Tuesday, 31 July 2012

دەمامکدارەکان بۆ واز ناهێنن

24 Apr 2012
Awen Latifi ئەوین لەتیفی کێیە؟
برایم جەهانگیری
زۆر ناخۆشە مرۆڤ وڵامی کەسێک بداتەوە کە نەیناسێ، نەزانێ کێیە ، نێرە ، مێیە، ئینسانی چاکە یان شەڕانگێزە و لە کێشە دەگەڕێ، سەر بەلایەنێكی دژ بەرە یان راستەو خۆ لە خزمەت رێژیمە خوێنمژەکەی ئێرانی ئیسلامی دایە و هەوڵی دەمکوت کردنی چالاکوانانی سیاسی دەدات،بە قەولی دۆستێک وەک وەی وایە جوابی حەپی بەیاز بدەیەوە! لەو رۆژەوە کە کامێنتەکانم لە فەیس بووک تارادەیەک بە قازانجی ئەو بیرە و ئەو ئاماژەیەی بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە باسی لە گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک کردووە و هوشداری داوەتە مالیکی کە ئەگەر وەزعەکە هەر وا برواتە پیشێ ئەو دەگەڕێتەوە سەر دەنگی خەڵک و ئەوەش بەو مانایە دێ کە کوردستان بەرەو ریفراندوم و راپرسیەکی گشتی سەبارەت بە چارەنووسی خۆی دەچێ، کەوتوومە بەر هێڕش و بوختان و تۆمەتبار کردن و هەڕەشەی هەڵدانەوەی لاپەرەکانی ژیانی تایبەتیم لێدەکرێ لە لایەن کەسێکی دەمامک داری نە ناسراو بە ناوی Awen Latifi لە فەیس بووک. لە پەیامی تایبەتیدا یەکەم جار ویستوویە وەک خانمێک و لە رێگای خۆشەویستی لێم نزیک بیتەوە بەلام پاشان خۆی پێ نەگیراوە و نیەتی خۆی ئاشکرا کردووە کە هەندێ لە نووسینەکانی لە دوای ئەو بابەتە دا دەنێم ، ئەو جۆرە کەسانە کە بە بڕوای من ئەگەر سەر بە ئیتلاعاتیش نەبن بێشەهامتترین مرۆڤی سەر زەوین و بەو کارانەیان وا لە ئینسان دەکەن کە مرۆڤ زەینی بۆلای زۆر کەس و لایەن بچێ، لە خۆڕا لە خەڵک وەشک کەوێ. بۆیە من ناچارم بە پێچەوانەی ویستی خۆم گەڕانەوەیەکم هەبێ بۆ دواوە و باسێکی کورتی ئەو کاتە بکەم کە لە مەهاباد دەژیام و بە قەولی یەکێک لە هاوڕیانی حیزبی، نەک حیزبایەتی وکوردایەتی بەڵکوو کەڵەگاییم لە رێژیم دەکرد. ئەگەرچی لەوە دلنیام کە دیسانیش خوێڕیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر ناوی خاتوونێکی کورد و بە وێنەی خانمێک کە رەنگە دیسان وەک جاری جاران خاوەنی وێنە و ناوەکە ئاگای لەو هەرا وبەزمە نەبێ خەریکی پیلان گێڕانن. ئامانجی منیش لەو نووسینە تەنیا پێکانی ئامانجەکانی رێژیم و لە قاو دانی پیلانی رێژیمی ئیسلامییە بۆ بەرچاو روونی ئەو دۆستانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکن. شەرت نییە ئەو کەسە راستەو خۆ پارە لە رێژیم وەرگرێ بەڵام کاتێ شان بەشانی سیاسەتەکانی رێژێم دەچێتە پێش لانی کەم دەکرێ پێی بڵێی نۆکەری بێ خەڵات و بەرات!

سەیر لە وەدایە کە "ئەوین" بیرێک ناکاتەوە کە من، تەمەنم لە ژورووی 50 ساڵیدایە و ئەو تەمەنەشم لە خۆڕا نەگەیاندۆتە ئێرە، بیر لەوە ناکاتە کە هەر سەری قسەی کردەوە دەزانم لە کوێڕا قسە دەکات؟ دەزانم سەری بە کوێیەوە بەندە! بە جۆرێ قسە دەکات کە ئاشکرایە کەسێکی سەر بە کۆنگرە 4 یەکان یا توودەییەکانە، ئایا مەبەستی ئەوەیە کە من لەدژی ئەوان شت بنووسم وئەوان تۆمەتبار بکەم، یان بەڕاستی لەوانە و لەوانی هەرە قین لەدڵ و نێوزگ رەش، ئەوانەی کە لە دوژمنایەتی دا بەرامبەر بە دیمۆکرات و کەسانی چالاکی سیاسیی دێمۆکرات و کۆمەلە دا هیچ سنورێک ناناسن.

توودەییەکان و کۆنگەر چوارییەکان:

لە کوردستان کەس نییە نەزانێ ئەو دوو رێکخراوە لە باری سیاسییەوە چ هەڵەیەکی گەورەیان کرد و هەر لە سەر ئەو هەڵەیەش چۆن بە یەکجاری تێدا چوون، هەڵەکە لەوە دابووکە بە نیازی خەباتی دژی ئیمپریالیستی داکۆکیان لە رێژیمێک کرد کە تا سەر ئیسقان دەستی بە خوێنی کوردان سوور بوو، رێبەرایەتی ئەو دوو لایەنە باجی ئەو هەڵە گەورەیەیان هم تووشی خۆیان و هەمیش تووشی ئەندامانیان کرد. بەڵام دوای ئەو وەزعە نالەبارە کە بەسەریان هات من ئەو قسەیە بۆ میژوو دەکەم و شەهادەت دەدەم لە ناو توودەییەکان و پەیرەوانی کۆنگرەی 4 دا باشترین و سادقترین ئینسانەکانی تێدا بوون، جگە لە یەک دوو نموونەی بچووکی خەیانەتکاری بە ئاشکرا ئەوانی دیکە هەرگیز سەریان وەبەر رێژیم نەهێنا و سادقانە و شەڕافەتمەندانە خەریکی ژیان و گوزەرانی خۆیان بوون. ئەو دۆستانە بەڵام لە باری سیاسییەوە تارادەیەک و زۆربەیان ئەو ئیدئۆلۆژییەیان هەر دەمێشکی دا مایەوە و بە داخەوە دژایەتی و یان باشترە بڵیم موخالیفەتی خۆیان دەگەڵ حیزب هەر درێژە پێدا. لەم دواییانە دا کە هەلو مەرجێکی تایبەتی بۆ حیزب هاتبۆ پێش وحێزبەکانی لە خەباتی راستە وخۆ و هاتنەوە ناو کوردستان دوور کردبۆوە دەرفەتێک بوو بە تایبەتی بۆ دۆستانی توودەیی کە ئەو موخالیفەت یان باشتر بڵیم دژایەتییەی حیزب ئورگانیزە بکەن و مێشکی لاوانی پێ بشۆنەوە و کۆکیان بکەن بۆ دژایەتی حیزب.

پ ک ک
ساڵی 1376 بەو لاوە باشترین دەرفەت بوو بۆ پ ک ک و بۆ توودەییەکان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاودەنگ بن بۆ بەرین کردنەوەی تەشکیلاتەکانی پ ک ک، دیارە نەک لە رووی باوەڕێک کە بەواینیان هەبوو بەڵکوو تەنیا بە موخالیفەت کردن دەگەڵ حیزب و هەڵرشتنی کۆنە قین. ئەوکارەیان بوو بە دەرفەتێک بۆ سیستماتیک کردنی دژایەتی لەگەڵ حیزب، پ ک ک بە ئازادی تەبلغاتی دەکرد و پێویستی بە کادر و ئەندامی شارەزا نەبوو، توودەییەکانی مەهاباد بە گشتی و زۆریان روویان کردە پ ک ک و بەوپەڕی توانایان کاریان بۆ کردن ، لەو کار کردنەش دا تا ئەو کاتی هیچ مەترسیەکیان نەبوو چوونکە تەبلیغاتی سەرەکی دژایەتی دەگەڵ حیزب و جاڕی نەمانی حیزب بوو کە ئەوە خۆی بەر لە هەمووشتێک قازانجی سۆفیەکانی ئێرانی تێدا بوو و هیچ خەتەرێکی نەبوو بۆیان، کادرەکانی پ ک ک زۆر بە ئاشکرا هاتوچۆی ئێرانیان دەکرد و لە مەهابادیش بە ئازادی دەهاتن و دەچوون و شەوانە کۆبونەوەی گشتیان پێک دێنا و ژنان چالاکی پ ک ک ش هەر بەم شێوەیە.
ئەگەرچی من هەمیشە دۆستایەتیم دەگەڵ توودەییەکان خۆش بووە و بەڵام قەتیش لە باری سیاسییەوە دانوومان دەگەڵ یەکتری نەدەکوڵا بە تایبەتی لەم دواییانە دا زۆر جاران کڵاومان تێک دەگیرا ، ئیدی ئێستا ئەو دۆستانە، توودەیی نەبوون و پ ک ک بوون و ئێمەش کە حزبی بووین. بەڵام هەلومەرجمان دەگەڵ ئەان فەرقی یەکجار زۆر بوو ، ئەوان بە ئاشکرا کاریان دەکرد و ئێمەش لە ترسی رێژیم دەرفەتی وامان نەبوو کە وەک وان چالاک بین ئەگەرچی جار و بارە لە حەیفی وان سنوورمان دەبەزاند و بە ئاشکرا دیفاعمان لە حیزب دەکرد، ئەو کێشەیە لەبەینی من و ئەو دۆستانە دا تا ئەو کاتەی مەهابادم بەجێ هێشت بە خەستی درێژەی هەبوو. بۆیە کە مەهابادم بەجێ هێشت لە مەجلیسێک دا دۆستێک کوتبووی ئۆخەی، مزگینیم دەنێ شوکر مەلابرایم رۆیی...
ئەو داستانەم بۆیە گێڕایەوە کە ئەوین لەتیفی بزانێ من بە فیتووی خۆم دەزانم وزۆر لەوە زیاتریشم پێیە کە بە پێویستی نازانم بیهێنمە سەر بەڕەی! کوردایەتی خوویەکە و گرتوومە، بۆتە خۆێن و لە ناو دەمارەکانم دا دەژی، حیزبیشم خۆش دەوێ و بەهەردووک لایەنییەوە و دیفاع لە میژووە پڕ سەروەرییەکەی دەکەم و هەڵەکانیشی بە ئاشکرا لە قاو دەدەم. هەڕەشەکانت من لە پێوانی رێگا و سوور بون لە سەر باوەڕەکانم شێلگیرتر دەکات و دڵنیا بە تا لە گۆڕ نانی رێژیمی ئیسلامی ئێران و وەدەست هێنانی مافی رەوا بۆ گەلی کورد ، لە خەو و لە خۆراک و لە هەموو خۆشیەکانی ژیان دەگوزەرێم.
ئەو بابەتە لای من گرینگی هەیە و ئەویش ئەمەیە کە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بۆ ئێمە کورد وەک باقی گەلانی جیهان شتێکی بەکەڵکە ، بە تایبەتی فەیس بووک کە ئەگەر وەک خەڵکی دیکەی کەڵک لیوەرگرین دەتوانین پێگەی کورد بەرینە سەرێ و ریزی خەباتکارانی کوردستانی پێ پتەو بکەین و لە هەمان حاڵیشدا پیلانی ناحەزان و جاسووسەکانی ریژیم ئاشکرا بکەین، بە نیازی دەرس وەرگرتن، بە نیازی رووبەڕوو بوونەوە دەگەڵ رێژیمە داگیرکەرەکان. هەرگیز خوازیاری ئەوە نەبووم لە باسی ڕابردوو دا دلی دۆستان بڕەنجێنم بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەموە لە گێرانەوی ئەم مێژوویە دا بە قەرا نوکە دەرزییەک ناراستی تێدا نییە و تەنیا ئاماژەیەکژی کورتە بۆ ئەوەی کەس و کەسانێک کە دیان هەوێ لە شێوەهایی نا ئینسانی بۆ موخلیفانی خۆیان کەڵک وەرگرن ریسوا بکرێن.



October 14, 2011
Awen Latifi
o سلام عزيزم خيلي دؤست دارم زن داري يا نة

October 14, 2011
Ebrahim Jahangiri
o سلام "ئه‌وین" خانم، خیلی سریع و بدون پرده‌ دوستم داری اما نه‌ گفتی چرا، از کی و به‌ خاطر چی من را دوست داری؟ جالب است گاهی وقتها پیر مردها هم دوست داشتنی میشند!.....

October 17, 2011
Awen Latifi
o سلام عزیزم رۆژ باش.....من هم زبان کوردی خیلی دوست دارم،وازبچهای مهاباد خیلی زیاد خوشم میاد، وقیافیه شما خوشم میاید،بخاطر همین شمارا دوستدارم جگرطلا

October 17, 2011
Ebrahim Jahangiri
o سلام ئه‌وین خانم، شما لطف دارین، درضمن خانمها همیشه‌ طلا را دوست داشته‌ اند حالا ما که‌ جگرمون طلا باشه‌ حداقل به‌ خاطر همون طلا هم که‌ باشه‌ دوست داشتنی هستیم. روزگار خوبی داشته‌ باشید، این را هم اضافه‌ کنم لطفا با عکس و آدرس حقیقی بیایین تو فیس بوک که‌ بیشتر به‌ شما اعتماد بشه‌. این را نه‌ برای خودم بلکه‌ برای خودت پیشنهاد میکنم.
موفق باشید

October 18, 2011
Awen Latifi
o سلام عزیزم...ان عکس واقعی خودم است،اگر دوست دارید بااین شمارة تماس بگیرید 009647707667144 من تا 2روز دیگه درکوردستان هستم بعد برمیگردم سنه واین شمارة من است 00989185333776
Awen Latifi
• Ay au kesey mn u komelek le hawereyanm ledurewe wek keseki roshenfkrek teman derwani ! debet bzanit laperey nwei mn u au kesany legel mnn lere lehel bereztan bende be welami au prsyarey arastem krdn ! we xoshhalman deken welameketan be nefi bet.ta btwanim au ewe dlmani krme krdwe !! elaqetmendiyi jaran bo Mala Ibahim kure nmuneyekey Sablax drust darejinewe. mn herdem wa leto halibbom ta au rojy xot u raburdweket ager teberdau xot krd bequrban gochanekey mala mustefa !

دوایین پەیام و تازەترین پەیامی :

Awen Latifi 3 hours ago
o wedetwanm hemu koment u qse zlu hereshekanishtan,awy lebn bereye bhenme ser bere u le sablag ewe ta tahran uzemani Enqlab uzerengery u gardantan turkiya ta kanada,gshtyani le rojname azadekani gsht bashurda betaybeti le hawlerda dabezenm ! we jyani mal Ibrahim syasi u komelayet i ta Xezanishtan heldeinewe u beqeder aqki xotan welamtan bo bnosin . hiwadarm waz le qsey zl bhene u rasu drust welami prsyarekeman bderewe !we hera neket le welameki kurtu sade tenha yek kelme! ke dlil awelan lere asoode dekat bnosit bashtre.....bo zanyaritan mn ta esta rqm le to nabetewe,we hiwadarm karek bkei be pechwanewe berxurd nekem le tekta kake Ibrahm. hende azau azad bit beterefi xotman bo bayan bikeit. wekatek teshriftan hawrd bo Hawler lexzmetu dayn,audemi beshk xoshhal debn ke mntan nasiyewe ! we yeqin debn le muhebeti me bo ewe le kwera serchawey grtuwe ay peshmerga azau beamekey mame Gani Blooryan.....
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
خ م|27 Apr 2012 - 21:36
کاک برایم ی بەڕێز ، هەر بژیت بۆ هەستی پاکی کوردایەتی و وریایی و هەڵوێستی جوانمێرانەت بەرانبەر بە دوژمنانی کورد و کوردستان، لە سەرووی هەموویان ، حکوومەتی جنایەتپیشەی ئیسلامی ئێران...
کەنگرۆک|27 Apr 2012 - 00:27
دەستەکانت خۆش بی با بەعزە وەقتیک ئەوانە اشکرا بکرێن بە وەلاهی لە داخانای ن منیش وە ئامان هاتوم. باشە ئەگەر مەنزوریان نامەردی نیە بۆ بە ناوی خۆیانەوە نایەن. وەلاهی هەموویان لە ئوروپا دادەنیشن و هەر بۆ شەر دروست کردن و جنیو قسەی سووک کردن ناوێرن ناوی خۆیان و عەکسی خۆیان دابنێن.یارەبی دەستت خۆش بی.
aware|26 Apr 2012 - 14:46
ew meqaleye zor le insaf be dure
برایم جەهانگیری|25 Apr 2012 - 08:52
کاک قاسمی زیدە ئازیز، زۆربەی زۆری بۆچوونەکەت دەسەلمێنم و سوپاسی ئەو بۆچوونە جوانەشت دەکەم، دڵنیا بە ئەو بابەتە بە نیازی دژایەتی پ ک ک نەنووسراوە تەنیا ئاوڕدانەوەیەکی ئەو سەردەمانە بووە کە هەلومەرجێکی تایبەتی لە ئاردا دابووە ئەویش لە بەر خاتری" ئەوین لەتیفی"کە لە لایەن ئەو گروپەوە هێرش دێنێ و هەرەشەم لێدەکات نەک لە لایەن پ ک ک وە. دووبارە دڵنیات دەکەمەو کە من دژی هێچ حیزب و لایەنێکی سیاسیی تەنانەت حیزبی تودەش نیم.
حامید|25 Apr 2012 - 01:44
به‌کرێگیراوانی هه‌موو گه‌لێک شتێکی تێدا ده‌ێڵێته‌وه‌ یان باشتر بڵێم پردێک له‌ دووی خۆیان دێڵنه‌وه‌ که‌ ڕۆژێک ئه‌ربابه‌که‌یان سه‌رسمیدا وئه‌ستۆی ورد بوو بتوانێ پێیدا بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی نه‌ته‌وه‌که‌ی .به‌ڵام سیخوڕ و کوردفرۆش و به‌کرێگیراوه‌کانی کورد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ڕووداماڵاو و ڕێسوا و بێ شه‌رم و خوێڕی و چه‌په‌ڵ و گه‌نده‌ڵ و سه‌ر شۆڕ و شان خوارن که‌ ده‌گه‌ل هیچ له‌شفرۆشێک یش ناکرێ هه‌لیانسه‌نگێنی چون ئه‌ربابه‌که‌یان خۆفرۆشێکی سیاسیی نێو نه‌ته‌وه‌یییه‌ و ئه‌وه‌ش نه‌خۆشینێکه‌ که‌ ده‌گیرێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌شه‌ نۆکه‌ر وبه‌کرێگیراوه‌کانیش
ی وه‌ک خۆی ده‌رپێکه‌یان به‌ شانی داداوه‌ و ماسیان به‌ سه‌ر خۆیانداکردووه‌ وبه‌ره‌وه‌پشت سواری شانی بابیان بوون وله‌ کووچه‌ شه‌قامه‌کانی کوردستاندا بێشه‌رمانه‌ ده‌خولێنه‌وه‌ و به‌ هیچ قسه‌یه‌کیش ناچن .ئه‌و توودییه‌ خائینانه‌ خۆ کاری ئه‌ورۆیان نییه‌ ئه‌و ده‌م که‌ شاره‌کان نه‌گیرابوونه‌ زۆر ڕاشکاوانه‌ دیفاعیان له‌ کۆمارێ ئیسلامی ده‌کرد و ته‌نانه‌ت به‌ فیتوویه‌کی خومه‌ینی که‌ گۆیا خودموختاری ده‌دا به‌ کوردان،به‌ ڕۆژی روون له‌ مه‌یدانی چوارچرا کچ و ژنی لانگرانی خۆیانیان ده‌ ده‌ست پاسداراندا هه‌ڵپه‌ڕاند و ڕه‌شبه‌ڵکیان پێگێڕان و خۆیانیش سه‌رچۆپی کێشی ئه‌و ڕه‌شبه‌ڵکه‌ ڕووڕه‌شه‌ و ڕیسوایه‌ بوون ئه‌وه‌ هه‌موو خه‌ڵکی مه‌هاباد به‌ چاوی خۆیان دیویانه‌ ،جابۆیه‌ مامه‌ برایم نابێ لێیان بگری چون ئه‌وه‌ کاری ئه‌ورۆیان نییه‌ ئه‌وانه‌ له‌وێ ڕۆژێوه‌ وه‌دیهێنراون هه‌ر ئینسنافرۆشبوون و ده‌ خزمه‌ت ئینسانکوژ و دیکتاتۆران دابوون به‌ تایبه‌ت ده‌ خزمه‌ت داگیرکه‌رانی کوردکوژ له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستاندا.
کێله‌شین|25 Apr 2012 - 01:12
کاک برایم گیان، هاورێی به‌رێزم
سڵاو کات باش
به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌س بۆ ئه‌وه‌ی خالی لاواز له‌ چالاکوانانی سیاسی ومه‌دنی بۆ ئامانجه‌ گلاوه‌کانیان، وه‌ده‌ست بێنن، په‌نا بۆ رێگه‌ی جوراوجۆر ویه‌ک له‌وان فیس بوک ده‌بن، که‌ ئه‌وه‌ جێگه‌ی داخه‌ هیندێک له‌ هاورێیه‌که‌مان ئاگاداری نێه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ نابن وله‌ داو ده‌که‌ون، ئه‌وه‌ جێگه‌ی خۆشحالیه‌ که‌ جه‌نابت زۆر زۆ ئه‌و که‌سه‌ت ناسیوه‌ که‌ مه‌به‌ستی چیه‌ وبۆ جه‌نابتی هه‌لبژاردوه‌، گومانت له‌وه‌ نه‌بێ که‌ جه‌نابت باش ده‌ناسێ وده‌زانێ سه‌ر به‌ حیزبی دیموکراتی کوردستانی و خاوه‌ن هه‌لوێست خۆتی وکادرێکی به‌وه‌جی حیزبی. با هه‌موومان وریا بین
له‌گه‌ل رێزم دا
کێله‌شین
قاسم|24 Apr 2012 - 12:32
کاک برایمی به‌رێز ، ئه‌وه‌ی که کوردایه‌تیت کردوه و ئینسانێکی دروست بوی من به‌ش به حاڵی خۆم ته‌سدیقی ده‌که‌م به‌ڵام مه‌رج نیه چونکه له کوردایه‌تیدا راست بوی یان وه‌فادار به حیزب بوی نه‌زه‌راتت سه‌باره‌ت به پکک دروست بێ ، قه‌بوڵمه که سه‌رده‌مایه‌ک ئه‌ندامان و لاینگرانی پکک به ئاشکرا ته‌بلیغاتیان بۆ پکک ده‌کرد ، دیاره سیاسه‌ت معامله‌یه و من نازانم به گشتی له‌و که‌ینه و به‌ینه پکک زۆرتری ئیستفاده کرد یان ئێران ، به‌ڵآم زۆر کادر و ئه‌ندامی پکک دواتر گیران و بگره ئێعدامیش کران و هه‌یشه ئێستاش له زیندان دایه ، یه‌کێتی و پارتی به ئاشکرا پایگایان له نه‌غه‌ده و ورمێ هه‌بو ، به دزی و ئاشکراش هاوکاری ئێران بون بۆ ترۆری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه و حیزب و ده‌یان خه‌یانتیان له سه‌ر ماڵه ، که‌چی نیو هێنده‌ی پکک ئێوه نه حه‌ساسیه‌ت نیشان ده‌ده‌ن و نه باسیشیان ده‌که‌ن ده‌لیلی چیه ؟! ره‌نگه خۆتان باشتر بزانن . من لاینگری پکک/ه بوم و ده‌ڵێم که دوای جه‌ریانی رفاندنی به‌رێز ئوجه‌لان هه‌ستی کوردایه‌تی گه‌رمتر له جاران بو ، ره‌قابه‌ت ساز بو ، ئه‌گه‌ر پکک به ئاشکرا ته‌بلیغیاتی ده‌کرد ، ویژدانه‌ن قسه‌ بکه‌ین حیزبیه‌کان له‌وان ئاشکراتر ده‌یان کرد ، مه‌گه‌ر خۆتان ناڵێن به جێگای کوردایه‌تی که‌ڵه‌گایه‌تیتان کردوه ؟ ئه‌دی لاینگری ئاشکرا چۆن ده‌بێ ؟! من دفاعم له به‌رێز ئوجه‌لان ده‌کرد به‌ڵان پێشه‌وا و حیزبه‌که‌ی هه‌میشه بۆ من جێگای رێز بون و بگره خۆم له تۆش پی حیزبیتر بوه ، لانی که‌م پێنج جار بانگهێشتنی ئیتلاعات کرام و چه‌ند مانگیش زیندان کرام و نزیک بو دوا جار ته‌بعیدیشم که‌ن ، که‌چی ره‌نگه له نه‌زه‌ر جه‌نبتانه‌وه چونکه لاینگری به‌رێز ئوجه‌لانم کردوه ، ده‌بێ رژیم هیچ کێشه‌ی له گه‌ڵ من نه‌بێ ، کاک برایم رژیم ته‌نانه‌ت روحم به ئاخوند و ئه‌ندامی سپاش ناکا ، ئه‌گه‌ر بزانێ دژی سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌جوڵێته‌وه ، جا چی بگا به لاینگری پکک ، که به داخه‌وه که‌سانێک که خۆیان پێ حیزبی بو بێ هیچ مه‌سئولیه‌تێکی ئینسانی ناوی جاش و ئیتلاعاتیان وه‌ دو ده‌خستن و که‌رامه‌تیان له ناو خه‌ڵکدا له‌که‌دار ده‌کرد ، ئایا ناکرێ حیزبیه‌کیش رێزی بۆ پارتێکی دیکه‌ی کوردی بێ ؟ به داخه‌وه له ناو خودی ئێوه‌دا که چه‌ند که‌سیک بون خائین هه‌بو که گوزارشی له نزیکتین که‌سی خۆی ده‌دا ، من نفره‌تم له توده‌‌یه و بۆشم گرینگ نیه ئه‌وان بۆ هاتونه ناو پکک به‌ڵام زۆری حیزبیش هاتونه نێو پکک ، کورت و کرمانجی ، سه‌ره‌رای رێزم و خۆشه‌ویستیم بۆ جه‌نابت نه‌زرتان سه‌باره‌ت به جه‌ریانی پکک له رۆژهه‌ڵات زۆر به بێ ئینسافی و لاواز ده‌زانم ، پکک نه‌قشی به‌رچاوی هه‌بوه له زیندو کردنه‌وه‌ی هه‌ستی کوردایه‌تی . کێشه‌ی فه‌یس بوکیش به لای منه‌وه زۆر لاوه‌کیتر له‌ویه ئاوا به جیدی بگری و کاتی خۆتی بۆ دانێی .

No comments:

Post a Comment