خەڵک وشیارە، ئیوە دە گوێی گادا نوستوون!13 Jul 2012
برایم جەهانگیری بۆچی٢٢ پووشەری ئەم ساڵ لە شارەکانی کوردستان
بە بێدەنگی تەواو دا تێپەڕ بوو؟
دێمۆکرات بەگشتی خاوەنی پێگەیەکی بەرینی کۆمەڵایەتی و سووننەتیە کە لە رابردوویەکی پڕ لە شانازی و فیداکاری سەرچاوەی گرتووە، هەر بۆیە یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو رۆژانەی لە حیزب دا وەک مێژوو ناسراوە و تۆمار کراوە لە لایەن ئەو خەڵکەوە رێزی لێدەگیرێ، بەڵام یەکێک لە گەورەترین یاد و یادەوەریەکان واتە ٢٢ پووشپەڕی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی پێشوو تەنیا لە فەزایەکی خەمگین دا کە باڵی بەسەر شار و دێهاتەکانی کوردستان کێشابوو و بێ ئەوەی هیچ کردەوەیەکی ئیعترازی لە لایەن خەڵکەوە ئەنجام بدرێ بە کٶتا هات. بەو خەبەرانەی لە کوردستان ڕا دەگەنە دەرەوە ئەو رۆژە و یادکردنەوەی ئەو رۆژە ، ئەم ساڵ لە چاو ساڵان و لە ساڵرۆژی ترۆری رێبەری شەهید دوکتور قاسملوو داهیچ رەنگ و بۆیەکی نارەزایەتی پێوە دیار نەبووە. ئەوجۆرەی دیارە هیچ نیشانەیەک لە دووکان و بازار داخستن وەک نارەزایەتییەکی ئاشکرا دژ بە ترۆری ئەو سەرکردە مەزنە نابینرێ. ئەگەر ساڵانی پێشتر کەم و زۆر ئەو نارەزایەتیانە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان دیار بوون بەڵام ئەوساڵ هیچ ئاسەوارێک لەو نارەزایەتی دەربڕینە و لە تازە کردنەوەی عەهد و پەیمانێک دەگەڵ ئەو رێبەرە هەڵکەوتەیە کە هەمیشە لە راگەیەنراوەکانی دێمۆکرات دا رەنگێکی زەقی بە خۆوە گرتووە نابینرێ. من وەک خۆم ئەو بێدەنگییە و ئەو بەدەنگەوە نەهاتنەی خەڵکم راست پێ وڵامدانەوەیەکی روون و بێ پیج و پەنایە بەو شەڕو گیچەڵەی ئەم دواییانەی نیوان دێمۆکراتەکان. لەم نێوە دا ئافەرین بۆ هەموو ئەو بە ناو رۆشنبیر و خاوەن هەڵوێستانەی کە بە کردارەکانیان نیشانیان دا چەندە زانان و چەندە لە ئاستی تێگەیشتنێکی بەرزی سیاسیی دان و هەلو مەرج و ئان و ساتی رووداوەکان چۆن لەبەر چاو دەگرن و هەرچی دەیکەن هەر بۆ بەرژەوەندی گەلە! ئافەریم بۆ هەموو ئەو سەرکردە و کادر و پێشمەرگە و ئەندامەی بە گەورەتر کردنەوە و خۆشکردنی ئاوری دووبەرەکی لە نێوان دێمۆکراتەکاندا لەو دڵساردییە دا دەوری بەرچاویان هەبوو! ئایا تۆ بڵێی ئەو جار رێبەر و سەرکەردە لە خۆ باییەکان دا بنیشن و بیڕیک بکەنەوە، برینەکە هێشتا تازەیە، ٢٢ پووشپەر هێشتا بە تەواوی ٢٤ سەعاتی لێ تێپەڕ نەبوووە، بڵێی لەدەوری یەک دابنیشن و سادقانە ئارەقەی ناوچاوانیان لە شەرمان بسرنەوە یان جارێ هەر مەستی سەرکەوتنن بەسەر یەکتریدا!؟ ئایا بڵێی بۆ تاقە جارێکیش ویژدان بکرێتە قازی و ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە ئەگەر لە جیاتی ئەو شەڕ و ئاژاوە لە خۆڕا و بێسەمەرەی قۆڵیان لێهەڵکرد تەنیا یەکجار دانیشتبان و ئاڵۆگۆڕێکی بیر و رایان کردبا و رێگا چارەیەکی عەقڵانی و دوور لە دروشم و بازارگەرمی سیاسەت بازانەیان تاو توێ کردبا ئێستێ کار لە جێگایەکی دیکە دەبوو! ئێستا ولامی ئەرینی لەو خەڵکە دەبیسرا کە دڵگەرم و ئومێدەوارتر لە پیشوو بەرەو داهاتوو دەیانڕوانی. ئایا ئێوە تاوانبار نین لە ئاست ئەو سارد کردنەوە و دوورەپەرێز بوونەی خەڵک و بەرەو پاسیڤ چوونەیاندا؟ تا کەنگێ مێژوو دەخوینینەوە و دەرسی لێوەرناگرین، ئەوی دۆینێ لە شارەکانی کودستان دیتمان ئابڕووچوونێکە بۆ دێمۆکرات! شەرمەسارییەکە لەو سایەوە هاتنە ئەو پایەی ئەمرۆ ئێمەی تێداین. ئەوەیە درێژەدان بە رێگای قاسملوو؟ ئەوانەن شاگردانی بە حەقی رێبەری نەمر دوکتور قاسملوو؟ من لەوە دڵنیام ئەگەر قاسملوو ئێستا مابا هەزار جار حاشای لە ئێوە دەکرد، حاشای دەکرد لەوەی کە ئێوە تەنانەت دێمۆکراتیش بن. ئەگەر ئێوە ئەوە سیاسەتتانە، ئەوە ئاکار و رەفتارتانە، کەوایە هەڵگرنەوە، هەزران جار ئافەرین بۆ خەڵکی کوردستان کە وڵامێکی شیاویان دا بەو کەسانەی کە خۆیان بە رێبواری رێگەی دێمۆکرات و دوکتور قاسملووی نەمر دەزانن، ئێوە پێتان سەلماندن کە خەڵک دەگەڵ یەکدەنگی و برایەتی و ئاشتی وتەباییە نەک دەگەڵ ئەو شەڕ و هەرایەی کە جگە لە دوژمنان کەسی دیکە خێری لێ نابینێ. ئێوە بەو بیدەنگییەتان پەیامێکی روون و شەفافتان دا بە هەموو ئەو کەسانەی پێیان وایە خەڵک تەنیا وەدووی دروشمەکانیان دەکەوێ، وەدووی قسەی زلی هەڵنەسەنگێراو، وەدووی قسە و گفتە شیرینەکانیان دەکەوێ کە لەسەر ساشەی تی ڤی یەکان بەرەو رووی خەڵک دەبنەوە! ئەوان دەبێ تێبگەن و دەبێ تێبگەن کە خەڵك سەرچاوەی هەموو هێز و توانایەکە، خەڵک وشیارە، ئیوە دە گوێی گادا نوستوون! ئەوان کرداریان دەوێ نەک دروشمی قەبەی زلی بریقەدار! |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
باوکی باوکم|15 Jul 2012 - 09:47 |
بو کاک په رویزی مه راغه یی : کاکه تو گیره ت له هه ولیری ده گه ری براکه م سه ره تای به رنامه دارشتنه که ی کاک مسته فاو هاورییانی خه لک و ئیمه ش پیمان وا بو کاک مسته فا موژده ی خوشمان ده داتی و ریزه کانی حیزب پته و قایم ده کا ته نانه ت له کونفرانسه کانی ده ره وه تان یه کریزی خوازان سه رکه وتن .به لام به داخه وه به پیچه وانه ده ر چو زور که س هه بو ده یانگوت هیجری لایه نگری له یه کریزی ده کا ئه وه بوو زور به په له هاتن سیناریوکه یان دروست کرد به لام ره حمه ت له قه دیمیان گوتویانه هه ر که س چال بو خه لک هه لکه نی خوی تی ده که وی ئه وه بو خوتان تی که وتن نازانن چلون خوتان رزگار بکه ن مه جبوور بوون کونفرسی پیشمه رگه وه دوا بخه ن . ئاخر برام لو نایه نه سه ر ریی راست تو خوا بیهزاد بو ئه وه ده بی رابه ریتان بکا له و سیناریو گه له کومی بکه ن له تیکوشه رانی دیموکرات؟ پاشان بو خه لک گه وجه یه که سیکی رانده دان وه ر گرت و ته پل و توزه له تان پی لی دا ئه وه حیزب یه کی گرته وه کام یه کگرتن؟ دروش حه د و حیسابی هه یه باوکی باوکم. |
حدکا و حدک|15 Jul 2012 - 04:22 |
کاک پرویز مەراغەی جەنابت گێرەت لە مەراغە دەگەڕێ. راست بۆچوون و نووسراوەکەی کاک ابراهیمیت اثپات کرد. دەستت نەڕزێ و قەڵەمت هەر وا بوێر و بە بڕشت آغای جیهانگیری. |
ئازاد بۆکانی|14 Jul 2012 - 14:55 |
ئه‌رێ هاوڕێیان بۆ بۆ جارێکیش بێت بۆ له خۆمان ناپرسین بیست و 3 ساڵ له‌وه‌ی پێش دکتور قاسملو شه‌هید کرا به‌ڵام بۆ راست دوای راپه‌رینه‌که‌ی خه‌لکی مه‌هاباد له سه‌ر کوژرانی شوانه‌ی سه‌ید قادری وه‌بیرمان هاته‌وه که ده‌بێ ئیعتراز بکه‌ین و پاش شازده ساڵ مانمان گرت و دوکانمان داخست و دواتر له‌و که‌ش و هه‌وایه‌ی کوردستان که‌ڵکمان وه‌رگرت . بلێ مه‌سه‌له که له وه قوڵتر نه‌بێت که‌کاکه مه‌لا برایم و ه‌و دۆستانه باسی لێوه ده‌که‌ن . بلیی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نه‌بێت که حیزبه‌که‌مه‌ن هیچ وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌و پرسیارانه پێ نییه که له مێشکی خه‌ڵک و به تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ پێ نییه . ئه‌وه گریمان ئه‌و هاوڕێیانه له‌م ماوه‌یه دا " هه‌ڵوێست بازی " و .... ئه‌و شتانه‌یان نه‌کردبا پێم ناڵیی چیان ده‌کرد . چۆن خه‌ڵکیان ده‌هێنا سه‌ر شه‌قام ؟ چاوه‌ڕوانی مردنی شوانه‌یه‌کی تر ده‌که‌ن تا چه‌ند ساڵی تریش پێوه‌ی خه‌ریک بن ؟ له کام ڕووداوی سیاسی کوردستان دا ده‌وری ده‌ره‌جه دووه‌میان بووه ؟ تکایه شعوری خه‌ڵک بریندار مه‌که‌ن . خه‌ڵک خۆی ده‌زانێ چ ده‌کات . خه‌ڵک دوکتور قاسملوی بۆیه خۆش ده‌ویست چونکه له سه‌خت ترین شه‌رایه‌ت دا حیزبی زیندوو ڕاگرت و نه‌یهێشت بمرێت . خه‌ڵک بکوژانی حیزبی خۆش ناوێت . |
پرویز مراغه‌ایی|14 Jul 2012 - 00:33 |
سلاو ده‌س خوشی به کاک برایم ده‌لیم،به‌لام جیگای خویه‌تی پرسیاریکشی له بکه‌م ،ئه‌گه‌ر کاک برایم دوای ئه‌و هه‌موو زیگزاگه هه‌ر خوی به دریژه‌ده‌ری ریبازی قاسملو ده‌زانی چونه لانی که‌می مافی دریژه دان به ریبازی دکتور قاسملو به‌و خه‌لکه نادا که بێ پسانه‌وه له سه‌نگه‌ری خه‌بات دا ماون و که‌م و زوریش تێده‌کوشن.؟؟؟ئه‌گه‌ر بی هومید کردنی خه‌لک ئاوا تاوانه‌کی گه‌وره‌یه چونه جه‌نابی یه‌کیک بوو له لایه‌نگرانی کارای جیا بوونه‌وه؟؟؟کاک برایم گیان خه‌لک له ئینشعابی ئیوه توره‌یه و به رای من گه‌وره‌ترین تاوان له نه‌زه‌ر خه‌لکه‌وه تاوانی ئینشعاب تێ خستن له ریزه‌کانی حیزبی دیموکرات بوو.بو جارێک یه‌کیک تان به شه‌هامه‌ته‌وه هه‌لناستێته‌وه دان به هه‌له‌ی ئینشعاب دا بنێت و بلێ به‌م کاره‌مان ته‌نیا خزمه‌تمان به دوژمنانی کورد کرد. عه‌زابی ویژدانی ئینشعاب له هیندک که‌س دا به دیی ده‌کرێ ،هیندک که‌س بویرانه بریاری په‌یوه‌ست بوونیان به حیزب دا هیوادارم نمونه‌یان زور بیت،ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ خه‌لک لیتان رازی بێ به دوای کاک رامبود بکه‌وین بگه‌رینه‌وه نیو باوه‌شی حیزبه‌که‌ی خوتان.دلنیاتان ده‌که‌مه‌وه زیاتر له جاران حورمه‌ت و که‌رامه‌تی هه‌موو لایه‌ک پاریزراو ده‌بیت. pm1351h@yahoo.com |
سورکێو|13 Jul 2012 - 13:38 |
ئەم دوکان و بازارەی بە سەرۆکایەتی کاک حمە نەزیف گەرم کرا و کاریگەی لە سەر چەند کەس کرد ونووسراوەی لەسەر نووسرا و و بەرنامەی تیشک تی ڤی پێ‌گەرم کردبوو کە گۆیا دیموکراتەکانی یەک گرتووە !١ و پەیدا بوونی ساردوسری زیاتر لەنیو دیموکراتەکان بۆۆ بەهٶئ ئەوە کە خەلک توڕە بن و ئەوان ئامادە نەبوون ئەمسال وەک سالانی پیشوو بێنە مەیدان. ئەرێ لە نێگرانی لەدەست دانی دەفتەری سیاسی بۆ کاکە حەمە نەزیف و چەند هاوریی شتی زیاتر دیکە ی تیدا بوو .؟ با خەلکی کوردستان بە نێو لایەنگرانی دوکتور قاسملوو.حدکا باشتر بناسێ کە چن و چ شتێک بۆ ئەوان گرینگی هەیە؟! |
raman|13 Jul 2012 - 10:54 |
slaw be hagh kak braim rastet gutwa agar ghasmlo mabaea nefreti lawana dekert mn xom wek endamiki hezb hast be shermezari dekem nefret le xo be zel zanan |
Shwan|13 Jul 2012 - 08:57 |
To blei serkrdekan aw roje ya tenanat Qasmloshyan le bir mabe |
د. ..|13 Jul 2012 - 06:18 |
اگەرچی من اندامی حدکا یەم اما هەمیشە کاک برایم خوش ویستوە، هەر لەبەر او جورە نوسیانە. اگەرچی لي گەل او لایە و حدک اما انسافان قسەی حەق دەکات. دەستی خوش بیت |
سه‌ید . خ|13 Jul 2012 - 02:44 |
ده‌ست خۆشی بۆ کاک برای جه‌هانگیری، جوانت پێکاوه ، ئه‌وه هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی توره‌یه ، ئه‌وانه‌ی پشتیان له خه‌ڵک کردۆ و ویستی خه‌ڵک به گه‌مه ده‌زانن ، با باش تێ بگه‌ن ، ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ر، ساڵان کچان وکوران له شاره‌کان سینگیان له راست داگیر که‌ران ده‌کرده‌قه‌ڵغانی گوولله ، دوکان وبازار یه‌ک به‌ر داده‌خران ! ئه‌و رۆژه بۆ ده‌سته‌لاتی ئیسلامی ئیران ده‌بۆ کڵپه‌ی ئاگر ! ده‌بۆ ژان ومۆته و سام ! ترسی راپه‌رینی خه‌ڵک له‌و رۆژه‌دا ده‌سته‌ڵاتی دێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌و که له سه‌راسه‌ری کوردستان باری نائاسایی رابگه‌یه‌نی ! به‌ڵام جێێ داخه له ژێر سێبه‌ری شوومی دوو به‌ره‌کی و خۆ به‌زل زانی و نا دێموکرات بوونی ژوماره‌یه‌ک ده‌سته‌لات خوازی کورسی په‌رست ! ئه‌و ساڵ ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی پاڵی لێ داوه و به سیمای پر له ئاره‌قی شه‌رماوی ئێمه پێده‌که‌نێ ! ئافه‌رین ریبوارانی رێگای قاسملو! |
سه‌ردار ره‌حیمی|13 Jul 2012 - 02:25 |
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو تامه‌زرۆی دیتنی وه‌ها بابه‌تێک بووم. ده‌ست خۆش کاک برایم |
پێخۆر فرۆش|13 Jul 2012 - 01:23 |
ده‌ستت خۆش کاک برایم ، هه‌ڵبه‌ت تۆزێک ئیحساسی و له روی ڕق هه‌ستانه‌وه نووسرابوو به‌ڵام من وه‌ک خۆم حه‌قت پێ ده‌ده‌م، حیزبیش ده‌بێ حه‌ق بدات به من که له ماڵی دونیایه، خۆم و ئه‌و دوکانه پێخۆرفرۆشیه شک ده‌به‌م و چ خواهه‌ڵده‌گرێ ئه‌وان بۆخۆیان پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و رۆژبه‌رۆژ هه‌واڵی ده‌سکه‌وتی ئیقتسادی(شه‌خسی) فڵان و فیساره و هه‌واڵی له‌ده‌ست دانی پرستیژ و ئیعتبار و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی حیزب، ئاشکرا ده‌بێت و به جێی ته‌گبیر و ڕا، مه‌حته‌لی ساڵرۆژێکن هه‌تا خۆیان به بیر خه‌ڵک بێننه‌وه و ئه‌مسالی وه‌ک من هان ده‌ن بۆ دوکان داخستن! دونیای ئێستا، دونیای داش به داشه! داشێکی سیاسی یاخود ده‌سکه‌وتێک بۆ به‌ره‌وپێشچونی دۆزی گه‌له‌که‌م( رۆژهه‌ڵات) بۆ پێک بێنه،جا ئه‌وجار دوکان بڵێێ دایده‌خه‌م، چه‌ک بڵێی له شان ده‌که‌م، خۆپێشاندان بڵێێ به‌شداری ده‌که‌م! |
ره‌زا ئه‌مینى|13 Jul 2012 - 01:06 |
"من لەوە دڵنیام ئەگەر قاسملوو ئێستا مابا هەزار جار حاشای لە ئێوە دەکرد، حاشای دەکرد لەوەی کە ئێوە تەنانەت دێمۆکراتیش بن." هه‌ڵچوونه‌كه‌ت دژى دووبه‌ره‌كى زۆر به جیَیه خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌میَكه ئه‌م ره‌سته‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ى به‌ریَزت به دیَمۆكراته‌كان ده‌ڵیَنه‌وه.نه هیواى منء نه هیواى به‌ریَزتء كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بۆ وه‌سه‌ریه‌كخستنه‌و ه‌ى خه‌باتى ره‌واى كورد، ویَناچیَ له هه‌ڵویَستى كاراكتیَره پاسیڤه‌كانى ئیَستاى هه‌ردووك لایه‌نى دیَمۆكرات، ده‌راویَكى روونمان بداتیَ تا پیَدا گووزه‌ر بكه‌ین به‌ره‌و هیواى گه‌شى یه‌كگرتنمان. |
kazm|13 Jul 2012 - 01:00 |
ساڵی رابردووش هەر وا بوو. خەڵک بە پێچەوانەی داوا و بانگەوازی حدک و حدکا دوکان و بازاڕیان دانەخست. خراپتر لەوەش کۆمەڵێک هەواڵی ناراست لە لایەن میدیاکانی دوو حیزبەوە لەو بارەوە بڵاو کرایەوە کە هیندەی دیکە شتەکەی بە زیانیان شکاندەوە. لە ترسی دوپات بوونەوەی ئەزموونی ناخۆشی ساڵی رابردوو هیچیان نەیانوێرا داوای مانگرتن لە خەڵک بکەن. |
تۆش ده‌توانی به‌ش
No comments:
Post a Comment