سمیناری 2ی ڕیبه‌ندانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌یه‌کی زهقو به‌رچاو25 Jan 2011
برایم جه‌هانگیری
ده‌ڵێی ئێمه له ناوچاوانمان نووسراوه بێ کێشه نه‌ژێن، یان ئه‌ساسه‌ن خوو و خدهمان وایه که بێ کێشه هه‌ڵنه‌که‌ین! سمیناری 2 ی ڕێبه‌ندانی سلێمانی ئه‌گه‌رچی سمینارێکی سه‌رکووتوو بووه و له هه‌وال و راپۆرتهکانرا وا ده‌رده‌که‌وه‌ێ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ران و ئاماده‌کارانی سمیناره‌که به‌یه‌ک هه‌ڵه‌ی زه‌ق و به‌رچاو له خۆڕا هه‌م سمیناره‌که‌یان خه‌وشدار کرد و هه‌م کێشه‌یه‌کی دیکه‌یان بۆ ئێمه کڕی. نازانم ئه‌و ئه‌ندێشه‌ی پاکتاو کردن و وه‌لانان و حهزفه که‌نگێ به یه‌کجاری ده‌ست له کۆڵ ئێمه‌ی کڵۆڵی بێ ئه‌نوا ده‌کاته‌وه، ئێمه‌ی ساحه‌بی هیچ! ئێمه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی پڕ موده‌عا؟ ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له کردار و ره‌فتاری کورد وحیزبه سیاسییه‌کانی بده‌ینه‌وه به روونی ده‌بینین که هه‌ر هه‌موویان له ئه‌ندێشه‌ی حه‌زف دا فه‌یله‌سووفن! پشپۆڕی ئه‌و بواره‌ن! حیزبی دێمۆکرات هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ببن به دوو تا ئیستاش به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن. له مێژووی ئه‌و حیزبه دا نه رۆژێک ، نه ڵاپه‌ڕه‌یه‌ک، نه شوێنێک بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق ، سکرتێری ده‌وره‌یه‌کی به‌رچاوی ته‌مه‌نی ئه‌و حیزبه دیار نییه! هه وه‌ک هیچ کاره نه‌بووبێ وایه، ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌ندامێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک یادی لکێ ناکرێته‌وه؟! سه‌ید ره‌سوڵی بابی گه‌وره(دهقان)، ئه‌و قاره‌مانه رووح سووکه، ئه‌و کادره ههلسوور و به وهجهی حیزب، وێڕای ئه‌و هه‌مووه کوێره‌وه‌ری و چه‌رمه‌سه‌ری و فیدا کردنی ژیان و گیان، پاش ترۆر کردنی هه‌ر به‌جارێک نێوی سڕایه‌وه و له بیرا کرا. ئه‌وه خه‌سله‌تی ئێمه‌ی دێمۆکراته؟! جا ئایا ئه‌وه له‌گه‌ڵ کام پره‌نسیبی سیاسیی و ئه‌خلاقی و سیاسی دێته‌وه ده‌بێ لایه‌نگرانی ئه‌و بیر و ئه‌ندێشه‌یه وڵام بده‌نه‌وه. له تازه‌ترین هه‌ڵه‌ی دیکه دا حدک، ئێمه و هاوڕییانی ئێمه له سمیناری سڵیمانی به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی سکرتێره‌کانی مێژووی حیزب هه‌مان ئه‌ندێشه‌یان ره‌چاو کرد، حه‌زف کردن! ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان کێشه‌مان له‌سه‌ری هه‌بوو وبه‌ر له له‌ت بوون به‌و ده‌رده‌وه له ناو ته‌واییه‌تی حیزب‌دا دهناڵاین! وێنه‌ی به‌ڕیز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 13 یان له ناو وێنه‌کان دا ده‌رهاویشت! بۆ؟ ئایا حاشا له‌وه ده‌کرێ که به‌رێز هیجری سکرتێری زه‌مه‌نێکی دیاری کراو له میژوی حیزبی دێمۆکراته؟ ده‌لیلی هاوڕییانی ئامادههکاری سمیناره‌که چی بووه خۆیان ده‌زان به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنه‌ر وجوودی نییه که بیسه‌لمێنێ کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری حیزب نه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی هاوڕییان ئه‌وه‌یه که چوونکه له کۆنگره 13 دا ده‌سته به‌ندی و باند بازی کراوه بۆیه ئه‌ساسه‌ن کۆنگره‌ی 13 کۆنگره‌یه‌کی فاشله! ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌لیلی ئه‌و کاره بێ ده‌بێ بڵێم ئه‌وه به‌هانه هێنانه‌وه‌یه، چوونکه ئێمه کۆنگره‌ی 13 مان به هه‌موو که‌مو کووڕریهکانیهوه قه‌بووڵ بووه. هه‌ڵسوکه‌وتی دوای کۆنگره و بیری پاکتاو کردن و ولانان وای له ئێمه کرد که ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌رگرین. جا که‌وایه ده‌لیلی ئه‌و هه‌ڵه زه‌ق و به‌رجاوه چیه؟ بۆچی ئه‌و کاره کراوه؟ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک بکه‌ونه به‌ر هێرشی لایه‌نگرانی حدکا و به تانه و ته‌شه‌ر و بێڕیزی جارێکی دیکه فه‌زایه‌کی ناله‌بار بخوڵقێنن؟ شک له‌وه دا نییه حدک له‌و باره‌وه به‌ڕه‌سمی ده‌بێ روونکردنه‌وه‌ی هه‌بێ. من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و هه‌ڵه‌یه به شیاوی حیزبێک نازانم که هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و نوێ بوونه‌وه و گۆڕینی سیسته‌می حیزبایه‌تییه له کوردستان. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
عه‌به|17 Feb 2011 - 04:15 |
عاره‌ب ده‌ڵین، ثبت العرش ثم القرش، ئیوه،به‌ڵگه‌کانی بهسکرتیربونی شههیدئهحمهدتوفی� � که‌له‌کام کونگره‌یان کونفراس داههڵبژیردراوه،بن وینن تائیمه‌ش ئامینی بوبڵین. ویڕای ئه‌وه‌ش،ده‌با یادی ئهحمهدتوفیق وخه‌بات کارانی وه‌ک شه‌هیدان قادرشه‌ریف،ماموستاص� �ی‌ق ئه‌نجیری،موعینیهکا ن ووو.....له‌بیر نه‌کرین، فه‌راموش کردنی ئهوپیشڕهوانه بی ئهمهکیه. |
darawan|30 Jan 2011 - 23:16 |
ده‌ستت خۆش کاک برایم! شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق یه‌کێک بوو له ئه‌ندامه هه‌ره چالاکه‌کانی حیزب ، له ئازایه‌تی و پاکی و نیشتمانپه‌روه‌ریی ئه‌حمه‌د تۆفیق دا هیچ گومانێک نییه. ئه‌وانه‌ی هاوته‌مه‌نی منن یان ته‌مه‌نیان له‌من گه‌وره‌تره، بێگومان ڕووداوه‌کانی ساڵی 1953ی شاری مهاباد و چالاکییه‌کانی ئه‌حمه‌د تۆفیقیان له‌بیره. خزمه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازی نه‌ته‌وی کورد له که‌س شاراوه نییه. ئه‌و ته‌نانه‌ت له کاتی مردنیشدا وه‌ک پاڵه‌وان سه‌رینایه‌وه. چونکه ئاماده نه‌بوو به دژی گه له که ی شتێک بۆ ڕژێمی عێراق بنووسێت ، حکوومه‌تی به‌عس له‌ژێر شکه‌نجه‌دا کوشتی. ئه‌و هاوڕیزی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی حیزبه که حکوومه‌تی شا گولله‌بارانی کردن و له ڕژێمی خومه‌ینیدا چۆکیان بۆ دوژمن دا نه‌داو به خوێندنه‌وه‌ی سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب ، هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان ) ، پێشوازییان له مه‌رگ کرد‌و سه‌ری خۆیان به‌رز ڕاگرت. شه‌هید سه‌ید ڕه‌سوڵی دهقان (بابی گه‌وره) ش هه‌ربه‌م جۆره. ئه‌ویش کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌هێزی حیزبی دیموکرات بوو. تاوانی ئه‌و گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کی خۆی و دوکتۆر قاسملوو بوو له کۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا که چۆن میوانی پیره پیاوێکی ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار بووه و پیره پیاوه پێده‌ڵێت : (من هه‌رچی هه‌مه بۆ ئێوه، به‌ڵام وه‌رن تۆخوا خه‌یانه‌تم پێمه‌که‌ن.) سه‌ید ڕه‌سوڵ گوتی: (منیش وه‌ک ئه‌و پیره پیاوه هه‌رچی هه‌مبووه له خۆم و ماڵ و مناڵ و سه‌روه‌ت و سامان ، خستوومه‌ته پێناوی حیزبه‌که‌م. من له کورته‌باس نازانم ، به‌ڵام وه‌رن توخوا خه‌یانه‌تمان پێمه‌که‌ن.) ئه‌و گوتنه بۆ سه‌ید ڕه‌سوڵ گران ته‌واو بوو. ه ر له به ر ئه وه شه باسیان لێ ناكرێ........ |
کورده|27 Jan 2011 - 00:26 |
ئه‌رێ گه‌لی دۆستان، براده‌ران، هاورێیان ، بۆچووننوسان! بۆ یه‌ک شتتان له بیر چووه؟ بۆ که‌س پرسیار ناکات ابراهیم جهانگیری ئه‌ندامی حدک و ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی نۆسیوه و له سایته‌کان بڵاوی کردۆته‌وه، ئایا حیزب سه‌زای ده‌دات؟ هه‌ڵی دهپهسیرێ؟ یان ده‌ری ده‌کات، کوره براده‌ران ئه‌و حیزبه گه‌وره‌یه و بۆیه که‌سانی وه‌ک کاک برایم له‌گه‌ڵه. ده‌ستی خۆش بۆ ره‌خنه‌که‌ی موتمهئینم حیزب پێی گه‌وره ده‌بی نه چکۆله‌تر. که‌س هه‌یه له حدکا وا ره‌خنه بگرێ و سزا نه‌درێ؟ |
برادەر|26 Jan 2011 - 23:07 |
دەڵێن ئەوە تەنیا سەلیقەی شەخسی کەسێکە. باشە سەلیاەی شەخسی بۆ لەوێ هەڵواسراوە؟ وڵامی ئەوەم بۆ گرینگە. من هەرچەند ئەندامی حدک م بەڵام ئەو کارە بە شیاو نازانم |
suleyman ahmadnajad|26 Jan 2011 - 22:09 |
سڵاو لە بەرێز کاک برایم و بۆچوون و ھەڵوێستە بەجێییەکەی. بەڵام پێمخۆ شە کە بە بە شێکی کەم لەبۆچوون نووسان بڵێم برایان ئێوە بۆ کەبەردێک لەئاسمان ڕابەسەرتاندا بەربۆوە،خوتان بەوەگرتوە و زمانتان واڕاھاتوە بایدەدەنەوە بۆ سەر ( ح.د. ک.ا ) ھاورێیان ئەوە مووشکلەی خۆتانەو پارتییەکەی خۆتان ئەوکارەی کردوە و ئەندامێکی فە عالی خۆتان لەسەری نووسیوە. ھەربۆیە واباشترە کەلەگەڵ پارتی نوێخوازی خۆتان بدوێن و دیالۆگ بکەن ئەوە ئەگەر خەتابێ ھی رێبەری خۆتانە ھی کەسێکی ترنییە! دەبێ بڵێین بەداخەوە ھێندێک کەس حیزبەکەیان لەیەک جیاکردەوە بەڵام دەستەکانیان بە چەسپی دوو قوو لوو لە یەخەی (ح.د.ک.ا) قاییمکردووە!!. |
خ. عباسی|26 Jan 2011 - 20:50 |
سڵاو له هه‌موو دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ئه‌ندامانی حیزب به رای من له ئه‌ساس دا کاک برایمی به‌ڕێز مه‌به‌ستی له له ڕه‌خنه و نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که : نه‌ده‌بوو ڕه‌سمی رێبه‌رانی زیندوو له‌م پۆستێره دابا، ئه‌گه‌ر ره‌سمی ڕێبه‌رانی شه‌هید داده‌ندرا ، ده‌بوو شه‌هیدی نه‌مر کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌دوای شه‌هید قازی محه‌ممه‌د دانرابا ، به‌ڵام بۆ شکاندنی ئه‌م ته‌له‌سمه زۆر کۆسپی به‌ناحه‌ق له سه‌ر ڕێگا ماون . سپاس بۆ کاک برایم و به‌ڕێوه به‌رانی ڕۆژهه‌ڵات تایمز |
هه‌ژار کوردی|26 Jan 2011 - 19:09 |
کاک براییم ئه‌م کاته‌ت باش کاکه گیان من پێم وایه جه‌نابت له خۆڕا ئاوا خۆت مشه‌وه‌ش کردووه ئه‌گینا مه‌سه‌له‌که هێنده گه‌وره نیه که تۆ پێوه‌ی عاجزی. باشه چۆن و بۆچی ئاوا به دانه‌نانی وێنه‌ی مسته‌فا هیجرییهوه ناڕه‌حه‌تی، به‌ڵام به بۆنیش بێت باسێک له شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق و کاک جه‌لیل گادانی ناکه‌یت؟ ئه‌گه‌ر پێت وایه ئه‌و کاره‌ی براده‌رانی سمیناره‌که‌ی سلیمانی تێکدانی مێژوویی حیزبه، که دڵنیام عه‌مدی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر له‌م بابه‌ته‌ی جه‌نابت و له زۆر بۆنه و ڕووداوی گرینگی حیزبی دا به عه‌مدی و ده‌ستکرد ناو و مێژووی حیزب به سڕینه‌وه‌ی ناوی شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق و کاک جه‌لیل گادانی وه‌ک سکرتێری به‌شێکی حیزبی دیموکرات شێوێندراوه و نه جه‌نابت و نه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی تر هیچ باسێکتان له‌و باره‌وه نه‌هێنایه گۆڕێ. |
ئاکام سهردشتی|26 Jan 2011 - 18:45 |
سڵاو به راستی من به م هه ڵوێسه ی هاوڕییانم زۆر تێکچوم ئه‌گه‌ر بڕیاره وێنه‌ی هه م‌و سکرتێراکان هه ڵواسین ده‌بوایه وێنه‌ی کاک جه لیلیش هه ڵ بواسراێ .من وه ئه ندامی حیزب داوای لیبوردن له به ڕێزیان ده که م،به داخه‌وه مێژو هه م‌و کاتێک به ده‌ستی مرۆڤی زاڵم ده نوسرێته وه،بۆ منیش و زۆر که‌سیتریش ده‌رکه‌وت چه که سانێک له پشت ئه م کارانه وه ن.دیسان داوای لێبورده ن. |
رەحیم دستیار|26 Jan 2011 - 15:04 |
پێموایە هێندێک لە هاورێیانی خۆشمان خەریکن بۆ خۆ بە
پیاو چاک نیشان دان ، خەریکن حیزبەکەی خۆیان دەبەنە ژێر پرسیار.ئەو وتارەی
کاک برایمی بەرێز وەک ئەوە وایە تۆ قەیسەرییەک بۆ دەسماڵێک ئاور تێ بەردەی. مامۆستا حەسەنزادە دە ساڵ سکرتێری حدکا بوە،لە پاش کۆنگرەی نەحسی سێزدە تا ئەمرۆ کامتان سێ جار نەک سێزدە جار مامۆستاتان لە شاشەی تیشک تی ڤی بینیوە؟!!؟بۆ خەریکن لە پەڕە کایەک کێوێک دروست دەکەن؟ بە تایبەتی کاک برایم نەدەبوایە بە وەها زمانێک ئەو وتارەی نوسیبا.چونکە لە من باشتر دەزانێ کە کاک خالید و مامۆستا حەسەنزادە یان دەفتەری سیاسی بە تایبەتی دانەنیشتون کە ئەو وێنەیە ئاوا دابرێژن! ئەوە بەرهەمی فکری ئەو کەسەیە کە ئەو وێنەی کێشاوە و ئەگەر منیش بام هەر هەمان پۆستێرم دروست دەکرد . |
شاهۆ میرانی|26 Jan 2011 - 14:55 |
دەستخۆش کاک برایم .من زۆر چاک دەزانم بەرێزتان
دڵسۆزێکی رێگای یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی حیزبن و هەموو
نووسراوەکانیشت لەم راستایە دایە .من بە تەواوی راو نەزەری خۆم دەخەمە پاڵ
نەزەرەکانی بەرێزتان .بەڵام دەمهەوەی لە رێگای وتارەکەی جەنابتانەوە
وەڵامێک بە بەرێز کاک مادیح ئەحمەدی بدەمەوە سەبارەت بەو پاساو ی بۆ ئەم
پرسە هێناوێتی . بەداخەوەنازانم بۆ لە ''رۆژهەڵات تەیمز''دا تەنیا بۆ ئەم
لێدوانە بەشی بۆچوونەکان دانەندراوە کە خوێنەران راستەوخۆ وەڵامی کاک
مادیح بدەنەوە؟.هیوادارام بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە ئەم چەند دێرە بڵاو
بکەنەوە کاک مادیح ئەحمەدی.دیفاعی لێ مەکە با مەحکووم نەبێ. روونکردنەوەکەت لە جێگای خۆی دانەبوو .بەرێزتان کە لە سلێمانی نوێنەرایەتی حیزبەکەتان دەکەن بەر لەوەی ئەم پۆستەتان بۆ دیاری کرابێ وەک رۆژنامەوانێک زۆرجاران لە مێدیاکانی ئەم حیزبە دا دەردەکەتن و سیماتان بۆ خەڵکی کوردستان سیمایەکی ئاشنایە .بەڵام رۆژنامەوانێک کە بەرواڵەت هەوڵت دەدا وا نیشان بدەی بێلایەنی.زۆر جار پرسیاری وات لە لایەنی بەرامبەرەکەت دەکرد کە بۆنی دووبەرەکی و پەرتەوازەیی وگێرەشێوێنی لێدەهات.رونکردنەوەی ئەمجارەشیانت هەر ئەمەیە و ناراستێکی ئاشکرای تێدایە. وەک دەڵین چاوی تیژبینی رۆژنامەوانێکی بێلایەن لە چاوی هەڵۆ تیژبینترە بە جۆرێک هەموو شتێک دەخاتە بەر دیدەی خۆی و لە مەودایەکی زۆر دوور را لە بەرزایی ئاسمان نێچیری خۆی دەبینێ.تۆ دەفەرمووی ئەمە سیاسەتی حیزب نەبوو کە ئەم دەستە گۆڵە بە ئاو دادراوە و ئەمە تەعبیر لە سیاسەتی حیزبی دێمۆکرات ناکات. بەرێزگیان بە رۆژی رووناک مێژووی سەردەمی نوێ چەواشە دەکرێ.پێم سەیرە بۆچی پاساو بۆ کردوەیەکی ئاوا چەواشەکارانە دێنێوە و دەتهەوێ خەڵک بروابکا؟ من بەشداری ئەم سیمینارە نەبووم وشاهیدی ناو هۆڵەکەش نیم کە چۆن و چ بوە بەڵام ئەو سەرچاوەی بۆی گێرامەوە و هەر لە لایەنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە وپلەی حیزبیشی هەیە . گۆیا ئەم پۆستێرە لە بەر دەرگای هۆڵی سیمینارەکە دادندراوە،هەر بۆیە هەر کەسێک بەشداری ئەم سیمینارەی کردبێ ئەگەر نەڵێم لە سەتا سەت بەشدارانی ئەم کۆرە ئەم پۆستێرەیان دیوە ،بەڵام هەشتا لە سەتی دیتوویەتی.من ئەوە دامنا ئێوە وەک بەرپرسی حیزب لە سولەیمانێ کە بێگۆمان لە رێگای بەرێزتانەوە ئەرکی راپەراندن و بەرێوەچوون و دابین کردنی خەرجی ئەم سیمینارە و پێشانگایە کەوتۆتە سەر شان، وەبەرچاوی تیژبینتان نەهاتوە و نەتان دیوە .هەرچەند بەگومانم لەوەی ودڵنیام زۆر چاکیشت دیوە ،بەڵام چۆنکە لە ناو بیر وزینت دا خەونی گۆلی بە لایەنی بەرامبەرت دەبینی خۆت لە گێل کردوە.قەیدی ناکات ئەمەش قوربانی چاوی تۆ.بەلام خۆ خاوەن کۆرەکە کە ئەم سیمینارەی بۆ رێکخراوە کاک سمایل بازیار دیتوویەتی؟ ئەو بۆ پێشی بە کارێکی وا زەق و بەرچاو نەگرتوە؟ خۆ مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە کە بەشدار بوە وخۆی بە بابی هەموومان دەزانێ و داهێنەری پێرەوە وپرۆگرامی ئەم حیزبەیە و لە نووسین و داڕشتنی مێژووی ئەم حیزبەدا رۆڵێکی کارای هەبوە و دڵیشی زۆر ئاوەڵەیە تۆ بڵیی نەیدیتبێ ؟.تۆ بڵێی کاک مستەفای مەولوودی کە خەونی بە سکرتێرێوە دەدیت نەیدیتبێ وێنەی رەقیبەکەی کاک خالید عەزیزی لە تەنیشتی سکرتێرە گۆڵچینەکانی دیکەی حیزب دانداروە ؟بەڵام ئەوانی دیکەی تێدا نێە؟تۆ بڵێی بەشێکی دیکە لە ئەندامانی رێبەرایەتی بەشدار ئەمەیان هەست پێنەکردبێ؟ بۆ هەر دەبێ سیاسەتی رەسمی حیزبێک هەر بەیاننامە و راگەیاندراو بێ؟با چاوپۆشی لە ئەندامە سادەکان بەکەین ئەدەی ئەو مۆرە گەورە گەورانەی حیزب کە لەوێ بوون تەعبیر لە سیاسەتی حیزب ناکەن؟ ئەمە چ سیستمێک و چ تەشکیلاتێکی رەهایە هەرکەس بە کەیفی خۆی و بەپیی بۆچوون‌و سەلیقەی هەستا شتێک داهێنێ دەست بۆ مێژووی حیزب بەرێ و بەئارەزووی خۆی بیشێوێنێ.ئەدی کوا ئەو رەسالەتی پاراستنی مێژووی کوردکە کەوتۆتە سەرشانی هەرتاکێکی کورد بیگەیەنێتە دەستی جیلی نوێ؟کوا ئەو وادەو وبەڵێنیانەی دەدرا بە خەڵک و گوێی فەلەکتان کەڕ کرد بوو کە ئێمە نوێخوازین؟ ئەمە چ دڵسۆزی و سینگ کوتانێکە کە لە بەرچاوی هەموو خەڵک دەست بۆ چەواشەکردن و شیواندنی مێژوویەک دەبردرێ و کەسێش خۆی لێ بەرپرسیار نازانێ.ئێوە لە کۆرو کۆمەڵ و دەزگاکانی رەگەیاندنتان دا لەقاوی لایەنی بەرامبەرتان دەدەن کە مەقەستی سانسۆری هەلگرتوە و بە کەیفی خۆیان مێژوو دەستکاری دەکا.ئەدی ئەم کارەوی ئێوە دەچێتە چ خانەیەکەوە؟ بەرێزتان پاساو دێنێوە کە دانانی وێنەی ئەم پێنج کەسە تەعبیر لە قۆناخە جۆربەجۆرەکانی خەباتی کورد دەکا، ئەی باشە بەرێزانی وەک شەهید ئەحمەد تۆفیق، کاک جەلیلی گادانی وکاک مستەفای هیجری لە قۆناخەکانی بزووتنەوەی ئەم شەست و پێنج ساڵەی حیزبی دێمۆکرات دا تڵتە چا بوون؟ مەگەر ئەوانیش چاک یان خراپ خوڵقێنەرەی رووداوەکان نەبوون؟مەگەر ئەوانە سکرتێر و رێبەر نەبوون؟ ئەدی کوا وێنەکانیان؟.نەکا پاساو بۆ وەش بێنێوە کە ئەوانە خاڵەکانی رێبەر بوونیان تێدا نەبوە و ناتوانرێ وەک رێبەر حیسابیان بۆ بکرێ ؟ یان لە بەر ئەوەی وێنەیان لەم پۆستێرەدا نەگۆنجاوە چونکە وێنەکانیان وەچنگ کاکی داهێنەر نەکەوتوە؟ کاک مادیحی بەرێزتکات لێدەکەم ئەم زمانی ئاخافتنە بە کار مەهێنە . پێتوانەبێ خەڵکی هێڕ و نەفام و لە سەردەمی بەردینە دا دەژین.کاکی برا ئەم چاویلکانە لە چاوت دەرێنە کە ئاوا سەیری رووداوەکان دەکەی و خەڵکی پێ دەبینی.ئاوا بیر کردنەوە نەتەنیا بەریزتان و حیزبەکەتان بەڵکوو بزووتنەوەی کوردیش بە هیچ کوێ ناگەیەنێ.تەنیاو تەنیا دوژمنانی ئەم ئاو خاکەن کە بەهرەی لێدەبەن و بە ئەقلی سەلیمی ئێمە پێدەکەنن.ئەم کردەوەیە ناچێتە خانەی نوێخوازێوە،بەڵکوو گەراندنەوەی خەڵکە بۆ سەردەمی سانسۆر.خەفەقان و شێواندنی مێژوو.هەتا شتی ئاوا بێتە پێشێ و پاساوی ئاواشی بۆ بهێنرێتەوە یەکگرتنەوە ی بنەماڵەی گەورەی حیزب دەبێتە خەون و خەیاڵ و لەتراویلکەیەک زیاتر نابێ . بە سپاسەوە شاهۆ میرانی |
عومه‌ر مه‌حمودیان|26 Jan 2011 - 12:06 |
سڵاو ده‌ست خۆش بۆ نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته. هه‌رچه‌ند نوێنه‌ری حدک له سلێمانی رونکردنه‌وه‌ی داوه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش ده‌کرا رێ له هه‌ڵواسینی ئه‌م وێنه‌یه بگیرێ مادام حدک خۆی ئاگای له پێکهێنان و به‌رێوه‌بردنی ئه‌م سیمیناره بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستی حدک یش نه‌بێ و هی تاقه که‌سێکیش بێت نه‌ده‌بوو حدک ئه‌مه قه‌بوڵ بکات، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی حدکه. لانی که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیقیش له‌بیر چۆته‌وه ده‌بووایه کاک مشتهفای هیجری سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 13 که ئه‌و کات یه‌ک بوون له ناو ئه‌م وێنانه دابایه، بێ گومان ئه‌م کاره هێج دڵسۆزیه‌کی تێدا نیه. |
komar|26 Jan 2011 - 11:53 |
به‌ڕاستی سه‌یره بۆ پۆستێرێک هه‌موو نوکی پهیکانهکان روویان له حدک ه و حدک نکۆڵی لێ ده‌کات به‌لام ئه‌و لاوه‌ی که ئه‌م پۆستێرهی درووست کردووه پێشمه‌رگه‌ی حدک و به‌رپرسایه‌تی زۆریشی پێدراوه له حیزبه‌که‌ی خۆی دا جا ئه‌گه پشت ئه‌ستوور نه‌بێت به رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی کاک پێشه‌وا قه‌ت کاری وا ناکات و فهوریش حیزبه‌که‌ی سه‌رکۆنه‌ی ده‌کرد به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک چرکه‌ش که‌س لێپرسینه‌وه‌ی لێنه‌کرد!!!!!!!!!!!!!!!!!! |
هەورامیلە|26 Jan 2011 - 11:01 |
ئەم کاتت باش کاک برایم بەڕێزم وەک فارسەکان دەڵێن خانەازپی پس ویران است خالە درپی نقش ایوان است کاکەگیان ئیوە بۆ بەربینگ بەهاوڕێانی سلیمانی ئەگرن لەکاتێکدا ئەمە فەرهەنگی حیزبی دیموکراتە من ئیشارە بەوانە ناکەم کەناویان بەئەنقەست ونکراوە بەڵام لەکام حیبی تردا و لەکام شوێنی دونیا وەنەی سی کەس لەهەمو مەراسمەکاندا هەڵدەواسن لە ئەم حیزبە نادیموکراتەی ئیمەدانەبێ هەڵواسینی ئەمانە بۆ ون کردنی ئەوانی دیکەیە ئەگینا وەک سومبول وەنەی قازی بەسە . بەداخەوە ئیوە ناتوانن یان ناتانەوێت لەسەر ئەسڵی باسەکە بنوسن دێن بەربینگ بە بەڕێزانی سمینارەکەی سلێمانی ئەگرن جا وەرن بالێرەوە دەست پێبکەین یکجار و بۆهەمیشەبیبڕینەوە و تەنیا بەهەڵواسینی وەنەی پێشەوا وەک سومبول کۆتای بەو سەرلێشێواندنەی خەڵکی بینن. بەسپاسەوە |
قازی کامران|26 Jan 2011 - 07:24 |
ئەم پۆستێرە، وێنەی شەهید ئەحمەد تەوفیق ، کاک کەریم حەداد ، کاک جەلیل گادانی و کاک حەسەن رەستگاری و کاک مستەفای هیجری کەمە... |
قه‌ڵاچوالان|26 Jan 2011 - 04:37 |
براده رمان هه‌یه به‌ردی کۆمار‌و ڕێبه‌رانی دێموکڕات له سینگ ده دا که چی له سه‌ر کابرایه‌کی فارس چی قسه ی سوک و بێحورمهتی نه‌ماوه به دێموکرات و هه موو شه‌هیدان نه‌یکا به‌ڕاستی دونیایه‌کی سه‌یره . بۆیه ناوه‌که‌ی ناڵێم ده‌زانم بڵاوی ناکه‌نه‌وه . به‌ڵام ئه‌و براده‌ره بۆ خۆی چاک ده‌زانێ . |
لقمان مستەفای|26 Jan 2011 - 03:35 |
لە گەڵ رێزم دا، بە بینینی ئەم وینەنانە بووم
دەرکەویت کە بە راستی ئەم ڵایەنە هیچ باوریکی بە کۆماری کوردستان و
رابردووی کۆمار نەیە لە بەر ئەوه کە یەکەم ئەو کات قازی مەحمەد و هاورێکانی
شەهید کران نەمر مەلا مەستەفا بارزانی ئەرکیکی یەک جار قوورسی کەوتە سەر
شان کە مێژوی کورد ئەوەی سەلماندوە و کاتیک ئێمە یاد لە کۆماری کوردستان
دەکەینەوە دەبی بۆ رێز گرتن لە زحەمەتەکانی نەمر یادیک لە بەرێزیان
بەکەینەوه و وینەیەکی ڵای وینەی نەمر قازی دابەنین،لە سەر وێنەی رێبەرانی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زوور بە داخم بۆ ئەنجام دارانی ئەم
کارەساتە بویە دەڵیم کاره سات چونکە ئێمە خومان مێژوی حیزبەکەی خومان
دەشەوونین و تاوانکی دەخینە پال فارس،تورک و عەرب ، باشە بەرێو بە رانی ئەم
کارساتە ،سکرتیری پێشووی نەم حیزبە بە رێز ئەحمەد توفیق تان بۆ خەستە
پاراویزوه ،ئەوەندی لە مێزوی حیزب ئاگادارم شەهیدان دوکتور قاسملو،دوکتور
شەرفکەندی و هەزاران شەهیدی دیکە لە ناو حیزبیک بە ناوی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران شەهید بوون و گیانیان لە پیناو ئەو حیزبە بەخەت کرد نە
لاینەکی دیکەدا،هاوکات لە گەل ئەوە کنگرەی هەشت ئێنشعابیکی هەبوو کە بە
ناوی رێبەرایەتی شۆرشگیر خەباتیان دەکرد پیم وابیت نەوانیش رێبەریان هەبوو
یان ئەو چەنەند سال شۆریشی ئەوانیش وەک خەباتی نەمر ئەحمەد توفیقی ڵی هات ؟
و ئێوه ئەگەر باورتان بە کۆماری کوردستان هەبا دەبوا وینەکانتان بوو شیوه
دانابا ،قازی ،بارزانی ،ئەحمەد توفیق،قاسملو،رستگار، شەرفکەندی،هیجری،حسن زادە،هیجری، بەلام بە داخەوه مێزوی کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەست تی وردەدن تاوانەکەشی دخەنە پال ،فارس،تورک و عەرب زۆر بە داخم..... |
نازار|26 Jan 2011 - 03:30 |
کاک برایم دیاره ده‌ته‌وێ که تیشک وهربگیریی . تۆ سکرتر و ئاکامی کۆنگره‌که‌ت قه‌بول نه‌بووه و لێی جیا بویته‌وه ئێستا به‌ردی وێنه‌ی مسته‌فا هیجری له سینگ ده‌ده‌ی . |
مستەفا|26 Jan 2011 - 03:00 |
بە سڵاو کاکی بەرێز قسەکانت لە سەرشەهید ئەحمەد توفیق ( عەولای ئیسحاقی ) راستە . بەڵام ئەم باس بە هەزاران جار لە سەرکردایتی حیزبی دیموکرات بە هەر دو بەشی کراوە بەڵام بێ جگلە وعدە و وعید قەت نەچیتوە بەشی پراکتیک ماوەیەک نە زۆر دور کتێبیک لە سەر شەهید ئەحمەد توفیق چاپ کرا و هەروەها لە سەر سایتی دیمانە لە چەند بەش کورتە مێژوی شەهید ئەحمەد توفیق باس کراوە. بەڵام برادرانی حدک باسی ئەم مێژوی ناکەن و ئەندامانی حدکا ئاگاداری راستەو خوی ئەم بەش نین چونکە کەسیان لەم سەردەم ئەندام یا لەگەل حیزبی دێموکرات نەبوون. هیوا دارم ئەم کەسانە کە لە نزیکەوە لە گەل سکرتیری پێشوی حیزب بوون ئەم باس بو لاوانی کورد بنوسن ئەما بە مەرچیک کە راستیەکان وەکو خۆی باس بکەن و چیدی خۆیان نکەن بە قارەمانی هەمو رابردوی کورد. بەڵام لە سەر باسی کردن لە سەر بەرێز کاک مستەفا هەمومان دەزانین ئەگەر حدک باورەی بە بەرێز کاک مستەفا بایە .ئەم لەت بوون توشی حیزب نەدەبوو. من وەکو خوم پیم وایە جاری وایە ئیمە شتک وا زەق دەکەین کە لە راستی دا وا نیە . بەلام عیزبیکی مسئول دەبوو ئەم وینەی لە رەدیفی پیش دا نەنابایە. پیم وایە وینەی چوار سکرتیری شەهید حیزب یا هەر وینەی پێشوای نەمری کورد شەهید قازی محەمەد بەسە . یا دەکرا وینەی شەهید قازی مەحمەد و نەمر بەرێز مەلا مستەفا ژینرالی کورد دابنرابایە. بە هیوای سەرکوتنی گەلی کورد و روخانی رژیمی تاران و قوم |
حيزب|26 Jan 2011 - 01:20 |
سلاو وريز! وةلا خؤشة كردى بةشيرى .... ـه وة،كاك برايميش شةرى زةركةرى دةكات! هةموو ئةو شتانةتان لةوةية كة حدكا بيننة زمان، ئةوان بةو شتانة تةحريك نابن، جونكى لة ئةساسدا ئيوة خوتان (بحران مشروعيت)تان هةية، بيويست ناكات كةس خوى ليتان تورة بكات. بؤ خؤستان هاتونةتة كومينت نوسين ئةكينا كةس حيسابتان بو ناكات. كاك برايمى بةريز ئةوة ئيوةن بة بىريزى و بى حورمةتى خوتان لة بشت بةردةى عفافةوة شاردوتةوة! جاوة روانى هةلويستى ميزوو بكةن!!! بـــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــ ـــــــــــــاى |
شێرزاد|26 Jan 2011 - 01:08 |
سڵاو وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی شتێک لام وایه که خه‌راپ نه‌بێ ئه‌گه‌ر پێش کۆنگره‌ی 13 ته‌نیا هه‌ڵواسینی وێنه‌ی شه‌هید پێشه‌وایان نه‌کردبا به خۆراکی ته‌بلیغاتی بۆ وه‌ده‌رنانی زۆر که‌س ، ئه‌مڕۆش بیری ئه‌و لاوه پۆستێردروستکهرهش ئاوا نه‌ده‌که‌وته به‌ر چاوان |
دێمۆکراتێکی لاو|26 Jan 2011 - 00:27 |
بەراستی ئەو خەڵکەی ءیەم بەدبەختن ، لەباتی ئەوەی
خۆیان بە مەسایلی گرینگی کورد و کوردستان خەریک بکەن هاتوون خۆیان بەوە
کێشەوە خەریک کردوە. کاکە خەراپ بوو یان نا تازە کراوە و بەداخەوە
ناگەرێتەوە جا چاک بێ یان خەراپ ، ئەو خۆ مشەوەشکردنەشی ناوێ ئەوەندەتان
بۆچون بۆ کەبودوەند نووسیبا باشتر بوو یان باسی شتیکی بەکەڵکتان کردبا. من چاوم لە هەموو نووسراوەکانی ئەم ماڵپەرە کرد ئەو بابەتانەی کە گرینگ‌یان داوە بە کورد و نەتەوە کەم کەسێک خوێندویەتەوە و ئەوانەی کە بوختان و قسە بەیەک گوتنە زۆرترین خوێنەری هەبووە. جا خۆتان بکەنە قازی بزانم راست دەکەم یان نا . کوردی مە قەت ناىی بە هیچ هەمیشە بەدوای خەارپەکەیەوەو و قەت بیرێک لە چاکە ناکاتەوە. |
حوسێن حه سه ن زاده|25 Jan 2011 - 23:43 |
سڵاو ده ستت خۆش بێت کاک برایم بۆ ئه و نووسینه جوانه، جوانت ئێشاره پێ کردوو پیویست ناکات زیاتر بڵێن و بنووسین ئه وه هه ڵه یه کی گه وره یه که به ڕیوه به رانی ئه م سمیناره کردوویانه جا ئه گه ر به ئه نقه ست بێت یان به هه ڵه . نه مر ئه حمه د تۆفیق که سی یه که می حیزب بووه له ده ورانیک دا و کاک مسته فا هیجریش سکرتیری ئه م حیزبه بووه به چاک یان خه راپ، نه ده بوو ئه م وێنه یه به م شێوه یه له سمیناره هه ڵواسریت، من پێموایه وێنه ی سێ ڕێبه ری شه هید به س بوو، ده گه ڵ ڕێزم حوسێن حه سه ن زاده |
ئه‌ندامیکی حدک|25 Jan 2011 - 23:30 |
سلاو . کاک برایم گیان ده‌ست خوش ؟به‌لام من پیم وانیه ره‌خنه‌ی به‌ریزت له جی خوی دا بی {له گه‌ل شه‌رو هه‌لاو ئاژاوش نیم} بو ، له به‌ر ئه‌وی ئه‌و خه‌لکه به‌ربینگ به حدک دگری ده‌نا کفر نه‌کراو ،1-که‌سیک له روی سه‌لیقه‌ی خوی ئازاده وپی خوشه ئه‌و وینه‌یه وا دروست کا2-کاکه گیان خوی میژوی حیزبیان نه‌نوسیوه تاقه وینه‌یکی سه‌لیقه‌یی3-ئه‌و که‌سی که وینه‌که‌ی دروست کرد‌و ! له‌م وینه دا باس له خویندنه‌وه‌ی سه‌لیقه‌ی حدک کرد‌و و به‌ریز کاک مسته‌فا هیجری بویه تیدانی چون ئه‌ندامی و سکرتیری حدکا نه الف ، ئه‌گه تیشک ده‌ست به‌کار بو ئه‌و دم یک حیزب بوین له سالونی کوبونه‌وه و مراسم نه‌یان ده‌هیشت وینه‌ی هیچ یک له هاوریان بی{چاومان خیل بو شه‌ویک نهفریک له لاینی ئیمه دیار بی ، به‌لام نه‌مان دیت ده‌ستی کاک عومر غلام عه‌لی و هاوریانی د‌ستور دههند خوش ، له دیکومنته بلاوکراوکانیان دا مه‌قست وه‌ک مه‌له‌غان کار ده‌کا ، و هه‌مو میژو له که‌ن وان تارو مار ده‌بی به‌لام که‌س نی زاری ههلپچری{ولا غه‌دره بهشیخی برهانی شتیکه‌م له بیر چو ، با جاریکی هه‌والیکی ئیمه‌یان راپورت کرد کاک ره‌حیم ره‌شیدی روژنامه‌وانی نیو ده‌وله‌تی ، به خه‌لکی کوردستانی راگه‌یاند که کاک همزه ساردکهی و هاوریانی هاتنه‌وه } ب* ئیستا چونه ئه‌م هاوریانی ئاوا دل نیگه‌رانه‌ن بو کاک ئه‌حمه‌د توفیق و کاک جه‌لیل گادانی ئه‌ی بو له ئه‌و کتیبه‌ی که دوای کونگره‌ی 13 بلاویان کردوه به ناوی حدکا و ریبه‌رانی ، ئه‌و ناوانی که نیگه‌رانه‌ن بو له‌وی نه‌یان نوسیبو یا هه‌ر ئه‌ورو دیان هه‌وی سوئیستیفاده بکه‌ن /ج ، سه‌یره ئه‌وان ئیستا ناوی ئیمه ناهینهن و تا ئیستا به‌رده‌وام و بی پسانه‌وه سوکایه‌تی ده‌که‌ن ،به‌لام توقوعیان ئه‌ویه که وینهکاک مسته‌فا هه‌لواسین {کاکه گیان ولا له حدک دا نی ئه‌و له حدکا دایه به راستی سه‌یره /خ، ریبه‌ران و ئه‌ندامان و راگهینه گه‌شتی کانی حدک تا ئیستا ئه‌ویان سه‌لماندو که زه‌مانیان پاراو ه ئیدی ئه‌وی باور ناکا جی سه‌ر سورمانه ، به‌لگه زورن که حدک ئیستا زور دروستر له سالانی پیشو عه‌مل ده‌کا ، بویه ده‌لیم روا نی ئاوا به‌ربینگ به حدک ده‌گه‌رن، سپاس بو کاک برایم و هاوریانی روژههلات تایم |
andami pdki|25 Jan 2011 - 23:18 |
dast xos bi zor basa |
کاوڵانی|25 Jan 2011 - 22:54 |
هه‌ڵواسینی وێنه‌ی سکرتێر له پاڵ وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هید!!!!!!؟من ئه‌وه‌م له هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کانی حیزب دا به دی نه‌کردوه . به تێپه‌ڕ بونی کات جیاوازیه‌کان ئاشکراتر ده‌بن با پشومان له سه‌ره‌خۆ بێ. |
سابیر|25 Jan 2011 - 22:48 |
کاک برایم تکایه ئه‌وه زه‌ق نییه به‌ڵام هه‌ر خۆمان زه‌قی ده‌که‌ینه‌وه. کاکه خۆ ئێمه نه‌هاتووین تاریخی حیزب به خه‌ڵک بڵێین. وێنهیهکهو چاک کراوه و هیچی دیکه . خۆ مهنهبستێکی تایبه‌تی تێدا نه‌بووه. ئه‌و جار چییه خۆ دنیا به ئاخر نه‌گه‌یشتووه. کورد هه‌ر فێره شتێک بوو ده‌بێ وه‌ک بنێشته خۆشکه‌ی لێ بێت. هه‌ر بیڵێین و بیڵێینه‌وه. جا کاکه ئه‌و وێنه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌بێ که جه‌نابت وتارێکت له سه‌ر سایت له‌سه‌ر بڵاو کردۆته‌وه؟ |
shoresh|25 Jan 2011 - 22:37 |
silaw Misilaw Kak Ibrahimi berez layngr u endamani hizb be rezi be ewe nakan , xotan be rezi be xotan u mejoi 66 salei demokrat dekan , eme zindutrin u tazetrin be rezi be xotan u hizbekatn krdowe ! itr layngrani demokrat belen chi _ bo ewei bash agdari mejoi hizb bit kak Mistefa zor ber le kongrai 13 sekrteri hizb bowe u egarish skrter nebowe le beini chnd kongrayek da deslati kamtr le skrter nebowe le new hizbda bash bezane . eme le sedaqeti kak Mestafwe det ke em re zu selahiyetei hebwoe hemsihe . |
فایه‌ق مه‌حموودی|25 Jan 2011 - 21:48 |
کاک برایم گیان سپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت ، که‌سانێک
ئه‌و تهزویرهیان کردووه که به‌رده‌وام ته‌پڵی یه‌کگرتنه‌وه ده‌کوتن و
مێشکی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره لێقه‌وماوه‌یان بردووه که دوایان که‌وتوون
!!!! ره‌نگه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێک بێ بهرهویهکگرتنهو ه !!! ته‌زویر و چاوبهستم پێ خراپه ، هه‌رچه‌ند قه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک نیم که سوور سوور ده‌زانم وه‌ک به ناو یه‌کگرتنه‌وه‌که‌ی ساڵی 19 ی به‌فرانباری 1375 له بار ده‌چێ.... |
نه‌که‌رۆز|25 Jan 2011 - 21:29 |
ده‌ست خۆش کاک برایم بۆ هێنانه گۆری ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه. ئه‌من به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه حدک هیچ
ئاگاداری نیه چوون ئه‌ندامانی حدک‌و رێبه‌رایه‌تییه‌که ی به کرده‌وه سه‌لماندوویانه که هیچ حهساسیهتێکیان به هاورێیانی پێشوو نیه‌و هیچ پێویستیشیان به‌وه نیه. ئه‌من پێم وایه حیزب روونکردنه‌وه‌شی ده‌بێ، چونکه حدک سه‌لماندوویه که بێ حورمه‌تیی به هیچ لایهنێکو تاکێک ناکا نموونوکهشی باس کردنی ئه‌حمه‌د تۆفیق‌و زۆر که‌سی دیکه له کاناڵهکهیانه. ئه‌وه حدکایه که مقه‌ستێکی تیژی هه‌ڵگرتووه بۆ حه‌زف کردنی مێژووی حیزب‌و زۆر جاریش ده‌بینی له پته‌ی ده‌رده‌چێ له کاناڵه‌که‌یان ئه‌وه بۆ خۆی نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه. حدک له سازکردنی به‌رنامه‌کانیشی مهقاستی پێ نیه بۆ نموونه ئه‌ندامه‌کانی حدکا زۆر جار له‌سه‌ر کاناڵه‌که‌یان ئێمه چاومان پێ که‌وتوون. |
حەمە گاێشگۆلی|25 Jan 2011 - 20:38 |
شلاو بەڕێزان! سپاس بۆ کاک برایم لە گەڵتم نابێ کاری وابکەین و ناکوکی لەبەینی خۆماندا ساز بکەین. سەبارەت بە کاک سەید رەسووڵی بابی گەورە من هەتا ئەو ڕۆژەی دەچمە ژێرخاک خزمەتی کاک سەید رەسووڵم لە بیرناچێ کە چەندەی خزمەت بە ئێمەی کەم ئەندام دەکر لە ئاسایشگا. زۆربەی بەیانییەکان کە دەمەویست بچم بۆسەر ئاو دەم دیت کاک سەید رەسووڵ خەریکی خااوێنکردنەوەی دەست شوورییەکە بوو. بەیانییەکییان کاتێک دیتم گەڕامەوە و هەرای کردم فەرمووی : وەرە تازەدیتمی. منیش گوتم وەڵا کاکە تۆ ئێمە خەجاڵەت دەکەیەوە. گوتی: ئێوە شەیدی زیندوی گەلی کوردن هەر خزمەتێک بە ئێوە بکرێ کەمە. سەد ڕحمەت لە قەبری. ئەوەی کە ئاوا باسیناکرێ یان ناوی نایەت من زۆرم پێ ناخۆشە. |
خالید|25 Jan 2011 - 19:58 |
به‌سڵاو له هه‌موو لایه‌ک و نووسه‌ری بابه‌ته‌که: ئه‌م کاره‌ی ئێستا له‌م بابه‌ته‌دا ره‌خنه‌ی لێگیراوه ،یه‌که‌م جار نیه و زۆر جار باسی له‌سه‌ر کراوه ،به‌ڵام له رێبەری تێناپه‌رێ و ره‌د ده‌کرێته‌وه. له هه دوو به‌شی حیزب‌دا ئه‌و که‌سانه‌ی دژایه‌تی ده‌گه‌ل واقعییه‌تی کێشه‌که واته (شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق) ده‌که‌ن ، حیزبیان به‌م ڕۆژه گه‌یاند. |
هه‌لمه‌ت|25 Jan 2011 - 19:44 |
سپاس بۆ کاک برایم که به رونی باسی له حه‌زف
کردنی تاکه‌کان له نێو حیزب کردووه با ئێمه هه‌ڵوێست ده‌رببرین و
ئه‌م کێشه‌یه به رونی بخه‌ینه به‌ر بیر و رای میله‌ته‌که‌مان
یجازه نه‌ده‌ین که به‌م شێوه‌یه مافخوازانی نه‌ته‌وه مافی خه‌لکانی
خۆیان بخۆن . خۆ کاک ئه حمه‌د ته‌فیق سکرتێری ئه‌م حیزبه بووه و زۆریشی زه‌حمه‌ت کێشاوه به‌راستی گوناح نیه جه‌ماعه‌تێک ته‌نانه‌ت که ناوی ده‌بیستم هه‌ر هه‌لدێن بۆ هه‌ر ئه‌و شانازیانه ی حیزب هه‌ر به ناوی که‌سانێک تۆمار بکرێن که حیزبه‌که‌مانیان هێناوه‌ته ئه‌و رۆژه . ئه‌وه‌ی من بیزانم ئه‌م م ئه‌م ئه‌خلاقه شۆرشگێرانهیهی رێبه‌رانی سه‌رده‌ممان نه‌گۆره و هه‌تا بمێنن که‌سانێک هه‌ر حه‌زف ده‌کرێن ئه‌گه‌ر به زهری بزوتنه‌وه و نه‌ته‌وه‌شمان ته‌واو بێ |
عوسمان|25 Jan 2011 - 18:52 |
كاك ئیبراهیم هۆكاری ئه‌م كرده‌وه زۆر روون و ئاشكرایه. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ وێنه‌ی مسته‌فا هیجری دابنێن ده‌بوو پێش وێنه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده و پاش وێنه‌ی دوكتور سه‌عیدیش دابنرایه، چونكه ناوبراو دوای شه‌هیدبوونی كاك دوكتور سه‌عید بۆ ماوه‌یه‌ك بووه سكرتێری حیزب و دواتر له كۆمگرهی 10دا مامۆستا به سكرتێریی حیزب هه‌ڵبژێردرا و تا كۆنگره‌ی 13 له‌م پۆسته‌دا مایه‌وه و ئینجا دیسان مسته‌فا هیجری به سكرتێر هه‌ڵبژێردرایه‌وه. كه‌واته درووستكه‌رانی ئه‌م پووستێڕه پێێان خۆش نه‌بووه كه وێنه‌ی مسته‌فا هیجری دوو جار له‌م پووستێرهدا بڵاو بێته‌وه و له‌وه‌ش گرینگتر پێش وێنه‌ی مامۆستا بكه‌وێت. |
هه ژار عزیزی|25 Jan 2011 - 18:27 |
ده ست خوش کاک برایم من له فه ی‌س بووکدا ئه و وینه یه م بینی به لام پیم وا نه بوو ئه وه شتیکی ره سمی حیزبی بیت وام زانی که سیک به سه لیقه ی خوی دایناوه به لام حدک ده بی میژوو وه ک خوی قبول بکات نه ک وه ک ئه وه ی ئه یه ویت بیت و له وانه یه له دوا روژدا کیشه که چاره سه ر بکریت وه حیزب یه ک بگریته وه ئه و کات چی ده که ین ئایا هه مان وینانه داده نینه وه وه لا کاک ئینسان له هه ندی شت به راستی تووشی سه ر سورمان دیت کاکه ئه وه میژووه وا بووه وه ده سه لاتیش نیه ئه حمه د توفیق و کاک مسته فا‌ش سکرتیر بوون جا ره هبه ر بوون یا نه ئه وه لیگه رین |
توانا چیایی|25 Jan 2011 - 18:19 |
به‌ردێک شێتێک له بیری باوێت،به سه‌د عاقڵان نایه‌ته‌وه ده‌ر!ئه‌و پوستێره، شتێکی ره‌سمی نه‌بووه.له مراسم و سمیناریش ههڵناوهسراوه. له پێشانگای وێنه له رۆژی سمینار دا ههلاوهسراوه.ئه‌و پوستێره ئیبتکاری براده‌رێکی لاو بووه. ده‌بوا به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌ری سمیناره‌که، ریگای نه‌دابا به دانانی پوستێرهکه. ئاشکرایە سیاسه‌تی رێبه‌ریی حدک حه‌زف و سڕینه‌وه نیه و له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی دا به کرده‌وه نیشانی داوه.ڕێز گرتن و یاد کردنه‌وه‌ی له که‌سانێکی وه‌ک نه‌مر که‌ریمی حیسامی و سه‌ید ره‌سوول دیهقان له ته‌له‌فزیۆنی کورد کاناڵ به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م راستییه. حدک له ئه‌ده‌بیاتی خۆی دا به رێزه‌وه ناوی حدکا ده‌با و ته‌نانه‌ت له زۆر بۆنه دا که حدکاش وه‌ک حدک به‌شدار بووه،له راگه‌یه‌نه‌کانی دا ئاماژه‌ی پێکردووه.که وابوو سڕینه‌وه و حه‌زف له بیرکردنه‌وه‌ی حدک دا جێگایه‌کی نییه. ئه‌م پوستێرهش سیاسه‌تی حدک نییە، ئه‌گه‌ر له راگه‌یه‌نه‌کانی ئه‌و حیزبه یا له بنکه‌کانی دا، ئه‌م پوستێره بڵاو بۆوه، ئه‌و کات ده‌توانین به پوستێری حدکی بزانین. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم رێبه‌ریی حدک له‌م کاره، توڕه‌یه و تهزهککوری پێویستی به که‌سی پێوه‌ندیدار داوه. |
ئەندامی حدک|25 Jan 2011 - 17:36 |
بابە گیان خۆ ئەو پۆستێرە کتێب نیە تا مێژوی حیزبی نوسیبێتەوە. هیچ تەوزیحێکیش بۆ وێنەکە نەدراوە غەیری ئەوە کە ناوی هەر کام لەو رێبەرانەی نوسیوە. بۆ درۆ لە گەڵ خۆشمان بکەین مستەفا هیجری و ئەحمەد تۆفیقمان بە رێبەر قەبوڵ نیە با لە مەقتەعی جیاواز دا سەرۆک و سکرتێریش بووبن. وەک چۆن حدکایش هەتا ئیستا یەک جار ناوی مامۆستایان وەک سکرتێر نەهێناوە، بۆچی کەس تا ئیستا رەخنەی لەوان نەگرتووە؟ |
حوسێن حاجی ئه‌حمه‌دی|25 Jan 2011 - 17:22 |
ده‌ستت خۆش کاک برایم! من وه‌ک ئه‌ندامێکی حدک پێم وایه نه‌ده‌بوو حدک ئه‌و کاره‌ی کردبا، ره‌نگه بڵێین که براده‌رانی پێسوومان هه‌ر ئه‌وه‌یان قابیله، چوونکه له بێ رێزی کردن به ئێمه هیچ شتێکی دیکه نازانن، یان بڵێنین که فێریان نه‌کردون که به مه‌نتق شته‌کانیان مه‌تره‌ح بکه‌ن، به‌ڵام نه‌ده‌بوو وێنه‌ی ئه‌و 2 رێبه‌رانه‌ی که سهردهماێک سکرتێری حدک بونه حه‌زف که‌ن چوونکه ئه‌وه مێژویه، به‌ڵام!! به‌ڵام ئه‌من پێم وایه که حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌وه‌نده دێموکراته که به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی دا ده‌چێته‌وه و ره‌خنه له‌و کاره‌ی که ده‌بوو نه‌یکات ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه شتی وا رونه‌دات، شتی ئاوا له حیزبی پێشره‌و ناوه‌شێته‌وه، ئه‌ویش له حیزبی دێموکراتی کوردستان!! با هه‌رده‌م ئێمه له‌وان باشتر و دێموکراتتر بین که هه‌رواشه. سه‌رکه‌وێت خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان. |
کامیار رۆژهه‌ڵات|25 Jan 2011 - 16:26 |
هه‌ر حیزبه‌و یه‌ک رێبه‌ر و یه‌ک دامه‌زرێنه‌ری هه‌یه،رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانیش نه‌مر پێشه‌وایه.ئه‌وانی دیکه به شه‌هید و زیندوه خزمه‌ت گوزارێکی ئه‌و حیزبه بوونه که پێگاکایان له رێگای خزمه‌ت به حیزب به ده‌ست هێناوه،خاڵی جێگای گومان ئه‌وه‌یه که ئه‌و خزمه‌ت گوزارانه بۆ ده‌یان هه‌وێ یه‌کتر حه‌زف که‌ن ؟؟ |
نەمام|25 Jan 2011 - 16:18 |
دەست خۆش کاک برایم ئەوە بۆ چۆنی من و زۆرێک کسی دیکەشە |
No comments:
Post a Comment