کورد و رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر وێرانه‌کانی سوریا برایم جه‌هانگیری
بۆ لێدانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د کوردی وایه چرکه و ده‌قیقه ده‌بژێرێ و کوردی واشه خودا خودایه‌تی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئه‌و فه‌رمانه‌ی ئۆبامای سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکا وه‌پاش داته‌وه و ئه‌و گورزه سه‌ربازیه له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌وه‌شێنرێ. به‌ره‌یه‌کی ته‌واو ئاشکرا تا ئێستا هه‌م ؛له ناو کورد دا و هه‌میش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان دا شکڵی گرتووه.
ئێران سه‌رقافڵه‌ی دیفاع کردنه له ئه‌سه‌د و رێژیمی به‌عس، حیزبووڵا و ئیرانب راسته‌و خۆح له شه‌ڕ دژی نه‌یارانی ئه‌سه‌د به‌شدارن. روسیا و چین بێ شک و گومان پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن و هیچ گوێ ناده‌نه ئه‌و هه‌مووه دڕنده‌ییه که ده‌رحه‌ق به هاووڵاتیانی سووری ده‌کرێ. له کوردان دا پ ک ک و حیزبه‌کانی سه‌ر به‌و رێکخراوه‌یه واته پژاک و پ ی د و پ چ د ک هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت رێبه‌رانی پ ی د به ئاشکرا حاشا له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌سه‌د کێما بارانی دیمه‌شقی کردبێ،ئه‌و سیاسه‌ته به‌ره‌مبه‌ر به ئه‌سه‌د و رێژیمه‌که‌ی ده‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێران وحیزبوللا و روسیا هیچ جیاوازیه‌کی له نیوان دا نییه. له‌م نێوه دا نابێ دوژمنایه‌تی تورکیامان له بیر بچی که زۆر راشکاوانه به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د له هه‌موو لێدوان و هه‌ڵوێستێکی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دا به ئاشکرا خۆ ده‌نوێنێ. تورکه‌کان به‌و کاره‌یان یه‌که‌م وا بیر ده‌که‌نه‌وه که گه‌وره‌تریتن پشتیوانی پ ک ک له جیرانه‌تی خۆیان دا له به‌ین ده‌به‌ن ، دووهه‌م تۆڵه‌ی ئه‌وه له ئه‌سه‌د ده‌که‌نه‌وه که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا ئه‌سه‌د به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاریکاری پ ک ک کردووه له دژی تورکیا. کارێک که هه‌موو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان له کێسه و ناکۆکیه‌کانی خۆیان دا دژ به یه‌کتری ده‌ر حه‌ق به پارت و حیزبه‌سیاسیه کوردستانیه‌کان کردوویانه و له راستیدا کوردیان وه‌ک کارتێکی گوشار بۆ ئامانجی خۆیان به کار هێناوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ولاتانی غه‌رب به‌گشتی دژی رێژیمی ئه‌سه‌دن و پێیان وایه که ئه‌و رێژیمه ده‌بێ لابچێ به‌لام له دوای ئه‌وه‌ی نزیک یه‌ک ساڵ له‌مه‌و به‌ر گروپه ترۆریسته‌که‌ی ئه‌لنه‌سره گه‌شه‌ی کرد و ئه‌لقاعیده راگه‌یاند که ئه‌و گرووپه سه‌ر به ئێمه‌یه غه‌رب له پشتیوانی کردنی ئوپۆزیسیۆن شل بۆوه. هه‌رچی حیزبی کوردییه دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه و پارتی یه‌کیه‌تی و ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له کیمیا بارانی دیمه‌شق دا ئه‌سه‌د به تاوانباری سه‌ره‌کی ده‌زانن. له خوڵایان ده‌وێ که رێژیمی ئه‌سه‌د هه‌رچی زووتر له ناوبچێ ، دیاره به‌نه‌مانی رێژینمی ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی نێوان حیزنوڵڵا و ئێران له نێو ده‌چێ و له راستیدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژکیم له‌و باره‌وه که زیاتر له 30 ساڵه کاریت بۆده‌کات دوچاری شکست ده‌بێ. ئه‌و شکسته وه‌نه‌بێ مه‌سه‌له‌یه‌کی بچووکی تاکتیکی بێ به‌ڵکوو ئه‌وه سیاسه‌تی خاریجی رێژیمه که دوچاری شکست ده‌بێ و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێ که شتراتیژی رێژیم و ئه‌و هه‌مووه سه‌رمایه گوزارییه‌ی که له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو دا کردۆوویه‌تی لایه‌نگرانی پ ک ک بۆ ئه‌و دیفاع کردنه ئیستیدلالیان ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د بڕوات و ئۆپۆزیسیۆن و سوپای ئازاد بێته سه‌ر کار وه‌زعی کوردان له‌وه باشتر نابێ و خه‌راپتر ده‌بی.
ئه‌وه له حالێکدایه که ئاسۆی رووداو و پیشهاته‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که ئه‌سه‌د و رێژیمه‌که‌ی ئییتر توانای مانه‌وه و کۆنترۆڵی وڵاتیان نییه و ته‌نانه‌ت ره‌نگه به وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی کورت ماوه‌ش ئه‌و رێژێمه له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵته‌کێ. گه‌لۆ سبه‌ی ته‌کلیفی کوردی رۆژئاوا ده‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی داهاتووی سوریا چییه؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ته‌نیا هێزی رێکخراو و ئاماده‌یه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵات. ئایا سه‌رکردایه‌تی کورد له‌و به‌شه بیری له‌وه کردۆته‌وه که چ به شه‌ڕ و چ به ئاشتی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ و دیاره سبه‌ی هه‌ر ده‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئازاد ته‌ڕه‌فه؟ ئایا کورد ده‌زانێ که ده‌وڵه‌تی داهاتوو نزیکترین دۆستی له ناوچه‌که‌دا تورکیا ده‌بێ و ئه‌وه‌ش بۆ سیاسه‌توانانی کوردستانی رۆژئاوا و باکوور ده‌بێ جێگای رامان و ته‌دبیری دوور له ئیدئۆلۆژی و هه‌ڵسه‌نگاندنی وردبینانه بێ.

No comments:
Post a Comment