ئایارێبەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ولامی نامەو داواکاری دلسۆزان دەداتەوە؟
ئایارێبەرایەتی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ولامی نامەو داواکاری دلسۆزان دەداتەوە؟
برایم
جه‌هانگیری
2006-09-11
هه‌موو
لایه‌ک ئاگادارن که چه‌ند سالێکه کێشه و دووبه‌ره‌کییه‌کان له ناوه‌وه حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی دوچاری ئالۆزی و بشێوی کردووه، به چه‌شنێک که ئیدی
ئه‌و حیزبه به کرده‌وه تواناکانی له به‌رامبه‌ر ریژیمی ئیسلامیی ئێران دا له
کورتیی داوه و ته‌نیا له رۆژه موناسیبه‌تییه‌کان نه‌بێ نه له ناوخۆ‌و نه له‌ده‌ره‌وه‌ی
ولات کار‌و چالاکییه‌کی ئه‌وتۆ نابیندرێ. ئه‌وه ده‌حالێکدایه که گه‌لی کورد له
باشووری کوردستان له ژێر سته‌می بێ ئه‌ژماری رێژیمێکی کۆنه په‌ره‌ست دا هه‌موو
رۆژ ئه‌شکه‌نجه‌ی رووحی و فیزیکی ده‌بینێ. دیاره له‌م ناوه دا لاوان له هه‌مووکه‌س
زیاتر له ژێر گوشار دان و رێژیمیش به هه‌ستکردن به‌و مه‌سه‌له‌یه که لاوان هێزی
سه‌ره‌کی شۆرش و به‌رخۆدانن و تا ئێستاش کۆشتن و گرتن و چاو لێ بز کردنه‌وه وره‌ی
پێ به‌رنه‌داون و مه‌یدانیان بۆ کۆنه په‌ره‌ستی چۆل نه‌کردووه به شیوه‌ی جۆراو
جۆر خه‌ریکی پێلان گێران له دژی لاوانی کورده، هه‌موو لایه‌ک گوێ بیستی ئه‌م خه‌به‌رانه
بوون که زۆر به‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به هۆی جۆراو جۆر ده‌که‌ونه زیندانه‌کانی
رێژیم پاش ماوه‌یه‌ک به موعتادی دێنه ده‌رو به‌و جۆره ده‌که‌ونه به‌ر تۆله‌ی
قین له دڵانه‌ی به‌رپرسانی رێژیم.
له لایه‌کی دیکه‌وه له به‌ر وه‌زعی خه‌راپی ئابووری و نه‌بوونی کار وداهاتو ده‌رامات خه‌لکی کوردستان له ژێر باری گرانیی شتومه‌ک دا ژیانی بۆته ژان، به هۆی بێ‌کاری و نه‌بوونی، سه‌دان گیر‌و گرفت یه‌خه‌ی خەلکیان گرتووه‌و باب و دایک یه‌ک له‌سه‌دان خۆزگه‌ی مال‌و مندالیان بۆ نایه‌ته دی. له‌گه‌ل هه‌مووی ئه‌وانه دا هه‌موولایه‌ک دیومانه و بیستوومانه که له رۆژه موناسبه‌تییه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دا ،2ی رێبه‌ندان،25ی گه‌لاوێژ،10ی خاکه‌لێوه،22 پووشپه‌ر............، و به گشتی هه‌موو بۆنه‌کانی حیزبی ،خه‌لکی کوردستان به تایبه‌تی لاوان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد‌و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌رده‌برن،رێژیمیش هه‌موو جارێک به ئاگرو ئاسن ولامی خۆپێسانده‌رانی داوه‌ته‌وه و کۆمه‌لێ لاوی ره‌پێچه‌کی زیندانه‌کان کردووه و زۆر جاریش یه‌ک یا چه‌ند که‌سی خه‌ڵتانی خوێن کردووه.
ئه‌وه له حالێکدایه که رێژیمی ئیسلامیی ئێران به هۆی سه‌ره‌رۆیی و لاسارییه‌که‌ی سه‌باره‌ت به پیتاندنی ئۆران‌یۆم و هه‌ره‌شه‌ی سرینه‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئیسرائیل و پێشێل کارییه‌کانی مافی مرۆف و ده‌یان کرده‌وه‌ی دوور له له نه‌ریتی به‌شه‌ری و دژه مه‌نتیق رۆژ له‌گه‌ل رۆژ له‌گه‌ل به‌رهه‌لستکاری نێو ده‌وله‌تی رووبه‌روو ده‌بێته‌وه، له‌م پێوه‌ندییه دا ته‌نانه‌ت وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیش له‌لایه‌ن ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو هاو په‌یمانان له ئێران به دوور نازانرێ، له وه‌ها کاتێکی حه‌ساس و ئاسته‌م دا سه‌رکردایه‌تی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران له جیاتی بیر کردنه‌وه‌یه‌کی مه‌نتیقی و ئه‌مرۆیی و پێکه‌وه دانیشتن و گفتگۆ کردن له سه‌ر کێشه‌کان قسه‌ی سه‌ر زاریان بۆته باس کردن له به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه و شتی فۆرمی و دۆگم، سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران به تایبه‌تی هاورییانی زۆرینه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی دا بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا گوێیان دابێته هیچ کام له‌و کۆمه‌له بانگاواز و نامه‌ی سه‌رئاواله و نهێنییانه‌ی که له لایه‌ن دلسۆزانی گه‌لو نیشتمان و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی حیزب بلاو بۆته‌وه یان بۆیان ره‌وانه کراوه ته‌نیا به‌و به‌شه له پرنسیپه دیمۆکراتیکه‌کانه‌وه نووساون که باس له ده‌سه‌لاتی ئه‌کسه‌رییه‌ت ده‌کا .دیاره به ته‌نیا ئه‌و به‌شه له فاکته‌ره‌کانی دێمۆکراسی ئیدی له هیچ کوێی دنیادا مانا به‌خشی دێمۆکراسی نییه، دیفاع له مافی تاک له کۆمه‌ل دا‌و رێگه‌دان به سازکردنی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نیی و پیشه‌یی و له ئاکام دا دیفاع و پاراستنی مافی موخالفین وهتد..،به‌شێکی دیکه‌ن له بنه‌ماکانی سیسته‌مێکی دێمۆکراتیک. خۆ ئه‌گه‌ر پێمان وابێ زۆرینه ده‌بێ بێ له‌به‌رچاو گرتنی ده‌نگ و شوێنی که‌مینه هه‌رچی پۆستی ئاسته‌م وکارسازن به‌ده‌سته‌وه بگرێ و گوێ نه‌داته داخوازییه‌کانی ئه‌کسه‌رییه‌ت ئه‌و کات واچاکه کابینه‌یه‌ک پێک بێنن و به شێوه‌ی ده‌وله‌ت ره‌فتار بکه‌ن و ئه‌ساسنامه‌ش له بنه‌ره‌ت را بگۆردرێ.
زۆرینه‌ی رێبه‌ری له‌و هه‌لومه‌رجه ناسکه دا ده‌بی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و سازان و لێک ترازانه وه‌ئه‌ستۆ بگرن و له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان دا به‌رێز سکرتێری گشتی حیزب ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی له ئه‌ستۆیه.شک له‌وه دانییه که هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانن که کێشه، کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و ته‌قسیمی قودره‌ته، ئایا ئه‌و کێشه‌یه ره‌وایه یان نا به بروای من ئه‌گه‌رولامێکی دوور له ئیحساسات به‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه ده‌بێ بلێن به‌لێ، له‌ناو رێکخراوێکی یه‌کگرتوو و هاو بیر له‌سه‌ر ئیستراتیژی و تاکتیک دا ده‌بێ زۆرینه به ئه‌ندازه‌ی خۆی ده‌سه‌لات هه‌بێ و که‌مینه‌ش به پێی که مینه‌یی خۆی،له چه‌ند سالی رابردووش دا و له ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران دا هه‌ر وا ره‌فتار کراوه و که‌مینه به ئه‌ندازه‌ی خۆی به‌رپرسایه‌تی پێ سپێردراوه، بۆ نموونه له دوای کۆنگره‌ی 12 کاتێ لایه‌نی کاک مسته‌فا که‌مینه بوون و مامۆستا سکرتێر ، کاک مسته‌فا هیجری جێگر بوو، به‌رپرسی کۆمسیونی چاپه‌مه‌نی له وان بوو، به‌رپرسی سیاسی نیزامی له وان بوو، به‌رپرسی ته‌شکیلات له وان بوو، به‌رپرسی ئه‌منیه‌ت له وان بوو وهتد...، که وایه مافی که‌مینه نابی له هیچ جێگایه‌ک به‌ته‌واوی پێشێل بکرێ وزۆرینه بوون هیچ پاساوێک نییه بۆ پێشیل کردنی مافی که‌مینه .
به‌م شێوه‌یه ئه‌و پرسیاره قۆت ده‌بیته‌وه‌که ئێستا بۆ ئه‌و هاورێیانه هه‌ست به‌و هه‌لوومه‌رجه حه‌ساسه ناکه‌ن یان حازر نین له سه‌ر کێشه لاوه‌کییه‌کان به رێک که‌وتن بگه‌ن و تواناکان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ل رێژیم ته‌رخان بکه‌ن، به بروای من ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر یه‌ک مه‌سه‌له ئه‌وێش حه‌زفی موخالیفینه به هه‌ر قیمه‌تێک، بیرۆکه‌ی حه‌زف و پاکتاو کردن بیرۆکه‌یه‌کی خه‌ته‌ر ناکه و به دلنیاییه‌وه ته‌نیا مرۆڤی نه‌خۆش و ده‌روون نه‌ساخ ئاماده‌یه به خاتری مه‌سله‌حه‌تی خۆی و به خاتری ئه‌وه‌ی بگات به پۆست ومه‌قامێک که‌سانی رکه به‌ر و موخالیفی خۆی به شیوه‌ی غه‌یره ئوسولی وه‌لا بنێ.ئه‌م وه‌لانانه تایبه‌تی دوای کۆنگره‌ی 13 نیه له پێش کۆنگره‌ی 13ش دا ره‌فتاری له‌م چه‌شنه دیتراوه به‌لام به پێی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که هه‌ن دوای کۆنگره‌ی 13ئه‌م ره‌فتاره ره‌وتێکی خێرا تر‌و ترسناکی به‌خۆیه‌وه گرتووه. بیرۆکه‌ی "حه‌زف" بیرۆکه‌یه‌که که نزیک 5 سال شه‌ری برا کوژی له کوردستانی باشووری لێ که‌وته‌وه وبه هه‌زاران ئینسانی بێتاوانی کرده قۆربانی،ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌مان ئه‌ندێشیه که'' پ ک ک'' له کوردستانی باکوور په‌یره‌وی کرد‌و هه‌رچی پارت و گرووپی کووردییه له‌ناوی بردن و ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌مان بیر‌و ئه‌ندێشه‌یه که رێژیمه تۆتالیته‌ر و کۆنه په‌ره‌سته‌کان بناخه‌ی حکوومه‌ته‌کانیان له سه‌ر دامه‌زراندووه هێچ ده‌نگێکی غیره خۆیان قه‌بوول ناکه‌ن ،ئه‌و بیرۆکه‌یه تایبه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نییه، به‌لکوو ئه‌وه نه‌خۆشی هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کی دواکه‌وتوویه.
که وایه ریگا چاره بۆ لابردنی ئه‌و چه‌شنه بیرکردنه‌وانه به‌ر له هه‌موو شتیک به خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی جیددیه و ته‌مایه‌کی ته‌واو شۆرشگێرانه‌ی گه‌ره‌که، دانانی به‌رنامه‌یه‌کی رێک و پێکی ئاموزشی و فێر کردن و بار هێنانی کادر و پێشمه‌رگه به روحێکی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی نه‌ک تاک په‌ره‌ستی و ته‌نانه‌ت حیزب په‌ره‌ستیش،یه‌که‌م قۆناخی لاوانی کورد فێرگه‌یه ، هه‌ر له فێرگه را له جیاتی ده‌رسی" ئه‌خلاقی شۆرشگیری" که یه‌کێک له ده‌رسه‌کانی فێرگه‌یه، لاوان فێری دووبه‌ره‌کی و فه‌رد په‌ره‌ستی ده‌کرێن.بۆیه ئێستا هه‌موولایه‌ک ده‌گه‌ل وه‌زعێک رووبه‌رووبووین که چاره‌سه‌ر‌کردنی هێنده ئاسان نییه،کار گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که هاورێی به‌رێز کاک مسته‌فا باس له دوژمنایه‌تی کردنی بنه‌ماله‌کان ده‌گه‌ل یه‌کتری ده‌کات و داوا ده‌کات سنوورێک بۆ ئه‌و کرده‌وانه دابندرێ.کێ بنیات نه‌ری ئه‌و دوژمنکارییه‌یه و کێیه نای هه‌وێ رێگه چاره‌یه‌کی گۆنجاوی بۆ بدۆزریته‌وه؟! پێم وابێ ئه‌گه‌ر له رابردوو دا برێک به خۆداچووونه‌وه هه‌با وله جیاتی سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر که‌مایه‌سییه‌کان وشاردنه‌وه‌یان له بیرورای گشتی و حیزبی به شه‌فافییه‌ته‌وه راستییه‌کانمان به باس و راوێژ دانابا کار به‌م رۆژه نه‌ده‌گه‌یی.
به بروای من له به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی و قین و بوغزی ئه‌و دوولایه‌نه به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک له‌راده‌ی مه‌عقوول و مه‌نتیقی چۆته ده‌ر وده‌ستی زۆر به هێزیش له سه‌رکردایه‌تی حیزب دا ده‌و کاره دا ده‌خیله یه‌کگرتنه‌وه‌و وێک هه‌لکردن بۆته شتێکی نزیک به‌محال، له گه‌ل ئه‌وه‌ی دا هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین که له‌ت بوون و که‌رت بوونی حیزبی دێمۆکرات له و هه‌لو مه‌رجه‌ی ئێستا دا کاره‌ساتێکه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کووردستان و به تایبه‌تی ده‌توانێ شوینێکی گه‌لێ خه‌راپ له سه‌ر باری رووحی و ره‌وانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان دا بنێ، به‌لام وا دیاره بیر له چۆن جوێ بوونه‌وه بکرێته‌وه باشتره نه‌ک یه‌کگرتنه‌وه، چوونکه هه‌م باس و خه‌به‌ره‌کانی نێو خۆی حیزب له ماوه‌ی رابردوو دا ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن وهه‌م لایه‌نی زۆرایه‌تی و به تایبه‌تی هێندێ که‌سی دیاری ئه‌م لایه‌نه به زمانی دیپلۆماسی تایبه‌ت به خۆیان ئه‌و قسه‌یان درکاندووه و کوتوویانه که له‌سه‌ر یه‌ک خالیش قسه ناکه‌ین و" بێت و یه‌ک خالیان لێ قه‌بوول بکه‌ین حیزب له‌ت ده‌بێ"جا ئه‌وه چ باوه‌رێکه بۆ پێش‌گرتن له له‌ت بوون مه‌گه‌ر ئه‌و هاورێیه هه‌ر خۆی بتوانێ ولام بداته‌وه؟ ئه‌گه‌رچی ده‌زانم سبه‌ی رۆژێ ره‌نگبێ تاوانبار بکرێم که من ته‌بلیغ بۆ جوێ بوونه‌وه ده‌که‌م، به‌لام من زیاتر حه‌زم له راستییه‌کانه تا ته‌بلیغات و شاردنه‌وه‌ی شته‌کان. حه‌زم له راشکاوانه قسه کردنه تا سه‌رپۆش دانان له سه‌ر راستییه‌کان و دیپلۆماسییه‌تی فریو ده‌رانه!خۆ له رابردووش دا گه‌لێ جاران له سه‌ر زاری ''وته بێژانی حیزبی دێمۆکرات '' بیستوومانه که کوتراوه " ئه‌و کێشانه مه‌نتیقی و دێمۆکراتیک و ئێختیلافی نه‌زه‌ر و.......'' شتی له بابه‌ته‌ن، که چی ئه‌مرۆ ده‌بینین کێشه‌کان چه‌نده مه‌نتیقی و چه‌نده دێمۆکراتیکن؟!
دوا وته: له کار‌و باری سیاسی دا موعجیزه‌م نه‌دیوه به‌لام له خۆ بردووییم ئه‌گه‌ر نه دیتبێ زۆرم بیستووه و خویندوومه‌ته‌وه، با له خۆرا دڵمان به هه‌ولی فلان سه‌رکرده‌ی به‌رێز ونامه‌ی سه‌ر ئاواله و شتی له‌و بابه‌ته خؤش نه‌که‌ین ، کاتی خۆی که ده‌سته‌یه‌ک له هاورییان به نێوی رێبه‌رایه‌تی له حیزب جووی بوونه‌وه که‌س نه‌که‌وته نیوان دوو لایه‌نه ناکۆکه‌کان وهیچ که‌س و لایه‌نێک سه‌به‌بی سه‌ره‌کی نه‌بوو له پێکهاتن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو باله‌که‌ی حیزب، به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتنی هه‌ر دووک لا و ره‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وای له‌و دوولایه‌نه ناکۆکه کرد که خۆیان باوه‌ش به‌یه‌ک دابکه‌ن و جارێکی دیکه ببنه‌وه هاورێی وهاوسه‌نگری یه‌کتری ، حه‌ره‌که‌تێک که له‌مێژووی حێزبه کووردییه‌کان دا ره‌نگه نموونه‌ی که‌م دیترابێ،که وایه سه‌به‌بی سه‌ره‌کی بۆ یه‌کگرتنه‌وه ته‌نیا رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌و به بۆچوونی من بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م جاره و تا سه‌رهه‌لدانی کێشه‌یه‌کی دیکه ته‌نیا کاک مسته‌فا هیجری یه که ده‌توانێ کار ساز بێت ، ئه‌وه که له پۆستی سکرتێری گشتی حیزب دا به‌رپرسایه‌تی هه‌موو حیزبه‌که‌ی له ئه‌ستۆیه و له هه‌مان کات دا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی زۆرایه‌تیشه، من باوه‌رم وایه ئه‌گه‌ر به‌رێزیان بیهه‌وێ ده‌توانێ پێش به‌و جوێ بوونه‌وه‌یه بگرێ ، ده‌نا دلنیام که‌سانی دیکه له و باڵه دا هه‌ن که ئاره‌زوویان جوێ بوونه‌وه‌ی ئه‌و هاورێیانه‌یه،ئه‌وێش ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی خۆیان!موشاویره‌کان ده‌بنه کومیته‌ی ناوه‌ندی، کومیته ناوه‌ندییه‌کان ده‌بنه ده‌فته‌ر سیاسی،خه‌لکێکی دیکه‌ش ده‌بنه موشاویر! ده‌نا چۆن له‌سه‌ر یه‌ک خالێش له 20 خالی ئۆپۆزیسیۆن قسه ناکرێ بۆ ئه‌وه‌ی حیزب له‌ت نه‌بێ؟!بۆیه من جارێکی دیکه داوا له هاورێی به‌رێز کاک مسته‌فا ده‌که‌م ته‌سلیمی گوشاری که‌سانی نامه‌سئول نه‌بێ و لانی که‌م له ده‌ورانی به‌رپرسایه‌تی خۆی دا له پۆستی سکرتێری حیزب ئه‌و جووێ بوونه‌وه به ناوێ خۆی له مێژوو دا تۆمار نه‌کات.
جوێ بوونه‌وه:
لایه‌نی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر یه‌کگرتنه‌وه نه‌بێ و دانیشتن و رێک که‌وتنێک ده‌گۆرێ دا نه‌بێ به داخه‌وه حیزب له‌ت ده‌بێ و ده‌بێ به دوو که‌رت، ئه‌وجار که‌رت بوون و بوون به دوو ،هێنده سووک و سانا نییه،کامیان جوێ ده‌بێته‌وه، ئایا جوی ده‌بنه‌وه و بنکه‌و باره‌گا داده‌نین؟ له کوێ و به چ ناوێک؟حیزبی دێمۆکراتی کووردستانی ئێران تا ئێستا دوو جار جوێ بوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه دیوه که به داخه‌وه له هه‌ردووک حاله‌ت دا‌و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی مه‌هاباد دا کار گه‌یشته کوشتن و دوژمنکاری راسته‌وخۆ، له هه‌ردووک حاله‌تیش دا هه‌ردووک بال خۆیان به حیزبی دێمۆکرات ناو ده‌برد،بمان هه‌وێ و نه‌مانه‌وی ناوی حیزبی دێمۆکرات ناوێکی گه‌لێ خۆشه‌وێست و پیرۆزه بۆیه هیچ لایه‌ک حازر نییه وا به ئاسانی ده‌ست به‌رداری ناوی حیزبی دێمۆکرات بێت،که‌وایه هه‌ردووک لا به‌راستی ده‌بێ بیر له‌و شته بکه‌نه‌وه و دای بنێن که ئه‌گه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی واقعی و ئوسولی رووی نه‌دا ته‌گبیر چ ده‌بێ؟ جارێ به‌ر له هه‌موو شتێک و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کگرتنه‌وه‌ش هاته ئاراوه به‌ر له یه‌ک گرتنه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئاسایی بکرێته‌وه ره‌فتاری قین ئامێزی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه که سه‌ر به‌و ده‌سته‌یه یان به ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ن، چوونکه نابێ پێمان وابێ که دوژمنانی حیزب بێکار دانیشتوون و ده‌و هه‌له یه‌کجار ئاسته‌مه‌دا خه‌ریکی پیلان گێری نین، بچووکترین هه‌ڵه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌ک یان گه‌نجێکی به ئیحساس ده‌توانێ کاره‌ساتێکی لێ بکه‌وێته‌وه، بۆیه هاوکات له گه‌ل ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که دوو ده‌سته‌ی رێبه‌ری له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کان به نه‌تیجه ده‌گه‌ن یان نا زۆر به وریایی ده‌بێ ئاگاداری هه‌لسو که‌وتی که‌سانی سه‌ر به خۆیان بن.چوونکه له گه‌ل هه‌موو کێشه و ناکۆکییه‌کان دا هه‌ردووک لا له پێش هه‌موو شت دا سالانێکی زۆر هاوسه‌نگه‌رو هاو خه‌باتیی یه‌کتری بوون و هه‌ردووک لا یه‌ک دووژمنی هاوباشیان هه‌یه، ئه‌وێش رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه،که وایه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ردووک لایه‌نه که هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و رق و کینه‌ی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک هه‌یانه به شیوه‌یه‌کی گشتی که‌م بکه‌نه‌وه و خه‌لکانی سه‌ر به خۆیان ئاگادار بکه‌نه‌وه که ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌رباقی کێشه‌و ناکۆکییه‌کان هه‌ر گیز به چاوی دووژمن سه‌یری یه‌کتری ناکه‌ن و ده‌کرێ له هه‌ردووک حاله‌تی جوێ بوونه‌وه و یه‌کگرتن دا ئه‌وان هه‌ر هاوخه‌باتیی یه‌کتری بن له دژی سه‌ره‌رۆیی و دیکتاتۆری ئیسلامیی دا.
سه‌رئه‌نجام ده‌بێ چاوه‌رێ بین و بزانین که ئه‌وجاریش له کێبه‌رکێی به‌رژوه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان و به‌ژه‌وه‌ندییه تاکه که‌سییه‌کاندا کامه‌یان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ، هه‌موو ئازادیخوازان و دلسۆزانی گه‌ل و حیزب هیوادارن که جارێکی دیکه‌ش عه‌قلانیه‌ت به‌سه‌ر ئیحساسات و خۆ په‌ره‌ستی دا زال بێ و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، یادگاری 5000 شه‌هیدی سوور خه‌لاتی گه‌ل ئه‌و قه‌یرانه‌ش تێپه‌ر کات و دوژمنان نائومێد‌و دۆستان ئومێده‌وار بکات

No comments:
Post a Comment