دوو دێمۆکراتی تەواو جیاواز27 Jun 2012
ئاوڕێک لە بەیاننامە دەفتەری سیاسیی حدکا و بەیاننامەی سیاسیی نیزامیی حدک
برایم جه‌هانگیری چوونی کاک رامبودی لوتف پوری بۆ لای هاوڕییانی حدکا خۆی له خۆی دا هیچ کێشه‌یه‌ک نییه و وه‌ک له بابه‌تێکی دیکه دا ئاماژه‌م پێدا پاروو له زاری به‌ربێته‌وه بۆ کۆشی باشه. حدکا ش هیزێکی شۆڕشگیری کوردستانییه و هه‌ر که‌س نیازی تیکۆشان و خزمه‌ت به خه‌ڵکی کوردستان بێ ده‌توانی له‌و پێگه‌یه‌وه ئه‌و ئه‌رکه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نی. که‌وایه به بێ ده‌مارگرژی و بێ که‌ڵک وه‌رگرتنی نابه‌جێ لە هەر چەشنە تانە و تەشەرێک ئه‌و جیگا گۆڕینه هیچ کێشه نییه وهیچ قه‌باحه‌تێک رانه‌بوردووه. ئه‌وه‌ی خه‌راپه له‌م نێوه دا که‌ڵکی نابه‌جێ و دوور له روانگه‌ی مه‌سئولانه‌یه که له‌م ده‌م و ده‌سته دا و له لایه‌ن به‌شێک له رێبه‌رایه‌رتی حدکا په‌یروه ده‌کرێ و جگه له ناڕاستی له راگه‌یاندنه‌که‌یان دا راست به شێوه‌ی سه‌ره‌تاکانی له‌ت بوون، راست به هه‌مان ئه‌ده‌بیات و به هه‌مان نزمی له گوتار و له هه‌ڵوێست دا قسه ده‌کەن، هه‌مان زمانی یه‌کجار دوور له شه‌ئنی ئینسانی دیمۆکرات ده‌کار ده‌کەن. با بە یەکەوە سەیری بەشێک لە بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حدکا بکەین، ئه‌وه ده‌سپێکی ئه‌و به‌یاننامه‌یه که له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به گروپی هه‌ڵوێست که جارێ هه‌ر له سه‌ر کاک رامبود ساخ بۆته‌وه دەر کراوە : بە ئاگاداری هەموو لایەک دەگەیەنین کە کۆمەڵێک لەو کادر و پێشمەرگە و ئەندامانەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کە چەند ساڵ لەمەوبەر لە حیزب دابڕابوون بە هۆی ئیعتراز بە هەڵوێست و کردەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی جەمعی دابڕاو لە ژێر ناوی گرووپی هەڵوێستدا دژکردەوەیان نیشان دا‌و تێکۆشانی خۆیان درێژە پێ‌دەدا، لە رێکەوتی ٠١/٠٤/١٣٩١ هەتاوی (21/٠٦/٢٠١٢ی زایینی) لە بەیاننامەیەکدا پەیوەست بوونەوەی خۆیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاند. لەو پێوەندییەدا دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پێشوازی کردن لەو هەنگاوە یەکڕیزیخوازانەیەی ئەم هاوڕێیانە، بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکا و رادەگەیەنێ کە ئەم کارە بە کردەوەیەکی بەرپرسانە و لە بەرژەوەندی گشتیی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران‌دا دەزانێ و هیوادارە کە رچەشکێن بێ بۆ یەکڕیزی بەرین‌تر و بەربڵاوتر. ( لە دەقی بەیاننامە کە کۆپی کراوە) ئه‌و به‌یاننامه‌یه جگه له ڕاوێژی یه‌کجار سه‌قه‌ت و زمانی نه‌شیاو و پڕ رق و بوغز، له باری زمانیشه‌وه وه‌ک شێعری له‌نگ وایه! ئایا به‌ڕاستی تۆ بڵیی که‌س نه‌بێ ئه‌و پرسیاره له رێبه‌رایه‌تی و له داڕێژه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بکات که لانی که‌م کاتێ به‌یاننامه‌یه‌ک له لایه‌ن ده‌فه‌ری سیاسییه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه با دوو که‌سی کوردی‌زان که له ناوتان دا که‌میش نین پێی دا چووبانه‌وه تا ئه‌و هه‌مووه له‌نگ و لۆریه‌ی تێدا نه‌با، جگە لەمە ئەو زمانە زمانی حیزبێکی مۆدێڕن نییە بە پیچەوانەی ئەو کەسانەی بە زۆڕنایەکی ئاوەژوو پێتان هەڵدەلین، ئەوە زمانێکی تا سەر ئێسقان عەشیەرەتی ودواکەوتووانەیە، زمان و ئاخاوتنی حیزبێکی مۆدێڕن و سەردەمیانە نییە، بەدڵنییاییەوە زۆرن ئەو کادر و ئەندامانەی حدکا کە لەم بارەوە لە گەڵ من هاو نەزەرن. جیاوازییەکان لە نێوانی حدکا و حدک تا هەن و زۆریشن، ئەوە بەیاننامەی سیاسیی نیزامی حدک ببینن و لە گەڵ هی دەفتەری سیاسیی حدکا پێکیان هەڵکێشن ئەو جار و با ویژدان ببێتە قازی بزانن وەک ئەوەی وایە کە هەر یەکە و خەڵکی ولاتێکی دیکە بێ. راستی ئەوەیە کە لە دوو کو‌لتوور و لە دوو ئەندیشەی تەواو جیاواز هەڵقوڵاون. من لێرە لینکی هەردووک بەیاننامەکە دادەنیم و هیوادارم بە قەزاوەتی ویژدان بەراوردی ئەم دوو شێوە ئەدەبیاتە بکەن. http://www.kurdistanmedia.com/index.php?besh=dreje&id=1476 http://www.kurdistanukurd.com/ku/hewal_dreja.php?id=1172 جگە لەمە رێبەری توند ئاژۆ و دووبەرەکی خواز با پیی وا نەبێ بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی لەو چەشنە کە جگە لە سووک کردنی دەفتەری سیاسیی و ئەرک و فەرمانەکانی چی دیکەی لێ شین نابێ و ئەو شانۆنامەی وەڕێتان خستووە و بە ناو رۆشنبیر و رۆژنامە نووسانی رۆژهەڵات بۆ تی ڤی بانگ دەکەن و قسەیان پێدەکەن کارەکە کۆتایی دێ. دڵنیابن هه‌ر له ناو رێزه‌کانی حدکا دا و له خودی کۆنگره‌ی 15 له سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه یه و ئەو رەفتارە کادر و ئه‌ندامانی حیزب هه‌لتان ده‌پێچن و ده‌بێ ئیوه‌ش بی پێج و په‌نا و‌ڵامیان بده‌نه‌وه. پرسیاره‌کان به‌رووی خه‌ڵکی کوردستان و بیر و ڕای گشتی ئه‌مانه‌ن: یه‌که‌م: بۆ ده‌بێ ده‌فته‌ری سیاسیی بۆ رووداوێکی ئاوا به‌یاننامه ده‌ر بکات؟ ئایا هاتنه‌وه‌ی نه‌فه‌رێک یان دامان نا 10 نه‌فه‌ر ئه‌و گرینگییه‌ی هه‌یه که جاریکی دیکه هه‌موو ئه‌و قسه و باسانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاشتی و ته‌بایی و برایی که تا ماوه‌یه‌کی کورتی له‌مه‌و به‌ر ببون به دروشمی رۆژانه‌تان و لێره‌وه له‌وێ و له‌به‌رامبه‌ر مێدیای ده‌ره‌کی دا به گویی خه‌ڵکیتان ده‌گه‌یاند له بیر بچێته‌وه یان ئێوه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تڕا باوه‌ڕتان به‌و قسانه نه‌بوو که بۆ نموونه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ر زاری وته‌بێژی ره‌سمی حیزب له دیمانه ده‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌مریکا دا باسی لێوه‌کرا؟ ئه‌وه بوو کرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌کی نوێ به‌رووی سیاسه‌ته چه‌ق به‌ستووه‌کانی رابردووتان سه‌باره‌ت به‌حدک؟ هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هاوسەنگەران، کوا لە سەدەی ٢١ و کوا لە ناو کۆمەڵگای کوردی‌دا کە هەر ئێستا بە هەزاران گەنجی وای تێدایە لەباری سیاییەوە ولە زۆربەی سەرکردەی حیزبەکان بێ هەڵاواردن سیاسییتر و زاناتر و دڵسۆزترن ئەو جۆرە قسانە و ئەوجۆرە تەبلیغاتانە باوی ماوە؟ بۆ کڵاو لەسەری خۆتان دەنین و بۆ خەریکن بە رۆژی رووناک خۆڵ دەچاوی خەڵک دەکەن؟ ئایا ناڕاستی تا ئێستا بۆ کەس خێری داوەتەوە تا بۆ ئێوەی بداتەوە؟ ئایا ئێوە و دوای ئێوەش میوانە رۆژنامە نووس و رۆشنبیرەکانتان کاتێ باسیان لە هاتنەوەی ٢٠٠ کەس کادر و پیشمەرگەی گروپی هەڵوێست دەکرد لانی کەم سەردانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکانی سەر بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانتان کرد تا بزانن ئەندامانی خۆتان چۆن ئەو لیستە وەدرۆ دەخەنەوە و زۆر نهێنی دیکەش کە من هەر لێی ئاگادار نێم ئاشکرا دەکەن؟ ئەگەر نەتان دیوە فەرموون ئەوە لینکی روونکردنەوەی ٢ کەس لە ئەندامانی خۆتان ببینن کە چۆن باس لەوە دەکەن کە ناوێان بە هەڵەی تایپ؟! و بە حوکمی غەیبی لەو لیستە کەوتووە؟ http://www.peshmergekan.com/kurdish/index.php/babetekan/babet/1046-2012-06-20-21-09-22 http://www.peshmergekan.com/kurdish/index.php/babetekan/hewalekan/1045-2012-06-20-20-42-05 من ئەو باسە بۆیە بە جیدی وەردەگرم با ناراستی نەبێتە سیاسەتی باو لە حیزبێکی شەست و چەند ساڵە دا، با لانی کەم ئەندامانی خۆیان، هاوڕییانی حدکا، دیفاع لە پاراستنی ئیعتیباری حیزبەکەیان بکەن، با رێگە نەدەن تەنانەت دەفتەری سیاسیش ئەرزیش و ئیعتیباری حیزبەکە بخاتە مەزاد و هەڕاجە بازاری سیاسەت بە خاتری بەراوردە بوونی ئارەزوویەکی کاتی. با بە هەموومان نەهێڵین ناراستی ببێته پیشه‌ی سیاسه‌ت و شه‌لم کوێرم هیچ نابوێرم هەر کەس و لە هەر کوێ هەرچی پێی خۆش بوو بیڵێ و پێێان وابێ نابێ وڵامده‌ر بن. به‌ڕێزانی حدکا و حدک له‌م پێوه‌ندییه دا و له‌سه‌ر یه‌ک مه‌سه‌له‌ی ساده و ئاماری یه‌کتان راست ده‌کات و یه‌کتان نا. حدک ده‌ڵێ تاقه یه‌ک که‌سی هه‌ڵپه‌سێراو واته کاک رامبود لوتف پوری هاتۆته‌وه ناوتان و ئێوه‌ش باس له کۆمه‌لێک کادر و پێشمه‌رگه ده‌که‌ن که گه‌ڕاونه‌وه ریزی ئێوه . هه‌ر چۆنێ بێ ده‌بێ ئه‌و مه‌سه‌له بۆ رای گشتی روون که‌نه‌وه که کێن ئه‌و کۆمه‌ڵه کادر و پیشمه‌رگه‌یه‌ی په‌یوه‌ست بوونه‌وه به ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران؟ پاشان ده‌بێ ئه‌وه پرسیاره‌ش وڵام بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌ی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان له روانگه‌ی ئیوه‌وه هه‌ر جه‌معێکی دابڕاون چۆنه له‌و جه‌معه دابڕاوه کۆمه‌ڵێک کادر و پێشمه‌رگه که له هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی سه‌ر به ئیوه‌ی به‌ڕێز و تەنانەت لە یەکێک لە وتوویژەکان دەگەڵ رۆژنامە نووسێکی رۆژهەڵاتی ئەویش وەک کەسێکی مودێڕن و پرۆژە پێ بوو و موتوربە کاری ئۆرگانیک باسی لەو ٢٠٠ کەسە کرد؟! لە بابەت هاتنەوەی گروپی هەڵوێست باس له رێژه‌ی 200 که‌سیان ده‌کرێ کە لە پرێکەوە لە جەمحێکی دابراو دا په‌یدا ده‌بن و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو حدکا؟ ئه‌و ئاماره له کوێ‌ڕا هاتووه ناکرێ پشت گوێ بخرێ، ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبێکی دێمۆکراتی خاوه‌ن شه‌ست و چه‌ند ساڵه له به‌یاننامه‌که‌ی دا به‌ره‌سمی وا ده‌لێ! ئه‌وانه کێن ده‌بێ رای گشتی لێیان ئاگادار بێ، یان ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌ندامه‌کانی پێشوی گروپی هه‌ڵوێست به شێوه‌ی زهور کردن و هه‌ڵتۆقینی کارگ ئاسا له پڕێکه‌وه سه‌ر له هێلکه دێننه ده‌ر! ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به زه‌ره‌بینیش بۆیان بگه‌ڕێی ده‌ستت ناکه‌ون و نایان دۆزیه‌وه، به‌رپرسی گروپه‌که‌ش وه‌ک نه بای دیبێ و نه باران هه‌ر به‌لای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دا نه‌چوو که نه‌چوو. گروپی هه‌ڵویست و به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کار و کرده‌وه‌کانی کاک رامبود لوتف پوری له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک دوومانگه و دفاعی موتڵه‌ق له حدکا و به تاوانبار زانینی حدک له له‌ت بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایه دا وه‌ک خۆی و وه‌ک چوونه ناو حدکا هیچ زه‌ره‌ریکی له‌په‌یکه‌ری حیزی دیمۆکراتی کوردستان نه‌دا و به‌دڵنیاییش هیچ قازانجێک به حدکا ناگه‌یه‌نێ. خودی جێگۆڕکێکەش شتێکی خەراپ و عەجایبیش نییە. ئه‌وه‌ی خه‌را‌پ بوو له‌م نێوه دا و له به‌ره به‌ری کۆنگره‌ی 15 دا ئه‌وه بوو که جارێکی دیکه لایه‌نی توند ئاژۆی ناو حدکا بۆ ده‌م کوت کردنی ئاشتیخوازان و یه‌کگرتنه‌وه‌خوازانی ناو خۆ به هاوکاری کاک رامبودی بەڕواڵەت لایه‌نگری یه‌ک گرتنه‌وه، جارێکی دیکه شه‌ڕێکی راگه‌یاندنی نه‌خوازراویان تووشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کردووه، جارێکی دیکه ئه‌و که‌ش و هه‌وا دۆستانه و برایانه‌ی نێوان هه‌دووک دێمۆکرات خه‌ریکه خه‌وشدار ده‌کرێ. هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ێکی هه‌لپه‌ره‌ستانه بۆ هه‌ندێ که‌س ره‌خساوه تا مه‌یدان داری پێوه بکه‌ن، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ک دڵنیا بن که ته‌مه‌نی چه‌واشه‌کاری و ناراستی زۆر له جاران کورتتره. ئاشیخوازان و دڵسۆزانی دێمۆکرات ئه‌و جۆره ته‌بلیغاتانه کاریان لێ‌ناکات و ئه‌وان وه‌دووی چاره‌سه‌رییه‌کی مه‌نتیقی و هه‌ڵسه‌نگێنراو ده‌که‌ون و له‌م رێگایه‌ش دا کۆڵ ناده‌ن. هه‌ر ئه‌و هه‌را و هه‌نگامه‌یه‌ی ئه‌م دواییه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه بیسه‌لمێنن که کێشه‌کان قووڵ و سه‌ختن، چاره‌سه‌رکردنیان ئاسان نییه، هه‌ن که‌سانێک هه‌موو ده‌رفه‌تێک ته‌نیا بۆ ته‌سویه حیساب و به‌تاڵ کردنی کۆنه قین ده‌قۆزنه‌وه. هەن کەسانێک کە لە ناخەوە بەتاڵن و پڕن لە هیچ و لەم نێوەدا مەیدانداری دەکەن وەدووی ئارەزووە تاکەکەسێکانی خۆیان کەوتوون و هەر لەم پێوەندییەشدا بوون بە دەنکی تەسبێح بەدەست خەڵکانی دیکەوە، ئەو رۆشنبیرە خۆبەزلزان و خەیاڵیانەی بە خوێندنەوەی دوو کتێب و لەبەر کردنی هەندێ وشەی لاتین و بیانی و لە هەندەرانی ئارام و ئاسوودە وە بە دروشمی قەبە و زل تەمای بن کۆڵ کردنی ئیرادەی ئەو لاوەانەیان هەیە کە بە ئیمانەوە ریزی هەر لایەنێک هەڵدەبژێرن خەێاڵیان خاوە ، ئەوانەی لە ناخدا بوودەڵە و پووکن با بەڕواڵەت بەهەیبەت بن هەرگیز زەفەر بە بیری قولی رێشەیەک نابەن کە چنگی لە خاک گیر کردووە. وتەی کۆتایی: مرۆڤ کە رووخا و کەوتە سەراوژێری هەڵدیر و بۆی گرینگ نەبوو چۆن دەگیرسێتەوە، وجوودی خۆی وەک مرۆڤی خاوەن بیر لە دەست دەدا، لە راستیدا مەشروعیەتی ئینسانێکی خاون فکر و هزری نامێنێ. ئەو مرۆڤە مافی خۆیەتی کە چۆن دەژی و چ رێگایەک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ، بەڵام مافی ئەوەی نیە هیرش بکاتە سەر خەڵکی دیکە و دەنگ لەسەر مەشروع بوون و نەبوونی خەڵکی دیکە بدا، کورد گوتەنی کەسێک ماڵی لە شووشە بێ بەرد لە ماڵە خەڵکی ناگرێ! چون بۆخۆی جڵەوی بیر کردنەوەی لەدەست داوە و بە پێچەوانەی ئەو راستیانەی دەیانزانێ و روون و ئاشکران لێدوان دەدات، لێدوانێک کە ئەگەر لەرووی لاپەڕەی نووسراویش بێ چون راستی تێدا نییە هەناسەی سوار دەبێ و تفی لە زاریدا ویشک دەبێ. ئیترئەو مرۆڤە دەبێتە ئەبزار، ئەبزارێکە و هیچ زیاتر نا، ئەبزارێک یان لەدەستی خەڵکی دیکەدا، یان ئەبزارێک بە دوور لە بیرکردنەوەیەکی مەنتیقی وگیرۆدەی دنیای خەیاڵی و لیپاو لیپ لە خۆ بەزلزانی خۆیدا کە لە هەردووک حاڵەت دا مرۆڤی خاوەن دەنگ ورەنگی ناو کۆمەڵگا نییە. یەک مۆرەیە و بەس. لەهەر کوێ بێ و سەر بە هەر لایەنێک بێ لەو بازنەیە و لەم پێناسەیە دەرناچێ. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
برایم جەهانگیری|28 Jun 2012 - 19:47 |
کاک کەماڵی بەڕێز ، زۆرت زەحمەت کێشاوە بەڵام سەت بریا ئەوەندەی لە سەر کاک برایمت دەنووسی تاقە دێرێکیشت لە سەر نووسراوەکە نووسیبا، برای زێدە ئازیز تۆ کێشەت دەگەڵ من هەیە یان دەگەڵ نووسراوەکە؟ |
کمال|27 Jun 2012 - 19:39 |
بریار وابو کە هاورێم بی ئەو رێ سەختەم لە گەل ببری بریار وابو کە هاورێم بی کاتێک مردم،کاسەی سەرم باوەش بگری بریار وابو کە ئەمجارەش دلی سوتاوی کوردستان بە بەفرو گول بلاوێنیەوە کەچی ئێستا بە دوای خۆتا سێبەرەکەت دەپێکیەوە ، بۆ تاوێک خەوی لادێ دەست لە گیانم دەکێشیەوە گیانە وەرە ، خۆمن گریان نەبوم،پیلوی چاوت بخنکێنم ، خۆ من خەزان نەبوم گولی عومرت بژاکێنم گەرتۆش نەبی یان گەر ئێوەش نەبن ، کوردە دلسوزەکان ئەو رێ سەختەم لە گەل دەبرن ، فێرم دەکەن چۆن باوەش بە ملی هەورازدا بکەم ،چۆن وەک روبار نەوێستم ،و بۆ تیشکی خۆر سینگم راخەم. کاک برایمی بە رێز و هاوبیرانی: وەک من بیستومە حەزت لە ماسی گرتنە هەر بۆیە زۆرم پێ باش دەبێت کە کاتێک لە جێگایەکی بێدەنگ خەریکی ماسی گرتنی بیر لەوەش بکەوە کە تو خوا لە دوای چن؟ چ قازانجێک لە دوبەرەکی و چەند بەرەکی دا دەبینن؟ئەوە چ رق و قینێکی میژوییە لە دلتان دایە؟براوە یان بەرەندە لای ئێوە کێیە؟مەگەر ئەو میللەتە چی لە ئیوە کردوە کە بە هیچ لێی راناوەستن؟بۆ وادەنوێنن کە گەرانەوە بۆ ناو مەکتەبێک کە بە خوێنی هەزاران لاو ئاودێر کراوە شتێکی قەبیحە.چ ئێوە کە پێتان وابێت کە ئەو چەند بەرەکییە بە قازانجی کەسانێکە و چ ئەو کەسانەی کە گەرانەوەی لاوانی گەلەکەیان بۆ نێو حیزب پێ گەرانەوە بۆ لای کەس یان کەسانێک بێت،بە بروای من هەردولای هەلەیە.لەو بەێنەدا هیچ کەس خۆی پێ براوە نەبێت بەلام بزانن کە لە ئاکامی ئەو کارەساتەی ئێوە ،ئەوەی دۆرراوە ئەوە میللەتە.فارس ووتەنی:کسانی کە بد را پسندیدەاند ندانم ز نیکی چ بد دیدەاند |
برایم جەهانگیری|27 Jun 2012 - 18:09 |
سوپاس بۆ هەمووتان ، سوپاس بۆ بۆچوونەکانتان. کاک ئەرسەلانی خۆشەویست، هیچ گومانی تێدا نییە تورە، توڕەم بەڵام تووڕەنیم لە موخالفینی حدک، تووڕەم لەو هەرڵسوکەوتە نابەجێ و ناعادیلانەیەی هاوڕێیانم لە حدکا، تووڕەم لەو کەسانەی بە نێوی مودیڕنیزم و رووناکبیری و رۆژنامە نووس و .... سەداقەت لە کەلامیان دا نابینم، لە تووڕە بوونەکەم پەشیمان نیم ئەگەر بێڕێزی تێدا بێ و تۆمەتم لەکەس دابێ خەراپە. کە ئەودەم داوای لیبوردن لێبوردن لام یەکجار ئاسانە. هاوڕێی خۆشەویستم کاولانی، من توڕەم لە ناڕاستی و وەک دەبینی بەڵگەکان لەو بارەوە حاشاهەڵبەگرن، بەلام تۆش توڕەیی جا هی تۆ نازانم بۆ؟ من وتارەکەم نەرمی جارانی پێوە دیار نییە، بەلام هیچ ئاسەواارێک لە دوژمنایەتی کردن و هەوڵدان بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەنم بەکەم بگرم لەو وتارە دا نابینی، من بە ڕاشکاوی دەڵیم" با درۆ نەبیتەسیاسەتی باو. بۆ ئەو قسەیەش دەلیلم هەیەو دەلیلەکانیش و بەڵگەکانیش خودی هاوڕییانی خۆتانن. برای زێدە ئازیز ئەگەر دڵط لە بابەتیەکە رەنجابێ من بەڕاستی هەست بەرازی بوون و خۆشعاڵی ناکەم ، بەڵام لەجیاتی تووڕە بوون بە بڕوای من دەبێ دەگەڵم هاورا بێ، کاکە گیان خۆ بەیاننامەیە دەفتەری سیاسیی ناکرێ بۆ نهەموو شتێک و بەو ئەدەبیاتە بەکار بێنی ، بۆ دیفاع لە هەڵەی هێندە زەق دەکەی؟! رەخنەیان لێبگرە، ئەوقان نابێ یاری بە مێژوو وبە کەسایەتی حیزبێکی ذشۆڕشگێری پڕ لە سەرفرازی بکەن، من ئەو بابەتەم بە تووڕەیی نووسیوە بەڵام تەنیا بۆ ئەوەی ئەو دۆستانە بزانن ئەوەی دەیکەن و دەیڵین تەنیا ئیعتیباری خۆیانی پێ دبەبە ژیر پرسیار؟ پاشان کاوڵانی گیان من وتۆ دەتوانین یەکترمان قەبوڵ نەبێ موخالیفی یەکتری بین، بەڵام ناتوانین یەکتر نەبینین، ئێمە وجودمان هەیە، هەم حدک و هەم حدکا ، ئینکار کردن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات. ٦ ساڵە و بۆ چەندەمین جار ئەو رێگایەتان تاقی کردەوە هەر زەرەتان کرد، باوەڕ کە ئەمجاریش دەسکەوت هەر هەمن شتە. بۆ تەلەویزیۆن و کوردکانالیش من کەی پێویستم بەو شتانەیە، قسەی دڵی خۆم لەو چەند دێڕەدا دەکەم و دوو دۆستی وەک جەنابتان یان بە موافق یان بە موخالف قسەی لەسەر دەکەین، خۆشت دەزانی کە لەم باترەوە ئەگەر وەک خۆلیای تاکەر کەسیش بێ، بێ نیازم، ریزتان هەیە خۆشەویستان |
کەماڵ|27 Jun 2012 - 09:55 |
ماڵت نەشێوێ کاوڵانی، کابرا لە نۆروێژ دەنگی
هێناوەتەوە کەچی چونکە خوازیاری یەکگرتنە دەفتەری سیاسی دو لاقی لە کەوشێک
کردوە کە نابێ بێتەوە بۆ کۆنگرە کەچی لەو لا زل و زەبەلاح راگەیەندراو بۆ
گەڕانەوەی رامبود لێ دەدا. رامبودێک کە هێشتا منداڵ بوو کە سەید رەسوڵ
فەرماندەی شەڕە بە ناوبانگەکانی ناوچەکانی شنۆ و پیرانشاری دەکرد. ئاوایە
رێز لە تاکەکان؟! بە سەرت ئی رامبود لە حوببی عەلی نییە و بوغزی هۆمەرە تا کەی لە حاند راستیەکاندا چاو دەقوچێنی یان بە راستی قازانجت دەوەی دایە؟ |
کاوڵانی|27 Jun 2012 - 09:30 |
کاک برایم ، پێش هەمو شتێک با بڵێم کە دیسان کورد کاناڵ ت بە دیمانە یان وتووێژێکی تەلەفونی قەرزدار کردەوە . بەڵام لە سەر ئەو بابەتە ناتەبا و دژ بە یەک و وشکەت ، سەرەتا دەڵێم هیچ پێویست ناکا خۆت توڕە کەی و نسیحەتەکانیشت وا باشە بەرەو ڕوی خۆتان بکەیەوە ،چونکە بەڕادەی تەنانەت زیاد لە پێویستیش کەم و کۆڕیتان هەبوە و هەیە ، کەوایە ئەوەی لە ماڵێ پێویستە بۆ مزگەوتێ حەرامە . بە خۆشیەوە حیزبی دێموکڕات پڕاو پڕە لە کەسانی بیر تیژ و ڕوناکبیر کە م‌و لە ماست دەردەکێشن و لازم نیە جەنابت نیگەران بی . من لەوەتی حیزب دەناسم گلەیەکی گەورەم هەبوە کە بۆچی حیزبی دێموکڕات گرینگی تەواو بە تاکەکان نادا ، بەڵام وێدەچێ و هیوادارم حیزب لەو ڕوانگەوە ئاڵ و گۆڕی بەسەر دا هاتبێ و دەکرێ بە خێر هاتنەوەی کاک ڕامبود و هاوڕێیانی لە ئاستێکی ئاوا دا لە و ڕوانگەوە سەرچاوە بگرێ کە لە مەو دوا حیزبی دێموکڕات گرینگی زیاتر بە تاک تاکی کەسانی گەل دۆست و نیشتیمانپەروەر بدا. برای بەڕێز هاوڕێیانی گروپی هەڵوێست کە ئێوە هەزاران لەمپەرتان بۆ دروست کردن ، دەرتان کردن ، هەڵتان پەساردن ، تەنانەت بە دەست و پێوەندی کۆماری سێدارەش ئەژمارتان کردن ، جگە لە داوای وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی حیزبی دێموکڕات لە ڕوانگەی ئێوەوە چ تاوانێکی دیکەیان هەبو؟ وا باشە هاوڕێیانتان لە کۆڕ و کۆبونەوەکانتان دا ئەو خاڵانە بوروژێنن و پرسیار بکەن . نەک حیزبەکان بەڵکو دەوڵەتانیش زۆر جار بەیاننامە لە سەر تەنانەت منداڵێک یان کەسێکی ئاسایی بڵاو دەکەنەوە ، ئیدی بۆ حیزبی دێموکڕات بۆی نەبێ بەیاننامە لە سەر هاوڕێیانی دێموکڕات بڵاو بکاتەوە و بەخێر هاتنەوەیان بکا ؟ وا دیارە بە پێچەوانەی ئیددیعاکانتان ، مەسەلەکە گرینگە دەنا ئاوا وە خۆ نەدەکەوتن ، بەیاننامەکە چەند دێڕێکی کەم بو ، بەڵام { کومیسیونی ئێوە } ئەوەشیان قیلە فێڵ بو ، چی وای نەمابو نامیلکە بڵاو بکاتەوە . لەم ڕۆژانە دا نوسەرەکانتان بە سەرە وەخۆ کەوتونەوە . دوای ئەوەی من لە تۆ دەپرسم لەم ڕۆژانەی دوایی دا چەندین جار لە لایان میوانانی بەرنامەکانی تیشک تێ ڤی باس لە زەرورەتی وەسەر یەک کەوتنەوە کراوە ؟ هەر چەند وەک سیاسەتی ڕەسمی حیزب ئێوە بە هاوڕێیانی دابڕاو ناسراون ، بەڵام چەندین جار هەر لە سەر زاری میوانانی بەرنامەکان بە حدک ناو براون ؟! شت بەراوەژو دیتن دەردەکان چارە ناکا ، بۆ وەسەر یەک کەوتنەوەی حیزبی دێموکڕات پێویست ناکا هیچ لایەنێکمان قوربانی گەورەی بۆ بدەین بەڵکو تەنیا پێویستە پیت و دەستەواژە و بڕێکیش کوردەناموسی و خۆ بە زل زانین بکەینە خەڵاتی یەکگرتن. لە گەڵ ڕێزم دا |
arselan|27 Jun 2012 - 06:48 |
کاک برایمی به‌ڕێز !بۆ ئه‌سڵی بابه‌ته‌که‌ت ده‌ستت خۆش بێ و ده‌گه‌ڵتم. به‌ڵام ده‌زانی به‌تووڕه‌ییت نووسیوه‌و له‌ئاکامدا نووسینه‌که‌ت هه‌م هه‌ڵه‌ی ڕێنووسیی تێکه‌وتوون و هه‌م پاکوخاوێنیی نووسینه‌کانی جارانتی پێوه دیار نیه؟ دریای فراوان نشود تیره به سنگ. |
کەریم حسینی|27 Jun 2012 - 04:50 |
کاک برایمی ىەڕیز هەربژیت بۆ ئەو نوسینە بە پێز و وردە هیوادارم هەم حدک و هەمیش حدکا کەڵکی لێوەر بگرن تا کار لە کار نەترازاوە . بەسپاسەوە کەریم حسینی |
No comments:
Post a Comment