تکایە بە ناوی ئازادی بیر‌و ڕا درۆ و چەواشەکاری دەرخواردی خەڵک مەدەن!23 May 2012
برایم جەهانگیری
لە ناو ئەولیستەی کە بەناوی لایەنگرانی گرۆپی هەڵوێست بەیاننامەی بە ناو ژمارە 3 یان ئیمزا کردووە ناوی جەند کەسی تێدایە کە گۆیا ئەندامی حدکن لە کانادا و پشتیوانیان لەو گروپە کردووە. من هەر کە ئەو ناوانەم دیت لە راستی هەواڵەکە بڕێک دوجاری شک و گومان هاتم بەڵام دیسان کوتم رەنگە من نەیانناسام یان نەمدیتبن و نەم بیستبن. کانادا وڵاتێکی گەورەیە و رەنگە ئەوانە لە شوێنێکی دیکە بن، ئەگەرچی لە چەند کۆنفرانسی رابردوودا من هەرگیز ئەو ناوانەم نەدیبوو و نەمبیستبوو. دیسان بۆ دڵنیایی زیایتر پێوەندیم بە کومیتەی رۆژ ئاوای کانادا کرد و بە ئیمایلیش ناوەکانم بۆ نارد. بەرپرسی ئەو کومیتەیە بۆی نوسیوم کە ئێمە لیرە نە ئەندامی وامان هەن و نە قەت ئەو ناوانەم بیستووە، دەگەڵ هاوڕییان لە ئوتاوا قسەم کرد ئەوانیش بە هەمان شێوە، دەگەڵ لەندەن و دەگەڵ زۆر هاوڕێ تاک و تەرا قسەم کرد و ئەو ناوانەم لیپرسین هیچ کامیان تاقە یەک ناویان بۆ ساخ نەبۆوە، یەک ناویان نەناسین کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا ئەندام بووبن یان لەو کانادایە دیترابن. خۆشم کە لە تۆرۆنتۆم بە هەمان شێوە پاش پرسیار لە چەند دۆست و برادەر هەمان شتم دەست کەوت. بەو پێیە هەموو خوێنەران و ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەو کەسانەی ناویان هاتوە کە گۆیا ئەندامی حدک ن و لە کانادا دەژین و دەگەڵ گروپی کاک رامبود دان، نەتەنیا ئەندامی حدک نین بەڵکوو ناویان لە لیستە کۆنەکانیشدا نابینرێ. ئەو روونکردنەوەیەش بلاو نەدەکرایەوە بەلام لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەندێ لە دۆستان بە ناحەق و بێ ئەوەی ئاگاداری ئەو کردەوە ناپەسەندە بن کە بە ناوی ئەندامانی حدک- ەوە دەکرێ خەریکن حدک قەرزداریش دەکەن کە گۆیا تەحەموڵی دەنگی نارازیانی ناوخۆیان نییە؟ ئایا بەڕاستی ئەوە نیشانەی ئازادی ڕادەربڕینە یان ئابڕووچونێکە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پێیان وایە 7 مێشیان دەخەڵەفێکی دادیوەتەوە و خەریکن بەو هەواڵە سەراپا درۆیە نان و رۆنی پێوە دەخۆن! من وەک خۆم داوا لە هەموو ئەو دۆستانە دەکەم تەنیا پێناسەی یەک کەس لەو چەند نەفەرەی بە ناوی ئەندامی حدک لە کانادا پشتیوانیان لە کاک رامبود و گروپەکەی کردووە بدەن بەدەستەوە با رووی راستی مەسەلەکە بۆ هەموو لایەک روون بێتەوە. با بزانین چۆنە ئەوانەی بە درۆ و بوختان دەیان هەوێ دژایەتی حدک بکەن مافی بەرگری کردنیان پێبەخشراوە بەڵام ئێمەی ئەندامانی حدک کە بەو شیوەیە کەوتووینە بەر ناحەقی و بێ لوتفی دۆستان مافی بەرگریمان نییە؟ ئایا بۆختان کردن و درۆکردنی بەو قەبارەیە، نارەوایە یان دیفاع کردنی ئەندامانی حیزب لە خۆیان و لە رابردوویان و لە یەکریزییان؟ خۆزگە هەموو لایەک پیش ئەوەی بۆ تەسفیە حیسابی شەخشی دێڕێک بنووسێ یان قسەیەک بکات تۆزێک بیر بکاتەوە و وای دابنێ بەڵکوو ئەو خەڵکە راستیان کرد و ئەو بەیاننامەیە چەوشەکارییەکی تەواو و نوسراوەیەکی گوماناویی دەرچوو وەک ئێستا بۆ هەموو لایەک روون بۆتەوە. ئایا ئازادی بیر و ڕا لای هەندێ کەس تا ئەو رادەیە دابەزیوە کە هەرچی هاتە سەر ماڵپەر و هەر کەسێکی نادیار بەیانامەیەکی بڵاو کردەوە دەس بەجێ بۆی لە چەپڵە بدەین و چون ناخمان بە دژایەتی حدک ئاخنراوە لە کایەک کێوێک ساز بکەین؟ ئەو کەسانەی ئەو بەیاننامەیەن ناردوە وئەو ماڵپەڕەی بڵاویشی کردۆتەوە دەبێ وڵامدەر بێ بەرامبەر بەو درۆ و ناڕاستیانە وبەرامبەر بەو چەواشەکارییەی کە تا ئێستا لە قوتووی هیچ عەتارێک دا نەبینراوە. خەراپترین کار ئەوەیە کە بەشێکی کەم لە ئەندامانی حدکا دەو داوە کەوتوون و لێرەو لەوێ بە هەر قیمەتێک بێ تەبلیغ بۆ ئەو گروپە دەکەن و دیارە ئەویش بە نیازی تایبەتی کە لە کەس شاراوە نییە. بە تایبەتی ئەو بەیاننامەیان کردۆتە دەسکەوتێکی گەورە و لێرە و لەوێ ترش و خوێی پێدا دەکەن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو سەودایە راست وەک ئەوە وایە کە تۆ گرەو لە سەر ئەسپی تۆپیو بکەی. تکایە هاوڕێیان، دۆستانی خۆشەویست، درۆ و چەواشەکاری بە نێوی ئازادی بیر و ڕا دەرخواردی خەڵک مەدەن. من وەک خۆم پێم وایە بەرپرسی یەکەمی بە ناو گروپی هەڵوێست سوور دەزانێ تووشی هەڵدێران هاتووە و بە تەمایە بە هەر نرخێک بێ لەو هەڵدێرە دا بەتەنێ نەمێنێتەوە بۆیە لینکی بابەتی هێندە بێ نرخ و پڕ لە درۆ لێرەو لەوێ بڵاو دەکاتەوە. ئەگەر ئەمن ئەندامی کارای ئەو گروپە بام لە ئاست ئەو ئابروو چوونە بەڕاستی سەرم هەڵنەدەهات. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
جه‌هان|27 May 2012 - 21:33 |
هیوادارم به‌رپرسانی حدک ئه‌و کێشه‌یه به هێند بگرن
و ده‌ستی لێ نه‌کێشنه‌وه تاکوو به ته‌واوی روونی ده‌که‌نه‌وه و بۆ
خه‌ڵکی ئاشکرا ده‌که‌ن. ئه‌و کێشه‌یه بۆنی درۆ و ئاژاوه گێڕان و
ته‌نانه‌ت خه‌یانه‌تیشی لێدی. پێویسته درۆ و راستی بۆ خه‌ڵک روون
که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر گرووپی هه‌ڵوێست تا ئه‌و راده‌یه درۆ و بوختان بۆ حدک
ساز ده‌که‌ن و ئابڕووی ده‌به‌ن، بۆچی ناخرێنه ژێر لێپرسینه‌وه و
لێکۆڵینه‌وه؟ بۆچی ده‌ریان ناکه‌ن؟ به بڕوای من ئه‌گه‌ر حدک به جیددی
چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه نه‌کات، خۆی ده‌که‌وێته ژێر گومان که چ ترسێکی
له‌و گرووپه هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئه‌وان وا بێده‌نگه؟ بژی کورد و کوردستان، به ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان. |
حامید|27 May 2012 - 00:05 |
هه‌موو ئه‌و گێچه‌ڵانه به‌رهه‌می ئه‌و شه‌ڕه دهندووکانهن که ده‌و حیزبانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کراونه ڕه‌وتێکی سیاسی و بۆته پێخۆری سیاسی بۆ ئه‌و تاقمه که که‌س نازانێ سه‌ر به کوێن و چکاره‌ن . ئه‌گه‌ر سه‌رۆک و بنۆکهکانی ئه‌و حیزبانه به سه‌ر و گوێلاکی یه‌کتردا نهڕشێنهوه وبه دندووکان چاوی یه‌کتر نهکۆڵن و یه‌کتر به قسه‌ی هیچ و پووچ وبێ بنه‌ما تاوانبار نه‌که‌ن و هه‌ر ڕۆژه‌ی سازێک لێنه‌ده‌ن ، کێ ده‌توانێ ئه‌وتۆ ڕاگه‌یاندنێک له ژێر نێوی ئاوا لێر و له‌وی بڵاو بکه‌نه‌وه و ببنه هۆی ته‌شه‌نه‌ی برینی کۆنی دووبه‌ره‌کی و سه‌ری قرتماغه‌ی ئه‌و نێوان ناخۆشییانه هه‌ڵبده‌نه‌وه و جارێکی دیکه به‌ستێنی شه‌ڕی براکوژی سا زبکهن ؟، ئه‌و کار وهه‌ڵوێسته دزێوانه هه‌ر هه‌موویان به‌رهه‌می سیاسه‌تی خودی حیزبه‌کانه که له‌ڕاستی یه‌کتر ده‌مارگرژانه و دوژمنکارانه هه‌م هه‌ڵوێست ده‌گرن و هه‌م ده‌دوێن به بێ وه‌یکه ئاکامی ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆکانه له‌به‌ر چاو بگرن و ئاسه‌واری دزێو و شوومی له سه‌ربیر وڕای گشتی کۆمه‌ڵگای کورده‌ورای هه‌ڵسه‌نگێنن که چه‌نده وێرانکاری له‌دوویه . ئه‌وه‌ی به زاریاندا هات به یه‌کتری ده‌ڵێن و له ڕاستی فاشیست و دوژمنانیش هه‌ر ده‌م پان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر سووکایه‌تییه‌کیان پێده‌کرێ به قه‌فی سمێلیانی ده‌سپێرن و هیچ وڵامێکیان پێنادرێته‌وه ، تا ڕۆژێک نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه ، به ورد ودرشت و داراو نه‌داراوه وه‌ک یه‌ک سووکایه‌تی پێده‌کرێ و مافی پێشێل ده‌کرێ ساغ نه‌بێته‌وه که ده‌بێ له شانی یه‌کتر و برایانه تا ڕزگاری یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک خواست له ڕاست دوژمنانی ڕانه‌وه‌ستێ ئه‌و گێچه‌ڵانه و بگره خهراپتریشی به سه‌ر دێنن نه‌ک هه‌ر له‌لایه‌ن دوژمنانییه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌ڵکوو ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دوژمنان به‌ڵام به ده‌ستی به‌کرێگیراوانی خۆماڵی که وه‌ک چه‌قۆیه‌کی تیژکراوی دوژمنانن ده نێو جه‌رگ و دڵ و هه‌ناوی کوردواریدا که ڕاست و چه‌پ دهمانبڕێ و کوت کوتمان ده‌کا بێ وجان به‌رده‌وام ده‌بێ ،باشترین چاره سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی کۆمه‌لگای ورده‌واری یه‌کگرتووییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه که بۆ کۆمه‌ڵگای ئه‌ورۆی کورده‌واری له نان و ئاوی شه‌و زیاتر پێویسته ،به تایبه‌ت ده‌و هه‌لومه‌رجه ناسکه‌ی ئێران و ناوچه‌که‌دا که هه‌ر ئان خه‌ریکه ئاڵوگؤڕێکی به‌سه‌ردابێ ئه‌گه‌ر یه‌کڕیزی و یه‌کگرتووییمان نه‌بێ مافی ڕه‌وامان لێ ده‌بێته دیواری شکاو و به سه‌رماندا ده‌ڕووخێ و وه‌بنی ده‌کوین و ده‌رفه‌ته‌کانمان له کیس ده‌چێ ،به قه‌ولی پێشینیانمان ( هه‌موو ڕۆژێ که‌ر ناتۆپێ گفته بدرێ به شاییه‌ک ) حکومه‌تی شا تۆپی به‌ڵام نه‌ک هیچمان وه‌ده‌ست نه‌هێنا به‌ڵکوو ئه‌و بڕه کۆدهنگییهش که بوومان ئه‌و ح=سه‌رۆکانه لێیان کردینه دووبه‌ره‌کی و یه‌کتر کوشتن ، جا ئه‌و حکومه‌ته‌ش دره‌نگ تا زوو ده سه‌ره‌مه‌رگدا وهه‌ر ده‌تۆپێ به‌لام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌که نهقوزینهوه ئه‌وجاره‌ش به‌سه‌رمان دا ده‌ڕووخێ ، ئه‌و قسه و قسڵۆکانه که به نێوی حیزب و کورده‌وه لێر وله‌وێ بڵاو ده‌بنه‌وه هه‌موو باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌ستی چه‌په‌ڵی دووبه‌ره‌کی وه‌گه‌ڕ که‌وتووه بۆ تێکدانی هه‌لومه‌رجه‌که‌ی دوای داوه‌شانی ئه وحکومه‌ته به مه‌به‌ستی شێواندن و گیڕه شێوێنی ده کۆمه‌لگای کورده‌ورایدا بۆیه سه‌رۆک وبنۆکه ساویلکهکانمان ده‌بێ چاویان بکه‌نه‌وه و سه‌ریان بزرینگێته‌وه و هه‌لومه‌رجه‌که بناسن و نه‌هێڵن تووشی کاره‌ساتێکی دیکه‌ی براکوژی بینه‌وه ، ئه‌و نه‌ته‌وه کۆڵه‌واره له‌وه زیاتری به جه‌رگییه‌وه نه‌ماوه که شاهیدی ئه‌وتۆ ماڵوێرانییه‌کی دیکه بێته‌وه . |
برایم جەهانگیری|24 May 2012 - 02:48 |
هەر بۆ ئاگاداری دۆستان ئەمە ناوی ئەو کەسانەیە کە ل کانادا وەک ئەندامی حدک ئەو نامەیان ئیمزا کردووە: لوقمان عەبدوڵاپوور_که‌نادا ئاراس شەریفی_که‌نادا کامران رەسولی_که‌نادا ئەحمەد پاکرەو_که‌نادا یوسف مەروانی_که‌نادا ماکوان رەزەبی_که‌نادا یوسف مورادی _که‌نادا |
xwenerek|23 May 2012 - 23:04 |
beslaw bo hemwan. tkaye bo ew nawane lem babete da nawyan nenwsrawe. tkaye ewesh nawekan bnwsn ba khelk bazne em nawane ken? |
کەریم|23 May 2012 - 14:09 |
کۆمیتەی وڵاتانی ئورووپاییش بە هەمان شێوە تاقیبی ناوەکانیان کردووە بەڵام هیچ یەک لەو ناوانە لەو وڵاتانە بوونیان نییە بە راستی عەیبێکی گەورەیە، هیوادارم داوای لێبوردن بکەن، دەنا خۆیان دەکەونە ژێر هەندێک گومان. |
azad|23 May 2012 - 11:58 |
ئەم گرووپە کاریان خزمەت کردنە بە نەیارانی حزب و گەل و بەداخەوە رامبود زیانی لە قازانجی بۆ حیزب زیاتر بووە و خۆزگە بمزانیبایە حیزب بۆ دەری ناکات، ئیتر ئەمە دیموکراسی نییە بەڕەڵاییە. |
No comments:
Post a Comment