که‌مپ نشین یان فیدائیانی گه‌ل20 Jun 2011
ورده سه‌رنجێک له سه‌ر بۆچوونی هیندێ روناکبیری کورد
برایم جه‌هانگیری خۆزگه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی قسه بکات ته‌نیا 2 ده‌قیقه له ئاکام و ره‌نگدانه‌وه‌ی قسه‌که‌ی ورد بێته‌وه، پاشان که‌س ناتوانێ پێشی پێبگرێ، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سانێک به ده‌یان جار‌و به‌هه‌وه‌نته قسه فڕێ ده‌ده‌ن و که‌سیش نییه لێیان پرسێته‌وه که ئه‌م قسه‌یه و ئه‌و حوکمه به کام پێوه‌ر و پێوانه؟ به‌کام به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت له‌سه‌ر خه‌ڵکی ده‌که‌ی به‌ماڵ؟ یان به داخه‌وه ویژدانێکیش نییه که لانی که‌م به‌ر له‌خه‌وتن به چه‌ند چرکه‌یه‌ک تۆزێک به‌رۆکیان توند بکات و نقورچێک له بیری پڕ له‌خه‌یاڵی په‌مه‌ییان بگرێ وله خه‌وێک رایان چڵه‌کێنێ که هه‌ر خۆیان تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن و له کاروانی هه‌رده‌م وشیارو مه‌نتیقی مرۆڤایه‌تی وه‌دوا ده‌که‌ون. زۆر جار لێره‌و له‌وێ گوێت لێ ده‌بێ یان له ماڵپه‌ره‌کان ده‌بینی که به‌ڕیزێک باس له مه‌سه‌له‌ی ئافریقای باشوور ده‌کات به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێین ره‌خنه‌گره و رۆشنبیره و ئاکادیمییه! باده‌داته‌وه لای خۆمان و چون دیواری که‌س له هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کورت‌تر نابینێ ، یه‌کسه‌ر داده‌به‌زێته سه‌ریان و به نێوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی که‌مپ نشین و ئۆردوگا نشین باسیان لێوه ده‌کات و چی‌یان به به‌ره‌وه ناهێڵی، ده ڕسته‌ی تیفتیفه‌دار دا وه‌هایان بیراز ده‌کات که که‌سێکی ناشاره‌زا بێ ده‌ڵی داخوا ئه‌و حیزبانه‌ی رۆژهه‌ڵات چ تاوانبارێکن؟ " پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه و خه‌ریکی کاسبی کردنن، ماشێنی چاکیان ده‌بن پێی دایه، کچ وکوره‌کانیان لیباسی وا و وا له‌به‌ر ده‌که‌ن؟! " جا له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی ئه‌و شیوه بیر‌و باوه‌ڕه بڵاو ده‌که‌نه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌نگیان له جێگای گه‌رمه‌وه دێ؟ وه‌ک منی بێ خه‌می جێ گه‌رمونه‌رم پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه وله‌باسی کوردایه‌تی دا که‌متر له سه‌ربه‌خۆیی چوار پارچه‌ی کوردستان به هیچ رازی نیین؟! به‌ڵام له گه‌نگاوێ عه‌مه‌لیشدا پڕن له هیچ! که‌س نییه بڵێ کاکی برا کێ پێشی پێگرتووی ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز! فه‌رموو پێشمان که‌وه ئیمه‌ش به‌دوات دا دێین! به‌قه‌ولی زانایه‌کی فارس ده‌ڵێ سه‌ت گوته وه‌ک نیو کردار نییه! یان کورد گوته‌نی قسه فه‌قیره هه‌موو که‌س پێی ده‌وێرێ. ده‌نا فه‌رموون خۆ ئه‌وانه‌ی وا به سێله‌ی ره‌حمه‌وه ده‌ڕواننه کوردستان و به‌ردی خه‌مخۆری بۆ له سینگ ده‌ده‌ن که‌میش نین با حیزبێک بۆ رۆژهه‌ڵات پێک بێنن و ئه‌و به‌شه له نیشتمانی داگیرکر‌او رزگار بکه‌ن! کێین ئه‌وانه‌ی ئۆردوگا نشینن؟ که‌مپ نشینه‌کان کێن؟ له نێو ئه‌و ئۆردوگا نشینانه باسی سه‌رکرده‌کان ناکه‌م به‌ڵام پرسیارێک له هه‌موو ئه‌و رۆشنبیره خۆبه‌زلزانانه ده‌که‌م که بێئینسافانه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ڕابنێین وکه‌مو کووڕییه ده‌رونییه‌کانیان قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه چه‌کی بێمحه‌ل ده‌کێشن و شێری ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی شه‌ڕن! ئه‌وانه‌ی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات به حدکا و حدک و کۆمه‌له‌وه به ئۆردوگا نشین و که‌مپ نشین ده‌زانن. کێهاتان ئیراده‌ی پۆڵایینی خوشکه خه‌دیجه‌ی مه‌عزورتان هه‌یه؟ کامتان نیوه‌ی نیو هێندی ئه‌و باوه‌رتان به کێشه‌ی کورد و مه‌سه‌له ره‌واکه‌ی هه‌یه؟ کامه‌تان به کرده‌وه نیوه‌ی نیو هێندێ ئه‌و قاره‌مانه و ئه‌و نموونه‌ی ژنانی خه‌باتکاری رۆژهه‌ڵات له مه‌یدانی سه‌ختی خه‌بات دا خۆراگر بوون؟ ئاخر نه ئه‌وه‌یه که به‌هه‌ر ده‌لیل و بیانوویه‌ک بێ (حه‌ق و ناحه‌ق) کوردستانتان به‌جێ هێشت وهه‌ر ئیستا له باشترین و ئاسووده‌ترین هه‌لومه‌رج دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر؟! (لانی که‌م له پێک هه‌ڵکێشان ده‌گه‌ل ئه‌وکه‌سانه‌ی ئیوه پێیان ده‌ڵێن که‌مپ نشین! ) من له‌و بڕگه‌یه دا خه‌دیجه‌ی مه‌عزوور وه‌ک نموونه دێنمه‌وه ده‌نا با پۆڵا خۆره‌کان بڕۆن له رێزی خه‌باتکارانی حدک و حدکا و کۆمه‌ڵه و هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا به چاوی خۆیان ببینن که به ده‌یان ژن و پیاوی وای تێدایه که هه‌موو ته‌مه‌نی ئاکتیوو ئه‌رینی خۆیان له پێناو ئامانجه ره‌واکانی گه‌لێ کورد دا فیدا کردوه. ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه نه‌ته‌نیا نابێ به‌و چاوه سه‌یر بکرێن به‌ڵکوو ده‌بێ ژیاننامه‌که‌یان بکرێته ڕۆمان و به‌ره‌ی داهاتوو ده‌رسی خۆراگری و فیداکاریان لێ وه‌رگرێ. بڕۆن ببینن ئه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤه‌ش ره‌نگه حه‌زیان له‌وه بێ وه‌ک من‌و تۆ خۆیان و منداڵه‌کانێان بگه‌یه‌ننه وڵاتێکی ئه‌من و له وێنده‌رێ به‌شێنه‌یی جار‌و بار له‌په‌سنی کوردایه‌تی تۆخ دا لاپه‌ڕه‌یه‌کی ماڵپه‌ره‌کان ره‌ش که‌نه‌وه؟! به‌ڵام نه‌یان کرد، نه‌ک نه‌یان کرد به‌ڵکوو هێندێکیان له ئوروپاوه گه‌ڕانه‌وه کوردستان و له‌و په‌ڕی بێ ئیمکاناتی دا به کرده‌وه له مه‌یدانی خه‌بات و به‌رخۆدانی ئازادیخوازانه دا به‌شداریان کردووه. تاوانه، بێ ئیسافییه ، سته‌مه، ناوی ئه‌و خه‌ڵکه بنێن که‌مپ نشین؟! ئه‌وه له حاڵیکدایه که هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانین که هه‌لومه‌رجی باشوور وای کردوه که هیزه‌کانی رۆژهه‌ڵات وه‌ک جاری جاران نه‌توانن هه‌لسوکه‌وت بکه‌ن. ئه‌و وه‌زعه‌ی هه‌یه ویستی هیچ هیزو لایه‌نێکی رۆژهه‌ڵات نییه به‌ڵکوو هه‌لومه‌رج به‌سه‌ری داسه‌پاندوون. ناودێر کردنی شۆڕشگێرانی رۆژهه‌ڵات به که‌مپنشی به‌که‌مگرتنی ره‌نج و به‌رخۆدانی خه‌باتکارانی خۆڕاگری رۆژهەڵاتی کوردستانه که ویستی ریژیمی ئیسلامی ئیران و دوژمنانی کوردستانه و هیچی دیکه نییه، بۆیه هیوادارم هیچ کوردێک وشه‌ی که‌مپ نشین و ئۆردۆگا نشین بۆ فیدائیانی گه‌لی کوردی رۆژهه‌ڵات به‌کار نه‌هێنێ. ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان به حه‌ق فیدائیانی خه‌لکی کوردستانن، که‌سانێکن که به کرده‌وه هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نی خۆیان فیدای ئاماج و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کردووه، له‌جیاتی بریندار کردنی شعوری ئه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤه حه‌ق وابوو رۆژێک ته‌رخان بکرێ بؤ ریز لێنان له خۆڕاگری و فیداکاری ئه‌و ئینسانانه‌ی ده‌یان توانی وه‌ک مه‌مانان له هه‌نده‌ران و له به‌هه‌شتی په‌نابه‌ران پاڵی لێ وه‌ده‌ن به‌ڵام نه‌یان ویست و نه‌یان کرد. ده‌شتی ره‌ق و ته‌قی کۆیه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی باشووریان هه‌ڵبژارد به‌ڵام ره‌مز و سیمبۆلی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی رۆژهه‌ڵاتیان به‌رز و دره‌وشاوه راگرت. تێ بینی : ئه‌و بابه‌ته روانگه‌یه‌کی گشتییه و پیوه‌ندی به هیچ تاکێکی دیاری کراوه‌وه نییه. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
احمد ره به تی|21 Jun 2011 - 11:17 |
سلاو له ئه جمه عین. ده ست و هه ستت خوش قه له مت به برشتر بی کاکه برایمی به ریزله وه ی که حه ق به حه قدار ده ده ی و ریز له تیکو شه رانی کورد ده گری . به لام به حاکم کامرانی به ریزیش ده لیم به ریزم دیاره جه نابت یان له کوردایه تی باش حالی نی یان هه ر (عاده تت)به قرمژنی که لاشینکوف گرتوه ئه ویش نه ک به ده ستی خوت خه لکی دیکه بیکه ن و توش قیافه ی پیوه بگری . هیوادارم وا نه بی و من هه له بم به لام خه مت نه بی به سه ری کاکی عومر باقی بی ئه و روژه ش دی به لام جاری خه ریکی سه یرانین له ده شتی کویه موهیم مانه وه له مه یدانه . |
soran|21 Jun 2011 - 05:10 |
ba nokrani oclan hachi dln ba blan chon eme kampnshnkan khlkman lagALA laboya awha agryian grtowa |
ره حمان ئه سکۆلی|21 Jun 2011 - 04:26 |
به رێزکاک برایم ؛ به رای من لازم ناکات من ده ست خۆشی وسپاس له کاک ئیبراهیم بکه م له به رئه وه ی ئه وه ی کاک برایم گوتویه تی هه قیقه تێکی حاشاهه ڵ نه گره . ئه وانه ی که لافی دڵسۆزی لێده ده ن بۆرۆژهه ڵات وباسی که مپ نشینی ئێمه ده که ن خۆیان کێن وئێستاله کوێ نیشته جێن ؟ ئه وه ی که ئێستائه وانه نیشته جێ ئه وبه هه شته ن که کاک برایم ئیشاره ی پێ فرمووه له ئاکامی خۆراگری وته حه مولی ئه وده شته ی ئێمه یه که ئه ونووسه رانه ی پێ گه یاندوو . له لایه کی دیکه وه فه رموون ئه قسه زلانه بێنه وه وفیزای چونه وه ی رۆژهه ڵات وه رگرن وبزانیین کێن ئه وانه ی خوزیاری دانیشتن له کۆیه ن. به قه لی کورد ده ڵێت :هازه گورزوهازه مه یدان |
قازی کامران|21 Jun 2011 - 03:57 |
حیزبێک کە ئیدعای بەقەد شاخێک بێت و خۆی پێ حیزبی
پێشرەو تاقانەی گۆرەپانی سیاسییە چاوەروانی زۆر لەوەی زیاتری لێ دەکرێ ،
ئەو چاوەروانێکی رەوایە کە خەلک لەم حیزبەیان هەیە، حیزبێک کە بە گیان و
مال زۆریان لە پێناو داناوە. ئەمن بەش بە حالی خۆم ئەو حیزبەم وەک جاران پێ
مەسئول نەماوە، ئی وەک منیش رۆژانە لە زیاد بوون دایە. هۆیەکەشی ئەوەیە کە
بێخیالە، عادەتی بەم شێوە خەبات و ژیانە گرتوە، لە ئال و گۆر دەترسێ ،
پرۆژەی نییە، چالاکی بەرچاوی نییە...هەر شتێک هەیە پاساو هێنانەیە، پاساو
بۆ خراپی خەباتی مەدەنی، پاساو بۆ نەمانی خەباتی چەکداری، پاساو بۆ
ئینشعابەکان هەر چی هەیە هەر پاساوە و پاساو..... دیارە مەبەستی من حیزبی دێمۆکرات بەهەردووک بەشێتی. |
giareng|21 Jun 2011 - 03:20 |
sereta dest xoshy delem be kak braimy berez bow babete jwanet bo qazy kamran to hemishe sazy moxalift ledawa bo hamoo shtek be qewly fars jenabt taftay joda baftay hiwadarm harwash be tanya bmenyewe |
کورده|20 Jun 2011 - 19:13 |
کاک کامران قازی، کاک برایم باسی چی کردووه و تۆ ده‌یبه‌یه‌وه کوێ. |
پێخۆر فرۆش|20 Jun 2011 - 15:12 |
بۆ قازی کامران!!! سه‌باره‌ت به به‌قۆنترات گرتنی حیزب له لایان خه‌بات گێره‌کانه‌وه،ده‌بێ ئه‌وه‌ت حه‌رز که‌م که تۆی ئوروپانشین،ته‌نیا کاتی مه‌راسمی تێکه‌ڵ به هه‌ڵپه‌رین و کۆنفرانسه‌کان و کۆنگره‌کان،بیرت دێته‌وه که حیزبی و سه‌تحی ئینتیزاریشت که هه‌ر خۆت ده‌زانی چه‌نده‌یه،که‌واته حه‌قیان پێ بده که تێت رانه‌بینن بۆ کاری حیزبی. باسی سه‌یران چوون ده‌که‌ی و حه‌سره‌ت ده‌خوازی که بریا تۆش وابای!!!براده‌ر.له کۆیه بۆ سه‌یران چوون گیرفانێکت گوڵه‌به‌رۆژه ده‌وێ و به پێیان هه‌ڵکشێ بۆ هه‌یبه‌ت سوڵتان،تۆ سه‌یرانی خۆت له گه‌ڵ وان حیساب مه‌که که بۆ "حه‌مامی ئافتاب" ده‌چی بۆ سه‌واحیلی ئیسپانیا کوری باش،هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی دۆنێ و پێرێی خه‌باتی چه‌کداریان ده‌کرد و تۆی لاو چاوت پر ده‌بوو له ئاو به بیستنی هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان� �ئه‌ورۆ،به پێی هه‌ل و مه‌رج،جارێ خرمه‌ی چه‌کیان نایه،بێ ئینسافێ له سه‌رده‌می ته‌ق و تۆق،ئیلاهه بێت و له سه‌رده‌می به قه‌ولی تۆ راحه‌تی،مایه‌ی ناره‌حه‌تی. پێم حه‌یف بوو جوابت نه‌ده‌مه‌وه... |
halmet|20 Jun 2011 - 14:32 |
slaw u rez dastekanit xosh be kak braim rang be bam halwest darbrinait kolekit dard u ranje em xebate pirozat le sar shani em shorshgerane kam kirdbetava hamooman dabe bam shevaye bir bikaenave emain ke dabe jian lemane fer bin nak evan la ema . mandoo nabi dast xosh |
قازی کامران|20 Jun 2011 - 14:08 |
کاک برایم گیان ئەو خەبات گێرانەی باست کردوون، حیزبەکەیان بە قۆنترات گرتوە، ئاکامی کۆنگرەکان چاو لێ بکە، هەمان کەسایەتی بە تۆزێک ئالوگۆر دێنەوە مەیدان و باقێکەشی دووپات و چەند پات بوونەوەی رووداوەکانن. جیاوازی ئەوان دەگەل منی ئوروپا نەشین لەوەدایە کە ئەمن و جەنابت مەحکومین بە ئەوە کە جێگامان گەرم و نەرمترە لە کاتێک کە ئێستا هەم جێگای وان گەرم و نەرمترە هەمیش تەفریح و گەرانییان زۆرترە باشە جەنابت سالی چەند جار دەچی بۆ سەیران؟؟؟ چاو لەوان کە هەموو چومعەیەک لە سەریران و گەرانن، ئەو پێهەلاگوتنەی جەنابت بۆ ئەو کاتەی کە خەباتی چەکداری دەگورێدابوو زۆر راستە بەلام وەلا ئێستا وا نەماوە.... |
کاروان|20 Jun 2011 - 12:59 |
کاک برایم گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت. بابه‌تێکی جوانه. به‌ڵام من پێم وایه پێش ئه‌وه‌ی رووناکبیرانمان له‌م پێوه‌ندییه‌دا غه‌دریان کردبێ و بێ ئینسافانه قه‌زاوه‌تیان کردبێ، ئه‌وه خودی حیزبه‌کانن که ئیزنیان داوه وایان پێ بوترێ. پێش هه‌موو که‌س ئه‌وه خودی رێبه‌رانی حیزبی دێموکراتن که ده‌ڵێن له "که‌مپه‌کانی" حیزب دا. ئه‌وه کۆمه‌ڵه‌کانن که به مقه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن "ئوردوگاکانی کۆمه‌ڵه". به‌ڵام وه‌ره چاو له مجاهدین بکه که چۆن که‌مپی ئه‌شره‌فی کردوه به ئه‌رزشێکی به‌رخودانی. ئه‌وان له ئه‌ده‌بیاتی خۆیان دا به‌م که‌مپه ده‌ڵێن: "مقاومت اشره‌ف". که‌وابوو خه‌تای ئه‌سڵی لای خودی حیزبه‌کانه.به‌ڵام دیسان ده‌سته‌کانت خۆش بێت |
پێخۆر فرۆش|20 Jun 2011 - 11:07 |
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک برایم وه‌ک نمونه‌ش،له‌و دونیای پاڵتاکه و له هێندێک رووم،کابرا وا خۆی سوور ده‌کاته‌وه و ده‌گۆرێنێ له‌سه‌ر وه‌زعیه‌تی که‌مپ نشینی حیزبه‌کان، یه‌کی ناشاره‌زا نه‌زانێ ده‌ڵێ ره‌نگه ئه‌وه قاره‌مانی خه‌باتی چه‌کداری 46و47 یان شه‌ری 3 مانگه،بووبێ که قسان ده‌کات و ئێستا ئه‌و جه‌وه‌ی به دڵ نێ،،،که چی یان دایکی منداڵه‌کانی یان خۆی بۆ زه‌ماوه‌ندی فڵان که‌س و سه‌ره‌خۆشی فیسار که‌س،به‌ینابه‌ین غار ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئێران. به رای منیش،سه‌مبۆلی سووتان بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و ئیلاهه‌ی فیداکاری بۆ مانه‌وه‌ی شۆرشمان له رۆژهه‌ڵات،ئه‌ندامان ی به‌شداربوو و حازر له ئه‌حزابه کوردیه‌کانی جارێ گیرخواردوو له باشووری کوردستانه،،،به بێ جیاوازی |
ahmad|20 Jun 2011 - 09:18 |
ده‌سخۆش کاک برایم قسه‌کانت را ستن. |
فه ریدون کاویان|20 Jun 2011 - 08:58 |
ده ستت خۆش کاک برایم ، به داخه وه له رخنه دا زۆر به برشت و توندین ،به لام به داخه وه له کردوه دا وانین. |
خه‌بات ره‌سوولی|20 Jun 2011 - 07:41 |
كاك برايمى ئازیز ده‌ستت خۆش وقه‌له‌مت هه‌روا به‌برشت بی_ په‌ندیكی پیشینیان هه‌یه ده‌لی پیمه‌ره به‌ده‌ست خه‌لكه‌وه سووكه .ئه‌و به‌ریزانه‌ی له‌دووره‌وه ئه‌و فه‌رمایشتانه ده‌فه‌رموون .نالیم سالیك با دوومانگ له ده‌شتی كۆیه له گه‌رمای په‌نجا ده‌رجه و له بی برقیدا و له بی ئیمكاناتیدا ژیان بكه‌ن ئه‌وجار گه‌ردنیان ئازاد بی چی ده‌لین با بیلین "به باوه‌ری من كه‌سیك كه رۆژیكی پیشمه‌رگایه‌تی كردبی ئه‌وه‌نده‌ی ئینساف هه‌یه كه راستییه‌كان بلی .راسته گه‌لی كورد له رۆژهه‌لاتی كوردستان وه پاش كه‌وتووه "به‌لام ئاخۆ بلیی هوی ئه‌و پاش كه‌وتنه تاك ره‌هه‌ندی بی و ته‌نیا ملی حیزبه‌كانی رۆژ هه‌لات بگریته‌وه "یان گه‌لیك له‌وروانگه به‌رته‌سكه‌ی ئه‌و به‌ناو رووناكبیرانه به‌ر فراوانتره.؟ |
حاجی حوسێن‌حه‌دداد|20 Jun 2011 - 07:10 |
ده‌ستخۆش کاک‌برایمی به‌ڕێزو به‌ویژدان من‌به پێچه‌وانه‌ی جه‌نابت، ئه‌وکه‌سانه‌ی قسه‌به بادا ده‌که‌ن‌و ڕاستی‌یه‌کان وه‌بن لیچ ده‌ده‌ن، به‌ڕووناکبیر نازانم. ڕووناکبیر به‌مرۆڤێک ده‌گوترێ که‌تێڕوانینێکی به‌رفراوانی هه‌بێ‌و بتوانێ ئه‌وه‌ی ده‌ی نووسێ‌و بڵاوی ده‌کاته‌وه جوان هه‌للاجی بکات‌و پێیدا بچیته‌وه‌و مووی‌سپی له‌ماستی خۆی‌و خه‌لکی ده‌ربکێشێ،وخۆی‌بن� �سێ‌و خۆی‌هه‌لسه‌نگێنێ‌و جێگۆڕکێ بکات له‌ناو خۆی‌و خه‌ڵکداو بۆساتێک خۆی به‌ویژدانه‌وه له‌جێگای ئه‌وکه‌سانه دابنێ که‌دادگایی‌یان ده‌کات بابزانێ که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان ده‌ستخۆشی لێده‌کات. |
حەمە|20 Jun 2011 - 06:41 |
دەستەکانت خۆش بی مامۆستابرایم! نووسراوەکەت هەتا خوا
حەز دەکا بە ئەدەب و نەرم و نیانە! دەبوو ئەو کەسانەی لە ئوروپاوە
فەخری شۆڕشگێری خۆیان لە قاڵبی نووسراوەی بێ ناوەرۆکدا بە خەڵک دەفرۆشن؛
ئاوڕێک وەسەرخۆیان بدنەوە! داخوا کەمپ نشین بەکێ دەڵێن؟ خۆیان بەکەمپ
نیشین نازانن ، کە لە ولاتانی وەک هولەند و... دانیشتوون و... وشەی سووک و
بێ ناوەرۆک دەکەن بە سەردێڕی ماشا‌ڵڵا نووسراوە شۆرشگێریەکانیان!! و
کەسایەتی ئەوانەی پێ بریندار دەکەن کە هەمووێ تەمەنی لاویەتی خۆیان لە
پیناو ئامانجی وبیرو بۆچوونیاندا لە چیا و چۆڵی کوردستان بردۆتەسەر؟ داخوا
ئەو کەسانە بۆ جارێکشبێ ئاوڕ لەڕابردووی خۆیان و ئەو کەسانە دەدەنەوە، کە
ئێستا لەکوردستان ماون و ملیان نەداوە کە وەک ئەو جۆرە ڕووناکبیرە جێگا
نەرم و گەرمانە، لە وڵاتانی ئوروپا، هونەری خەباتگێری خۆیان بکەنە تانەو
لۆمەی بێ ناوەرۆک؟... و بە وتەی مامۆستا مەلابرایم، قسە بێ دەسەڵاتە هەموو
کەس پێی دەوێرێ! بۆ وێنە! داخوای کەسانی وەک سەیدبرایمی کەریمی و کەماڵی کەریمی و... کە پاسپۆرتی وڵاتی سوید و ئەڵمانیان هەبوو، خۆشی ئورپایان بەجێ هێشت و گەڕانەوە بۆ کوردستان، حەزیان لە کەمپ نشینی دەشتی کۆی بوو هەستیان نەبوو؟ خۆشی ئوروپایان دەرک نەکردبوو؟ یان بەحوکمی ئەخڵاقی کوردانەیان، پاسثورتی وڵاتی و سوێد وئەڵمانیان فڕێ دا، چوونەوە بۆچیاوچۆلی کوردستان؟ داخوا ئەو کەسەی کە بەو پێشمەرگانە دەڵێ کەمپنشین و گەرکیەتی کەسایەتیان دابەزێنێ دەتوانێ بە تەرزاوی ویژدانێکی ساخ و سالم، کردەی خۆی و ئەوانەی پێیان دەڵین کەمپ نشین هەڵسەنگێنێ؟ |
سیه‌مه‌ک وه‌کیلی|20 Jun 2011 - 06:10 |
ده‌ست و قه‌ڵه‌مت خۆش کاک برایم که به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌م و ئازار و فیداکاری هه‌ڤاڵه‌کانتا ده‌ژی . |
shorsh|20 Jun 2011 - 05:10 |
spas kak braym bo nusina ba nrxakat barasti harchek dayhenm u daybam natwanm wshayak ka darxori qaramani ew hawreyane be ka salani ganjeti u tamnayan bo xabat bo mafa rawakani gali kurd danawe blem disan dast xoshit pedalem |
برایم - ق|20 Jun 2011 - 04:51 |
برای به‌رێز کاکه برایم . ج . ده‌سته‌کانت خۆش زۆر له جێگای خۆی دایه ، کورد کوته‌نی " گوڵ نی دڕکیش مه به "" سپاس بۆ ماندوو بونت |
hassan andrza|20 Jun 2011 - 04:44 |
rez hormat xoshvisti bo mamosti brz dastt xosh omrtdrij.mandonabit laam regayi prhvraz nshibi xbat.dastt mach dakm chavt mach dakm. bo gel hr srkvto bit |
No comments:
Post a Comment