گۆرینی لۆگۆی کورد کانال و چه‌ند سه‌رنج
1 Jun 2010
برایم جه‌هانگیری
کورد کانال ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه ساوایه‌ی تازه خه‌ریک بوو به سیمایه‌کی دیاره‌وه داره داره‌ی ده‌کرد له‌پڕ سه‌رو بۆته‌راکێان هه‌ڵپاچی و وایان گریم کرد به که‌س ناناسرێته‌وه، تا ئیستا له منی ئه‌ندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان را بگره تا خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزب و تا ئه‌وانی بێلایه‌نیش پێم وا نییه که‌س بزانێ بۆچی ئه‌و لۆگۆیه لابرا و له جیاتی ئه‌و لۆگۆیه‌کی دیکه داندرا که نه هیچ هیمایه‌کی کوردانه‌ی پێوه‌بوو و نه هیچ ته‌عبیرێک له ویست و داخوازه‌کانی گه‌لی کوردی لێ به‌دی ده‌کرا. خۆ له‌باری جوانکاریشه‌وه ماڵم قه‌بره هیچ شتێکی وای تێدا نه‌بوو که سه‌رنجت رابکێشی و پێت وابێ که له‌مه‌ی پیشوو باشتره و جوانتر بوو.
من له بیرمه له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کورد کانال چه‌ند لۆگۆیه‌لک له لایه‌ن هاورێیانه‌وه پیشنیار کرا به بۆ ماوه‌یه‌ک باس و ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌کی دۆستانه‌ی له‌سه‌ر کرا به تایبه‌تی له باری فه‌نی و تیکنیکییه‌وه له نێوان شاره‌زایانیی گرافیک بوو به باسێکی به‌پیز و له ئاکام دا ئه‌و لۆگۆیه هه‌ڵبژیردرا که دیتمان.
پاش نزێک به 3 سال لۆگۆ جێکه‌وته‌که‌ی کوردکانال له‌پڕێکه‌وه گۆڕاو بوو به‌و لۆگۆیه‌ی که ده‌ی بینن! ئه‌و ئاڵوو گۆر تا ئیستاشی ده‌گه‌ڵ بێ هه‌ر وا هه‌یه،به‌ڵام هه‌واڵه‌کان وا ده‌گه‌یه‌نن که به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کورد کانال به‌و ئاکامه گه‌یشتون که ویستی خه‌ڵک و ئه‌ندامان که دانانی لۆگۆی پێشوویه به جێ بگه‌یه‌نن و لۆگۆیکۆن دابنێنه‌وه.
ره‌نگه بۆ هیندێ که‌س ئه‌و مه‌سه‌له روون نه‌بێ که له‌و ماویه‌دا له نێو به‌ده‌نی به‌راستی ئاکتیڤی حدک چ باس و ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌کی چر و پڕ هاته ئاراوه و زۆربه‌ی هاورێیانی حیزبی زۆر به‌جیددی دژایه‌تی ئه‌و گۆڕانکارییه‌یان کرد. دیاره ئه‌گه‌ر له کارێ تیکنیکی و گرافیستی شاراه‌زایان گه‌رێێة ماڵم قه‌بره لۆگۆی کۆن هه‌زار جار زێده تر جوانتر و ره‌نگینتر بو له لۆگی نوێ. ئه‌وه به‌و مانایه نییه که من له زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونی دیزاینه‌ری ئه‌و لۆگۆ تازه‌یه که‌م بکه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من لانی که‌م وه‌ک کوردێک سه‌رنجم دابیته لۆگۆ جوراوجۆره‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ پارت و گرووپ و تی ڤی و کۆمه‌لی جۆراوجۆر ساز کراون ئه‌و لۆگۆ تازه‌یه‌ی کورد کاناڵ شایسته‌ی ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگه نه‌بوو به چه‌ند ده‌لیل.
- لۆگۆی تازه هیچ هیما و سیمبولێکی کوردانه‌ی تیدا نه‌بوو که ته‌عبیر له ئاره‌زوو و خواستی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان بکات.
- هیچ پیویست نه‌بوو له‌وکات و ده‌مه دا ئه‌و گۆڕانه بکرێ ئه‌ویش به‌و گۆڕینه‌وه‌یه که زۆر قسه و باسی ساز کرد
- له هه‌موان گرینگتر ئاڵای کوردستانی تێدا نه‌ما که ئه‌وه خۆی هه‌له‌کی گه‌وره بوو
به‌ڵام یه‌ک شتی زۆر پۆزه‌تیف که ده‌توانم بڵیم لای من هه‌موو شته نه‌رینییه‌کانی شوته‌وه ئه‌وه بوو که به‌ده‌نه‌ی حیزب به شیوه‌یه‌کی که‌م وێنه و به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه دژایه‌تی ئاشکرای خۆی ده‌گه‌ل ئه‌و گۆڕانکارییه دا ده‌ربڕی و به‌شیوه‌یه‌کی چالاک و به‌رده‌وام له گرۆپه حیزبییه‌کان دا و له ڕیگای ته‌شکیلاتییه‌وه ره‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی به گوێی به‌رپرسان گه‌یاند. ئه‌و شته‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی حیزب دا که‌س ئاگاداری نه‌بوو. له‌وه‌ش گرینگتر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کورد کانال به‌شیوه‌ی رابردوو گویی له ئاست خه‌لک ناخنی و هه‌موو رۆژ له گه‌ل هاوڕییان دا که‌وته باس و ڕا گۆڕینه‌وه. و سه‌رئه‌نجام وا دیاره رێزی له خواستی خه‌لکی گرت و وه‌ک رابردوو ئه‌سپی خۆی تاو نه‌دا و نه‌یکوت ئه‌وه بڕیاری حیزبه و ته‌واو! من له نزیکه‌وه ئاگاداری به‌شیک له‌و مشت و مڕه بووم که جار‌و باره تا چه‌ند توند و تیژ ده‌بوو و دووباره خاو ده‌بۆوه.
لێره دا بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێی وابێ که لایه‌نێک به سه‌ر لایه‌نێک دا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لۆگۆی کوردکانال دا زال بووه ده‌بی ئه‌وه به سه‌رکه‌وتنێک بزانن بۆهه‌موو لایه‌ک. ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکه بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وهه‌موو لایه‌ک ده‌و سه‌رکه‌وتنه دا به‌شدارن. سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر مۆدێلی کۆنی حیزبایه‌تی و هینانه گۆڕی سیسته‌مێکی تازه‌ی کاری به کۆمه‌ڵ و به‌هێند گرتنی ده‌نگی ئه‌ندامان و به‌ده‌نه‌ی حیزب. بۆیه من لیره‌وه ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو ئه‌ندامانی حدک ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له راست مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کان بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بون سوپاسیش بۆ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کوردکانال که وه‌ک جاران به‌ته‌نی ئه‌سپی خۆی تاو نه‌دا و نه‌ی کوت ئه‌مری حیزبه و ده‌بێ جێ به جێ بکری.

No comments:
Post a Comment