ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به یه‌کبوون هه‌یه با کای کۆن به با نه‌که‌ین
13 Apr 2010
برایم جه‌هانگیری
شک له‌وه دا نییه که له‌ت بوونی حیزبی دیمۆکرات قازانجی هیچ که‌س و لایه‌نێکی تیدا نه بوو جگه له دوو به‌ره‌کی خوازان، هیچ تاکێکی دڵسۆزی کورد چ دیمۆکرات و چ بێلایه‌ن به له‌ت بوون و دابه‌ش بوونی حیزب خۆشحال نه‌بوو، له به‌رامبه‌ریش دا دۆژمنانی ئازادی و ریژیمی ئیسلامیی ئیرانیش به‌ر له هه‌مووان براوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و مه‌یدانه بوو. حاشا هه‌لنه‌گره که راستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ هه‌ردووک لایه‌نی حدکا و حدک یش ئاشکرایه وزۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگرانیشیان به ته‌واوی هه‌ست به‌و راستییه ده‌که‌ن. له یه‌که‌م وتار دا که سه‌باره‌ت به که‌مپه‌ینی ئاشتی دیمۆکراته‌کان دا وه‌ک دید و بۆچوونی تاکه که‌س بڵاو کرایه‌وه ئاماژه‌م به‌وه کردبوو که دووبه‌ره‌کی خوازان به بیستنی په‌یامی ئاشتی خوازانه و هه‌وڵی که‌مپه‌ینی ئاشتی و برایه‌تی کێچیان ده‌که‌وڵی که‌وتووه وله هه‌ردو لا که‌وتوونه‌ته خۆ تا نه‌کا خوای نه خواسته ئه‌و هه‌وڵه ببیته ئه‌مری واقیع و سه‌ربگرێ و سه‌ری ئه‌و که‌سانه بێ کڵاو بمینیته‌وه، زۆر که‌س لێره‌و له‌وێ به گڵه‌یی بوون که من بۆ وام کوتوه چوونکه ره‌نگه لایه‌نگرانی له‌ت بوون هه‌ر له یه‌ک لا دا هه‌بن نه‌ک له هه‌ردووک لا دا به‌لام راستی بۆچوونه‌که ورده ورده بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وت که به‌ڵی زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستیان بێ ده‌بنه کۆسپێ سه‌ر رێی یه‌کگرتنه‌وه. ئیستا پاش چه‌ند هه‌فته که به‌سه‌ر ئه‌و که‌مپه‌ینه دا تیده‌په‌ڕی به هۆی کارا بوونی په‌یامی یه‌کبوونی هاورێیانی که‌مپه‌ین باسی یه‌ک بوون و برایه‌تی بۆته باسی رۆژ و له‌م نیوه دا زۆر که‌س به وتار و به بۆچوون به‌شداری باسه‌کانیان کرد. له‌م باره‌وه به دڵناییه‌وه له زۆر جیگا دا وتاری ناشاز، لیداونی ده‌مارگرژانه، بۆچوونی نامه‌نتیقی ، له هه‌مان کات دا نوسراوه‌ی به‌پیز و وتاری دڵسۆزانه و بۆچوونی مه‌نتیقیش که‌م نه‌بوون.
له‌م مه‌یدانه دا هیندێ که‌س دووباره هه‌ر وه‌ک چه‌لان وه‌دوای خۆلیا و ئاره‌زوه تاکه که‌سیه‌کانی خۆیان که‌وتن و له ده‌لاقه‌ی بیره ته‌سکه‌کانی خۆیانه‌وه قه‌له‌میان شه‌که‌ت کرد و رێکاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان به‌م و به‌و نیشاندا، له نیو هه‌موو ئه‌و باسه‌ش دا یه‌ک شت له یادان چۆته‌وه، ئه‌ویش چاوی وردبینی خه‌لکی کوردستانه که زۆر ژیرانه هه‌لسوکه‌وتی حیزبه‌کان و روانگه و بۆچوونی مه‌مانانیش هه‌لاجی ده‌که‌ن و پاشان ده‌یخه‌نه جانتای مێشکیانه‌وه و بۆ دوارۆژ هه‌ڵی ده‌گرن تا رۆژیک له رۆژان لێمان بپرسنه‌وه که ئیمه مانان بۆچی هه‌لوێستێکی وه‌هامان گرتووه؟ هه‌ر له‌و ترسانه‌شه که بۆچوونی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی بێ خاوه‌ن و نوسراوی بێ ناو و نیشان له دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ که‌مپه‌ینی ئاشتی له سه‌ر ماڵپه‌ره‌کان بازاریان گه‌رمه !
به داخه‌وه ئه‌وه‌ی من به‌ش به حالی خۆم له‌و نیوه دا هه‌ستی پیده‌که‌م چ له ئاخاوتن دا و چ له نوسراوه‌کان دا ئه‌وه‌یه که هیندێ که‌س هه‌ر ته‌نیا لایه‌نه نیگه‌تیگڤه‌کانی رابردوو به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه و وه‌بیرخه‌ڵکی دیننه‌وه و به‌قه‌وڵیک برینه‌کان تازه ده‌که‌نه‌وه! ده‌حالێکدا زۆر بابه‌تی ئه‌رینی و گرینگی هاوبه‌ش هه‌یه که ده‌توانێ ببیته بناخه‌ی باسه‌کان و ئه‌وان گه‌وره و زه‌ق بکرێنه‌وه تا بتوانین هه‌نگاوێکمان بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هاورییان و هاوسه‌نگه‌رانی چه‌ندین ساڵه هه‌ڵینابێته‌وه. ئه‌گه‌ر باوه‌رمان به برایه‌تی و ئاشتی و ته‌بایی هه‌یه ده‌بێ ئه‌وه بکه‌ینه ستراتیژی ئیستامان و له هیچ شوین و مه‌کانێک و له‌هیچ مالپه‌ڕیک دا نه‌ویرین له‌و خه‌ته بترازێین که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانی تێدا له به‌ر چاو نه‌گیرابێ. ئاشتی و برایه‌تی و له نهایه‌ت دا یه‌کگرتنه‌وه له نیوان دوو لایه‌نی به‌هیزی ناو جوولانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و میژوه تاڵه‌ی که پڕاوپڕ بووه له ڕق و بیزاری له یه‌کتری کارێکی هاسان نییه که هه‌ندێ خه‌لکی ده‌مارگرژ و خۆویست شانازی به دژایه‌تی کردنیه‌وه بکه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی هه‌ست به پیویستی و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌و گرانه ده‌که‌ن ده‌بێ وشیارانه مامه‌ڵه ده‌گه‌ل ئه‌و پڕۆسه‌یه دا بکه‌ن و ئاگادار بن ده‌داوی که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ستی کورسی ویست نه‌که‌ون.
کاتێ باسی لاپه‌ره کۆنه‌کان ده‌کرێ ده‌قاو ده‌ق مه‌به‌ست مێژوی رووداوه‌کان و کیشه ته‌شکیلاتی و ناوخۆییه‌کانی حیزبی دیمۆکراته ، وه‌نه‌بێ له‌و باسه دا مه‌به‌ست ئه‌وه بێ که رابردوو له‌بیر بکرێ! به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بۆ پرۆسه و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی نوێ ده‌بێ روانگه‌کان به‌ره‌و پێش بن نه‌ک به‌ره‌و دوا، دیاره هه‌رگیزیش مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی نییه که هه‌ڵه‌کان له‌بیر بکرێن و وه‌پاش گوێ بدرێن چوونکه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به هیچ له‌ونێ ئیمکانی نییه، میژوو به‌که‌س ناسڕێته‌وه و ئیمه‌ش وه‌پشت گوییانی بده‌ین به‌ره‌ی داهاتوو لاپه‌ره به لاپه‌ڕه هه‌لی ده‌داته‌وهو دێر به دێر چاوی پێدا ده‌خشینێ و هیواداریشم ئه‌وان بیکه‌ن به په‌ند و وانه‌ی پێگه‌یشتن بۆ داهاتووی لێ فیر بن. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه له کای کۆن به با نه‌کردن ئه‌وه‌یه که له سیاسه‌ت دا خوێندنه‌وه‌ی میژوو بۆ محاکه‌مه‌کردن نییه ، بۆ ناو نووتکه لێکهه‌لدان نییه، به‌لکوو بۆ ده‌رس و په‌ند وه‌رگرتنه.
که‌مپه‌ینی ئاشتی خه‌ریکه هێز ده‌گرێ
به دروست بوونی که‌مپه‌ینی ئاشتی ده‌س به‌جی کاردانه‌وه‌کان خۆیان نیشاندا و وێرای ئه‌وه که ده‌س به‌جی زۆر که‌س پشتیوانی لێ کردن به‌ڵام له هه‌مان کاتیش دا خه‌ڵکانێک به تایبه‌تی به نێوی خوازراو دژایه‌تی که‌مپه‌ینیا ن کرد و به پیلان و شتی له‌م بابه‌ته ناویان برد، ئه‌گه‌رچی هه‌موو لایه‌کمان باش ده‌زانین که هیچ پیلانگێرێک که دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێ هه‌وڵی یه‌کخستنی نیو مالێ کوردان نادات، ورده ورده که‌مپه‌ین هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ی که هه‌لگری په‌یامێکی نیشتمانی و دڵسۆزانه بوو بوونی خۆی چه‌سپاند و هه‌موو لایه‌ک چ کۆک و چ ناکۆک دانی به بوونی ئه‌و که‌مپه‌ینه دا نا. چ ئه‌وانه‌ی به ئه‌رینی له‌سه‌ر که‌مپه‌ینیان نووسی وچ ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی که‌مپه‌ینیان کرد هه‌ر هه‌موویان له ژیر فشاری ره‌وانی بوونی که‌مپه‌ین وه‌ده‌نگ هاتن. دوا ئیعتراف وته‌کانی به‌ریز مسته‌فا هیجری سکرتیری گشتی حدکا بوو که ئه‌گه‌رچی نه‌ده‌بوایه به‌م شیوه باسی دۆستانی که‌مپه‌ینی کردبا به‌لام خۆی له خۆی دا باس کردنی که‌مپه‌ین به هه‌ر بارێک‌دا یانی بوونی ئه‌و ریکخراوه بچوکه‌ی که ره‌نگه له ماوه‌ی دا هاتوو دا لایه‌نگرانیان زۆر له‌وه پتر بێ. مادام باسی قسه‌کانی به‌ریز هیجری کرا پێم خۆشه ئه‌و شته بڵیم ده‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دا که قسه‌کانی به‌ریزیان شتێکی تازه‌ی تێدا نه‌بووتا وه‌ک هه‌لوێستی ئه‌رینی له به‌رچاو بگیرێ به‌ڵام له‌حن و شیوازی قسه‌کردنی ده‌گه‌ڵ جاران فه‌رقی هه‌بوو و بۆنی دژایه‌تی و دۆژمنایه‌تیئ لێ نه‌ده‌هات. بۆ نموونه له ولامی پرسیارێک دا که به‌ره‌و روی ده‌کریته‌وه " ئه‌گه‌ر حیزبی دێمۆکرات نێوی خۆی نه‌گۆڕی چی؟" به‌ریز هیجری ده‌لی" با چی دیكه خۆیان به لایه‌نگری لێك نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتن دانه‌نێن". ره‌نگه ئیستا زۆر که‌س بڵین که من راست چووم به چ شتیکه‌وه نووساوم و به ئه‌رینی ده‌زانم به‌ڵام من هه‌ر له‌و رسته‌یه دا و له وڵامی کاک مسته‌فا دا نه‌رمیه‌ک ده‌بینم که دۆستانه ئاخاوتنی لیوه دیاره، هیوادارم ئه‌وه ببیته زمانی باو و زاڵ به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی حدکا، ئه‌گه‌ر ئه‌و شته بیته دی به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوێکی باش به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌ه. ئه‌گه‌رچی لایه‌نی هه‌ره نگه‌تیڤ له‌و دیمانه‌یه دا ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌نده‌ی خۆ به گۆڕینی ناوی حدک- ه‌وه ماندوو ده‌که‌ن خۆ به نزیک بوونه‌وه و هه‌وڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌که ماندو ناکه‌ن.
پردی په‌ڕ‌ینه‌وه‌ی یه‌ک گرتنه‌وه دانیشتن و دروست کردنی پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌یه له نیوان حدکا و حدک دا بۆیه به بڕوای من هاوڕیانی که‌مپه‌ین زۆر باشی بۆچوون و ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تا دیالۆگ له نیوان ریبه‌رایه‌تی هه‌ردووک لا دروست بکه‌ن خۆی گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه، هاتنه دی ئه‌و خۆزگه‌یه چه‌توونه به ڵام مه‌حاڵ نییه، بڵێی ئیمه راده‌ی دۆژمنایه‌تی و نیوان ناخۆشیه‌کانمان له پارتی و یه‌کیه‌تی پتر بێ که له رابردوو دا چۆن بوون و ئیستا چۆنن؟ هه‌مووکه‌سێک که رووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی باشوری کوردستانی له بیر بێ ده‌زانێ که له دوژمنایه‌تی کردنی یه‌کتری ئه‌و دوو پارته‌ی باشوور چ مێژوویه‌کیان هه‌یه، به‌ڵام ئیستاش له به‌ر چاوانه که تا چ تاراده‌یه‌ک ته‌با و ڕه‌بان و هیوا دارین هه‌رواش بمێننه‌وه. قسه ئه‌وه‌یه که ئیمه با به هه‌مان ریگا دا نه‌ڕۆین و به ناچاری به‌و ئاکامه نه‌گه‌ین که ئه‌وان پێیگه‌یشتوون، به‌لکوو تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌وانمان له‌به‌ر چاوه با ده‌رسی لێ وه‌رگرین.

No comments:
Post a Comment