هەڵوێستی من و گروپی هەڵوێست
27 Apr 2012(رونکردنەوەیەک لە سەر ئەو بۆچوونەی بە ناوی منەوە لە رۆژهەڵات تایمزو سەبارەت بە گروپی هەڵوێست نووسراوە)
برایم جەهانگیری
ئەو ڕۆژانە بە هەموو شێوەیەک بەداخەوە ناجوانمێری و ناوزراندن و هێڕش و هەڕەشەی ناحەزان و ترسەنۆکان دەورەیان داوین، لە دنیای مەجازی دا گەڵێ گرفتی وا ساز دەبن کە مرۆڤ هەم ئازار دەچێژێ و هەمیش بەداخ دەبێ بۆ ئەو هەموو بێویژدانییە کە لیرەو لەوێ و نا بەحەق بەرامبەر بە چالاکوانانی سیاسیی ئەنجام دەدرێ.
لە رێگای ئیمایلێکەوە ئاگادار کرام کە چۆنە من هەلوێستم بەرامبەر بە گروپی هەڵوێست ئەوەیە؛
"برایم جەهانگیریら Apr 2012 - 09:17 زۆرزۆر بە داخم بۆ ئەو کەسانەی کە وەها ئەو لاوانە لە هەوڵ و تێکۆشان جارز و وەرەز دەکەن و دەنگی خۆم دەنێمە پاڵ هاواری رەخنەگرانە و دژ بە گەندەلی ئەو ئازیزانە.""
ئیتر بەلامەوە سەیر بووو تارادەیەکیش باوەڕم نەکرد، کاتێ سەیری بۆچوونەکانم کرد لەبن هەواڵەکەی رۆژهەڵات تایمز دیتم دیسان هەمان بەزمەکەیە، کەسێک لە جیاتی من بۆچوونی نوسیوە و باسی لەوە کردووە کە دەبێ حیزب ئەو جەوانانەی وەرەز کردبێ! بۆیە هەر لێرەوە ڕادەگەیەنم کە ئەو نوسراوەیە بە هیچ شێوەیەک بۆ چوونی من نییە و دەگەڵ رێزم بۆ ئەو هاوڕییانەی گروپی هەڵوێست نە لە گەڵیانم و نە لەگەڵیان هاودەنگم. چوونکە پێم وایە ئەگەر ئەو کێشەیە حیزبییە دەبێ لە ناو حیزب دا چارەی بۆ بدۆزرێتەوە نەک بە هات و هاواری راگەیاندن. هەر لەو پێوەندییە دا هەموو ئەو کەسانەی کە لە یەکەمین رۆژی ئەو باسانەش لە هەڵوێستی من ئاگادارن دەزانن کە من جوێ کردنەوەی باس و بابەتی لەم چەشنەو دابەش کردنی بەسەر جنووبی و ناوەندیو.... پێم ئەوپەڕی ناوچەگەرییە و هەرگیز تەئییدی ناکەم.
برایم جەهانگیری
کانادا 26 ئاوریلی 2012
No comments:
Post a Comment