بیژه‌ن قاره‌مانی ماڵی لە شووشەیە یا ئه‌وانه‌ی له‌بن په‌چه‌وه تەقەی لێدەکەن؟
9 Jan 2011
برایم جه‌هانگیری
زۆر که‌سایه‌تی و شه‌خسیه‌ت له دنیا دا هه‌ن که خۆیان خۆیان سازکردووه، خۆیان به زه‌حمه‌ت و تێکۆشان، به ماندوو بوونی بێ‌وچان خۆیان پیگهیاندووه، حورمه‌ت و که‌سێتی خۆیان پاراستووه و به‌تایبه‌تی هه‌رگیز ملیان بۆ زۆرداران و مڵهوڕان دانه‌نواندووه. هه‌ر بۆیه له ناو خه‌ڵکی خۆیان دا خۆشه‌ویست و رێزدارن. ئه‌و که‌سانه و ئه‌و ده‌سته‌یه له ناو کوردستانی خۆشمان دا زۆرن. ئه‌وان یان بێلایه‌نن یان ورده ورده و پاشان روو ده یه‌کێک له هێزهسیاسییهکان ده‌که‌ن و ده‌بنه ئه‌ندامی چالاک له‌و هیز و لایه‌نه دا.
ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه پێوه‌ندیی به‌و باسه‌وه نه‌بێ به‌ڵام با یه‌ک ڕسته لیره‌دا ئاماژه پێبکه‌م که پێوه‌ندی رۆشنبیر‌و حیزب له کوردستان دا به‌داخه‌وه
حیزب، له‌کوردستاندا رۆشنبیرکوژه، نایهه‌وێ رۆشنبیرێک به بیروباوه‌ڕی خۆی و له سه‌ر پێی خۆی و به بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ کاروباره‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب دا به‌رێوه ببات. ئه‌و رۆشنبیرێکی خه‌سیوی ده‌وێت، بۆیه هه‌تا سه‌ری بڵیند کرد و ناره‌زایه‌تی له مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌ڕبڕی ده‌سبه‌جێ مۆرکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی به نێوچاوانییه‌وه ده‌ده‌ن ( له‌و باره‌وه خوا هه‌ڵناگری حیزبی دێمۆکرات پێش له‌تبوون شارهزاێیهکی ته‌واو و ته‌جره‌به‌یه‌کی شیاوی هه‌بوو). هه‌ر ئه‌و رۆشنبیره‌ی له سه‌ره‌تای هاتنی بۆ نێو حیزب له لایه‌ن حیزبه‌وه به‌گشتی به به‌ژن و باڵایان ههلدهگووت و شانازییان پێوه ده‌کرد که ئه‌ندامی واو وایان هه‌یه، ئیستێ دبێته ئاژاوه گێڕ و جێگه‌ی گومان و... . به کورتی وای لێده‌که‌ن یان ببێته توتی هه‌رچی کوتیان دووپاتی کاته‌وه یان بارگه‌و بنه‌ی بپێچیته‌وه و هه‌نده‌ران و ئاواره‌یی بگره‌و هاتم. ئه‌و باسه هەویرێکە ئاوی زۆر ده‌با به‌ڵام با جارێ وازی لێ‌بێنین.
ئه‌و رۆژانه دوو هاوڕێی خۆشه‌ویست به ناوه‌کانی جه‌مال پۆرکه‌ریم و خاتوو شللێری هاوسه‌ری وازیان له حدک هێنا و چوونه ناو هاوڕییانی حدکا. من به‌ش به حالی خۆم ئه‌و واز هێنان و جێگا گۆڕینهم نه پێ تاوانه نه پێم شتێکی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، له هه‌مان کات به مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای هه‌ر ئینسانێکی ده‌زانم که له هه‌ر کات و زه‌مه‌نێکدا شوێنی کار و تێکۆشانی خۆی له هیزێکهوه بۆ هیزێکی دیکه یان له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه بگۆڕێ. به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و نامه‌یه و ڕوونکردنه‌وه‌ی بڵاویان کرده‌وه هیچ پێویست نه‌بوو و من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م به‌و کاره‌یان ئه‌و به‌ڕیزانه زه‌ره‌ریان له که‌سێتی خۆیان دا. شێواز‌و داڕشتنی نامه‌که‌ی ئهوبهڕیزانه که زه‌مانێک ئه‌ندامی حیزبێک بوون و پاشان وا به‌خێرایی وه‌ها وهردهگەڕێنهوه و نامه‌یه‌ک به‌و ناوه‌رۆکه‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه سروشتییه که هێندێ هه‌ڵوێست و ده‌نگدانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی لێده‌که‌وێته‌وه.
دوا به‌دوای ئه‌و نامه‌یه هاوڕێی خۆشه‌ویست کاک بیژه‌ن قاره‌مانی تێکۆشه‌ری ناسراو، بابه‌تێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و ئه‌و کولتووره سه‌قه‌ته‌ی که بووه‌ته هۆی ئه‌و شیوه‌و دهڕبڕینانه، بڵاو کرده‌وه. گه‌ڵیك بۆچوونیان نووسی، من به‌ش به حالی خۆم ئه‌و جێگایه‌ی بۆچووننووسان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کاک جه‌مال و خاتوو شللێر به ناحه‌قی ده‌زانم و هه‌مان ئه‌ندازه پێم ناعادڵانه‌یه که زه‌مانێک کاک ره‌زا ئه‌مینی به هۆی هێندێ نووسراوه و ره‌خنه له هه‌ڵسوکه‌وت و سیاسه‌تی حدکا که‌وته به‌ر هیرش و پاکتاو کردنی ئه‌ندامانی حدکا. راسته مه‌سه‌له‌کان تۆزێک فه‌رق ده‌که‌ن به‌ڵام لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه باشه بۆ هه‌تا جه‌مال پورکه‌ریم نه‌چووه ناو حدکا که‌س ره‌خنه‌ی له کاک جه‌ماڵ نه‌گرت؟ بۆ نه‌یان کوت ئه‌و عه‌یب و ئیرادانهی هه‌یه؟ به‌ڵام هه‌ر که ده‌گه‌ڵ ئێمه نه‌ما به جارێ شورت و شۆی ده‌ردێنین و په‌ڕوپۆی لێده‌که‌ینه‌وه؟ ئه‌وه هه‌مان کولتووری سه‌قه‌ت و ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتووانه‌یه که له زه‌مانی کۆنه‌وه بۆمان به میرات به‌جێ ماوه. ئەگەر ئەو ڕوانگه نادێمۆکراتیکه ده خۆمان دا نه‌کوژین، ده‌مانکوژێ. له داهاتوو دا که‌س ناوێرێ وێمان که‌وێ!
له‌م نێوه دا ئه‌وه‌ی زۆر به ناحه‌ق هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و له یه‌ک دوو ماڵپه‌ر دا زۆر بێویژدانانه و ترسه‌نۆکانه که‌وتۆته به‌ر هیرش، کاک بیژه‌ن قاره‌مانییه. ده‌یانهه‌وێ له ژێر ده‌مامک و په‌چه دا درۆ و بوختان بۆ که‌سێک هه‌ڵبه‌ستن که من له‌نزیکه‌وه ده‌یناسم و ئاگاداری کار و کرده‌وه‌کانی هه‌م. ئه‌و هێرشانه له نوسینێکدا و له ژێر سه‌ردێڕی "ماڵی بیژه‌ن و کورد کاناڵ له شووشه‌یه" به شێوه‌یه‌کی بیئینسافانه خۆیان نواند. سه‌یر ئه‌وه‌یه که له‌و باسانه دا ئه‌گه‌رچی کوردکانال هیچ ده‌ورێکی نه‌بووه که‌چی هه‌م ئاڕمهکه و هه‌م ناوه‌که سه‌راونخوون کرابوون به ئاڵای کوردستانیشه‌وه؟! با سه‌یری ئه‌و بڕگه‌یه بکه‌ین تا بزانین ئێمه ده‌گه‌ڵ موخالیفانی خۆمان چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین. ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئێمه فکر ناکه‌نه‌وه چۆن ده‌دوێین؛ " وادیارە بەرێزیان باش لەگەڵ مێتۆدی کاری و قەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم ئاشنایە. بە تایبەتی کە تەبەقەی دوهەمی ماڵەکەی دابێتە کرێ بە کارمەندانی وەزارەتی ئیتڵاعات بە قسەی خۆی بۆ ئەوەی شک لە کاری نه‌هێنی ئەم نەکەن. ئەمە شتێک نیە کە هەڵبەسترا بێت بەڵکو ناوبراو بۆ خۆی ئەمەی باس کردوە و دەزانێ کە راستە".. ئه‌وه راست ئه‌و کولتور و فه‌رهه‌نگه‌یه که له سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران را بۆمان ماوه‌ته‌وه. (ئه‌وکات که هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه بووین) ئه‌وه عه‌ینی ئه‌رو ره‌فتاره بووه که ساڵه‌ها حدکا و ڕیبه‌ڕایه‌تی حدکا بۆ بردنه پێشی جیناحبازی و ده‌سته‌به‌ندی له ناو حیزب دا په‌یره‌وی کردووه. بۆیه له سه‌دا 80 ی رووناکبیران له ناو حیزب دا جیگایان نابێته‌وه! بیژه‌ن قاره‌مانی تا دۆینی ئه‌ندامی چالاک و کاریی حدکا بوو، باسه‌واد بوو، قسه‌زان و تێکۆشه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ چونکه ره‌خنه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ئه‌ده‌بیات و ئاخاوتنی ئه‌ندامانی حدکا کردووه، کابه که‌ج بووه، قیامه‌ت ڕابووه! بیژه‌ن ماڵه‌که‌ی داوه به ئیداره‌ی ئیتلاعات که‌وایه ئیتلاعاتییه! ئه‌و فه‌رهه‌نگه نابڕیته‌وه و بۆته ماڵ به سه‌ر حدکا-وه.
له نووسێنێکی دیکه‌ش دا که من پێم وایه نووسه‌ری هه‌ردووک بابه‌ت هه‌ر یه‌ک که‌سه له ژێر سه‌ردێڕی" گاڕان به پتوونی ڕۆیشت، پیرێژن له گۆلکه سوور ده‌پرسێ" که که‌سێک به نێوی هاوار شنۆیی نوسێوێتی ده‌ڵی" هه‌رچه‌ند ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن، باس کردنی که‌م کوڕیه‌کان، ره‌خنه گرتن بۆ چاکسازی وباش کردنی نالهباریهکان، کارێکی باش و پێش کهوتوانهیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به نێوی ره‌خنه ده‌نووسرێن و باس ده‌کردرێن ،النی که‌م به‌شێکی زۆریان ، نه ته‌نیا ره‌خنه نین به‌ڵکوو به پێچه‌وانه ، ئه‌وانه ڕقێکی په‌نگ خواردووی له مێژینه‌یه که له هه ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌ڵ وه‌رده‌گیرێت بۆ هێرش کردنه سه‌ر حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌ک حیزبی دێموکرات که به داخه‌وه ئه‌وکارانه ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به کۆماری ئیسلامی ده‌کات ، ئه‌وه‌نده خزمه‌تی گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت خۆشیان ناکات." ته‌ماشا که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ره‌خنه ببه‌ستن چۆن خه‌ریکن بۆ خه‌لیفه و شیخه‌کانی خانه‌قا تێده‌که‌نه‌وه؟! ئه‌و ره‌خنانه زیاتر خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌کات؟! بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌وێرێ ره‌خنه بگرێ؟! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌و بیری ئازاد تیرۆر بکه‌ن! من به‌ش به حاڵی خۆم شه‌رم له‌و مێژوویه ده‌که‌م که ده‌گه‌ڵ ئینسانی ئاوا له حیزبێکدا بۆ خۆمم تۆمار کردبێ. لێره دا نامهه‌وێ بۆ دفاع له بیژه‌ن قاره‌مانی بڵیم که بیژه‌ن چی کردووه و چی نه‌کردووه، چوونکه ئێستاش هه‌له‌که له‌بار نییه و زۆر شت هه‌یه به داخه‌وه بۆ کوتن نابێ. به‌ڵام یه‌ک پرسیار به‌ره‌ورووی ئه‌و حیزب و ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر بیژه‌ن جێگای گومان بوو، بۆ راست ئێستا ئه‌و گومانه ده‌درکێنن؟ ئه‌و حیزبه چ حیزبێکه که‌سانی گوماناوی له ریزه‌کانی خۆی دا جێ ده‌کاته‌وه؟ و زۆر پرسیاری دیکه‌ش هه‌یه به‌ڵام با له کورتی ببرێنه‌وه. به دڵنیاییه‌وه بیژه‌ن ماڵی له پۆڵایه، ئه‌وه‌ی ماڵی له شووشه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌ژێر ده‌مامک و په‌چه و ڕووبه‌ند دا سووکایه‌تی به خه‌ڵک ده‌که‌ن و هه‌وڵی ڕووخاندنی که‌سێتی خه‌لک ده‌ده‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که قه‌ڵه‌می ره‌خنه‌یان سواره له هه‌ر کوێیه‌ک که هه‌ن ده‌بێ ئه‌و شته بزانن ئه‌و تیرۆره نوێیه که من زۆر پێشتر به تیرۆری قه‌ڵه‌مم ناو بردووه، یه‌ک ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش بێده‌نگ کردن و کپ کردنی بیری ره‌خنه‌گرانه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه خه‌یاڵێکی خاوه به‌ڵام دیسان ده‌بێ رووناکبیران و قهڵهمبدهستانی کورد ته‌سلیمی ئه‌و شانتاژانه نه‌بن و نووکی تیژی خامه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌یان زیاتر له جاران به‌ره‌و چاوی ده‌سه‌ڵاتی تاکره‌و و های و هووی ده‌روێشه‌کانی خانه‌قای حیزبایه‌تی بکه‌نه‌وه.

" ته‌ماشا که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ره‌خنه ببه‌ستن چۆن خه‌ریکن بۆ خه‌لیفه و شیخه‌کانی خانه‌قا تێده‌که‌نه‌وه؟! ئه‌و ره‌خنانه زیاتر خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌کات؟! بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌وێرێ ره‌خنه بگرێ؟! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌و بیری ئازاد ترۆر بکه‌ن! من به‌ش به حاڵی خۆم شه‌رم له‌و مێژوویه ده‌که‌م که ده‌گه‌ڵ ئینسانی ئاوا له حیزبێکدا بۆ خۆمم تۆمار کردبێ "پێوه‌ندییه‌کی یه‌کجار سه‌قه‌ته. رۆشنبیر کاتێ رووی ده حیزب کرد، ده‌سبه‌جێ ئه‌رکی رۆشنبیریی خۆی له بیر ده‌کات و به داخه‌وه له به‌ر ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی له ناو حیزبه‌کاندا هه‌یه و ئه‌و کێبه‌رکێیه نابهحهقهی حیزبه‌کانی به‌جارێ داڕزاندووه، ئه‌وانیش تێکه‌ڵ به خێڵی ئه‌و ئینسانه نه‌خۆشانه ده‌بن که بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هیچ سنوورێک ناناسن. دیاره هه‌موو رۆشنبیرێک هه‌ر له‌و رسته‌یه‌دا خۆی نابینێته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به داخه‌وه ئاوهان!
حیزب، له‌کوردستاندا رۆشنبیرکوژه، نایهه‌وێ رۆشنبیرێک به بیروباوه‌ڕی خۆی و له سه‌ر پێی خۆی و به بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ کاروباره‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب دا به‌رێوه ببات. ئه‌و رۆشنبیرێکی خه‌سیوی ده‌وێت، بۆیه هه‌تا سه‌ری بڵیند کرد و ناره‌زایه‌تی له مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌ڕبڕی ده‌سبه‌جێ مۆرکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی به نێوچاوانییه‌وه ده‌ده‌ن ( له‌و باره‌وه خوا هه‌ڵناگری حیزبی دێمۆکرات پێش له‌تبوون شارهزاێیهکی ته‌واو و ته‌جره‌به‌یه‌کی شیاوی هه‌بوو). هه‌ر ئه‌و رۆشنبیره‌ی له سه‌ره‌تای هاتنی بۆ نێو حیزب له لایه‌ن حیزبه‌وه به‌گشتی به به‌ژن و باڵایان ههلدهگووت و شانازییان پێوه ده‌کرد که ئه‌ندامی واو وایان هه‌یه، ئیستێ دبێته ئاژاوه گێڕ و جێگه‌ی گومان و... . به کورتی وای لێده‌که‌ن یان ببێته توتی هه‌رچی کوتیان دووپاتی کاته‌وه یان بارگه‌و بنه‌ی بپێچیته‌وه و هه‌نده‌ران و ئاواره‌یی بگره‌و هاتم. ئه‌و باسه هەویرێکە ئاوی زۆر ده‌با به‌ڵام با جارێ وازی لێ‌بێنین.
ئه‌و رۆژانه دوو هاوڕێی خۆشه‌ویست به ناوه‌کانی جه‌مال پۆرکه‌ریم و خاتوو شللێری هاوسه‌ری وازیان له حدک هێنا و چوونه ناو هاوڕییانی حدکا. من به‌ش به حالی خۆم ئه‌و واز هێنان و جێگا گۆڕینهم نه پێ تاوانه نه پێم شتێکی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، له هه‌مان کات به مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای هه‌ر ئینسانێکی ده‌زانم که له هه‌ر کات و زه‌مه‌نێکدا شوێنی کار و تێکۆشانی خۆی له هیزێکهوه بۆ هیزێکی دیکه یان له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه بگۆڕێ. به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و نامه‌یه و ڕوونکردنه‌وه‌ی بڵاویان کرده‌وه هیچ پێویست نه‌بوو و من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م به‌و کاره‌یان ئه‌و به‌ڕیزانه زه‌ره‌ریان له که‌سێتی خۆیان دا. شێواز‌و داڕشتنی نامه‌که‌ی ئهوبهڕیزانه که زه‌مانێک ئه‌ندامی حیزبێک بوون و پاشان وا به‌خێرایی وه‌ها وهردهگەڕێنهوه و نامه‌یه‌ک به‌و ناوه‌رۆکه‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه سروشتییه که هێندێ هه‌ڵوێست و ده‌نگدانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی لێده‌که‌وێته‌وه.
دوا به‌دوای ئه‌و نامه‌یه هاوڕێی خۆشه‌ویست کاک بیژه‌ن قاره‌مانی تێکۆشه‌ری ناسراو، بابه‌تێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌رۆک و ئه‌و کولتووره سه‌قه‌ته‌ی که بووه‌ته هۆی ئه‌و شیوه‌و دهڕبڕینانه، بڵاو کرده‌وه. گه‌ڵیك بۆچوونیان نووسی، من به‌ش به حالی خۆم ئه‌و جێگایه‌ی بۆچووننووسان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کاک جه‌مال و خاتوو شللێر به ناحه‌قی ده‌زانم و هه‌مان ئه‌ندازه پێم ناعادڵانه‌یه که زه‌مانێک کاک ره‌زا ئه‌مینی به هۆی هێندێ نووسراوه و ره‌خنه له هه‌ڵسوکه‌وت و سیاسه‌تی حدکا که‌وته به‌ر هیرش و پاکتاو کردنی ئه‌ندامانی حدکا. راسته مه‌سه‌له‌کان تۆزێک فه‌رق ده‌که‌ن به‌ڵام لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه باشه بۆ هه‌تا جه‌مال پورکه‌ریم نه‌چووه ناو حدکا که‌س ره‌خنه‌ی له کاک جه‌ماڵ نه‌گرت؟ بۆ نه‌یان کوت ئه‌و عه‌یب و ئیرادانهی هه‌یه؟ به‌ڵام هه‌ر که ده‌گه‌ڵ ئێمه نه‌ما به جارێ شورت و شۆی ده‌ردێنین و په‌ڕوپۆی لێده‌که‌ینه‌وه؟ ئه‌وه هه‌مان کولتووری سه‌قه‌ت و ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتووانه‌یه که له زه‌مانی کۆنه‌وه بۆمان به میرات به‌جێ ماوه. ئەگەر ئەو ڕوانگه نادێمۆکراتیکه ده خۆمان دا نه‌کوژین، ده‌مانکوژێ. له داهاتوو دا که‌س ناوێرێ وێمان که‌وێ!
له‌م نێوه دا ئه‌وه‌ی زۆر به ناحه‌ق هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و له یه‌ک دوو ماڵپه‌ر دا زۆر بێویژدانانه و ترسه‌نۆکانه که‌وتۆته به‌ر هیرش، کاک بیژه‌ن قاره‌مانییه. ده‌یانهه‌وێ له ژێر ده‌مامک و په‌چه دا درۆ و بوختان بۆ که‌سێک هه‌ڵبه‌ستن که من له‌نزیکه‌وه ده‌یناسم و ئاگاداری کار و کرده‌وه‌کانی هه‌م. ئه‌و هێرشانه له نوسینێکدا و له ژێر سه‌ردێڕی "ماڵی بیژه‌ن و کورد کاناڵ له شووشه‌یه" به شێوه‌یه‌کی بیئینسافانه خۆیان نواند. سه‌یر ئه‌وه‌یه که له‌و باسانه دا ئه‌گه‌رچی کوردکانال هیچ ده‌ورێکی نه‌بووه که‌چی هه‌م ئاڕمهکه و هه‌م ناوه‌که سه‌راونخوون کرابوون به ئاڵای کوردستانیشه‌وه؟! با سه‌یری ئه‌و بڕگه‌یه بکه‌ین تا بزانین ئێمه ده‌گه‌ڵ موخالیفانی خۆمان چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین. ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئێمه فکر ناکه‌نه‌وه چۆن ده‌دوێین؛ " وادیارە بەرێزیان باش لەگەڵ مێتۆدی کاری و قەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم ئاشنایە. بە تایبەتی کە تەبەقەی دوهەمی ماڵەکەی دابێتە کرێ بە کارمەندانی وەزارەتی ئیتڵاعات بە قسەی خۆی بۆ ئەوەی شک لە کاری نه‌هێنی ئەم نەکەن. ئەمە شتێک نیە کە هەڵبەسترا بێت بەڵکو ناوبراو بۆ خۆی ئەمەی باس کردوە و دەزانێ کە راستە".. ئه‌وه راست ئه‌و کولتور و فه‌رهه‌نگه‌یه که له سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران را بۆمان ماوه‌ته‌وه. (ئه‌وکات که هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه بووین) ئه‌وه عه‌ینی ئه‌رو ره‌فتاره بووه که ساڵه‌ها حدکا و ڕیبه‌ڕایه‌تی حدکا بۆ بردنه پێشی جیناحبازی و ده‌سته‌به‌ندی له ناو حیزب دا په‌یره‌وی کردووه. بۆیه له سه‌دا 80 ی رووناکبیران له ناو حیزب دا جیگایان نابێته‌وه! بیژه‌ن قاره‌مانی تا دۆینی ئه‌ندامی چالاک و کاریی حدکا بوو، باسه‌واد بوو، قسه‌زان و تێکۆشه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ چونکه ره‌خنه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ئه‌ده‌بیات و ئاخاوتنی ئه‌ندامانی حدکا کردووه، کابه که‌ج بووه، قیامه‌ت ڕابووه! بیژه‌ن ماڵه‌که‌ی داوه به ئیداره‌ی ئیتلاعات که‌وایه ئیتلاعاتییه! ئه‌و فه‌رهه‌نگه نابڕیته‌وه و بۆته ماڵ به سه‌ر حدکا-وه.
له نووسێنێکی دیکه‌ش دا که من پێم وایه نووسه‌ری هه‌ردووک بابه‌ت هه‌ر یه‌ک که‌سه له ژێر سه‌ردێڕی" گاڕان به پتوونی ڕۆیشت، پیرێژن له گۆلکه سوور ده‌پرسێ" که که‌سێک به نێوی هاوار شنۆیی نوسێوێتی ده‌ڵی" هه‌رچه‌ند ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن، باس کردنی که‌م کوڕیه‌کان، ره‌خنه گرتن بۆ چاکسازی وباش کردنی نالهباریهکان، کارێکی باش و پێش کهوتوانهیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به نێوی ره‌خنه ده‌نووسرێن و باس ده‌کردرێن ،النی که‌م به‌شێکی زۆریان ، نه ته‌نیا ره‌خنه نین به‌ڵکوو به پێچه‌وانه ، ئه‌وانه ڕقێکی په‌نگ خواردووی له مێژینه‌یه که له هه ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌ڵ وه‌رده‌گیرێت بۆ هێرش کردنه سه‌ر حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌ک حیزبی دێموکرات که به داخه‌وه ئه‌وکارانه ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به کۆماری ئیسلامی ده‌کات ، ئه‌وه‌نده خزمه‌تی گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت خۆشیان ناکات." ته‌ماشا که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ره‌خنه ببه‌ستن چۆن خه‌ریکن بۆ خه‌لیفه و شیخه‌کانی خانه‌قا تێده‌که‌نه‌وه؟! ئه‌و ره‌خنانه زیاتر خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌کات؟! بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌وێرێ ره‌خنه بگرێ؟! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌و بیری ئازاد تیرۆر بکه‌ن! من به‌ش به حاڵی خۆم شه‌رم له‌و مێژوویه ده‌که‌م که ده‌گه‌ڵ ئینسانی ئاوا له حیزبێکدا بۆ خۆمم تۆمار کردبێ. لێره دا نامهه‌وێ بۆ دفاع له بیژه‌ن قاره‌مانی بڵیم که بیژه‌ن چی کردووه و چی نه‌کردووه، چوونکه ئێستاش هه‌له‌که له‌بار نییه و زۆر شت هه‌یه به داخه‌وه بۆ کوتن نابێ. به‌ڵام یه‌ک پرسیار به‌ره‌ورووی ئه‌و حیزب و ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر بیژه‌ن جێگای گومان بوو، بۆ راست ئێستا ئه‌و گومانه ده‌درکێنن؟ ئه‌و حیزبه چ حیزبێکه که‌سانی گوماناوی له ریزه‌کانی خۆی دا جێ ده‌کاته‌وه؟ و زۆر پرسیاری دیکه‌ش هه‌یه به‌ڵام با له کورتی ببرێنه‌وه. به دڵنیاییه‌وه بیژه‌ن ماڵی له پۆڵایه، ئه‌وه‌ی ماڵی له شووشه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌ژێر ده‌مامک و په‌چه و ڕووبه‌ند دا سووکایه‌تی به خه‌ڵک ده‌که‌ن و هه‌وڵی ڕووخاندنی که‌سێتی خه‌لک ده‌ده‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که قه‌ڵه‌می ره‌خنه‌یان سواره له هه‌ر کوێیه‌ک که هه‌ن ده‌بێ ئه‌و شته بزانن ئه‌و تیرۆره نوێیه که من زۆر پێشتر به تیرۆری قه‌ڵه‌مم ناو بردووه، یه‌ک ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش بێده‌نگ کردن و کپ کردنی بیری ره‌خنه‌گرانه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه خه‌یاڵێکی خاوه به‌ڵام دیسان ده‌بێ رووناکبیران و قهڵهمبدهستانی کورد ته‌سلیمی ئه‌و شانتاژانه نه‌بن و نووکی تیژی خامه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌یان زیاتر له جاران به‌ره‌و چاوی ده‌سه‌ڵاتی تاکره‌و و های و هووی ده‌روێشه‌کانی خانه‌قای حیزبایه‌تی بکه‌نه‌وه.
No comments:
Post a Comment