Sunday, 29 July 2012

کاک ره‌حیم ره‌شیدی بۆ ره‌خنه‌ قه‌بووڵ ناکه‌ی؟!

25 Mar 2010
برایم جه‌هانگیری
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا و له‌ سه‌ر که‌مپه‌ینی یه‌ک بوون و ویستی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ و هه‌لوێستی که‌س و لایه‌نه‌کان زۆر شت نوسراو بڵاو بۆوه‌، له‌م نیوه‌ دا هیندێکیان به‌ په‌له‌ پڕوزه‌ خۆیان ده‌مه‌یدانه‌که‌ کرد تا نه‌کا خودای نه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر دره‌نگ هه‌ڵوێست بگرن به‌شیان نه‌مێنی، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی نیگه‌تیڤیان هه‌بوو هیندێ جاران وه‌ک مه‌ستی 6 دانگ هاتنه‌ گۆ و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو بکوترایه‌ کوتیان. ئه‌گه‌ر کاک ره‌حیم لێشم بره‌نجی به‌ راشکاوی ده‌لێم که‌ به‌ریز یان یه‌‌کێک له‌و که‌سانه‌ بوون که‌ له‌ وتوویژ و بۆچوون ده‌ربڕین دا په‌له‌ی کرد و له‌ سه‌ره‌تاو پیشباری وتووێژه‌که‌ی دا له‌ میدیا نیوز رسته‌یه‌کی هینایه‌ زمان که‌ به‌ هیچ له‌ونێ نه‌ده‌بوو بۆ که‌سێک که‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نیو نه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانانه‌ شتی وای به‌سه‌ر زاری داهاتبا، ئه‌ویش ئه‌و رسته‌یه‌ بوو که‌ ده‌ڵێ" کاری به‌رێوه‌به‌رانی که‌مپین وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ هێلکه‌یه‌کی بۆگه‌ن‌و رزیوو له‌ نێو یه‌خه‌چاڵ بنێیت" ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌ موخالیفه‌ت کردن ده‌گه‌ل هه‌وڵه‌کانی که‌مپه‌ین ئه‌و مه‌سه‌له‌ ته‌واو راسته‌ چوونکه‌ هێلکه‌ی بۆگه‌نیو بیخه‌یه‌ ناو یه‌خچالیش ئیتر چاره‌ی نییه‌ هه‌ر ده‌بێ توڕ هه‌ڵدریته‌ ناو زبڵدان. که‌وایه‌ هینانه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی که‌ کاری که‌مپه‌ین سه‌رناگرێ و تازه‌ دره‌نگ بووه‌ و خولاسه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ وه‌دوای کڵاوی بابردوو که‌وتوون! زۆر له‌ جێی خۆی دایه‌. له‌م پیوه‌ندییه‌ دا پیویسته‌ ئه‌وه‌ش بکوترێ که‌ درکاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و ئاوا بۆ کارو باری که‌مپه‌ین چوون خۆی له‌ خۆی دا جۆرێک بیرێزییه‌ به‌ دۆستانی که‌مپه‌ین به‌و مانایه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ ئه‌وه‌نده‌یان لێ حالێ نه‌بووه‌ که‌ هێلکه‌ی بۆگه‌نیو بۆ نیو یه‌خچال نابێ.
تا ئیره‌ ئه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ بوو که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ریز ره‌شیدی سه‌باره‌ت به‌ کارو باری که‌مپه‌ین کردبووی. له‌م پیوه‌ندییه‌دا من پیم وایه‌ هه‌موو مرۆڤێک هه‌ڵه‌ ده‌کات و به‌ بروای من کاک ره‌حیم له‌و قسه‌کردنه‌ دا هه‌ڵه‌ی کردوه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئامانجی بیرێزی کردن نه‌بووه‌ و هه‌ر وه‌ک کوتم له‌ په‌له‌کردندا به‌ داخه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر به‌ریز ره‌حیم ره‌شیدی زۆر که‌سی دیکه‌ش جار جاره‌ له‌ پته‌ی ده‌رده‌چی و شتێک ده‌ڵی که‌ پاش ماوه‌یه‌کی کورت خۆی لێی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌. به‌ بروای من تائیره‌ هیچ شتێکی عه‌جایب رووی نه‌داوه‌ ئه‌گه‌ر هاتبا کاک ره‌حیم به‌ بارێکی دیکه‌ دا ده‌هه‌ولی چاکردنی هه‌له‌که‌ دا بایه‌. به‌ڵام ئه‌و نووسینه‌ی دوایی کاک ره‌حیم له‌وی هه‌وه‌ڵێیان خه‌راپتره‌و به‌ قه‌ولێک" عذر بدتراز گناه" ی لێ ده‌رچووه‌. چوونکه‌ هه‌ر وه‌ک بۆچوون نوسێکی به‌ریز به‌ نێوی حه‌مه‌شوان ولامی به‌ریز ره‌شیدی دابۆوه‌ کاک ره‌حیم ده‌ی پاکانه‌ بکات بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی که‌ کردوویه‌تی. دیاره‌ زۆر که‌س ئه‌وکاره‌ی کاک ره‌حیم کردوویه‌تی ده‌یکات ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ که‌ ده‌یان هه‌وێ هه‌ڵه‌ به‌هه‌ڵه‌ بشۆنه‌وه‌، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانییه‌ له‌ كویی دنیادا و له‌ کام ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی جیهان دا هێلکه‌ی رژاو و خستنه‌ نیو یه‌خچال باوه یان مانا ده‌دات؟ خۆ هیلکه‌ی رژاو خستنه‌ نیو یه‌خچال ره‌نگه‌ بۆ رۆژی دواییش به‌کار بیت و بکرێ پیاو ئۆملێتێکی خه‌ست و خۆڵی پێ لێنێ؟! بۆچی به‌ریز ره‌شیدی یه‌ک داوای لێ بوردنی بچووکی هه‌ر له‌ به‌ریزانی که‌مپه‌ین نه‌کرد که‌ به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌و کات هه‌م هیچ که‌س گله‌یی نه‌ده‌ما وهه‌میش خۆیانی پێ به‌ریزتر ده‌بوون؟ ئایا ئه‌وه‌ ده‌لیل و به‌لگه‌ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئیمه‌ی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر له‌و کاته‌ی دا هه‌رد و ئاسمان به‌ نووکی قه‌ڵه‌می ره‌خنه‌ کوون کوون ده‌که‌ین و هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌ ژێر تیری ره‌خنه‌مان قوتار نابێ خۆمان مایه‌ی ئه‌وه‌مان تیدانییه‌ که‌ ره‌خنه‌ قه‌بول بکه‌ین؟ من وه‌ک وه‌ک که‌سێک که‌ به‌و په‌ڕی ریزه‌وه‌ ده‌ڕوانمه‌ بیرو بۆچونه‌کانی به‌ریز ره‌شیدی له‌و باره‌وه‌ دڵنیای ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ له‌ کاتی ته‌نیایی دا سه‌باره‌ت به‌و ده‌ربڕینه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ که‌مپه‌ین و روون کردنه‌وه‌که‌ی ته‌نانه‌ت خۆشی پێ قانیع ناکرێ.
مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ کاک ره‌حیم ئیستاش هه‌وڵ نادا تا له‌ ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی که‌مپه‌ین زیاتر و واقیعی تر بروانێ که‌ ئه‌رکی که‌مپه‌ین ئه‌وه‌نییه‌ که‌ هجووم بکاته‌ سه‌ر که‌س و نه‌ شه‌ڕیش له‌ نیوان ئه‌م و ئه‌و دا ساز بکات، دیاره‌ من نوینه‌ری ئه‌و به‌ریزانه‌ نیم به‌لام پێم وابێ که‌مپه‌ین ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی دیارن و ئه‌گه‌ر جه‌نابت شکت له‌ سه‌ربه‌خۆیی که‌مپه‌ین داهه‌یه‌(وه‌ک بۆت پرسیاره‌) ئه‌وه‌ شتێکی تره‌ و ده‌توانی له‌سه‌ریان بنووسی با ئیمه‌ش بزانیین که‌ ئه‌و براده‌رانه‌ سه‌ر به‌کوێن؟ ده‌نا له‌م پیوه‌ندییه‌ دا داوای ئه‌وه‌ت له‌ که‌مپه‌ین هه‌بێ که‌ له‌سه‌ر ئیوه‌ی به‌ریز وه‌جواب بێن یان که‌سێکی تر داوای هه‌بێ که‌ له‌سه‌ر یه‌کی تر هیرش بکه‌نه‌ سه‌رتان به‌ بروای من شتێکی نه‌گۆنجاوه‌ و له‌ له‌هه‌مان کاتدا داوایه‌کی چاوه‌روان نه‌کراوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئیوه‌ دیته‌ گۆڕی. ته‌مه‌نی که‌مپه‌ین زۆر نییه‌ به‌لام هه‌ر له‌م ماوه‌کورته‌ دا زۆر تۆمه‌تی ناره‌وایان بۆ که‌مپه‌ین و لایه‌نگرانی که‌مپه‌ین هه‌ڵبه‌ست که‌چی به‌ریزانی که‌مپه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌ ئاڵۆز نه‌بێ ته‌نانه‌ت به‌ ته‌واوی داکۆکیان له‌ خۆشیان نه‌کرد که‌چی ئیوه‌ داواتان ئه‌وه‌یه‌ که‌ داکۆکی له‌ ئیوه‌ بکه‌ن ئه‌ویش به‌و شیوازه‌ی خۆت ویستوته‌. هه‌ر بۆیه‌ من پیم وایه‌له‌ جێێ ئه‌وه‌ که‌ چاوه‌رونی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که‌ که‌مپه‌ین ببیته‌ مه‌یدانی کێ به‌ركێ و مل ملانی خه‌لکه‌نێک و له‌ جیاتی دژایه‌تی کردنی که‌مپه‌ین و شک و گومان خستنه‌ سه‌ریان لانی که‌م با لێیان گه‌ڕین تا بزانین داهاتوو چێمان به‌سه‌ر دێنی وله‌م باره‌وه‌ کورد گوته‌نی لانی که‌م ئه‌گه‌ر گوڵ نیین با دڕکیش نه‌بین.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئینساف ده‌رنه‌چووبم ئه‌له‌حه‌ق وتووێژه‌که‌ی به‌ریز ره‌شیدی جگه‌ له‌و رسته‌یه‌ که‌ پیم وایه‌ هه‌رگیز له‌ جی خۆی دا نه‌بووه‌ به‌لام باقی بۆچوونه‌کان شتی باش و جوان و جیگای لێورد بوونه‌وه‌ی تیدایه‌. هیوادارم ئه‌و بۆچونانه‌ قوڵتر ببنه‌وه‌ و بۆ به‌ ئاکام گه‌یشتنیان به‌ ئاشکرا هه‌وڵ بدات. له‌ کۆتایی دا یه‌ک پرسیار رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ‌ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ دژایه‌تی که‌مپه‌ین و ئامانجه‌کانی که‌مپه‌ین واته‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ گیڕانه‌وه‌ی رووحی برایی و ته‌بایی بۆ نیو ریزه‌کانی دیمۆکرات ده‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ ، ئایا یه‌کریزی و کۆده‌نگی و نه‌مانی کیشه‌ و ئیختیلاف له‌ نیو هیزه‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان شتێکی باشه‌ یان خه‌راپ؟ ئه‌گه‌ر باشه‌ ده‌بێ بێ سێ و دوو پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌کانی که‌مپه‌ین بکه‌ین ، ئه‌گه‌ریش خه‌راپه‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ عه‌قڵییه‌تی خۆمان و به‌ داڕشتن له‌سه‌ر خۆلیاو ئاره‌زوه‌کانی خۆمان کاری که‌مپه‌ین هه‌لسه‌نگێنین و لکو پۆ له‌ ئامانج و کاره‌کانیان بکه‌ینه‌وه‌ و هۆکاری نامه‌نتیقی بکه‌ینه‌ به‌لگه‌ی به‌هیند نه‌گرتن، به‌ شه‌هامه‌ته‌وه‌ و به‌ راشکاوی بڵیین ئه‌و کاره‌ی که‌مپه‌ین خه‌راپه‌ وبه‌و ده‌لیلانه‌ش که‌ خۆیان ده‌ی زانن دژایه‌تی که‌مپه‌ین بکه‌ن.

No comments:

Post a Comment