Tuesday 31 July 2012

بەڕێز کەبوودوەند تکایە مانگرتنەکە بشکێنە:

15 Jul 2012
برایم جەهانگیری
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو زۆر کەس لە بەندیخانەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران بۆ نارەزایەتی بەرامبەر بە پیشێلکردنی مافی مرۆڤ و نەبوونی ئازادی و بۆ بەگژداهاتنەوەی زۆرداری مانیان لە خواردن گرت و زۆر کەس لە مانگرتن دا تا سنووری گیان لەدەست دان چوون بەڵام هەرگیز جارێ لە جاران هیچ کەس نەیبیست، یەکێک دەستەیەک، گروپێک بە هەر نێوێک بەدەنگ ئەو ئینسانانەوە بچن و لێیان پرسن دەرد و ئازارتان چییە، داواتان چییە؟ دیارە بە دڵنیاییەوە هیچ کات ئەو چاوەڕوانیەش نابێ لەو سیستەمە یەکجار دیکتاتۆر و سەرکوتکەرە هەبێ کە بەدەنگ مانگرتووانەوە بچێ و لە هۆکاری مانگرتن و لە داوایاکانیان بکۆڵێتەوە.
رەنگە یەکێک لە ئاخرین کەسەکانی ئەو مەیدانە بەرێز کەبوودوەند بێ، باوکی مافی مرۆڤ و سیمای دیاری بواری بزووتنەوەی مەدەنی لە کوردستان، کەبوودوەند هەم بە کردەوەکانی خۆی لە دیفاع کردن لە مافەکانی مرۆڤ هەم بەر لە زیندانی بوونەکەی و لە کوردستان و هەم لە ماوەی زیندانی بوونەکەی دا بەو نامانەی کە ناردنێ دەرێ و پەیامی یەکجار ئینسانی و مرۆڤدۆستانەی تێدا بوون و هەمیش بەو خۆڕاگرییەی کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە زیندانەکانی رێژیم دا بەرامبەر بەو پیشێلکاریانەی مافی مرۆڤ و بەرامبەر بەو گوشارانەی کە لەسەریەتی لە خۆی نێشانی داوە ئیدی هەم بۆتە سیمبۆلێکی خۆراگری و مرۆڤدۆستی ، هەم بۆتە کەسێکی دیاری پاریزەری مافەکانی مرۆڤ و هەم بۆتە رەمزێکی خۆڕاگری و بەو هۆیانەش کەسێتی کەبوودوەند سنوورەکانی بەزاندوون و ئیتر ئێستا بۆتە کەسایەتییەکی جیهانی و ناسراو لە زۆربەی کۆڕ و کۆمەڵە بەشەردۆستەکان.
کەبوودوەند لە ماوەی مانگرتنی ئەمجارەی جارێکی دیسانیش پەیامی خۆی لە رێگای ئیعترازێکی ناچاری واتە مانگرتن لەخواردن بە گوێی هەموو جیهان گەیاند وسیمای رێژیمی ئیسلامی ئیرانی هەرچی زیاتر بۆ خەڵک ئاشکرا کرد. ئەو رەسالەتی خۆی جارێکی دیکە بە ئەنجام گەیاند. لەم قۆناغە دا کە ئیتر مەترسی سلامەتی کەبوودوەند جیدییە، هەموو لایەک و هەموو هێز و لایەنێکی سیاسیی ئەرکی سەر شانبیەتی کە بەجیددی داوا لە کەبوودوەند بکەن هەرچی زووتر کۆتایی بە مانگرتنەکە بێنێ. هیچ گومان لەوە دا نییە کە رێژیم ئارەزوویەتی بە هەر شێوەیەک کەبوودوەندی لەکۆڵ بێتەوە، لە هەمان کاتدا کۆمەڵگای کوردی، مرۆڤەکان لەسەرتاسەری ئێران و جیهان پێویستیان بە کەسانی وەک کەبوودوەند هەیە، کەبوودوەند دەبێ بمێنێ و دەبێ بۆ دەورێکی دیکەی خەباتی مەدەنی خۆی ساز کاتەوە و ئامادە بێ تا جارێکی دیکە بە حەڕەکەتێکی دیکەی ئەوەندەی دی ماهیەتی ئەو رێژیمە بۆ هەموو لایەک روونتر و ئاشکرا بکات و و وەکوو خۆی دەریبخا. هەر بۆیە بەرێز کەبوودوەند ، تکایە مانگرتنەکە بشکێنە!
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
کەریم ئەڵڵاوەیسی|17 Jul 2012 - 04:15
ئێمە کۆمیتە کارکردن بۆ وەرگرتنی خەلاتی ئاشتی نوبل - کبودوەدند ، خەریکین لە نورویژ لە بەر دەرکی پارلەمانی ئەم ولاتە خوپێشاندان ریک بخەین ، ئێستا ئەمرو سێ شەمە 17.07.12داوا دەنیرین بۆ پولیسی نورویژ بۆ ئێزن وەرگرتن . لە پەیامەکەمان دا داوامان کردوە کە کبودوەند مان گرتنکەی بشکینێ.
ramyar|15 Jul 2012 - 15:33
از زندان برای سرکوب ازار شکنجه و تنبیه انسان استفاده می شود و اگر یک زاندانی خودش به وسیله اعتصاب غذا یا هرگونه اعتصاب دیگر خودرا بیشتر ازار و شکنجه دهد (انهم در زندان رژیم ایران) کار خوبی نمیکند. من هم در این مورود با کاک ابراهیم هم نظر هستم و از اقای کبودوند میخواهم به اعتصاب حاتمه دهد و مواظب سلامتی خود باشد.
سورکێو|15 Jul 2012 - 11:44
دەست خۆش کاک برایم بۆ ئەم نووسراوە بە نێوروکەو هەموو نووسراوەکانی دیکەشت.

No comments:

Post a Comment