Tuesday 31 July 2012

هەڵوێستی من و گروپی هەڵوێست ٢

28 Apr 2012
سەرنجێک لەسەر گروپی هەڵوێست و بەیاننامەکەی کاک رامبود لوتف پوری
برایم جەهانگیری
هەر چەند رۆژێک دەبێ کە نامەیەک بە ناوی گروپێکی ناو حیزبی دیمۆکراتی کوردستان چۆتە سەر ماڵپەرە کوردیەکان و بەم جۆرە گروپێک بە ناوی "هەڵوێست" لە رێگای ئەو ماڵپەڕانەوە بوونی خۆی راگەیاند. ئێستا ئەو گروپە بەڕاستی گروپە و مەرجی گروپ بوونی تیدایە یان نا، جارێ من نازانم و ئاگاداری نیم بەڵام هەر بە ناوی هەڵوێست و گروپی هەڵوێست ناویان دێنم. ئەوەندەی بیستوومە ئەو گروپە لە بەڕێزان کاک رامبود لوتف پوری و 3 کەسی دیکە پێکهاتووە و ئەو بەڕێزانە لە دەوری یەک کۆبوونەوە. خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە ئەو بەڕێزانە لە کاتێکدا ئەو بەیاننامەیان بڵاو کردەوە کە هیچ ئاوڕێکیان لەو بارودۆخەی ئێستا و ناسینی خۆیان و خەڵکیش بە تایبەتی ئاستی وشیاری خەڵکی نەداوەتەوە. لە هەمان کات دا بێ سەرنج دان بە هەستیار بوونی کات و زەمان بە تایبەتی لە دوای وتە نەرم و نیانەکانی رێزدار مستەفا هیجری سەبارەت بە کرانەوەی لاپەڕەیەکی دیکە و نوێ لە نێوان دێمۆکراتەکان دا کە بووە جێی دلخۆشی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان بلاو کردنەوەیە ئەم بەیاننامەیە زنجیرەیەکژ گومانی لای بەشێکی زۆر لە خەڵک دروست کردووە و پرسیار دەکەن کە ئەو بەیاننامەیە بۆ راست لەو کات و دەمە دا بڵاو کرایەوە؟. من بەش بە حاڵی خۆم وای دەبینم کە ئەو راگەیاندنە لە سەر یەک خاڵی زەق و بەرچاو چڕ بۆتەوە. تووڕیی و بوغزێکی تایبەتی لەو راگەیەنراوە دا دەبینرێ. هەر کەس سەرپێی سەیری ئەو بەیاننامەیە بکات زۆر بە روونی هەست دەکات کە ئەو بەیاننامەیە بۆتە بیانوویەک تا بکرێتە مەیدانی دووئێلێک کە هەر لایەنێکی دیارە ئەویش کاک رامبودە ، دەمانچە لە قەد بەرامبەر بە یەکی دیکە ڕاوەستاوە کە پێم وانییە لایەنی بەرامبەری بەو دوئێلە رازی بێ . من باسی هەموو بەیاننامەکە ناکەم بەڵام هەر ئاگاداری و بەیاننامەیەک بەو رستانەوە زەق بکرێتەوە لای من ئیعتیباری بەیاننامەیەکی گشتی نییە. کاک رامبود لەو ئاگاداریە یان بابەتەی دا سەبارەت بە ئازاری لێکدابڕان یان دابڕانەکەی حدک لە حدکا ئاوا دەنووسێ:
." بەڵام تەنیا شتێک کە لە تاڵیى رووداوەکە و قورسایی ئەم خەسارە گەورەیەى کەم دەکردەوە ئەو بەڵێنانە بوون کە سەربارى هەموو ناخۆشیەکان، مزگێنیى ئاسۆیەکى روونیان دەبەخشى. وەک ئەندازیارانى دابڕان دەیانگووت، “بەڵێن بوو ئەو حیزبە ئەوەندە گۆڕانکاریى پۆزەتیڤى تێدا بکرێ کە تەنیا بە ناوەکەیدا بناسرێتەوە” و دەیانگووت: “فرمێسکەکان دەکەین بە قاقاى پێکەنین".
کێ بوو دەیگوت دەبێ ئەو حیزبە ئەوەندە گۆڕانی بەسەر دا بێ کە تەنیا بە ناوەکەی دا بناسرێتەوە؟ کێ بوو دەیگوت بە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو لایەک دەتوانین فرمێسکەکان بکەین بە قاقای پیکەنین؟ دیارە ئەو قسەجوانانە هێ بەرێز مامۆستا حەسەنزادەیە ، پرسیار ئەوەیە کە کاک رامبود بۆچی و لەبەر چی ئەو کۆنە قینەی لە مامۆستایە و ئەو کەسایەتییە سیاسییەی کورد بۆ کەوتۆتە بەر نوووکی هێرشی ئەو هاوڕێ بەڕێزە؟ ئایا مامۆستا ناهێڵێ ئەوەی کاک ڕامبود دەیڵێ سەر بگرێ؟ ئایا بەڕاستی مامۆستا ئێستا و لە دوای کۆنگرەی 14 هیچ دەسەڵاتێکی هەیە تا نەهێڵێ پرۆژەکەی کاک رامبود بێتە بواری جێبەجێ کردن؟ پاشان بۆ دەستەواژەی "ئەندازیارانی لێک دابڕان" بۆ ئەو کەسانە بەکار دێنێ؟ ئایا بۆ کەسێیکی وەک کاک ڕامبود کە لە کۆنگرەی 14 دا بوو بە ئەندامی رێبەری ئیرادێکی گەورە نییە کە ئەو کات فریوی خواردبێ و ئەندازیارانی لێک دابڕانی بۆ روون نەبووبێتەوە و تازە بە "شێخی پیرە باڵەکان" وەبیری هاتۆتەوە کە ئەو برادەرانەی ئێستا ئەو دەگەڵیان کار دەکات و ئەندامە لە یەک حیزبدا دەگەڵیان، هەم دابڕاون و هەمیش رێبەر و سەرکردەکانیان ئەندازیارانی لێک دابڕانن؟! ئایا ئەوە بەو مانایە نییە کەکاک رامبود ساویلکە بووە و کڵاوی چۆتە سەری؟ ئەویش لە کاتێک دا کە لە کاتی کێشە ناوخۆییەکانی پێش دابڕان دا کاک رامبود سەر بە جەناحی کەمینەی کۆمیتەی ناوەندیش نەبوو، ئەدی چۆن و بە چ مەبەستێک وەدوای "ئەندازیارانی لێکدابڕان" کەوت؟ من وەک خۆم سەرەرای ئەوەی کە بە بیستنی دووکەرت بوون و جیابوونەی دوو لایەنی دێمۆکرات لە یەکتری رەنگە زیاتر لە 5 سەعاتی بێ پسانەوە گریاوم بەڵام هیچ پەشیمان نیم لەوەی لەو نێوە دا ئەو لایەنەم هەڵبژاردووە کە ئێستا دەگەڵیان کار دەکەم. دیارە ئەوە هیچ بەو مانایە نییە کە بمهەوێ لایەنەکەی دیکە بچووک کەمەوە و بە دڵنیاییەوە ئێستاش و ئەو کاتیش من شانازیم بە زۆربەی هاوڕێیانی حدکاوە کردووە و لە کاتی رەخنە گرتنیش لەو بەڕێزانە، جگە لە "هاوڕێ" هیچ دەستەواژەیەکی دیکەم بەرامبەریان بە کار نەهێناوە.
خۆ هەر لە دەسپێکی ئەو بەیاننامەیە دا کاک رامبود و دوای هێنانی هێندێ خاڵی "رێبازە گشتیەکانی ئێمە"، دەلێ" گەلۆ حیزبی دیمۆکراتى کوردستان و سەرکردایەتییەکەى تا چەندە توانیویەتى ئەو بەڵێنانە پراکتیزە بکات یا هەر لە جێدا چەندە لەو پێناوە هەوڵى داوە و بەو ئاراستەیەدا رۆیشتووە؟ بەداخەوە کە دێینە سەر وڵامى ئەم پرسیارە، راستییەکان سیمایەکى نەخوازرا و و هیوابڕ دەخەنە بەر چاومان و بەرامبەر بە نیازپاکى و راستگۆیی ریبەران و ئەندازیارانى جیابوونەوەکە و سەرکردایەتیى حیزب لە ماوەى ئەم شەش ساڵە و راستى و دروستیى رێگاکەمان تووشى گومان و تێڕامانمان دەکەن".
کاک رامبود دیسان هەر هەمان هەڵوێستی هەیە و سەرکردایەتی حیزب و هەموو ئەو کەسانەی دەگەڵ سەرکردایەتیشن بە ئەندام و کادرەوە بە نیاز ناپاک و ناراست دێنێتە ئەژمار و لێرە دا بەڕاستی سنووری ئەدەب و قەڵەم دەبەزێنێ و بە ئاشکرا بێڕێزی بەخەڵک دەکات. ئایا ئەوە بەو مانایە نییە کە من وەک ئەندامێکی ئەو حیزبە بەرەورووی ئەو تۆمەتە بوومەتەوە و دەگەڵ خۆم و دەگەڵ خەڵک نیاز پاک و راستگۆ نیم؟! مرۆڤی بە تەجرەبەی وەک کاک رامبود دەبوو بەر لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەناو بەیاننامەیە دەگەڵ دو کەس دانیشتبا و سەبارەت بە وشە بە وشەی ئەو نووسراوەیە قسەی دەگەڵ کردبان، هاوڕێی خۆشەویست ئەوەی ئێوە دەیکەن پێ رێخستنە لە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی ئەو خەڵکانەی کە بە ئارەقەی شەو و رۆژیان، بە کاری بەردەوامیان حیزبێکی رووت و قووتی فەقیری بێ ئیمکاناتیان گەیاندۆتە ئێرە کە ئێوەی بەڕێز ئەمڕۆ لە ناو خودی ئەو حیزبەدا بە ئاشکرا خەریکی بوختانیان پێدەکەی و تۆمەتیان دەدەیە پاڵ و کسیش جارێ نەیکوتوە پشتی چاوت برۆیە. کاک رامبودی خۆشەویست ، ئاوڕێک لەو رۆژانە بدەوە بزانە ئەو حیزبەی بەڕێزتان هاوکات لە هاوڕێیانی دیکەت دابڕای! هەر ئەو حیزبەی ئەو کاتییە؟ ئەو حیزبە لە خۆرا گەیشتۆتە ئێرە؟ دەزانی چی کار و چەندە هەوڵ و کۆشش دراوە بۆ ئەوەی دارێک لەسەر بەردێک دابندرێ وئەو حیزبە بتوانێ لەسەر پێ راوەستێ؟ کوا ئەوە رەسمی رەفاقەتە، کوا هاوڕێ بوون و هاوسەنگەر بوون وا دەبێ؟ هەر سەبارەت بەو بەیاننامەیەت مەگەر ئێمە زۆربەی زۆرمان نامەیەکمان ئیمزا نەکرد تا بۆچون و نەزەراتی ئیوە و باقی دۆستان کە زۆریش بەجێ بوو، بگەینینە دەفتەری سیاسی؟ ئەو نامەیەی تەنانەت لە سایتی وەزارەتی ئیتلاعاتیش واتە "دیار و نادیار" سەری وەدەر نا؟ بۆ ماوەیەک ڕانەوەستای؟ بۆ ئەو باسەت دەگەڵ هاوڕێیانت دووبارە نەهێنا گۆڕێ و یەکسەر بردتە دەرێ؟ بۆ هەر ئەو دەمی وڵامی پرسیارەکەی منت لە گرۆپە حیزبیەکە دا نەدایەوە؟

لە پڕێکەوە بونە کوڕێک گرانە


ئەوەی بە نێوی بەیاننامەی گروپی هەڵوێست بڵاو کراوەتەوە نە پڕۆژەیەکی پێیە بۆ چاکسازی و نە بیری لە ویستەکانی خۆی و ئیمکانی جێبەجێ کردنی لە بەرامبەرەکەیدا کردۆتەوە. بەر لە هەموو شتێک کۆنگرەی نائاسایی بۆچی بگیرێ؟ ئایا پێت وایە لەو کۆنگرە نائاساییە چ بقەومێ؟ ئەو خەڵکانەی هاتبوون بۆ کۆنگرە دیسان زۆربەی زۆریان دێنەوە کۆنگرەو سەرکردایەتی ودەفتەری سیاسیی و کار و بارەکان هەر ئەوە دەبێ کە دیوتە، بەڵام ئاوا نییە کە بەریزتان باسی دەکەن. خۆ ئەگەر وابا بڵێی لەو حیزبە دا تەنیا هەر یەک کەسی تێدا بێ ئەویش کاک رامبود کە دژی خەیانەت و درۆ کردن دەگەڵ میلەت بێ؟! ئەوجار کۆنگرەی نائاسایی خۆ بە گۆترە ناگیرێ. خۆ نابێ لە کۆنگرەکان دا هەر کەس دەنگی نەهێنایەوە داوای کۆنگرەیەکی نائاسایی بکا. ئەو کۆنگرەیە هەزینەی دەوێ ، ئیمکاناتی دەوێ و کاتی دەوێ ، ئایا هیچ بیرت لێکردۆتەوە ئەو خەلکە لە دەرەوە و لە ناوە و جاریکی دیکە چۆن کۆ کەینەوە وئەو هەمووە ئیمکاناتە لە کوێڕا بێنین تا کۆنگرەیەکی دیکەی پێبگرین کە بە دڵنیاییەوە من دەزانم ئاکامئ ئەو کۆنگرەیەش دیسان بە دڵی ئیوەی بەڕێز نابێ. هاوڕێی بەرێز، کاک رامبود، لە ناو حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ، دیاردەی ناوچەگەری و دەستەبەندی و باقی خوو وخدە ناپەسەندەکانی دیکە بە یەکجاری باریان نەکردووە و جارێش بار ناکات. ئیمە ، من و تۆش، هەمان کوڕەکانی جارانین، کولتوری پەروەردەییمان هەمان پەروەردەی ساڵانی زوویە، هەندێ بەزۆر خۆمان گۆڕیوە بەڵام ئێستاش زۆرمان ماوە بینە ئەوەی خۆت دەیڵیی و دەتهەوێ. کورد گوتەنی لە "پڕیکەوە بوونە کوڕێک گرانە". بەڵام لە ئینساف بەدووری ئەگەر دەفەرمووی ئەو دیاردانە هیچ گوڕانی بەسەر دا نەهاتووە و فەرقی نەکردووە، لەو بارەوە دڵنیام خۆشت لە دەروونی خۆت دا ئاسوودە نی لە بەکار بردنی ئەو رستانەی زۆر بێ لێکدانەوە هێناوتن.

چاکسازی و نوێبوونەوە
چەمکی نوێبوونەوە و چاکسازی چەمک گەلێکی لانیکەم بۆ بزوتنەوەی کورد تازەن، ئەو دوانە بە کتێب خوێندنەوە و تئوری لەبەر کردن بە ئەنجام ناگەن. زانین پێویستە بەڵام مەیدانی عەمەل و پراکتیکی دەوێ ، ئەو مەیدانە بۆ ئینقلابێکی مۆدێرن ئامادە نییە، بۆ چاکسازی بە پەلەو خێراش ناگونجێ، لە راستیدا چاکسازی و نوێبونەوەی کۆمەڵگایەکی دواکەوتووهێندە ئاسان نیە و ناشکرێ کەمپەکانی حیزب بکرێنە شوێنی تاقیکردنەوەی ئەو پرۆسە و بەرنامانەیەی هیچ لێکدانەوەیەکی واقیعیان لە پشت نییە. ئەگەرچی هیچ گومانی تێدا نییە کە دەبی و دەبووتا ئیستا حیزب بەرنامەی هەمەلایەنەی هەبێ بۆ نەهیشتنی ئەو کەموو کوڕییانەی هە ن، بەڵام بۆ ئێمەش دەبێ ئەوە ببێتە دەرس و پەند، یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕمان پێبکات و بە کەسانی لایەنگری چاکسازی بمان ناسن ئەوەیە کە خۆمان بگۆڕین، خۆ بەزلزانی و بەرژەوەندییە تاکە کەسیەکان لە خۆمان دوور خەینەوە، هەزار ساڵی خۆمان هەڵاوێین و بڵێین ، نا ئێمە وا نین وهەر بەرژەوەندیی گشتیمان لەبەر چاوە، خەڵکی دیکە رەنگە باوەڕیان وا نەبێ، دەبێ لەو هۆکارەش بکۆڵینەوە. باشە ئەو هەمووە خەڵکە بۆ بە جارێ بیر و بۆچوونی بەرامبەر بە ئێمە گۆڕا؟ هەمووی هەر کاری دەستەبەندی و باند بازی نییە. با ئاوڕێکیش لە خۆمان بدەینەوە، دەبێ بەر لەوەی هەوڵی گۆڕینی خەڵک بدەین، خۆمان بگۆڕین جا پاشان ئیدیعای گۆڕینی خەڵکمان هەبێ. هیچ گومان لەوە دا نییە ئەگەر نەگۆڕێین دەدۆڕێین. ئەگەر نەگۆڕێین زەمانە دەمانگۆڕێ و ئەگەر لە بەرامبەریشیدا مقاومت بکەین سوکێ تووڕمان هەڵدەداتە گۆشەیە ک و وردە وردە لەبیر دەچینەوە. بەڵام ئەو گٶڕان و چاکسازییە بە دڵنیاییەوە بەو راگەیاندنە بستێکیش رێگا نابڕێ. چاکسازی لە هەموو جیهاندا پرۆسەیەکی هەنگاو بە هەنگاو و وشیارانەیە. خواست و بەرنامەی رادیکاڵی خەیاڵی نەتەنیا ناتوانێ یارمەتیدەری پرۆسەی چاکسازی بێ، بەڵکوو دەتوانێ ببێتە لەمپەر و لە هەمان کاتدا بیانوو بداتە دەستی ئەو کەسانەی هەر بە شێوەی سوننەتی دەیانهەوێ بەرێوەبەری سیاسەت و بەرنامەکان بن.

وتەی ئاخر
هاوڕێیان ,بەڕێزانی گروپی هەلوێست، لەجیاتی داوای شتی قەبە و لە تاقەت بەدەر بکەن، هیمەت بکەن و قۆڵی لێهەڵمالن، وەک بۆخۆتان دەڵین هەلەکەی ناسکە، کاتی کار کردنە، کاتی ئەوەیە هەر کەسە و لە بەرە خۆیەوە هەوڵ بدا دارێک لەسەر بەردێک دا بنێ و حیزبەکە بە هێز بکات. نەک هەر حدک، هەموو ئەندامانی حیزبەکان ئەو ئەرکەیان لەسەر شانە، وێڕای رەخنە و چاوەدێری ورد، وێڕای خەباتی ناوخۆیی حیزب، لە کار و تێکۆشانیش با سڵ نەکەینەوە، بە هێز بوونی حیزبەکان بە هێز بوونی خەڵکی بە دوا دادێ. حیزبی دیمۆکراتی کوردستان باوەڕی بە چاکسازی و ریفورم و پێداچوونەوەی دایم هەیە، هەر بەو پێیە من هیوادارم ئەو بەڕێزانەی گروپی هەڵوێست تووشی هیچ سزایەکی حیزبی نەیەن، رامبودەکان حەیفن لە رەوتی خەباتی گەلی کورد بچنە دەرێ، ئەوان کوڕی ئەو حیزبەن و حیزب دەبێ دیسان تەحەمولیان بکات. هەر لێرەوە هیوا دەخوازم بەڕێزانی گروپی هەڵوێست جارێکی دیکە هەم بە کاکڵی بەیاننامەکەیان دا بچنەوە و هەمیش بەو رێگایەی هەڵیان بژاردووە بۆ بەرەورووبوونەوە دەگەڵ حیزب و تاوانبار کردنی بە زۆر شتی دوور لە ئینساف.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
حوسین محمەدی|3 May 2012 - 05:51
زۆر سپاس کاک برایمی بەرێز! نووسراوەکەت زۆر سیاسی ونەرم و پرنێورۆکە. زۆر بەداخم کە ئێمەی کورد بە جیگای هەول و تێکۆشانی جیدی و دلسوزانە بۆ گەل چەوساوەکەمان بە دایم دەگەرێن کە م وکۆریك بدوزینەوە و گەورەی بکەینەوە و خومانی پێ مەترح بکەین وبەگژ حیزب و هاورییان مان دابدەینەوە. قسەکانم ئاو فورمولە دەکەم:
١. هەر کەس یان حیزبیک کار بکا بە دلنییەوە هەلەش دەکا خۆدی کاک رامبوود و٢ کەسی دیکەش زۆر هەلەیان هەیە لە جیگەی خۆی باسی ئەم پالەوانانە دەکەم.
٢. کاتێک لە حیزب دا کەس لە ماوەی ٦ سال کەس دەرنەکراوە هیچ بەو مانایە نییە ئەمن و کاک رامبوود ئەوەی ویستمان بیکەین و سنورەکان ببەزنین.
٣. لەسەردانەکانم بۆ دەفتەر دا ئەوم بینیەوە ئەونەدە ئەم برادەرە بە خۆی رادەگا لە فکری کاری حیزبی دانییە. بۆ نمونە ئەگەر تیکۆشەرانی حیزبی لە کاتژمێر ٩ بەیانی دەست بکار دەبوون لە بەشی ئامووزشی کاک رامبود زۆر روژان نیو کاتژمێر یان یەک کاتژمێر دەرنگ دەهاتە سەر کار (بۆ خۆی دەزانی کە مروڤیکی چۆنە)
٤. لەحیزب دا زۆر کەس ئەزموونی ٣٣ سال خەباتیان هەیە یەکجار کەم چاوروانیان هەیە بۆ کاک رامبووە ئاوا لۆتی لە سەر نازانم ؟
٥. هاورییانی نورویژ کاک سەلاح عبدلاپوور باش دەناسن ئەو لە بەر ئەوەی ٥ دەنگی لە کۆنفرانسی کۆنگرەی ١٥ هیناوتەوە و لە و ٦ سالی هیچ خزمەتیکی بە کورد وحیزبەکەی نەکردوە ئاو دەکا براستی زۆرعیبە . قسە فەقیرە هەموو کەس دەیکا کاک سەلاحیش!!
کورد|1 May 2012 - 02:14
کاکە گیان هەموو موشکیلی کاک رامبود ئەوەیە کە خۆی مەترەح کات و بەردەوام لە رۆژاڤ دا بێ..دەنا کاکە هەر ئەتۆ و برادەرانت نەبوون جیا بوونەوە دەی فەرموو بۆ جاکسازی ناکەی ...؟؟؟؟؟
ayat mouradifar|30 Apr 2012 - 04:58
barez kak braym, daghi wtarekatm khwendawe v xozga la jyati awe, haltkotaweta sar grupy halwest la nawxoy badanay hzbisht bprsaye btzaniya naraziyekan la che astek dan v bo narazi dabe buni habe, ja aw jar wek ghaziyeki bash ghazawett bkrdaye
gomaka khosh makan bo kasany darwesh sfat, chunka msht nshanay kharwareka v bo awanash runa ke raghibeki bashyan be nawy pdkiewe haye hizbi demokrat bo goran latbu nak bo dasalat, esta bash chand sal kursy v dasalat la paweshy chand layenawe zawt krawe v haman snaroy dasalatakay kongray 13 hadakaye, la birsht nache hzbi demokrati kurdistani esta 2 skartery haye v ba nawy be layen bunawe la skrtary barambar skrtaryawe farmanakan je baje dakren, boye wek andameky hdk be nawy khomawe am bochunatm bo danusm
la gal rezm da
shoresh|29 Apr 2012 - 22:21
Kak Ibrahimi berez , kak Rambod le opozesioni ewkati ewe feri em shewe kar krdne bowe ! Ewesh debe qeboli bekan hizb de new hizbda pek henan chende xoshe
کۆمه‌ڵه‌|29 Apr 2012 - 15:57
هه‌ی له‌و گرووپه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌ ده‌یانویست له‌ کاک عه‌بدوڵا جیا ببنه‌وه‌، هه‌مووی 2 که‌س بوون، هیچیان بۆ نه‌کرا، دوایه‌ بۆخۆیان دانیشتن و وازیان له‌ حیزبایه‌تی هێنا. خۆشیه‌که‌ی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌وان هه‌موو گله‌ییه‌که‌یان له‌ ده‌فته‌ری سیاسی بوو، ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێوه‌ش هه‌موو گله‌ییه‌کانیان وه‌ک هی ئه‌وانه‌، هه‌مووی مه‌سه‌له‌ی پۆسته‌ حه‌یاته‌که‌یه‌.
بیزار|29 Apr 2012 - 04:15
هیوادارم به زووترین کات کاک رامبود جوابی قسه راسته قینه کانی کاک برایم بداته وه. هه لبه ت ئه گه ر جوابی هه بی!!!!!!
مژار|29 Apr 2012 - 02:52
ئەوەی رامبۆد بڵاوی کردەوە راگەییندراو نەبو بەلکە نوسراوەیەکی رەخنەگرانە بو دژ بە حزبەکەی خۆی. چەند راست و چەند درۆ، کارم پێی نیە بەڵام ئەوەند بە پەلە بە دوا قسەکانی کاک مۆستەفا هجریدا بلاوی کردەوە کە حەتتا رەفیقەکانی خۆیشی و ئەو کەسانەش کە زۆر و کەم لە هەلسوکەوتی سەرکردایەتی ئەو حزبە نارازی بون، نەیانزانیبو. بۆیە بە نەزەری من ئەو کارە گوماناوی بو بە هەدەفی لە بار بردنی ئەو حەولانەی کاک مۆستەفا دەستی پی کرد بۆ نزیک کردنەوەی دو تەرەفی حزبی دیموکرات. هەولیک کە بە داخەوە لە ناوی حزبی دیموکرات کوردستانی ئیراندا موخالفی زۆرە. کاک رامبۆدیش ویستی بەو بەیاننامە هەلویستی ئەو موخالفانە بە هێز بکا
پێشەنگ|29 Apr 2012 - 02:50
دەڵێن لە گوندێک کابرایەک هەبوو بەردەوام خەریک بوو رێگای خەڵکی خراپ دەکرد و پیسی دەکرد و بەربەستی لە سەر رێگاکان دادەنا، تا ئەوەیکە رۆژێک لێیان پرسی کە بۆچی ئەوکارە دەکا و مەبەستی لەم کارانە چییە کە هیچ قازانجیشی بۆ ئەو تێدا نییە؟ لە وڵامدا گوتی لە راستیدا هیچ مەبەستێکم نییە، تەنیا دەمهەوێ خەڵک ناوم بێنن و باسم بکەن.
من خۆم وای بۆ دەچم کە بەڕێز لوتفپووری تە نیا کێشەی زەق بوونەوەیە، جا بۆی گرینگ نییە ئەو زەق بوونەوەیە بە چ شێوازێک بێ، تەنانەت پێی خۆشە لەشوێنی گشتی و لە ماڵپەڕەکان جنێوی پێ بدەن تاکوو زەق بێتەوە. دەلیلەکەشی ئەوەیە کە لە حاڵێکدا کە لە ناو حدک دا رێگە بە فراکسیون دراوە بەڵام بەرێز لوتفپووری بە بێ ئەوەی حدک ئاگادار بێ، پێی لە چوارچێوە ئەساسییەکەی حیزبەکەی خۆی دەباتە دەرێ و لە دەرەوە رایدەگەیەنێ، چونکە ئەگەر بە رێبەرایەتیی حدکی راگەیاندبا، ئەوان پەسندیان دەکرد و شتێکی ئاسایی دەبوو و دەنگۆشی بۆ بەرێز لوتفپووری دروست نەدەکرد.
ئەییوب سوری|29 Apr 2012 - 01:45
کاک ئیبراهیمی بەرێز دەستەکانت خۆش باشت پێکاوە ، وێرای پەسندی بەشی زۆری بۆچونەکانت لە بابەت رامبودەوە بەراستی من گومانی زۆر لەوە زیاترم لەو هەیە. ئەگەر لەبیرت بێت و بیبینی ئەو بەرێزە لەو رۆژەوە کە پێی ناوەتە ناو حیزبی دێمۆکرات مەرکەزی ئاژاوەو گومانی بردنە دەرەوەو گەورە کردنەوەی کێشەکانی ناو حیزبی لە سەرە. هەر لەیەکەم وتوێژە جەنجاڵیەکەی لەسەر پارێزگای ئورومیە کە بو بە هۆی گۆرینەوەی نامە نەگبەتیەکەی بەینی کاک مستەفا هیجری و نەزمی ئەفشار کە بەشێکی زۆری کێشەکانی لەت بوونی حیزبی لێ کەوتەوە تا دەورانی دوای لەتبوون و کۆنگرەی چاردە و بەربینگ گرتن بە مامۆستا و کەسانی ناسراوی حیزب و جوڵانەوە تا چونەدەرەوەی یەک بە یەکی باسەکانی ناو کۆمیتەی ناوەندی و سەردەرهێنانیان لە سایتی دیارو نادیار لەو دەورانە کە رامبود ئەندامی رێبەری حیزب بوو تا خودی ئەو نامەی کە بەریزت باست کردوە کە بۆ رێبەری حیزب نوسراوەو سەری لە دیار و نادیار دەر هێنا، دواین شتیش ئەو بەیاننامەیان کە زۆر لەمێژە ئامادە کرابوو بەڵام هەلپەرەستانە رێک لە کاتێک دا کە قسەکانی کاک مستەفا بلاو کرانەوە و زمانێکی تەواو جیاواز لە قسەکانی پێشویی بوو ، رامبود ئەو بەیانەی بڵاو کردەوە بۆ ئەوەی لانی کەم ئەو پەیامە بە توند ئاژۆکانی ناو حدکا بدات کە ئەوا ئێمە لە ناو خۆمان دا کێشەمان هەیەو ئێوە پێویست نیە بێنە بەو شێوە زمانە بەرەو کۆنگرەی ١٥ برۆن و هەوڵی نێزیک بوونەوە لە ئێمە بدەن. لەلای ترەوە رامبود تۆمەتی ئەوە لە حدک ئەدات کە لە هەستی نەتەوەیی دوور کەوتۆتەوەو بە بێچەوانەی قەل و قەرارەکانی پێشووی چۆتە پێش!!!!! بەراستی دەکرێت پێمان بڵێت ئەو کات کە ماوەیەک پێش ئێستا حدک داوای پشتیوانی ناونەتەوەی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان کرد و لە لایەن فارسە شیونست و چەپ و راستەکانەوە کەوتە بەر پەلامار و هێرش و هەزار قسەی پێوترا ، ئەو بەرێزە لە پشتیوانی لەو هەلوێستەی حیزبەکەی کە تەنیا لەبەر قەزیەی نەتەوەیی بوو چەند وتاری نوسین و چەند جار قەڵەمی خستە سەر کاغەز؟ کەوابوو بۆ هەقی خۆمان نیە ئەگەر لە تێکرایی هەلوێستە گوماناویەکانی رامبود بە گومان بین بەتایبەت لە هەلومەرجێک دا کە بەهەمان ئەدەبیاتی نوسینی رامبودەوە تێکرای خەبەرەکانی نێو کەمپەکانی حیزب و تێکرای کۆبونەوە تەشکیلاتی و کێشە بنەماڵەیی یەکانی دوو لایەنی حیزب لە دیار و نادیار سەر دەر دینێ؟ ئەگەر ئەو نیە کێیە بە ئەدەبیاتی ئەو دەنوسێ؟
تکایە بێ کەم کردنەوە بڵاوی بکەنەوە

No comments:

Post a Comment