Tuesday 31 July 2012

قسەیەک دەگەڵ کاک رامبود لوتفپوری

21 Jul 2012
حدکا و کاک رامبود وا چاکە لانی کەم لەم دەمە ئاستەمە دا گێچەل بە حدک نەفرۆشن

برایم جەهانگیری
پاش ئەوەی کە کاک رامبود لوتف پوری گەرایەوە ناو حدکا و بە قەولی خۆیان پەیوەست بویەوە بە حیزبی دایک، هەرا و هەنگامەیەکی زۆری وەڕێ خست و بەداخەوە بەشێک لە سەرکردایەتی حدکاش لە داوی قسەکانی کاک رامبود کەوتن و بە تەما بوون لەشکرێکی ٢٠٠ کەسی بە دووی بەڕێزی دا روو لە ریزەکانی حدکا بکەن، بەڵام زۆر زوو بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە ئەو سناریۆیە هەر لە ئەساس دا بە مردوویی لە دایک ببوو. پاش ماویەک و پاش نارەزایەتی بەشێک لە هاوڕێیانی بەدەنەی حدکا ئەو تەبلیغاتەی کە ڕیبەرایەتی حدکا لە دژی حدک دەستی پێکردبوو لە کورتێی دا و برایەوە.
پاش ماوەیەکی کورت و لە کاتێک دا خەریکە ئەو گرژییانەی کاک رامبود بوو بە هۆی سازبوونیان خەریک بوو هێور دەبوونەوە، ئەم جار دیسان هە خۆی و بۆ ئەوەی کێشەکە زیندوو راگرێ و خۆراکی تەبلیغاتی بۆ خۆی و بۆ ئەو بەشە لە ئەندامان و رێبەرایەتی حدکا کە بێ بوونی کێشە و قەیران هەڵناکەن، ساز بکات، رووی کردۆتەوە نێو ریزەکانی حدک. هەر ئەو حیزبەی کە ئیستا بۆ ئەو بەڕێزە بووە بە هاوڕیی پێشوو و ماوەیەک لەمەو بەر لە بەیاننامەکانی کاک رامبود دا بە مهەندسینی لەت بوون تاوانبار دەکران! بەلام ئەوجار بەهانە ئەوەیە کە ماڵی ئەو لە نێو رێزەکانی حدک دایە! دەیهەوێ بچێتەوە ماڵە خۆی! با ویژدانی خۆمان بکەین بە قازی و ئەو پرسیارە وڵام بدەینەوە کە ئایا کاک رامبود و کەسانی پاڵپشتی ئەو بەڕێزە لەو کاتە ئاستەمە دا تێکۆشەرانی کورد لە رۆژهەڵات هەموو قورساییان داوەتە بەر گەیاندنی دەنگی عەداڵەتخوازیی کەبوودوەندو زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی تر لە ناو سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی، لەو کاتەدا کە کوردستانی رۆژئاوا راپەرێوە و پەیامێکی بەو راپەڕینە بە گوێی ئێمەو بە خەڵکی رۆژهەڵاتیش گەیاندووە، ئایا لەو کاتەی کە کێشەکانی نێوان دێمۆکراتەکان وردە وردە بەرەوە خاو بوونەوە چووە و ئەو شەرە تەبلیغاتییە نەماوە کە بە هۆی پەیوەست بوونەوەی ئەو بەڕێزە وەڕی خرا، کاک رامبود مەبەستی لەو کارەی ئێستای چییە؟ تۆ ئەگەر لە کێشە و گێچەڵ ناگەڕێی بۆچی هاتوویەوە ناو بارەگاکانی حدک؟ سەر بە کام حیزبی و لە خزمەت کام حیزب دای دەبێ لەوێ شوێنی حاوانەوەت بۆ دیاری بکەن نەک لە ناو حیزبێک کە هەر دۆینێ دەتکوت مەشروعەیەتی وجودیان لەدەست داوە!
خۆزگە لەم دەم و دەستە دا جارێکی دیکە رێگا نەدرێ گێرە شێوێنی و گێچەڵ پێفرۆشتن ببێتە خۆراکی تەبلیغی نەیارانی یەکریزی و ئاشتەوایی نێو ماڵی دێمۆکرات. کاک رامبودی خۆشەویست ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو دا بەرامبەر بە حدک و ئەندامانی حدک کردت و ئەو هەلومەرجە یەکجار ناخۆشەی لە نێوان دێمۆکراتەکاندا دروستت کرد کافی نییە تا سیمای خۆت لە ناو زۆربەی خەلک بە تایبەتی لە ناو هەردوک دیمۆکرات دا لەوەش زیاتر خەوشدار بکەی؟! من کە هەرچی سەر دێنم و دەبەم، سەرم لەو کارانەی بەڕێزتان سووڕ ماوە. کاکە گیان لەو شوێنەی کە هەی واتە حدکا ئەگەر بوغز و کینەکان تووڕ هەڵدەی دەتوانی خزمەتی خۆت بکەی و لەو ماجەراجوویی و گێچەڵ پێفرۆشتنە گەڕێ و خەریکی کار و چالاکی خۆت بە. هیوادارم ئەو رەخنەیە وەک رەخنەی دۆستێک وەرگری و تکاشم وایە لەوە زیاتر کارنامەکەت لێلتر مەکە!
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
bjar|23 Jul 2012 - 00:00
حدکا بۆیە ماڵ نادا بە رامبود تا بە هۆی ئەوە کە ماڵەکەی لە ناو بنکەکانی حدک دایە زیاتر ئاژاوە بگێڕێ و زیاتر وەزعەکەی لێ ئاڵۆز بکا.
azad|22 Jul 2012 - 23:55
رامبود هەموو جۆرە گێرەشێوێنی و درۆیەک دەکا بۆ ئەوەی پتر زیان لە لێکنزیکبوونەوەی دوو دیموکرات بدات و ئەمەش ئەرکێکە حدکا پێی سپاردووە بەداخەوە مرۆڤێ کە درۆی کرد هەموو شتێ دەکات.
عارف شێخ ئەحمەدی|22 Jul 2012 - 06:44
پێشەکی سڵاو ڕێز

بەڕاستی جێی داخە کە ئێوەی دیموکرات کە بانگەوازی دێموکراسی و برایەتی دەکەن خۆتان لە ناوخۆتاندا ناتوانن کێشە بچکۆلەکانتان چارەسەر بکەن، ئیدی چۆن خەڵکی کوردستان متمانە بە دواڕۆژی ئێوە بکات کە ئەمساڵ بە دانەخستنی دووکان و بازار لە ساڵڕۆژی شھید کردنی دوکتور قاسملوی ڕێبەردا، پەیامی خۆیان گەیاندە ئێوە و ھەموو حیزبێکی کوردی کە ئەگەر لە ھەڵڵا و ھەنگامە دەست ھەڵنگرن ئەوە ئێمەش مانەوەی کۆماری ویلایەت بە باشتر دەزانین،کەوابوو بەسیەتی کوڕانی دیموکرات بەسیەتی،خەلکی چاوەڕوانی ئاشتەوایی و برایەتی ڕاستەقینەن نەوەک شەری ڕاگەیاندن. دیسان سوپاس ،،
سنه25|22 Jul 2012 - 02:29
بە ڕاستی من وەک رۆژهەڵاتییەک خەجاڵەتی دەکێشم کە دەبینم ناوچەکەمان بە دۆخێکی مێژوویی دا تێدەپەڕێ، دۆخی رۆژئاوای کوردستان و زۆر شتی گرینگی دیکە کە لەم رۆژانەدا دەبێ باسیان بکرێ، بەڵام داخەکەم کابرا هاتووە لە سایتەکان لە جیاتی بابەتی سیاسی، دەڵێ نەیانهێشتووە منداڵەکەم بگەیەنمە دایکی، مرۆڤ وە بیر فیلمی هیندی دەکەوێتەوە. تۆ خوا عەیب نییە ئەو شتانە بێنە سەر ئینتێرنێت؟ ئێمە چاوەڕێی هەڵوێستی حیزبەکان بووین لە سەر رۆژئاوای کوردستان، کەچی داستانی نەگەیشتنی کاک رامبود بە هاوسەرەکەیمان بیست. بە راستی من وەک کوردێکی رۆژهەڵاتی 100 جار خەجاڵەتی دەکێشم.
بێ لایه‌ن|21 Jul 2012 - 14:07
ده‌ست خۆش کاک برایم

ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له کوردستان بوم و توشی دۆستێک بوم ، یه‌کسه‌ر به خۆشحاڵێه‌وه له کاتێکدا پڕ بو له ئێحساس کوتی که ئاگات له هه‌ڵوێست هه‌یه چیان کردوه ؟ من که بێ خه‌به‌ر بوم و چونکه سه‌ر به هیچ حیزبێکێش نیم نه‌م ویست له باسه‌که‌دا به‌شدار بم ، به‌ڵام کاتێ کوتی ٢٠٠ که‌س له حدک جیا بونه‌وه هه‌ر به جارێک قوشکی بوم ، له نێوان قسه‌کانێدا باسی که‌سێکی کرد که گۆیا ئه‌وانیش له گه‌ڵن ، که وای کوت چون ئه‌و که‌سه زۆر چاک ده‌ناسم ، یه‌کسه‌ر کوتم که ئه‌و کاره جگه له ئاژاوه و فتنه گێری و درۆ ساز کردن چی دیکه نیه ، ئه‌و که‌سه کاک ئا.ر له‌وه‌تا له بیرمه جگه له درۆ و بوختان و فتنه گێرێ هیچ کارێکی دیکه‌ی نه‌کردوه ، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه له حیزب دابم و ئاگام له ورده‌کارێکان بێ دڵنیام سنارێوی ئه‌سڵی ئه‌و کابرایه دایرشتوه و کاک رامبود نیو هێنده‌ی وی رۆڵی له‌و شانۆیه‌دا نه‌بوه . جا نازانم کاک برایم چه‌نده له گه‌ڵ قسه‌که‌مه وئایا چاکی بۆچوم یا نا ؟
سامان 50|21 Jul 2012 - 11:33
دەست خۆش کاک برایمی بەرێز! کاک رامبود لە سیمی ئاخری داوە و ئێستا کە پێلانە رەشەکەی بە پشتیوانی چەند کەسی ریبەری حدکا سەرنەکەوت دیەوێ برواتە پێیشتر و بەلکوو بەخت یاری بێ. فارس گوتەنی بالاتر از سیاهی رەنگی نیست. بەرژوندی کۆمەلانی خەلک بە قوربانی سەعاتێکی پالەون رامبود بێ!
پێخۆر فرۆش|21 Jul 2012 - 10:47
له‌مێژه‌ کووتومه‌ و ئه‌و جاریش ده‌یڵێمه‌وه‌ که‌ ته‌نیا چاره‌سه‌ری ئه‌و حه‌ساسیه‌ته‌ زۆره‌ی که‌ به‌ یه‌کتر هه‌یانه‌‌، " له‌ پێش چاوی یه‌کتر وون بوونه‌ "! بریا ئاخر جیا بوونه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ جیابوونه‌وه‌ی بیر،بۆچوون،کورسی،سیا
سه‌ت،نه‌فه‌ر،ته‌جه
یزات و بنکه.. ده‌بوو، جیابوونه‌وه‌یه‌کی جوغرافیش با...!

No comments:

Post a Comment