دوو دێمۆکرات14 Feb 2012
نە تێکەڵ بنەوە و نە یەک بگرنەوە، ببنە برا
برایم جەهانگیری ژیان و رۆژەکانی تەمەن بە خێرایی با، تێدەپەڕن ، هەل و دەرفەتەکانیش لە بەر نەبوونی بەرنامەیەکی دروست و روحێکی نەتەوەیی هەر بەو خێراییە لەدەست دەچن. هەموو ساڵی کە پیرۆز بایی جەژنی لەدایک بوونی هاورێیەک، دۆستێک ، خۆشەویستێک دەکەین هاوکات دەبێ ئەو پەیامەش وەرگرین کە وا ئەو هاورێیە (کە دەکرێ خۆشمان بین ) سالێکی دیکەشی لە دڕیژایی تەمەنی کورت بۆتەوە. راستییەکی تاڵ کە رەنگە زۆر جار لە بەر ئەوەی سەرمەستی رێوو رەسم یان وەرگرتنی پەیامەکانی پیرۆزبایین ئەو راستییەمان لە بیر نەبێ. با ئاوڕێک بدینە دواوە، رەنگە هەمووی ئەوانەی کە ئێستا لە تەمەنی ژورووی 40 ساڵی دا بن باش رۆژەکانی مەدرەسە و قوتابخانەیان لەبیر بێ. خۆم کە لەسەرووی 50 ساڵیدام ئەو رۆژانە بۆمن هەر دەڵێی دوێنێ بوون! کاتێ لە قوتابخانەی خەیام و پاشان لە دەبیرساتانی ئیبن سینا دەم خوێند، کاتێ ماڵمان لە کووچەی شیرکەتی نەوت بوو و دەگەڵ منداڵەکانی گەڕەک زستانان بە تەپکە دانانەوە و هاوینان بە فوتباڵ و خۆزێن و میشێن و نان نانێن و ... رۆژگارمان دەبردە سەر. کەوایە تەمەن بەخێرایی تێدەپەڕی و ئەوەی رۆیی تازە ناگەڕێتەوە دواوە. با کارێکی باش بکەین، هەنگاوێکی بەکەڵك هەلێنینەوە، با تێشویەک بۆ دواڕۆژ و مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمان پاشەکەوت کەین. رووی قسەم لە پێشدا لە سەرکردە و رێبەرەکانە، ئەو رێبەرانەی گوێی خۆیان لە بیستنی دەنگی موخالیفان و گۆڕانخوازان و حەقخوازان ئاخنیوە و کپ و کڕ بوون. ئەو ڕێبەر و سەرکردانەی هیچ ئاڵوگۆڕیک شوێنیان لەسەر دانانێ و 30 ساڵ لەمەوبەر چۆن بوون ئیستاش هەروان و تەنیا گۆڕانێک کە لە وجوودیان دا بەدی دەکرێ مووی رشی ڕابردوویە کە سپی هەڵگەڕاوە، هێز و تاقەتی 30 ساڵ لەمەوبەرە کە نەماوەو سیمای لاوییە کە پیر و تێکچڕژاو بووە! ئەوجار رووی قسەم دەگەڵ ئەو لاوانەیە کە درەنگ یان زوو ئەوانیش ئەو هەوراز و نشێوەی ژیان دەپێون کە ئێمەمانان پێوامان. بەر لەوەی قسەیەک بکەن، بڕیارێک بدەن، یەکێکتان خۆش بوێ و رقتان لە یەکی دیکە بێتەوە ، بە وردی بیر بکەنەوە، پرس بکەن و گوێ لەخەڵکانی خاوەن تەجرەبە راگڕن، با تووشی هەڵەی وا نەیەن کە قەرەبوو کردنەوەی مومکین نەبێ. دنیا دنیای پێکەوە هەڵکردن و حاوانەوەیە، ئێوە وەدوای بیر‌و بۆچوونە کۆنەکانی ئێمە مەکەون! دەروونی خۆتان پڕ مەکەن لە رق و بێزاری بەرامبەر بە و کەسانەی وەک ئیوە بیر ناکەنەوە! وەک ئێمە مەبن و لە ئێمە مەچن! ئێوە دەبێ داهێنەر بن، ڕچەیەکی نوێ لە هەموو بوارەکان دا بگرنە بەر. رێ پێشاندەر بن، ئێوە دەبێ ڕابەر بن، ڕابەری گۆڕانکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا. سی و چەند ساڵە ئێران و وڵاتە داگیرکراوەکەمان کوردستان، لە بەشی رۆژهەڵات دا ئەسیر و بندەستی کۆمەڵی مێشک گەنیوی خیلە سەرە، سی وچەند ساڵە و هەر ساڵە و بە جۆرێک ئەو رێژیمە دژی ئینسانییە هەر سەراولێژی نەمان دەپێوێ و ئێمەش هەر جارە و بە بارێک‌دا دڵخۆش بووین کە رەنگە ئەو سال و ساڵێکی دی کۆتایی تەمەنی ئەو رێژێمە بێ! بەڵی لە 30 ساڵی رابردوو دا ئەو رێژیمە هەر بەرەو کزی و لاوازی رۆیشتووە و لاواز و لانەواز بووە و تا ئیستاش ئەو رەوتە هەر دریژەی هەیە. بەڵام پرسیارێکی دیکەش هەیە، ئەی ئێمە چی؟ ئایا ئەوە هەر رێژیمە بێ هێز و کز بووە و ئێمە نا؟ خۆ ئەوەتا لە بەر چاوانە، ئێمەش هەر کزبووین و بچووک بووینەوە! دابەش بووین و لەت کوت بووین. هۆکار هەرچی بێ ئەوەین کە هەین. دیارە خۆ ناکرێ هەم بەر لە لەت و کوت بوونی کۆمەڵە و دێمۆکرات و هەم دوای لەت بوونەکان مرۆڤ چاوی لە ئاست لاری و چەوتییەکان بنوقێنێ. بە دڵنیاییەوە خەڵك زۆر باش هەڵە و ناڕاستی لایەنەکان دەبینن و لە داهاتوو دا لە سەر چارەنووسی ئەم حیزب ورێکخراوانە هەر ئەوانیش بریار دەرن. لەم پێوەندییە دا ئەوەی روون و ئاشکرایە ئەوەیە کە هیچ لایەک لە سەدا سەد خەتابار و لە سەدا سەد بێ خەتا نین. زیاتر لە 5ساڵە دیمۆکرات بووە بە دوو بەش، راست ئەو حیزبە لەت بووە ، هیچ ئینشیعاب و جیابوونەوەیەک دەگۆڕێ دا نیە. هیچ کام لەو دوولایەنە بۆ لایەکی دیکە نە چووە و لە رەوتی خەباتی گەلی کورد لای نەداوە، کەس نازانێ کامیان لە کامیان زیاتر و بەهێزترە؟ بەڵام ئەوەی روونە و لە بەر چاوانە لە سەرکردایەتی و لە بەدەنە دا دوو رەوتی تەواو جیاواز دەبینین. حدک ئەهوەن ترومەنتیقیتر سیاسەت دەکات و بە دوای دروستکردن و خوڵقاندنی هیج گرژییەک نییە لە نێوان خۆی هاوڕێیانی حدکا دا، جگە لە هەندێ ئەندام و لایەنگری تەپەسەرکراو و ستەم دیتووی ئازار چێشتووی دەستی زۆرینەی پێش لەت بوون زۆربەی هەرەزۆری رێبەری و بەدەنەی حدک لە روانگەیەکی تەواو لۆژیکی و سەردەمیانەوە سەیری هاوڕێیان و هاوسەنگەرانیان دەکەن لە ناو حدکا دا. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بۆ یەکجاریش یەک ئەندامی رێبەری حدکا لە ئاست ئەو واقعە دا کە هەیە و لە دەسەڵاتی ئەوانیش بەدەرە دید و بۆچوونێکی مەنتیقیان نەبووە، دیسانیش زۆر بەداختر کە تا باس لە مەسەلەی حدک دەکەن وەک دەڵێن هەموو جارێ "قەلێکیان لە ئاتەگی دەفرێ"! روانگەی هەڵە ودەربڕینی دوور لە باوی ئەمرۆکەی سەرکردایەتی حدکا هەموو جارێ شەپۆلێکی تازە لە گرژی و ئاڵۆزیییەکان بە تایبەتی لە ناو بەدەنەی هەردووک لا دروست دەکات. لەم نیوەشدا و لە هەردووک لا، ئەوەی زەق دەکرێتەوە و دەبێتە خۆراکی تەبلیغاتی توندئاژۆیان هەر ئەو قسانەن کە بۆنی ناکۆکیان لێدێ، ئاژاوەیان پێوە دیارە، ئەوەش نێوانە ناخۆشەکە، ناخۆشتر دەکات. ئەو رەفتار و رەنگدانەوەیەش راست پێکانی هەدەف و خاڵە لە لایەن ئەوکەسانەی کە بە بەرنامە کار دەکەن بۆ دوورخستنەوەی دێمۆکراتەکان لە یەکتری و ئاشتبوونەوەیەکی گشتی لە نێوانیان دا. چار چییە ؟ ئامانج چییە؟ حدک نیوی خۆی بگۆڕی و ببن بە دوو حیزب ئیڵەڵلا؟ یان بیر لە یەکبوون و پێکەوە بوون و لە نهایەت دا یەکگرتنەوە بکرێتەوە.؟ دەبێ هەموو لایەکمان خۆمان ساخ کەینەوە. ئەگەر ئامانچ وێک هەڵکردن و یەک بوون و برایەتییە هیچ پێویست بە ناو گۆڕین ناکات. ئەو بەهانەیە با ببڕێتەوە، ئەگەر ئامانج بوون بە دوو حیزبە دیسان ئەو شەڕە دندووکەی ناوێ. بەهەر دووک بار دا هەر دەتوانین پێک بێین. دەتوانین یەک بین و هاوسەنگەر و پشت و پەنا. دەتوانین دوو بین و برا بین. ئەوەی هیچ چارەمان نییە کە دەبێ تەسلیمی بین برایەتییە. تەبایی و رەباییە، ئەوە ئەرکە بەڵام نەک بە تەنیا هی سەرکردەی حیزبەکان ، بەڵکوو ئەرکی هەموو نیشتمان پەروەرێکی کوردە بە ئەندام و غەیرە ئەندامەوە. ئێمە لەسەدەی 21 دا دەژین بە عەقڵیەتی چەند دەیە لەمەوبەر ناتوانین ئەسپی خەیاڵ باژوێن و سیاسەتیش لەسەر هەردی واقع پەیرەو دەکرێ نەک لەسەر خەیال و نەک لەسەر ئارەزوو و خۆزیای من و تۆ! هەر کە قسە دە قسان کەوت هەموومان دەڵێن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وا و وا....... لانی کەمی پەیامی خەڵکی کوردستان بۆ ئێوە بە کۆمەڵەو دێمۆکراتەوە ئەوەیە ، نە تێکەڵ بنەوە و نە یەک بگرنەوە، ببنە برا! حدکا بەرەو کۆنگرەی 15 دەچێ ، کۆنگرەیەکی گرینگ لە هەلومەرجێکی تایبەتیدا، ئەگەری روودانی گۆڕانکاریەکان لە ناوچەدا هەیەو زۆریشە. هەموو هێزەسیاسییەکان و یەک لەوان حدکا لە هەڵسەنگاندنەکانی ئەم دواییانەیان دا و لە تازەترینیان دا ئاماژەیان بەو ئەگەرە داوە. کەوایە دەبێ خۆ بۆ ئەو ئاڵوگۆڕانە ئامادە بکەین، دەبێ بە بەرنامەوە بە پیر ئەو گۆڕانکاریانەوە بچین کە هیچ گومان لە روودانی دا نیە. کۆنگرەی 15 هاوڕییانی حدکا بەر لە هەموو شتێک و بەر لە گرینگی دان بە هەڵبژاردن و دیاری کردنی کادری رێبەری دەیێ خۆی بەرامبەر ئەو مەسەلەیە ساخ کاتەوە, حدکا دەبێ بەر لە هەموو شتێک هەوڵ بدا تا کێشە لاوەکیەکان چارەسەر بکات وبڕیاری بوێرانە لەو بارەوە بدات. دەبێ بۆ پیک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ئەوان دەگریتەوەو لێی بەرپرسیارن لە سەر ڕی لاببرێن، هەموو لایەک زۆر باش دەزانن کە خاڵە هاوبەشەکان یەکجار زۆرن و دەکرێ زۆر بە ئاسانی لە سەریان رێک کەون، کێشەی حدک و حدکا کێشەیەکە هەموو خەڵکی کوردستانی نیگەران کردووە و ناکرێ هەر وا بە چارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە. حدک لە کۆنگرەی 15 خۆیدا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو كیشەکان و بێ هیچ مەرجێک خوازیاری دانیشتن و گفتگۆن بۆ رەوینەوەی هەموو ئەو گرژی و ئالۆزیانەی بە تاقە قسەیەک دیسان ئیمکانی لە گریژەنە چوونی هەیە. بۆیە لەم پێوەندییە دا سکرتێری حدکا هاوڕێی بەڕێز کاک مستەفا هیجری دیسانیش ئەرک و وەزیفەیەکی نیشتمانی و مێژوویی لەسەر شانە ولەم پێوەندییە دا بە چاک و بەخەراپ ئەو بەرپرسیارەتی یەکەمی لە ئەستۆیە. دیارە رادەی مەسئولیەتی باقی هاوڕێیانی رێبەری و کادر و بەدەنەی حدکا لەم هەلو مەرجەدا چی وا لە هی بەرێز سکرتێری گشتی کەمتر نییە. نابێ ئەەوەش لەبیر بکەین کە، دژبەرانی یەک بوونی ناوماڵی کورد هەم لە دەرەوەی حیزبەکان و هەم لە هەردووک لا بێکار راناوەستن، ئەوان بۆ دەسرەیەک ئامادەن قەیسەرییەک ئاور تێبەردەن. رق و کینەیەکی شەخسی لە ڕادە بەدەرلای ئەوان بۆتە باوەڕێکی سیاسیی خێڵەکی کە لەژێر دروشمی قەبە و زڵدا خۆی حەشار دەدا، ئەوان دەمامکی پیرۆزی و گەورەیی و خۆشەویستی حێزبیان لە روو داوە کە چی هەموو کات لە هەوڵی بچووک کردنەوەی دان. هەر بۆیە ئەو جەمعە دەبێ ئەوە باش بزانن سیاسەت و بەتایبەتی میژووی سیاسەت یەکجار بێڕەحمە، هەر بە سووکە ئاوڕێک بۆمان دەردەکەوێ ئەوانەی کەشکۆڵێکی باش و تێشووی سەفەری رێگای پڕ سەخڵەتی کوردانەیان باش نەبەستووە، قەرزداری ئەو مێژوویەن و لە بن باری هەڵەکانیان نایەنە دەر، تەنانەت پاش مەرگیش ئەو هەڵە و هەڵەکارییە بەرۆکیان بەر نادات. خەڵک چاوی کراوەیەو و کورد گوتەنی مووی سپی لە ماستی دەردەکێشێ! ئێوەش لەو عەقڵیەتە یەکجار دواکەوتوویە دەست هەڵگرن، تۆزێک بیر لە دەروونی پڕ لە کینەتان بکەنەوە و باش بزانن بەو روانینە هەم خۆتان و هەمیش کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێکی خەتەرناک دەبەن. ئەگەرچی ئاسەواری شکستی دژبەرانی ناو ماڵی کورد بە روونی دیارە بەڵام دیسان هیمەتی هەمە لایەنە پێویستە بۆ راماڵێنی یەکجارەکی دووبەرەکی خوازان. تێبینی: ئەو بابەتە زۆر پیش ئەو کیشانە نووسراوە کە بەم دواییانە دا سەری هەڵدا |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
پێشمه‌رگه‌ی حدکا|16 Feb 2012 - 07:21 |
پێشه‌رگه‌ی حدکا: مهسهلهیتێکهڵبو ونه‌وه‌ی دوو لایه‌نی حیزبی دێموکرات، چه‌ند سه‌رنج و پێشنیارێک هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی و یه‌کبوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات کارێکی پیرۆز نیشتمان په‌روه‌رانه‌یه له هه‌مان کاتدا زۆریش جێگای رێزه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی واقیع بینانه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاو وتوێ بکه‌ین ده‌بێ ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌م چه‌ند خاڵه بکه‌ین. 1_ هۆکاره‌کانی لێک‌دابڕان: هه‌موومان که‌م تا زۆر له‌م مه‌سه‌له‌یه که باڵی که‌مینه‌ی حیزب زۆرینه‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتیان به ده‌سته‌وه گرت ئه‌م مه‌ترسییه(جیابوونه� ��وه) هاته ئاراوه. _ باڵی که‌مینه که له کۆنگره‌ی 13دا که زۆرینه‌ی رێبه‌رایه‌تیان به ده‌ست هێنا جگه له چه‌ند که‌سێک که له قامکه‌کانی ده‌ستێک تێناپه‌ڕێ، نه له بواری توانایی سیاسی و نه له باری ئه‌زموون وتێگه‌یشتن شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندن له گه‌ڵ هاوڕێیانی رێبه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی به‌ر له کۆنگره‌ی سێزده و که‌مینه‌ی پاش کۆنگره‌ی سێزده نه‌بوون ،بۆیه ئه‌مه دۆخێکی وه‌های خولقاند که نه ته‌نیا کادر و پێشمه‌رگه‌کانی لایه‌نی که‌مینه، به‌ڵکوو رێبه‌رایه‌تی باڵی که‌مینه‌ش ئاماده نه‌بوون له ژێر ده‌ستی و چه‌تری وه‌ها که‌سانێکدا کار بکه‌ن. _ باڵی زۆرینه که له‌پاش کۆنگره‌ی 13دا بوون به که‌مینه‌ی رێبه‌رایه‌تی، له راستیدا ئه‌م شککستهیان زۆر به لاوه تاڵ بوو و به حه‌قیقه‌ت بۆیان ته‌حه‌مول نه‌ده‌کرا چونکه ئه‌وه ئه‌سڵێکه، ده‌سه‌ڵات شیرینه وله ده‌ستدانیشی به‌م شیوه‌یه( له‌وه‌ها دۆخێکی ده‌سته به‌ندی کراو و هاڵاوردراودا) زۆر له دڵ گرانه، ئه‌ویش له کاتێکدا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م که‌سانه ، که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و رابردوو له ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا بوون، به شێوه‌یه‌ک که حیزبی دێموکراتیان به ده‌ینداری خۆیان و خۆیان به ته‌واوکه‌ری و خاوه‌نی حیزبی دێموکراتی ده‌زانی که ئه‌گه‌ر بێتوو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌م که‌سانه دوور بکه‌ونه‌وه به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی که لایه‌نی به جێماو بهرلاوازی و نه‌مان ده‌ڕۆن بۆیه و له نه‌هایه‌تدا به‌رگی به‌رنده به ئه‌وان ده‌بێت.که ده‌توانین ئه‌م هۆکاره‌ش وه‌ک یه‌کێک له هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه ئاماژه‌ی پێبکه‌ین. _ بیر کورتی به‌شێکی زۆر له به‌ده‌نه‌ی حیزب (جهناحبازان) به هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه: ئه‌گه‌ر ئێمه به هه‌ستێکی پاکی گه‌لدۆستی ووڵاتپارێزییهوه ببین به پێشمه‌رگه نابینه ده‌سته‌چیله و قورمیش کراوی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و و پلیکانی سه‌رکه‌وتنی که‌سانێک که ته‌نیا له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی حیزبایه‌تی و ئه‌گه‌ر بلێین کوردایه‌تیش ده‌که‌ن. که‌وابوو ئه‌گه‌ر کرده‌وه و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌م جۆره که‌سانه نه‌بوایه چه‌ند که‌س رێبه‌رایه‌تی، سه‌ره‌ڕای زۆر ناکۆکی پشتیان له یه‌کتر نه‌ده‌کرد. _ ئینشعابی فه‌رهه‌نگی و ناوچه‌یی: به بروای من حیزبی دێموکرات جگه له‌ناوچه‌ی بادینیه‌کان که (ئه‌وان پاش ئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێینه‌وه کوردستان ویلایه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێنن)به سه‌ر دوو ناوچه‌ی ناوه‌ند و جنووبی کوردستاندا دابه‌ش بووه و سه‌رنجدان به پێکهاته‌ی رێبه‌رایه‌تی ئێستای هه‌ر دوولایه‌نی حیزبی دێموکرات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌زه‌قی به ر چاو ده‌رده‌که‌وی. دۆخی هه‌نووکه‌یی ئاکام و به‌رهه‌می چ ئهفکاریکه: له کاتی لێکدابڕانهوه تا ئێستا چه‌ندین هه‌وڵی لێبڕاوانه بۆ نزیکبوونه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه دراوه که هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ک له لایه‌ن کورسی په‌رستانی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزبه‌وه به په‌رچ داونه‌ته‌وه ریسه‌که‌یان کردۆته‌وه به خوریتهنانهت له ئاستی رێبهرایهتیشدا شه‌ڕ و هه‌ڵایان ساز کردووه‌بۆ ئاڵۆز کردنی نیوان دوو لایه‌نی حیزب. بۆیه له به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی حدکادا ئه‌رکی ئه‌ندامانی دڵسۆز بۆ داهاتووی حیزب وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌یه که که‌سانی خه‌م خۆر و شیاو بۆ رێبه‌رایه‌تی حیزب هه‌ڵبژێرن چونکه هه‌لبژاردنی رێبه‌رایه‌تی ئاگاه به‌لگه‌ی زیره‌کی و تێگه‌یشتووی به‌ده‌نه‌یه. هه‌ر چه‌نده من وه‌ک خۆم له نیاز پاکی هاوڕێیانی حدک بۆ مه‌سه‌له‌ی لێکنزیکبوونه‌وه و له ئاکامدا یه‌کگرتنه‌وه هیچ گومانم نییه.به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانم بڵێم لانی که‌م به‌شێک له رێبه‌رایه‌تی حدکا ئه‌م هه‌ولانه به چه‌واشه‌کاری و موعیزه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر دیسان ئاکامی کۆنگره‌ی 15هاوشێوه‌ی کۆنگره‌کانی رابردوو بێت دیسان ئه‌م شیر و تیر لێکدانه درێژه‌ی ده‌بێت.(ئه‌مه لایه‌نی حدکا ) به‌م پێیه یه‌کێک له رێگه‌کان به بۆچوونی من، رێبه‌رایه‌تی حدک بیگرێته به‌ر که هه‌ر چه‌نده بۆ غروور و که‌سایه‌تییان شتێکی دژوار بێت چونکه هه‌ر شتێک نرخی خۆی ده‌وێ، ئه‌وه‌یه که له به‌یاننامه‌یه‌کدا به پێی قسه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کاک مسته‌فا له به‌رنامه‌ی روانگه که له تیشکدا بڵاو بۆوه، تێکه‌ل بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی دیکه رابگه‌یێنن.( چونکه من وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ره‌سمی حدکا به روونی ئه‌وه‌م به‌رچاو ده‌که‌وێ که زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که رۆژێک ده‌ستیان له‌و دابه‌ش دابه‌ش بوونه‌دا هه‌بوو ئه‌مرۆکه زۆر په‌ژیوانن ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که ببوونه کوا سووری به‌ر له‌شکر ئه‌مرۆکه له‌و کرده‌وانه‌ی که کردوویانه به به‌ردی په‌ژیوانی چۆکی خۆیان ده‌شکێنن و خۆیان سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن و له پاش لێک‌دابڕان ناویان له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ما) و به دڵنیاییه‌وه زۆرینه‌ی رێبه‌رایه‌تییان به ده‌ست ده‌هێنا که‌وابوو رێبه‌رایه‌تی حدک ده‌بێ ئه‌م نرخه بده‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی که گۆڕهپانیانن بۆ موبارزه‌ی سیاسی له گه‌ڵ ئه‌م که‌سانه چۆڵ کرد. |
نه‌غه‌ده ، سمێڵ باب ...|16 Feb 2012 - 02:57 |
بۆ شنۆ1، ئه‌گه‌ر کاکی ،ئه‌گه‌ر داده، ریزت هه‌یه پێم سه‌یره ده‌لهی دیموکراتم که‌سیکی دیموکرات جۆن ده‌توانێ وئیزن به خۆی ده‌دا نێو بۆ که‌سێکی دیکه دابنێ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێ به گیانی هه‌ردووکمان دۆ ودۆشاو لێک دراوه ! که‌سی کاکی نێو ته‌نیا حیزب ده‌توانێ بیگۆرێ ئه‌ویش له کۆنگره‌دا کۆنگره‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان تازه گیراوه هه‌ره له 3 سالی دیکه به‌لام وه‌ک تکایه‌ک پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی حیزبی وده‌زانی قسه‌ت بر ده‌کا پێسنیارێک بۆ کۆنگره‌ی حدکا بنێره و داوایان لێ بکه با ئه‌وان پیاوهتێ بکه‌ن و نێوی خۆیان بگۆرن ئیمه ئێرانه‌که‌مان وه‌لا ناوه و ئێوه‌ش کوردستانه‌که لابه‌ن دڵنیام کێسه‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێ واته کێسه‌ی نێو گۆرین ده‌نا ده‌بێ هه‌تا 3 ساڵی دیکه سه‌برمان لێ بگرن و چیدیکه ئه‌و بنێشته‌ی مهجوون با پۆچه‌ڵ نه‌بی ! ته‌نیا قسه‌ی ئیوه نێو گۆرینه وهیچی دیکه ،نیوه‌که‌مان نێوێکی زۆر خۆش وباشهو هیچ کێسهمان له‌گه‌ڵی نی ئێوه کێشه‌تان هه‌یه له‌گه‌ڵ نێو ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن . |
gulala|15 Feb 2012 - 14:24 |
کاک رەحیم تۆ قەیدێ ناکات چەندەت رق لە رێبەرایەتی
ئەو حیزبە هەیە و کەیفی خۆتە هەرچی دیڵێی، بەڵام چۆن دڵت هات بەو کۆمەڵە
کادر و پێشمەرگەیە بڵێێ کۆنگرەی ئەفغانستان. ئێستا باشە تۆ چۆن رووت دێ چاو لە چاوی کورانە بکەی.؟ گووڵاڵە. |
رحیم دستیار|15 Feb 2012 - 03:45 |
کۆنگرەی داهاتووی حدکام وەک لوویی جەرگەی ئەفغانستان دێتە بەرچاو. [بێ شرۆڤە] |
shoresh|15 Feb 2012 - 01:07 |
Yan yekgrtn u yek demokrat , janish new gorin yekekian menteqie .Her barin u breaj demeninewe , belam hizbayeti u siaset shetekitre .yek hizbin u debe yek bexreinewe u hemoshman dezanin hich kesheyeki siasi nebwoe u tenya chand kesek em belayejan be ser hizb henawe |
شنۆی 1|14 Feb 2012 - 16:06 |
دیاره هه‌مومان باش ئه‌وه ده‌زانین که دێمووکرات به چ که‌سێک ده‌لێن.! دێموکرات ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌ر ده‌م به زبانهکی مه‌نتق ئاخویت و ته‌ره‌فه‌که‌ی تێ بگه‌ێنێت، نه‌ک په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌ده‌بیاتێک که ئیدی له دونیای پێشکه‌وتوی ئه‌ورۆ باوی نه‌ماوه، به‌راستی خه‌م ده‌خۆم کاتێک گوێ بی‌سی قسه‌ی سوک‌و جنێو و تۆهین ده‌بم یان کاسانێک لافی دێموکراتی لێده‌ده‌ن شتهایه‌ک ده‌نوسن که خۆشان باوه‌ریان پێ نییه، وه‌ک به‌رێز باوه‌ڕ به پێ خواسی وه‌ناو بێستان که‌وتووه به ئیحساساتیهوه هیندێک شتی نوسییوه که دورو له واقعییه‌ت. سوپاس به‌رێز کاك خالید ئامین چاوجوان، به‌لام به پێ یاسا‌و رێسای عیلمی و دینی حدکا شه‌رعییه‌تی کۆنگره‌ی 13ی له پشته. ئینجا به‌یاننامه‌ی ده‌ر نه‌کردووه و جیا بونه‌وه‌ی خۆی را بگه‌ێنێ، که چی حدک ئه‌و کاره‌ی کردووه،به‌راستی له دژی یه‌کگرتنه‌وه نیم ، ئه‌وانه‌ی که بوتنه باعسی ئینشعاب ئێستاش کلیلی چاره سه‌ری به‌وانه له هه‌ر دووک به‌شی حیزب، باسی کورسی به‌راستی شتێک بێ مانایه،ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌رعیه‌تیان دا به جیناح و جیناحبازی ئه‌وانه‌ن موسه‌بیبی ئه‌سلین بۆ نا‌وێرن باسیان بکه‌ن ، ئه‌و بۆچونه‌ی پێشوو که من نوسیومه له جوابی کاک براهیم که سه‌ردێری وتاره‌که‌ی به‌و شێوه ده‌س پێ ده‌کات: نە تێکەڵ بنەوە و نە یەک بگرنەوە، ببنە برا!!! ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر راستی هه‌روایه ناو بگۆڕه برایه‌تی ده‌س پێ ده‌کات ناو مه‌گۆڕه ئه‌و حه‌ساسییه‌ته تا ئه‌به‌د هه‌ر ده‌مێنێت. له کۆتایدا رێز و حورمه‌ت بۆ به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه که ماندون |
عومەر مەحمودیان|14 Feb 2012 - 14:31 |
کاک ئیبراهیم سەرکردەکانی دێمۆکراتەکان ئەو شتانەی باست کردوون زۆر باش دەزانن، بەڵام غرور و دەسەڵات و غەرەزی شەخسی ئیجازەیان پێ نادات کە بیر لە یەکریزی و برایەتی بکەنەوە، ئەمەش زیاتر لە حدکا دا زۆر زەق و بەرچاوە. |
sware|14 Feb 2012 - 14:08 |
بەڕێز شنۆی ١، ئەوە نئیە لاوان دوای لێک دابران ناوی خۆیان گۆڕیوە، بەڵام ئێستاش ناتوانن هاوکاری بکەن و برا بن. |
خالید ئامین چاوجوان|14 Feb 2012 - 13:18 |
ئاخر کاک شنۆ تو بو پێتوایە برا گەوری کە خەڵکانی دێکە بە چوکە دەزانی پاشان دۆۆ برا کە لێک‌جیا دەبنەوە هەر دوکیان کوری ێک باوکن وتا باوکیان ێک نێوی هەیە پاشان برای بەڕێز کوا زەمانی ئەوە ماوە کە کێ نێو بو کێ دێێاری بکا ئەو جار سەدان حێزب هەن بە ێک نێو کەسێش موشكێڵەی لە گەل کەس نیە ئەگەرێش هەر پێتان وایە ئەوە کێشەیە دەتوانن نێوی خوتان بگورن |
باوه‌ڕ|14 Feb 2012 - 13:10 |
سلاو شنۆ1 تۆش وه‌ک بارهگاهکهی سه‌رۆکایه‌تی به ناو حدکا نازانی فه‌رقی ناوی ئه‌م دوو حیزبه چییه ؟ ئه‌وه خۆ له کووچه عهپهک ده‌ده‌ن ، ده‌نا ئه‌وه بۆ هه‌موو حیزبه کوردێکان وه‌ک حدك ده‌یناسن و پێوه‌ندیان پێوه هه‌یه به‌ڵام ئێوه و سههرۆکاییتان لێی تێناگه‌ن ؟ به‌ڵێ جا یان تێیناگه‌ن یان هه‌موو حیزبه‌کانتان پێ هه‌ڵه‌ن ، بابیله گیان وشه‌ی ئێران لێکتی جیا کردوونه‌ته‌وه ، حدك باش ده‌زانێ حدکا دیموکرات نییه و ته‌وهین به دیموکراسی ده‌کات یان باشتر وایه بڵێم هه‌ر لێی تێناگات ده‌نا کابرا ئه‌گه‌ر دیموکرات بێ چه حه‌قی هه‌یه باسی ناوی خه‌ڵکانیتر بکات و ناویان بۆ دابنێت ؟!! ، ده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کووڕه ده‌نا لێک نزیک بووينهوهی چی و حاڵی چی و تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌ی چی و شتی چی ،، له‌و هه‌ڵوێسته‌ی دا هه‌رچه‌نه مهسئوولانهیه به‌ڵام من حه‌ك به هه‌ڵ ده‌زانم ، باوه‌ڕ بفه‌رموو هه‌تا له‌و جه‌ماعه‌ته دوور بی باشتره ، خراپێکهی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له‌وه دایه ئه‌وان حیزبیان پێ نه‌ته‌وه‌یه . ده‌نا ئاخۆ ده‌بێ له‌و هه‌موو خه‌ڵک و حیزبانه عاقڵتر و زاناتر بن !!! کاک برایم جهانگیری تۆ ئه‌و خوایه‌ی به زمانی سیاسی مه‌دوێ ، ده‌نا دوو دیموکراتی چی ، ئه‌وه دیموکراته جه‌نه‌ی گرتبێ له‌وه ده‌بێ ناوت فڵان نه‌بێ؟ ئه‌وه دیموکراته گوێ به ده‌نگی خه‌ڵک نه‌دات ؟ که به ده‌یان جار خه‌ڵک به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکانیتر چوونه‌ته لایان و هه‌موو لایه‌نگری حه‌للی ئه‌و گرفته‌ن ؛ من خۆم ده‌گه‌ڵ 3 براده‌ریتر چوینه لای کاک مسته‌فا ، به‌ڵام هه‌ر 3جار 20 بوو و خۆیان له عه‌ده‌دی60 نه‌ده‌دا تۆش باش ده‌زانی ئه‌وانه‌ی له ناو جه‌ماعه‌تی حه‌سساس به ناو دا جه‌ڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته ، مه‌به‌ست زۆرینه‌ی دهفتهرسیاسێکهیا� � له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕ و بیانوانه دێننه‌وه چون ئه‌گه‌ر رۆژێک تێکه‌ڵ بنه‌وه جێیان له‌ق ده‌بێ چون نه‌سلی نوێ خاوه‌ن نه‌زه‌ره و ده‌نگ به جمودهکان نادات . کاک برایم گیان ئه‌و ته‌یفه هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که که به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن ، نه به‌رنامه‌یان بۆ حه‌للی ئه‌و قه‌زیه هه‌بوو و نه ئێستاش هه‌یانه ، ده‌نا ئه‌گه‌ر رۆژێک دابێت ، که دووره به یه‌که‌وه دانیشن ده‌بێ ئه‌و کۆسپ و گرفتانه حه‌ل که‌ن که بوونه هۆی له‌ت بوونی ئه‌و حیزبه ، ئه‌وه‌ی من دیتمن و لێم بیستن ، مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته ده‌ستی مرڤگهلێکی مه‌سئوول ئه‌ویش هه‌ر دووره ، ده‌نا له‌وه‌ی هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه نابینین . ئێستاش ئه‌وه ماوه‌یه‌که ته‌یفی پاوانخوازتر دژ به حدك ده‌ستیان به پڕوپاگه‌نده کردوه ، بۆ خۆشیان ده‌زانن دروست نییه به‌ڵام عه‌مدییه و ده‌یانهه‌وێ ئه‌و دژایه‌تیه نوێ بکه‌نه‌وه و باڵ به سه‌ر کۆنگره‌که‌یان دا بکێشێت و نه‌وه‌کوو بڕیاره نه‌گۆڕه‌که‌یان پێ بگۆڕن و تووشی به‌رپرسایه‌تی کوردانه‌یان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست ده‌رێنن و مه‌یدانی له‌جاجه‌ت ببڕنه‌وه . |
شنۆی 1|14 Feb 2012 - 11:14 |
ئاخر کاك براهیم ده‌بێت براش ئیحترامی برا بگرێت کاتێک له ماله برا گه‌وره‌که‌ی وه‌ده‌ر که‌وت، دوروست نییه به ناوی براکه‌ی خۆ بناسێنێت، کێشه‌که دێرهدایه،به‌ڵام 100%100ئه‌گه‌ر ناوه‌کی دیکه برای رۆیشت‌و له سه‌ره خۆ دابنێت ئه‌وه شک و گومان له‌وه دانییه ده‌بن به برا له هه‌ر حیزب و لایه‌نێک نزیکتر ده‌بنه‌وه. |
No comments:
Post a Comment