Tuesday 31 July 2012

دوو دێمۆکرات: وەک گلەیی لە هاوڕێیانی حدکا

20 Feb 2012
لەجیات ئاڵۆزتر کردنی دۆخەکە, سەرکردەکان با لە دێمۆکراتەکانی فیلاند فێری هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی بن.
برایم جەهانگیری
لە حاڵیکدا کە بەشێکی بەرچاو لە بەدەنەی حدکا و حدک بەو پەڕی هەست کردن بە مەسئولییەت هەوڵی لێک نزیک بوونەوە دەدەن ونموونەی هەرە دیار و نوێ کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەندامان و لایەنگرانی حدکا و حدک لە فینلاندە، لە هەمان کات دا باڵی هەرە توند رۆی حدکا هەر وا بە بەرنامە خەریکی هێرشکردنە بۆ سەر هاوڕییانی پێشووی خۆی. من وەک خۆم هیچ گومانم لەوە دانییە کە دەستێکی بەهێزی ناو حدکا دەی هەوێ بەر لە کۆنگرەی 15 خۆی لە ژێر زەبری ئەو تەوژمە نەتەوەییە رزگار بکات کە داوای ئاسایی کردنەوەی بار ودۆخی دوو دێمۆکرات دەکات. هێرش بۆ سەر مامۆستا وەک رەمز و سیمبولی حدک و کاک خالید عەزیزی وەک سکرتێری حدک بە بەرنامە و هەر جارە و لەژێر ناوێکدا هەر وا درێژەی هەیە، جاری وایە ئەندامانی دیاری حدکا بەو پەڕی بێڕێزییەوە باسی کەسایەتیەکانی حدک واتە هاوڕێیانی چەندین ساڵەی حدکا دەکەن و جاری واشە بە ناوی نادیار و سەیر و سەمەرە لە سەر لاپەڕەکانی فەیس بووک و ماڵپەڕە تازە ساز کراوەکان هەمان پیلان درێژەی هەیە. لە تازەترینی ئەو هەوڵانە دا نامەیەک بە ناو لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حدک ەوە بۆ مامۆستا حەسەنزادە نێردراوە کە راست درێژە بابەتی ماوەیەک لەمەوبەری کەسێکی دیاری و ئەندامی حدکایە. ئەو بابەتە مرۆڤ وە بیر نامەی 87 خوێن کار دەخاتەوە کە شک لە شانۆگەرییەکەی نەدەکرا. رەنگە لێرەدا هەندێ لە هاوڕێان بڵێن ئەوانە نوێنەری حدکا نین بۆ ئێمە گلەیی لە حدکا دەکەین؟! بەڵام ئەگەر وایە بۆ لەژێر ناوێ دیفاع لە حدکا ئەوشتانە بڵاو دەبنەوە هاوڕییانی حدکا بۆ یەک جاریش دژی ئەو بێڕێزیانە کە تەنیا دوژمنان قازانجی لێدەکەن هەلوێست ناگرن؟
لە مێژە خۆم لەو وردە گلەییانە پاراستووە و زیاتر زەممی هاوڕێیانی خۆم واتە حدک م کردووە لە زۆر باراندا ، تەنانەت هەر بۆ ئەوەی پارسەنگی کێشەکان ڕابگرم و هەوڵی کەسانی بە "هەڵە حیزبی" پوچەڵ کەمەوە زۆر جار بە ناحەق هاوڕێیانی خۆمم خەتابار کردووە. بەڵام ئاخر مرۆ تاکەی لە ئاست ئەو هەمووە ستەمە بێدەنگ بێ؟ لە حاڵێکدا هەموو کەس دەزانێ ئەو هەموە بێڕێزی و مەلۆتکە پێدادانە کە لە ژێر ناوی لایەنگری لە حدکا دا دەکرێ جگە لە بەرژەوەندی دوژمنان هیچی دیکەی لێ شین نابێ. باشە هەتا کەی ئەو هاوڕێیانە پەند لە ڕابردوو پەند وەر ناگرن؟ ئێستا وایان کردووە دۆخەکە راست وەک سەرەتای لەت بوونی لێهاتووە بەو تەفاوەتەی بە خۆشییەوە هاوڕێیانی حدک دانیان بە خۆ داگرتووە و لە وڵام دانەوەی ئەو جۆرە بابەتانە خۆیان دەپارێزن.
هەر لێرەوە وەک تاکێکی کورد دەست خۆشی دەکەم لە ئەندامان و لایەنگرانی دێمۆکرات لە وڵاتی فینلاند و دڵنیام ئەو کارەتان سەرەتای تێکشکاندنی پیلانی دووبەرەکی خوازانە، حیزبی دێمۆکرات نە موڵکی کاک مستەفا و سەرکردایەتی حدکایە و نە موڵکی کاک خالێد ومامۆستا حەسەنزادە و سەرکردایەتی حدک ، موڵکی ئێوەیە، بەدەنەیە حیزب دروست دەکات، رێبەری لە ناو بەدەنە را هەڵدەکشی و سەرکردایەتی حیزب وەئەستۆ دەگرێ. با بۆ یەک جاریش بێ شێلگیرتر لە جاران دژی قین لەدڵان و دووبەرەکیخوازان هەڵوێست بگرین ، ئەوان چیان پێ نییە بۆ دوا رۆژ، دوارۆژ هی ئەو کەسانەیە کە بە بیری نیشتمانی و نەتەوەیی دەڕواننە مەسەلەکان نەک تەنیا لە دەلاقەی تەسکی حیزبایەتییەوە ئەم جیهانە پان و بەرینە ببینن.
بژی برایەتی

تێبینی: تکایە ئەو باسە تەنیا بە مەبەستی رەخنەیەکی دۆستانە لە هاورێیانی حدکا و ئاڵوگۆڕی بیرو را داندراوە، هەر کەس ئازادە هەر جۆرە بۆچوونێک دابنێ بەڵام ئەگەر بۆنی بێڕیزی و شەڕە دندووکەی لێ بێ وێڕای داوای لێبوردن تکایە با بۆچوونەکە رێگای پێنەدرێ.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
nzae kwestani|22 Feb 2012 - 01:28
destan xosh zorbeman twndrewiman krdwe belam beranber dwjmn twndrewi krdn rewaye newek beranber hawkesheket , belam delei chi kak braym zor do nediw nani pewe dexon be daxewe bo ew bedene bedenge ke leyan qebul deken , boye peshnyar dekem rastewxo mwxatebekan bedene betn newek ..i
خوێنەری چاوەڕوان|20 Feb 2012 - 09:20
من بەش بەحاڵی خۆم ، لایانگری هیچ ڕێبەرێکی حیزب نیم ، نە دەروێشم و
نە حوجرەنشین ، بەڵام وەک کوردێکی زۆرلێکراو بۆ وەدەست هێنانی مافی
خوراوم و خاکی داگیرکراومان ئەوە *٣٢* ساڵە وەک خدرە شێت وەدوای ئەم
حیزبە کەوتووم بەکوردی(دەگەڵ دەگەڵ)م لەهەمان کاتیش دا شانازی دەکەم.

بەڵام ، کەس گیای بە گوێیان نەخواردوە و یان ترس و یا مەسڵەحتی تایبەتە
کە هەموومان لەبەر ڕاستیەکان هەڵ دێین و خۆمان فریو دەدەین .

گلەئی لە کێ دەکەی ؟
ڕوون کردنەوەی بەڕێز ئەیوب سووری بەو بەڵگە زەقەیەوە هاوکات دەگەڵ وڵام دانەوەکەی کاک قادر وریا ،
ڕوونکرنەوەکەی ڕاستیەکان لە لایەن کاک بیژەنی قارەمانی و زۆری دیکە بەس
نین؟
هەموومان باش دەزانین (ئەگەر لە خۆمان نەگۆڕین و ئینسافمان هەبێت) لە
مێژووی حیزب دا کەس وەک کاک خالید عزیزی ژیرانە و سەردەمیانە و سادقانە
کاری نەکردوە.
دەگەل رێزم بۆ کەمپینی یەکبوون و تێکۆشەرانی دانیشتوو و بەدەنەی حیزب
هەمووی تووشی تەعاڕوف(تعارف) بوون ! ڕاستیەکان لە خەڵک شاردراونەوە.
خەڵک بۆتە گیسکی هەیاسی.
وەڵڵا وەزعمان ئاوا برواتە پێش ، لە ناو خۆی وڵات ئیسڵامی سیاسی بە دەردی
گورگەکەی مەمەلیانمان دەبات.
لە ڕاستی دا کورسی بۆتە دوژمنی سەرەکی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات -
کوردستان، دەیان کەسیان لەسەر بەکوژدا و سەدانی دیشیان بۆ داناوە !

چاو لە ڕاپۆرت و ڕەسمەکانی هەر دوو بەشی حیزبی دێموکڕات بکەن لەسەر
ساڵیادی کۆماری کردستان لە هەلێر . وەڵڵا جێی شەرمە !

No comments:

Post a Comment