دوو دێمۆکراتی ته‌واو جیاواز20 Oct 2011
سه‌رنجێکی گشتی له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رێز مسته‌فا هیجری
برایم جه‌هانگیری کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه‌ی که تا ئیستا دان به مافی ره‌وای نه‌نراوه، هه‌ر بۆیه به گشتی ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زیان له سیاسه‌ته حه‌زیان له گۆرانی و شیعر و وه‌رزش و شتی له‌و بابه‌ته نییه، دیاره ئه‌وه‌ش ویرای لایه‌نی باشی مه‌سه‌له‌که لایه‌نی خه‌راپیشی هه‌یه، لایه‌نی باشی ئه‌وه‌یه که خه‌لکی به‌گشتی هه‌ست به‌و سته‌مه ده‌کات که له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتتدارانه‌وه له سه‌ریان په‌یره‌و ده‌کرێ وله دژی راده‌وه‌ستن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردوه که تا ئیستاش له هیچ یه‌ک له پارچه‌کانی کوردستان دوژمنان و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستان نه‌یان توانیوه ویستی ره‌وای کوردان واته سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی کاڵ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌و گشتگیرییه سیاسییه لایه‌نی خه‌راپیشی ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت وه‌ک زانستێکی ئه‌مرۆیی چاوی لێ نا‌کرێ و وای لێ هاتووه که هه‌ر که‌س و لایه‌نێک خۆی به پسپۆری ئه‌و بواره بزانێ و جار و بارراو بۆچوونی وا له سیاسه‌تمه‌داران و ریبه‌ران ده‌بیسی و دبینی که ده‌گه‌ل هیچ لیکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵناسی ئه‌مرۆیی دا یه‌کناگرێته‌وه . ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی که به‌ری بێ له هه‌موو بنه‌ماکانی زانستی سیاسی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه که به‌رۆکی گه‌ل و نیشتمانێک ده‌گرێ و ده‌توانی شوێنی زۆر خه‌راپ له‌سه‌ر خه‌لک و میژووی جوولانه‌وه‌یه‌ک دابنێ و گه‌ل و نیشتمان به ئاقارێک دا به‌ری که زه‌ره‌و زیانه‌کانی به چه‌ند و چه‌ندین سال پڕ ناکریته‌وه. لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رێز هیجری له کاتێکدا که نیشتمانه‌که‌مان و گه‌له‌که‌مان پێوێستییه‌کی لێبڕاویان به یه‌ک بوون و یه‌کگرتنی هێزه سیاسییه‌کان هه‌یه راسته‌و ڕاست ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌وه که باسی لێوه کرا. با به روونی بێمه سه‌ر باسی لێک‌دابڕان و کێشه‌و ناکۆکییه‌کانی حدک و حدکا. هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن که حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیڕان دوای نزیک به 3 مانگ له کێشه‌و ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌کان سه‌ر ئه‌نجام له رۆژی 6/12/2006 دا بوو به دوو به‌ش یا به‌شێکی له به‌شێکی جیا بۆوه. هه‌ر له سه‌ره‌تای جیا بوونه‌وه دا 2 روانگه‌ی ته‌واو جیاواز خۆیان ده‌رخست که ئه‌و دوو روانگه‌یه تا به ئه‌مڕۆش هه‌ر له جێی خۆێدا ماوه‌و هه‌ردووک لا وا دیاره سوورن له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیان. حیزبی دێمۆکراتی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به کاربوونی به جیای له هاوڕيییانی پێشووی له‌یه‌که‌م به‌یاننامه‌دا ده‌ڵێ "به‌ره‌سمى راده‌گه‌یه‌نین که کارى ئێمه دژایه‌تى و به‌ربه‌ره‌کانیى سیاسى و ته‌بلیغاتى و .... دژى هاوسه‌نگه‌ره‌کانى پێشوومان نیه و له هیچ مه‌یدانێکدا ده‌ستپێشخه‌ر نابین. ئاواتمان ئه‌وه‌یه لایه‌نى به‌رامبه‌ریش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته بگرێته‌به‌ر و رێگا نه‌دا دوژمنانى بزووتنه‌وه‌ى کورد پێمان خۆش بن و دۆستانمان نا ئومێدى دایان بگرێ. ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بوو به جێی خۆشحاڵی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان که وه‌ک کورد ده‌ڵێ زه‌ره‌ر له نێوه‌ش ڕا بگه‌ڕیته‌وه هه‌ر قازانجه! واته مادام ئه‌م دوو به‌شه پێکه‌وه هه‌ڵیان نه‌کرد هه‌ر باشه که به شێوه‌یه‌کی مۆدێڕن و سه‌رده‌میانه ده‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌ن. ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که هاوڕییانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جۆرێکی دیکه‌یان هه‌ڵوێست گرت و به داخه‌وه له جیاتی لانی که‌م دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌یان به رامبه‌ر به هاوڕێیانی پێشووی خۆیان هه‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وله به‌یاننامه‌یه‌کدا که له رۆژی 9/12/2006 بڵاویان کردۆته‌وه به چاوی دوژمن سه‌یری هاوڕێیانی حدک یان کرد بۆیه ئاوا ده‌دوێن "هاوڕێانی خۆشه‌ویست! به دڵنیاییه‌وه ئاکامی ئه‌و جیا بوونه‌وه‌ی ئێستای ئه‌و ده‌سته له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی پێشووی حیزب که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له کاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی حیزب له‌گه‌ڵ شه‌ڕێکی قورس له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، پشتیان له حیزب و له رێبه‌رانی شه‌هیدمان کرد، هه‌ر وه‌ک دووجاره‌که‌ی دیکه‌ش، مایه به‌تاڵ و بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه." سه‌رنجێکی سه‌رپێی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه ببێته به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌لنه‌گر له دوو بیری جیاواز. ئه‌و دوو روانگه جیاوازه وه‌نه‌بێ دوای له‌ت بوون گوز و گومبه‌د خۆی قوت کردبێته‌وه به‌ڵکوو له کاتی پێکه‌و بوونیش دا ئه‌و روانگه جیاوازانه هه‌رهه‌بوون، هه‌ر بۆیه بناخه‌ی کێشه‌کان و جیاوازی بیروبۆچوونه‌کان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌دا له‌و روانگانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. جیابوونه‌وه له سه‌ر کورسی و مه‌قام و به‌رێوه به‌ری وه‌ک ده‌ڵێن راست جیابوونه‌وه‌یه له سه‌ر جیاوازی روانگه سیاسییه‌کان، ده‌سه‌ڵات و کورسی یانی مودیریه‌ت، یانی به‌رێوه‌به‌ری حیزبێک. که واته به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌یه له داڕشتی سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کان، خۆ سیاسه‌ت هه‌ر ئه‌وه نییه که ئێمه به‌رامبه‌ر به رێژیمی ئیسلامی چۆن بیر ده‌که‌ی‌نه‌وه؟! هه‌ردووک لامان ریژیمی ئیسلامیمان ناوێ، خوازیارین وڵاتێکی فیدراڵی دیمۆکراتیک هه‌بێ و کورد له وێدا به مافه‌کانی خۆی بگات! ئه‌وه به‌شێکی گرینگه له نزیکی بیر‌و بۆچوونه‌کان به‌ڵام چۆن بۆ دابین کردنی ئه‌و خواستانه هه‌نگاو هه‌ڵدێنێیه‌وه ئه‌سڵی سیاسه‌ته، چ شیوازێک هه‌ڵده‌بژێرین، چؤن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌کان به کورد و به‌و وڵاته‌ی تۆ تێدا ده‌ژی! ئه‌وه فکر و فه‌لسه‌فه‌ی حیزبه‌کان له سیاسه‌تی ده‌ره‌کی دا دیاری ده‌کات و جیاوازیییه‌کان ده‌ست نیشانده‌کات. له ناو خۆی هێزه‌کاندا گرینگ ئه‌وه نییه تۆ وه‌ک سه‌رکردایه‌تی جێ ده‌ڵیی. گرینگ ئه‌وه‌یه چۆن ره‌فتار ده‌که‌ی ده‌گه‌ڵ بیره جیاوازه‌کان و ده‌نگه جیابیراانی ناو حیزب چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ی؟ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک زۆرینه بیر ناکه‌نه‌وه و که‌مینه‌ن چۆنیان ره‌فتار ده‌گه‌ڵ ده‌کرێ؟ ئه‌وانه بنچینه‌ی فکری وته‌شکیلاتی سیاسیی حیزبێک و سه‌رکردایه‌تیه‌ک دیاری ده‌که‌ن. خێڵی چه‌ثله هه‌میشه و له‌هه‌موو رێکخراو و سیسته‌مێک دا ئاسووده‌ن. که‌س هه‌بووه تا ئیشتا بیستبێتی حیزبێک ئه‌ندامه‌که‌ی خۆی سه‌زا دابێت له سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆری چه‌پڵه لێداوه و زۆری به به‌ژن و باڵای فڵانه سه‌رکرده‌و ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزب هه‌ڵکوتووه؟! ئه‌و شێوازه له هه‌ڵسو که‌وت راده‌ی دێمۆکراسی ناوخۆیی حیزبێک و له راستیدا راده‌ی ته‌حه‌مولی رای جیاواز ده‌ده‌خات. که‌واته و به سه‌رنجێکی سه‌ر پێی ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوون و پاشان لێکترازانی رێزه‌کانی حیزب ئه‌و دوو ڕوانگه جیاوازه هه‌بووه و هه‌یه و وه‌ک له قسه‌کانی به‌رێز هیجیری و به‌رێز خالید عه‌زیزی له ئێستا و ڕابردوو ڕا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و جیاوازییه زۆر زه‌ق و به‌رچاوه. لایه‌نێک به هه‌ر ده‌لێلێک خوازیاری نزیک بوونه‌وه و کرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌یه له ژیانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا و خوازیاری دیالۆگ و گفتگۆیه بۆ نزیک بوونه‌وه و ئاشت بوونه‌وه، بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی دیمۆکراتیک و له ئاکام دا نکۆڵی له‌وه‌ش نییه که له سه‌ر ئه‌ساس و پرسیبێکی تازه و تێگه‌یشتنێکی نوێ ئه‌و دووحیزبه یه‌ک بگرنه‌وه. لایه‌نێک هه‌ر له یه‌که‌م رۆژ چی کوتووه هه‌ر هه‌مان شته نه که‌می کردووه و نه زیاد. یان چۆن رۆێشتوون ئاواش بێنه‌وه یان با ناوی خۆیان بگۆڕن! تۆ بڵێ له ماوه‌ی نزیک به پێنج سال لێکترازان هیچ ئاڵ‌و گۆڕێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حدکا دا و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیزه سیاسیه‌کان و یه‌ک له‌وان حدک رووی نه‌دابێ که به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری ئاوا قسه ده‌کات؟! یان ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕه هه‌یه و به داخه‌وه له ناو بیر و هزری سه‌رکردایه‌تی حدکا دا هیچ شتێک ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه!؟ به بڕوای زۆر که‌س له خاوه‌ن ڕایان و هۆگرانی بواری سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانیش تا ئێستا به‌رێز کاک مسته‌فا و هاوڕییانی له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا سیاسه‌تێکی نه‌شیاو و نه‌گۆنجاویان به‌رامبه‌ر به حیزبی دێمۆکراتی کوردستان په‌یره‌و کردووه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش زه‌برێکی کاریگه‌ری له جه‌سته‌ی حیزبه‌که‌یان داوه. هه‌ندێ له خه‌ڵکی ناوخۆی وڵات ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان به‌وته‌بلیغاته‌ی حدکا هێنابوو که ئه‌و ده‌سته‌یه واته حدک دۆژمنی رێبه‌رانی شه‌هیدن و به قه‌ولی به‌یاننامه‌که‌ی حدکا که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه پشتیان له رێبه‌رانی شه‌هید کردووه! ئیدی باوه‌ڕیان به‌و قسانه نه‌ماوه و له راستیدا ئه‌و جۆره ته‌بلیغاتانه ته‌نانه‌ت مه‌سره‌فی ناوخۆییشی له ده‌ست داوه. ئه‌و سیاسه‌ته جگه له وه‌ی که حدکا له ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵی کورده‌واری زیاتر بێزراو ده‌کات هیچ ئاکامێکی دیکه‌ی نابێ. وته‌ی کۆتایی: یه‌کگرتن و ئاشته‌وایی و برایه‌تی له هیچ کوێێ دنیا دا به ئیده و باوڕێکی خه‌راپ دانه‌ندراوه، حدک و سه‌رکردایه‌تی حدک و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک به‌و باوه‌ڕه گۆش کراون، بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێک باوه‌ڕیان به ئاشتی و برایه‌تی له نێوان هێزه ناکۆکه‌کان دا هه‌یه، له هه‌مان کات دا و وێڕای قسه‌کانی به‌ڕیز هیجری که تا راده‌یه‌ک سووکایه‌تیشی به‌رامبه‌ر به ئێمه تێدایه به‌ڵام بیری برایه‌تی و یه‌کگرتن بیرێکی نیشتمانییه و سیاسه‌تێکی نه‌گۆڕی حدک ه. ئه‌و سیاسه‌ته به‌ر له هه‌موو بیرۆکه‌یه‌ک له هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌رپرسایه‌وتی مێژووی به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و قسه‌کانی به‌رێز هیجری و ئه‌ندامانی دیکه‌ی حدکا ئه‌گه‌ر دژی ئه‌و پرۆسه و به‌رنامه‌یه‌ی حدک یش بن، ئه‌وان له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کانیان پاشگه‌ز ناکاته‌وه. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
حه‌مه‌تاڵ/ مهاباد|22 Oct 2011 - 10:08 |
هه‌ر بژی کاک برایم به‌راستی شانازی به
پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی وه‌ک تۆ ده‌که‌م باوه‌رکه زۆر جار به‌عه‌مد
له بابه‌ته‌کانی تۆ ده‌گه‌ڕێم ده‌ستت خۆش به‌راستی بابه‌تێکی جوانت
نوسیوه هیوادارم هه‌روا سادقانه بنوسی به‌راستی ئه‌و وتووێژه‌ی
کاک مسته‌فا زۆر ناشیانه بوو هه‌ر له لیکدانه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به
وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌م سه‌باره‌ت به ناکۆکێکانی حدکا له گه‌ڵ
حیزبی دێموکراتی کوردستان ، به رای من حیزبی دیموکراتی کوردستان له کاک
مسته‌فا گه‌ری باشتره با ئێرانچێتی خۆی بکا له جیاتی کوردایه‌تی
،ئه‌گه‌ر کاک مسته‌فا ئێستا قاسیدێک بنیرێته‌وه رۆژهه‌لاتی
کوردستان و گه‌شتێکی ناوچه‌کان بکا و راو بۆچونی خه‌ڵک له سه‌ر
کاک مسته‌فا وحیزبه‌که‌ی وه‌ر گرێ و بگه‌رێته‌وه و پاش سێ جار
کرنۆش بردن و چۆک دادان !!!چی بینیوه بۆی بگیرێته‌وه ،ره‌نگه کاک
مسته‌فا بزانێ چۆن به ته‌شوێ له ئه‌ژنۆی حیزبه‌که‌ی ده‌دا !!!! ده‌ست خۆش کاک برایم . |
حه‌مه‌تاڵ|22 Oct 2011 - 09:54 |
هیوا راست ده‌کا کاک مسته‌فا حیزبایه‌تی ده‌کا چوزانێ کوردایه‌تێ بکا ، |
ئه حه ی که لپکیش|21 Oct 2011 - 10:25 |
بیلاته شبیه سلاو. کاتیک جه نابی کاک مسته فای به ریز زه حمه ت ده کیشی و خه ونی یه کگرتن له گور ده نی قه ت گله یی له قه ڵەم به ده ست و تیلا به ده ستان ناکه م حه له ق مه له قیش بلین من کاتیک گویم له قسه کانی به ریزیان بوو( بیلا ته شبیه بیلا ته شبیه )وه ک ........... |
هیوا|21 Oct 2011 - 10:19 |
سلاو من زۆرم پێ سه یره له ئاست راستیه کاندا چاوتان ده نوقینن کاکه گیان کاک مسته فا به راستی حیزبایتی ده کات . بۆیه پیویسته ئه و راستیه قه بول بکه ن . وه ئه و پرسیاره له خۆ تان بکه ن بۆ جیا بو نه وه؟ ئیستا بۆ دینه وه؟ |
سالم|21 Oct 2011 - 09:50 |
سڵاو کاک برایم . به‌ش به حاڵی خۆم وه‌ک بێ لایه‌نێک حدک زۆر به پێشکه‌وتوتر ده‌زانم و به شوعار و کرده‌وه زۆر له ویستی خه‌ڵک نیزکتره تا حدکا ، کاک مسته‌فا پشتی له داوای خه‌ڵکی کورد کردوه و بۆ مانه‌وه‌ی ۆی پشتی به فارسان به‌ستوه ، به‌ڵآم ئاشت بونه‌وه‌ی بێ قه‌ید و شه‌رت یانی چی ؟ بۆ نمونه زۆر که‌س پێشوازیان له ناوی حدک کردوه ، چونکه بێزاران له ئێرانێچێتی ، چۆن ده‌کرێ هه‌ر به ناوی حدکا درێژه به کار بدرێ ، من چون حیزبی نیم ئاگام له کێشه‌کانی ناو خۆی حیز نه‌بوه و ناشزانم ئه‌و جودا بونه‌وه هۆی سیاسی هه‌بوه یان شه‌ره کورسی و شتی دیکه ، به‌ڵآم وه‌ک کوردێک که شه‌هیدمان بۆ کوردستان داواه مافی خۆمانه بزانین هۆی جودا بونه‌وه چ بوه و ئاشت بونه‌وه‌ش له سه‌ر چ ئه‌ساسێک ده‌بێ ، ئه‌گه‌ر حیزبێک بێ قه‌ید و شه‌رت دابه‌ش بێ و بێ قه‌ید و شه‌رتیش یه‌ک بگرێته‌وه ، زۆرتر وه‌ک زیز بون له یه‌کتری ده‌بێ تا کێشه‌ی سیاسی ، |
shoresh|21 Oct 2011 - 02:08 |
Be sert kak Jehangiri herdukyan her yek qomashen dltan xosh meken , De wernewe le kongrai 15 beshdar bn itr chitan ewet ,tenya ajawegeri nebe chitan krdowe ta esta |
قه‌ندیل|21 Oct 2011 - 00:20 |
مه‌لا برایمی ئازیز، ، ئه‌ز یان که‌ی بورده‌که‌ی
ئه‌ز من‌ع کراوه له بکار هینانی وشه‌ی هایه‌ک که جیێ شانازی نین یان نا
شیرینن. بلام نه من ده‌توانم که‌یبورده‌که‌ی خۆم کونترول که‌م و نه حیزب
و سازمانه‌کانیش خۆیان و سه‌رکردکان یان ئه‌ندامه‌کانیان کونترول که‌ن .
له جیگایه‌ک فرموته که کورد حه‌زیان زۆر له سیاسه‌ته و.......... جا کاکی برای، ئه‌وه حه‌زمان له سیاسه‌ته قونمان وا پاک‌و خاوینه، حزمان لیێ نبا چیمان لیێده‌هات؟ له جیگایه‌کی دی نوسیوتانه که شتی وا له رێبه‌ران یان برپرسان ده‌بینترێت که.... پیت وایه ریبه‌ران له کوله‌که‌ی ته‌ر هاتوتنه ده‌ر؟ من، تۆ، ئه‌و ده‌نگی متمانه‌مان داونێ. که وابو سه‌رکه‌رده‌کانمان نوخبه‌ن وه هه‌ل بژێرده‌راوی ئیمه، خۆ قارچک نین هه‌لتوقیبه‌ن!!! مادام که وایه ئیراد له مسته‌فا، حه‌ولا یان... نه‌گرین. از ماست که بر ماست خه‌تای سوارانه نه پێش سواران. |
babi hana|20 Oct 2011 - 22:57 |
سلاو من پێموایه ئه وه ی جه نابی هیجری دوای پێنج ساڵان ده ریبڕی هیچ له ئا خاوتنه کانی سه ره تای له تبوونی ده مڕاسته کانی حدکا نه رم و نیان تر نه بوو. ئه و کات له نه بوونی ده زگایه کی ڕاگه یێنه ری حیزبی له حدک دا ئه و ته بلیغاته ژه هراوییه کاری خۆی کردوله نێو چینی بێسه واد و نائاگا کاردانه وه مه‌نفییه کانی ئێستاش به رده وامه.ئێستاش به نیشاندانی چه واشه کارانه ی ئه و فیلمه ی به رێز مامۆستا، شه پۆلێکی دی له قسه ی نابه جێ و نێو ناتۆره به رێوه یه.باوه ر که‌ن من که ئه و قسانه‌م له جه نابی هیجری بیست بیلاته شبیه وه ک ئه حمه دی نه ژادم ده‌هاته به رچاو که به رۆژی رووناک خه ڵکی به شێت و نه فام ده زانی.به حه ق یا نا حه ق خه ڵک هیجرییان وه ک بالێکی ئاشتی دیمۆکراته کان ده زانی به ڵام به و فه رمایشته حه کیمانه یه ی ئاواتی یه کگرتنه وه ی بۆ هه میشه له گۆرنا. هه ی ئافه رین جه‌نابی هیجری ،کۆماری ئیسلامیش بۆ دژایه تی یه کگرتنه وه هه ر ئه وه نده ی له ده ست ده هات.من پێشنیار ده که م حدک بۆ به رپه رچدانه وه ی ئه و قسانه بێ ده نگ نه بێ،هه ر وه ک چۆن دوو ساڵ له مه و به رجوابی قسه کانی جه نابی شه ره فی دایه وه ئه و جاریش به به ڵگه و دۆکۆمێنت به خه ڵکی بسه ڵمێنی که حدکا چه واشه کاری کردووه ، ته نانه ت قسه کانی مامۆستاش بڵاو کاته وه. هه ر کات کاک مسته فا باسی کۆ نگره ی هشت ده کا، روونه که چه نده بووغزاویی و قین له دڵه.کۆماری ئیسلامی و رژیمی سه دام دوای هه‌شت ساڵ شه ری خوێناوی ئاشتییان کرد. قور به سه‌ر ئه و خه ڵکه ی هیوای به جه نابی هیجری و حدکایه.حدکا یه که که ڵه گای داهاتووی کوردستانه.خوا رووحمان پێ‌بکات له ئاوری بێ ئامانی حدکا بابی هانا |
shwane|20 Oct 2011 - 17:55 |
کاک برایم به قه‌ولی کورد کوته‌نی قسه‌ی پیاوان یکه ههههههه مریشکه‌که‌ی به‌رێز هیجری 1 لاقی هه‌یه و به‌س لێیان بۆته کورده ناموسی بۆیه له قساکانیان پاشگه‌ز نابنه‌وه |
No comments:
Post a Comment