ئاشتی هێزی له بڕان نه‌هاتووی مرۆڤایه‌تی
20 Jul 2010
برایم جه‌هانگیری
مه‌راسیمی په‌رده لادان له مۆنۆمێنتی د.قاسملوو له وییه‌ن پێته‌ختی ئوتریش چه‌نده گرینگ بوو به باوه‌ڕی من ڕووداوه‌کانی نێو مه‌راسیمه‌که‌ش گرینگیه‌کی که‌متریان له‌و کاره پڕ بایه‌خه‌ی به‌رێز عه‌تا نه‌سیری و خاتوو ئاره‌زوو هاوسه‌ری ماندوو نه‌ناسی کاک عه‌تا نه‌بووه. کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو دێمۆکرات له‌و مه‌راسیمه دا بۆ یاد کردنه‌وه و رێز گرتن له سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری کورد و حیزبی دیمۆکرات و به‌شداری له په‌رده‌لادان له مۆنۆمێنتی قاسملووی نه‌مر به یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک ده‌نگ خۆی له خۆی دا هه‌م ده‌سکه‌وتێکی تازه‌یه‌و وهه‌م ته‌جره‌به‌یه‌کی گرینگه که هیوادارین لانی که‌م له رۆژانی وا دا و به تایبه‌تی له رۆژی 10 خاکه لێوه‌ی سالی داهاتوو دووباره له ئوروپا و له یه‌ک وڵات به به‌شداری هه‌ردووک لا ئه‌و رۆژه یاد بکرێته‌وه. من به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه نه‌بووم به‌ڵام به دلنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ستیان به سوک بوونێکی ده‌روونی کردووه قورساییه‌کێان له کۆل بۆته‌وه که ساڵانێکه به هیچ و خۆڕایی به دوای خۆیان دا ڕه‌کێشی ده‌که‌ن.
خاڵی به‌هیزی ئه‌و مه‌راسیمه بۆ من ئه‌و کاته بوو که به‌رێزان مامۆستا حه‌سه‌نزاده و کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ده‌ستیان ده‌ملی یه‌کتر کرد و وه‌ک دوو دۆست و هاوڕی چاویان ده‌یه‌ک بڕی و له یه‌ک چرکه دا هه‌موو ئه‌و شتانه تووڕ هه‌ڵدران که له ماوه‌ی نزیک به 4 ساڵی رابردوو دا ببۆه گرێ پووچکه‌ی هه‌ودایه‌کی نه‌کراوه. کاتێ دوو که‌س یان دوو لایه‌ن کێشه‌یه‌کیان ده‌که‌وێته نێوان، ده‌ماره‌کانی مێشک و له‌ش به‌رامبه‌ر به یه‌کتر گرژ ده‌بن و تا کێشه‌که به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی بمێنێته‌وه ئه‌وا رۆژ ده‌گه‌ل رۆژ ئه‌و دژایه‌تییه زیاتر و له هه‌ر ده‌رفه‌ت و بۆنه‌یه‌ک دا دووباره تازه ده‌بێته‌وه. ناخۆشه‌ویستی و دوژمنایه‌تی کردنی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ئه‌وه‌نده‌ی زه‌ره‌ر به به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ دوو ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ر به خودی مرۆڤه‌که ده‌گه‌یه‌نێ که هه‌ستی ناخۆشه‌ویستی خه‌ریکه ده‌روونی ته‌ژی ده‌کات و جێگایه‌ک نامێنی بۆ هه‌ستی خۆشه‌ویستی، ئه‌وه ورده ورده ده‌بێته نه‌خۆشییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌روونی. به‌ڵام کاتێ ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌ویستییه له ناخی مرۆڤ فڕی درێته ده‌ره‌وه مرۆڤ له قووڵایی ده‌روونییه‌وه هه‌ست به سووک بوون و ئاسووده‌ییه‌کێ که‌م وێنه ده‌کات جێگا به دێوی شه‌ڕ و ئاژاوه چۆڵ ده‌کرێ و په‌ری ئاشتی جێگایان ده‌گرنه‌وه.
له‌مه‌راسیمی په‌رده لادان له مۆنۆمێنتی د.قاسملوو باوه‌ش به‌یه‌کتر داکردنی به‌رێزان مامۆستا حه‌سه‌نزاده و کاک حه‌سه‌نی شه‌ڕه‌فی ئه‌گه‌رچی شتێکی زۆر عه‌جایب نیه به‌ڵام جێگای لێورد بوونه‌وه‌یه. عه‌جایب نییه چوونکه له نێوان ئه‌و دووه دا نه هیچ که‌سێک کوژراوه و نه یه‌کیان نیشتمانه‌که‌ی فرۆشتوه و ئه‌وی دیکه‌یان به‌رگری لێ کردووه! به کوردی و به‌کورتی له هیچ روویه‌که‌وه نوقته موقابیلی یه‌کتر نین. که وایه هه‌ر له ئه‌ساسه‌وه نه‌ده‌بوو ئه‌و گرژیانه گه‌یشتبانه ئه‌و جیگایه که پیویست به باس کردنی نییه. به‌ڵام له ئامێز گرتنی دوو که‌سایه‌تی دیاری دیمۆکرات ده‌توانێ ئه‌و په‌یامه بدات به هه‌موو لایه‌ک که که هاوڕییان واز بێنن له یه‌کتر بۆغزاندن و ناو ناتۆره هه‌ڵدان له‌یه‌کتری. باوه‌ڕتان بێ به هه‌موو پێوه‌ر و پێوانه‌کان ئاشتی و برایه‌تی ، ته‌بایی و ڕه‌بایی ، هه‌م ئاسانتره و هه‌م ئینسانی تره. دڵه‌کانتان ساف که‌ن و بوغز و کین وه‌لا بنێن ئه‌و جار پێ ده‌نێنه ناو دنیایه‌کی تر که گه‌لێ جوانتر و ناسکتره له دنیای ته‌نگ و تارێکی قین له دڵان. ئاشتی هێزی له بڕان نه‌هاتووی مرۆڤایه‌تییه، لاڤاوێکه که‌س پێشی پێی ناگیرێ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵی کرد ئه‌وانه‌ی بۆ ته‌سویه حه‌سێوی شه‌خسی و تایبه‌تی خه‌ریکن گۆمه‌که ده‌شڵه‌قێنن له هه‌ر پله و پایه‌یه‌ک دا بن ده‌که‌ونه به‌ر شه‌پۆله‌کانی ئه‌و لافاوه و بێ سێ و دوو وه‌لا ده‌نرێن، به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له رابردوو راستی ئه‌و گوته‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
هیوادارم ئه‌و یه‌کتر له ئامێز گرتنه هه‌رچی زووتر ده‌شتی کۆیه بگرێته‌وه و ئاشتی و برایه‌تی باڵ به‌سه‌ر هه‌موو هاوڕییانی دێمۆکرات دا بکێشێ.

No comments:
Post a Comment