من به‌و پیاوه قه‌رزدارم
ساڵی 1353 له تاران و له ده‌وره‌یه‌کی وه‌رزیشی به‌شدار بووم که زیاتر له دوو ساڵی گرت، هه‌مووڕۆژێ له سه‌عات 8 به‌یانی ده‌بوو ئاماده باین و تا 12 نیوه‌رo به وانه خوێندن و کرداره‌وه 4 سه‌عاتمان به گشتی ده‌رس هه‌بوو. ئه‌و زه‌مان هێشتا له ئێران هیچ خه‌به‌رێک له سه‌ر هه‌ڵدان و ناره‌زایه‌تی نه‌بوو. شوێنی ده‌رس و ده‌وره‌که‌مان زانکۆی ئه‌فسه‌ری بوو. رۆژێکیان له به‌شی ئه‌منیه‌تی بانگیان کردم و کاغه‌زێکیان دامێ و وتیان ئه‌و فۆڕمه پڕ که‌وه. که سه‌یرم کرد واقم وڕ ما و زۆر نیگه‌ران بووم، باسی دوژمنانی پادشای ئێران و بوونی که‌سێکی تایفه‌که‌مان له نیو ئه‌و دوژمنانه بوو. زۆر نیگه‌ران بووم و راستیش هیچم ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌ده‌زانی ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ که له مه‌جلیسی خۆمانه‌ی خزم و که‌سه‌کانمان باسیان له یه‌کێک ده‌کرد به نێوی که‌ریم ره‌شاش. به شه‌فاهی زۆریان پرسیار لێکردم، هه‌ڵیان پێجام له حاڵێکدا هیچ ئاماده‌کاریه‌کم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌بوو هه‌ر" نمیدانم" و هیچی دیکه یان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت.
به‌یانی بانگیان کردم و کوتیان بڕۆوه بۆ مه‌هاباد و ئه‌و فۆرمه پڕ که‌وه و وه‌ره‌وه. ئیجازه‌یه‌کی 4 رۆژه‌یان دامێ. خودا خودام بوو نه‌گه‌ڕێمه‌وه و له کۆڵم بنه‌وه، هاشا له‌و خێر و به‌ره‌که‌ته و له ده‌وره‌یه و له‌و کار و که‌سبه‌ش. گه‌یشتمه‌وه مه‌هاباد و شه‌وێ ده‌گه‌ڵ بابم مه‌سه‌له‌که‌م هێنا گۆڕێ و ئه‌ویش زۆر چاکم له‌بیره هه‌وه‌ڵێ نێوچاوانی تێک ناو کوتی چت کوتووه؟ ئه‌منیش کوتم جا چ ده‌زانم تا چ بڵێم، گه‌شاوه. سه‌ری له‌به‌ره خۆ ناو به ئه‌سپایی کوتی دیسان نه‌قڵه‌که‌یه،لێمان ناگه‌ڕێن....
خولاسه فورمم پڕ کرده‌وه و گه‌ڕامه‌وه، به‌ڵام هه‌ر وا نیگه‌ران بووم، له ده‌وره وه‌رزشیه‌که دا که 3 مامۆستای ژاپونی ده‌رسی پێده‌کوتین، من له کلاسه‌که دا که‌سی یه‌که‌م بووم و هه‌موو خۆشیان ده‌ویستم، مامۆستایه‌کی کوردی کرماشانی و یه‌کی قه‌سری شیرینیم هه‌بوو هه‌ردووکیان یادیان به‌خێر، منوچهر نوری و حشمت اڵله ره‌شیدی . ئه‌وانیش هه‌ر زۆرم لێ رازی بوون و که زانیشیان کوردم ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌یان خۆش ویستم . دڵم به‌وه خۆش بوو که ئه‌وانه‌م هه‌موو له پشته و ره‌نگه کاریان پێم نه‌بێ. ئه‌گه‌رچی قه‌ت له‌وباره‌وه لێیان نه‌پرسیم و ناشزانم بابم فۆرمه‌که وی بردبوو له لای کێ و به هاوکاری کێ چۆنی پڕ کردبۆوه چون بۆخۆی ئه‌و سه‌واده‌ی نه‌بوو بتوانێ فۆرمێکی وا پڕ کاته‌وه.
ئه‌و کێشه‌و ئه‌و به‌زم و ره‌زمه هه‌ستێکی سه‌یری له وجوودی دا دروست کردبووم له خۆرا خۆم پێ پێاوێکی گه‌وره بوو. له ده‌روونی خۆم دا شانازیم به خۆم ده‌کرد له حاڵێکدا خۆم مه‌ڕێکی شا چییه له ئاوم نه‌کردبوو!
له تاران کوڕه خاڵێکم به نێوی عه‌بدوڵڵا حوسێن پوور له دانشگا ده‌رسی ده‌خوێند له هه‌مان کات دا ماڵیشی له سه‌رسه‌بیلی تاران هه‌بوو. په‌ناگه‌ی رۆژانی ته‌عتیل و حه‌سانه‌وه‌م ئه‌و ماڵه بوو، خێزانی کاک عه‌بدوڵلا بن ئامۆزام بوو، به‌و پێیه له‌هه‌ردووک سه‌ران ڕا خزمم بوون و ئیدی شه‌رم و مه‌رم نه‌بوو وه‌ک ماڵه خۆم وابوو هه‌ر کات ویستبام سه‌رسه‌بیل بگره و هاتم. کاک عه‌بدوڵا زۆری پێ‌ناخۆش بوو که من له زانکۆی ئه‌فسه‌ریدا ده‌وره ده‌بینم وته‌نانه‌ت که ده‌شیزانی ده‌وره‌ی وه‌رزیشی ده‌بینم هه‌ر پێی ناخۆش. دوژمنی رێژیمی شا بوو، ئه‌و دژایه‌تیه‌شی نه‌ده‌شارده‌وه و وه‌ک وانه به منی ده‌کوتن و هۆکاره‌کانیشتی بۆ شی ده‌کردمه‌وه.
کاک عه‌بدوڵڵا هه‌ستی کوردایه‌تی له وجوودم دا په‌ره پێدا ، وای لێکردم خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م بناسم، یه‌که‌م کتێبی کوردی که له‌ده‌ستی کاک عه‌وبدوڵا وه‌رمگرت دیوانی قانع بوو. له‌ویرا تامه‌زرۆی فێربوونی زمانی کوردی بووم، له‌وێڕا کوردم خۆش‌ویست و هه‌ستم به ئازاره‌کانی کرد، یادی به‌خێر خۆشی هه‌میشه ئه‌و شێعره به‌ناو بانگه‌ی قانعی زه‌مزمه ده‌کرد.
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی به‌ندیخانه‌یه
ئه‌م که‌له‌بچه مه‌رهه‌می زامی دڵی دێوانه‌یه
بووکی ئازادیم ئه‌وێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێ
ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌نم وه‌ک پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه )قانع)
ئێستا که ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌و رۆژانه دا تیێپه‌ڕ ده‌بێ و منیش ورده ورده تۆزێ پیری و غه‌ریبی خه‌ریکه له سه‌رم ده‌نیشێ پێم حه‌یف بوو یادێکی نه‌که‌م. یادی ئینسانێک که ده‌توانم بڵێم دوای بنه‌ماڵه‌م ئه‌و که‌سه‌ی له ئاست نه‌ته‌وه‌که‌م و له ئاست بیری کوردایه‌تیدا هانده‌رم بووه و یه‌که‌م مامۆستا‌م بووه کاک عه‌بدوڵا حوسێن پووربوو. هه‌ر بۆیه لێره دا یادی ده‌که‌م و دووراو دوور یه‌ک ئامێزی رێز و خۆشه‌ویستی پێشکه‌ش ده‌که‌م و هیوامه هه‌ر ده‌م ساخ و ته‌مه‌ندرێژ بێ.

No comments:
Post a Comment