کورد و داشی دامه برایم جه‌هانگیری
به‌داخه‌وه هه‌ر دێ و سه‌نگه‌ره‌کان تۆختر ده‌بنه‌وه کوردان ده‌که‌ونه دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ک که هیچ پیوه‌ندی به کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورده‌وه نییه. کێشه‌ی سووریه وه‌ک خاڵی هه‌ره گرینگی هه‌نووکه‌یی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ئیسلامی بۆته ستراتیژی و پێوه‌ر بۆ دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی، هه‌ر بۆیه با هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌ڵ یه‌ک ڕووڕاست بین و ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک خۆی باسی لێوه بکه‌یه‌ن.
له ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌کانی ناوخۆی سوریا و له به‌ره‌ی دژی سوریا دا پارتی دێمۆکرات و تورکیا و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیش بێ کوردانی رۆژهه‌ڵات جێ ده‌گرن، دیاره له‌و لاش جه‌به‌هه‌تولنوسره و سوپای ئازاد و وهه‌ندێ گرووپی دیکه هه‌ن که هه‌ندێکیان دژی سوریان و هه‌ندێکیشیان گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێ که ده‌سکردی خودی سوریا بن وه‌ک جه‌بهه‌تولنوسره. ره‌نگه به‌ڵگه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ش ئه‌مه بێ که کاتێ رۆژئاوا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ویستی به هێزی سه‌ربازی ڕووبه‌رووی سووریا بێته‌وه ئه‌لقاعیده له به‌یاننامه‌یه‌کی ره‌سمی دا ڕایگه‌یاند که ئه‌و رێکخراوه‌یه سه‌ر به ئێمه‌یه و ئه‌وه بوو که غه‌رب نیگه‌ران له بشێوی دوای ئه‌سه‌د ده‌ستی له پشتیوانی موخالیفان هه‌ڵگرت و و تاراده‌یه‌ک بیده‌نگ بوون و بیر کردنه‌وه له شێوازێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردن که باس کردنی له چوارچێوه‌ی ئه‌م باسه به‌ده‌ره.
له به‌ره‌ی لایه‌نگری سوریا دا ، ئه‌وه‌ی راشکاوانه دیاره ، حکوومه‌تی ئێران، حیزبوڵلا،حکوومه‌تی عێراق، پ ک ک ، پ ی د، پژاک، و وا دیاره ورده ورده و به‌ڕاشکاوی یه‌کیه‌تی نیشتمانیش ده‌که‌وێته هه‌مان سه‌نگه‌وه‌روه، گۆڕانیش که له مێژه وازی له دژایه‌تی سوریا هێناوه و زیاتر خه‌به‌ره‌کانی پ ی د چ له دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ پارتی و چ له دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ جه‌بهه‌تۆلنوسره بلاو دکاته‌وه و باسی دیکاتۆڕ و خوێنڕێژی وه‌ک ئه‌سه‌د له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ماوه.
ئه‌و وه‌زعیه‌ته به‌داخه‌وه وای کردووه که کورد بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی له‌م شه‌ڕ و هه‌ڕایه دا هه‌بێ ببێته مۆره‌یه‌کی کارای گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی خه‌ته‌رناک بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی خۆی. سیاسه‌تی کوردانی باکوور و رۆژئاوا له مێژه له‌و باره‌وه روونه به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئێستا رووی تێکردووه گه‌رانه‌وه‌یه بۆ ساڵانی 90 و ڕاست به‌ر له ده‌سپێکی شه‌ڕی براکوژی له باشوور. ئێستا که پیامبه‌ری ئاشتی و ئاسایشی باشوور واته جه‌عفه‌ری سه‌حراروودی له سلێمانییه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی و گۆڕان و ئیسلامیه‌کان له به‌ره‌یه‌ک دا کۆ کاته‌وه و نه‌هێڵێ ماڵێ شێواوی کورد له‌وه‌ی پتر بشیوێ و درزی تێکه‌وێ! ده‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی شه‌فاتر و روونتری ئه‌و به‌ره‌یه بین چ له باره‌ی سوریاوه و چ له باره‌یه عێراق و چ له باره‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان.
له تازه‌ترین دیمانه دا به‌ڕیز عادل موراد ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان که ده‌گه‌ڵ مێژوو ناسی به ناوبانگی ئێرانی! واته عیرفانی قانعی فه‌رد کردوویه‌تی سه‌ره‌تای ئاشکرا کردنی ئه‌وسیاسه‌ته‌ی به‌روونی ده‌رخستووه و نه ته‌نیا دژی سوریا نه‌دواوه به‌ڵکوو دژایه‌تی ئه‌مریکا وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاوی گورانی ستراتیژی سیاسه‌تی یه‌که‌یه‌تی نیشتمانیش له دیمانه‌که‌ی دا ده‌رده‌که‌وێ. سیاسه‌تێک که به دڵنیایی ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کاتی حیزبی به‌داوادا بێ زه‌ره‌ری قه‌ره‌بوو نه‌کراوه له یه‌کیه‌تی نیشتمانی ده‌دات که تاکه حیزبی کوردییه ئه‌ندامی ئینتیرناسیۆنالیستی سۆسیالیسته. بۆ تاو توێ کردنی ئه‌و دیمانه‌یه ده‌توانن لینکی وتووێژه‌که له خواره‌وه ببینن.
عێرفان قانعی فرد : متاسفانه غیر از این پادشاهی آمریکایی ، یعنی عربستان، ترکیه و قطر هم آتش افروز منطقه شده اند. نمی توان این مثلث را نادیده گرفت. شیخ المخربین عرب شده اند.
عادل موراد: در بخش شمالی کردستان عراق که 2 پایگاه نظامی ترکیه وجود دارد ، ببینید یک سرباز ایرانی هست ؟ این همه دیپلمات ایرانی به دیدار ما در عراق می آیند ، یک طپانچه هم ندارند. کارشان دیپلماسی است. ترکیه و عربستان همان رای و نظر آ‌مریکا را دارند و قطر هم همچنین. همین سیاست را دنبال می کنند و دشمن کردها و عراق هستند.
http://www.bultannews.com/fa/news/174929/%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%AC%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D8%B2-%D9%87%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D8%A8%D8%AA%D8%AF%D8%A7-%DA%AF%D9%81%D8%AA-%D8%B3%D9%88%D8%B1%DB%8C%D9%87-%D9%81%D8%B1%D9%88-%D9%86%D9%85%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%D8%B4%D8%AF-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D8%A7%D8%B2-%D9%87%DB%8C%DA%86-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%8C-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%AA-%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%D8%B9%D9%88%D8%AA-%D9%86%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%87-%D8%A7%D8%B3%D8%AA

No comments:
Post a Comment