ئامانج له به ئهلکۆڵی ناساندنی مامۆستا هێمن چییه؟
16 Jan 2011
برایم جه‌هانگیری
له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ڕێز مه‌رزه جه‌وانمه‌رد له وتارێکدا له ژێر ناوی "بێکه‌س و هێمن، باده و شه‌ڕاب"دا، هه‌وڵی داوه که هێمن و بێکه‌س له وێکچوونێکدا و له ڕووی شێعرهکانیانهوه به ئه‌ڵکۆڵی بناسێنێ. دیاره تا ئه‌و جێگایه‌ی پێناسه‌ی ئهلکۆڵیسم ده‌کا و هۆکاره زانستییه‌کان و کاردانه‌وه‌که‌ی له سه‌ر مێشک و هۆشی مرۆڤ دههستنیشان ده‌کا، نه‌ک من، به‌ڵکوو هیچ مرۆڤێک ناتوانێ لاری لێی هه‌بێ.
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی خاتوو مه‌رزه جه‌وانمه‌رد به‌ڕیز هێدی بابه‌تێکی پوختی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووکی خۆی بڵاو کرده‌وه و پاشانیش ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز ئه‌و بابه‌ته‌ی گواسته‌وه نێو ماڵه‌که‌ی خۆی. من له‌و بابه‌ته‌دا و له ڕاونگه‌یه‌کی دیکه‌وه چه‌ند سه‌رنجێکم هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی خاتوو مه‌رزه که ڕه‌نگه هه‌م بۆ رێزدار جه‌وانمه‌رد و هه‌م بۆ هێندێ خوێنه‌ری بابه‌تی" بێکه‌س و هێمن، باده و شه‌ڕاب" به‌سوود بن. با ئه‌وه‌ش بڵێم که منیش وه‌ک به‌ڕێز هێدی ده‌ڵی له‌سه‌ر بێکه‌سی شاعیر قسه ناکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناسیاوییه‌کی ئەوتۆم ده‌گه‌ڵی نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر مامۆستا هێمن هه‌م بۆ ماوه‌یه‌ک شه‌و و ڕۆژ ده‌گه‌ڵی ژیاوم و هه‌میش تا ڕاده‌یه‌ک هۆگری شێعره‌کانی هێمنم و ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر هه‌موو شێعره‌کانی هێمنم چه‌ند جار خوێندوونەوە زیاده‌ڕۆییم نه‌کردووه.
شک له‌وه‌دا نییه که خاتوو مه‌رزه له‌و بابه‌ته‌دا زۆری زه‌حمه‌ت کێشاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی له‌و بابه‌ته‌دا بۆ لای خۆێ ڕاکێشا زیاتر ئه‌وه بوووه که نووسه‌ر ده‌یهه‌وێ ئه‌و شێعرانه‌ی باس له مه‌ی و شه‌ڕاب ده‌کا وه‌ک به‌ڵگه‌ی ئهلکۆڵی بوونی مامۆستا هێمن بهێنێتەوە! ئه‌و خاڵه به لای منه‌وه زۆر گرینگه، چوونکه به‌ڕیز مه‌رزه جه‌وانمه‌رد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دەلیل و فاکت پێناسه‌یه‌کی زۆر باشی ئهلکۆڵیسم و کارتێکه‌ریی ئه‌و ماده‌یه له سه‌ر هۆش و زه‌ینی مرۆڤ ده‌کا و به پێی به‌ڵگه و فاکته پزیشکییه‌کان ئه‌ڵکۆڵیسم ده‌ناسێنێ. له‌و باره‌وه زۆرم به لاوه سه‌یره که نووسه‌ر چۆن ئه‌و پرسیاره له خۆی ناکا، باشه ئه‌ڵکۆڵی بوونی مامۆستا هێمن له لایه‌ن کام دوکتور و کام پزیشک و کام تێستی پزیشکییه‌وه به ئیسپات گه‌یشتووه؟ ئایا به خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن یان هه‌ر شاعیرێکی دیکه که باسی مه‌ی و مه‌یخانه ده‌کا، ده‌بێ حوکمی ئه‌ڵکۆڵی بوون له‌سه‌رئه‌و که‌سانه بده‌ین؟ ئه‌ویش له‌سه‌ر کێ، له‌سه‌ر که‌سێک که د.قاسملووی نه‌مر له پێشه‌کیی تاریک و ڕوون دا به شاعیری گه‌لی ناوبردووه وهه‌ر له سه‌ره‌تا دا ئاوا ده‌ڵێ:
" ئه‌و ڕۆکه هه‌ر که‌س له ئه‌ده‌بی کوردی شاره‌زا بێ ناوی هێمنی بیستووه.....بێگۆمان ده‌زانێ که هێمن یه‌کێک له شاعیره هه‌ره به‌رزه‌کانی ئێمه‌یه. .....هێمن له‌سه‌ره‌تاوه شاعیری گه‌له و هه‌ر به شاعیری گه‌لیش ماوه‌ته‌وه. سی ساڵ زیاتره هه‌زاران خه‌باتکاری کوردپێکهوه له‌گه‌ڵ هێمنی شاعیردا هاوار ده‌که‌ن:
گه‌رچی تووشی ره‌نجه ڕۆیی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌س ئهوچهرخه سپڵه نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من
من له زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه
له‌ت له‌تم که‌ن بمکوژن هیشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من"
له حالێک‌دا مه‌رزه خاتوون هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دیکه‌ی د.قاسملوو ده‌کاته پاڵپشتی بۆچوونه‌که‌ی خۆی :
" شادڕه‌وان "دوکتوور قاسملو" به‌شێوه‌یه‌کی دیکه گرفتی ئاره‌قخواردنه‌وه‌ی هێمن ده‌درکێنێ. دوکتوور قاسملو له پێشه‌کی کتێبی "تاریک و ڕوون" دا ده‌ڵێ: "له "ناسۆری ته‌شه‌نا"دا ڕاکردن له ژیانی واقعی، له و حه‌قیقه‌ته تاڵه‌ی که شاعیر تووشی بووه و نایه‌وێ قه‌بووڵی بکا، به ته‌واوی دیاره. هێزی ئه‌وه‌ی نییه ژیان بگۆڕێ، ڕێگای نییه خۆی دووربخاته‌وه، ده‌یه‌وێ ڕابکا و به یارمه‌تی مه‌ی ڕوو له دنیایه‌کی خه‌یاڵی ده‌کا."
دهحالێکدا د.قاسملوو له سه‌ره‌تای پێشه‌کییه‌که‌ی بۆ تاریک و روون بۆچوونی خۆی له سه‌ر که‌سایه‌تیی هێمن ده‌ربڕیوه و هیچ گومانی نه بۆ من نه بۆ که‌سی دیکه نه‌هێشتۆته‌وه. ئه‌و بۆچوونه‌ش که مه‌رزه خان پشتی پێ به‌ستووه لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییه، هێج هیمایه‌ک نییه که مامۆستا هێمنی شاعیری گه‌ل ئه‌ڵکۆڵی بووه.
لێره‌دا به ناچاری ده‌بێ بڵیم که مه‌رزه خان زۆر بێئینسافانه و به دوور له عه‌داڵه‌ت و داد له‌سه‌ر هێمنی شاعیر ده‌نووسێ و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی شێعره‌کانیشی ته‌نیا یه‌ک لایه‌نی هه‌یه و له یه‌ک ده‌لاقه‌ی ته‌سکه‌وه سه‌یر کراون. سه‌باره‌ت به‌لێکدانه‌وه‌ی شێعری بێکه‌سیش ڕه‌نگه هه‌مان هه‌ڵه‌ی بووبێ، بۆ نموونه با سه‌یری ئه‌و شێعره‌ی بێکه‌س بکه‌ین که مه‌رزه خان چۆنی لێکداوه‌ته‌وه. ئه‌و شێوه داڕشتنانه ده شێعری زۆرشاعیری ناوداری فارسیشدا هه‌ن؛ مه‌رزه خان ئه‌و شێعره‌ی بێکه‌س دێنێته‌وه و ده‌یکاته به‌ڵگه بۆ ئه‌ڵکۆڵی بوونێ بێکه‌س:
"عاره‌ق ئه‌خۆم"
"بامن به عاره‌ق تووشی زه‌ره‌ر بم. . .
. . . ئاواته‌خوازم که له سه‌قه‌ر بم
نامه‌وێ به‌رگی ڕیا و زاهیدی
ئه‌گه‌ر به‌و به‌رگه‌ش زۆر موعته‌به‌ر بم"
بێکه‌س دێره‌دا ده‌قیقه‌ن ئه‌وه‌ی له یه‌کێک له شێعره‌کانی حافظ وه‌رگرتووه که له زۆر جێگا دا ئاوا باسی ڕیا و فێڵ و ته‌ڵه‌که ده‌کات.
در میخانه ببستند خدایا مپسند
که در خانه تزویر و ریا بگشایند
یا:
دوش دیدم که ملایک در میخانه زدند
گل آدم بسرشتند و به پیمانه زدند
یا:
صوفی بیا که خرقه سالوس برکشیم
دین نقش زرق را خط بطلان بسرکشیم
نذرو فتوح صومعه در وجه می نه‌یم
دلق ریا به آب خرابات بر کشیم "حافظ"
به‌رێز مه‌رزه جه‌وانمه‌رد له باره‌ی مامۆستا هێمنه‌وه له چه‌ند جێگادا وێڕای ئاماژه کردن به شیعری هێمن ده‌یهه‌وێ بیسه‌لمێنێ که هێمن چه‌ند ئۆگری ئه‌ڵکۆڵ بووه ، که وایه له ئه‌ڵکۆڵی بوونه‌که‌ی نکۆڵی ناکرێ؟! بۆ نموونه ده‌ڵێ:
"هه‌موو عومری ئه‌به‌د تییدا نییه خۆشی ده‌مێک مه‌ستی"
خدر ئاوی حه‌یاتی بۆچ بوو فێری شه‌ڕابی با"
یان ئه‌و شێعره به نموونه دێنێته‌وه:
به باده با په‌ژاره و غه‌م به با ده‌م" هێمن"
له حاڵێکدا حافزی شیرازی زۆر خه‌راپتریش ده‌ڵێ:
"ساقی بیار باده که ماه صیام رفت
درده قدح که موسم ناموس و نام رفت
مستم کن آنچنان که ندانم زبیخودی
که در عرصه خیال که آمد، کدام رفت " حافظ
یان نالی ده‌ڵێ:
ساقی به مه‌یی کۆنه له‌سه‌ر عاده‌تی نه‌و به
بشکێنه به یه‌ک نه‌وبه دوسه‌د عاده‌تی ته‌وبه!
ئه‌و یاری کردنه به مه‌ی و شه‌ڕاب له لایه‌ن زۆربه‌ی شاعیرانی کلاسیکه‌وه وای کردووه زۆر شێعری ناسک و له‌به‌ردڵان بکەونە ناو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکه‌وه؛ ده‌نا ڕه‌نگه هێندێک له‌وان هه‌ر قه‌ت لێویان وه مه‌ی نه‌که‌وتبێ.
مه‌رزه خاتوون بۆیه بیئینسافی کردووه چوونکه به‌یتێک له شیعری هێمن هه‌ڵده‌بژێری و ده‌یکاته هه‌وێنی خه‌یاڵی نووسینه‌که‌ی خۆی، ئیدی ئاو‌ڕیک له به‌یتی دوایی ناداته‌وه تا لانی که‌م ئینسافێکی له‌به‌ر چاو گرتبێ. نووسه‌ر لێره‌دا ئاوا باسی شیعرێکی هێمن ده‌کا و ده‌ڵێ:
هێمن: له "ناسۆری ته‌شه‌نا"دا:
"تا نه‌ڕووخاوه، بڵا پڕ بێ له خۆشی و مه‌ستی
تازه پێی ناوێ ئه‌من هۆده‌یی خۆم مه‌حکه‌م که‌م. . .
ئێسته بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه جێم
من که ڕۆژێ ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌که‌م بێ خه‌م که‌م"
پاشان ئاوا ئه‌وه شێعره لێکده‌داته‌وه:
"ئالکۆڵ وا له هێمن ده‌کا که نه "هۆده"که‌ی که سه‌رپه‌نایه‌تی به‌لایه‌وه گرینگ بێ و، نه ئه‌و کاره‌ی که ده‌یویست "ڕۆژێ" بیکا، بتوانێ بیکا. ئالکۆڵ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی که‌م ده‌کاته‌وه و، بابه‌ته گرینگ و سه‌ره‌کییه‌کان له سێبه‌ره‌وه چاوی لێده‌کرێ."
ڕێزدار جه‌وانمه‌رد به ئانقه‌ست دێڕه‌که‌ی دوایه له بیر ده‌کا و باسی لێوه ناکا که هێمن زۆر به ڕاشکاوی هۆکاری په‌نابردنه به‌ر مه‌ی و مه‌یخانه‌که‌ی باس ده‌کا. لێره‌دا وه‌نه‌بێ من لام په‌سه‌ند بێ هه‌ر که‌س خه‌م دایگرت گورج ڕێگای مه‌یخانه بگرێته به‌ر، به‌ڵام شاعیر زۆر وه‌ستایانه و زۆر شاره‌زایانه که‌ڵکی له‌و مه‌ی و مه‌یخانه‌یه وه‌رگرتووه و په‌یامێکی یه‌کجار ئینسانیمان به گوێدا ده‌چرپێنی که به داخه‌وه له دیدی مه‌رزه خان ونه!
چۆن نه‌به‌م بۆ مه‌ی و مه‌یخانه په‌نا تێ گه‌یوم
له‌م وڵاته هه‌موو شت زۆره به‌نی ئاده‌م که‌م " هێمن"
ئه‌و له دست ئه‌و هه‌موو سته‌م و نابه‌رابه‌ری و له ده‌ست بێتهفاوهت بوونی خه‌ڵک جاڕز بووه و ئه‌و جاڕز بوونه‌ش ناشارێته‌وه. هه‌ر که‌س خواردنه‌وه ئهڵکۆلدارهکانی پێداکرد نابێته ئه‌ڵکۆڵی و هه‌ر وه‌ک کوتم ئه‌و ئه‌ڵکۆڵی بوونه ته‌نیا به تێستی پزیشکی دیاری دەکرێ. با لێره‌دا داستانێک بگیڕمه‌وه و پاشان به شێعرێکی هێمن کۆتایی به‌و بابه‌ته بێنم، ئه‌گه‌رچی نوسراوه‌که‌ی خاتوو مه‌رزه له‌وه پتر هه‌ڵده‌گرێ.
ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بێ ساڵی 1361 له سه‌ر بانگهێشتنی ئیجباریی کاک حه‌سه‌نی شه‌ڕه‌فی، به‌رپرسی ئه‌و کاتی ته‌شکیلاتی مه‌هابادی حیزبی دێمۆکرات، بۆ ماوه‌ی نزیک به 2 مانگ (ڕه‌نگه زیاتریش) له دۆڵه‌تووی گه‌ورکان میوانی ئیجباریی حیزب بووم. له‌و میواندارییه‌دا بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێک، شه‌و و ڕۆژ، ده‌گه‌ڵ مامۆستا هێمن له مزگه‌وتێکدا، وێرای چه‌ند که‌سی دیکه‌ی حیزبی ده‌ژیاین؛ زۆر جاران ده‌چووینه بن دارگوێزه‌کان و ده‌گه‌ڵ دۆستان و مامۆستا هیمن داده‌نیشتین و گوێمان له قسه خۆشه‌کانی مامۆستا ده‌گرت. ڕۆژێک یه‌کێک هات و کوتی ئه‌رێ کوڕینه بیره ناخۆنه‌وه؟ من و چه‌ند که‌سی دیکه هاتینه به‌رده‌رکی مزگه‌وت و قسه‌مان ده‌گه‌ڵ کابرا کرد. گه‌ڕاینه‌وه و ئه‌و نهقڵهمان ده‌گه‌ڵ باقی میوانه زۆره ملییه‌کان باس کرد! له‌و نێوه‌دا مامۆستا هه‌ڵیدایه: "جا مزگه‌وت بیره خواردنه‌وه ڕۆله؟"
ئه‌و نهقڵهم بۆیه هێنایه‌وه تا ئه‌و پرسیاره بێنمه گۆڕێ که ئایا ئینسانی ئه‌ڵکۆڵی ده‌توانێ له نێعمه‌تێکی وا و له کاتێکی وادا هێنده به سانایی چاو بپۆشێ؟ ئایا که‌سانی ئه‌ڵکۆڵی ده‌توانن زیاتر له مانگێک بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌ڵکۆڵ و خواردنه‌وه بکه‌ن ته‌نیا به ئاوی کانیاوی دۆڵه‌تووی گه‌ورکان گه‌روویان ته‌ڕ که‌ن و ئیشتیای دیکه نه‌که‌ن؟
به‌ڵام له هه‌مووی ئه‌وانه گرینگتر و له وڵامی ئه‌و دێڕه‌ی خاتوو مه‌رزه دا که ده‌ڵی:
"ئالکۆڵ وا له هێمن ده‌کا که نه "هۆده"که‌ی که سه‌رپه‌نایه‌تی به لایه‌وه گرینگ بێ و، نه ئه‌و کاره‌ی که ده‌یویست "ڕۆژێ" بیکا، بتوانێ بیکا.؟!" من ئه‌و شێعره‌ی هێمن که ڕه‌نگه دوایین شیعری بێ یان له دوایین شێعری زۆر نیزیک بێ، وه‌ک به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر دێنمه‌وه که هێمن تا دوا پشوو ڕێبواری ڕێگه‌ی عیشق و ئازادی بوو و ئه‌ڵكۆڵ هه‌رگیز ئیراده‌ی وه‌ی لێنهستاندهوه تا ئه‌وه‌ی وه‌دوای دهکەوت له بیری بچێ:
بارگه‌ی یاران
هێمن
دێت و ڕاده‌برێ وه‌کوو سه‌روی ڕه‌وان من چ بکه‌م
که به قوربانی نه‌که‌م ڕووح و ڕه‌وان من چ بکه‌م؟
قه‌دی ئه‌و شۆخه وه‌کوو دوخ و خه‌ده‌نگه ئه‌فسووس
پشته‌که‌م کۆمه وه‌کوو ماڵی که‌وان من چ بکه‌م؟
تازه هه‌نگاوی شلم کوانێ ده‌بێ بۆ جێ ژوان
جوانه زۆر جوانه به‌ڵی ڕه‌وتی که‌وان من چ بکه‌م؟
زه‌بری ئاوزه‌نگی بڕا و شل بووه ده‌ستی جڵه‌وم
دێ ده‌نا پڕمه‌ی بۆر و بدهوان من چ بکه‌م؟
ژوانی خۆشی هه‌ڕه‌تی لاوه‌تی دێته خه‌ونم
کاتی ئاویلکه ده‌گه‌ڵ زینده خه‌وان من چ بکه‌م؟
شه‌و هه‌تا ڕۆژێ له‌به‌ر ئێشی له‌شم ناڵه‌م دێ
دێته گوێم ده‌نگی گه‌لۆ و نێوهشهوان من چ بکه‌م؟
بارگه‌یان تێکه‌وه پێچاوه و به‌ڕێ بوون یاران
له دنێ وا به‌ته‌نێ پاشی ئه‌وان من چ بکه‌م ؟
ژیانی من ئێسته وه‌کوو خۆری ده‌می زه‌رده‌په‌ڕه
پێم نه‌ما هێز و گوڕ و تین و ته‌وان من چ بکه‌م؟
سروه هات خونچه گوڵی باخی ئه‌ده‌ب پشکووتن
باخه‌وانی گه‌ره‌که تازه جه‌وان من چ بکه‌م؟
ئاو نه‌بوو ئه‌و ده‌می هێمن مه‌له‌وانی کورد بوو
ئاو شوکور زۆره وه‌رن زوو مه‌له‌وان من چ بکه‌م؟

No comments:
Post a Comment