نامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی سه‌رۆکی پاک
برایم جه‌هانگیری
به‌ڕێز کاک عه‌ل قازی سڵاو و ڕێزی بێپایانم قه‌بووڵ که‌ن
.
رێزدار کاک عه‌لی قازی، ئه‌من برایم جه‌هانگیری واته مه‌لابرایم، هه‌ر ئه‌و مه‌لا برایمه‌ی یه‌که‌م که‌س بوو که بۆ بردنت بۆ زیندانی دۆڵه‌توو به‌و شه‌وه ڕه‌شه و تاریکه سه‌لاته و به‌و ڕێژنه بارانه‌یه‌ی که دڵنیام له بیرتانه به خۆم و سێ هاوڕێی پێشمه‌رگه هاتمه گوندی میشه‌دێ و نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبم به مۆری ده‌فته‌ری سیاسیی و به ئیمزای دوکتور قاسملووی نه‌مر به جه‌نابت و به خانه خوێی به‌ڕێزتان که وابزانم ماڵه خدر ئاغای میشه‌دێی بوو نێشاندا .
ئه‌من هه‌ر هه‌مان کوڕه گه‌نجه‌که‌ی ئه‌و کاتیم که که‌ڵاشینکۆفێکی 5 بزمارم له شان دابوو، کۆڵه‌باڵم له‌به‌ر بوو، له ده‌ستی راستی کوڵه‌باڵه‌که و له‌سه‌رسینگم، سیمبۆلێکی ئوله‌مپیکی مۆسکۆ که به ئه‌ستێره‌یه‌کی سووری 5 په‌ڕ ده‌دره‌وشایه‌وه تروسکه‌ی ده‌هات. باش له‌بیرمه به نامه‌که هێنده تووڕه نه‌بووی به دیتنی ئه‌ستێره‌که و ئه‌و ئاڕمه هێنده تووڕه بووی، ئێستا پاش ئه‌و هه‌مووه ساڵه هه‌قت ده‌ده‌مێ و ده‌زانم که تووڕه‌بوونه‌که‌ت له‌و ئه‌ستێره سووره ناهه‌ق نه‌بووه. ئه‌و ده‌م من وام نه‌ده‌زانی.
باشم له‌بیره به شتێکی دیکه‌ش زۆر قه‌ڵس بووی به ئیمزای دوکتور قاسملوو، له حاڵێکدا هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاتیش به خانه خوێم کوت من نه‌هاتبووم به زۆری ده‌گه‌ڵ خۆمت به‌رم، چون هاوکات ده‌گه‌ڵ نامه‌که شه‌خسی دوکتور قاسملوو سێ جاری لێ دووباره کردمه‌وه که " مه‌لا برایم به‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ خۆتانی به‌رن". هه‌ر بۆیه که ئێوه کوتتان ده‌گه‌ڵم نایه‌ن من هیچ پێداگریه‌کم له‌سه‌ر هاتن و نه‌هاتنت نه‌کرد. چاکم له بیره زۆرم لێ تووڕه بووی، نازانم هه‌ر هی ئه‌ستێره‌سووره‌که بوو‌و یان هه‌ر چوونکه دێمۆکرات بووم و نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیم به ئیمزای دوکتور قاسملوو پێ بوو هۆکاری تووڕه‌بوونه‌که بوون؟ ئه‌و کاتی ئه‌و رسته‌یه‌م عه‌رز کردی" کاک عه‌لی ئه‌وه نامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراته، حیزبی پێشه‌وا رێز له‌و ئاڕمه بگره! جه‌نابتان فه‌رمووتان نه‌خێر چوونکه ئیمزای قاسملووی پێوه‌یه قه‌بووڵم نییه. منیش له جواب دا وتم قاسملوو سکرتێری ئه‌و حیزبه‌یه. به‌ڵام فایده‌ی نه‌بوو و به‌هه‌مان تاریکی و به‌و شه‌وه منیش له تووڕه‌یی قسه‌کانی جه‌نابت دێم به‌جێ هێشت و هه‌رچه‌ند خانه‌خوێ زۆر هه‌وڵی دا به‌و تۆفان و بارانه‌یه نه‌ڕۆین میشه‌دێم به‌جێ هێشت.
نازانم چه‌نده‌ی گرت، به‌ڵام نزیک مانگێک پێ چوو شه‌هید سه‌ید ره‌سووڵی بابی گه‌وره لە مقەری خدراوێ‌را نامه‌یه‌کی بۆناردم که بچمه لای و بیبینم. ئه‌و کات و دوای ره‌حمه‌تی سه‌ید محه‌مه‌دی کولیجی من به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه به‌رپرسی زیندان بووم. زیندانی دۆڵه‌توو به شه‌هاده‌تی زۆر که‌س دوای به‌رپرسایه‌تی من، ئه‌وکاتی به‌شێوه‌یه‌ک به‌ڕیوه ده‌چوو که ڕه‌نگه هه‌ر له کتێب و ده‌فته‌ره‌کان دا باسی کرابێ یان له خه‌یاڵ دا بگونجێ. ئیمکاناتیکی زۆر که‌ممان هه‌بوو به‌ڵام زیندان به شیوه‌ی شووڕایی و له لایه‌ن خودی زیندانیه‌کانه‌وه به‌ڕیوه ده‌چوو، ئه‌ندامانی شوورا بریتی بوون له 2 کورد و 3 غه‌یره کورد. پێشمه‌رگه ته‌نیا نیگابان بوو و به هیچ جۆرێ مافی نه‌بوو بچێته ناو زیندان یان هیچ چه‌شنه به‌رخوردێکی ده‌گه‌ڵ زیندانی بکردبا. هه‌واخۆری و دابه‌ش کردنی ئه‌رزاق هه‌ر به‌ده‌ستی خۆیان بوو، به لیستی شووڕای ناو زیندان هه‌موو کاره‌کان ده‌کران.
کاتێ نامه‌ی کاک سه‌ید ره‌سووڵی بابی گه‌وره‌م به‌ده‌ست گه‌یشت به هه‌ورازی دۆڵه‌تووی به‌ره‌و ده‌شتی مردواوێ هه‌ڵگه‌ڕام و خۆم گه‌یانده مقه‌ڕی خدراوێ. له‌وێ کاک سه‌ید ره‌وسووڵ م دیته‌وه، فه‌رموویان کاک مه‌لا برایم من هه‌موو کاره‌کانم ته‌واو کردووه و کاک عه‌لی قازی(کوڕی ره‌ش) ئاماده‌یه بچۆ ده‌گه‌ڵ خۆتی بێنه. سه‌ره‌ڕای پێ‌ناخۆش بوونم و ئێستاش که وه‌بیرم دێته‌وه هه‌ر پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بم به‌ڵام به قسه‌م نه‌کرد و گوتم چون جاری پێشوو زیاده له حه‌د حه‌ساسیه‌تی به من نیشانداوه وا چاکه یه‌کی دیکه بچێ بیهێنێ و من نه‌چووم.
چی پێ نه‌چوو به‌ڕیزتان هاتنه زیندانی دۆڵه توو به‌ڵام ئێستا ئه‌و پرسیاره له جه‌نابت ده‌که‌م ئایا به‌ڕاستی ئێوه وه‌ک زیندانی ره‌فتارتان ده‌گه‌ڵ کرا؟ خۆ ده‌زانم مادام ده‌س به‌سه‌ری ئه‌گه‌ر له کۆشکیش دا بی هه‌ر زیندانیی، به‌ڵام کوا که‌س هه‌بوو لێت بپرسێ چ ده‌که‌ی و چ ناکه‌ی. له دێوێک دا به ته‌نێ ده‌ژیای به ویژدانت سوێندت ده‌ده‌م ئه‌تۆ تێرتر بووی یان من و پێشمه‌رگه‌کان؟ جێگای تۆ خۆشتر بوو یان هی من و پێشمه‌رگه‌کان؟ هه‌موو به‌یانیان له‌و مه‌یدانه چیمه‌نه هه‌ڵده‌هاتی و له کاتی سه‌رما و سه‌ههۆڵبه‌ندان دا سه‌هۆڵی کانیه‌که‌ت ده‌شکاند و مه‌له‌ت ده‌کرد ئایا که‌س هه‌بوو بڵێ چ بکه و چ مه‌که؟ ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسی حه‌قی خۆشت بوو. هه‌ر ده‌بوو وابێ. ته‌نانه‌ت من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که نه‌ده‌بوو حیزب ده‌س به‌سه‌ریشی کردبای. من وه‌ک خۆم و وه‌ک ئه‌ندامێکی دێمۆکرات له‌وپه‌ڕی ده‌ریاکان ڕا داوای لێبوردن له جه‌نابت ده‌که‌م که حیزبه‌که‌م جه‌نابتی ده‌س به‌سه‌ر کردووه. ئه‌گه‌رچی له روانگه‌ی کار و تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌و کاتی دا ڕه‌نگه خه‌تات کردبێ به‌ڵام ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕوای من حیزب هه‌ڵه‌ی کرد و نه‌ده‌بوو عه‌لی قازی ده‌س به‌سه‌ر بکا.
به‌ڕیز کاک عه‌لی، حیزب بێ وه‌فایی ده‌گه‌ڵ کردی یان لانی که‌م له‌به‌رامبه‌ر جه‌نابت دا گوزه‌شتی نه‌بوو، خۆ هه‌ر ئه‌تۆ نه‌که‌وتوویه به‌ر ئه‌و که‌م لوتفییه، به ده‌یان و سه‌دان کادر وئه‌ندامی حیزب و سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه که‌وتوونه به‌ر ئه‌و بێوه‌فاییه. بۆ ئه‌و حیزبه زۆری وه‌فا بۆ سه‌یدره‌سووڵی بابی گه‌وره هه‌بووه تا بۆ به‌ڕیزتانی هه‌بێ؟! کاتی له تاقه یه‌ک دێڕیشدا باسی ئه‌حمه‌د تۆفیق خه‌باتکار و سەرۆکی حیزب له ئه‌ده‌بیاتی حیزب‌دا نابینین ئێمه مانان گله‌یی چی له حیزبی دێمۆکرات بکه‌ین؟
کاک عه‌لی قازی خۆشه‌ویست با باسی ئه‌مڕۆ بکه‌ین، حیزبی پێشه‌وا که‌م لوتفی ده‌گه‌ڵ جه‌نابت کرد، ئێوه بۆ ده‌گه‌ڵ حیزبی پێشه‌وا هه‌مان ره‌فتار ده‌که‌ن؟ ئێوه بۆ بێوه‌فایی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به حیزبی دێمۆکرات. با ئێوه زوڵمتان لێکرابێ خۆ ناکرێ وه‌دوای قه‌ساس که‌ون، جا ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌مووه خوێنانه‌ی له شه‌ڕی براکوژی دا ڕژاون خۆ ده‌بێ قەساسیان هه‌ر ته‌واو نه‌بێ. به‌ڕێزم، ئێوه ماوه‌یه‌کی زۆر له هه‌نده‌ران و له ولاته پێشکه‌وتووه‌کان دا ژیاون بۆ ده‌بێ ئێستاش هه‌ر به نیازی تۆڵه‌کردنه‌وه بن و ئه‌و لاپه‌ڕه دزێوه له مێشکتان دا نه‌شۆنه‌وه. ئه‌وجار ده‌بوو جه‌نابتان ببن به مایه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی حیزبه‌کان و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مێژووه سه‌قه‌ته‌کان بده‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له ژیانی سیاسیی رۆژهه‌ڵات دا بکه‌نه‌وه. خۆ به‌ڕێزتان زۆر چاکتان ئاگا لێیه هه‌ر له تایفه‌ی قازی دا، له نێو خزم و که‌سه‌کانی خۆت دا خه‌ڵک پێیان خۆش نییه ئه‌و بابه‌ته زیندوو که‌یه‌وه و به قه‌ولێك کای کۆن به با بکه‌ی!
به‌ڕیز کاک عه‌لی قازی، زۆرم به‌لاوه سه‌یره له دانیشتنێکی دۆستانه دا کاک خالید عه‌زیزی گۆیا پێشنیاری پێکردووی ببی به ئه‌ندامی حدک و جه‌نابت ئه‌و شته‌ت کردووه به ده‌رفه‌تێک بۆ ژیاندنه‌وه‌ی داستا‌نه کۆنه‌کان و سازکردنی نێوان ناخۆشی و ناکۆکی نانه‌وه! له خۆرا نییه ئه‌ندامانی پاک ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قوازنه‌وه وته‌نانه‌ت له سه‌ر شه‌هیدی نه‌مر دوکتور قاسملوو به بێئه‌ده‌بی و جه‌ساره‌ته‌وه قسه ده‌که‌ن! من پێم وایه ئه‌و دانیشتنه وه‌ک هه‌موو دانیشتنه‌کانی دیکه ره‌نگه زۆر شتی جه‌فه‌نگ و جیددیشی تێدا باس کرابێ له کوێ ئه‌وه عورفه که به‌ڕیزتان بێن و قسه و باسی ئه‌و دانیشتنه له هه‌ڵا بده‌ن و پێتان وابێ کارێکی چاکتان کردووه؟
به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی، به بڕوای من کاک خالید کارێکی گه‌ره‌و و هه‌نگاوێکی به‌جێی هه‌ڵێناوه که ئه‌و پێشنیاره‌ی پێکردووی. ئاخر خۆشت ده‌زانی و زۆر خه‌ڵکی دیکه‌ش ئاگایان له‌وه هه‌یه که ده‌ستێک له ناو حیزب‌دا هه‌یه نای هه‌وێ ماڵه قازی له ناو حیزب دا هه‌بن. ئه‌و پێشنیاره‌ی به‌ڕیز خالیدی عه‌زیزی نه‌ته‌نیا هیچ عه‌یبی تێدا نییه به‌ڵکوو رێز و ئیحتڕام دانانێکه بۆ به‌ڕێزتان و به نه‌وعێک قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه که له ڕابردوو دا به‌رامبه‌رت کراوه. دڵنیا به هیچ ئینسانێکی مه‌نتیقی کاره‌که‌ی کاک خالید به خه‌راپ نازانێ جا با براده‌رانی پاک پێشیان ناخۆش بێ و وای لێکده‌نه‌وه که ئه‌وه له عورفی ره‌وابیتی ئه‌حزاب به‌دووره به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه هیچ فڕی به راستیه‌وه نییه. پاشان به‌راستی کوا ئینسانێکی به‌ئه‌زموونی وه‌ک به‌ڕیزتان ده‌بێ هه‌ڵه‌ی وا بکات و هه‌ڵای وا بنێته‌وه؟
کاک عه‌لی قازی به‌ڕێز، ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ری پاک، برایانی ڕێزدار، تکایه ئه‌و بابه‌ته ببڕنه‌وه با چیدیکه خه‌ڵک نه‌گه‌ێته‌وه بۆ ساڵانی به‌رێ و ئه‌و بڵێ تۆ چی بووی و چێت کردووه و ئێوه بفه‌رموون که ئه‌وان چی بوون و چیان کردووه! بێ ده‌مارگرژی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له به‌هانه به‌ند نه‌بن کاک خالید هیچ قسه‌یه‌کی خراپی نه‌کرووه، جا گریمان کاک خالید داوای له سه‌رۆکی پاک کردبێ ببێته ئه‌ندامی حدک، خۆ سه‌رۆکی حیزبێک منداڵ نییه به دوو قسه فریو بخوات و به لایه‌کی دیکه دا بروات ئه‌گه‌ر دڵی ده‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه نه‌بێ! تکایه هه‌م بڕێکتان باوه‌ڕ به خۆ هه‌بێ و هه‌م من پێشنیارتان پێده‌که‌م ئه‌گه‌ر خودای کرد هه‌یئه‌تی حدک هاته‌وه لاتان له ئێستاوه فۆرمی ئه‌ندامه‌تی ئاماده‌که‌ن هه‌ر ده‌سبه‌جێ یه‌کی یه‌ک فۆرمی ئه‌ندامه‌تی پاک و دوو شیرنیان له پێش دانێن! برایان دڵتان فره‌وان بێ، کوردستان پێویستی به ته‌بایی و ره‌بایی هه‌یه، ده‌نا له ناتەبا‌یی دا خۆ به ناشکوری نه‌بێ که‌س تامان ناکات.

No comments:
Post a Comment