ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له هه‌ردوو به‌یاننامه‌ی حدکا‌و حدک‌و چه‌ند پرسیارێک
20 Mar 2010
برایم جه‌هانگیری
دوا به‌دوای داواکاری که‌مپه‌ینی ئاشتی و برایه‌تی و دیالۆگی نیوان به‌ریز مسته‌فاهیجری سکرتیری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و به‌ریز خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که به‌شیک له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بۆ پشتیوانی کردنی ئه‌و بانگاوازه هاتنه مه‌یدان و رووی داواکارییه‌که‌یان کرده هه‌ردووک ریبه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکرات. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌م حدکا و هه‌میش حدک وڵامی ئه‌و بانگاوازانهیان دایه‌وه. دیاره به به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ک وڵامی حدک له سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ست کردن به مه‌سئولیه‌ت و ریزدانان بۆ ویستی خه‌لک و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ردووک دیمۆکرات داڕ‌ێژرابوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه نازانم هۆکار چی بوو که ویرای ئه‌وه‌ی که هه‌م بانگاوازی که‌مپه‌ین و هه‌میش بانگاوازی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان روی دهسهرکردایهتی حیزبه‌کان بوو به‌لام به‌ریزانی حدکا ته‌نیا به راگه‌یه‌ندراوێکی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب قه‌ناعه‌تیان به خۆیان هێنا و نه به‌ریز هیجری و نه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه هیچیان وڵامی ئه‌و بانگاوازهیان نه‌دایه‌وه. دیاره بانگاوازهکه وه‌ک هه‌میشه و وه‌ک چاوه‌روان ده‌کرا هه‌ر هه‌مان شیواز و هه‌مان هه‌ڵویست بوو، دووباره شه‌رته‌کانی پیشوویان و یه‌ک له‌وان ناو گۆرینی حیزبی دیمۆکراتیان وه‌ک یه‌که‌م مه‌رج هینایه‌وه بۆ هه‌رچه‌شنه دیالۆگ و گفتگۆکردنێک.
لێره دا ئه‌گه‌ر بمان هه‌وێ باسی ئه‌وه بکه‌ین که ئایا به‌ریزانی حدکا بۆ دوو لاقیان دهکهوشیک کردوه که تا ناو نهگۆڕدری دیالۆگ ناکرێ و ئه‌وه‌یان کردۆته خه‌تی سوور؟! ئایا به‌راستی کیشه‌کان به گۆڕینی ناو کۆتای‌یان پێ دێ؟ بۆ وڵامی ئه‌و پرسیاره هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بگه‌رێننه‌وه بۆ پیش له‌ت بوون و بۆ
من ئه‌و وتانه هه‌ر وه‌ک پرسیار دێنمه گۆڕێ و نامهه‌وێ جارێکی دیکه داستانه کۆنه‌که سه‌ر له نوێ زیندوو که‌مه‌وه. به‌ڵام بۆ پشت ئه‌ستوور بوونی بۆچوونه‌که‌م ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ش دینمه گۆڕی تا به‌لکوو ئه‌وانه‌ی پێیان وایه کیشه‌ی دوو دیمۆکرات و دوو کۆمه‌ڵه کیشه‌ی ناوه وڵامێک بۆ ئه‌و پرسیارانه بدۆزنه‌وه. ئایا پ ک ک له باکووری کوردستان ده‌گه‌ل کام یه‌ک له‌و هیزانه‌ی که که‌وتنه به‌ر هیرشی پاکتاو کردن کیشه‌ی ناوی هه‌بوو؟ ئایا پارتی و یه‌کیه‌تی، یه‌کیه‌تی و حیزبی شیوعی، یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوی ئیسلامیی، یه‌کیه‌تی و سوسیالیست، یه‌کیه‌تی و پاسۆک، له باشوور له سه‌ر کێشه‌ی ناو به هه‌زاران رۆله‌ی ئه‌و نیشتمانه‌یان له‌یه‌کتری کوشت؟ ئایا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر که به ده‌یان رۆڵه‌ی کوردیان له‌یه‌کتری کوشت کێشه‌ی ناویان هه‌بوو؟
ئایا پاش ئه‌و وه‌بیر هیانهوهیه نابێ بیڕیک له خۆمان و له ره‌فتاری و گوفتاری خۆمان بکه‌ینه‌وه وهوکاری راسته قینه‌ی کیشه‌کان بدۆزینه‌وه و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێ که ئه‌گه‌ر ئیستێ ریگا چاره‌یه‌کی مه‌عقول نه‌بینرێته‌وه له داهاتوو دا ده‌بێ هه‌مان ریگا تاقی که‌ینه‌وه که خه‌لکی دیکه و خۆشمان تاقیمان کردۆته‌وه و له ئاکام دا هه‌موو لایه‌ک به ره‌چاو کردنی سیاسه‌تی له‌وچه‌شنه شه‌رمه‌زاری خه‌لک و میژوو بوون؟! هۆی چییه که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی حدکا سوور ده‌زانێ که نه ئه‌و بانگاوازه و نه که‌مپه‌ینی ئاشتی نه‌ته‌نیا پیلانی حدک نییه به‌لکوو هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵی ئینسانی دلسۆزن که ده‌زانن و هه‌ست ده‌که‌ن به‌و وه‌زعه‌ی ئیمنه هه‌مانه سبه‌ی رۆژی و له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه گۆرانکارییه‌ک له ئیران دا به‌ر له دوژمن ئیمه ده‌بێ یه‌کتر ببڕینه‌وه؟! هاورێێانی حدکا زۆر باش ده‌زانن ئه‌و بهریزانهی که‌مپه‌ین یان له ریزه‌کانی حدکا دان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردووک دیمۆکرات دان. چۆنه کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حدکا له به‌یاننامه‌یه‌کی ره‌سمی دا پیی وایه "له پشت ئه‌م داوایانه كه له جێ‌دا ڕه‌واو به‌جێن، به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی دڵسۆزی‌و لایه‌نگری له دیالۆگ‌و ئاشتیدا باس كراون، دهستو پلانی جه‌معێك ده‌بیندرێ كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان له رێكه‌وتی 15/9/1385 له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا بوونه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێكهێنانی دوو ده‌سته‌یی به شیوه‌یه‌كی دیكه له ناو ریزه‌كانی حیزب‌دا ده‌ده‌ن، بۆیه ناكرێ به جیدی بگیرێن".
ئایا ئه‌وه وڵامێکی مه‌نتیقی وشیاوه به داوا کاری کۆمه‌لێ مرۆڤ که به بانگاوازێکی ئه‌وپه‌ر ئینسانی بیر‌و بۆچوونی خۆیان ده‌ربرێوه و بانگاوازهکهیان ده‌گه‌ڵ پیشوازی گه‌رمی کۆمه‌ڵی ئینسانی دڵسۆزی دیکه‌ی حیزبی و ناحیزبی رووبه‌روو بۆته‌وه؟ ئه‌و هاوڕییانه ئیستاش پییان وایه که حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کار‌و پیشه‌ی بۆته پیلان داڕشتن بۆ حدکا و شه‌ورۆژ خه‌ریکی بن کۆڵکردنی ئه‌و هاوڕییانهیه؟ دهحالێک دا من به‌دلنیاییه‌وه ئه‌و شته ده‌ڵیم که له ناخی زۆربه‌ی هاورێیانی حدک دا هه‌ستی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و هاورییه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌ریزانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران په‌نگ ده‌خواته‌وه ؟ من به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی و به په‌رۆش بوونه‌وه بۆ داهاتووی حدکا داوا ده‌که‌م که به‌ریزانی ریبه‌ری ئه‌و روحیاته له‌خۆیان و له ئه‌ندامانی حیزب دوور که‌نه‌وه، هاوڕییان له سه‌ده‌ی 21 و له ناو دنیایه‌ک دا ده‌ژین که هه‌ر مالپه‌رێک خۆی ده‌توانێ به‌قه‌ده‌ر حیزبێک شوین دانه‌ر بێت ، له ناو دنیایه‌ک دا که به بوونی مالپهر و وێبلۆگ و ژووره ئینتیرنیتێیهکان و ده‌ربڕینی بیر‌و رای جیاواز و به لیشاو! ئیتر ده‌وری ریبه‌ری حیزب ی دایک و حیزبی باوک و ریبه‌ری کاریزمای تاکه که‌س کۆتایی هاتووه بۆ ناتان هه‌وێ باوه‌ر بکه‌ن!؟ ئه‌و ئه‌سڵه هه‌ر بۆ ئیوه نییه بۆ ئیمه‌ش له حدک دا بۆ کۆمه‌ڵه بۆ پارتی بۆ یه‌کیه‌تی بۆپهژاک بۆ پ ک ک بۆ هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان که هیشتاش هه‌ر به هه‌وای 30 سال له‌مه‌و به‌ر ده‌ی ئاژۆن هه‌ر یه‌ک شته. ئایا کیشه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات و چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌مووه مه‌ینه‌تییه‌ی که به‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی گرتووه ته‌نیا له سه‌ر ناو گۆڕینێک راوه‌ستاوه؟
ئه‌گه‌ر به چاوێکی کراوه و دوور له ره‌ش بینی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک خۆی بیبینین دان به‌وه داده‌نین که مۆدێلی حیزبایه‌تیش گه‌لێ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر داهاتووه. ئیتر زه‌مانی ئه‌وه نییه که خه‌لکێک بینن وکیشهی ناو زڵ که‌نه‌وه و بلێن که ناوه‌کانمان وێک ده‌چن بۆیه کوردایه‌تییه‌که و خه‌باته‌که چه‌قی به‌ستووه! هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین که له هه‌موو کاتێکی گۆنجاو و نه‌گۆنجاو دا هه‌لبژاردن و ده‌نگی خه‌لکی مه‌شروعییه‌ت به‌خشی هه‌موو لایه‌کن. له ههرههلبژاردنیکیش دا ته‌نیا کوته کاغه‌زێک بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌ک و تهوقهمهنێهکی پێ بێ هیز ده‌دا به حیزب و هیزیش ده‌ستێنیته‌وه. له هه‌لبژاردنه‌کانی ئیستا دا حیزبه‌کان هه‌م
زۆر سه‌یره ئیمه‌ی کورد ئازادیخوازین تا ده‌سه‌ڵاتمان نییه، دیمۆکراتین تا هیچ کاره‌ین و ئازادییه‌کانمان پێشیل ده‌کرێن، به‌ڵام که هه‌ستمان کرد به‌ده‌سه‌ڵاتین (نه‌ک ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێ) له هه‌موو که‌س دیکتاتۆڕترین، باوه‌رمان به ئوسوله مه‌ده‌نییه ئینسانییه‌کان هه‌یه، داوا ده‌که‌ین که‌مپه‌ین ساز بکرێ بۆ پێشگیری
پیشنیارێک بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک
من به‌ش به‌حالی خۆم وه‌ک هه‌رکام له خه‌لکی به په‌رۆشی کورد به به‌یاننامه‌ی حدکا دلگران بووم به‌ڵام بۆ ئیمه‌ی ئه‌ندام ولایه‌نگری حدک یه‌ک شت گرینگه که دبێ سه‌رنجی بده‌نێ، سیاسه‌تی دۆستایه‌تی و هیمن کردنه‌وه و ئاسایی کردنه‌وه و له نهایه‌ت دا یه‌کگرتنه‌وه‌ش ده‌گه‌ل هاوڕییانی حدکا سیاسهتیکه که به پێی ئوسووله نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ره‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیه‌کان له لایه‌ن حدک ه‌وه داریژراوه و په‌سه‌ند کراوه، حه‌ق نییه هیچ ئه‌ندامیکی حدک به به‌یاننامه‌ی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی حدکا ئه‌وه‌نده تووره بیت که هه‌لویستی نیگه‌تیڤ له‌و باره‌وه بگرێ، سیاسه‌تی ئاسایی کردنه‌وه و ئاشت بوونه‌وه وته‌بایی و برایه‌تی نیوان حدک و حدکا هه‌ر وا له سیاسه‌ته ئوسولییهکانی حدک- ه و هیچ ئاڵوگۆڕێکی نابێ به‌سه‌ر دابێ. هیوادارم دۆستان و لایه‌نگرانی حدک نه‌ته‌نیا له و سیاسه‌ته ئوسولیی ودلسۆزانهیه سارد نه‌بنه‌وه بهولکوو تییدا شیلگیرتربن، ئه‌وه‌ش بهشیکیه له خه‌باتی نیشتمانی و دلنیا بن له ئاکام دا هه‌ر لایه‌نگرانی برایه‌تی و ته‌بایی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دینن. هیچ شکی تیدا نییه ئه‌و به‌یاننامه‌ی حدکا به تایبه‌تی دوای داوای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه به په‌له نووسرا که نیگه‌ران بوون نه‌کا به‌ریز کاک مسته‌فا هیجری شتێکی دیکه بڵی که دووبه‌ره‌کی خوازان تییدا زه‌ره‌ر مه‌ند بن. له‌م پیوه‌ندییه دا هیرش کردنه سه‌ر بابا عه‌لی میهرپه‌روه‌ر که‌سایه‌تی دیاری سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیمۆکرات له لایه‌ن ئاژوان ناوێک که هه‌موو که‌سێکی ناو حیزب و ئاشنا به بۆچوون و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ندامانی ریبه‌ری ده‌زانێ کام مامۆستای دووبه‌ره‌کی خواز ئه‌و تومه‌ت نامه‌یه‌ی له دژی کاک بابا عه‌لی میهر په‌روه‌ر و حدک داوه‌ته ده‌رێ بڵاو بۆوه. ئه‌مه‌شیان هه‌م پالپشتێکه بۆ به‌یاننامه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدکا وههمیش یه‌کێکه له‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌یان هه‌وێ خه‌لکانی شوین دانه‌ر له‌و ره‌وته دوورکه‌نه‌وه. هه‌م که‌مپه‌ین وههم پشتیوانانی که‌مپه‌ین ئه‌و شته زۆر به باشی ده‌زانن که ئه‌گه‌ر یه‌کگرتووتر و شیلگیرتر بن له‌کار وکردار دا ئه‌و ره‌وته نهسهرکوت ده‌بێ و نه به هه‌لپه‌ساردن و ده‌رکردن ده‌م کوت ده‌کرێ.
قسه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ هاوڕییانم له حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران
ئه‌وه‌ی که من زۆر جاران ره‌خنه له هه‌لوێست و روانگه‌کانی حدکا و هاورییانی حدکا ده‌گرم نیشانه‌ی دوژمنایه‌تی کردن نییه ، له‌هیچ رسته‌یه‌ک دا خوازیاری کز کردنی تواناکانی حدکا ناده‌م و که‌سیش ناتوانی یه‌ک وشه‌ش له‌و باره‌وه له نووسراوه‌کانی مندا ببینیته‌وه، بۆیه‌و ئه‌گه‌ر من ئه‌ندامی حدک-م به دڵنییایه‌وه له دوای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لایه‌نگری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران –م و ره‌خنه‌کانیشم ته‌نیا بۆ چاک سازی و وشیار کردنهوهری هاوڕییانی حدکا یه، نووسینه‌کانم بیر‌و ڕای تاکه که‌سن و هیچ مه‌رج نین راست بن و حوکمی حاکمی نین، به‌ڵام من ئه‌وه‌ی به‌زه‌ینم دابێ و پیم راست نه‌بێ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ری دا ده‌رده‌بڕم.

" من به‌دلنیاییه‌وه ئه‌و شته ده‌ڵیم که له ناخی زۆربه‌ی هاورێیانی حدک دا هه‌ستی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و هاورییه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌ریزانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران په‌نگ ده‌خواته‌وه "ساڵانێکی زۆر پیش‌تر له له‌ت بوونیش و تابزانین که ئه‌وده‌م هه‌ردووک لامان له ژیر یه‌ک ناو و یه‌ک ئارمی حیزبی و یه‌ک سیاسه‌ت دا کارمان ده‌کرد توانیمان کیشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین؟ ئایا ئیختیلاف و رق و تووڕه‌یی ئه‌ندامانی حیزب هه‌ر له‌سه‌رکردایه‌تی و بهدهنهرا بگره تا لایه‌نگرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش نیشانه‌ی ئه‌وه نه‌بوون که له ئیداره‌کردنی حیزب‌دا سه‌رکردایه‌تی تووشی قه‌یرانێک چاره نه‌کراو بووه ؟ من که سالی 1380 ی هه‌تاوی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له قه‌ڵا نیشته جی بووم ئه‌و راستییه‌م به چاوی خۆم دیت و سوور ده‌مزانی که ئه‌و حیزبه ناتوانی هه‌تا سه‌ر یه‌کده‌ست بمینیته‌وه. که دیتمان پاش کۆنگره‌ی 13 و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ویک ههلنهکردن و پاوان کردنی هه‌موو به‌رێوه‌به‌ری و ئیداره‌ی حیزبه‌که له لایه‌ن زۆرینه‌ی ریبه‌ری هه‌ڵبژیردراوی کۆنگره‌ی 13 دوچاری لیکدابرانی کردین. که‌واته خۆ پیش ئه‌وه‌ی ببین به دوو هه‌ر یه‌ک ناومان هه‌بوو و هیچ کیشه‌ی ناو ده‌گوڕی دا نه‌بوو که‌وایه بۆ وێکمان هه‌ڵنه‌کرد؟ بۆ نه‌مان توانی وه‌ک یه‌ک حیزب و یه‌ک هاوڕیی ته‌شکیلاتی به یه‌که‌وه کار بکه‌ین؟
من ئه‌و وتانه هه‌ر وه‌ک پرسیار دێنمه گۆڕێ و نامهه‌وێ جارێکی دیکه داستانه کۆنه‌که سه‌ر له نوێ زیندوو که‌مه‌وه. به‌ڵام بۆ پشت ئه‌ستوور بوونی بۆچوونه‌که‌م ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ش دینمه گۆڕی تا به‌لکوو ئه‌وانه‌ی پێیان وایه کیشه‌ی دوو دیمۆکرات و دوو کۆمه‌ڵه کیشه‌ی ناوه وڵامێک بۆ ئه‌و پرسیارانه بدۆزنه‌وه. ئایا پ ک ک له باکووری کوردستان ده‌گه‌ل کام یه‌ک له‌و هیزانه‌ی که که‌وتنه به‌ر هیرشی پاکتاو کردن کیشه‌ی ناوی هه‌بوو؟ ئایا پارتی و یه‌کیه‌تی، یه‌کیه‌تی و حیزبی شیوعی، یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوی ئیسلامیی، یه‌کیه‌تی و سوسیالیست، یه‌کیه‌تی و پاسۆک، له باشوور له سه‌ر کێشه‌ی ناو به هه‌زاران رۆله‌ی ئه‌و نیشتمانه‌یان له‌یه‌کتری کوشت؟ ئایا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر که به ده‌یان رۆڵه‌ی کوردیان له‌یه‌کتری کوشت کێشه‌ی ناویان هه‌بوو؟
ئایا پاش ئه‌و وه‌بیر هیانهوهیه نابێ بیڕیک له خۆمان و له ره‌فتاری و گوفتاری خۆمان بکه‌ینه‌وه وهوکاری راسته قینه‌ی کیشه‌کان بدۆزینه‌وه و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێ که ئه‌گه‌ر ئیستێ ریگا چاره‌یه‌کی مه‌عقول نه‌بینرێته‌وه له داهاتوو دا ده‌بێ هه‌مان ریگا تاقی که‌ینه‌وه که خه‌لکی دیکه و خۆشمان تاقیمان کردۆته‌وه و له ئاکام دا هه‌موو لایه‌ک به ره‌چاو کردنی سیاسه‌تی له‌وچه‌شنه شه‌رمه‌زاری خه‌لک و میژوو بوون؟! هۆی چییه که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی حدکا سوور ده‌زانێ که نه ئه‌و بانگاوازه و نه که‌مپه‌ینی ئاشتی نه‌ته‌نیا پیلانی حدک نییه به‌لکوو هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵی ئینسانی دلسۆزن که ده‌زانن و هه‌ست ده‌که‌ن به‌و وه‌زعه‌ی ئیمنه هه‌مانه سبه‌ی رۆژی و له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه گۆرانکارییه‌ک له ئیران دا به‌ر له دوژمن ئیمه ده‌بێ یه‌کتر ببڕینه‌وه؟! هاورێێانی حدکا زۆر باش ده‌زانن ئه‌و بهریزانهی که‌مپه‌ین یان له ریزه‌کانی حدکا دان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردووک دیمۆکرات دان. چۆنه کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حدکا له به‌یاننامه‌یه‌کی ره‌سمی دا پیی وایه "له پشت ئه‌م داوایانه كه له جێ‌دا ڕه‌واو به‌جێن، به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی دڵسۆزی‌و لایه‌نگری له دیالۆگ‌و ئاشتیدا باس كراون، دهستو پلانی جه‌معێك ده‌بیندرێ كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان له رێكه‌وتی 15/9/1385 له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا بوونه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێكهێنانی دوو ده‌سته‌یی به شیوه‌یه‌كی دیكه له ناو ریزه‌كانی حیزب‌دا ده‌ده‌ن، بۆیه ناكرێ به جیدی بگیرێن".
ئایا ئه‌وه وڵامێکی مه‌نتیقی وشیاوه به داوا کاری کۆمه‌لێ مرۆڤ که به بانگاوازێکی ئه‌وپه‌ر ئینسانی بیر‌و بۆچوونی خۆیان ده‌ربرێوه و بانگاوازهکهیان ده‌گه‌ڵ پیشوازی گه‌رمی کۆمه‌ڵی ئینسانی دڵسۆزی دیکه‌ی حیزبی و ناحیزبی رووبه‌روو بۆته‌وه؟ ئه‌و هاوڕییانه ئیستاش پییان وایه که حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کار‌و پیشه‌ی بۆته پیلان داڕشتن بۆ حدکا و شه‌ورۆژ خه‌ریکی بن کۆڵکردنی ئه‌و هاوڕییانهیه؟ دهحالێک دا من به‌دلنیاییه‌وه ئه‌و شته ده‌ڵیم که له ناخی زۆربه‌ی هاورێیانی حدک دا هه‌ستی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و هاورییه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌ریزانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران په‌نگ ده‌خواته‌وه ؟ من به‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی و به په‌رۆش بوونه‌وه بۆ داهاتووی حدکا داوا ده‌که‌م که به‌ریزانی ریبه‌ری ئه‌و روحیاته له‌خۆیان و له ئه‌ندامانی حیزب دوور که‌نه‌وه، هاوڕییان له سه‌ده‌ی 21 و له ناو دنیایه‌ک دا ده‌ژین که هه‌ر مالپه‌رێک خۆی ده‌توانێ به‌قه‌ده‌ر حیزبێک شوین دانه‌ر بێت ، له ناو دنیایه‌ک دا که به بوونی مالپهر و وێبلۆگ و ژووره ئینتیرنیتێیهکان و ده‌ربڕینی بیر‌و رای جیاواز و به لیشاو! ئیتر ده‌وری ریبه‌ری حیزب ی دایک و حیزبی باوک و ریبه‌ری کاریزمای تاکه که‌س کۆتایی هاتووه بۆ ناتان هه‌وێ باوه‌ر بکه‌ن!؟ ئه‌و ئه‌سڵه هه‌ر بۆ ئیوه نییه بۆ ئیمه‌ش له حدک دا بۆ کۆمه‌ڵه بۆ پارتی بۆ یه‌کیه‌تی بۆپهژاک بۆ پ ک ک بۆ هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان که هیشتاش هه‌ر به هه‌وای 30 سال له‌مه‌و به‌ر ده‌ی ئاژۆن هه‌ر یه‌ک شته. ئایا کیشه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات و چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌مووه مه‌ینه‌تییه‌ی که به‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی گرتووه ته‌نیا له سه‌ر ناو گۆڕینێک راوه‌ستاوه؟
ئه‌گه‌ر به چاوێکی کراوه و دوور له ره‌ش بینی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک خۆی بیبینین دان به‌وه داده‌نین که مۆدێلی حیزبایه‌تیش گه‌لێ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر داهاتووه. ئیتر زه‌مانی ئه‌وه نییه که خه‌لکێک بینن وکیشهی ناو زڵ که‌نه‌وه و بلێن که ناوه‌کانمان وێک ده‌چن بۆیه کوردایه‌تییه‌که و خه‌باته‌که چه‌قی به‌ستووه! هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین که له هه‌موو کاتێکی گۆنجاو و نه‌گۆنجاو دا هه‌لبژاردن و ده‌نگی خه‌لکی مه‌شروعییه‌ت به‌خشی هه‌موو لایه‌کن. له ههرههلبژاردنیکیش دا ته‌نیا کوته کاغه‌زێک بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌ک و تهوقهمهنێهکی پێ بێ هیز ده‌دا به حیزب و هیزیش ده‌ستێنیته‌وه. له هه‌لبژاردنه‌کانی ئیستا دا حیزبه‌کان هه‌م
" خه‌لک ده‌نگ ناده‌ن به ناو و ئارم و وێنه‌ی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان به‌ڵکوو ده‌نگ ده‌ده‌ن به ره‌نگ یان به ژماره، هیچ دوور نه‌رۆین هه‌ر دۆینی له باشوور هه‌لبژاردن کراوه و هیشتا ئاکامی هه‌لبژاردنه‌کان به‌ته‌واوی دیار نییین به‌لام له‌و هه‌لبژاردنه دا هه‌م له سه‌رتاسه‌ری عیراق و هه‌م له کوردستان خه‌لکی ده‌نگیان دا به ژماره نه‌ک به ناوی حیزب. "به‌ره‌نگ و هه‌م به ژماره لێک جیا ده‌کرینه‌وه . خه‌لک ده‌نگ ناده‌ن به ناو و ئارم و وێنه‌ی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان به‌ڵکوو ده‌نگ ده‌ده‌ن به ره‌نگ یان به ژماره، هیچ دوور نه‌رۆین هه‌ر دۆینی له باشوور هه‌لبژاردن کراوه و هیشتا ئاکامی هه‌لبژاردنه‌کان به‌ته‌واوی دیار نییین به‌لام له‌و هه‌لبژاردنه دا هه‌م له سه‌رتاسه‌ری عیراق و هه‌م له کوردستان خه‌لکی ده‌نگیان دا به ژماره نه‌ک به ناوی حیزب. که‌واته ئه‌و براده‌رانه بۆ دوو قاچیان کردۆته کهوشیک و ئیلا فلان حیزب ده‌بێ ناوی خۆی بگۆرێ. ئایا ئه‌و پیداگرییه له‌وه سه‌رچاوه ناگری که ئیستاش روحیاتی خۆ به‌زلزانی به ته‌واوی سێبه‌ری به‌سه‌ر حدکا دا کیشاوه بۆیه پیی وایه‌و ده‌بێ حیزبکان ئیزن له‌وان وه‌رگرن بۆ دانانی حیزب و هه‌لبژاردنی ناو؟ له ماوه‌ی رابردوو دا که‌سانێک له ریبه‌رایه‌تی حدکا لیدوانی له‌م چه‌شنه‌یان له راگه‌یه‌نه‌ره ره‌سمییه‌کانی خۆیان به ئاشکرا بلاو کردۆته‌وه و بوونی هه‌رچه‌شنه ریکخراو و حیزبێکی سیاسی ناوخۆیان به دوور له راستی زانیوه به‌ڵام هه‌ر له‌و پیوه‌ندییه دا ته‌بلیغ بۆ هیزێکی سیاسی ئیسلامی ده‌که‌ن که گۆایه له رۆژهه‌لاتی کوردستان دا تیکۆشانی ئاشکرای خۆی راگهیاندووهه!
زۆر سه‌یره ئیمه‌ی کورد ئازادیخوازین تا ده‌سه‌ڵاتمان نییه، دیمۆکراتین تا هیچ کاره‌ین و ئازادییه‌کانمان پێشیل ده‌کرێن، به‌ڵام که هه‌ستمان کرد به‌ده‌سه‌ڵاتین (نه‌ک ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێ) له هه‌موو که‌س دیکتاتۆڕترین، باوه‌رمان به ئوسوله مه‌ده‌نییه ئینسانییه‌کان هه‌یه، داوا ده‌که‌ین که‌مپه‌ین ساز بکرێ بۆ پێشگیری
" زۆر سه‌یره ئیمه‌ی کورد ئازادیخوازین تا ده‌سه‌ڵاتمان نییه، دیمۆکراتین تا هیچ کاره‌ین و ئازادییه‌کانمان پێشیل ده‌کرێن، به‌ڵام که هه‌ستمان کرد به‌ده‌سه‌ڵاتین (نه‌ک ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێ) له هه‌موو که‌س دیکتاتۆڕترین، "کردنی ئیعدامی فلانه خه‌باتکاری سیاسی له ئیران ئیسلامیی دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئیمزا کۆ بکریته‌وه و چاوه‌روانیمان ئه‌وه‌یه کۆمه‌لگا به‌شه‌ردۆسته‌کان به پیر ئیمزا کۆکردنهوهکهمان بێن و ده‌نگمان ببیسن ، خه‌لکانی ده‌روه‌ی کوردستان وههندهرانیش زۆر جاران ئه‌لحه‌ق ده‌نگی ئهوخهلکهیان بیستوه و به‌یاننامه‌یان له قازانجی ویستی که‌مپه‌ینه‌که ده‌رکردوه، لیره دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆ خۆمان چۆنه به ده‌نگ بانگاوازی خه‌لکی خۆمانه‌وه نایه‌یین وئه‌و خه‌لکه به‌هێند ناگرین؟ باشه کیمان هه‌یه له بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به نرخ تر؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌هیند نه‌گرین سبه‌ی کێ له لامان به‌قه‌در و قیمه‌ته.
پیشنیارێک بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک
من به‌ش به‌حالی خۆم وه‌ک هه‌رکام له خه‌لکی به په‌رۆشی کورد به به‌یاننامه‌ی حدکا دلگران بووم به‌ڵام بۆ ئیمه‌ی ئه‌ندام ولایه‌نگری حدک یه‌ک شت گرینگه که دبێ سه‌رنجی بده‌نێ، سیاسه‌تی دۆستایه‌تی و هیمن کردنه‌وه و ئاسایی کردنه‌وه و له نهایه‌ت دا یه‌کگرتنه‌وه‌ش ده‌گه‌ل هاوڕییانی حدکا سیاسهتیکه که به پێی ئوسووله نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ره‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیه‌کان له لایه‌ن حدک ه‌وه داریژراوه و په‌سه‌ند کراوه، حه‌ق نییه هیچ ئه‌ندامیکی حدک به به‌یاننامه‌ی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی حدکا ئه‌وه‌نده تووره بیت که هه‌لویستی نیگه‌تیڤ له‌و باره‌وه بگرێ، سیاسه‌تی ئاسایی کردنه‌وه و ئاشت بوونه‌وه وته‌بایی و برایه‌تی نیوان حدک و حدکا هه‌ر وا له سیاسه‌ته ئوسولییهکانی حدک- ه و هیچ ئاڵوگۆڕێکی نابێ به‌سه‌ر دابێ. هیوادارم دۆستان و لایه‌نگرانی حدک نه‌ته‌نیا له و سیاسه‌ته ئوسولیی ودلسۆزانهیه سارد نه‌بنه‌وه بهولکوو تییدا شیلگیرتربن، ئه‌وه‌ش بهشیکیه له خه‌باتی نیشتمانی و دلنیا بن له ئاکام دا هه‌ر لایه‌نگرانی برایه‌تی و ته‌بایی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دینن. هیچ شکی تیدا نییه ئه‌و به‌یاننامه‌ی حدکا به تایبه‌تی دوای داوای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه به په‌له نووسرا که نیگه‌ران بوون نه‌کا به‌ریز کاک مسته‌فا هیجری شتێکی دیکه بڵی که دووبه‌ره‌کی خوازان تییدا زه‌ره‌ر مه‌ند بن. له‌م پیوه‌ندییه دا هیرش کردنه سه‌ر بابا عه‌لی میهرپه‌روه‌ر که‌سایه‌تی دیاری سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیمۆکرات له لایه‌ن ئاژوان ناوێک که هه‌موو که‌سێکی ناو حیزب و ئاشنا به بۆچوون و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ندامانی ریبه‌ری ده‌زانێ کام مامۆستای دووبه‌ره‌کی خواز ئه‌و تومه‌ت نامه‌یه‌ی له دژی کاک بابا عه‌لی میهر په‌روه‌ر و حدک داوه‌ته ده‌رێ بڵاو بۆوه. ئه‌مه‌شیان هه‌م پالپشتێکه بۆ به‌یاننامه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدکا وههمیش یه‌کێکه له‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌یان هه‌وێ خه‌لکانی شوین دانه‌ر له‌و ره‌وته دوورکه‌نه‌وه. هه‌م که‌مپه‌ین وههم پشتیوانانی که‌مپه‌ین ئه‌و شته زۆر به باشی ده‌زانن که ئه‌گه‌ر یه‌کگرتووتر و شیلگیرتر بن له‌کار وکردار دا ئه‌و ره‌وته نهسهرکوت ده‌بێ و نه به هه‌لپه‌ساردن و ده‌رکردن ده‌م کوت ده‌کرێ.
قسه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ هاوڕییانم له حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران
ئه‌وه‌ی که من زۆر جاران ره‌خنه له هه‌لوێست و روانگه‌کانی حدکا و هاورییانی حدکا ده‌گرم نیشانه‌ی دوژمنایه‌تی کردن نییه ، له‌هیچ رسته‌یه‌ک دا خوازیاری کز کردنی تواناکانی حدکا ناده‌م و که‌سیش ناتوانی یه‌ک وشه‌ش له‌و باره‌وه له نووسراوه‌کانی مندا ببینیته‌وه، بۆیه‌و ئه‌گه‌ر من ئه‌ندامی حدک-م به دڵنییایه‌وه له دوای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لایه‌نگری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران –م و ره‌خنه‌کانیشم ته‌نیا بۆ چاک سازی و وشیار کردنهوهری هاوڕییانی حدکا یه، نووسینه‌کانم بیر‌و ڕای تاکه که‌سن و هیچ مه‌رج نین راست بن و حوکمی حاکمی نین، به‌ڵام من ئه‌وه‌ی به‌زه‌ینم دابێ و پیم راست نه‌بێ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ری دا ده‌رده‌بڕم.
No comments:
Post a Comment