حه‌یا دڵۆپێکه ئه‌گه‌ر تکا ... تکا برایم جه‌هانگیری
هه‌رچی ده‌که‌م من له سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، ئه‌و هێزه‌ی
که به درێژایی ته‌مه‌نی سه‌ڕه‌ڕای هه‌ڵه و چه‌وتیه‌کانی له سیاسه‌ت دا
به‌ڵام یه‌کێک له‌و هێزه شۆڕشگێرانه بووه که به سه‌دان رۆڵه‌ی ئه‌و
نیشتمانه له رێزه‌کانی ئه‌و هێزه دا له پێناوی رزگاری خاک نیشتمان و
کوردستانی بنده‌ست دا گیانیان به‌خت کردووه .
هه‌ڵکه‌وته‌ی جوغرافیای سیاسیی کوردان وای کردووه که سیاسه‌ت له
کوردستان دا نه هێنده ئاسان و نه وه‌ک شوێنه‌کانی دیکه‌ی دنیا ته‌نیا
یه‌ک روو و لایه‌نی هه‌بێ. دژواری و گرێ و گۆڵی سیاسه‌تی کورده‌واری شتێکه
له هیچ کوێی ئه‌م جیهانه دا نموونه‌ی نابینرێ. به پێیه و به
روانینێکی مه‌نتیقی هیج که‌س و لایه‌نێک ناتوانی نکۆڵی له‌وه بکات که
حیزبه‌کانی کوردی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه و خه‌بات له دژی داگیرکه‌ری هه‌ر
به‌شێک له‌م کوردستانه پێویستیان به پێوه‌ندی و ته‌نانه‌ت که‌ڵک
وه‌رگرتن له ده‌وه‌ڵه‌تانی ده‌روبه‌ر هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی به
تایبه‌تی خه‌باتی چه‌کداری که تا ئێستا کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی خه‌باتی کورد
بوه. هه‌ر وه‌ک به درێژایی مێژوو ئه‌وه شته‌مان دیوه و ئه‌وه‌ش
ده‌زانین که ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ریش به هه‌مان مه‌به‌ست و بۆ پێشبردنی
سیاسه‌ته‌کانی خۆیان و دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت و وڵاته جیرانه‌کان هه‌وڵیان
داوه کورد وه‌ک کارتێک به‌کار بێنن و بیکه‌ن به ئامرازێک بۆ گوشار خستنه
سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر. که وایه هه‌ردووک لا ئه‌وه مافه به خۆ
ڕه‌وا ده‌بینن و هه‌ردووکیشیان له‌و کێشه و ناکۆکیانه‌ی که له‌نێوان
ده‌وڵه‌تان و کورد دا و له نیوان ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌گه‌ڵ یه‌کتری دا هه‌یه
که‌ڵک وه‌رده‌گرن . وه‌ستا و مامۆستا و زانا ئه‌وه‌یه که له‌م گێژاوه و
له سیاسه‌ته یه‌کجار دژواره‌ی کوردی دا بتوانێ پارسه‌نگی سیاسه‌ت و
سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی خۆی و حیزبه‌که‌ی بپارێزی که به هیچ جۆرێ ده‌داوی
سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان نه‌که‌وێ و به قازانجی ئه‌وان
سیاسه‌ت نه‌کات.
.
به‌داخه‌وه له‌م کات و ده‌مه ئاسته‌مه‌ی
باشوور و کوردستان دا ، له‌و هه‌لومه‌رجه ناسکه‌ی ناوخۆی یه‌کیه‌تی
نیشیتمانی دا دیسان یه‌کیه‌تی و مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی
هه‌ڵه‌یه‌کی میژوویی به قازانجی دوژمنان و به زه‌ره‌ری خۆی و به
زه‌ره‌ری کوردان لێ روودا، مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی ، ئه‌و
یه‌کیه‌تییه‌ی هه‌میشه خۆی وه‌ک هێزێکی پێشه‌نگ و هێزێکی عیلمانی و
پێشکه‌وتوو ناوزه‌د کردووه ، به ناوی ئه‌و مه‌کته‌به و به شانازییه‌وه
کتێبێ " پێشه‌وای مه‌زن ئیمام خومه‌ینی" بڵاو ده‌کاته‌وه که ئیدی ئه‌وه
ئابڕووچونێکی ته‌واوه بۆ ئه‌و حیزبه که ناوی خوێنخۆرترین سه‌رکرده و
دیکتاتۆڕی ره‌شی مه‌سه‌بی بنێی " پێشه‌وای مه‌زن" .
یه‌کیه‌تی
به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی زه‌برێکی کاریگه‌ری له په‌یه‌که‌ری خۆی وه‌شاند و ئه‌من
زۆرم به‌لاوه سه‌یره که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه چۆن توانیوێتی چاو
له ئاست هه‌ڵه‌ی هێنده زه‌ق و که‌تنی هێنده گه‌وره دا بنووقێنێ! ئه‌و
کاره له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه. یان به پێی رێککه‌وتنێکی تازه‌ی
ئێران و یه‌کیه‌تی وه‌ک هه‌نگاوێ یه‌که‌م ئه‌و قه‌له‌یان له ئاته‌گی
فڕیوه! یان یه‌کیه‌تی ئه‌وه‌نده به هیز بووه که منه‌تی به که‌س به
تایبه‌تی به کوردانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌ماوه! من هیواد ارم وا نه‌بێ و هه‌رچی
زووتر یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به پێی ئه‌خلاق و ره‌وشتی سیاسیی و
به شه‌هامه‌ته‌وه دان به‌و هه‌ڵه‌یه دابنێ و داوای لێبوردن نه‌ک هه‌ر
له کورد به‌ڵکوو له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری بکات چوونکه خومه‌ینی
هه‌ر دژی کورد نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌و دژی به‌شه‌ریه‌ت و مرۆڤایه‌تی بوو.
.
No comments:
Post a Comment