کێ قاتڵه ئه‌حمه‌دی نیژاد و خامنه‌یی یان مه‌کته‌بی ئیسلام؟
12 May 2010
برایم جه‌هانگیری دڵۆپێک فرمێسک، هه‌نسکێک گریان بۆ
فه‌رزادی که‌مانگه‌رو شه‌هیدانی تازه‌ی کوردستان
به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ڵیان هه‌ستاند، رابه! هیچ ئاگای له‌وه نه‌بوو که به‌م نیوه شه‌وه چی ڕووی داوه و بۆ راستیان کردۆته‌وه؟ به‌ڵام ده‌ست به‌جێ وه‌ئاگا هاته‌وه، ها! ترسنۆکه‌کان، شه‌وپه‌ره‌ستان، پیاوکوژان، پێعه‌مبه‌رانی خوێن و خوڕ، ئاشقانی گریان و شه‌یدایانی ماته‌مین! دینی ته‌مگرتوو، په‌یره‌وانی ئیسلامی مرۆڤ و مرۆڤاتیه‌تی کوژ!! حوکمی نه‌مانی ئه‌ویان پێیه! له چرکه ساتێکدا بیری له خۆی و له رابردوو و له دایک و له‌براو له منداڵانی قوتابخانه کرده‌وه، ها قوتابیه‌کان ماڵاوا! وادیاره تازه ناتان بینمه‌وه! ها دایکه چاو له ریگاکه‌م له دووره‌وه ده‌سته‌کانت ماچ ده‌که‌م و گه‌رنم ئازاکه ماڵاوا! ئه‌گه‌رچی هه‌موو خۆزگه‌م ئه‌وه بوو جارێکی دیکه به ئازادی چاوم به کوردستان بکه‌وێته‌وه و له باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌م دا وچانێک بده‌م و پاشان مڵی رێگا بگرمه‌به‌ر و دووباره وانه‌کانی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی به گوێی مناڵانی سه‌روگوێلاک تۆزاوی گونده دووره ده‌سته‌کان دا بخوێنمه‌وه، خۆزگه‌م ئه‌وه بوو تا جارێکی دیکه قه‌له‌مه‌که‌م، بیر‌و هزره‌که‌م، ساته‌کانی ژیانم بخه‌مه خزمه‌تی نیشتمانی ره‌نگینی دیلی سته‌مکار، به‌ڵام چار نییه و وادیاره هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه به گوێره‌ی وعزی پیاوانی ئایین له ته‌وێڵی من نووسراوه که ده‌بێ به ده‌ستی حکومه‌تێکی دینی و ئیسلامی و له به‌ره‌به‌یانیه‌کدا وێرای بانگی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر به دوور له هه‌موو یاساکانی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م ته‌نیا به تاوانی خۆشه‌ویستی وڵاته‌که‌م و مل که‌چ نه‌کردنی زۆرداری به په‌تی سێداره‌وه بکرێم ؟! تا به‌ڵکوو حکومه‌تی ئیسلامی به نه‌مانی من زیاتر هێز و گوڕ و تین بگرێ و نوینه‌ری خوا له سه‌ر ئه‌رز به خه‌یاڵی ئاسووده‌تر پاڵی لێ بداته‌وه.
هه‌ر له‌وکاته دا که به‌ره‌و په‌تی سێداره ده‌چم و هه‌ر له‌و کاته‌ی دا که له‌بن په‌ته‌که رایان گرتووین و به توورڕه‌ی ده‌یان هه‌وێ چاومان ببه‌ستن ده‌نگی ئایه‌کانی قورئان به‌رز بۆته‌وه جا نازانم بۆ ئێمه یان بۆ خۆیانی ده‌خوینن؟ به‌ڵام وا دیاره زیاتر بۆ ئێمه بێ چوونکه ئه‌وان وا نیشانده‌ده‌ن که ئێمه له یاساکانی دینی ئیسلام لاماندابێ وپیاوانی دین و ئایینیش بۆ پاراستنی دین وا ملمان به په‌تی سیداره‌وه ده‌که‌ن! ئه‌وان وایان ده‌خه‌ڵک گه‌یاندووه که ئیمه گروپێکی ترۆریست بووین و پێشه‌مان بۆم چاندن و ته‌قاندنه‌وه بووه؟! زۆر سه‌یره به وتاوانه‌ی که خۆیان ده‌یان جار ئه‌نجامیان داوه و شانازی پێوه ده‌که‌ن ئیمه‌ی پێ له سێداره ده‌ده‌ن؟! سه‌یره تۆ بڵی ئه‌و مه‌کته‌به و ئه‌و دینه به‌ڕاستی هه‌ر له بناخه‌وه له سه‌ر درۆ دامه‌زارابێ؟! من وڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان به‌جێ ده‌ێڵم به‌ڵام له‌وه دڵنیام که ئێمه که خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ ئامانجمانه ناتوانین نه خۆ بته‌قێنینه‌وه نه خه‌لک! ئیمه په‌یامی ئاشتی و برایه‌تیمان پێیه و دنیا شاهیدی ئه‌و په‌یامه‌یه. باشه که‌واته ئه‌و هه‌مووه درۆیه بۆ له کارخانه‌و مه‌عمه‌لی دین سالاران را ده‌رخواردی خه‌لک ده‌درێ؟ بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به دین و ئایین هه‌یه و پێیان وایه ئیسلام دینی مرۆڤایه‌تییه له‌و پیاو کوژانه وه‌ده‌نگ نایه‌ن و داکۆکی له دینه مرۆڤدۆسته‌که‌یان ناکه‌ن؟ چۆنه ئه‌و دڕندانه وه‌ک چۆن هه‌ن به خه‌ڵکی دنیایان ناناسێنن وئه‌و هه‌مووه غه‌در و سته‌مه به به‌رچاویانه‌وه به بێده‌نگی تێ ده‌په‌ڕی؟ ئایا بڵیی دوای چه‌ند ده‌یه کۆشتاری خه‌لکی بێدفاع و ئازادیخوازی ئێران و کوردستان خه‌ڵکێک هه‌بێ بپرسێ که حکوومه‌تی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ر یاساکانی ئیسلام بۆچی به‌ربۆته گیانی ئه‌و خه‌ڵکه و موسوڵمانانی پڕ ئیدیعاش تا ئیستا هه‌ر بێده‌نگی پیشه‌یانه؟!؟ ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌ر ئێستا له میشکی زۆر که‌س دا چه‌که‌ره‌ی داکوتاوه که ئه‌وه‌ی ده‌کوژێ خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نژاد نین به‌ڵکوو ئه‌سلێ دینه‌که‌یه که به چه‌ندین ئایه‌ت ئه‌مری کوشتن و سه‌ربڕین ده‌رده‌کات! هه‌ر ئیستا له میشکی زۆر که‌سی کورد و غه‌یره کورد ئه‌و بیره جێی کردۆته‌وه که پیاوانی ئایین هه‌ر به دیتینی خوێن شاگه‌شکه ده‌بن و سه‌رمه‌ست و که‌یف خۆش ئۆخژنیان ده ده‌روون ده‌گه‌ڕێ. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌و بیرۆکه راست نییه و هه‌ڵه‌یه با له‌سه‌ر دینه ره‌حمه‌تیه‌که‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه و مرۆڤ کوژان ریسوا بکه‌ن ، به تایبه‌تی حیزبه ئیسلامییه‌کان له جیاتی شه‌ڕی رۆشنبیران باشه‌ڕی زاڵمان و سته‌مگه‌ران بکه‌ن ، داکۆکی له پیغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌یه که جورئه‌تت تیابێ دژی مرۆڤ کوشتن ئه‌ویش له‌ناو گه‌لێکی بنده‌ستی زوڵم لێکراو راوه‌ستی و پاراستنی گیان و شه‌رافه‌ت و که‌ڕامه‌تی مرۆڤه‌کانت لا مه‌به‌ست بێ نه‌ک که‌ینه‌و به‌ینه‌ی نێوان ده‌سه‌لاتدارانی ڕێوی سفه‌ت بۆ فریودانی خه‌ڵک و حاکمان و سه‌رکرده‌ی زوحاک سفه‌ت و دڕنده بۆ سه‌رکوتی ئازادیخوازان.

No comments:
Post a Comment