تاڵه ژین به‌شی دووهه‌م برایم جه‌هانگیری
هه‌رچۆنێ بوو ئه‌و براده‌ره نه‌جاتی بوو و سه‌ری له نیو محه‌جه‌ریه‌کان هاته ده‌ر، ئه‌وجا به رق هه‌ستاوی به هه‌موو ده‌مای خۆی ده‌ینه‌راند و ده‌یگوت: هه‌ی په‌رچه‌مه‌که‌ت ده‌گێم سه‌دام حوسێن، هه‌ی تاج ته‌خته‌که‌ت ..... ده‌ستمان به ده‌می گرت و داوامان لێکرد ئه‌و جنێوانه راگرێ . به سه‌ت ته‌کبیر و ڕا تێمان گه‌یاند که کاکه ئێره عێڕاقه‌و ئێران نییه و بێده‌نگه‌ی لێبکه تکایه، کابرای سه‌رده‌شتی هه‌ڵی دایه و گوتی کاکه ئێمه‌ش تووشی کێشه مه‌که له‌و مستراحه دا له به‌ر بۆگه‌نیو خه‌ریکه قڕ ده‌بین به خودای له‌وه خه‌راپترمان لێده‌که‌ن، ئه‌وه حکوومه‌تی سه‌دامه وه‌ڵا حاڵی بن چیت کوتووه هۆره‌مان بۆ ده‌که‌ن!
ئه‌وه‌ندی من له بیرم بێ سێ شه‌و به‌و وه‌زعه ماینه‌وه که ره‌نگه هه‌ر شه‌وه‌ی لانی که‌م به مانگێک ده‌بوو، رۆژێک لای نیوه‌ڕۆ ئێمه هه‌ر سێکیان بانگ کردین، پاش هه‌ندێ پرسیار سه‌رباز و ده‌ره‌جه دارێکیان ره‌گه‌ڵ خستین(عه‌سکه‌ر و عه‌ریف). سواڕی پشتی تۆیۆتایه‌کیان کردین و به‌ره‌و ئێران هێنایانین ، یه‌کجار زۆر نیگه‌ران بووین، هه‌رسێکمان چوست و جالاک و گه‌نج و به‌ڵام نه هیچ کوێمان ده‌زانی و نه زمانی عه‌ڕه‌بیشمان ده‌زانی تا تێ‌یان بگه‌یه‌نین ه‌وزعمان چۆنه و چییه و لێیان پرسین بۆ کوێمان ده‌به‌ن. لای ئیوارێ گه‌یشتینه پادگانێک(معه‌سکه‌ر) . ماشێنه‌که یه‌کسه‌ر چووه ژورێ و دووباره ئیمه‌یان ده دیوێکی کرد به‌لام ئیتر ئه‌مه‌یان زۆر خاوێن بوو، زۆری نه‌برد بانگیان کردین ، هه‌رسێک وه‌ک تاوانباری مه‌ترسیدار به دوو تفه‌نگداره‌وه به‌ره‌و ژورێکیان بردین. ئه‌فسه‌رێکی پله به‌رز له پشت مێزێک راوه‌ستابوو، وادیار بوو چاوه‌ڕێی ئێمه‌ی ده‌کرد. چاوی له هه‌ندێ کاغه‌ز ده‌کرد. ناوی "س" ی خوێنده‌وه و به کوردیه‌کی ره‌وان پرسی خه‌ڵکی کوێی کاک "س"؟ هه‌ر که گوێم له‌ده‌نگی بوو به کوردی قسه ده‌کرد وه‌ک تازه له دایکی خۆم بووبم هه‌رچی دیبووم و به‌سه‌رم هاتببو له‌و چه‌ند رۆژه له بیرم چۆوه. نۆره‌ی من هات، خه‌ڵکی کوێی؟ مه‌هاباد. ئێ... ئه‌تۆش هه‌ر مه‌هابادی؟ به‌لێ هه‌رسێکمان مه‌هابادین. ده‌ی بۆ به قاچاغ هاتوونه ناو خاکی عێڕاق؟ کوتم بابه به هه‌رچی شێخ و مه‌لایه رێگامان لێ ون بووه و ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکراتین و ده‌مان هه‌وێ بچینه لای حیزب. پرسی ئه‌دی له قه‌ڵادزی چیتان ده‌كڕد ئه‌گه‌ر دیمنۆکراتن؟ دێمۆکرات ئه‌وه شه‌ڕ ده‌کات ده‌گه‌ڵ خومه‌ینی؟! گوتم جه‌ناب هه‌ڵات هه‌ڵات بووه وئێمه‌ش به ته‌راکتور و به پێیان هاتووین وهه‌تا گه‌یشتووینه ئێره، له توونیان له قاوه‌خانه‌یه‌ک دانیشتبووین ساردیه‌ک بخۆینه‌وه و بانگیان کردین ..... باشه چه‌ند رۆژ ماونه‌وه ، کوره قوربان هه‌ر هێشتا چی قوونمان له قاوه‌خانه‌که گه‌رم نه‌بوو بوو بانگیان کردین و .... باشه خۆ ئه‌زیه‌تیان نه‌کردوون؟ نه‌خێر قوربان زۆر ره‌فتاریان باش بووه ده‌گه‌ڵمان رێزیان گرتووین ماڵیان ئاوه‌دان بێ.
له حدوودی سه‌رده‌شت و عێراق نیزیک بووین، بۆنی باڕووت له‌گه‌ڵ شنه‌بایه‌ک به‌ره‌و عێراق ده‌کشا و ئه‌و ناو پادگانه‌که‌ی پڕ کردبوو. گرمه‌ی بۆمب و رشاندنی هێلی کۆپتێر زه‌وی له ژێر پێمان دا ده‌له‌رزاند. دیار بوو له سنوور زۆر نزیک بووین. ئه‌وه‌ی راستی بێ یه‌کجار زۆر ده‌ترساین. نه‌مانده‌زانی چاره نووسمان چی لێ به‌سه‌ر دێ. ئه‌فسه‌ره‌که دووباره و پاش خوێندنه‌وه‌ی کاغه‌زه‌کان سه‌ری به ئارامی هه‌ڵێنا وکوتی، ئه‌و شه‌و لێره‌ن و به‌یانیش من به‌ڕێتان ده‌که‌م بۆ حدوود. ده‌بێ بچنه‌وه ئێران. به‌و قسه‌یه من ته‌واو په‌شۆکام، داوام کرد که ئه‌گه‌ر ده‌کرێ ته‌نیا جیهه‌ت و لای "سونێ" مان پێشان بدات و به‌ڕه‌ڵامان کات و لێمان گه‌ڕێ بۆ خۆمان ده‌ڕۆێن. به‌ڵکو بتوانین مقه‌ڕاتی حیزب ببینینه‌وه. ئه‌فسه‌ره کورده‌که کوتی ناتوانم شتی وابکه‌م ، ده‌ستمان به پاڕانه‌وه کرد که ئه‌و ناوچه‌یه نازانین و ئه‌گه‌ر بکه‌وینه ده‌ستی دوژمن قوتار بوونمان مومکین نییه. خه‌لخالی بێ سێ و دوو ئیعداممان ده‌کات! تۆزێک ڕاماو و کوتی چۆن به‌و شی‌و ودۆڵانه دا ده‌چنه‌وه سونێ؟ هه‌موو ولات و سه‌ر قوتکه‌ی شاخه‌کان ربییه‌ی(پایگا) لێیه؟ کوتمان هه‌ر رێنماییه‌کی بچووکمان بکه‌ی ده‌توانین بگه‌یه‌نه‌وه جێگای خۆمان.
هه‌ستم کرد دڵی نه‌رم بووه و دڵی پێمان ده‌سووتێ، کاغه‌زه‌کانی له‌سه‌ر میزه‌که دانا و دانیشته سه‌ر کورسیه‌که‌ی و کوتی ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ هه‌ر ئێستا بڕۆن. کوتمان زۆر باشه ماڵت هه‌زار جاری ئاوه‌دان بێ. کوتی به‌ڵام نابێ به ڕۆژ به ڕێگا دا برۆن چوون هه‌موو ولات له ژێر چه‌تری هێزه‌کانی عیراق دایه، ئه‌و شاخ و لووتکانه هه‌موو هه‌ر هێزی عه‌سکه‌رن. جووڵه‌تان بێ داتان ده‌بێژن! کوتمان زۆر باشه. ته‌له‌یفوونی کرد ده‌س به‌جێ دوو سه‌رباز و ده‌ره‌جه داڕ‌هاتن، به عه‌ڕه‌بی شتێکی به‌ده‌ره‌جه‌داره‌که کوت، وادیار بوو شوێنه‌که‌ی بۆ دیاری ده‌کر تا له کوێ دامان بنێ . ماڵاوایی‌مان خواست و وه‌ده‌ر که‌وتین. سه‌رباز و ده‌ره‌جه‌دار وه‌پێش خۆیان داین وه‌ک چۆن له قه‌ڵادزێ را به‌روه ئه‌و شوێنه هێنابوویانیین، سواری ماشێنێکی هاوشێوه‌یان کردین و به‌ره‌و هه‌وراز هه‌ڵکشاین. زۆر نه‌ڕۆیشتین که ماشێنه‌که‌یان ڕاگرت و دابه‌زین و کوتیان وه‌رنه خوار. هاتینه خوار، کوتیان به‌و دۆڵه دا ده‌ڕۆن پشت ئه‌و شاخه ده‌بیته ئه‌و شوێنه‌ی سه‌یدا کوتوویه‌تی. دیار بوو ئه‌وان هه‌ر نه‌یانده‌زانی ئه‌و شوێنه‌ی بۆخۆشیان لێی بوون کوێیه. ده‌ی کوتمان رێگایه‌ک، شتێک خۆ ئه‌و هه‌لدێره ئیستری دابه‌سته‌ی پێدا ناچێته خوار. کوتیان هه‌ر ئه‌وه‌یه، یالا هه‌رچی زووتره دوور که‌ونه‌وه. که چاوم له خوره‌وه کرد به راستی لێژ و سه‌راوژیری وا سه‌ختم که‌م دیبوو، هه‌ڵدێرێکی هه‌تا بڵێی رژد بوو، دیار بوو مرۆڤ سه‌هله بزنیشی پێدا نه‌رۆیشتبوو. هه‌وا بووولێل ببوو چاره‌مان نه‌بوو ده‌بوو فه‌رمانی سه‌رباز و ده‌ره‌جه داره‌که به جێ بگه‌یه‌نین. سه‌راولێژیه‌که خیزه‌ڵانێکی ویشک و برینگ بوو، چه‌ند دار به‌ڕوویه‌ک له‌م به‌ره‌و ئه‌و به‌ری روابوون. به‌لآم لای خواره‌وه جه‌نگه‌ڵێکی چر و پڕ بوو، به‌رازی تێ نه‌ده‌چوو. به قوونه خشکه و به‌چنگان به سه‌ر ئه‌و شینه خیزه دا هاتینه خوار. روومان ده دۆڵه کرد، چڕ و پڕی جه‌نگه‌ڵه‌که بڕستی لێبڕیبووین، هه‌رچۆنێ بوو به‌شی هه‌ره چڕ و پڕی جه‌نگه‌ڵه‌که‌مان بڕی و به‌ره‌و قوووڵایی دۆڵه‌که شۆڕ بووینه‌وه. رووباڕیکی پێدا ده‌هات، خۆمان گه‌یانده رووباره‌که و ده‌م و چاو و سه‌رو گوێلاکامان ش‌وت و نه‌فه‌سێکمان هه‌لکێشا ، که سه‌یری سه‌رێمان کرد، ماشێنه‌که نه‌مابوو.
ئای که هه‌ستی سه‌ربه‌ستی چه‌نده خۆش بوو له‌و کاته دا. ئیستاش ورینکه‌ی ا_ ڕ م هه‌ر له بن گوێیان دا ده‌زرینگێته‌وه که به ئارامی و به وره‌یه‌کی سه‌یر ده‌ستی به گۆرانی ماملێ کرد. پشوویه‌کم دا و ده‌س به‌جێ که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و ئه‌و جێگایه‌ی سه‌ربازه‌که پیکوتبووین، گه‌یشتینه شوێنێک ده‌تکوت باخی به‌هه‌شته، له‌و وێشکایه‌تیه و له‌و جه‌نگه‌ڵه دا ، تڕی و هه‌نار به پێی فیللان بوو، ئه‌و لاتر سیمای گوندێکی وێران و کاول به‌لآم زیندوو و سه‌ر سه‌وز وه‌ده‌ر که‌وت، کاولاشی خانووه‌کان و شووره‌ی ماڵه‌کان هه‌ر به پیوه بوون. به‌ڵام هه‌ست و خوست له هیچ کوێ نه‌ده‌هات، ته‌نیا سریوه‌ی سریله و جار و باره بوو بووی
کونده‌بوویه‌ک له دووره‌وه ده‌بیسرا. وڵاتێکی کاول، وڵاتێکی بێده‌نگ.... هه‌تا خودا حه‌زێ ده‌کات بێده‌نگ...... ملمان له هه‌نار و هه‌نجیر و ترێ خواردن نا. ده‌مانزانی هه‌رسێک زک چوونیان پیوه‌یه به‌ڵام ئه‌و هه‌نجیره جوانه ، ترێی لاسوور و شه‌ق و هه‌ناری پڕ به‌چنگ ئه‌ویش ئێمه‌ی له مستراح ئازاد کراو چۆن لێی ده‌گوزه‌راین.
هه‌وا بوولێل بوو، هێور هێور تاریکایه‌کی سامناک به‌سه‌ر ئه‌و دۆڵه کشا. زۆر شه‌که‌ت و زۆر بی واز بووین، بڕیارمان دا هه‌ر به‌و دۆڵه دا و به قه‌دی شاخیدا به‌ره‌و ئه‌و جیهه‌ت ولایه بڕۆێن که جه‌نابی ئه‌فسه‌ره کورده‌که له رێگای سه‌ربازه‌کانه‌وه رێنمایی کردبووین و پێشانی دابووین. هه‌ستاین و وه‌ڕێ که‌وتین. تا ماویه‌ک وه‌ک کوێران وابووین، تاریکایه‌کی سه‌یر، چاو چاوی نه‌ده‌دیت، ورده ورده چاو عاده‌تی کرد و به‌ر پێی خۆمان ده‌دیت، جار جار نیگه‌رانی که‌مینی ئه‌رته‌ش و هێزه‌کانی عیراق بووین، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌فسه‌ره‌که‌مان ده‌هاته‌وه بیر که کوتی ده‌بێ هه‌ر به شه‌و به‌ڕیدا بڕۆن. نه‌مانده‌زانی کوێ کوێیه. به‌لام ده‌مانزانی ده‌بێ به رێگا دا برۆین و هه‌رچی زووتر خۆمان بگه‌ینینه ئاوه‌دانییه‌ک. قه‌فێکی پشتێنده‌کانمان له ترێ و هه‌نار پڕ کردبوو. له‌وه زیاتر چمان نه‌بوو بۆ خواردن. ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی به ریگا دا رۆێشتین، ته‌قریبه‌ن سه‌عاتێک پیش تاریک بوون له قه‌دی شاخێک وله‌بن دارێکی به هه‌یبه‌ت وچانمان گرت و له‌سه‌ر ئه‌و دار و به‌رده خرپ لێی نوستین.
درێژه‌ی هه‌یه
http:// ebrahim-jahangiri.blogspot. ca/2013/09/ blog-post_9546.html

http://
No comments:
Post a Comment