فایلی دەنگی هێرش بۆ سەر د. قاسملوو و چەند پرسیارێک10 Feb 2012
برایم جەهانگیری
لە چەند رۆژی ڕابردوو دا فایلێکی دەنگی بڵاو بۆوە کە لەو دا ئەندامێکی حدک بە تانە و تەشەر و دوور لە هەموو عورفێکی سیاسیی و تەشکیلاتی حیزبەکەی خۆی، باسی شەهیدی نەمر دوکتور عەبدورەحمانی قاسملوو دەکات. ئەو فایلە دەنگییە لەم کات و دەمە دا بۆتە خۆراکی تەبلیغاتی هەندێک کەس کە پێویستە سەرنجی بدرێتێ. لەم پێوەندییە دا هاوڕێیەکی حدکا بە ناوی برایم موکری وێڕای فایلە دەنگییەکە ئەو پرسیارەی لە سەر دیواری فەیسبووکی من داناوە؛ "کاک برایمی خۆشه‌ویست تۆکهزۆردلسۆزی بۆ ئه‌و حیزبه‌و زۆر تیده‌کۆشی بۆ یەکگرتنهوه فەرموو بزانه ئه‌و دوو حیزبه چۆن یک ده‌گریته‌وه تا........................" کە من ئەو سەرنجە بۆ بەڕێزیان و بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە پەرۆشی یەکبوونی نێو ماڵی کوردن دەنووسم؛ ئەو باسەی کە ئێستا و بە مەبەستێکی تایبەتی لەم کات و دەمە دا هاتۆتە گۆڕێ، باسێکی پاڵتاکی بوو کە نزیک بە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ژووری پالتاک، کە وا بزانم " ژووری کۆماری کوردستان" بوو، هاتە ئاراوە. من رەنگە ئەو رۆژە لەم ژوورە نەبووبم بەڵام زۆر جاران سەری ئەو ژوورەم دەدا، هەم کاتی بێکاریم تێدا دەبردە سەر و هەمیش جار و بارە دوو قسەمان دە خۆڵێ وەردەدا. یەک دوو جار باسی لەم شیوەیە بەڵام نەک بەو ئاستە دا و بە بێرێزی کردن بە ئەم و ئەو. من هەر ئەو کات هەم لە ژووری تایبەت دا و هەمیش لە خودی ژوورەکە دا رەخنەم لەو برادەرانە گرت کە ژوورەکەیان بەڕیوە دەبرد و داوام لێکردن کە ئەو باسانە و باسی ژووری "ئەندامان و لایەنگرانی حدکا" لە ژووری کۆماری کوردستان ببڕێتەوە. کوتم ئێوە دەبێ خەریکی کاری خۆتان بن و داوام لێکردن کە خەڵکی بە توانا بانگ بکەن و هەر دوو حەوتوو جارێک دەتوانن سمینارێک بگرن. ئەوانەی لە بیریانە و لەوێ بوون باش دەزانن کە هەر لەسەر ئەو بۆچوونانە، لەو ژوورە دا بە گژم دا هاتن و بۆ یەکەم جار بە ئاشکرا بێڕێزیم پێکرا. لەو رۆژەوە تا ئێستا من تخوون پاڵتاک نەکەوتمەوە، ماڵی ئەو برادەرە ئاوەدان بێ وەک دەڵێن تەرکی پاڵتاکی پێکردم. با لێرەوە یەک شتیش وەبیر بێنمەوە کە ئینسافەن هەر لەو ژوورە دا زۆر جار لە لایەن کەسانی بەشدار و بەڕیوەبەرانی ژوور باسی زۆر باش و بەکەڵک دەکرا، با لە حەق نەگوزەرێم زۆربەی هەرە زۆریان یەکجار دڵسۆزانە و لە قەدەر توانا دا خزمەتیان دەکرد. دوای ئەم مەسەلەیەو پاش چەند رۆژ زەنگم بۆ هاوڕێیەکی رێبەری لێدا و باسی ژووری پاڵتاک و بەرێوەبردنی ئەو ژوورەم دەگەڵ کردن، داوام لێکردن کە لەو ژوورە دا رەنگە هێندێ قسە بکرێ کە دەگەڵ سیاسەتەکانی حیزب یەک نەگرێتەوە، بۆیە واباشە هاوڕێیان لەو ئیمکانە کەڵک وەرگرن و بۆ ئیدارە کردن و بەرێوەبەری ژوورێکی وا یان خودی ژووری "کۆماری کوردستان" کەسێک دیاری بکەن و بە هاوکاری بەڕیوەبەرانی ژوور بتوانن لانیکەم بە بەرنامە کار بکەن. وڵام ئەوە بوو: ئێمە وەک حیزبی دێمۆکراتی کوردستان هیچ ژورێکی پاڵتاک_ مان نییە و کەسیش لەو ژوورانە دا مافی ئەوەی نییە بە نێوی حیزب قسە بکات مەگەرسمینار پێک بێ و کەسانی دیاری حیزب بە مەسئولیەتەوە قسە بکەن. ئەوە تا ئێرە داستانی ئەو ژوورەی کە رەنگە باسی ئەو قسەیەی تێدا کرابێ و بێڕێزی بە د. قاسملوو کرابێ یان بە تانە و تەشەر باسی کردار و رەفتاری د. قاسملو کرابێ. بەڵام ئەو کەسە بۆ تووشی ئەو هەڵە بووە، بۆچی ئاوری گرتووە و شەلم کوێرم ناپارێزم، شتی وا دەلێ کە نە دوکتور قاسملوو قەبوڵی بووە، نە مامۆستا حەسەنزادە و نە کاک مستەفا هیجری و نە کاک حەسەنی رەستگار و کاک جەلیل گادانی؟ بۆ نموونە لەو فایلە دەنگییە دا ئەو کەسە نابەحەق و تەنیا لە داخی بەرامبەرەکەی دیفاع لە پەیرەوانی کۆنگرەی 4 دەکات! لە حاڵێکدا خودی پەیرەوانی کۆنگرەی چوار دانیان بە هەڵەی خۆیان ناوە و تەنانەت کەسانی بەرپرسی باڵایان هەڵەی کۆنگرەی 4 بە هەڵەیەک دەشوبهێن کە ئامۆزای خەیانەتە! بەڵام با ئەو راستیەش بڵێین کە ئەو هیرشە تەبلیغاتییە نەک هەر لەسەر ئەو فایلە دەنگییە بەڵکوو بەر لەو فایلەش بە شێوەیەکی رێکخراو دەستی پێ‌کردبوو. من لەو ماوەیە دا چەند نموونەی بەرچاوم دیوە و هەر ئەو کاتیش وەشک کەتووم و گومانم لا دروست بووە کە مە سەلە چییە و بۆ هاوڕییانی حدکا دیسان دەستیان بەو هێرشانە کردووە؟ ئەگەرچی بە سەراحەت ناتوانم بڵێم کە سەرکردایەتی حدکا لەو مەسەلە ئاگادارە بەڵام بەداخەوە هەر لە سەرەتای کێشەو ناکۆکییەکان تا دوای لێکترازانی ریزەکانی حیزب هیچ کات ئەو جۆرەی کە پێویستە بەڕێزانی حدکا بەرپەرچی ئەو بێرێزیانەیان نەداوەتەوە کە لە لایەن کەسانی دیار و نادیارەوە دەکرێتە سەر هاوڕێ و هاوسەنگەرانی پێشووی خۆیان واتە حدک. لێرە دا تەنیا 3 نموونە دینمەوە لە 2 ،ماڵپەر و لاپەڕەی فەیسبووک: - "هەڵۆی کوردستان" کە ماڵپەڕێکی نزیک لە حدکایە، بە بۆنەی بەڕیوەبردنی بەرنامەی 2ێ رێبەندان کە لە لایەن کومیتەی حدک لە ئامریکا بەرێوە چوو بە ئەدەبیاتێکی یەکجار نەشیاو و تۆمەتبارانە بابەتێکی بڵاو کردەوە کە ئامانچ رەخنەگرتن لە نەبوونی وێنەی شەهیدان قاسملوو و شەرەفکەندی نەبوو لەم مەراسیمە دا وەک خۆیان دەریان دەخست بەڵکوو ئامانچ کوتانی حدک و زیندوو کردنەوەی کین و قینە کۆنەکەیە کە ماوەیەکە بە هەوڵ و هیممەتی هەندێ کەس و لایەن خەریکە لاواز دەبێ. ئەوە بەشێکە لە نووسینەکەی هەڵۆی کوردستان: " ئەگەر وایە ئەی بۆ جەماعەتی جوداوە بو لە حیزب لە رێ و رەسمی دەفەری سیاسیان لە کۆیە بەم بۆنەوە وێنەی ئەو شەهیدانە لەگەڵ وێنەی پێشەوا دادەنێن؟ ئەو جەماعەتە بەم کردەوەشیان ئەوەیان نیشان دایەوە کە هەمو هەرا و هوریاو تەبلیغاتی وەریان خستوە بۆ نزیک بونەوە و هاوکاری کردنی حیزبی دێموکرات چەندە راست و سادقانەیە. ئەوە یەکیەتی خوازیە شیان دورکەوتنەو دوبەرەکی ساز کردن و قوڵتر بونەوەی ناکۆکیەکانە." دیارە ئەو هەڵۆیە وردە نقورچیشی هەر هەن و لە نقورچ و پلارەکانی جارێ بەردەوامە. - "از افشا بترس حاجی" کە بێ‌شک لاپەرەیەکی سەر بە ئیتلاعاتی ئێرانە لە سەر تۆڕی فەیسبوک، زۆر بەر لەو هەرا و هەنگامەیە دەستی داوەتە تەبلیغات لە دژی حدک و بەوپەڕی بێشەرمی و راست بە ئەدەبیاتی سپای پاسداران و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت، هێرشی یەکجار نامەردانە و دوور لە راستی دەکاتە سەر کاک خالید عەزیزی و مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، هێرش و قسەکردنێک کە هەموو کەس دەزانێ مەبەست لەو هێرشانە چییە؟ ئەو سایتە و هەڵسوکەوتی ئەو سایتە راست بۆ من وەبیرهێنەرەوەی وێبلۆگی "فەرزاد مینبەری"یە کە لە سەرەتای کیشەکانی حیزب‌دا ئینسافەن دەوری زۆر چاکی گێڕا لە خزمەت کردن بە دوژمن و پێکوەرکردنی دوو لایەنی دیمۆکرات. بەڵام ئەوە چ ترسێکە کە هەموو لەش و هەستی "از افشا بترس حاجی" داگرتووە کەوا ترسەنۆکانە و لە ژێر ناوێکی پاسدارانە دا خەریکە بە درۆ دیفاع لە حدکا دەکات و لە دژی حدک زنجیرەی بوختان و تۆمەت هەڵدەبەستێ! از افشا بترس حاجی ئاوا باسی کاک خالید عەزیزی دەکات: "خالد عزیزی کیست . خالد متولد یکی از روستاهای اشنویه است در اویل انقلاب که ملت ایران بر عله حکومت شاه تظاهرات می کردند خالد در تظاهراتهای که به پشتیبانی شاه که از طرف ساواک راه اندازی می شد شرکت می کرد .بعداز پیروزی مردم در سال ۵۷ ایشان به طیف چپ روی آورد .در کو مه له شروع فعالیت نمود .در کو مه له شروع به سمپاتی بر عله حزب دمکرات کردستان ایران کرد ایشان یکی از عاملان جنگ بین دمکرات و کو مه له بود.در کو مه له به مقامی نرسید در انزوا قرار گرفت مجبور به چرخش ۹۰ درجه شد. از اختلاف درون حزب دمکرات استفاده کرد به عضودمکرات در آمد .در طول عضویت خالد در حزب دمکرات هم در انزوا قرار گرفت و ی برای اینکه به قدرت برسد دایم دنبال سوژه بود برای قدرت . تا اینکه از انشعاب دمکرات استفاده کرد . و کرسی که می خواست به دست آورد .حال در جمع بندی در مورد خالد به این نتیجه می رسیم که نه شاه .نه ملت کورد.نه ایران و کردستان نه هیچ دمکراتی نه چپ و راست برای خالد مهم نیست .هدف فقط قدرت و کرسی است" دوست ملت کورد افشا - هەر بەر لەمەو لە پێوەندی دەگەڵ مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە بەڵگەیەکی ساختەی منداڵانە بڵاو دەکاتەوە کە من دڵنیام لە سەدا 95 خەڵکی کوردستان و ئەندامانی حدکاش باوەڕ بەو شتە ناکەن. ئەوەی خوارەوە ئەو بەڵگەیەیە کە لاپەرەی فەیسبووکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ریژیم "از افشا بترس حاجی" خەریکە کوردی پێ چەواشە دەکات؛ بەڵام ئامانج چییە؟ بۆ لە ماوەی چەند حەوتوو دا ئەو هێرشانە وا تۆخ کراون! کەس نکۆڵی لە قسە بێ سەرەوبەرەکانی ئەو برادەرە نییە کە لە دژی قاسملووی رێبەر دەیکات بەڵام ئەو قسانە هی دوو ساڵ لەمەوبەرن بۆ ئێستا بلاو دەکرێنەوە؟ کۆنگرەی 15 حدکا ئەوەی کێچی خستۆتە کەوڵی سەرانی رێژیم و کاربەدەستانی دەزگا سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی کۆنگرەی 15 حدکا یە. ئەوان ئاگاداری خواستی یەکگرتنخوازانەی بەدەنە و بەشێک لە رێبەریی حدکان و نیگەرانی ئەوەن کە لە کۆنگرەی 15 حدکا دا بیری یەکگرتن پەرە بستێنێ، یان لانیکەم بیرۆکەی پێکەوە کارکردنی دوو دێمۆکرات و ئاشتەوایی باڵ بەسەر فەزای کۆنگرەی 15 دا بکێشێ. من وەک خۆم هیچ شکم لەوە دا نییە کە بە گشتی ئەو پێلانە و ئەو شێوە قسە سازکردنە و هەرا و هەنگامەیە تەنیا و تەنیا پیلانی ریژیمی ئیسلامی ئێرانە و هیچی دیکە نییە. جا بۆیە خۆزگە دەخوازم کە وڵامی ئەو پیلانگێریانە لە کۆنگرەی 15 حدکا ببینین. ئەندامانی وشیاری حدکا دەتوانن لە کۆنگرەی 15 دا خەونی دوژمنانی کورد و کوردستان و نەیارانی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بشڵەژێنن و رۆچنایی ئومێد بخەنە دڵی کوردستانیانی چاوەڕێ. وتەی کۆتایی سەبارەت بەو کەسەی لەو فایلە دەنگییە دا بێرێزی بە د. قاسملوو دەکات من وەک ڕای شەخسی خۆم پێم وایە ئەو بۆچوون و قسەکردنە هیچ پێوەندێیەکی بە حدک وە نییە و بەرپرسایەتی ئەو قسە کردنە لە ئەستۆی خودی ئەو کەسەیە کە قسەی وای کردووە. بەڵام حدک دەبێ بەرامبەر بە ئەندامێکی خۆی کە دوور لە سیاسەتەکانی حیزب دەدوێ و رەفتار دەکات بەرپرس بێ و هەڵوێستی هەبێ. هەر لێرەوە ئەوەش دەڵێم کە ئەگەر قاسملوو زیندوو با و لە لایەن ئەو کەسەوە زۆر لەوە زیاتریش بێڕێزی پێکرابا، ئەو کەسەی بەو دەردە نەدەبرد کە ئیمە خەریکین دەیبەین! ئەوەش وەبیر دێنمەوە کە هەوڵ دانی هەندێ کەسی ساویلکە بۆ ئەوەی قاسملوو بکەنە موڵکی لایەک و نەیاری لایەک نە خۆشەویستییە بۆ قاسملوو و نە زانینە لە سیاسەت دا، جارێکی دیکەش ئەوەم کوتووە و دووبارەی دەکەمەوە، راستە قاسملوو رێبەری حیزبێکی کوردستانی بووە بەڵام لە روانگەی منەوە وەک پێشەوا موڵکی کوردە و کەسایەتییەکی نەتەوەیی هەیە تا حیزبی. ئەگەر قاسملوومان خۆش دەوێ با بە درۆ داگیری نەکەین و چووکی نەکەینەوە لە حیزبێکدا، با شەڕی خۆمان لە دژی ئەم و ئەوی پێ نەکەین، لێگەڕێن با قاسملوو هەر وا خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کورد بمنێنێتەوە. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
پێشمه‌رگه‌ی حدکا|14 Feb 2012 - 06:19 |
بۆ چوونی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له مه‌ڕ فایله ده‌نگییه‌که دوکتور قاسملوو رێبه‌ری ناودار و بلیمه‌ت گه‌لی کورد، ده‌فه‌رموێ که فه‌رد په‌ره‌ستی به هه موو شێوه‌یه‌ک له حیزبی دێمۆکرات‌دا مه‌حکوومه. بێ گومان بێ ڕێزی کردن له هه‌موو حاڵه‌تێکدا مه‌حکوومه و شتێکی ناشارستانیانه‌یه و به ده‌گمه‌ن وا هه‌یه جێگای پاساو هێنانه‌وه بێت به‌تایبه‌تی که‌سێکی وه‌ک دوکتوور قاسملوو که له زۆر شوێنی دونیادا کوردیان به دوکتوور قاسملووه‌وه ناسیوه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای داخه که هێندێک که‌س ئه‌م فایله دهنگیهیان وا زه‌ق کرده‌وه به شێوه‌یه‌ک که هه‌ربه مه‌ودای نێوان 10 تا5 خوله‌ک جارێک له ژێر ناو و ناتۆره‌ی جۆراوجۆردا ئه‌م فایلهیان له سه‌رلاپه‌ڕه‌کانی فه‌یسبووک داده‌نا و گه‌ره‌کیان بوو وا بسه‌لمێنن که گۆیا ئه‌وه ته‌نیا ئه‌وان دوکتور قاسملوویان خۆشده‌وێ و تاکه خه‌م خۆری حیزب هه‌ر ئه‌وانن که له راستیدا هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێک به ناوی دوکتوور قاسملووی لێ ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه‌ش جگه له بێ رێزی کردن به‌و که‌سایه‌تییه نه‌بێ هیچی دیکه‌ی تێدا به سه‌ر نه‌بوو؛ که له راستیدا ئه‌مه پیلانی دژبه‌رانی یه‌کریزی و پێکه‌وه بوونی حیزبی دێموکرات بوو و به داخه‌وه راوه ماسی خۆیان له‌م قوڕاوه‌دا کرد و ئه‌و خه‌ونانه‌ی دوژمنیان به‌دیهێنا. ئایا زه‌ق کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره شتانه (هه‌ر چه‌ند خاوه‌ن ئه‌و فایله ده‌نگییه کارێکی زۆر نامه‌نتقی کردووه) هه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌ی دیار ونادیار نییه،زۆر جار دیار و نادیاری سه‌ر به ئیتلاعات بێ ڕێزی به دوکتوور قاسملوو ده‌کات به‌ڵام چه‌ند که‌سێک بوونه‌ته کاسه‌ی داخترله دۆکڵیو و به‌ردی خه‌م خۆری و حیزبی بوون له سینگی خۆیان ده‌ده‌ن به‌ڵام بۆ یهکجارهش باسی ئه‌و بێ رێزیانهی رژیم ناکه‌ن، به‌لام کاک برایم چه‌ندین جار شتی له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی دیار و نادیار( بۆ نموونه: ده‌مامک داره‌کانی دیار و نادیار کێن؟) نووسیوه و له قاوی داون. که‌وابوو ئهگهرمونسیفانه و به ویژدانه‌وه قه‌زاوه‌ت بکه‌ین به‌ده‌ر ده‌که‌وێ که کاک برایم به بیر و روانینێکی زۆر کراوه‌تر خه‌م له شه‌خسی دوکتوور قاسملوو و داهاتووی حیزبی دێموکرات ده‌خوات. چونکه به دڵنیاییه‌وه خه‌م بۆ یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی بیر و تێگه‌یشتنێکی تایبه‌ت به مانای راسته‌قینه پێشمه‌رگانه‌ی ده‌وێ و له واقیعدا دژایه‌تی و جبهه گیری کردنی ، به‌ده‌ر و دوورله لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی، پێجه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه بوون ده‌سه‌لمێنیت . هه‌ر چه‌نده، به دڵنیاییه‌وه زۆرێک له‌م که‌سانه قورمێش کراوی ده‌ستی که‌سانێک ، جا (نه‌یاران و دوژمنانی حیزب یان کورسی په‌رستانی نێو حیزب) بوون بۆ هه‌ر چی ئاڵۆز کردنی نێوان دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکرات ، که‌وابوو به دوور له چاوه‌ڕوانی نییه که‌سانی نه‌شیاو که وه‌ک لاو لاو چۆن خۆی به دره‌خت یان هه‌ر شتێک که له ده‌ور و به‌ری بیت هه‌ڵده‌واسێ یان به واتایه‌کی تر دار ده‌ست و ده‌ست نیای فڵان هاورێی رێبه‌رایه‌تیه و ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی راسته‌قینه هه‌بێت گوڵۆڵه‌یان روو له جێگه‌ی لێژ ده‌کات ،دژی ئاشته‌وایی و برایه‌تی نێوان حیزبی دێموکرات بن و به‌م چه‌شنه ئه‌م ئاوره خۆش بکه‌ن و هه‌ڵوێست بگرن. له کۆتاییدا من وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به هاوسه‌نگه‌ر بوونی ئه‌م جۆره کهسانهواته هه‌ندێک که‌سی ئاژاوه‌چی خۆم به خۆشحال نازانم به‌ڵام یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بوون و مانه‌وه‌م ئه‌وه‌یه که هیچ کاتێک خۆری حه‌قیقه‌ت بۆ هه‌تا هه‌تایه له پشت هه‌ور خۆی حه‌شار نادات.هه‌رچه‌نده له لایه‌نی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش که‌سانێک که له سایه‌ی سه‌ری لێک جیایی نانی گه‌رم ده‌خۆن، بوونی هه‌یه و زۆرێک له کرده‌وه‌کانیان هاوشێه‌ی هه‌ندێک له هاوڕییانی منه،به‌ڵام ئاواته‌خوازم به یه‌کبوونه‌وه‌ی ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات ئه‌و شێوه که‌سانه له حیزبی دێموکرات‌دا جێگایان نه‌مێنێت. |
Qandil|11 Feb 2012 - 10:40 |
Barasti jegay daxa, awro chawm la barnamay Kurd Channel dakrd ka basi shahidani hizbi demokrati dakrd, barasti jegay daxa ka awana xoyan bo ke fida krdo!! yani awa regay peshawaya? awa regay shahid qasemluya? awa regay shehid sharafkandiya? barasti nazanm chi blem. ema ka ganjin la ewa zortr rezu hurmat dagrin ewa ka xotan ba sahebi aw hizba dazann bo nayen kareki wa pkan ka hamu la dawri yek bn? hamu zhiyanu xabatu tekoshindan bota interneru paltako facebook. barasti jegay daxa |
حامید|11 Feb 2012 - 02:15 |
به درێژایی مێژوو ده‌ستمان بۆ هه‌رشتێک بردبێ به پێچه‌وانه جوابی داوه‌ته‌وه دیاره ئه‌وه‌ش له خۆڕا نییه ئێمه تا ڕوانگه‌مان له سه‌ر یه‌کتر ،له‌مه‌ر مافی نه‌ته‌ویی ، ڕێگای پێگه‌ییشتن به‌و مافه ڕه‌وایه ، که‌ره‌سه‌ی پێداویست بۆ دابینکردنی ئه‌و مافه ، ئێعتیڕاف به بوونی جێوازییهکان ، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌و جێوازییانه ، له هه‌مووان گرینگتر له سه‌ر ڕوانین به حیزبایه‌تی ، ناتوانین نه له‌یه‌کتر نیزیک بینه‌وه ، نه ده‌ستمان به‌و مافه ڕابگا ، ونه ئه‌وجۆره‌ی که ده‌بێ که‌لک له وکه‌ره‌سه و حیزبایه‌تی وه‌ربگرین که نه‌بنه هۆی چه‌ند به‌ره‌کی و نیفاق و ده‌ئاکامدا یه‌کترکوشتن که سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری هه‌ر ئینسانێکه ئینسانێكی دیکه بکوژێ به تایبه‌ت که هاونه‌ته‌وه و هاوشاری بێ ، جا بۆوه‌یکه ئێمه ئه‌و شه‌رمه‌زارییانه له سه‌ر خۆمان بسڕینه‌وه ده‌بێ هه‌موو کوردێک به یه‌ک چاو بڕوانین ، حیزبایه‌تی وه‌لابنێین ، ئیدئۆلۆژی وه‌لابنێین ، بیر وباوه‌ڕی خۆمان له هی کوردی دیکه به بهرحهقتر داننهین ، مافی زیاتر بۆ خۆمان قاییل نه‌بین ، دوایه‌ش که زۆر گرینگه ده‌ست له ته‌کفیری ڕه‌خنه‌گران و ته‌قدیسی ڕێبه‌ران چ مردوو وچ زیندوو هه‌لگرین ،زیندووان نه‌کوژین سه‌باره‌ت به مردووان ،ودهدواییدا ئه‌وه‌ی کورده و به ده‌ستی دوژمنان دێنه کوشتین به شه‌هیدی خۆمانی دانه‌نێین به‌ڵکوو به‌گشتی به هی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان دابنێین . ئه‌وده‌م ڕێزمان ده‌بێ هه‌م بۆ یه‌کتر وه‌ک زیندوو وههم بۆ مردووان وه‌ک هێ هه‌موومان . ئیدی که قسه‌مان بۆ نموونه له سه‌ر دۆمینه لێک هه‌ڵبه‌زێوه نێوی بابی یه‌کتر ناهێنین ، سووکایه‌تی به مردووان ناکه‌ین عه‌یبی لایه‌نی به‌رابه‌ر وه‌ک کوردێکی سیاسی به هی خۆمانی ده‌زانین و کاره چاکه‌کانیشی هه‌ر وه‌تر .واته ده‌بێ ببینه یه‌ک ڕووح ده میلیونان له‌ش و جه‌سته‌دا ، وه‌ک چون دوژمنان وداگیرکه‌ران چاوێکیان گرتووه وبه یه‌ک تاقه چاو ده‌ڕواننه ئێمه به ڕاست و چه‌پمانه‌وه و وه‌ک یه‌ک ده‌مانکوژن ،ده‌ستدرێژیمان پێده‌که‌ن ، ڕاومان ده‌نێن ، سووکایه‌تیمان پێده‌که‌ن به بێ له بهرچاوگرفتنی ئه‌وه‌یکه سه‌ر به چ حیزبێکین ، خه‌ڵکی کام شار و گوندی کورده‌وارین ، ده‌وڵه‌مه‌ندین یان هه‌ژار ، خوێنده‌وارین یان نه‌خوینده‌وار ، دزین یان پیاو چاکین ، ڕاستگۆین یان فڕڵداغچین ، بۆ ئه‌وان ئێمه وه‌ک کورد فه‌رقمان نییه جا وه‌رن با لانیکه‌م ئه‌و به‌شه له عه‌قڵانییه‌تی دوژمنان و داگیرکه‌رانی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ینه سه‌ر مه‌شقی ده‌گه‌ڵ یه‌ک ڕووبه‌ڕو بونه‌وه به یه‌ک چاوبڕوانینه یه‌کتر به‌ڵام ئه‌وان به چاوی دوژمن و داگیرکه‌ر ده‌ڕواننه ئێمه‌ی کورد با ئێمه به چاوی دۆست و هاو ده‌رد و هاوخه‌م و هاو چه‌وساوه ،بڕوانینه یه‌کتر .ئیدی به قسه‌ی تاقمێک تاجری کورد فرۆشی نێشتیمان فرۆش که خۆیان له ئێمه کردۆته خه‌مخۆر و چاو سوور که به ده‌یان قات له دوژمنانمان ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی ئێمه وه‌ک کورد خه‌راپتر بوون نه‌که‌ین و قسه و قسهلؤکانه بۆ یه‌کتری ساز نه‌که‌ین و خاڵه جێوازهکانمان نههێنهن ڕاده‌ی دوژمنایه‌تی و نه‌یانکه‌ینه ده‌سته‌واژه وبیانوو بۆ یه‌کتر کوشتن وماڵوێرانی ، ئێمه تا به‌دوای قسه‌ی نیفاق سازکهرانهوهبین حالمان هه‌ر ئه‌و حاڵه ده‌بێ بگره وامان لێدێ که دوژمنان له به‌رچاومان ژن و خوشک و کچه‌کانمان به بارمته بگرێ بێ ته‌فاوه‌تی ده‌نوێنین جا بۆیه ئه‌و نموونه‌م هێناوه که ئێستا له‌و کاره‌ساته دێن نیزیک ده‌بینه‌وه ، ڕیبه‌رانی ئێمه بژیوهکهیان و ئاغایهتییهکانیان و مانه‌وه‌یان وه‌ک به‌کره شۆڤار و نیفاق سازکه‌ر و خۆ به خویێن کورد به خێوکه‌ر ئه‌و ناته‌بایییانه‌ی ئێمه‌ن که بووینه گه‌پجاڕی تاقمێک به‌کریگیراو و ماستاوگری ئه‌و ڕێبه‌ر دزێوانه. قسه‌مان ده زاری داوێن له سه‌ر ئه‌و پاڵتاڵک و فه‌یسبووکه گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه ودهگهیینینه ئه‌و ڕاده‌یه که جنیوی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی به یه‌کتر ده‌ده‌ین و هه‌موو ئه‌و پردانه‌ی که ده‌بێ بۆ سازکردنی برایه‌تی و یه‌کڕیزی به سه‌ریاندا بگه‌رێنه‌وه له‌دوای خۆمان دهیانڕووخێنین ، یانی ئیختیلافی شه‌خسی و ده‌سته‌ڵات و کورسی ڕێبه‌ره‌کانمان که هیچ پاساوێکی مه‌نتیقی و سه‌لماو و به به‌ڵگه‌یان نییه بێجگه له به‌رچاو ته‌نگی و به‌غیلی بۆ یه‌کتری کردووماننه ئیختیلافی سیاسی خۆمان که بۆ ئه‌وان نانی چه‌وره و بۆ ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه ماڵوێرانی و چاره ڕه‌شی و خاکه‌ساری و کاره‌ساتی کۆمه‌لایه‌تی بووه وده‌شبێ ،وه‌رن با جارێک بۆ هه‌میشه هه‌موومان له یه‌کتر خۆشبین و سه‌ری کۆنه برینان هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه خوێیان تێنه‌که‌ین و ته‌شه‌نه‌یان پێ نه‌که‌ین .وبه سه‌ر یه‌کتردا نهرشێنهوه . کۆماری ئیسلامی له سهرمهرگهدایه ها ئێستا تۆپی ها تاوێکی دیکه ئاوا که هه‌ین ڕێمان ده وڵات بکه‌وێته‌وه کوردستان ده‌بێته‌و گۆمی خوێن ته‌نیا مال ومنداڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تێ ده‌گه‌وزێ ،دوایه نه‌سلی دواڕۆژ تف وله‌عنه‌ت ونهفرینمان ده‌که‌ن .چون میراتێکی خه‌راپمان بۆ به یادگار به جێ هێشتوون ،وه‌رن با لێره ،لهورؤڕا برایانه پێکه‌و بدوێن |
ره‌زا ئه‌مینی ق|10 Feb 2012 - 14:26 |
سڵاو و سپاس بۆ کاک ئیبراهیم ده‌که‌م که زۆر جوان بۆ ئه‌و مهسئهلهیه چوه و جوانیشی باس کردوه و ته‌ئیدی نوسراوه‌که‌ی ده‌که‌م. به‌ڵام کاک دهڵاوهر تۆ بۆ به نێوی خۆت نانوسی و پرسێرهکانت به نێوی خۆت ئاراسته‌ی ناوبراو به‌که‌ی،هیواداره‌م هه‌ر وا دهلیرو ده‌لاوه‌ر بیت. به رێزه‌وه |
برایم جەهانگیری|10 Feb 2012 - 13:52 |
سڵاو دۆستان زۆر سوپاس بۆ ئێوە و بۆ بۆچوونەکانتان،
کاک دلاوەر ئەوەی بکە من نوسیومە دەگەل ئەوەی تۆ پرسیوتە زۆر لێک دوورن
کۆپی نووسینەکەت بۆ دادنەێم"یەک دوو جار باسی لەم شیوەیە بەڵام نەک بەو
ئاستە دا و بە بێرێزی کردن بە ئەم و ئەو. من هەر ئەو کات هەم لە ژووری
تایبەت دا و هەمیش لە خودی ژوورەکە دا رەخنەم لەو برادەرانە گرت کە
ژوورەکەیان بەڕیوە دەبرد و داوام لێکردن کە ئەو باسانە و باسی ژووری
"ئەندامان و لایەنگرانی حدکا" لە ژووری کۆماری کوردستان ببڕێتەوە" کە واتە
راست نەمم مکوتووە کە راست ئەو باسە و ئەو بێڕیزیە کردنە، بەڵکوو ئەو کات
رەخنەیان لە دوکتور قاسملوو دەگرت بەڵام باسەکان رەخنە نەبوون، لە رەخنە
نەدەچوون، هەر قسە و باسی بێ سەرەوبەرە بوون. من ئاگام لێ نەبووە کە ئەو
کاک سولەیمان وای کوتبێ و نەشم کوتووە کە ئاگام لەو قسانە بێ تکایە وردتر
بخوێنەوە. بەڵام نە خۆی و نەکەس دەتوانێ حاشا لەو قسانە بکا و ئەوە مڵکی
خۆیەتی و خۆشی لێی بەرپرسیارە.، بەڵام من و تۆ و زۆر کسی دیەک هەر کەس لە
روانگەیەکەوە بۆ باسەکە دەچی کەمن ئاوای دەبینم کە نووسیومە. ریز بۆ
جەنابتان گوڵالە خانمی ئازیز، لە هیچ کوێی ئەو نووسینەدا نە راستەو خۆ و نە ناراستەو خۆ ئەو مانایە نابینم کە بم هەوێ ئەو شتە ئاسایی بنوێنم، دەگەڵ هەموو بۆچوونەکەت هەم هەر بۆیە لەمە زیاتر هیچی دیکە نانووسم. کاک پێخۆر فرۆش، برای بەڕێزم مافی خۆتە کە پێت وابێ هەر پێشەوا کەسایەتی نەتەوەییە بەڵام من قاسملوو و مستەفا بارزانیش بە کەسایەتی نەتەوەیی دەزانم و پێشم حەیفە بیانخەینە بازنەیەکی تەسکەو ە و هەوڵ بدەین کە بیسەلمێنین کە هەر کەسانێک خۆشیان دەوێ و خەڵکی دیکە نا. دووبارە رێز بۆ هەموو لایەک |
سندووس|10 Feb 2012 - 12:23 |
ئیوه به راستی دیاره سه ر لی شیواون له بابه ت داخوازیکانی گه لی کورد. خه لکی کورد چاوه ریی تیکوشانیکی به روژتر له ئیوه ده کات و داخوازی مافی پی نه دراویانن نه ک به و راده یه بگه ن که سه رکرده یه ییکی وه ک دوکتور قاسملو که دوژمنه کانی ته حسینی د ه که ن ببیته گالته ی به حثه کانتان. به راستی که ده بی شه رمه زار بن له ئاست مییلله تی کورد. |
عومه‌ر شاداب|10 Feb 2012 - 12:11 |
سڵاو له وڵامی پێخۆر فرۆش دا: کاکه گیان شه‌هید قاسملوو و ته‌واوی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ش له گه‌ڵ دابن شه‌هیدانی حیزبی نیینه ، ئه‌وه‌ی جه‌نابیشت قاسملوت به شه‌هیدی حیزب داناوه زه‌عفی سیاسی جه‌نابته و بێ رێزێکی نائاگاهانهیه به بڕوای پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌کان ، چون هه‌موو که‌س که ده‌بێته پێشمه‌رگه و دێته مه‌یدانی خه‌بات ، به مه‌به‌ستی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی واته بۆ کوردایه‌تی دێت و له حیزبێک دا ئه‌م خه‌باته کوردانه‌یه‌ی ئه‌نجام ده‌دات ، که وابێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌بات ده‌کات و گیان ده‌دات . که شه‌هیدیش بوو ده‌بێته شه‌هیدی میلله‌ت . ئه‌وانه‌ی گیانیان داوه شه‌هیدانی میلله‌تن ، حیزبیش به خاتری سته‌می نه‌ته‌وایه‌یی پێک هاتوه و ته‌واوی هه‌وڵی بۆ کورده نه‌ک بۆ حیزب . حیزبی دیموکراتی کوردستان که دوای کۆمه‌ڵه‌ی ژ‌ک پێک هات بۆ رزگاری کوردستان دروست بوو ، تکایه به باشی بیر بکه‌وه لانی که‌م له سیاسه‌ت بازی و ده‌مه‌قاڵه‌ی نه‌زه‌ردانی ئینتڕنێتێوه مه‌چونه هه‌ریمی پاکی شه‌هیدانه‌وه ، پێشه‌وا مرد به‌ڵام هه‌موو پێشمه‌رگه و ئه‌ندامێکی هه‌ر دوو دیموکراته‌کان که پێشهواکانبیتری کوردن له مه‌یدانی پێشه‌وا دان . قاسملوو مرد به‌ڵام هه‌ر هه‌موو پێشمه‌رگه و ئه‌ندامێکی هه‌ر دوو دیموکراته‌کان که قاسملوکانیتری کوردن له مه‌یدانی قاسملوو دان ،، که له مه‌یدانیش دان نه بۆ قاسملوو و نه بۆ پێشه‌وا ، به‌ڵکوو بۆ کورد و کوردستان و ده‌رکردنی دوژمنانی کورد که ئاواتی پێشه‌وا و قاسملوو و هه‌موو شه‌هیدان و خه‌باتکاره زیندوه‌کانی ئێستاشه . تکایه با هیچ که‌س قاسملووی رێبه‌ر و پێشه‌وای کوردان نه‌که‌نه که‌ره‌سه‌ی گه‌یاندنی ئاره‌زوه ههدهفمهندهکانی خۆیان ، چون ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست گرتنه ئاگاهانه یان نائاگاهانه له راستای ئاره‌زوه‌کانی دوژمنانی کورد و کوردستان دادجووڵێنهوه . کاکی پێخۆر فرۆس هیچ مه‌به‌ستی راسته‌و خۆم له جه‌نابت نییه ، به‌ڵام شه‌هیده‌کان پێخۆری دووکانه‌که‌ت نین به جۆر و به نرخ له یه‌کتریان جیا که‌یه‌وه ، من ئه‌وه به حیسانی بیر نه‌کردنه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێم. باشه هه‌ر ئێستا بچینه لای رێبه‌رانی هه‌ردووک دیموکراته‌کان ، بچینه لای هه‌ر سیاسه‌توانێکی راسته‌قینه ، پرسیارمان ئه‌وه بێت بڵێین تاریفی حیزب چییه ، بێ شک هه‌ر هه‌مو ده‌ڵێن حیزب وه‌سیله‌یه نه‌ک هه‌دف ، که‌وابو شه‌هیدان شه‌هیدی وه‌سیله نین شه‌هیدانی ههدهفن که رزگاری کورد و کوردستانه |
گوڵاڵە کەمانگەر|10 Feb 2012 - 11:36 |
کاک ئیبرایمی بەرێز . هێندێ قسە و هێندێ کردەوە هەیە کە هەرچی بمانهەوێ ئاسایی بینوێنین و بڵێین واش نەبووەو گەورە کراوەتەوەو... لە شوێنێک لە دەروونی ئینسان دا کاریگەری دادەنێن کە قەرەبوو کردنی ئەگەر نەڵێین نامومکین بەڵام زۆر ئەستەمە... بۆ نەسلی من (ئەوانەی منداڵییان لە شەستەکاندا تێپەراند) ئەو نەسلەی مێشکی لە هەر چشنە پیرۆزی بەخشین و موقەدەس کردنێک پاک بۆتەوەو بابەتی پیرۆزیان بۆ بێ‌مانا بووە یەک ناو هەیە کە وەکوو تاکە پیرۆزی ماوەتەوە. ئەوەش ناوی عەبدولرەحمانی قاسملووە. ئەو ناوە پێکهاتوە لە مرۆڤایەتی و زانست و زیرەکی سیاسی و دڵسۆزیەکی بێوێنەو رادەیەکی سەر سوڕهێنەر لە خۆ بەخت کردن. ئەو ناوە لەو دەروونی ئێمەداو لە دەروونی کورددا لە بەرزترین شوێن دا بۆ هەتاهەتایە تۆمار بووە، کە وابوو ناکرێ، نابێ، مەحاڵە ئەوە ئاسایی ببینین کە کابرایەک (کە ناوی نە تەنیا دوژمن نییە بەڵکوو خۆی بە دۆستیش نزدیک تر داناوەو دەڵێ ئەندامم!!) تاوانی جاشایەتی بخاتە پاڵی.ئەو تاوانە تاوانێکی سووک نییە بە جەنابتی بڵێن قەبووڵی دەکەی؟! سادەترین ئەندامی حیزبیش ئەو تاوانە قەبووڵ ناکات ... هەرچەند فارس گوتەنی ئاوی دەیا بە دەم سەگ پیس نابێ بەڵام ئەو کەسەی لە لای ئێوە بێریزی پێکردنی دەتوانێ ئاسایی بێ بۆ کوردستان (بە دڵنیاییەوە ئەڵێم بۆ زۆر بەی هەرەزۆری کوردستان کە ناوی مام غەنی و کاک جەلیل و مامۆستایان هەر نەبیستووە! ) بابەتی خۆشەویسییە . ناکرێ برای من . مەودای نێوان خۆشەویستی و رق زۆر زۆرە. ئەوەی لە لای بەڕێزتان ئاساییە بۆ من وەکوو خۆم لەم چەن رۆژەدا هێشتا باوەڕ نەکراوە. کاتێ بیری ئێمە ئەوەندە لە یەک دوورە زۆر سەختە باسی هێنانە پێشی شتێک بەناوی یەکگرتنەوە!! |
Dlawer. prayr le kak Ibrahum|10 Feb 2012 - 08:19 |
ئەوەی کە بتەوێ بە زمانێکی پاراو باس و بابەتەکانی
خۆت بهێنیتە کایەوە، شتێکی دیکەیە و منیش هاودەنگم لە گەڵ ئەو بۆچوونەدا.
بەڵام من چەند پرسیارێکم لە کاک ئیبراهیم هەیە، تکایە وەڵام بدەرەوە. کاک ئیبراهیم لە بابەتەکەتدا فەرمووتە، کە ئەو ڤیدئۆیە هی دوو ساڵ لەمەوبەرە و بۆ ئێستا بڵاوی دەکەنەوە؟ ئەی باشە کوڕی باش یانی ئێوە، یان رێبەرایەتیی ئێوە لەو دوو ساڵەدا تا ئێستا بەوەی نەزانیوە کە ئەو کابرایە قسەی وای کردووە و هەر ئەو کات دەبوو سزای دابا؟ دووەم پرسیارم ئەوەیە کە خۆ لانیکەم جەنابت ئاگادار بوویە کە ئەو قسەیە دوو ساڵ پێش کراوە و دەبوو هەر ئەو دەم وەڵام درابایەوە و حیزبەکەتان هەنگاوی هەڵێنایەوە. بۆ هیچتان نەکردووە تا ئێستا؟ ئایا کە ئێوە هیچتان نەکردووە، ماف نادەن بە ئەندامانی حیزبی دێموکراتیش کە بەرپرچی ئەو ڤیدئۆیە و ئەو بێدنەییەی ئێوە مانان بدەنەوە کە هیچ بۆتان گرنگ نەبووە ئەو کابرایە چی گوتووە لەسەر کاک دوکتۆر قاسملو؟ سێیەم پرسیارم لە کاک ئیبراهیم ئەوەیە، ئایا کاک ئیبراهیم ئەوەی کە ئەو کابرایە گوتوویەتی، رەخنەیە یان تاوان وەپاڵدانە؟ ئایا لە فەرهەنگی سیاسی‌دا بە کەسێک بڵێی خائین، تەنیا رەخنەیە؟ کاک ئیبراهیم بۆ کەسانێک کە خائینن، لەو وڵاتەی جەنابتی تێدا دادەنیشی، هیچ سزایەک نییە هەیە یان نییە؟ سووپاست دەکەم گەر وەڵامی ئەو پرسیارانەم بدەیتەوە. تکا دەکەم لە رۆژهەڵات تایمزیش کە ئەو پرسیارانەی من دابنێ بۆ ئەوەی کاک ئیبراهیم بیانبینی! دیسان سووپاس! |
سوێسنی|10 Feb 2012 - 06:25 |
من پێم خۆشە ئەوە بڵێم کە هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات و
جێگای رخنەیە، بەتایبەت سەرکردەکان جا لە شەهید پێشەوا قازی محەمەد را بگرە
تا شەهید قاسملوو و شەهید شەرەفکەندی و ... بەڵام رخنەی مەنتقی. پێخۆر فرۆشی بەرێز پێشەوا قازی محەمەدیش سکرتێری حیزبێک بوو وەک دکتور قاسملوو خۆ نەتەوی کورد هەموو دەنگی پێنەدابوو. بەڵام ئەوە لە گەورەیی پێشەوا کەم ناکاتەوە و دەبێ هەموو تاکێکی کورد بە هی خۆی بزانێ دوکتۆر قاسملووش هەروا با ئێمە هەستی تەسک بینی نەمانگرێ و سەرکردەکانی دیکەی نەتەوەیی بە بچووک نەبینین. |
پێخۆر فرۆش|10 Feb 2012 - 05:01 |
کاک برایم پێشه‌وا مۆڵکی میله‌تێک بوو به‌ڵام قاسملو مڵکی حیزبێکی کوردستانه، ئه‌ودوانه فه‌رقیان زۆره و با له گه‌ڵ یه‌کتر حیسابیان نه‌که‌ین! رووی قسه‌م له هه‌موو ئه‌ندامه بێ کاروباره‌کانی ح.د.ک یه، به جێی ئه‌وه‌ی که وه‌دوای ده‌نگ و باسی ئه‌م و ئه‌و که‌ون و ببنه کاسه‌ی داغ‌تر از آش، باشتروایه ته‌رح و به‌رنامه‌ی نوێ پێشکێش به حیزبه‌که‌یان بکه‌ن و له مه‌سیری به‌ره‌وپێشچوونی حیزب دا یارمه‌تی ده‌ر بن. له سه‌ر یه‌کتر مه‌بنه شاکی چوون سبه‌ی نۆره‌ی ئێوه‌ش دێت بۆ پلار تێ گرتن! با ناتێگه‌یشتووی خۆشمان بۆ سیاسه‌ت و هونه‌ری به‌رێوه‌به‌ری، نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌و لاو و ئه‌م لا! به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی 15ی حدکایه و هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی حیزبیان بۆ لای لێکترازان برد و ناسراون بۆ باند و باندبازی، هه‌ر ئه‌وانیش پێویستیان به ده‌نگه‌کانی ناو کۆنگرهکهیانه و له ده‌ره‌وه‌ش که " یار غار " ه‌کانیان، به خۆیان و کۆمپیۆتهرێک، خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمتیاز بۆ براده‌رانی ناو کۆنگره‌ی15ن، به کوردی و به کورتی، مه‌بنه ئیمتیاز بۆ فڵان که‌س له کۆنگره‌ی داهاتوی حدکا و به‌ره‌و پیر به‌رنامه موهه‌ندسی دارێێژراوهکانیان مه‌چن! زۆر جوان به‌رنامه‌ی نه‌فی کردنی ح.د.ک خه‌ریکه هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌ندامانی ح.د.ک وه به‌رێوه ده‌چێ! به‌رنامه‌یه‌ک که ئیستارتهکهی، جوابه‌که‌ی هیجری بوو و به دو سێ نامه‌ی " کراوه " بۆ ماموستا ده‌وری هه‌ڵگرت و به بابه‌ته‌که‌ی ته‌یمور گه‌شاوه و ئێستاش که شانه‌کان خه‌ریکن ده سه‌ری ئه‌و براده‌ره دا ده‌شکێنن! |
shoresh|10 Feb 2012 - 04:35 |
Bo berez kak Karim Bag Berezm kes nale Dr.Qassmlo qadise u kes boi niye rexnei le begrit!Belam em bradere i ke le Amrika siaset dekat , rexnei negrtowe u nazanet dele chi u serta pai qesekani her nashrin u cenewen,ew kesane kem nin u hen le hemolayenekan. pewist nakat pasawa beninewe u debe hemoyan benasrenewe u deryan kein, le her layek ben emane tekder u be qazanji dojmn kar dekan u be ewei bezann |
عه لی|10 Feb 2012 - 03:29 |
ده ستت خوش بی بو ئه م بابه ته منیش له گه ل ئه وه دانیم و ناشبم که ئه و ئه ندامه ی حیزبی دیموکرات بی ریزی به که سایه تی دوکتور قاسملو کرد پاکانه ی بو بکردریت.به لکو ده بی به توندترین شیوه سزا بدریت.به لام به دلنیایه وه هیندیک لاپه ره ی فیس بوک و که سی تر هه یه که کاره که ی ئه وانیش هیچ له قسه بی سه ره و به ره کانی س. باشتر نیه.به تایبه تی از افشا بترس حاجی که به هیچ شیوه یه ک ماهییه تی دیارنیه.دیسان سپاس بو ئه م بابه ته |
هه‌ڵۆ|10 Feb 2012 - 02:43 |
کاک برایم گۆتهکانت جوانن به‌ڵام پێویسته مرۆڤ پێش
هه‌ر قه‌زاوه‌ت و دادوه‌ری و سدوری حۆکمێ وه‌دووی هۆکار و عیلهتهکاندا
بگه‌ڕێ وه ک په‌یوه‌ندی فهرزیێهی عیله‌ت و مه‌علول نه‌ک به ته‌نها چاو
له به‌رهه‌می رووداو و پهدیدهکان بکات بێگۆمان تا عیلهتێ نه‌بێ
مه‌علول پێکنایی تا ئاوڕی نه‌کرێته‌وه دووکه‌ڵێ نابینرێت به‌هه‌مان شێوه
ئه‌م تیزه عیلمییه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا پیویسته وه‌ک ئه‌سڵێکی
نه‌گۆڕی عیلمی و فه‌لسه‌فی ڕه‌چاو بکرێت چوون قهزیێهێهکی کاریگه‌ر و
گشتگیره و له سه‌ر هه‌موو رووداوێکدا رۆڵی ئه‌کتیڤ ده‌گێرێت مه‌سه‌له‌ی
سیاسه‌تیش ده‌که‌ۆێته نێو هه‌مان بازنه‌وه و مۆسته‌سنا نییه هۆکاری
ئیهانه و بێ رێزیێ له سه‌ر که‌ساێه‌تی ڕێبه‌رانی سیاسی ئه‌م نهتهوهێه
به تایبه‌ت شه‌هیدانی سه‌رکرده نابێ ته‌نها بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌ندام و
کادێرێکی سیاسی به‌ڵکو هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م تاوانه و ئه‌کته‌ری
راسته‌قینه‌ی ئه‌م گهمهسیاسییه سه‌رکرده و سکرتیری حیزبه‌کانن ! به
قه‌ولی کوردان ، تا گه‌وره ئاو نهرێژی پچوکیش پێ تێناخات و نایساۆێتهوه
! به‌رای من ناکۆکی و کێشدانی دووبهرهکاێهتی نێوان دووباڵی حیزبی
دیموکرات عیله‌ته و تاوانه‌که‌شی له ئۆباڵی سکرتیری دووره‌په‌رێزه نه
ئه‌ندامانی فه‌رمانبه‌ر و گۆێڕایڵ هیوادارم به شه‌هامه‌ت و بۆێرێهوه
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه به‌رێز مسته‌فای هیجری بخه‌یته ژێر پرسیار و
لێکۆڵینه‌وه که به هۆی داخستنی ده‌رگای دیالۆگ و ئاشته‌وایی نه رۆحم به ئه‌روای شه‌هیدان ده‌کات و نه گیانی زیندوانیش له دووباره‌کردنه‌وه‌ی عیفریتی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌پارێزێ |
کەریم بەگ|10 Feb 2012 - 02:32 |
کاکە راستە ئەو کابرایە عەسەبییەو هەندێک قسەی تا رادەیەک نامەعقول دەکات ، بەڵام دکتۆر قاسملۆ راستە شەهیدێکی گەورەیە بەڵام خۆ قدیس نییە تاوەکو رەخنەی لێنەگیریەت ، ئەو بەڵگەنامەیە بە وازحی دیارە تەزویرەو بەدەستێکی زۆر ناشارەزا دروستکراوە |
No comments:
Post a Comment