ئیجلاسی هەمبەستگی فارسەکان و لیکترازانی زیاتری کوردەکان لە کۆڵن15 Jan 2012
ئاوڕێک لە ڕاپۆرتی کاک رەحمەت عەزیزی
برایم جەهانگیری کاک حوسێن یەزدانپەنا هەر لە یەکەم هەنگاو دا دژایەتی ئاڵای ئێرانی کردووە و کوتوویە نابێ لەو شوێنە دابندرێ واتە لە کۆبوونەوەکەدا؟ پاشان ئەوە قسەی کاک سەدیق بابایی یە لەو کوبوونەوەیە دا ” یه‌کێکی دیکه له کورده به‌شداربوه‌کان سه‌دیق بابایی بوو که له به‌شیک له قسه‌کانیدا روی قسه‌ی له فارسه‌کان کرد و گوتی که ئه‌منی کورد به جه‌سته‌ی خوێناویه‌وه به‌شداری ئه‌م ئێجلاسه ده‌که‌م. ناوبراو لیستی کوشتاری رێبه‌رانی کوردی به ده‌ست فارسه‌کان هه‌ر له کۆنه‌وه تا ده‌گاته حه‌مزه ئاغای مه‌نگور، سمکوی شکاک و پیشه‌وا و دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌رفکه‌ندی له لاپه‌ره کاغذیکدا کۆ کردبوه و پێشتر له نێوان به‌شداراندا بڵاوی کردبوه‌وه. گوتی که ئه‌مه سه‌ندی قه‌تلی عامی ئێمه‌ی کورده له لایه‌ن ئێوه‌وه.”……لێرەدا پرسیار ئەوەیە یەکەم، ئەگەر ئێوە دژایەتی ئاڵای ئێرانتان دەکرد بۆ هەر لە سەرەتاوە دەگەڵیان دا دەنیشتن. خۆ هەموو لایەک دەزانین کە هەرچی فارسە بە سەلتەنەت تەلەب و ئەوانی دیکەوە ئاڵای 3 رەنگی شێر و خۆر نیشان لە پشت سەریان نەبێ دەنگیان نایە! دووهەم ئایا ئەو کۆبوونەوە بۆ ئەوە بووە کە بە جەستەی خوێناوییەوە فارسەکان محاکەمە بکەن یان مەیدانێک بووە بۆ ئەوەی بزانین کێ لە کێ کوردتر بووە! یان چوون بەرەیک و هەیئەتێکی کار بۆ رووخانی رێژیم پێک بێنن و لە هەمان کات دا مەسەلەی کوردیشیان پێ بناسێنن و پیان بسەلمێنن؟ ئەگەر بۆ شەڕ چوون لە خۆڕا چوون و نەدەبوو چووبان ، چوونکە کورد بە رادەی پێویست شەڕی بە ملیەوە بووە وپێویست بە زیاتری ناکات. ئەگەریش بۆ ئەوە چوون کە بە ئاکامێک بگەن ئەشەدەم بیللا نە بۆ قازانجی میلەتی کورد لە وێ بوون و نە هیچ، ئەوە نییە هەر کەس راپۆرت بڵاو دەکاتەوە هەر هەمان ئاش و هەمان کاسەیە! ئەوە نییە هەر کەسە و دەیهەوێ کە خۆی بە پاک و خەڵکی دیکە بە سازشکار و شتی لەو بابەتە بقەبڵێنێ! قسەی ئاخر ئەگەر تا ئێستا فارستان نەناسیبێ ئەوە قسەم نییە ، دەنا ئەگەر ناسیبێتتان یان دەبێ شەرم لەوە نەکەن کە لەگەڵ ئێران دەمێننەوە و فیدرالیزمتان قەبووڵە کە شتێکی خەراپ نییە ، کەواتە دەبێ بچن دەگەڵ فارسەکان قسە بکەن و بۆ پیک هێنانی بەرەیەک بە قەولی فارس دەلی چانە زەنی بکەن و شتێک وەک سەنەد بە قازانجی کورد لە دانیشتنەکان ئیمزا بکەن. ئەگەر نا بۆ چوون بۆ ئەو کۆبوونەوە؟ چوون فارسەکان روون کەنەوە؟ ئەگەرچی هەر سەرلەبەری ئەو کۆبوونەوەیە بە بروای من بەخۆڕاییە چونکە ناکرێ هێزە کوردییەکان پیش ئەوەی لە کۆببونەوەیەکی وا دا بەشدار بن یەکتر نەبینن و بە بەرنامەیەکی هاوبەش نەچن بۆ شوێنی وا. جا تەماشای ئەو هەڵسەنگاندنە بکەن؟: ” بۆ هه لبژاردنی کوتایی هه‌موو که‌س حه‌قی خۆ کاندید کردنی هه‌بوو و ژماره‌یه‌کی زۆر خۆیان کاندید کرد و له ئاکامدا پانزه که‌س وه‌ک ئه‌ندامی سەرەکی و سێ که‌س وه‌ک ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژیردران. خاڵی جێێ وردبوونه‌وه و تێ‌ڕامانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ من ته‌نیا یک شت بوو ئه‌ویش ئاکام و ژماره‌ی ده‌نگه‌کان بوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه نوێنه‌ری حدک کاوه ئاهەنگەری له ناو به‌ربژاره کورده‌کاندا دەنگێکی زۆری هێنایەوە و لە نەفەراتی یەکەم تا چوارەم بوو…. دو رای جیاواز له سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگ که نوینەری حدک هێنایه‌وه هه‌بوو. هێندێک که‌س پێیان وابوو که ناوبراو و حیزبه‌که‌ی پێش گیرانی کونفرانس له گەڵ فارسه‌کان ریککه‌وتوون هه‌ر بۆیه فارسه‌کان ده‌نگیان پێێ داوه._ دیاره به بێ ده‌نگی فارسه‌کان ئێمکانی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه نه‌بوو_. رای دووهه‌م ئه‌وه بوو که فارسه‌کان به دیتنی پشتیوانی کاوه ئاهه‌نگه‌ری و حدک له ئالای ئێران و دژایه تی کردنی ناراسته‌وخۆی فێدرالیزم بڕیاریان داوه که ده‌نگی متمانه‌ی پێێ بده‌ن.” نوێنەری حدکا وا دیارە کێشەی دەگەڵ فارسەکان نییە بەڵکوو دەگەڵ نوێنەری حدک کیشەی هەیە بەتایبەتی پاش ئەوەی کە دەنگی زۆرینە دێنێتەوە ، ئەگەرچی لە بیری چۆتەوە لە سەرەوەتر کوتویەتی کە کوردەکان زۆربەی دەنگیان هەبووە لەو ئیجلاسە دا بەڵام مەعلووم نییە کوردەکان کە زۆربەی دەنگیان هەبووە بۆ دەنگیان داوە بە کاوە ئاهەنگەری کە هەموو هەوڵی کاک رەحمەت ئەوەیە وەک سازشکاری یەکەم دەگەڵ فارسەکان بیناسینێ! من بەش بەحالی خۆم کۆبوونەوەی ئاوهام پێ بە قومارۆچکەی منداڵانە و دڵنیام ئاکامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە جگە لە زەرەر هیچ سوودێکی بۆ کورد تێدا نییە و نەبووە. ئێوە بۆ بەرژەوەندی کورد نەچوون بۆ قازانجی خۆتان چوون، بۆ حیزبەکان چوون! هەرکەس ویستوویە خۆی بکاتە دەمڕاست و کوردی عەیارە 24 و وەسەلام، کەس بۆ ئەوە لە وێ نەبووە کە هەوڵێک بۆ ئایندەی کورد بدات. ئەو بەڵگەنامەکان لەبەردەست دان و حاشایان لیناکرێ |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
قالە ڕەبەتی|15 Jan 2012 - 08:59 |
دەگەڵ ڕیزوحورمەت بۆ رۆژهەلاتتایمز دەستخۆشی لە کاک مەڵا برایم دەکەم کە قسەی دڵی زۆرێک لەکومینتار نووسانی کردوە، وبەقەڵەم لە سەر قاقەزی نوسیوە! بەڕیزکاک سەدیقی بابایی ئەگەرخۆی بۆ کاندیدو نوێنەرایەتی کردنی کورد، نەچوو بوو، ئەدی جەبابیان بۆ چێ چوو بوو ؟ بۆچی لە گەڵ ئەوانە دانیشتوە کە خۆی بە وشەی ... ناوی بردوون؟ کاکە سەدیق کەسێک خۆی لەتای ترازوی کەسایەتێمی سیاسی و خاوەن ڕابردوو دابنێ، نابێ وا بێ حورمەتانە تەنانەت بە دوژمنی خونی خۆشی بەو شێوە قەڵەمە بدوێی وبنووسێ؟ بێ حورمەتی کردن بەخەڵک هیچ پێی ناگوتری ئازایەتی و جەسارەت! بەڵکوو شتێکیتی پێذەڵین کە من دەخۆم ڕانابینم ناوەکەی بەقەڵەم بینووسم... برای عەزیز کەسێک داوای ڕێبەرایەتی بکا دەبێ زۆر دڵ گەورەو خاوەن تەحەمول و زورفییەت بێ. خۆی دەکرا لەچیی ئەو وشانەی بەڕیزیان بە قەڵەم نووسیویانە وشەی بەنەزاکەتتری بەکار هێنابا کە زۆرتر کاریگەری خۆی کردبا؛ ڕاستەکوردەکە، خاوەنی کیان و دەسەڵات نیە لەسەر هەردی خۆی! بەلام لەمەیدانی باس و قسەدا ئەوەندە هەژارو دەستەوستان نیە! هێوادارم کاک سەدیقی بابایی لێم نەگرێ و دڵ ئێش نەبێ دیسانیش پێموایە کەسێک کەدەیهەوێ دەگەك دوژمن دابنیشی دەبێ هەیبەتی کەسایەتی خۆی ئەوەندە بەرێتەسەرکە ، دوژمن سام بگرێ؛ و نەتوانی لەهیچ یەک لەبوارەکاندا بەسەرماندا زاڵ بێ! بەحورمەتەوە! |
shahin|15 Jan 2012 - 07:04 |
خۆمان لێک حالی نین دەمانهەوێ خەڵکان تر لێمان حالی بن"تکایە بکەن بە سەر تیری کۆبونەوەکە" نازانم سەیری قسەکانی کاک حوسێن و کاک کاوە بکەم یان سەیری ئەو وتارانە بکەم. ئەرێ دۆستان کەس نییە بڵێت با ئێمە بۆ خۆمان بۆ یەک جار وەکوو کورد لێک کۆببینەوە با بزانین چیمان دەوێ با ویستەکانی خۆمان روون بکەینەوە خۆمان بناسین و خۆمان وەکوو نوێنەری گەلی کورد شوێنێکی ئەوهاد بناسینین، جا ئینجا کە خۆمان ناسی ئەوکات لە کۆبوونەوەی ئەوادا بەشداری بکەین. پاش سی ساڵ هاتینەوە سەر شوێنەکەی ئەوەلی خۆمان، دوکتر قاسملوو چی دەویست و مامۆستا شێخ عیزەدین چی دەگوت! هەر هەمان بەرنامە و یەکتر تاوانبار کردنەکەی ئەو کات، بەلام پاش سی و ئەندی ساڵ. خۆمان لێک حالی نین دەمانهەوێ خەڵک لێمان حالی بێت!!! |
حامید|15 Jan 2012 - 05:27 |
وه‌ڵلا من هیچ قسه‌یه‌کم نییه له‌ڕاست ئه‌و گشته
ڕاڕاییەی لایەنەکانی کورد به چه‌پ وڕاست و نێوڕاسته‌وه به بێ هه‌ڵاواردن
جگه له‌وه‌یکه بڵێم ئه‌و کورده کۆڵه‌واره له به‌ختانێتی ، . |
سادیق|15 Jan 2012 - 05:18 |
سۆپاس بۆ ئه‌و روونکردنه‌وه و ئه‌و هه‌ڵویسته جوانه‌ت که قه‌ت ریکلامی سیاسی و مه‌سڵه‌ته‌تی حیزبی داناشکێنیته‌وه به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌تدا ، به‌رای من گۆتاره‌که‌ی به‌رێزتان و کاک سدیق بابایی مووی خیانه‌تی له ماسته بۆگه‌نده‌که‌ی سه‌ڵته‌نه‌تخۆازان و لایه‌نگرانی ته‌واوێه‌تی ئه‌رزی ئێران ده‌رهێناوه ، به‌داخه‌وه هه‌ڵه له دوای هه‌ڵه و ڕه‌چاونه‌کردنی ئه‌زموونه‌کانی مێژووی کۆن له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه وادیاره ئه‌م جاره‌یان به که‌لله‌وه ده‌مانخاته نێو داوی ته‌نراوی پڕکێشه‌ی فاشیزمان |
بیژه‌ن قاره‌مانی|15 Jan 2012 - 05:18 |
پێخۆر فروش گیان ! له‌م شیوه بوچوون و نووسینانه ناۆی منێشی لێ زیاد که . ده‌ستی کاک مه‌لا برایم دۆست و هاوڕێشمان خۆش بێ . |
پێخۆر فرۆش|15 Jan 2012 - 04:56 |
ئه‌و کات که له حیزب بووم، به بیستنی هه‌واڵی
دانیشتنی نوێنه‌رانی کورد له گه‌ڵ که‌سایه‌تیه بیانی و غه‌یره
کورده‌کان، دڵخۆش و که‌یف ساز ده‌بووم و خۆم به خۆم ده‌کووت، ئێمه‌ی
پێشمه‌رگه، له مه‌یدانی ئاشکرای خه‌باتی چه‌کداری به‌ربه‌ره‌کانی دوژمن
ده‌که‌ین و نوێنه‌ره بلیمه‌ته‌کانمان، له مه‌یدانێکی دیکه و له سه‌ر
میز سیاسه‌ت کردن خه‌ریکی په‌یدا کردنی دۆست بۆ حیزب و ده‌سکه‌وت بۆ کوردن!
زۆر جار بیرم ده‌کرده‌وه ره‌نگه ئه‌رکی وان له ئێمه قورس‌تر بێت و
ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ر، ئاگایان له ته‌واوی روداوه‌کانی
رۆژی کوردستان و ناوچه بێت، خاوه‌نی که‌سایه‌تێکی به‌رزیش بن و بتوانن
له سه‌ر میزی وتووێژیش وه‌ک مه‌یدانی خه‌بات، به سه‌رکه‌وتوویی بێنه
ده‌رێ! جار و بار به هاتنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه بۆ نێو حیزب، چاوم
به شووشه مه‌شروبه به‌تاڵه خاریجیه‌کان ده‌که‌وت و تۆزێک نیگه‌ران
ده‌بووم به‌ڵام هه‌ر خۆم به خۆم ده‌کووت قه‌یدی نێ هه‌م ماندوون و هه‌میش
له‌مێژه کۆنه هه‌ڤاڵانیان نه‌دیوه و بۆ زاخاوی مێشک پێویسته! زه‌مان تێوه‌رسورا و بۆخۆم گه‌یشتمه ده‌رێ و له نیزێکه‌وه، چاوم به نوێنه‌ر و ده‌سکه‌وته‌کانی که‌وت، زگم به خۆم سوتا و ئه‌و هه‌سته‌ی که به نیسبه‌ت نوێنه‌ر هه‌مبوو، به نه‌حله‌تم کرد. ئه‌وه له دو سکرتێره بلیمه‌ته‌که‌م که یه‌ک له سه‌ر میزی وتووێژ و ئه‌وه‌ی دیکه له سه‌ر میزی کۆبوونه‌وه گیانیان به‌بێ ئاکام له ده‌ست دا، ئه‌وه له جێگا و پێگه‌ی حیزبه‌که‌م که به‌و هه‌موو شه‌هید و حیماسه و له‌خۆبردوویی رۆله‌کانی، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره و به به‌شداری فڵانی و فیساری، جارێ تێ ده‌کۆشن یه‌ک به ره‌سمیه‌تیان بناسێ که ته‌نیا کۆت و شاڵواری به‌ری هی خۆیه‌تی و کورد گوته‌نی نێوی ده کووله‌که‌ی ته‌ر دا نیه و که‌س نازانێ مقام و مه‌نزه‌ڵه‌تی هه‌یه له لای خه‌ڵکه‌که‌ی یان نا؟ به‌داخم، بۆ خۆم و بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ک من ده‌یان روانیه نوێنه‌ر! به‌داخم، سکرتێره‌کانم، هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه و ته‌قریبه‌ن به بێ ئاکام، گیانیان له ده‌ست دا! به داخم بۆ کورده حیزبیه‌کان که که‌یفیه‌ت و که‌سانی به‌شداربوویان له کۆبوونه‌وه‌کان بۆ گرینگ نێ و ته‌نیا بۆ راپۆرتی کاری خۆیان به سه‌ره‌وه، کۆت و شاڵوار له پێ، هه‌میشه حازرن بۆ دانیشتن له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و! دیسانیش به داخم بۆ ئه‌وه‌ی که به دیتنی شوشه مه‌شرووبه خاریجیه به‌تاڵه‌کانی نێو حیزب، هه‌موو شتێکم نه‌هاته ده‌ست! |
Ahmad|15 Jan 2012 - 03:32 |
aferin kak braym jwane |
ئالان بۆکان|15 Jan 2012 - 03:24 |
ئه‌من پێموایه که ده‌بێ راوه‌ستین به‌شی دووهه‌می نووسراوه‌ی کاک سه‌دێق بابایی بڵاو بکرێته‌وه و دواتر روونکردنه‌وه‌ی کاک کاوه ئاهه‌نگه‌ری |
No comments:
Post a Comment