ئه‌م خۆبه‌زلزانانه کێن و کام رێبه‌رو حیزبن؟22 May 2011
برایم جه‌هانگیری
ئه‌گه‌رچی له مێژه وازم له‌و نووسینانه هێناوه که هه‌ندێ که‌س وه‌ک دژبه‌ری و بوغزاندنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دا ده‌نێن که من له‌سه‌ریان ده‌نووسم. به‌ڵام پرسیاری " سروه‌ی 2" جارێکی دیکه هانی دام تا به شیوه‌یه‌کی گشتی وڵامێک بده‌مه‌وه که وه‌ک سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ره‌وه دا هاتووه. به‌ڕیز د.سه‌لاح خه‌دیو له توێی بابه‌تێکی ورد و ره‌خنه‌یه‌کی مه‌سئولانه دا " لێکدانه‌وه‌ی گوتارێک: کوردستان به‌ره‌و کام ئاینده ده‌چێ؟" هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پڕ بایه‌خی ئه‌مڕۆ و داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردووه، خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که پێوێستی به‌شیئ کردنه‌وه نییه چوونکه زۆر به شه‌فافیئ له بنی کووله‌که‌ی داوه و چی بۆ که‌س تێدا نه‌هێشتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی کاک سروه‌ی 2 ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که یان وتاره‌که‌ی به باشی نه‌خوێندۆته‌وه یان به‌رێزیان به‌و نووسراوه قه‌ناعه‌تی نه‌هێناوه. دیاره وێده‌چی به یه‌ک چاویش سه‌یری نوسراوه‌که‌ی کردبێ بۆیه ته‌نیا لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌کان ده‌بینێ ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی دێمۆکراته‌کانه. به‌ڕێز سروه‌ی 2 منی وه‌ک به‌رپرسی حیزبی دیمۆکرات ناساندووه که سوپاسی ده‌که‌م به‌ڵام من خۆم هه‌ر وه‌ک ئه‌ندامێکی حدک ده‌ناسم که وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی دیکه، حیزبه‌که‌ی خۆم خۆش ده‌وێ و به‌و جیاوازییه که خۆشه‌ویستییه‌که‌ی من چوونکه ته‌مه‌نێکی زیاترم هه‌یه و ته‌جره‌به‌ی حیزبایه‌تیشم که‌م نییه عه‌قڵانیه‌تێکی دوور له ئیحساساتی تێدایه . له هه‌مووی ئه‌وانه بگوزه‌رێن چون ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی من کراوه حه‌زم کرد ئه‌و چه‌ند بابه‌ته‌ی خواره‌وه جارێکی دیکه بوروژێنم. یه‌که‌م من که ئه‌ندامی حدک‌م و له کێشه‌ی ناو دێمۆکراته‌کاندا به لای حدک دا که‌وتووم سروشتییه که پێم وایه حدک له کێشه‌کاندا به‌رحه‌ق بووه بۆیه ره‌گه‌ڵی که‌وتووم و ئه‌ندامه‌تی حدک‌م قه‌بوول کردووه. به‌ڵام وه‌ک خۆم هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کانی حدک دا بیده‌نگ نه‌بووم و له چه‌ند وتاری زۆر دیار دا راسته‌و خۆ و زیاتر له خه‌ڵکانی دیکه‌ی غه‌یره حدک هه‌ڵه‌ی حیزبه‌که و رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی خۆم له‌قاو داوه و ره‌خنه‌ی توندیشم لێ گرتوون. دیاره ئه‌و ره‌خنه گرتنانه هه‌ر لای منه‌وه نه‌بوون به‌ڵکوو که‌م نین ئه‌و هاوڕییانه‌ی له‌منیش زیاتر ره‌خنه‌یان له‌حه‌دک گرتووه و به‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانی حیزب دا بازدیان نه‌داوه و هاوکات له ناو حیزبیش دا ئه‌و لاری و هه‌ڵه و کرده‌وانه‌ی جێگای ره‌خنه بووبن ئه‌ندامانی حیزبیش به شیوه‌یه‌کی چالاک تاو توێی مه‌سه‌له‌کانیان کردووه و رخنه‌یان ئاراسته‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزب کردووه. که‌وایه لانی که‌م ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ونموونه‌ش له‌به‌ر ده‌ست دان ئێمه لانی که‌م وه‌ک ره‌خنه له سیاسه‌ت و هه‌لسوکه‌وتی به‌رامبه‌رمان ده‌گرین ئاواش حیزبه‌که‌ی خۆما ن ده‌ده‌ینه به‌ر ره‌خنه و له‌و کاره‌شدا نه ترسی سزادانمان هه‌یه و نه به‌حه‌قیقه‌ت سزایه‌کیش له‌وباره‌وه ده‌کار دایه. جا ئه‌وجار نوره‌ی پرسیاری منه له سروه‌ی 2 ی به‌ڕێز. ئایا ئه‌و شیوه ره‌خنه‌گرتنه‌ت له ناو کام حیزبی کوردی پێشک دێ؟ ده‌توانی وه‌ک نموونه تاقه دانه‌یه‌کم بۆبینیه‌وه که ئه‌و شیوه ره‌خنه‌گر‌تنانه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌شکیلاتی حیزبێک دا هه‌بێ و پاش ره‌خنه‌گرتنه‌که ره‌خنه‌گر بۆ چروکی لێهه‌ڵنه‌ستابێ! تازه ره‌خنه‌گری وایه ره‌خنه له حیزبێک ده‌گرێ، لایه‌نگرانی ئه‌و حیزب و پارته وا له‌و ره‌خنه‌گره ده‌که‌ن که له کورد بوونیش په‌شیمان بێته‌وه ،به ده‌یان جار به جاش قه‌ڵه‌م و شتی له‌و بابه‌ته نێوی دێنن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه جورئه‌تی ره‌خنه‌گرتنی له قیبله‌ی ئامالی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه نه‌بێ! ئه‌وه‌یه کێشه‌ی ئێمه، بۆیه ئه‌وه هه‌ر سه‌رکرده‌ی کورد نییه که خۆ به‌زلزانه و تاوانباره و به‌رژه‌وه‌نی خۆی ده‌خاته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ڵکوو مرۆڤی ده‌روێش مه‌سله‌کی گه‌مژه، ئه‌ندامی خه‌واڵووی ته‌په‌لۆس، خۆبه‌زلزان و دیکتاتۆر دروست ده‌کات وله‌و باره‌وه به بروای من ئه‌و ئه‌ندامه له سه‌رکرده تاوانبارتره. به‌رێز سروه‌ی 2 ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم و نوسراوه و بۆچوونه‌کانی شایه‌دی بده‌ن ئه‌ندام یام چالاکوانی سه‌ر به پ ک ک یان پژاکه. ئایا له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و پارته کوردییه دا تۆ بڵیی هه‌ڵه‌یه‌ک رووی نه‌دابێ؟ تۆ بڵێی ئه‌و هه‌مووه تێکۆشانه سه‌خت و دیاره‌ی پ ک ک (پژاک) لادانێک، هه‌ڵه‌یه‌ک، لارییه‌کی تێدا نه‌بووبێ؟ بۆ من نه‌م دیت ئێوه یان ئه‌ندامێکی پژاک و یان پ ک ک ره‌خنه له‌حیزبه‌که‌ی خۆیان بگرن؟ دیاره نه‌مدیوه ره‌خنه بگرن و سڵامه‌ت ده‌ر‌بچن! ده‌زانی ئه‌ومه‌سه‌له‌م بۆ هێنایه گۆڕی ؟ نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی حیزبه‌کان جارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵده‌نه‌وه، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی( وه‌ک هه‌ندێ لایان وایه ئه‌وه دم به‌دمه‌ی حیزبایه‌تییه ) شه‌ره دندووکه ساز که‌مه‌وه. به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه بڵێم سروه‌ی به‌ڕێز، خۆبه‌زلزانی و دیکتاتۆریه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندخوازی تاک، خه‌سله‌تێک نییه که له رۆژی له‌دایک بوون دا له‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایک بووبێ! ئه‌وه‌ی له ناو ئێمه‌دا دیکتاتۆڕ و خۆ به‌زلزان و ئینسانی نامه‌سئول خه‌ڵق ده‌کات تاکی کورده. من و تۆین!خێڵی چه‌پڵه‌یه! ده‌روێشه‌کانی خانه‌قای حیزبایه‌تین! خۆ ئه‌گه‌ر پرسیارت کردبا کام سرکرده خۆبه‌زلزان نیین ره‌نگه وڵامه که ئاسانتر بوایه. به‌رێز سروه‌ی 2 ئاوا پرسیاره‌که‌ی ده‌ست پێده‌کات"باشه کاک برایم با ڕو ڕاست قسه بکه ین: ئه م خۆ به زلزانانه و......... کێن،کام ڕێبه ر و حیزبن؟" له وڵامی ئه‌و پرسیاره دا ده‌بێ بڵیم هه‌ر حیزبێک رێگه نه‌دا ئه‌ندامانی له ناوخۆ و ته‌نانه‌ت له‌ده‌روه‌ی ته‌شکیلاتی حیزبیش ره‌خنه له حیزبه‌که‌یان بگرن ئه‌و حیزب و رێکخراوه و سه‌رکرده‌کانی خۆ به‌زلزان وله خۆ بایین،حیزبه‌که‌ش حیزبێکی تاکره‌وه که له خۆی زیاتر هیچ لایه‌نی دیکه‌ی قه‌بووڵ نێیه. حیزبێک مافی ئازادی بیروڕا بۆ ئه‌ندامانی خۆی ره‌وا نه‌بینێ چۆن سبه‌ی ئازادی کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات؟ جا خۆت لێکی ده‌وه بزانه ئه‌و حیزب و سه‌رکردانه کێن؟ له هه‌موو دنیادا و له هه‌موو ولاتانی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه دا تۆ نابینی ولاتێک دیکتاتۆر و مڵهوڕێک حوکمی به‌سه‌ر دا بکا به‌ڵام رێگا بدات ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بگیرێ! ریگا بدات رۆژنامه و تی ڤی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ هه‌بن. تۆ هه‌رگیز ده‌نگێکی جیاواز له‌و کۆمه‌ڵگایه دا به‌دی ناکه‌ی. که‌وایه خۆ به‌زلزانی یه‌کێکه له خه‌سله‌ته‌کانی دیکتاتۆریه‌ت، جا ئه‌گه‌ر که‌سی خۆ به‌زلزان ده‌سه‌ڵاتی وڵاتێکی هه‌بێ ده‌بێته خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نژاد و سه‌دام حوسێن و به‌شار ئه‌سه‌د و قه‌زافی و هتد. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی ماڵ و حێزانێکی چه‌ند که‌سی هه‌بێ ده‌بێته ئه‌و باب و برایانه‌ی که له کوردستان و ته‌نانه‌ت له ئوروپا ، کچان و ژانان وه‌به‌ر چه‌قۆیان ده‌ده‌ن چوونکه له ئه‌مرو فه‌رمانی وان ده‌رچوون و که‌لتوری بنه‌ماڵه‌یی و کوردیان ره‌چاو نه‌کردوه! حیزب و دیارده‌ی حزبایه‌تی له کوردستان شتیک نییه که به پرۆسه‌یه‌کی مه‌نتیقی و له رووی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاتبنه ئاراوه، ئێمه حیزب و دیارده‌ی حیزبایه‌تیمان له ده‌ره‌وه‌را وارید کردووه، له وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌نعه‌تی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دیارده‌یه‌مان به قه‌رز وه‌رگرتووه! هه‌ر بۆیه ناتوانین به چاکی که‌ڵکی لێوه‌رگرین. هه‌موومان که باسی حیزب ده‌که‌ین ده‌ڵیین حیزب وه‌سیله‌یه، ئه‌و وته‌یه هێنده دووپات بۆته‌وه سواوه. ئایا به‌ڕاستی لای کاممان حیزب بۆته وه‌سیله بۆ گه‌یشتن به ئامانج؟ ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبه‌کان هێنده به ناخی خۆشه‌ویستی حیزبه‌که‌یان دا چوونه‌ته خوارێ که به چاوی قووچاو هه‌موو بڕیار و به‌یاننامه و ئاکار و کرداری حیزبه‌که‌یان په‌سه‌ند ده‌که‌ن و ئه‌سڵی کاره‌ساته‌که‌ش ئه‌وه‌یه. هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌ک ته‌نیا ده‌بێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که دا بێ ده‌نا لێکدانه‌وه نییه. له سه‌ر ماڵپه‌ری هیچ حیزبێک جگه له‌وه نابینی. رۆشنبیری کوردی لایه‌نگری حیزبه‌کان که باسی مه‌سه‌له‌ی ئه‌فغانستان، یان ئافریقا بکات به جۆڕیک ده‌ێهێنێته‌وه سه‌ر کوردستان و له نوسینه‌که‌ی دا داخی خۆی به لایه‌نێک ده‌ڕێژی که به هیچ کلۆنجێ پێوه‌ندی به باسه‌که‌وه نییه، له‌وه‌ش خه‌راپتر بۆچووننووس چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌دا و ئافه‌ریمی پێده‌ڵێ. ئێمه به‌و شێوه ڕوانینه به‌روه کوێ داژۆێن؟ سروه‌ی ئازیز ، ئه‌وبابه‌ته ئه‌گه‌رچی زۆر که‌س سه‌رپیی به‌سه‌ری دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و هه‌ر وا به ساده‌یی چاوێکی پێدا ده‌خشێنێ و ره‌نگه تۆش وه‌ک مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی پرسیاره‌کانت کردبێ به‌ڵام بابه‌تێکی یه‌کجار هه‌ستیاره. مه‌به‌ست له" بابه‌ت" نوسینه‌که‌ی من نییه، به‌ڵکوو پرسه‌که‌یه، ناوه‌رۆک و کاکڵی مه‌سه‌له‌که‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ ئێمه ده‌یبینین وه‌ک هه‌ڵسو که‌وت و راگه‌یاندن له نێوان پژاک و پارته‌کانی دیکه‌دا، له نیوان دیمۆکراته‌کاندا، له نێوان کۆمه‌ڵه‌کاندا، ئه‌گه‌ری کاره‌ساتێکی مێژووییه که به‌سپایی خه‌رێکه به‌ره‌و واقیع ده‌ڕوات. یه‌كێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌و شته‌یه که به‌ڕیز خه‌دیو باسی ده‌کات، ئه‌ویش دوور بوون له واقیعی کوردستان و ده‌گه‌ڵ رووداوه‌کان نه‌چوونه پێش. به دڵنییاییه‌وه هه‌ر ئیستا له کوردستان زۆر گه‌نجی وا هه‌یه هه‌م له باری سیاسیی و هه‌م له باری رێکخراوه‌یی زۆر زاناتر و زۆر چالاک‌تر و شاره‌زاترن له حیزب و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان. ئه‌وه ئه‌وگۆڕانه‌یه که کۆمه‌ڵگای کورده‌واری گرتۆته‌وه. ئه‌وگۆڕانه‌یه سه‌رکرده‌کان، حیزبه‌کان ده‌یزانن و موتڵه‌قه‌ن حیزبه‌کان نایبینن. بۆیه کۆشکی خه‌یاڵیان هه‌ر له‌سه‌ر دیواره وێرانه‌کانی ساڵانی 57 و 60 دا داده‌مه‌زرێنن . به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه بچینه‌و رۆژهه‌ڵات وه‌ک جارێکی دیکه‌ش نوسیومه ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێک له گه‌ڵ یه‌کتری پاکانه حه‌سێو بکه‌ین و ساخی که‌ینه‌وه که سه‌رده‌شت و پیرانشار کێ تێیدا حاکم بێ؟ بانه و مه‌ریوان به‌دست کێیوه بێ؟ سنه‌و سه‌قز و مه‌هاباد ..... و سروشتییه له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌ش کردن و ده‌سه‌ڵاته‌ش ئه‌وکی یه‌کتری هه‌ڵدبدڕن و سووته‌مه‌نی ئاگره‌که‌ش ئه‌و لاوه ئیحساسیانه‌ن که سه‌رکرده‌ی خۆ به‌زلزان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به کاریان دێنێ. ئه‌گه‌رچی من هه‌میشه له‌و ئاینده‌یه نیگه‌رانم به‌ڵام به یه‌ک شت دڵخۆشم ئه‌ویش به هیز بوونی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤه له کوردستان تا سبه‌ی رۆژی هه‌ر که‌س جنایه‌تی کرد، تاوانی کرد، به پێی یاساکانی مافی مرۆڤ بکێشرێته به‌رده‌می دادگا و هه‌ر له ئیستاوه ده‌بێ بزانن و پێیان وا نه‌بێ دنیا دنیای 30 ساڵ له‌مه‌و به‌ره. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
جه‌هانگیری برایم|24 May 2011 - 16:38 |
دۆستان و هاوڕییانی خۆشه‌ویست سلاوتان لێ بێ. زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تتان داوه به خۆتان و ئه‌و بابه‌ته‌تان خوێندۆته‌وه.ئه‌گه� �ر من خاڵ به خاڵ و یه‌ک به‌یه‌ک وڵامی پرسیاره‌کا و بۆچونه‌کان بده‌مه‌وه نه عادیلانه‌یه و نه لازمیشه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌هێندی بۆچوونی دۆستان چه‌ند شتێک به کورتی باس ده‌که‌م.، ئازادی ئازادی ده‌ڵی من ( برایم جه‌هانگیری) ده‌بێ بیناسم و میژووناسم و نابێ دیفاع له حیزبێک بکه‌م و.... له حاڵێکدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کوتوومه من باوه‌ڕم به حدک هه‌یه وئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌م که وایه داواکه‌ی ره‌وا نییه. له جێگه‌یکی دیکه دا ده‌ڵی من له نووسینه‌که‌م په‌شیمان ده‌بمه‌وه و .. نا کاکی برا من به بێ بیر کردنه‌وه هیچ نانووسم. هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ش له نووسینه‌کان په‌شیمان نیم و نابم. سه‌باره‌ت به میژوو ناسینی به رراستی ئه‌وه‌ی حه‌زم لیی نه‌بێ و نه‌یزانم مێژوویه! بۆ باقی دۆستان ده بێ بڵیم وێرای سوپاس بۆ هه‌موو بۆچوونه‌کان به موخالیف و موافیق دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم که برایان گه‌له‌که‌ی ناسکه با به دوور له ده‌مارگرژی مه‌سه‌له‌کان هه‌لسه‌نگێنین. به تایبه‌تی ئێمه‌مانانی نیشته‌جێی وڵآتانی ده‌ره‌وه زۆر ده‌بی به دیدێکی واقیعیتر بڕوانینه مه‌سه‌له‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیمان به‌ر له هه‌موو شتێک له به‌رچاو بێ. هیوادارم ئیراده‌ی ره‌خنه‌گرتنی دڵسۆزانه له نێو هه‌موو حیزبه‌کاندا به‌هێز بێ که ئه‌وه یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی به‌ربه‌ست کردنی تاکره‌وی و تاک ره‌هه‌ندی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کاروباره‌کان و نه‌هێشتنی باند و باند بازی له‌ناو هێزه‌سیاسییه‌کاندا. سه‌باره‌ت به کاک سروه‌ی به‌ڕیز، ئه‌گه‌ر قه‌راره باسه‌که قه‌راره درێژه‌ی هه‌بێ و به‌رێزتان ولام یان تێبینیتان هه‌بێ حه‌ق وایه هه‌ر لێره و له‌م ماڵپه‌ره درێژه به‌و باسه‌که بدرێ. دووباره رێز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو لایه‌کتان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به موخالیف بۆچوونیان نوسیوه. |
nzar kwestani|24 May 2011 - 03:57 |
ئه‌و دۆستانه‌ی تر نناناسم تا باسیان بکه‌م به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی کاک مه‌لا برایم ده‌ناسم خه‌باتگێرێکی کۆن وله مێژینه‌یه که له ناوچه‌ی هه‌وشاردا حیزبایه‌تی ده‌کرد و زۆر سه‌رکه‌وتووش بوو . به‌لام خۆشم له‌و پلار وتوانجانه‌ش نایه‌ت که وه‌پاڵ یه‌کتری ده‌ده‌ن ، نووسراوه‌که‌ی زۆر .له واقیعی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه نزیکن و منیش پێم وایه له حدک ره‌فتار دێمۆکرانه‌ترتان پێ شک دێ پێمان بڵێن تا ئێمه‌ش ئازادی خۆمانی تێدا ببینینه‌وه و چون بۆ ئێمه‌گه‌ل هه‌ر ئازادی بیر‌و ئه‌ندیشه ده‌ربرینم پی ماوه ئه‌ویش به قه‌ولی نووسه‌ری بابه‌ت که‌س تا ئێستا به‌ربینگی له حدک وره‌خنه‌کانمان له‌وان پێ نه‌گرتووین . دیسان دیالۆگێکی به پێزه وده‌ستی هه‌موان خۆش بێت . |
pedram|24 May 2011 - 01:33 |
xato Sirwe, dlnyai aw bochon nosane hamo dosti ton ke awayan newzed dakai? xatrjam mabe. |
خه دیو|23 May 2011 - 22:01 |
کاک مه لا برایمی به ریز!ده سخوشانه ت لی ده که م.با به ته که ت زور جیگای سرنجه. هه م زور به پیزه و جوان نووسراوه. هه م زمانی دیالوگیکی ئازاد و عه قلانی ده وله مه ندی تیدایه.ریک ئه و شته ی که ئه ورو ئیمه بو دهربز بوون به و دوخه نه خوازراوه پیداویستیمان پییه تی. |
سروه ی2|23 May 2011 - 14:36 |
www.srway2.blogfa.com بۆ به ڕێز کاک برایم و دۆستانی بۆچوننوس، کاک برایم سپاس بۆ دیقه تت.هه ر ئه وه نده ی گرنگیت دایه پرسیاره کان سپاس و ئه وه دو شت بۆ من ڕون ئه کاته وه: ئینسانی دیالۆگی و گرنگی باسه کان ده زانی وه ک ده بینین رێژه ی خوێنه ران و بۆ جوننوسان زیاتر له ڕێژه ی خوێنه ر و بۆ چونه کانی ئه سلی بابه ته که واته هی کاک دوکتور سه لاحی خه دیو ه. ئه و بابه ته ی کاک سه لاح و هی تۆ زۆر ده خوازی بۆ باسکردن. بۆیه پێم وایه به پێی ته جروبه یه کی که هه مه ، پێم باشتره بیکێشمه ناو سایتی خۆم تا به ئازادێکی ته واو ده ست به دیالۆگ بکه ین . من له ڕۆژانی داهاتو دا به درێژی بۆچونه کانم له و باره وه و زۆر بابه تی تر ده خه مه سه ر سایته که م. www.srway2.blogfa.com |
راژان|23 May 2011 - 05:36 |
من له گەڵ بەشێک لە نەزەرەکانی ئێوەدا هەم. ئەو عەقڵیەتەی که له ناو ئەندامانی حیزبەکان و هەروەها رەوشەنبیرانی ئێمەدا هەیه، نەتەوەی کورد بەرەو ئاکامێکی باش نابات. بەڵام دەکرێ هەر ئەم بابەته به "فرضیات" ـی واقع بنووسرێ تا خوێنەر له هەمان رەستەکانی یەکەم تووشی ئەوە نەبێ که من بۆ دەبێ بابەتێ بخوێنم که درووست دەستی پێ نەکردووه. به‌رێز سروه‌ی 2 ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم و نوسراوه و بۆچوونه‌کانی شایه‌دی بده‌ن ئه‌ندام یام چالاکوانی سه‌ر به پ ک ک یان پژاکه. ئایا له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و پارته کوردییه دا تۆ بڵیی هه‌ڵه‌یه‌ک رووی نه‌دابێ؟ تۆ بڵێی ئه‌و هه‌مووه تێکۆشانه سه‌خت و دیاره‌ی پ ک ک (پژاک) لادانێک، هه‌ڵه‌یه‌ک، لارییه‌کی تێدا نه‌بووبێ؟ بۆ من نه‌م دیت ئێوه یان ئه‌ندامێکی پژاک و یان پ ک ک ره‌خنه له‌حیزبه‌که‌ی خۆیان بگرن؟ دیاره نه‌مدیوه ره‌خنه بگرن و سڵامه‌ت ده‌ر‌بچن! دەی ئێوه لێره له سەر ئەم حەدسه هاتوونه ناو تەحلیلەکه. با تەحلیلەکه له سەر رەخنەیەکی درووست له پ.ک.ک یان هەر لایەنێکی تر شکڵ بگرێت، نەک سروه2 هاندەری ئەوە بێ له گەڵ رێزم بۆ ئێوه |
باله خانه ی قه ندیل|23 May 2011 - 04:26 |
به ریزانی روژهه لات تایمز. تکایه بوچونه کانی سروه2 بلاو مه که نه وه.بوخویان 400کانالی تلیزونی و رادیویی و سایت و روژنامه و شه ونامه و زورناوسیگنالیان هه یه با بچی ئه وی ئالوده بکا بوچی ئه و تاقه ده لاقه یه ش به مه ره وانابینی؟؟؟ |
سه‌ید . خ|22 May 2011 - 23:37 |
ده‌ستتان خۆش کاک برایم جه‌هانگیری و ده‌ستی ماموه‌ستا خه‌دیویش خۆش بێ به‌راستی نوسینی بابه‌ته‌که له‌لایه‌ن ماموه‌ستا خه‌دیو و وڵامه‌که‌ی سروه 2 له‌لایه‌ن جه‌نابته‌وه هه‌ر له‌و به‌ستێنه‌دا ئه‌وه‌نده شیرین وجوان بوون راستییه‌کانی ئه‌ورۆی کۆمه‌ڵگای ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا له توێی ئه‌و دوو بابه‌ته‌دا مرشته‌یان کردۆ ، بۆیه داوا له هاورێێانی خوێنه‌ر ده‌که‌م خوێندنه‌وه‌یان پێویسته و لێ تێ گه‌یشتنیان پێویست‌تر ! ئه‌گه‌ر ئێمه له وکۆشه نیگایانه‌وه له کێشه‌کان وقه‌یرانه‌کانی نێو خۆ بروانین بێ شک ، له داهاتودا به‌ره‌و رووی پێکهاته‌یه‌کی عه‌قڵی ده‌بین له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ،که بێ کێشه رێگای گه‌یشتن به ئامانجمان بۆ هه‌موار ده‌کا ،به راستی ئه و شێوه وتارانه راستییه‌کانی ئه‌رۆ ده‌خه‌نه روو وه‌ک ره‌خنه‌ی به‌جێ وچاره‌ساز ،هه‌ر بژین دوکتور سه‌لاح خه‌دیو و کاک برایم جه‌هانگیری. |
hasan andrza|22 May 2011 - 23:11 |
rezdar mamasota giyan hr sarkvto bit tmndrij bit dastt mach dakm chavt mach dakm |
sirwe 2,5|22 May 2011 - 14:54 |
malte kak kamran, kongrei 4i kwe, weko awaye blei flane kes sebazi romi bastane estash bajegai awai ke blei sarbazi italya. lewaneye aw xanme sarbazi castro le cuba be. |
به‌هار|22 May 2011 - 14:18 |
کاک برایم ماندوو نه‌بی . حیزبی مه‌سئول ئه‌و
حیزبه‌یه به‌رانبه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵو/ێست وه‌ربگرێ . حیزبی
نامه‌سئولیش ئه‌وه‌یه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بێت به‌رانبه‌ر به
ره‌خنه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی حیزب به‌رانبه‌ر به ره‌خنه‌ی
ئه‌ندامانی له ئه‌م 3 خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه 1..حیزبه‌که نایهه‌وێ ئه‌ندامانی خۆی لێ دوور ببنه‌وه 2. حیزبه‌که تازه‌یه و نایهه‌وێ ا نیشان بدات که دژی ره‌خنه‌یه 3..سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که وه‌کوو جاران که چاوی له مۆشاویر ده‌رد و قسه‌که‌ی به هیچ داده‌ن ، واش چاو له ره‌خنه‌ی ئه‌ندامان ده‌کات و ده‌ڵێ جی ده‌ڵێن با بڵێن . بۆیه ره‌خنه‌کانی تۆ ئه‌وانی دیکه ئاسنی سارد کوتانه و حیزبه‌که‌ت هه‌ر وه‌کوو خۆی و به‌که‌یفی رێبه‌رانت هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات |
prdi sur|22 May 2011 - 14:01 |
kak biraim dast xoshit le dakam bo aw babata jwana v
aw haqiqatay ka nak la naw gali kurd balka la new galakani tri jihanish
da aw shtana haya ka janabt isharat pe krd ba nazari mn la donyay awro ka ema shahidin aw hamo gorna la donya v ba taybat la rojhelati nawrast dakrt kati awa namawa ka 7izbakan ya rebarani tak ro btwann qsay xoyan ba sar natawakanyan bsapenn emay kurdish law jaryanata mojaza nin v agar a7zabi kurdi ya rebarani kurdish biyan hawet sistemeki diktaturi basarman da bsapenn natwann, chon gali kurd la asrek da daji ka ba chaweki awala v ba ba zanyareki ter v pr v la jer zarabin siyasati 7akman v rebarakani xoyan donbal dakan . agar awanish biyanhawet ba shewayeki diktatori 7komat bkan gali kurd aw ijazayan pe nadat v sar anjam ayandakayan dabeta ayanday hosni mobarak v sarhang qazafi v ben ali la ayandeki nizikish da bashar asad . hiwadaram srwey 2 ba jwabi prsiyarakay xoy gayishtbet |
کورده|22 May 2011 - 13:46 |
کاک ئازادی ئازادی ئازاد، هه‌ڵه‌کان ده‌ست نیشان بکه، سه‌فسه‌ته‌ی ناوێ ، له‌و شێر و رێویانه به‌وه، کامێنته‌که‌ت پڕ له بێحورمه‌تی به نووسه‌ری بابه‌ت . تازه ده‌نووسی که ئێمه فێری قسه کردن نه‌بووین. جاوه‌ره ئه‌وه که‌ره‌ی له‌و قوڕه بێنه ده‌رێ! |
azadi azad|22 May 2011 - 13:30 |
بەڕێز "كوردە"ی خۆشەویست كە هێشتا فێری قسەكردن
نەبووی! هەڵەكانی حدك هێندە زەقن كە تەنانەت جەنابی كاك خالیدیش ناتوانن
پاساوی بدەن و جەنابی مامۆستا عەبدوڵڵایش گوێی لە ئاستی بەرپرسیارێتی و
كێشەكانیدا ئاخنیوە. من كە باسی كاك برایم ئەكەم ، جەنابیان هاوڕێی كۆنی منە و ئەدەبیاتی من دەناسنەوە و دڵنیام پاش بینینی كامیچنتەكەی من پەژیوانن لە نووسینی بابەتەكەش. بەڵام بەسەری جەنابتان كاكی "كورد" كە هێشتا زمانەكەش نازانن، رۆژێك دێیتە سەر ئەو قەناعەتەی من كە كاڵەك نا شاخی تەرەغە بە بەر قولی خۆت دەشكێنی! حدك زۆر ریوایەتی نەوتراوی هەیە كە دەبێ بیانبینی! |
کورده|22 May 2011 - 12:54 |
کاک ئازادی ئازادی ئازاد، ده‌بوو عه‌یبه‌کان ئاشکرا بکه‌ی با نه‌بێته دووکه‌ڵ و به‌ری ئاسمان نه‌گرێ! له سه‌ر بابه‌ت بنووسه برام چه‌ت به ده‌مو چاوی خه‌ڵک داوه برا! |
قازی کامران|22 May 2011 - 12:53 |
بۆ منیش پرسیارە کە جەنابی سروە دوو کێیە، بەلام بە پێچەوانەی بیری کاک برایم من پێم وایە سروە دوو لە خودی ئێران دەژیت، زۆر وێدەچێت لە کۆنە تودەیی یان پەیرەوانی کونگرە چوار ی حیزب بێت و ئێستاش لایەنگری جیناحی مەشاییە |
Qadir|22 May 2011 - 12:41 |
Brya kak Braim qalamakat law nosine xesar nekrdbaye u ba nosrawekei Dr.Xadiw razi bai. her biji. |
خالید فلاح زادە|22 May 2011 - 12:34 |
دەست خوش کاک برایمی بەرێز نوسینەکەت بە پێچەوانەی بوچونەکەی خوشکە سرووی 2 کە بەقەت هەمو کەس شت دەنوسئ و قەتێش نەێویرا خوی ئاشکرا بکا کە لانێکە م خەڵکی بەزانن ئەو ئینسانە کە زور جار بێ حومەتی بە زوربەی حێزبەکانی روژهەڵات دەکا ئایا ژنە یان پیاوە من تەنیا مەبەستم ئەوەیە غیرەتی نیا کە جارێک بە نێوی خوی شتێک بنوسی بەکوردی ئە ئینسانە جێگای گومانە |
azadi azad|22 May 2011 - 12:30 |
من كاك برایمم لە نزیكەوە بینیوە و دەیناسم. ئەندامی
دێمۆكراتەكانیش نیم تا پاساویان بۆ بێنمەوە. بەڵام كاك برایم تكاتان
لێدەكەم ئەو عەیبانە مەشارنەوە كە رۆژی خۆی دەبنە دووكەڵ و چاوی رۆشنبیرانی
وەك جەنابت كوێر ئەكەن. ئەم حیزبانە لەسەر بنەمای خۆبەهەمووشت گرتن و
لایەنی بەرانبەر بە هیچ زانین بنیات نراون. حەیفە ئێوەی مێژووناس ببن بە وتەبێژی حیزب و لایەنگەلێك كە خەتاكارەكانی یەكنەبوونی ماڵی كورد و سەرنەگرتنی یەكیەتیی ماڵی كوردن. |
No comments:
Post a Comment