هه‌ڵویست و هه‌ڵدێران و گیرسانه‌وه‌یه‌ک22 Jun 2012
برایم جه‌هانگیری
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر رووداو و پێشهاته‌کان تایبه‌تی هیچ که‌س ولایه‌نێک نییه، ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌وشه‌ی هه‌ڵوێست خۆی مانا و هیمایه‌کی پۆزه‌تیڤ و ئه‌رینی هه‌یه به‌ڵام ده‌کرێ زۆر جار هه‌لوێست باری نابه‌جێ و نه‌رینیشی هه‌بێ، ئه‌رینی بون و نه بوونی ئه‌و هه‌ڵوێسته له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه دیاری ده‌کرێ. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر و له ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا به ناو گروپێک وه‌ک گروپی هه‌ڵوێست بونی خۆیان راگه‌یاند، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و له‌یه‌که‌م به‌یاننامه دا دیار بوو به پیچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانیان ئه‌وان هه‌ڵگری هیچ ره‌ووتێکی چاکسازی و ریفۆرم نین، چوونکه چاکسازی و ریفۆرم ره‌وتێکی ئارام و هێمن و له‌سه‌ره خۆیه نه‌ک کوده‌تا و ئینقلابێکی له نه‌کاو. ئه‌وان هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاو و هێرش دا بۆ سه‌ر حیزبه‌که‌ی خۆیان! نیشانیان دا که نیازیان چاکسازی نییه. له سه‌ره‌تا دا داوایه‌کی توندره‌و‌انه‌یان پێشکه‌س کرد و کورد گوته‌نی ئه‌و داوایه له قه‌د و قه‌واره‌ی گروپه‌که نه‌ده‌هاته‌وه. کۆنگره‌ی نائاسایی یه‌که‌م داوا یان باشتر بڵێم یه‌که‌م به‌هانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه بوو. پاشان که دیتیان ئه‌و به‌رده قورسه و توانای هه‌ڵگرتنیان نییه ئه‌و جار هه‌ر دووک لاقیان ده‌که‌وشێک کرد که ئیللا ده بێ هه‌ر ئێستا ده‌گه‌ڵ حدکا یه‌ک بگرینه‌وه. دروشم وداوایه‌ک که هه‌ر له ئه‌ساس دا له سیاسه‌ته‌کانی دیاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بووه. ورده ورده به‌یاننامه له‌سه‌ر به‌یاننامه و هه‌ر جاره له جاری پیشوو توند و دژتر به‌رامبه‌ر به حدک و روو وه قیبله‌ی ئامال و ئامانج واته هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کرایه‌وه. که ده‌ڵێم قیبله‌ی ئاوات و ئامانج واته حدکا هیچ مه‌به‌ستم تانه و ته‌شه‌ر له حدکا و هاوڕییانی حدکا نییه به‌ڵکوو ته‌نیا ئاشکراتر کردنی ئامانجی ئه‌و گروپه‌یه که ته‌قڵه کوت به‌ره‌و ئه‌و لا ده‌چوون و وه‌ک که‌و سه‌ریان له بن به‌فر نابوو چون خۆیان هیچ کوێ‌یان نه‌ده‌دیت پێیان وابوو که‌س نایان بینێ. هه‌ر بۆیه حدک بوو به مه‌هه‌ندیسی له‌ت بوون و خه‌یانه‌تکار و به لاڕێدابردنی ره‌وتی ریفۆرم و .... له روانگه‌ی منه‌وه به‌و شێوه‌یه و به‌و زه‌قیه و له‌پڕێکه‌وه سه‌ت و هه‌شتا ده‌ره‌جه سووڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به قه‌ولی خۆیان هه‌ڵوێستیان گرتووه و دژی گه‌نده‌ڵی ڕاپه‌رێون به‌لام له نه‌کاو و دوای به‌یاننامه‌یه‌کی دیکه که ناوی کۆمه‌ڵێ خزم و که‌سی (2یان 3 بنه‌ماڵه‌یی) وه‌ک ئه‌ندامی هه‌ڵوێست تێدا هاتبوو و دوای ئه‌وه‌ی دیسان چه‌ند که‌سێک له ئه‌ندامانی هه‌ڵوێست نامه‌یان بڵاوکرده‌وه وبێ ئاگایی خۆیان له‌م رووداوه وله‌م به‌یاننامه‌یه ده‌ربڕی ئه‌وجار به‌په‌له به‌یاننامه‌یه‌یه‌کیان ده‌رکرد که ئه‌وان گه‌ڕاونه‌وه ناو هاوڕێیانی حدکا و خۆیان له کۆڵ ئه‌و گه‌ندڵ و گه‌نده‌ڵکارانه کردۆته‌وه. به کورتی رووداوی چوونی کاک رامبود بۆلای هاوڕێیانی حدکا هیچ شتیکی چاوه‌روان نه‌کراو نه‌بوو، له هه‌مان کات دا هیچ شتێکی عه‌جایب و سه‌رسوڕهێنه‌ریش نیه، جگه له‌مه خه‌راپیش نییه، کورد ده‌ڵێ پارو له زاری بکه‌وێ بۆ کۆشی باشه ئه‌گه‌ر پاروو پاروو بێ. کاک رامبود خۆی بریارده‌ری خۆیه‌تی و خۆشی شوێنی کار و تێکۆشانی خۆی دیاری ده‌کات، هاوسه‌نگه‌ر بوون ده‌گه‌ڵ هاوڕییانی حدکا نه‌ته‌نیا هیچ عه‌یبێکی تێدانییه به‌ڵکوو زۆریش باشه و شانازییه هاوکاری کردن و تیکۆشان له‌ڕیزی حدکا دا. له‌م پیوه‌ندییه دا و ئه‌گه‌ر بێ په‌رده و بێ توێکڵ بدوێم، ده‌بێ بڵێم ئه‌و به‌ڕیزه نه‌ک به چوونه‌وه‌ی بۆ نێو حدکا به‌ڵام به‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی که له‌وماوه کورته دا نواندی و به ده‌رکردنی به‌یاننامه یه‌کجار بێبنه‌ما و پڕ له گومانه‌کانی وه‌ک گروپی هه‌ڵوێست و ناراستی وناسه‌داقه‌تی له نێوان قسه و کردار و ره‌فتاره‌کانیدا زه‌بریکی قه‌ره‌بوونه‌کراوه‌ی له که‌سێتی سیاسیی خۆیدا، له راستیدا ئه‌وه یه‌که‌م هه‌ڵدیری سیایی کاک رامبوده که هیوادارم درێژه‌ی نه‌بێ. لایه‌نی ئه‌رینی کردار و ره‌فتاری کاک رامبود له ئاکام دا ئه‌وه بوو که له لای هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا گیرسایه‌وه. هیوادارم به‌و گیرسانه‌وه‌یه ره‌وتی هه‌ڵدێران و سه‌ر به‌ره‌ژێر بوونه‌وه له‌سیاسه‌ت دا لای کاک رامبود کۆتایی پێ بێ و دابنیشێ و له سه‌ر عه‌زری واقع سیاسه‌ت بکات. ئه‌و که لایه‌نگری یه‌کگرتنه‌وه بوو ناکرێ دوای چونه‌وه‌ی بۆ ناو حدکا ئه‌و هه‌ڵبه‌ز دابه‌زه هه‌ر درێژه پێ‌بدا، ناکرێ ته‌بلیغات دژی حدک هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌بێ و له‌جیاتی نزیک بوونه‌وه‌ی دوو لایه‌ن هه‌ولێ زیندوو کردنه‌وه‌ی کۆنه قینه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی برینه‌کان بدات، ناکرێ پیی وابێ هه‌ر وای بۆ ده‌چێته سه‌ر که پێشدا بۆی چووبووه سه‌ر. ئه‌و ئیستا ئه‌ندامی حدکایه ،حدکاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامی خۆیدا و له به‌رامبه‌ر هه‌لسو که‌وتی ئه‌ندامی خۆی به‌رپرسه. من وه‌ک خۆم ئاره‌زووی سه‌ر‌که‌وتنی بۆده‌که‌م و هیوادارم له ناو حدکا دا هه‌ڵبکا و پرۆژه چاکسازییه‌کانی له‌وێ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ، هه‌ولێ نزیک بوونه‌وه‌ی دوولایه‌ن و دوو دێمۆکرات بدات و له بازنه‌ی بیری تۆڵه‌کردنه‌وه که بیرێکی یه‌کجار دواکه‌وتووانه‌یه خۆی رزگار بکات. حدک دوای رامبود کێشه و له راستیدا گێچه‌ڵ پێفرۆشتنی کاک رامبود ده‌بێ حدک له‌وه ئاگادار کاته‌وه که یه‌که‌م، هیچ حیزبێک بێ ته‌شکیلات و ئه‌ویش ته‌شکیلاتیکی رێک و پێک هه‌ڵناکات، حدک ئه‌گه‌ر ده‌ی هه‌وێ جیاوا بێ و له کردار و ره‌فتار دا‌و له متودی نوێ و کاریگه‌ری سیاسیی و ته‌شکیلاتی که‌ڵک وه‌رگرێ پێویسته ئاوڕ له ته‌شکیلاتی خۆی بداته‌وه، حیزب ئه‌نجومه‌ن نییه هه‌ر که‌سێک بتوانێ تێیدا ئه‌ندام بێ، که‌سێک ده‌بی ئه‌ندام بێ که باوه‌ڕی به حیزبه‌که هه‌یه. له هامان کاتدا که نابێ کرده‌وه‌ی کاک رامبود ببێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیر و را له ناو حیزب دا، به‌ڵام ده‌بی له شێوه‌ی ئه‌ندام وه‌رگرتن دا بڕێک جیدی‌تر و ته‌شکیلاتیتر بن. حیزب به ته‌شکیلاته‌وه حیزبه ، به هه‌موو یاسا‌و رێساکانییه‌وه حیزبه، ده‌نا ته‌کیه و خانه‌قایه، یان له باشترین حاڵه‌تدا مه‌حفه‌لێکی روناکبیرییه که هیچ برێارێكی به کۆیان بستیک رێ ناکات. له‌و پێوه‌ندییه دا دیسان ئه‌و خاڵه وه‌بیر دێنمه‌وه که هه‌ڵسو که‌وتی کاک رامبود نابێ ببێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ به‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیر و ڕا و داخستنی ده‌رکی ره‌خنه. ئه‌و ده‌سکه‌وته هێنده ئاسان وه‌ده‌ست نه‌هاتووه و ناکرێ وا به هاسانی له ده‌ست بچێ. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook|
My Yahoo|
Twitter|
google|
Balatarin
|
کابرایه‌کی پێخواس|23 Jun 2012 - 13:28 |
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی کاک رامبود نیشانی دا که هه‌ر دوو حیزبی دیموکرات خه‌ڵکی گوندێکن و به که‌وچکێک ئاو وه مه‌له ده‌که‌ون . ده‌نا هاتن و چوونی کابرایه‌کی وا ئه‌و هات و هاواره‌ی بۆ چییه . ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن کار بکه‌ن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌شتان هه‌ر پێ هیچ نه‌بێ ... |
دەلەک|22 Jun 2012 - 23:05 |
ویرای دەستخۆشی لە نزاکەتی نووسین لە نووسەری بەڕێز : ئازادی بیر ڕا لە نێو حدک سنووری بۆ دیاری نەکراوە ، ئەوش دەبێتە سنوور بەزاندن و دەبێ پشووت لە سەرەخۆ بێت و هەر وەک خۆتان باست کردوە ئەو بەڕێزە خاوەنی ئەو کەسایەتیە نەبوو کە بۆی درووست کرا ! (یان پێیدرا )بەڵام بە ڕای من جووڵانەوەی ڕەزگاری خوازی نەتەوەکەمان وردە وردە نەخۆشیەکان لە خۆی دوور دەکاتەوە ، هێدی هێدی . |
بێزار|22 Jun 2012 - 14:27 |
ماڵت نه‌شێوێ کاک برایم بۆ سه‌رتیتری به‌کارت هێناوه
(حدک دوای رامبود)!!!! هه‌روه برانه ئیدی ئه‌وه حدک چی به‌سه‌رهاتوه. کاکه
ئه‌ندامێکی بێنه‌زم و گوماناوی که هه‌ڵپه‌سێدرابوو چۆته‌گه‌ڵ حدکا،
وه‌سه‌ڵام. ئیدی ئه‌وهه‌موو بێنه‌و به‌رده‌وحیکایه‌تسا� �یه له‌پای چی. |
رئووف|22 Jun 2012 - 14:26 |
دەست خۆش کاک برایم! باشت نوسیووە، هەن کەس وەک کاک رامبوود یان کەسانێک کە سیاستەت بۆتە شۆنێک بۆ خۆرانان ومەترح کردنی خۆیان هەتا خزمەت بە نەتەوەی زۆرلملێکراوی کورد. ئەوانە گالتە بە خەلک دەکەن و خەلک بەم هەلبەزدابەزانە برینداردەکەن. بۆیە بە دلنیایەوە خەلک بە چاوی رێزوە چاویان لێ ناکا و سۆک دەبن لە نیو کۆمەلگای کوردی دا. |
دوستیکی خوت|22 Jun 2012 - 13:15 |
ده س خوش کاک برایم. ده گه ل ئه وه ی که هاوبیرت نیم و بوچونی من به پیچه وانه ته به لام زور به ریزو حورمه ته وه بابه تی خوت نوسیوه و قسه کانت بونی سوکایه تی و هه ل چونیان نایه. بریا هه موو هاوریکانت ئاوا به ئه ده ب و حورمه ت بان |
No comments:
Post a Comment