Sunday, 29 July 2012

تکایه‌ ناوی هۆڵی پێشه‌وا بگۆڕن!

4 Jun 2011
داوای کوردێکی رۆژهه‌ڵات له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
برایم جه‌هانگیری
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌رای هه‌مووو کێشه‌و گرفته‌کان و سه‌ره‌رای کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که‌ به‌رۆکی گرتووه‌، هه‌م ده‌سکه‌وتێکی مێژوویه‌ بۆ گه‌ڵی کورد و هه‌میش هیواو هۆمـێدی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌. هه‌ر بۆیه‌ که‌ حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌رکه‌وتێک به‌ده‌ست دێنی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ به‌ تایبه‌تی کوردی رۆژهه‌ڵات یه‌کجار پێی خۆشحاڵ و که‌ تووشی گرفتیش دێ پێی خه‌مبار و نیگه‌ران ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر ئا‌وڕێک له‌ ڕابردوو بده‌ێنه‌وه‌ ده‌بینین که‌ هه‌م له‌ کاتی هه‌ڵبژێرانی به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق و هه‌میش له‌ کاتی هه‌ڵبژیرانی به‌ڕیز مه‌سعودود بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم، کوردی رۆژهه‌ڵات ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان و بوو به‌ هه‌لهه‌له‌ و شایی لۆغانێک که‌ ڕه‌نگه‌ له‌ باشووریش وا نه‌کرابێ . هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ دا له‌ر لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردکوژ و مرۆڤ کوژی ئیرانی ئیسلامیه‌وه‌ زۆر که‌س گێران وئازار دران و خرانه‌ کونجی سیاچاڵه‌کانی رێژیمه‌وه‌. که‌واته‌ کوردی رۆژهه‌ڵات تاراده‌یه‌ک‌ی زۆر چاره‌نووسی خۆی ده‌گه‌ڵ هی باشوورگرێداوه‌ و به‌ چاوی پڕ له‌‌ ئومێده‌وه‌ سه‌یری ئاڵوگؤرڕه‌کانی باشوور ده‌کات.
له‌م پێوه‌ندییه‌ دا کوردی رۆژهه‌ڵات زۆر باش ده‌رکی هه‌لومه‌رجی حکوومه‌تی تازه‌ پێگه‌یشتووی هه‌ریم و پیلانی دوژمنانی ئه‌و حکوومه‌ته‌ ده‌کات و هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نامه‌نتیقی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نییه‌. بۆ نموونه‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی باشوور خه‌باتی خۆیان له‌ دژی رێژیمی ئیسلامی ئێران تا ڕاده‌ی ته‌عتیل کردن و وه‌ستاندن دابه‌زاندووه‌. له‌م پێناوه‌شدا نه‌ منه‌ت به‌سه‌ر که‌سداده‌که‌ن و نه‌هیچ چاوه‌روانییه‌کی نامه‌نتیقیشیان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌یه‌. هیچ که‌سی ئاشنا به‌ کارو باری سیاسیش نکۆڵی له‌وه‌ ناکات که‌ حکومه‌تی هه‌ریم مافی خۆیه‌تی که‌ پێوه‌ندی سیاسی و بازرگانی و دیپلۆماسی له‌گه‌ل هه‌ر کام له‌حکوومه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی و واته‌ ئه‌و حکوومه‌ته‌ی که‌ کوردیان تێدایه‌ بگرن به‌ڵام ئێوه‌ش زۆر باش ده‌زانن که‌ هیچ که‌س و لایه‌نی کوردی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ بێرێزی به‌ مێژوو به‌ ڕابردووی میله‌ته‌که‌مان بکات.
وا بۆ چه‌ند ساڵ ده‌چێ که‌ یادی ئاغای خومه‌ینی له‌ هۆڵی پێشه‌وا ده‌کرێته‌وه‌، یادی که‌سێک که‌ وه‌ک داهێنه‌رو بنیاتنه‌ری دڕنده‌ترین حکوومه‌تی سه‌رده‌م گه‌وره‌ترین سته‌م و جنایه‌تی دژ به‌گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نجام داوه‌. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و کاره‌ی بێڕێزییه‌کی ئاشکرا ده‌کات به‌ کوردی هه‌ر 4 پارچه‌ وبه‌تایبه‌تی به‌ کوردی رۆژهه‌ڵات ! ئاخر چۆن ده‌بێ رێگا بدرێ یادی که‌سێک له‌ هۆڵی پێشه‌وا دا بکرێته‌وه‌ که‌ هاوڕییان و رێبوارانی پێشه‌وای ده‌سته‌ ده‌سته‌ له‌ خوێن دا شه‌ڵاڵ کردووه‌؟ دوکتۆر قاسملووی له‌ سه‌ر مێزی وتوویژ شه‌لاڵی خوێن کرد! شه‌ره‌فکه‌ندی و هاورێیانی له‌ میکونووس به‌دستی لوبنانییه‌به‌کرێگیراوه‌کانی ئیران ترۆر کران. ئه‌و رێژیمه‌ چی ده‌رحه‌ق به‌ کوردی رۆژهه‌ڵات نه‌کردووه‌ که‌ ئێوه‌ نه‌یزانن؟ پێویست به‌وه‌ ناکات جنایه‌ته‌کانی رێژیمی ئیسلامی ئێران یه‌ک به‌ یه‌ک وه‌بیر ئێوه‌ بێنینه‌وه‌ چوونکه‌ دڵنیام زۆر له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانن که‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوردی رۆژهه‌ڵات حکوومه‌تی ئیسلامی چی کردووه‌. ته‌نیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌م که‌ دوای فه‌رمانی راسته‌و خۆی خومه‌ینی و راگه‌یاندنی جیهاد له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر به‌ ته‌نیا له‌ شاری مه‌هاباد 59 لاوی کورد گیران و ئیعدام کران و ئێستاش که‌ ئێستایه‌ ته‌رمی هیچ یه‌ک له‌و لاوانه‌ ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌کرانه‌وه‌. ئێستاش زۆر بنه‌ماڵه‌ هه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕێیه‌ رۆژێک دابێ لانی که‌م به‌ گڵکۆی عه‌زایانیان بزانن و بۆ ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی سه‌ردانی گۆڕه‌کانیان بکه‌ن! ئه‌وه ‌ته‌نیا یه‌کێک له‌و جنایه‌تانه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌منی خومه‌ینی دا رووی داوه‌، ئیتر کوشتاری خه‌ڵکی سنه‌و سه‌قز وپاوه‌ نه‌سوود وقارنێ و قه‌ڵاتان و ..............................هه‌ر باسیان ناکرێ.
کوردی رۆژهه‌ڵات هه‌موو ساڵێ که‌ کاتی یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی دێ، موچوڕکیان به‌له‌ش دادێ و له‌ دڵه‌ خۆیان دا ده‌ڵێن، بڵێی ئه‌وساڵیش ئه‌و یاده‌ له‌ هۆڵی پێشه‌وا دا بکرێته‌وه‌؟ که‌چی کاتی رۆژه‌که‌ ده‌گاتێ هه‌مان ره‌فتار و بڕیاری جاران له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریم ده‌بینینه‌وه‌. یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی له‌ هۆڵی پێشه‌وا و له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان! وادیاره‌ ئێوه‌ ناتوانن جگه‌ له‌ هۆڵی پێشه‌وا یادی خومه‌ینی له‌ هۆڵێکی دیکه‌ دا بکه‌نه‌وه‌. وه‌ک له‌سه‌ره‌‌وه‌ش دا باسم کردووه‌ بۆ کوردی رۆژ هه‌ڵاتیش ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین بێڕێزییه‌ به‌ مێژوو و به‌ که‌سایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی. که‌ وایه‌ تکایه‌ ناوێ هۆڵی پێشه‌وا بگۆرن ئه‌گه‌ر رێز له‌ کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گرن! دڵنیاش بن ئه‌و داوایه‌ داوای زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵکی کورد به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تییه‌‌.
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
Facebook| My Yahoo| Twitter| google| Balatarin Balatarin
salah gharasaghal|11 Jun 2011 - 00:41
kak braym dast khoshit le dakam bo babata jwanakat ka ghsay hamuo gali kurd ba gshti u kuordstani rojhalat ba taybatia
balam bo na prsin aya la kurdstanirzgar kraw dway 20 sali tawaw ka estash barprsan u sarkrdakany hkuomati harem ba saway naw daban estash har pyawa khwen rezhakani khomayni la naw kyrdstan da rezhayan awanda zora ka salrozhi mrdni khuomayni rew rasmi la payatakhti kurdstan bo bgire?ba ray mnhkuomati harim pewisti ba gorankareki zor asasy haya chon barasty zor lare darwn am bradarana ta estash bawaryan ba khoyan nya har peyan waya dabe ta mawn dabe ha pyawy rezhimi iran bn awa la kurd kuoshtnian la kurdstani rojhalat pesh sali1991 awash la mahduod krdnawaw brewbrdni har chashna karek ka ba zarari kurdstani rojhalat u hizba rojhalatekana
am bradarana aya nazann ghazipeshaway namr keya u khuomayni gor ba gor ke buo?
taway jihan rezhimi diktatory iran enkar daka balam hkuomaty harimi kurdstan har pey sarwary khoyeti awana ta mawn khzmtkar u mastawchi rezhemi iran damennawa
ئومێد|5 Jun 2011 - 13:01
سڵاو برایم گیان.
من پێشنیار ده‌که‌م که‌ حکوومه‌ی هه‌رێم له‌ دوو بۆچوونان یه‌کیان بکات :
1- با ناوی هۆڵی پێشه‌وا بگۆرێت ، ته‌نیا به‌ لابردنی ناوی به‌رێز پێشه‌وا ،چون زۆر عه‌یبه‌ ناوی پێشه‌وا بێ و یادی قاتڵی رۆڵه‌کانی پێشه‌وای لێ بکرێته‌وه‌ .
2- با حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌گای پێشه‌وا و خه‌ڵکی کوردستان داوای لێبووردن بکات و هۆڵی پێشه‌وا دابخات و تنیا یادی گه‌وره‌پیاوانی کوردی لێ بکرێته‌وه‌ وه‌ک : پێشه‌وا ، مسته‌فا بارزانی نه‌مر ، شێخ سه‌عید ، شێخی ره‌زای درسیم ، شێخ مه‌حموود ، سمکۆ شکاک ،د . قاسملوو ، د. شه‌ره‌فکه‌ندی ، ادریس بارزانی ، سلێمان معینی ، مه‌لا ئاواره‌ ، مامه‌ ریشه‌ ، سه‌یدسه‌لیم . فارسباوه‌ ، و............هتد
ژنێک|5 Jun 2011 - 07:36
منیش داوا لە کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەکەم خەبات بکەن بۆ مافەکانی خۆیان لە ئێراندا نەک باشورو باکور.
shorsh sultani|5 Jun 2011 - 04:26
mn layakm rozhi bistni ew hola dawam krduwe nawi ew hola bgordre u estash har laser ew bochunamu pemwaya dabe kampainek bo gorini nawekai were bxain baspasewe
spas botosh kak braym gyan dastt xoshbe
peshawa|5 Jun 2011 - 03:22
amn faghat datwanm blem awane esteghlali khoyan dafroshn rebarani gavra esteghlal ba hich nagornawa ama la haremi kurdstan ya bashtra bleyn haremi kurdstani iran aslan peshawa nanasn zor ba dakhawa awana kurd nin aga kurd ban la holeki ka ba new avalin rayis jomhori kurda yadi gavra kurd koji tarikhyan nadakrdawa spas bo barez barzani va talabani mandu nabn
bavar|5 Jun 2011 - 03:14
berezani rojhalat tims min yekamin kes bum ka davakriki vaham habu la bashter nawe holak begorderet balam eva chaptan nakerd, estash dabinim la FB u saitakanda av davai dakret evash chatani kerdu, ayan che farqek haya la layi keva davakarika bekrderet? har debet merovaka nawdar yan lakhotan bey ka shetakani chap kan???
ساموئیل کرماشانی|5 Jun 2011 - 03:12
من پیم وایه‌ حه‌کۆمه‌تی هه‌ریمی کوردستان خه‌ریکه‌ به‌ شه‌هید پێسه‌وا تۆهین ده‌کات لای هیچ که‌س ئه‌م قه‌بول نیه‌
به‌لی منیش له‌ ئه‌م برودام که‌ ده‌بێت ناوه‌ی هولی پێشه‌وا به‌گۆرئین له‌ گه‌ل ریز و سۆپاسمدا سامۆئیل کرماشانی
موكريان|4 Jun 2011 - 23:34
سڵاو!
زۆر سوپاس بۆ كاك ئیبراهیم و دەستت خۆش بێت بۆ ئەو پێشنیارەی كە كردووتە!
بەڵام هاورێی خۆشەویست ئەوەی كە یادی جەللاد خومەینی لە هۆڵی پێشەوا دەكرێتەوە، بەرێكەوت نیە، بەڵكوو خودی ئێران داوا دەكا كە دەبێ‌ لەم هۆڵەدا ئەنجام بدرێ‌. ئێران لەم كارەیدا مەبەستی هەیە ئەویش ئەوەیە كە نیشان بدات كە لە كوردستانی باشوور دەستی دەروات‌و حیزبەكانی وەك یەكیەتی‌و پارتی ئاڵقە لەگوێی ئەون. پاشان نێوان كوردی باشوور‌و رۆژهەڵات كێشە دروست بكات
soran shakhsi|4 Jun 2011 - 21:02
zorbei nezi be tewawi gely kword pey bashe ke nawi ew hole bgordryt ca boye dawa le wezareti roshenbiry dekein lew pynawe da karyk bkat.
amn wek xom pym waye madam hemu salyk yadi mela xomeiny lem hole da dekrytewe nawi holeke bken be holi ayetulla xalxaliy be baweri mn hyshta bashtre.
iحوسێن حه سه ن زاده|4 Jun 2011 - 14:43
سڵاو و ماندوو نه بن.
ده ستت خۆش بێت کاک برایم بۆ ئه و پێشنیاره جوان و به جێ یه،چوونکه خومه ینی و ریژیمه که هێچ کرده وه یه کی مه حکووم و قیزه ون نه ماوه که ده رحه قی مرۆڤایه تی به گشتی و کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به تایبه تی ئه نجامی نه دات، جه نابت له نووسێنیکی کورت و پڕ نیوه رۆکدا ،به شێکی کورت له بێریزیه کانی ریژیمی خومه ینیت باس کردوون، هه ربۆیه منێش وێرای جه نابت داوا له ده سه ڵاتی هه ریمی کوردستان ده که م چێدیکه بێ حوورمه تی له پێشدا به خۆیان و پاشان به کوردی ڕۆژهه ڵات نه نکه ن ناوی ئه م هۆڵه بگۆڕن .
ده گه ڵ رێزی دووباره م . حوسێن حه سه ن زاده
ardelan|4 Jun 2011 - 14:41
barasti fkriki chaka agar hkometi harim desalati nia aw yade le shwiniki ter bgrit ranga awanda dasalati habit nawi holi peshawa bgorit va bikat ba holi xomaini
شورشی کورد|4 Jun 2011 - 13:24
به‌راستی منیش مموافقم ناوی بگوردریت با هولی خومینی بیت با ئه‌م ناو پیروزه‌ به‌ ته‌واوی بسرینه‌وه‌و داوله‌ هه‌مو و شوفیران ده‌که‌م هه‌رکه‌س سواری ماشین ده‌که‌ن گه‌ر ناوی هولی پیشه‌وایان گوت بلین نانانا با به‌ گیان هولی یادی خومینیه‌ دوباره‌ ده‌سته‌کانت خوش کاکه‌ ابراهیم گیان
fateh|4 Jun 2011 - 12:26
ئه‌وانه‌ ناوی هۆڵی پێشه‌وا ناگۆڕن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌و ناوه‌ بێزاره‌، ئه‌وه‌ش که‌ حازر به‌گرتنی یادی خومه‌ینی له‌و هۆڵه‌دایه‌ شێوه‌ سیاسه‌تێکه‌ بۆ پیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی نادیار (نامه‌رعی)به‌ موخالیفانی له‌و به‌شه‌ی کوردستان دا. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌وانه‌ی خۆماڵی ناتووانن له‌ گرتنی یادی که‌سێک که‌ ده‌ستوری جیهادی دژی کوردان داوه‌ له‌و شوێنه‌ دا به‌رگریی که‌ن، له‌ڕاستی دا به‌ دانی ئه‌و ئیمتیازه‌ دیانهه‌وێت کۆماری ئیسلامی ده‌می ڕاگرێت
%ضد انقلاب اسلام|4 Jun 2011 - 11:51
چیتان عه‌ر بكه‌م هاوێیان
ته‌نها ده‌توانم ئه‌وه‌نده‌ بڵێم كه‌ به‌ داخه‌وه‌ پێوه‌ندی دیبۆماسی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هۆی هه‌ندێك سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌حزابی كوردی له‌ باشووری كوردستان پێوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست نییه‌ و حاكم و مه‌حكومانه‌یه‌. به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت چ وه‌ك كه‌سایه‌تی و چ وه‌ك حیزب هه‌ندێك حیزبی باشووری كوردستان له‌ ژێر ئیراده‌ و ركێفی سیاسی كۆماری ئیسلامی به‌ تایبه‌تی سوپای قودیدان. ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌ زیانه‌ گه‌وره‌كانی شه‌ڕی برا كوژییه‌ كه‌ تا ئێستاش ئاسه‌واره‌كه‌ی به‌ روخساری هه‌رێمی باشووره‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌ر له‌ جێدا ئه‌و یاد كردنه‌وه‌ واته‌ له‌ ژێر پێنانی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ك و له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ نیشانه‌ی ته‌سلیم بوونی سیاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شتێك كه‌ خۆیشی حه‌زی پێ ناكات.
عه‌لی بداغی|4 Jun 2011 - 11:44
باشه‌ چ زۆره‌ له‌و هه‌لێره‌ هۆڵی هه‌زاران که‌سی. ئه‌وه‌ هۆڵی میدیا، ئه‌وه‌ هۆڵی زه‌رد، کوڕه‌ چووزانم خۆ هه‌ر شه‌قامێک و دوو هۆڵی لێ دروست کراوه‌ بۆ راست هۆڵی پیشه‌وا؟؟؟؟ خۆ هۆڵی پێشه‌وا له‌ کۆنسولگه‌ریی کۆماری ئیسلامیش نیزیک نیه‌، ئه‌دی لۆ؟؟؟؟؟ به‌ راستی من نازانم حکه‌مه‌تی هه‌رێم یانی تۆسقاڵیک بیر له‌ هه‌ست و نه‌ستی کوردانی رۆژهه‌ڵات ناکاته‌وه‌؟؟؟؟ بیر له‌ خۆشه‌ویستیی و هۆگریی خه‌ڵکی کورد به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناکه‌نه‌وه‌؟؟ دۆستێک له‌ فه‌یسبووک شتێکی نووسیبوو که‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌ و ئاکاری کوردی رۆژهه‌ڵات به‌ دووره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سبه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان هۆڵیک به‌ ناوی بارزانی هه‌بێ و یادی سه‌ددام ی تێدا بکرێته‌وه‌، پارتی بڵێی چۆنی لێک بداته‌وه‌ و خه‌ڵکی باشوور چۆن بڕیارمان له‌ سه‌ر بده‌ن، دیاره‌ شتی وا که‌ مه‌حاڵه‌. به‌ڵام له‌ هه‌ر حاڵدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌سڵه‌ن پیویست بێ، زیان به‌ پرستیژ و ئۆتۆریته‌ و خۆشه‌ویستیی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ.
hiwa|4 Jun 2011 - 10:58
به ڕاستی له گه ڵت دام ،با ناوی بگۆرێن و چ ناویکی له سه ر داده نین کیفی خۆیانه .
هه موو بێ ریزیه کان سه باره ت به کوردی رۆژ هه ڵات له جێگای خۆی ،به ڵام ئه ی حکوومه تی هه ریم مه عز ره زای خودا ئه م ناوه بگۆرن .
پیشه وا تاجی سه ره هیزی ئه ژنو وبیینایی چاومانه ،تاقه گۆڵیکه که له سه حرا روواوه .قازی له کوی و خومینی له کوی .
جوامیری و شیرین که لامی پیشه واله گه ڵ خومینی ئاسمان تا زه وی جیاوازی هه یه .

No comments:

Post a Comment