Tuesday, 31 July 2012

شه‌ڕی قه‌ندیل، پژاک و لایه‌نگره‌کانی

2 Aug 2011
برایم جه‌هانگیری
هه‌ر له‌ ده‌سپێکی شه‌ڕی قه‌ندیل دا من ئه‌و بؤچوونه‌ی خواره‌وه‌‌م له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی فه‌یس بووک _ه‌که‌م دانا:
"هێرش بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان پیلانێکی ره‌شی سێ قۆڵییه‌ که‌ جارێ به‌ هاوکاری دوو ده‌وڵه‌ت واته‌ دوڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئێرانی ئیسلامی ده‌ستی پێکردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وام بێ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو دا ده‌وڵه‌تی تورکیاش تێکه‌ڵی ئه‌و پیلانه‌ ده‌بێ و راسته‌و خۆ دێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌وه‌ ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ڕه‌ هێرش کردنه‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌مانی ئه‌و ده‌سکه‌وته‌یه‌، پژاک و هێزه‌کانی گریلا له‌ ڕاستی دا ئێستا پارێزه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌ن له‌ ده‌ست داگیرکاری، کورد و روناکبیرانی کورد له‌ جیاتی نووکی هێرشیان بکه‌نه‌ هیزه‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردی با هه‌موو یه‌کده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ دژی پیلانی ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کان بوه‌ستن و ئه‌و‌ شه‌ڕه‌ نا به‌ره‌به‌ره‌ نه‌که‌نه‌ مه‌یدانی پاکانه‌ حیسابی حیزبی و گرووهی. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌ دا بێده‌نگی حیزبه‌ کوردییه‌کان پاش 3 ی رۆژ هیچ له‌ جێی خۆیدا نییه‌ و له‌ داهاتوو دا ده‌بێ وڵام ده‌ر بن به‌رامبه‌ر به‌ میژوو وبه‌گه‌لی کوردستان."

ئێستاش پاش نزیک به‌ دوو هه‌فته‌ له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان بۆچون سوورم و پێم و ایه‌ که‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ پیلانێکی گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی که‌ بۆ سه‌ر پژاک بێ یان لا‌یه‌نێکی دی به‌ته‌نیا. ماهیه‌تی شه‌ره‌که‌ دیاره‌، هێزێکی داگیرکه‌ری فاشیست خه‌ر‌یکه‌ به‌ زۆر ده‌لیل که‌ هیچیان ئه‌وه‌ نین خۆی باسیان ده‌کات هجووم ده‌کاته‌ سه‌ر خاکی وڵاتیکی دیکه‌ به‌ نێوی کوردستان یان هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌شیکه‌ له‌حکومه‌تی عیراقی فیدراڵ.

رێژیمه‌ دژی گه‌لیه‌که‌ی ئێران بۆ شاردنه‌وه‌ی زۆر قه‌یرانی ناوخۆیی و دره‌کی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌ست پێکردووه‌، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ییه‌ی که‌ به‌ هۆی کێشه‌ و مل ملانییه‌ ناوخۆییه‌کان ئێرانی به‌ ته‌واوی شڵه‌ژاندووه‌. له‌ لایه‌ک ته‌واویه‌تی حکوومه‌ت به‌ سه‌ره‌ک کۆماڕ وخامه‌نه‌یی یه‌وه‌ ده‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵکی ئێران که‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوی ده‌ر کردبوو به‌ره‌و روون، له‌ لایه‌ک کێشه‌کانی ئه‌حمه‌دی نیژاد سه‌ره‌ک کۆماره‌ ته‌غه‌للوبییه‌که‌ی ئێران ده‌گه‌ڵ شه‌خسی خامنه‌یی که‌ ئه‌مه‌یان له‌ میژووی سی و چه‌ند ساڵه‌ی ئیران دا نموونه‌ی نه‌بووه‌، ئه‌حمه‌دی نیژاد به‌ ئاشکرا له‌به‌رامبه‌ر خامنه‌یی دا راوه‌ستاوه‌ و ئه‌و راوه‌ستانه‌ش به‌ کرده‌وه‌ سپای پاسداران و باڵی کۆنه‌پارێزه‌کانی شه‌ق کردووه‌. ئه‌و وه‌زعه‌ به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی له‌ به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی به‌ ناو نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئیران دا زیاتر جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه‌.

له‌ سییاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ دا ئێران له‌ هه‌موو کات بێزراوتر و ته‌ریک تره‌ . کیشه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ر وا دێ و ئه‌وکی زیاتر رێک ده‌گوشێ و گه‌مارۆ ئابووریه‌کان هه‌ر دێن و تووندتر ده‌بن. به‌گشتی ئیران له‌ وه‌زعیه‌تێکدایه‌ که‌ دووچاری وه‌ها سه‌ر لێشێواویه‌ک هاتووه‌ و بێ حیساب و لێکدانه‌وه‌ خه‌ریکی سازکردنی کیشه‌یه‌کی دیکه‌یه‌ بۆ خۆی بێ ئه‌وه‌ی بزانێ عاقیبه‌تی کار چی لێدێ. هێرش دێنێ بۆ سه‌ر قه‌ندیل و به‌ به‌هانه‌ی بوونی پژاک له‌و ناوچه‌یه‌ مه‌ودایه‌کی فراوانی داوه‌ته‌ به‌ر ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خۆمپاره‌کانی و تا ئیستا هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند که‌سێک گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و زۆریش ماڵ و حاڵی خۆیان به‌ جێ هێشتووه‌ و دووباره‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانی رابردووی ئه‌نفال و کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵیان له‌ بیر نه‌چیته‌وه،‌ به‌ تۆپ بارانی سوپا و هێزه‌کانی ئیسلام ئارامی‌یان لێ شێواوه و‌ ئاواره‌ بوون. ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌هه‌ردووک لای شه‌ڕه‌که‌ چه‌ندین که‌س بوونه‌ قوربانی سیاسه‌تی فاشیستیانه‌‌ی ریژیمی ئیسلامی ئیران. چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی لاوانی به‌هه‌ستی نیشتمان، گریلای کورد، دیسان تازیه‌بار بوون ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامی تایبه‌تی و دیکتاتۆرانه‌ی ریژیمی ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بێته‌ دی.

رێژیمی ئیسلامی ئێران جگه‌ له‌و ئامانجانه‌ ئامانجی دیکه‌شی هه‌یه‌، یه‌که‌م ده‌یهه‌وێ به‌ حکوومه‌تی هه‌ریم و عێراقیش بڵێ که‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی ئێستا هه‌یه‌ و له‌ ئایه‌نده‌ دا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌مریکا بۆ ولاته‌که‌ی خۆیان زیاتر ده‌بێ، من ده‌توانم ده‌وری تێدا ببینم، که‌وایه‌ با چاوی خۆیان خورد که‌نه‌وه‌. پاشان به‌و شه‌رانه‌ ده‌یهه‌وێ هه‌م کێشه‌کانی ناوخۆیی وهه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی سوریا کاڵ بکاته‌وه‌ و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆلای ئه‌و کێشه‌ لاوه‌کیانه‌ ڕاکێشێ. ئاخر بمانهه‌وێ و نه‌مانهه‌وێ سوریا وه‌ک ته‌نیا هاوپه‌یمانی ئیڕان له‌ ناوچه‌ و له‌ هه‌موو جیهان دا و وه‌ک پردی پێوه‌ندی نیوان ئێرانی ئیسلامی و گرووپه‌ ترۆریسته‌کانی لوبنانی وایه‌ و نه‌مانی سووریا ده‌راستی دا به‌نای نه‌مانی سیاسه‌ته‌ ده‌ره‌کییه‌کانی ئێران و له‌ ئاکام دا یانی نه‌مانی رێژیمی ئیسلامی ئێران.

که‌وایه‌ به‌ هه‌موو پیوه‌ر و پێوانه‌کان ئه‌وشه‌ره‌ شه‌ڕێکی دژی گه‌لی و دژی ئینسانییه‌ و له‌ لایه‌ن هه‌موو ئینسانێکی به‌ ویژدان مه‌حکوومه‌. ئه‌و شه‌ڕه‌ ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌رانی کوردستان و له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان رێژیمی ئیسلامی ئێرانی تێدایه‌. که‌وایه‌ ته‌نیا ستراتیژی و تاکتیکی کورد و هێزه‌ سیاسییه‌کانی و باشترین یارمه‌تیدان و هه‌ڵوێست له‌ شه‌ڕی قه‌ندیل دا هه‌وڵدانه‌ بۆ راگرتنی شه‌ڕه‌که‌. هه‌وڵدان بۆ راگرتنی هێرش و په‌لاماره‌کانی سوپای ئێرانی هه‌م ئه‌رکێکی ئیسنانییه‌ و هه‌میش سیاسه‌تێکی دروست و گونجاوه‌ و له‌ گه‌ڵ هه‌موو عورف و عاده‌ته‌ نێو ده‌وڵه‌تیی، ئوسووله‌ به‌شه‌ریی و مرۆفدۆسته‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ ده‌بێ ببێته‌ ستراتیژی هه‌موو تاک و کۆیه‌کی کورد.

پژاک و لایه‌نگرانی
به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌ یه‌که‌م رۆژی شه‌ڕه‌که‌ هه‌ندێ گریلای ئه‌مریکا و ئوروپا نشین خه‌راپیان ده‌ست پی کرد و ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌یان کرده‌ بیانوویه‌ک بۆ کوتانی باقی هێزه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات، قسه‌یه‌ک و کرداریک که‌ خۆیان هه‌میشه‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیان به‌و شێوازه‌ له‌ ته‌بلیغات و رێکلامه تاوانبار کردووه‌ و‌ کوتاوه‌، به‌و بیانووه‌ که‌ گۆیا ته‌حه‌مولی یه‌کتری ناکه‌ن! ئه‌وان زۆر جار به‌ خشکه‌ ئه‌و حیزبانه‌یان به‌ دواکه‌وتوو و کۆنه‌پارێزو مۆدێلی کۆن و زۆر شتی دیکه‌ش له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌. ئه‌و ده‌سته‌یه‌ و به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پژاکیش هه‌مان ره‌فتاریان هه‌یه‌، (دیاره‌ با له‌ حه‌ق نه‌گوزه‌رێین که‌ هه‌ندێکیان به‌ ناوی نهێنی و وێنه‌یه‌کی ساخته‌ که‌ که‌س نازانێ کێن، بۆچونی له‌و شێوه‌یان هه‌یه‌). ئه‌وان وا ده‌گه‌یه‌نن که‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و به‌ تایبه‌تی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ پاڵیان لێداوه‌ته‌وه‌ و بوون به‌ حیزبی ئوردوگانشین و حیزبی به‌یاننامه‌! ئه‌وان ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ حیزبه‌کان به‌یاننامه‌یان بڵاوکردۆته‌وه‌ شه‌ڕ و په‌لاماره‌که‌یان مه‌حکووم کردووه‌‌ به‌لام به‌وه‌نده‌ رازی نین و راست ده‌یانهه‌وێ که ئه‌و هێزانه‌‌ بچنه‌ قه‌ندیل و بیکەن به‌ شه‌ڕی حوسێنه‌ زه‌ردی بی ئه‌وه‌ی عاقیبه‌تی ئه‌و کاره‌ لێکده‌نه‌وه‌. ئه‌وان راست به‌و جۆره‌ ته‌بلیغاته‌ ده‌داوی ریژیمی ئیسلام ی ئێران که‌وتوون که‌ هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لـلایه‌کی به‌رین کردنه‌وه‌ و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌یه‌.

هه‌موومان ده‌زانین و ئاگادارین که‌ ئێران هێزیکی یه‌کجار زۆری له‌ سه‌ر سنووره‌کان کۆ کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و هێزه‌ به‌ بیانووی بوونی گریلاکانی پژاک لەو‌ ناوچانه‌ مۆڵ دراون و هه‌مووشمان ده‌زانین که‌ ئه‌و هێزه‌ زۆر و زبه‌لاحه‌ دەبێ پیلانێکی دیکه‌ی له‌ پشته‌وه‌ بێ نه‌ک هێرش بۆ سه‌ر پژاک یان هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌.

له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر که‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌‌ پرسیاریکی گوماناوی دروست بکه‌ن؛ بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ناچنه‌ به‌ره‌کانی شه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ل رێژیمی ئیسلامی ئێران؟ بۆ له‌ شه‌ڕی قه‌ندیل دا به‌شداری ناکه‌ن؟ ولامی ئه‌و پرسیاره‌ یه‌کجار روونە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پژاک نین، حیزبێکی دیکه‌ن و تاکتیک و ستراتیژی خۆیان هه‌یه‌ و ناکرێ بۆ هه‌ر شه‌ڕ و ته‌قه‌یه‌ک ده‌سبه‌جێ تاکتیک بگۆرن و روو له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ بکه‌ن. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ هیچ ئوسول و بنه‌مایه‌کی سیاسی له‌ پشت نییه‌ و ته‌نیا بۆچوون و ده‌ڕبڕینێکی ئیحساسییه‌ و ده‌گه‌ڵ هیچ مه‌نتیقیکی سیاسیی و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌لومه‌رجی کوردستان و ناوچه‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌. جا خۆ ئه‌گه‌ر دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ چووبان بۆ قه‌ندیل و شه‌ڕی چه‌کداریان ده‌ست پێکردبایه‌وه‌، پێوست نه‌بوو دێمۆکرات وکۆمه‌ڵه‌ بان، ده‌کرا ببن به‌ پژاک یان پێویست نەبوو رابوەستن تا کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر پژاک و جا ئەو دەم دەست پێ بکەنەوە! ره‌فتاری ئه‌و لایه‌نگر و گریلا ئوروپاو ئامریکا نشینانه‌ وای کرد که‌ به‌ داخه‌وه‌ خه‌ڵکێکی زۆر له‌ ده‌ڕبڕین و چالاکی دژی ئه‌و شه‌ره‌ سارد بوونه‌وه‌. خۆزگه‌ رۆژێک داده‌هات که‌ هەموو ئەو کەسانەی هانی خه‌ڵک ده‌دەن بۆ چوون بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ و بوون به‌ گریلا و پیشمه‌رگه،‌ له‌ پیشدا خۆیان و منداڵه‌کانیان پێشقه‌ده‌م بان تا خه‌ڵک باوه‌ڕی به‌ قسه‌کانیان زیاتر هێنابا و شکیان له‌ ته‌بلیغات و رێکلام کردنه‌که‌ نه‌بوایه‌!

ئه‌و شه‌ڕه‌ وه‌ک له‌ ده‌ڕبڕینه‌کانی سه‌رکرده‌ نیزامی و به‌ ناو سیاسیه‌کانی ریژیمی ئیسلامی ئێران ڕا دیاره‌، جارێ درێژه‌ی ده‌بێ. شک له‌وه‌ دا نییه‌ هه‌م هه‌ریمی کوردستان و هه‌م حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه،‌ ئامانجی رێژیم واته‌ درێژه‌ کێشان و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ وه‌دی نه‌یه‌. به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتو شه‌ر گه‌وره‌ بۆوه‌ و کار گه‌یشته‌ رۆژی خۆی ئه‌و ده‌م هه‌موو لایه‌ک ده‌بینن که‌ دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ش به‌ سه‌رکرده‌ و پیشمه‌رگه‌وه‌ وه‌ک رابردوو حه‌ماسه‌ خوڵقێنی به‌ره‌کانی دیفاع له‌ مان و مه‌وجودیه‌تی خه‌ڵکی کورد ده‌بن. ئه‌گه‌رچی من ئاره‌زوو ناکه‌م ئه‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌ بێته‌وه‌ تا کورانی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ به‌ خوێنی خۆیان حه‌ماسه‌ بخوڵقینن و منیش چه‌پڵه‌یان بۆ لیده‌م! به‌ڵکوو ئاره‌زوومه‌ هه‌ر ئێستا ئه‌و شه‌ڕه‌ راوه‌ستێ و چیدیکه‌ دڵۆپیک خوێن له‌ جه‌سته‌ی هیچ ئینسانێک به‌ تایبه‌تی لاوانی کورد، به‌ گریلا و پیشمه‌رگه‌وه‌ نه‌یه‌.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
Hiwa|5 Aug 2011 - 04:47
جوانت نوسيوه ده س خوش به لام متاسفانه نوسه ري كورد به دور بازنه يك اسوريته وه ياني هه مو نوسينه كان شيوازي يه ك ئه ده ن ،به شي يه كه م نه زه ري به ريز مراد كاريلانيش بو به لام له به شي تر دا ئه وه م قه بول نيه هه ر حيزب ايدولوجياي خوي هه يه چون حيزبه كاني ئيمه هيشتا اواره ن هيچ ده سلاتيكان نيه تاثير بخه نه سه ر خه لك له ناو خو ،ياني به عله تي نه بونيان له ناو خوي ولات،جا حيزباني تر له كوردستان دانيشتون بون و نبونيان بو ئيران فرق ناكات جا تو خوا ئه وه باشتر نيه خويان راده ستي ئيران بكه نه وه ،يان ئبا يه له قه نديل دا بنيشتايه ن با هه ر بلين تروريست گه ل پشتي به گه له وه بيت و به پيشمه رگه وه قه د كه س ناتوانيت ليكيان كات من كه سيكم ئيمانم به شه ر له گه ل دوژمناني كوردا هه يه و پيشم وايه ايسته كاتي شه ره به پشتيواني خه باتي مه ده ني و له گه ل ئه و بو چونانه نيم ئه لين شه ر عومري حكومه ت زياد ئكات نه خه ير حكومه ت لا واز ئكات ئه گه ر بيت و وا زمانه بروات كورد له ئيران زواني دايكيشي له بير نامينيت ئو كات جا برون خه باتي مه دني بكه ن ئيتر به سه !!!!!:((( 
کورده‌|4 Aug 2011 - 11:08
ئه‌وانی ته‌وه‌قوعیان هه‌یه‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بچنه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕێکی که‌ جارێ هیچی دیار نییه‌ با ئه‌و پرسیاره‌ و\ڵڵام بده‌نه‌وه‌ ، پ ک ک بۆخۆی له‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ هه‌ر بستێک دووره‌ بۆ به‌شداری ناکات بۆ حیزبه‌ که‌مپ نشینه‌کان بیکه‌ن! تازه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ که‌سیان نێیه‌ چیتان پییان داوه‌ لییان گه‌رێن ئه‌وان شه‌ڕی چی بکه‌ن . ئیوه‌ نالێن ئه‌وان تازه‌ هیچیان پێناکری و که‌سیان نیه‌ و هموو کوردستان بۆته‌ پژاک!
دۆ نه‌خۆر|4 Aug 2011 - 11:03
کاک عومه‌ر بۆکانی ئه‌وه‌ گۆی و ئه‌وه‌ مه‌یدان ! ئیوه‌ فه‌رموون! قسه‌ زل نایخوا ، زه‌مانی ئه‌و قسانە به‌سه‌ر چووه‌، که‌س به‌ پولێ نایکرێ!
عومه‌ر بوکانی|4 Aug 2011 - 06:32
له‌گه‌ل ریزمدا بو کاک ئیبراهیم .ئه‌مرو له‌روژهه‌لاتی ناوی کئشه‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌ناوی کیشه‌ی کورد یانه‌؟ بوچی ولاتانی ناوچه‌ له‌سه‌ر پرسی کوردوه‌ دژ به‌مافی ره‌وای کورد
سه‌رای هه‌مو ناکوکیه‌کانیان لبه‌رامبه‌ر به‌ کورد وه‌لا ده‌نین به‌لام حیزبه‌ کوردیه‌کان به‌ قسه‌ی جه‌نابت که‌ ده‌فه‌رموی ئه‌م حیزبانه‌ پژاک نین ئه‌گر پیویست بکات ئه‌وه‌ ئه‌وانیش هیز ده‌نیرنه‌وه‌ ده‌کری بفه‌رموی که‌ی//؟؟؟ مه‌گه‌ر کیشه‌کانمان یه‌ک نیه‌ ؟؟؟ ئه‌م هه‌لویسته‌ی جه‌نابت له‌ برامبه‌ر به‌ بیدنگی حیزبه‌کانی که‌مپنشین که‌ به‌رژه‌وندی خویان تیدانابینه‌وه‌ که‌ بکه‌ونه‌ ئه‌م به‌ره‌یه‌وه‌ ده‌کری رونی بکه‌یه‌وه‌ له‌ به‌ر چی بیده‌نگیان هه‌لبژاردوه‌ یان ئیستراتیژی ئه‌م حیزبانه‌ بوچی رون نیه‌ ؟/ له‌به‌شیکی دیکه‌ دا ده‌فه‌رموی که‌ گه‌یلا ئامریکانشین وه‌ ئوروپا نشین هه‌لویستیان هه‌یه‌ بوچی ناگه‌رینه‌وه‌ یان منداله‌ کانیان نانیرنه‌وه‌ ، خوت له‌ ماوی ئه‌م چه‌نساله‌ باش ده‌زانی که‌ ولات پاریزانی خه‌باتی رزگاری خوازی هه‌میشه‌ له‌ مه‌یدان دان چی به‌ مادی وه‌چ به‌ مه‌عنه‌ویوه‌ به‌ سه‌دانیش گه‌راونه‌ته‌وه‌ به‌لام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌گر بیانه‌ویت خوشنشینه‌کانی که‌مپ نشین بخه‌نه‌ ژیر پرسیار ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌ بیانو که‌ بوچی حیزبه‌کان هه‌ویشت ده‌گرن که‌ ده‌بیته‌ هوی توره‌بونیان یانیچی ئه‌م بازرگانه‌ که‌مپنشینانه‌ ده‌یانه‌ویت به‌م بیده‌نغیه‌یان چی سابیت بکه‌ن؟
goran|4 Aug 2011 - 02:39
به‌ بروای من نابیت هه‌ر له‌ گۆتره‌ و بی سه‌یرکردنی قولی کیشه‌کانی ناو خو و ده‌ره‌وی حکومتی ئیران بووچون بده‌ین.
1_ ئه‌گر ئیران ویسته‌بایت هیرش به‌کات سه‌ر کوردوستای باشور ئه‌وه‌ زوور ریگای ئاسانتر هه‌یه‌ بو ئه‌و کاره‌.بو نمونه‌ زور جاک له‌ ده‌ستهی دیت ئیشی ته‌قینه‌وه‌ و تروریتی بکات
2_ئه‌گر ئیران بیوستبا و بیتوانیبا هیرش بکات ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ زوو ئه‌وکاری ده‌کرد.
3_ کوردستان متمانه‌ترین و ئاسانترین ریگای بازرگانی ئیرانه‌ له‌ ئه‌م کاته‌دا که‌ تحریمی له‌ سه‌ره‌ و ته‌واوی ولاتانی دونیا ده‌رگایان له‌ سه‌ر ئیران داخه‌ستوه‌.
4_حکومتی کوردستان و به‌ زورینه‌ زووری حیزبه‌کانی کوردوستانی باشور دوست و نزیکی حکومتی ئیرانن و بو خزمت کردنی حکومتی ئیران پیشبرکه‌یانه‌
5_ ئیران له‌ گه‌ل پ ک ک که‌ پیش دروست کردنی پژاکه‌ له‌ کونه‌وه‌ پیوندیان هه‌بووه‌ و پژاک کیشه‌یکی ئه‌وتو نیه‌.
به‌لام ئه‌گر روداوه‌کانی نیو خوی ئیران به‌ وردی لیک به‌د‌نه‌وه‌ و ئیوه‌ که‌ زوور دوره‌ن له‌ ناخو ئ زوورتان هه‌ر نه‌ حه‌وسه‌له‌تان هه‌یه‌ و نه‌ ده‌تانه‌ویت خوتان زه‌ئمه‌ت بده‌ن ،به‌لام ئه‌وراستیه‌ هیه‌ که‌ له‌ ناوخو حکومتی ئیران زوور بوباوری و ململانی هه‌یه له‌ گه‌ل یه‌کته‌ر هه‌یه‌ و هه‌مو ده‌یانه‌ویت له‌ هه‌لبژاردنی داهاتو ده‌سلاتی زیادتر به‌ده‌ست بگرن و له‌ هه‌مو تاکتیکه‌ک بو ته‌رساندنی ره‌قیب و خه‌لکانیک که‌ ده‌یانه‌ویت به‌شداری نه‌که‌ن که‌لک وه‌رگرن و .... بو خوتان چاوروان بن که‌ چی ده‌قه‌ومیت به‌ ئه‌و زووانه‌‌.
جه‌هانگیری برایم|3 Aug 2011 - 06:57
دووباره‌ سلاو

هاوڕێیان خۆزگه‌ بابه‌ته‌که‌ به‌ وردی بخویننه‌وه‌. یه‌ک ده‌ڵێ بۆ باسی پژاک ناکه‌ی وه‌ک لایه‌نی شه‌ڕه‌که‌؟ که‌ له‌ و وتاره‌ دا هاتووه‌"مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ڕه‌ هێرش کردنه‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌مانی ئه‌و ده‌سکه‌وته‌یه‌، پژاک و هێزه‌کانی گریلا له‌ ڕاستی دا ئێستا پارێزه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌ن له‌ ده‌ست داگیرکاری" ......که‌واته‌ شته‌که‌ زۆر روون و ئاشکرایه‌ و پیج و په‌نای تێدانییه‌، یه‌ک ده‌ڵی ئه‌گه‌ر شه‌ڕ نه‌که‌ین چی بکه‌ین؟ هیزێ شه‌ڕکه‌ڕ کاری خۆی ده‌کات و دیفاع له‌ خۆی ده‌کاو که‌سیش ناتوانی ئینکاری ئه‌وه‌ بکات. به‌ڵام من و تۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێ بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌که‌ ده‌بی بیکه‌ین! ده‌بێ له‌ هه‌موو وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بچنه‌ به‌رده‌رک سه‌فاره‌تی ئێران و بۆ مه‌حکووم کردنی ئه‌و هێرشه‌ و بۆ ڕاگرتنی سه‌ڕه‌که‌ کار و چالاکی بنوینن. له‌ ماوه‌ی رابردوو دا کۆمه‌ڵێک خه‌لکی باکوری کوردستان ده‌ستاین دایه‌ مان گرتن له‌سه‌ر رێگای ئیران و تورکیا. ئه‌وه‌ به‌ بڕوای من باشترین کار و کاراترین بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ بووو له‌ ماوه‌ی رابردوو دا.

بۆ هاورێی دێرین
http://www.facebook.com/note.php?note_id=221122614599527

جودا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ دۆستانی به‌رێز ئێمه‌ هه‌موو وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌ینه‌وه‌ با به‌و جیاوازیانه‌وه‌ یه‌کترمان قه‌بوول بێ جوونکه‌ هیچ چاره‌یه‌کی دیکه‌مان نییه‌.
کورده‌|3 Aug 2011 - 04:04
ئه‌و خه‌ڵکه‌ بۆ پێک وه‌ر بوون ئه‌من حاڵی نیم،
من هیچ خه‌راپیکی تیدا نابینم، زۆر شتیجوان له‌و نووسراوه‌ دا هه‌یه‌، ره‌نگه‌ هه‌مووی به‌ دڵی پژاکی و پ ک ک ایی نه بێ و منیش هه‌ر هه‌موویم به‌ دڵ نه‌بێ امما له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌تێکی جوان و حه‌قیقییه‌. ده‌ست خۆش کاک برایم
شه هاب|3 Aug 2011 - 02:23
به ریز کاك برایم، جه نابتان ده فه رموون :

"هه‌موومان ده‌زانین و ئاگادارین که‌ ئێران هێزیکی یه‌کجار زۆری له‌ سه‌ر سنووره‌کان کۆ کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و هێزه‌ به‌ بیانووی بوونی گریلاکانی پژاک لەو‌ ناوچانه‌ مۆڵ دراون و هه‌مووشمان ده‌زانین که‌ ئه‌و هێزه‌ زۆر و زبه‌لاحه‌ دەبێ پیلانێکی دیکه‌ی له‌ پشته‌وه‌ بێ نه‌ک هێرش بۆ سه‌ر پژاک یان هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌".
جا که وابوو، ئێمه به کرده وه ده بینین که جارێ ئه وه هه ر پژاکه که حه ۆلی پوچه ڵ کردنه وه ی ئه و پڵانه ی له ئه ستۆه گریۆه و که سیشی به ده وره وه نیێه واتا حیزب و میزبی دیکه.ته نانه ت خه ریکن خه تا باریشی ده که ن.

ده فه رمووی:
"ئه‌و شه‌ڕه‌ وه‌ک له‌ ده‌ڕبڕینه‌کانی سه‌رکرده‌ نیزامی و به‌ ناو سیاسیه‌کانی ریژیمی ئیسلامی ئێران ڕا دیاره‌، جارێ درێژه‌ی ده‌بێ. شک له‌وه‌ دا نییه‌ هه‌م هه‌ریمی کوردستان و هه‌م حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه،‌ ئامانجی رێژیم واته‌ درێژه‌ کێشان و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ وه‌دی نه‌یه‌."

به ریزم، به راستی جه نابت پێت وایه به مه حکوم کردن و به یان ده ر کردن و شه و نامه و رۆژ نامه، ده کری پێشی شه ر بگیرێ، کاکه گیان پێاوی ئاقڵ چۆن شه تره نج ده گه ڵ گووریل ده کا.

ده فه رمووی:

"به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتو شه‌ر گه‌وره‌ بۆوه‌ و کار گه‌یشته‌ رۆژی خۆی ئه‌و ده‌م هه‌موو لایه‌ک ده‌بینن که‌ دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ش به‌ سه‌رکرده‌ و پیشمه‌رگه‌وه‌ وه‌ک رابردوو حه‌ماسه‌ خوڵقێنی به‌ره‌کانی دیفاع له‌ مان و مه‌وجودیه‌تی خه‌ڵکی کورد ده‌بن."

لێره ش دا ئه من نازانم جه نابت وه ك تا‌ك قسه ده که ن یا وه ك نۆینه ری حیزبی دیمکرات و کۆمه ڵه؟ جوونکه تا ئیستا به لانی که م من نه م بیستۆه و نه م دیوه که ئه وان چ به نووسراوه و ج به کۆتراه شتی وایان گۆتبێ.

ده گه ڵ رێزم بۆتان
Jywar|3 Aug 2011 - 02:12
Beryzim tikaye bifermu aya birwat Be ploralyzmy syasyasy heye? Bashe xo pijak Cash nye

Piakysh roley ae geleye VwA xot qezawetp ke dynar le seddam wergirtin bash bu yako yarmety

Le PKK wer bigryt hyzb u kokele xawen kam xebaty medenyn fermu Mao Bibe?

Ta xoyny wottan pijak pyawy seddame ca iyran ca torkle u weku Komata iyslamy dely pyao u

Destkirdy sehyonyzmin. Afery
هاوریی دیرین|2 Aug 2011 - 22:25
کاک ئیبراهیم سلاوت لی بی، کاکە من بو بەدواداچونی قسەکەی جەنابت و دیتنی ئەو کامینتانەی لیرە باسیان لی کراوە سەرتاپای لاپەرەی ئیوەم لە فەیسبوک زور بە وردی گەرا بەلام بە داخەوە ئەو نوسراوەم نەدیتەوە، حەزم دەکرد وردتر ئاگاداری ئەو کیشەیە بم، ئەگەر ئیمکانی هەبو لینکەکەی لە کامینتیکدا لیرە دانین. سپاس
شێرکۆ|2 Aug 2011 - 19:36
کاکە بۆ سەر لە پیاوی دەشێوێنن؟ من بۆم دەرک ناکرێ کە بۆ تا رەخنەیان گرت لە بێدەنگی دێموکڕاتەکان و کۆمەڵەکان ئەوان بۆ پاساودانی بێ دەنگێکەیان خێرا دەگەڕێنەوەو دەڵێن "کاکە خۆ نابێ چاوەڕوانیت هەبێ ئێمەش بچینە قەندیل و شەر بکەین"! پێموایە ئەو داوایە لە لایەن هەر کەسێکەوە بکردرێ داواکاریەکی مەنتقی نیە بەڵام ئێستا دو ئیحتمال رەنگە هەبێ، یا ئەو بەرخۆدانە دەبێ بکرێ یا نا، ئەگەر دەبێ بکرێ کاکە خۆ دەتوانن هاریکاری مەعنەوی بدەن؟ خۆ دەتوانن ئەگەر لێدوان درا لانیکەم شتێکی وا بنوسن کە رێگای تێچێ و بۆ نکۆڵی کردن لە ئەسڵی کێشەکە نەنوسرابێ؟ کاکی خۆم خۆ دەتوانن لانیکەم بە جوانی ناسنامەی لایەنی بەرخۆدانکار باس بکەن و خۆنەبوێرن لە ناوهێنانی؟ خۆ دەکرێ لە میدیاکانیاندا بە لانیکەمەوە هەواڵەکانی پێوەندیدار بەو شەڕە بگوازنەوە؟ خۆ دەکرێ دەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان هاوخەمی بکرێ؟ دەنا نا ئەگەر دەفەرموون کە بەرخۆدان لە ئاست سپا هەڵەیە بفەرمون کە دەتانهەوێ بەرامبەر بەو هێرشە کە بە قسەی خۆشتان بێ تەنیا بە بەهانەی قەندیلەوە هەڵگیرساوەو ئامانجی تری هەیە، قەندیل چ باشە بیکا؟ دە فەرموون ئەگەر نارازین لەو شەڕە پێشنیار بدەن کە لە بری ئەوە چ کارێک بکەن؟ ئێوە شەڕتان پێ شتێکی خەراپە دەی دەتانهەوێ چۆن جوابی ئەو دۆخە بدەنەوە؟؟؟
اسعد احمد زاده|2 Aug 2011 - 18:18
بۆ haremپرسیارێک:
١-آپۆ که خوی نیوه کوردو رۆ ژ هه ڵاتیش نیه بۆی هه یه له ژیانی مه دا ده خاله تی راسته خۆ بکاتو و کودرستانمان بکاته مه یدانی رمبازێنی خوی ،به ڵام کازیوه که کوردیکی دڵسۆزه به ده ستووری جه نابتان بۆی نیه ؟
٢- من خۆم چی که رۆژ هه ڵاتیم ؟ خۆ نه فه سکێشانمان لێ قه ده غه ناکه یت انشه ڵڵا ه .
کازیوه خانم ،من داوای لێبوردنتان لێ اکم بٶ وه ی کابرای آپٶچیه که
شه هامه تیشی نیه به ناوی عادی خویه وه دفاع له آپٶچی گه ری بکات.
ئامێد مهابادی|2 Aug 2011 - 18:17
یانی ئەوەیە بەهانەی بێدەنگی حیزبەکان "...ره‌فتاری ئه‌و لایه‌نگر و گریلا ئوروپاو ئامریکا نشینانه‌ وای کرد که‌ به‌ داخه‌وه‌ خه‌ڵکێکی زۆر له‌ ده‌ڕبڕین و چالاکی دژی ئه‌و شه‌ره‌ سارد بوونه‌وه‌"؟؟؟؟؟
ئامێد مهابادی|2 Aug 2011 - 17:59
باشە کازیوە چۆناوچۆن لەو وتارەی کاک برایمەوە بەو ئاکامە سەیر و سەمەرە گەیشت کە :"کوردی رۆژهەڵات ئەم شەڕە بە شەڕی خۆی نازانێ" بە پێچەوانەوە کاک برایم پێموانیە وەها نەزەرێکی هەبێ و تەنیا دەڵێ ئێستا کاتی نیە. بەش بە حاڵی خۆم زۆرم رەخنە لەو وتارەی کاک برایم هەیە و لە سەر ئەو باوەڕەم کە دەقی وتارەکە دەگەڵ ئەو چەند رستەی سەرەتا نوسیویەتی (دیارە پێشتر لە فەیسبوکدا) دژایەتی هەیە. دیسان دەگەڵ رۆژ هاوڕام کاتێک دەڵێ بۆچونی ناو فەیسبوک بۆ ئەوەی نابێ کە سیاسەتی یەک حیزب بگۆڕێ.
مراد ئه حمه دی|2 Aug 2011 - 15:56
كاك برایم ده ست خوش ،نوسراوه یه كی جوان و راست گویانه یه،
به ریزان هه ر وه ك كاك برایم له سه ره تاوه باسی كردوه،ئه و هیرشه ی دوژمن دژی به رژه وه ندیكانی گه لی كورده،حه ق وایه به مه حكوم كردن و له قاودانی ماهیه تی دژی گه لی كوماری سیداره ،یه كگرتوبین، كه دوژمنی هاوبه شی هه مو لایه نه كانی كوردستانیه
به داخه وه دیسان ده بوچونه كان دا ئه وه ره چاو نه كراوه ،هیندیك پییان وایه كاتی ته سفیه حیساب ده گه ل یه كتر كردنه!؟به سه با له و شیوه بوچونانه ده ست هه لگرین،ئه و شیوه بوچونانه خزمه ت به گه له كه مان ناكا.
هیندیك باسی پیوه ندی پ.ك.كا ده گه ل ئیران ده كه ن!!!؟ زور سه یره بۆ با شه پیشو یه كیتی و پارتی پیوه ندیان به ئیرانه وه نه بوو؟؟ ئیستاش ئه وه ساحه ب حكومه تن! باشه هیزه سیاسیه كانی روژهه لات، پیوه ندیان ده گه ل رژیمی سه ددام دا نه بو؟ئه ی بۆ هه ر بۆ پ.ك. كا گوناهه پیوه ندی گرتن!!!
باشه دابنین پژاك سه ر به پ.ك.كایه،بۆ ده بی ئه وه گوناح بی!!!به لام سه ر به شوینی دی بون حه لال بی!!!ئه و جوره بوچونانه هه ر له چوكی خودانه و به س
با هه مو لایه كمان ئنیرژیه كانمان به دژی دوژمنی سه ره كی واتا داگیركه رانی كوردستان، به كار به رین باشتره و گه له كه شمان پی خوشحالتره
مردن و نه مان بۆ رژیمی كوماری سیداره ی ئیران. بژی كوردستان
جه عفه ر|2 Aug 2011 - 15:52
کاک ئاگری،برا ببوره ئێوه نۆ نه ری ئێمه یان باشتره بڵێم نۆ نه ری من نی، که له جیاتی من قسه ده که ی،نموونه؛تکایان لێ ده که ین با ئه و خه باته بۆ ئێمه نه که ن، نامان هه ویه.تۆ حه قی خۆته نه ت هه ویه،بڵام تکایه حه قی من و منه کانی ترێش بپارێزه.دیاره نا حه قیشت نیه،هه ل و مه رجێکی که ئێستا بۆ تان ره خساوه ده بیه ئاوا به قه ولی خۆت که باسی مه نتق ده که ی،ئاوا منتقی بیپارێزی. ئه و رۆ قازانچ و مه سڵه حه تی خۆی خراب نیه که به مه نتق نێو دێر بکرێت...
جه‌هانگیری برایم|2 Aug 2011 - 15:38
سلاو دۆستان، ده‌ستتان خۆش بی بۆ بۆچوونه‌کانتان، کاک ئه‌سعه‌دی خۆشه‌ویست، هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ چۆن هه‌ڵوێست وه‌گرتنی حکوومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان. تا ئێستا که‌ نه‌یان هێشتوه‌ گه‌لاڵه‌ و پیلانی رێژیم سه‌ربگرێ ، ئه‌ویش به‌ خۆپاراستن له‌ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌. ته‌نانه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌ی دۆستانی لایه‌نگری پژاک تا ئێستا پ ک ک به‌ راشکاوی گوتوویه‌تی که‌ به‌شداری ئه‌و شه‌ڕانه‌ نابێ. من ئه‌و هه‌ڵویسته‌م پێ ته‌واو له‌ جێی خۆیدایه‌ . له‌وه‌ دڵنیا به‌ ئه‌گه‌ر هیزه‌ سیاسییه‌کان هه‌ڵوێستێکی جگه‌ له‌و دان به‌ خۆداگرتن وشیارییه‌یان هه‌با ئێستا من و تۆش ئاوامان قسه‌ نه‌ده‌کرد. تۆ بڵێ ئێران به‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ سه‌قه‌ته‌ی که‌ هه‌یه‌تی ئه‌و هه‌زینه‌ی بۆچی کردبێ که‌ چه‌ند هه‌زار هێزی سپا و نیرۆی ئینتیزامی له‌ سه‌ر سنووره‌کان کۆ کردبیته‌ه‌ به‌ هه‌موو چه‌ک و تفاقێکی شه‌ره‌وه‌؟ راسته‌ لایه‌نێک ده‌توانێ مه‌یلی شه‌ڕی هه‌بێ به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چی که‌ شه‌ڕ به‌ دوو لا ده‌کرێ نه‌ک یه‌ک لایه‌ن!

من له‌ کاک رۆژ تێنه‌گه‌یشتم مه‌به‌ستی چییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ بێده‌نگی ئه‌وه‌یه‌ که‌ حیزبه‌کان بچنه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ وتاره‌که‌دا وڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو لایه‌ک هه‌ر یه‌که‌و به‌ جۆرێ ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی مه‌حکووم کردووه‌.
کاک ئاگری 12 ی خۆشه‌ویست منیش هه‌ر قسه‌ی جه‌نابتانم کردووه‌ پێم وابی شتێکی وا نێوانمان نییه‌.
کازیوه‌ به‌رێز ، بۆجوونه‌که‌ت هیچ پێوه‌ندی به‌ باته‌که‌ی منه‌وه‌ نییه‌ بۆیه‌ هیچ ناتوانم بلێم.
دووباره‌ رێز بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌ تایبه‌تی موخالیفان
harem|2 Aug 2011 - 14:45
kaziwa xan tkaya ba nawi kurdi rojhalatewa qsa maka ..tenya biru ray xot bnusa ...pem wa bet krdi rojhalat parchayakn la pejak,,har pejakish ba hezi raseqinay xoyan dazann...dangi daholish la dur zor xosha
سالم|2 Aug 2011 - 14:11
ده‌ست خۆش کاک برایم

منیش پێم وایه ده‌لیلێکی نیه حیزبی دمۆکرات و کۆمه‌ڵه به هانای پژاکه‌وه بچن ، هه‌ر چه‌ند سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه زۆر به چاکی رونه و مه‌علومه بۆ شه‌ری چه‌کداریان وه‌لا ناوه ، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به قیمه‌تی له ناو چونی جم وجوڵ و سارد بونه‌وه‌ی خه‌ڵک و کوت و پچر بونی حیزبه‌کان به سیاسه‌تێکی سه‌رکه‌وتوی نازانم ، بۆ ده‌بێ چه‌ند ملوێن کورد له هه‌مو مافی ژیان بێ به‌ش بن و خۆیان ببستنه‌وه تا عده‌یه‌ک کورد عه‌یاشیان لێ تێک نه‌چێ و به خه‌یاڵی راحه‌ت خه‌ریک فه‌سادیان خۆیان بن ! دوژمنانی کورد ئه‌گه‌ر بیان هه‌وێ کارێک بکه‌ن ، پێوست به به‌هانه ناکا و باش ده‌زانن چ بیانویه‌ک داتاشن . ئه‌ده‌بیاتی پژاک به نسبه‌ت حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵآت زۆر ناحه‌زه و قه‌بوڵمه ، به‌ڵام ئه‌و حیزبانه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌ولێکی زۆریان داواه ئه‌و حیزبه به جۆرێک نیشانی خه‌ڵک ده‌ن که پێوندی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی هه‌یه ، سیاسه‌تی ره‌ش کردنی ئه‌و حیزبه له پێش چاوی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی که‌س رویان تێ نه‌کا شتێک نیه حاشای لێ بکردرێ .
اسعد احمدزاده|2 Aug 2011 - 13:59
كاک برایمی خۆشه ویست سلاو

قوربان گیان اگر بێ ادبیم نه کردبێت عرضت ده که م که تۆزێک موشکلم له که ڵ ام رستانه ی خواره وه تان هه یه، "هێرش بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان پیلانێکی ره‌شی سێ قۆڵییه‌ که‌ جارێ به‌ هاوکاری دوو ده‌وڵه‌ت واته‌ دوڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئێرانی ئیسلامی ده‌ستی پێکردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وام بێ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو دا ده‌وڵه‌تی تورکیاش تێکه‌ڵی ئه‌و پیلانه‌ ده‌بێ و راسته‌و خۆ دێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌وه " مامۆستا گیان ،موشکلی یه که می من امه یه که جه نابتان به استناد به کام "سۆرسوو" سه ر چاوه ی موثق به کاکله ی ام پیلانه تان زانیوه ؟ چوونکه منوو خه ڵکانی تریش هه ن که به جورێكیتر پشت-
په رده ی ام فیلمه ساخته گیه ته فسیر ده که ینه وه !
کاک برایم ،موشکلی دوه می من له که ڵ ام وشانه ی جه نابتانه ،" ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وام بێ ..." یانی ره نگه هێرشه که به راده وامیش نه بێت ؛جا خۆ اێوه ده فه رموون ام پیلانه ٣ لایه نه یه بۆ خاپوور کردنی حکوو مه تی ‌هه رێـم
و قه تعیشه؛(استناد به مفهوومی وته کانی سه ره وه تان) .که وایه بۆ وشه ی " ئه‌گه‌ر" به کار دێنیت؟! چوونکه که پیلا نه که
به قسه ی کاک برایم بڕاوه ته وه ؛ که چی ئه‌گه‌ریشی تێدایه ! پێتان وا نیه که " ئه‌گه‌ر"(وه کوو فاعل) هه رچیکمان رستبێت پێمان شی ده کاته وه؟ ڵای جه نا بیشتان وا نیه ؟
دیسان ریزوو احترام،
اسعدی هاوشاریتان
رةشو|2 Aug 2011 - 13:52
سلاو كاك براهيم، مين زؤر رئزم هةية بو تو م ، بةلام بچؤنة كانتت بئلايانة نية . بةراستي زؤر شت هةية كة دةبئ بئلايانة شي بكرئتةوة. خةبا بؤ يئكةتي نةتةوي دةبئ ثامانجي هةر روناكبيرةك بئ و رخنةي بةجي لة هةر لايةنةك بكرئ. دةبئ بؤچونت لةسةر سياسةت و كردةوةي هئز وة رئخراوةكان بئت نةك چةند گةنجةك لة فئيس بؤك

سلاو و رئز رةشو
ئاگری 12|2 Aug 2011 - 12:30
به‌رێز کاکه‌ براهیم مرۆڤ شتێک بنوسێت باشه‌ ئه‌گینا ئه‌و وتاره‌ی جه‌نابت به‌ پێی گوێ هه‌لخستن له‌ بیرو بۆچونی کۆمه‌لێک بۆچون نوس دژی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر په‌ژاک واته‌ پ ک ک له‌ سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان نوسیبوان. برای به‌رێز تۆ به‌ سیاسه‌تی خۆت هه‌لسو که‌وت ده‌که‌ی و به‌رپرسیاری له‌ به‌رابه‌ری وتاره‌که‌ی خۆت و ناتوان ده‌ستور بده‌ی که‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ خیلای سێ رۆژدا پشتوانی له‌ پژاک بکه‌ن، په‌ژاک چی ده‌وێت، ئایا تۆ ده‌زانی چی ده‌وێت، کاکه‌ براهیم په‌ژاک ته‌نیا کارتێکه‌ به‌ ده‌ست پ ک ک ، واته‌ ئه‌وه‌ی له‌ جانتای دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نابێت ئه‌و سنوورانه‌ ئالۆز بکات، تکایان لێ ده‌که‌ین با ئه‌و خه‌باته‌ بۆ ئێمه‌ نه‌که‌ن نامان هه‌وێت
سةلاح سةدباري|2 Aug 2011 - 12:21
خوا رحم بة جةميعي كورد بكا
سةرم دةرناجي لةم ياري مشك و بشيلةيةي ئةمانة
دةست خؤش كاك برايم
کازیوە|2 Aug 2011 - 12:07
کوردی رۆژهەڵات ئەم شەڕە بە شەڕی خۆی نازانێ. کوردی رۆژهەڵات ئیستاش بە گومانەوە سەیری رابیتەی نیوان پەکەکە و ئیران دەکا. کوردی رۆژهەڵات بۆی هەزم ناکرێ کە ئەم شەڕە بۆ دەکرێ و هەر بۆیەش دەبینین کە لە ئاستی خەڵک لە ناوخۆدا کەمترین کاردانەوە بەرامبەر بەو شەڕە هەبوە
ئاگری باڵەکی|2 Aug 2011 - 12:01
دەست خۆش کاکە بەراستی مەنتق بەوە دەلێن، تکام وایە با لە ئیحساس دەرچین و پەنا بۆ مەنتق بەرین..
هەژار|2 Aug 2011 - 11:40
با یەکێک بە من بڵێ کە رابیتەی سپای پاسداران و پکک لە کەیەوە و لە سەر چی لە گەڵ پکک تێک چوو، تا ئەمن باوەڕ بەو شەڕە بکەم.
رۆژ|2 Aug 2011 - 11:27
کاک ئیبراهیمی جەهانگیری گیان ئەو حیزبەی کە دمەتەقەی فەیسبوکی وەک بەهانەی بێدەنگی دێنێتەوە و سیاسەت لە روی فەیسبوکەوە تەعیین دەکا بۆ خۆی رەنگە بتوانێ جوابی موخاتەبە فەیسبوکیەکانی خۆی بداتەوە بەڵام ناتوانێ جوابی پێ بێ بۆ دنیایەک پرسیاری خەڵکی کوردوستان کە بە داخەوە لە نیعمەتی فەیسبوک بێ بەشن!! بە داخەوە دیاردەی حیزبی فەیسبوکی و پێشمەرگەی فەیسبوکی وا دیارە دوو شتن کە خەریکن جیدی دەبنەوە!!

No comments:

Post a Comment