ئیعدامی شۆڕشگێرانه یان ترۆری جیا بیران برایم جه‌هانگیری
نزیک ساڵێک له‌مه‌و به‌ر و به وه‌بیر هاتنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی ده‌یه‌ی 60 ی رابردوو ته‌مای نووسینیی ئه‌و بابه‌ته‌م گرت و له‌و کاته‌وه هه‌ر تاو ناتاوێک وهه‌ر چه‌ند مانگ جارێک هه‌وڵی کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاریم داوه سه‌باره‌ت به قوربانیانی ئه‌و ئیعدام یان ترۆرانه‌ی له کوردستان و له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داسه‌پاوی کوردستان دا ئه‌نجام دراون . له‌و ماوه‌یه دا له زۆر دوست و براده‌رم پرسیوه و هه‌وڵم داوه زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌وه بزانم به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رچی رووم له زۆر که‌س و لایه‌ن له رێکخراوه جیا جیاکانی کوردستان و سه‌راسه‌ری نا. چی وام ده‌ست نه‌که‌وت جگه له‌و ده‌مگۆ و شایعانه‌ی لێره‌و له‌وێ بلاو بوونه‌وه. دیاره هه‌ندێ دۆست و براده‌ری خۆشه‌ویست به ئاگادار بوون له باسه‌که‌ی من ته‌له‌یفونیان بۆ کردووم و سه‌باره‌ت به نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌و و ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که پرسیار و هه‌ندێ جاریش بۆچوون و پێشنیاری خۆیان داوه . له‌م نیوه دا چه‌ند که‌سێک وێنه‌ی قوربانیه‌کانیان بۆ ناردووم و له‌و باره‌وه سووپاسی ئه‌وانیش و ئه‌و دۆستانه‌ی دیکه‌ش ده‌که‌م که سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له ماوه‌ی رابردوو دا تووشی سه‌ر ئێشه‌م کردوون . مێژووی نه هێنده دووری خه‌باتی دوو حێزب و هێزی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕیه‌تی له قاره‌مانی و له خۆ بردوویی، پڕیه‌تی له لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرداری، بست به ستی خاکی رۆژهه‌ڵات هه‌ر له کرماشانه‌وه تا سنه‌و سه‌قز و هه‌ورامان، تا ده‌گاته ناوه‌ند و شیمالی کوردستان به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه نه‌خشاوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه دا ئه‌و دوو حیزب و رێکخراوه هه‌ڵه‌ی زۆر زه ق تاوانی زۆر گه‌وره‌شیان ئه‌نجام داوه، مرۆڤی به ویژدان و به ئینساف نه ده‌بێ له خۆبردوویی و گێانبازی کادر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه له بیر خۆی بکات و نه ئه‌و تاوانانه‌ی به ناوی ئیعدامی شۆڕشگیرانه و تاوانبارکردنی له‌م جۆره ئه‌نجام دراون په‌رده‌پۆش بکرێن. من وه‌ک ئه‌ندامێکی حدک ئه‌و باسه بۆیه ناوروژێنم که ناحه‌زانی ئه‌و هێزانه ده‌ست بکه‌ن به پێرێخستن له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه ، به‌ڵکوو بۆیه ئه‌و باسه دێنمه گۆڕێ تا سبه‌ی رۆژی له ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی ناوچه‌دا دووباره که‌سانێک به بیانووی جۆراوجۆر ده‌ستیان به خوێنی کوری فه‌قیر و هه‌ژار سوور نه‌بێ. با زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌یسه ببێته چه‌کێکی به‌هێز به ده‌ست پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ بۆ هوشداری دان به‌و که‌سانه‌ی هیچ حیسابێک بۆ خه‌ڵک ناکه‌ن. من وه‌ک خۆم ئه‌و بابه‌ته به نیازی ته‌سویه حیساب ده‌گه‌ل هیچ که‌س و لایه‌نێک نانووسم . به‌ڵام نیگه‌رانی دوارۆژێ کوردستانم و نام هه‌وێ جارێکی دیکه جه‌رگی هیچ دایکێکی دیکه به کوچکییه‌وه بنرێ و هه‌ڵقرچێ. دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه له کاتێکدا ده‌گه‌ڵ درنده‌ترین حکوومه‌تی سه‌رده‌م له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ر دا به خه‌ستی سه‌رقاڵ بوون له هه‌مان کات دا له گه‌ڵ حیزبی توده‌ش له شه‌ڕێکی راگه‌یاندنی توند و تیژ دابوون، سه‌نه‌د و دێکۆمێنته‌کان ماون و شاهیدن که ئه‌وه‌ی تووده‌یی ده‌یان کرد دوژمنکاریه‌کی راسته‌خۆ بوو ده‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان. ئه‌وان به فه‌رمانی رێبه‌ره‌کانیان که سیاسه‌تیان ده‌قاوده‌ق کۆپی سیاسه‌تی رووسیه‌ی ئه‌و کات واته یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو به‌رامبه‌ر به ئێران و رێژیمی ئیسلامی ئێران له هیچ خزمه‌تێک به رێژیم و هیچ دژایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کورد درێغیان نه‌ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی دروشمی ئه‌وه‌یان ده‌دا که شه‌ڕ له کوردستان ده‌بێ ڕاوه‌ستێ به‌ڵام به زه‌ق کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه پێوه‌ندیان له گه‌ڵ عێراق هه‌یه و به فیتی حکوومه‌تی عیراق و به چه‌کی ئه‌وان به ده‌ست کیسی پالیزبان و کێ و کێ و ئیمپریالیسمی ئه‌مریکا شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دژی ئیمپریالیستی جه‌مهووری ئیسلامی ده‌که‌ن. له‌راستیدا ئاگری شه‌ڕه‌که‌یان خۆشتر ده‌کرد و ئیمکانی دانی بچووکترین ئیمتیازیان له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه نه‌ده‌هیشته‌وه و رێژیمیان سوورتر ده‌کرد له سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وان خه‌راپترین کرده‌وه‌و دزێوترین ره‌وشتی ئه‌خلاقی سیاسیان به‌رامبه‌ر به دێمۆکرات نواند و له‌ناو ته‌شکیلاتی ئه‌واندا ته‌شکیلاتێکی دیکه‌یان دروست کرد و له دوای کۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و ته‌شکیلاته له حیزب جوێ بوونه‌وه و به نێوی کۆنگره‌ی 4 ئیعلامی مه‌وجودیه‌تیان کرد. کۆنگره‌ی چوار ده‌قاو ده‌ق په‌یره‌وی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی توده‌ی ده‌کرد و هه‌ر بۆیه که‌وتبۆ به‌ر رق و کینه‌ی خه‌ڵک و له هه‌مان کات دا حیزبیش له رووی ئیعلام و راگه‌یاندنه‌وه لێی نه‌ده‌پێچانه‌وه و چوونکه حه‌قیشی به‌ده‌ست بوو هه‌رچی گوتبای هه‌ر بۆی ده‌چووه سه‌ر. به داخه‌وه له‌م نێوه دا به‌شێک له باشترین و فیداکارترین رۆڵه‌کانی دێمۆکرات و کورد ده‌داوی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی توده که‌وتن و له حیزب جیا بوونه‌وه، هه‌ر له کۆچکردوو مامه غه‌نی بلووریان را بگره تا تێکۆشه‌ری ره‌حمه‌تی حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و کۆمه‌ڵێ گه‌نج و لاوی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی دێمۆکرات ده‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی چوار که‌وتن و به ناوی په‌یره‌وانی کۆنگه‌ری 4 خۆیان ناساند. ئه‌و وه‌زعیه‌ته وای کرد که گرژیه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ر و شه‌ڕێکی ئیعلامی و ته‌بلیغاتی توند و تیژ له نیوانیان دا ساز بوو. لایه‌ک لایه‌نێکی به نۆکه‌ری به‌عس تاوانبار ده‌کرد و ئه‌وی دیکه‌ش ئه‌وانی به خۆ فرۆش و به‌کرێگیراوی رێژیمی ئیسلامی تاوانبار ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی هیچ یه‌ک له‌و تاوانبارکردنانه له جێی خۆیدا نه‌بوو. نه دێمۆکرات نۆکه‌ری به‌عس بوو و نه تووده‌یی و کۆنگره‌ی 4 جیره‌خۆرێ رێژیمی ئیسلامی ئێران بوون، به‌لكوو ئه‌وه سیاسه‌تی چه‌وتی داخرا و و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و روانگه ئیدئۆلۆژیه چه‌ق به‌ستووه‌کان بوون که وایان کرد که ئه‌و دوو هێزه هه‌ر یه‌که و بکه‌ونه لایه‌ک و ئاواش بۆ داپاچینبی یه‌کتری له هیچ نێو ناتۆره‌یه‌کی نابه‌حه‌ق له یه‌کتری خۆ نه‌پارێزن. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا حیزب و کۆمه‌ڵه ده‌ستیان دایه هه‌ندێ ترۆر و به قه‌ولی خۆیان ئیعدامی شۆڕشگێرانه که زۆربه‌یان جگه له زه‌عیفکوژی وکوشتنی منداڵی فه‌قیر و هه‌ژار به‌ولاوه نه‌بوون. له خواره‌وه چه‌ند نموونه ته‌نیا له مه‌هاباد و ده‌وروبه‌ری دێنمه‌وه تا ببێته ده‌سپێکی راچڵه‌کانێک له وێژدانی ئینسانه‌کان و هه‌ر وه‌ها وریا بوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرس و مه‌سئولینی هێزه‌سیاسییه‌کان که نه‌کا له داهاتوو دا دیسان به تاوانی جۆراو جۆر ده‌ستیان به خوێنی کوڕی کورد سوور بێ. جه‌عفه‌ر و عه‌لی که‌ڕوبی جه‌عفه‌ر که‌ڕوبی ، کاتی خۆی یه‌کێک له پێشمه‌رگه هه‌ره ئازاکانی مه‌فره‌زه‌ی ناوشار بوو، به‌ر له‌ویش له کاتی ته‌زاهوراتی زیددی رێژیم جه‌عفه‌ر که‌ڕوبی لاوێکی خوێن گه‌رمی به زیبک و زاکوون بوو که له زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌کان دا به که‌واو پاتۆڵ و شه‌ده‌ی سه‌ری له پێشه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌بینرا. جه‌عفه‌ر بوو به کۆنگره‌ی 4، برایه‌کی هه‌بوو به ناوی عه‌لی، کرێکار بوو، له ماڵێ دا کۆختی کۆترانی هه‌بوو، رۆژ هه‌تا ئێوارێ کاری ده‌کرد و که ده‌شهاته‌وه خه‌ریکی کۆتره‌کانی ده‌بوو. زۆری ئاگا له سیاسه‌ت نه‌بوو. له شه‌وی 3ی ره‌زبه‌ری 1359 هه‌تاوی وله به‌رده‌رکی ماڵه‌که‌ی خۆیان، جه‌عفه‌ر که‌ڕوبی و عه‌لی برای درانه به‌ر گولـله و ته‌رمی بێ‌گیانی ئه‌و دوو برایه‌یان بۆ دایکێکی هه‌ژاری هه‌ناسه سارد و خوشکه‌کانی به‌جێ هێشت. ئه‌گه‌رچی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ست دانیه که کێ ئه‌و ترۆره‌ی ئه‌نجام دا بێ به‌ڵام به گشتی خه‌ڵک و هێزه‌سیاسییه‌کان ئه‌نگوستی تاوان بۆ لای حیزبی دیمۆکرات راده‌کێشن و ناوی ئه‌و حیزبه وه‌ک بکوژی ئه‌و جووته برایه تا ئێستاش له‌سه‌ر زار و زمانانه. عومه‌ر ئه‌حمه‌د محاڵی، خه‌ڵکی تاڵاو، له بنه‌ماڵه‌ی محاڵیان، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی هه‌موو که‌س ده‌زانێ چیان بۆ حیزب کردووه, که ناکرێ لێره‌دا باسی بکه‌ین. له شه‌وی22/4/1364 پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له ماڵێ ده‌یهێننه‌ده‌رێ و گوولـله بارانی ده‌که‌ن و چه‌ند منداڵێ وردیلانه‌ی له پاش به جێ ده‌مێنێ. که‌مال اسماعیلزاده، فه‌رمانده لکی هێزی پیشه‌وا، به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره که که‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد و نه‌یزانی چۆن بووه خۆی ته‌سلیم کرده‌وه، چی پێنه‌چوو دووباره هاته‌وه ده‌رێ و خۆی ته‌سلیمی حیزب کرد، حیزب خۆی و خێزانی گوولـله باران کرد! ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که گۆیا خێزانی که‌ماڵ دووگیان بووه. ئیعدامی که‌ماڵ هه‌ر ئه‌و کاتیش ناره‌زایه‌تێکی زۆری له نێو پێشمه‌رگه و کادره‌کانی حیزب دا دروست کرد. مه‌لا که‌ریمی شاریکه‌ندی ، که‌سایه‌تێه‌کی ئایینی و سیمای ناسراوی شاری مه‌هاباد. له کاتی خۆپێشاندانه‌کانی دژی رێژیمی پاشایه‌تیدا بێ ترس و دڵه ڕاوکێ له پێشه‌وی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوو، من خۆم زۆر چاکم له بیره که خوتبه‌کانی له مزگه‌وتی هه‌باس ئاغا چ گوڕ و تنێکی ده‌دا به خه‌ڵک و به تایبه‌تی به توێژی لاوان. مه‌لاکه‌ریم کو‌رێکی به نێوی مه‌لا حامید پێشمه‌رگه‌ی دێمۆکرات بوو. که له زستانی 1359 دا ده‌گیڕێ و له‌گه‌ڵ 7که‌سی دیکه‌ی دێمۆکرات له رۆژێ5 /4 /1360 له زیندانی ورمێ ئیعدام ده‌کرێ. ئه‌و ده‌می ئه‌و قسه‌یه زۆر بلاو بۆوه که ده‌وڵه‌ت داوای له مه‌لاکه‌ریم کردووه بێ ته‌رمی کوڕه‌که‌ی وه‌رگرێته‌وه ، ئه‌ویش جوابی دابۆوه ئه خێر، من 8 کورم ئێعدام کراوه ئه‌گه‌ر ته‌رمی هه‌ر 8 تیانم ده‌ده‌نه‌وه باشه ده‌نا به ته‌نیا حامید وه‌رناگرمه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و ئینسانه تێکۆشه‌ر و خۆشه‌ویسته له رۆژی 2 خاکه لیوه‌ی 1361 دا و له به‌ر ده‌رکی مزگه‌وتی مه‌وله‌وی ترۆر کرا. له‌م ترۆره دا ئه‌نگوستی ئیتیهام بۆلای کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان راده‌کێشرێ و تائێستاش وێڕای حاشا لێکردنی ، ئه‌و رێکخراوه تاوانباری سه‌ره‌کییه له‌م ترۆره دا. مسته‌فا شاروێرانی، که‌سێکی چه‌پ بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم سه‌ربەحیزبی تووودە و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار بوو، ئه‌ویش له مه‌هاباد ترۆر کرا. ئه‌وه‌نده‌ی له پرسیار لێره‌و له‌وێ ئاگاداریم ده‌ست که‌وتبێ گۆیا کۆمه‌ڵه ترۆری کردووه. له و ترۆره‌ش دا هیچ فاکت و به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که کۆمه‌ڵه یان هیچ رێکخراوێکی دیکه ئه‌و ترۆره‌ی ئه‌نجام دابێ. مه‌لا عومه‌ر شاهین، له گه‌ره‌کی ته‌په‌ی قازی و له به‌رده‌رکی ماڵه‌که‌ی خۆیدا به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ترۆر کرا. بکوژی مه‌لا عومه‌ر دوایه خۆی ته‌سلیم کرده‌وه وله بۆکان من ئاگادار بووم که چه‌ند جارێک ته‌قه‌ی لێ‌کرا و بریندار بوو . ته‌ها پارسا، سه‌ر به فیدائیانی خه‌ڵک و له شاری مه‌هاباد ترۆر کرا که‌ریم خه‌یاتی، سه‌ر به رێکخراوی فیدائیانی خه‌ڵک وئه‌ویش گۆیا به‌ده‌ستی کۆمه‌ڵه ترۆر کراوه جگه له‌وانه مه‌لا خالیدی عه‌زیزی و چه‌ند که‌سی دیکه‌ش به شێوه‌ی گوماناوی له ناو چوون که چون له‌و کات و ده‌مه‌دا جگه له دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه که‌سی دیکه ده‌سه‌ڵاتتدار و چه‌ک به‌ده‌ست نه‌بوو خه‌ڵک و هێزه سیاسییه‌کان هه‌ر ئه‌وان به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کوشتارانه ده‌زانن . خوێنه‌ری به‌ڕیز ئه‌گه‌رچی ئه‌و بابه‌ته کورت و له هه‌مان کات بابه‌تێکی گشتییه به‌ڵام هیوادارم هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه گوتوومه نه‌بێته به‌هانه‌یک بۆ ته‌سویه حیسابی حیزبی و گرووهی وله‌هه‌مان کاتدا هیوادارم ببێته سه‌ره‌تایه‌ک و سه‌ره‌داوێک بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و که‌یسه له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی کورده‌وه. به‌ڵکوو ئه‌و هه‌نگاوه ببێته چه‌کێکی به‌هێز دژی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که کاتێ ده‌سه‌ڵاتیان که‌وته ده‌ست شه‌لم کوێرم هیچ نابوێرم ئه‌وه‌ی پێیان خۆش بێ ده‌یکه‌ن و له هیچ ناپرێنگێنه‌وه. |
پێگەیەک بۆ دەربڕینی بیری ئازاد، بیری رەخنەگرانەی سەردەم. ئەو بیرەی رەخنە دەگرێ بەڵام حورمەتی بەرامبەرەکەی رادەگرێ
Sunday 30 December 2012
ئیعدامی شۆرشگێرانه یان ترۆری جیا بیران
Wednesday 19 December 2012
با هه‌ر شته‌ی له جێی خۆی لێکدرێته‌وه
ره‌نگه هۆی پیری و به ساڵاچوون بێ و گووڕ و تینی و ئینیرژی ساڵانی پێشوو نه‌مابێ به‌ڵام من ئێستا له جاران هێدیتر و له سه‌ره‌خۆتر روانگه و بیر و بۆچوونه‌کانم باس ده‌که‌م، سه‌رنجم له سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی دۆست و لایه‌نه‌کانیش له هه‌مان حاڵ دا که جیددین به‌ڵام به هه‌مان ئاقار دا ده‌روات.
مام جه‌لال سیمای ناسراوی خه‌بات وبه‌رخۆدانی کورد و سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان دوچاری کێشه‌یه‌کی جیددی ته‌ندروستی بۆته‌وه، وێڕای پاراستنی ره‌خنه‌کانم له به‌ڕیزیان به‌ڵام ئاوڕ له فیداکاری و له خۆبردوویی و خه‌باتی بێوچانی ئه‌و رێبه‌ره کورده ده‌ده‌مه‌وه و هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر هه‌موو ژیانی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی ته‌رخان کردووه، له سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عیراقیش دا به دڵنیاییه‌وه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی له‌به‌ر چاو بووه وبه‌ڵام ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی هه‌یبووه نه‌یتوانیبی وه‌ک که‌سانی حیزبی و ناوچه‌یی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌رببڕێ.
مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌توانایه و له‌م کات و ده‌مه دا کورد پێویستی به بوونی ئه‌و هه‌یه و نه‌مانی به دڵنیاییه‌وه خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد. بۆ من جیگای داخه که ده‌بینم هه‌ندێ له دۆستان نه‌ته‌نیا به‌و نه‌خۆشیه‌ی به‌ریزیان نیگه‌ران نین به‌ڵکوو به تانه و ته‌شه‌ر خوێ به برینی هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کیه‌تی و هۆگرانی مام جه‌لال دا ده‌که‌ن، ئه‌و ره‌وته وا بڕواته پێشێ سبه‌ی به له ده‌ست دانی هه‌ر سه‌رکردی حیزبێک و هه‌ر تێکۆشه‌رێکی دێرنی کوردان به‌شێک له خه‌ڵکی که موخالیفی بیر و بۆچوونه‌کانی ئه‌و رێبه‌ره بوون ده‌بێ به نه‌مانی ئه‌ویش دڵخۆش بن. ئایا ئه‌وه نه‌ریتێکی سه‌قه‌ت و روانگه‌یه‌کی چه‌وتی بیر کردنه‌وه نییه؟ خۆ ئه‌گه‌ر به پێی و دانگه بێ که‌سی ساخمان تێدا ده‌رناچێ. خۆزگه هه‌ر شته‌ی له جێگای خۆی و له کاتی خۆیدا لێکبدرێته‌وه. مردن دره‌نگ یا زوو یه‌خه‌ی هه‌موومان ده‌گرێ به‌ڵام من پڕ به دڵ هیوای چاک بوونه‌وه و له‌ش ساخی بۆ به‌ڕێز مامجه‌لال سیاسه‌تمه‌داری دیاری کورد ده‌خوازم.

Thursday 13 December 2012
سوار ئه‌وه‌یه بگلێ به‌ڵام هه‌ستێته‌وه.
سوار ئه‌وه‌یه بگلێ به‌ڵام هه‌ستێته‌وه.
هیچیان حیزب نین و هیچیان دێمۆکرات نین، هه‌ردووک هاوڕێیانی پێشوون و ده‌گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی قومارۆچکه‌ی منداڵانه. ئیدی هیچ ناڵێن ئاخر به ده‌یان هه‌زار و بگره سه‌دان خه‌ڵکی لایه‌نگر
هیچیان حیزب نین و هیچیان دێمۆکرات نین، هه‌ردووک هاوڕێیانی پێشوون و ده‌گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه، هه‌ر ده‌ڵێی قومارۆچکه‌ی منداڵانه. ئیدی هیچ ناڵێن ئاخر به ده‌یان هه‌زار و بگره سه‌دان خه‌ڵکی لایه‌نگر
و
دژبه‌ر و ناحه‌ز ئه‌و داڕشتنه ده‌بینێ و پێکه‌نینی پێیان دێ! هاورێیانی
پێشوو هه‌ردووکیان سکرتێریان هه‌یه، هه‌ردووکیان ئه‌ندامی رێبه‌ری و
ده‌فته‌ری سیاسیان هه‌یه، هه‌ردووک لا له سه‌ر پرسه گرینگه‌کانی ئێران و
ناوچه و کوردستان قسه ده‌که‌ن، هه‌ردووک لا هیوادارن ئه‌و دانیشتن و
دیالۆگانه درێژه‌یان هه‌بێ و ........
هاوڕێیانی دێمۆکرات، با به‌س بێ لانی که‌م له‌م کات و ده‌مه زه‌مانییه دا هه‌ر خۆتان مه‌بینن خه‌ڵکێکی زۆر به جیددی سه‌یری هه‌واڵ و راپۆرتی ئه‌و دانیشتنانه ده‌کات، چاو له ده‌کار کردنی وشه به وشه‌ی هه‌ردووک لاتان ده‌کات به‌رامبه‌ر به یه‌کتری . شه‌رمی ناوێ، سینگ بده‌نه پێش و سه‌رتان به‌رز راگرن، ئێوه خه‌ریکن به کرده‌وه پێ له هه‌ڵه‌کانی رابردوو ده‌نێن، ده‌ی با به قسه‌ش ئه‌و ئازایه‌تییه هه‌بێ دان به هه‌ڵه‌کان دا بنیین و هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تاییه‌ک، ناوی یه‌کتری چۆن شیاوه ئاوای بێنین. ئاخر ئه‌و دانیشتنه‌تان چرۆی هیوای گه‌شی خسته ده‌روونی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان، دوژمنانی تاساند، ناحه‌زان ده‌ستیان وه‌به‌ر چه‌نه‌گه دا و حه‌په‌سان.
ته‌ماشای گڵکۆی شه‌هیده‌کان بکه‌ن و بزانن چۆن ئارامیان گرتووه و به‌و ده‌مه‌و زستانه سێوه‌ڕه‌و چیمه‌نی ده‌وروبه‌ریان ژیاوه‌ته‌وه! ده ئاوڕێک له چاوه پڕ له ئه‌سرینه‌کانی دایکی شه‌هید بده‌نه‌وه چۆن به هومێده‌وه لێتان ده‌روانێ. چۆن له خۆشیان زه‌بری دڵی چۆته سه‌رێ و پشووی سوار بووه و لێکدا لێکدا هه‌ردوو ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکردۆته‌وه ده‌ی خودا ........ ده‌ی خودایه...یه‌تی! ده‌سه‌یری وێنه‌ی شه‌هیدانی رێبه‌ر بکه‌ن که له پشت سه‌رتان هه‌لواسراوه بزانن سیمای ئه‌وانیش ته‌نانه‌ت له وێنه‌که‌ش دا فه‌رقی کردووه! چاویان له ئێوه‌یه! شه‌رمی پێناوێ، ئێوه خه‌ریکی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ن، خه‌ریکی راست کردنه‌وه‌ن، بۆ نیگه‌رانی رابردوون خۆ سوار ئه‌وه نییه که هه‌رگیز نه‌گلێ، سوار ئه‌وه‌یه بگلێ به‌ڵام هه‌ستێته‌وه.
کوردستان‌وکورد: پێشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌مه 22ی سه‌رماوه‌زی 1391،هه‌یئه‌تێکی هاوڕێیانی پێشوومان، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕیز مسته‌فا هیجری، سکرتیری گشتی و .......
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٢ی سەرماوەز هەیئەتێكی پایەبەرزی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات و ژمارەیەك لە ئەندامانی رێبەری سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان كرد و لە لایەن هەیئەتێك بە سەرپەرستی بەڕێز خالید عەزیزییەوە پێشوازیان لێكرا.

Subscribe to:
Posts (Atom)