یه‌ و نیشانه‌ی بوونی فه‌زای دێمۆکراتیکه‌ له‌ ناو حیزبدا"" که‌ دیتمان ئه‌و فه‌زا دێمۆکراتیکه‌ چی به‌سه‌ر هات. ئێستاش له‌ ولامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ چاو پێکه‌وتنی کاک مسته‌فا و کاک خالید دا ده‌لێ" ئه‌و چاوپێکه‌ووتنه‌ به‌ رێکه‌وت بووه‌" وه‌ک ئه‌وه‌ی کارێکی قه‌بیح کرابێ حاشای لێده‌کات و خه‌ریکه‌ به‌ خشکه‌ خۆ له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ ده‌دزنه‌وه‌! له‌م چه‌ند رۆژه‌ش دا و داوای ئیمزاکردنی په‌یمانی هاوکاری نێوان کۆمه‌ڵه‌ و دێمۆکرات که‌ من نه‌ته‌نیا به‌ خه‌راپی نابینم به‌ڵکوو پێشم ئه‌رینی و دڵخۆشکه‌ره‌، به‌ ئاشکرا دیتمان ئه‌وه‌ی له‌ ناو حدکا دا به‌ ئاشتی خواز و لایه‌نگری یه‌کگرتنه‌وه‌ ده‌ناسرا دیسان ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆ کوتانی حدک قواسته‌وه‌ و هیج جیاوازیان نه‌بوو ده‌گه‌ل سه‌رکرده‌ دووبه‌ره‌کی خوازه‌کان، ئه‌وان له‌م نێوه‌ دا به‌ داخه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی دووبه‌ره‌کی و دژی ته‌بایی بوون، دیاره‌ به‌هانه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌ بوو که‌ رۆژهه‌ڵات تایمز بۆچی به‌ جۆرێکی دیکه‌ هه‌واڵی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی داڕشتووه‌ و شتی هێنده‌ سووک و ساکاریان باس ده‌کرد که‌ من به‌راستی هێنانی وشه‌کانیان و بؤچوونه‌کانیان له‌م نووسینه‌ دا به‌ شیاو نازانم. ئیدی بیریان له‌وه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ دوو هێزی کوردستانی رێککه‌وتنامه‌یه‌کیان مۆر کردووه‌ هه‌ندی خه‌ڵک پێیان باشه‌ و هه‌ندێک پێیان خه‌راپه‌ و هه‌ندێک ره‌خنه‌ی جیدییان له‌سه‌ری هه‌یه‌ و هیچ یه‌ک له‌وانه‌ش لرهه‌ هیچ کویی ده‌ربڕینی ئازاد دا، بیرواباوه‌ڕی ئازاد دا،به‌ به‌شی گوناهانی که‌بیره‌ دانه‌ندراون! ئه‌و هه‌ڵسو که‌وته‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک دوومانگه‌ دا و ره‌نگدانه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی حدکا و ئه‌ندامه‌کانی له‌ دژی حدک ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌ قسه‌ و کرده‌وه‌کان یه‌کجار زۆریان مه‌ودایه‌ . هه‌ر بۆیه‌ من ته‌نیا پێم وایه‌، حدک بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه‌ کاتی خۆی به‌ فیڕۆ نه‌دات و هاوڕێیانی حدکاش زیاتر نیگه‌ران نه‌کات ده‌بێ ئه‌و باسه‌ به‌ یه‌کجاری ببڕێته‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وان خۆیان به‌ قه‌ناعه‌ت ده‌گه‌ن واز له‌ دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بێنێ که‌ له‌ هه‌ردووک کۆنگره‌ دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، دیاره‌ سیاسه‌تی حدک هه‌ر له‌ جێگای خۆی دایه‌و به‌ڵام ناکرێته‌ بنێشته‌ خۆشکه‌ و کاتیشی له‌ خۆرا له‌سه‌ر به‌فیڕۆ ناده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌یشتن و له‌ دڵه‌وه‌ ئاماده‌ی دیالۆگ و گفتگۆ بوون ئه‌و ده‌م ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه‌ و ده‌رگای دیالۆگ و گفتگۆ ئاوه‌ڵایه‌.

من وه‌ک خۆم دیسان وه‌ک پێشو هه‌وڵ ده‌ده‌م که‌ هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستیم به‌رامبه‌ر به‌ هاوڕێیانی حدکا هه‌ر وه‌ک رابردوو درێژه‌ بده‌م به‌ڵام جار جاره‌ ئه‌گه‌رچی حه‌قیقه‌ت وه‌ک ژاری مار تاڵه‌، خۆ ناکرێ نکۆڵی لێبکه‌ی. حدکا ده‌گه‌ڵمان روو راست نییه‌ بۆ کڵاو له‌سه‌ر خۆمان بنێین! پاشان ناخی زۆر که‌س له‌و دوو دێمۆکراته‌ پڕ له‌ ڕق و بێزارییه‌کی سه‌یره‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتری، ئه‌و رق و بێزارییه‌ له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا به‌ ئاشکرا خۆ ده‌ده‌خه‌ن، به‌ڵام به‌ روویه‌کی دیکه‌دا له‌ به‌ره‌ عه‌یبه‌کی ده‌ره‌کیش جار جاره‌ پۆزی ئاشته‌وایی لێده‌ده‌ن. بۆیه‌ ئیدی باسی یه‌کگرتنه‌وه‌ لای من یه‌ک گاڵته‌جاڕییه‌ و به‌س. با هه‌مو لایه‌کیش لانی که‌م درۆ ده‌گه‌ڵ خۆمان نه‌که‌ین. دلنیاش بین ناکرێ له‌ گوفتار دا روویه‌ک و له‌ کردار دا روویه‌کی دیکه‌مان هه‌بێ.

Friday 17 August 2012


   تاکەی من دەبێ تاوانی هەڵە و هەڵەکاری حیزبەکەم بدەمەوە                      برایم جەهانگیری

 لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا چەند کەسێک لە لاوانی و رووناکبیرانی ناو حدک بە هۆکاری جیا جیا لە بەرامبەر رێبەرایەتی و بەشێک لە مودریەتی ئەو حیزبەدا بە راست یان بە هەڵە هەڵوێستان گرت و حیزبیش بەداخەوە جاری یەکەم چ هەڵوێستێکی بەرامبەر بە کەسی یەکەم گرتووە بۆ دواییین کەسیش هەمان هەڵوێستی  گرتووە! سەیر لەوەدایە کە هەر هەموو ئەو کەسانەی حوکمی دەرکردنیان لەسەر دراوە، هۆکار ئەمە بووە کە بە نووسین لە پرەنسیبەکانی حیزب و ئوسولی تەشکیلاتی حیزب لایان داوە.
 هەموو کەس دەزانی من هەرگیز دەگەڵ ئەو هەرا نانەوە و ئەو شێوازە لە نووسینانە نیم بە تایبەتی ئەوەی کە دژایەتی دەگەڵ سیاسەتی گشتی حیزب هەبووبێ  لە ڕوانگەی منەوە خەتایەکی سیاسیی گەورەیە، بەڵام لە هیچ یەک لەو کێشانە دا من لایەنگری دەرکردن لە حیزب نەبووم  ونیم. هەر هێندە لە مێژ نییە لە سەر دەرکردنی هاوڕێیەکی حیزبی دەگەڵ هاوڕێیانی رێبەری هەم بە تەلەیفوون و هەمیش بە ئیمایل قسەم کردووە و نارەزایەتی خۆم لەو بارەوە پێڕاگەیاندوون. دیارە بە خۆشییەوە لە یەکیان دا هاوڕێیان رەچاوی پیشنیارەکانی من  و رەنگە خەڵکی دیکەشیان کردبێ و ئەو کەسەی بڕیاری دەرکردنی درابو مەترسی دەرکرانی لەسەر نەما.
 لە تازەترین دەرکردن دا بەڕێز کاک ئاسۆ خەبات لەسەر نووسینی چیرۆکێک کە لە ناو نووسینەکەی دا روونە ئاماژە بە هەندێ کەسی ناو حدک دەکات و ئیتیهامگەڵێکی ئیسپات نەکراویان لێدەدات لە حیزب دەرکرا و بەرهەمی ئەو دەرکردنەش دیسان ئەو هەرا و هەنگامەیەی لێ دروست دەبێ کە دەیبینین. لێرەدا من وەک خۆم و وەک ئەندامی حدک کە سوور دەزانم بە سەدان و هەزاران کەسی دیکەش هاودەنگمن، نە کارەکەی کاک خەبات و نە ئەو دەرکردنەی خەبات ئاسۆم لەسەر ئەو نووسینە قەبووڵە و پێم وابێ بە هەردووک لایان ستەمیکی بیداد لە حیزب بە گشتی و لەو هەموو ئەندام و لایەنگرەی دەکەن  کە شەو رۆژ بەو پەڕی سەداقەتەوە خەریکی تێکۆشانن.
 لەم بارەوە ئەوەی کە خەراپترین و گەورەترین هەڵە دەکات ئەو بەشە لە بەرێوەبەری یان مودیریەتی حێزبە کە بێ ئەوەی گوێ بداتە کاردانەوەی ئەو ئاکار و رەفتارانەی کە دەرحەق بە ئەندامان و لایەنگرانی لاو و جەوانی ناو حیزبەکەی دەیکات دووبارە کردنەوەی هەمان سیاسەت و رەفتاری هەڵەی رابردوویە و بێ ئەوەی دەرسێک وەرگرێ و بێ ئەوەی لایەنە ئەرینی و نەرینییەکانی ئەو رەفتارەی هەڵسەنگێنێ هەمان رەفتار و هەمان متۆد دووبارە دەبنەوە. لە حاڵێکدا سوور دەزانین کە ئەگەر ئەو خەڵکە حوکمی دەرکردنی بەسەر دا نەبڕابایە حیزبەکە گەورەتر و بە قەدر تر دەبوو و بەهانەش نەدەکەوتە دەستی چەند کەسێک کە لە خودایان دەوێ هەڵەیەکی وا بکرێ ئەوان بۆ چەند رۆژێک بە بەهانەی دلسۆزی بۆ ئازادی بەیان بیکەن بە خۆراکی تەبلیغاتی دژی حدک. ئەو بەشە لەسەرکردایەتی حیزب راست خەریکە حیزب و دەسەڵات لە حیزب دا وەک ئامرازێکی تاکە کەسی بۆ تۆڵەکردنەوە و دیفاع کردن لە خۆی بەکار دێنێ و بە راشکاوی دەڵێم لەو بڕیارانە دا هیچ گوێی نەداوەتە قازانج و بەرژەوەندیەکانی حیزب. زۆر بەروونی پرسیارم ئەوەیە کە ئەگەر کاک ئاسۆ خەبات لە سەر ئەو نووسینە لە حیزب دەرنەکرابا چ دەقەما؟ ئەو حیزبە دەروخا؟ وێران دەبوو؟ یان بە قەدرتر دەبوو.

 ئازادی رادەربڕین لە حیزبدا:
 ئەوەی ئەو کێشەیەی ناوەتەوە و خەڵکانێک بەهەڵە کەڵکی نابەجێی لیێوەدەگرن و رێبەریش بەهەڵەی گەورەتر ولامی پاسکاری ئەوان دەداتەوە، ئەو ئازادی رادەربڕینەیە کە لە ناو حدک دا هەبووە ، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان یان دەبی ئەو ئەسڵە لابەرێ یان دەبی سنوور دار و دیاری بکات کە چۆن ئازادییەک دەبێ لە ناو حیزب دا هەبێ، دیارە هەتا ئازادیش سنوودار و بەرتەسکتر بکرێتەوە بایەخی ئەو ئازادییە و ئەو ئەسڵە پتر دادەبەزێ و ئەودەم ئیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ناتوانێ لەو بارەوە ئیدیعای جیاوازی دەگەڵ هیچ حیزبێکی دیکە هەبێ.
 بە بڕوای من کێشەی سەرەکی لەو نیوە دا ئەوەیە کە خەڵکانێک ئامادە نین دەرکی لاوی ئەمرۆیی و خۆلیا و ئارەزووەکانی ئەو لاوانە بکەن، ئەوان دەیان هەوێ لاوی چاو کراوەی رۆژهەڵاتی وەک ساڵانی ٦٠ هەرچی فەرماندە و سەرکردە کوتی ئەوان بۆی لە ملی دەن، ئەوەش لیکدانەوە و تەوەقوعێکی نابەجێیە و راست یانی دەرک نەکردن و نەخوێندنەوەی گەنج  ولاوی ئێستا. ئەوەی هەموو لایەک دەبێ بیزانین ئەوەیە کە حیزبایەتیش وەک زۆر شتی دیکە گۆڕانی بەسەر داهاتووە و دەبێ ئەو گۆڕانە هەموو ئورگان و کەس و لایەنێکی ناو حیزبەکان بگرێتەوە، ناکرێ هەموو شت گوڕابێ بەڵام لە حیزبایەتی کردن دا تۆ هەر بە شێوازی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر حزیبایەتی بکەی! دەبێ هەموو روانگە و بۆچوونێکت لە سەر حیزبی بوون و رەفتاری حیزبی گٶرانی بەسەر دابێ دەنا ئەو قەلەتان لە ئاتەگی دەفرێ کە دەیبینین. 
 
وتەی ئاخر:

ئەگەر حیزبەکەتان خۆش دەوێ و بۆی بە پەرۆشن با هەموو لایەک رەچاوی هەلوومەرجی ئێستا بکەین، با تەحەمولی دەنگی رەخنەگرانەی توند و تیژیشمان هەبێ ، هیچ پردی قیامەتێ ڕانابێ، با پیمان وا نەبێ هەر ئێمە دڵسۆزی حیزبین و خەڵکی دیکە نا، ئەگەر خوێندنەوەی تازەمان نییە بۆ ئەورۆ و ناتوانین لەو فەزا ئازادەی ناو حێزبدا کە خۆمانی پێوە ڕادەنێین تەحەمولی دەنگی جیاواز بکەین با ئەو دەنگە جیاوازە و ئەو رەخنەیە بێئینسافیشی تێدا بێ، باشتر وایە بەر لەوەی حیزبەکە وێران بکەن لەو پۆستە دەست هەڵگرن کە تیایدا زەرەر لە حیزب دەدەن لەجیاتی قازانجی پێبگەیەنن. ئازادی ڕادەربڕین یەکێک لە شانازیەکانی حدک ە بە هیچ جۆرێ هیچ کەس مافی بەرتەسک کردنەوەی ئەو ئازادییەی نییە، لە جیاتی ئەوەی هەوڵی بەربەست کردنی بدەن دەبێ خەڵکەکە فێر بکەن و دەبێ کەموو کوڕیەکانتان چارەسەر بکەن، تۆ بڵێی هەموو ئەو خەڵکە هەر بەهانەی هەبێ و لە حیزب بێزار بووبێ بۆیە وا دەڵی و وا دەنووسێ؟ ئایا ئاوڕێک لە خۆتان و لە کارەکانتان دەدەنەوە و پرسیارێک لە خۆتان دەکەن کە بۆچی هاوڕێی دۆێنێ و هاوسەنگەری چەند رۆژ لەمەوبەرت بەو بێزارییە لەسەرتان دەنووسێ؟ حەقیقەتی موتڵەق لای ئێوە نییە ، لەوە دڵنیا بن، ئێوە پێوستیتان بە خۆ گورێن هەیە ، ئەگەر ناتوانن واز بێنن.

Thursday 16 August 2012

وتو وێژ دەگەڵ دەنگی ئەمریکا

سەبارەت بە دانیشتینی دوو دێمۆکراتەکان واتە رێزداران ، کاک مستەفا و کاک خالید عەزیزی

http://www.dengiamerika.com/content/article/1489235.html