کێ حیزبی دێمۆکراتی به‌م ڕۆژه گه‌یاند برایم جه‌هانگیری
دوو خاتیره‌ی تاڵ به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
کاک سمایل بازیار وه‌رگه‌راوه و گوتی کاکه گیان گۆیا تۆ له دژی کاک ته‌یموور قسه‌ت کردووه ، کوتم کاک ته‌یموور کێیه؟ کوتی ئه‌وه نییه له ته‌نیشتت دانیشتوه مه‌گه‌ر نایناسی؟ کوتم ناوه‌ڵا! که سه‌یری کاک ته‌یموورم کرد کراس و پاتۆڵێکی زۆر ساده‌ی له‌به‌ر دابوو، به راستی وامزانی له مه‌هاباده‌وه هاتووه و خه‌ڵکی ئه‌وێیه ، گله‌یی لێمه به‌ڵام هه‌ر نه‌مزانی بۆ؟ ئاخر خۆ من له ژیانم دا کێشه‌ی شه‌خسیشم ده‌گه‌ڵ که‌س نه‌بوو. کوتم کاک سمایل له مه‌هاباده‌وه هاتووه؟ گله‌یی چی له منه؟ خۆ من نه قه‌تم دیوه و نه‌قه‌نم ناسیوه؟ کوتی کاکه ئه‌ندامی کومیه‌تی مه‌رکه‌زی حیزبه مه‌هابادی چی..........!
سه‌رم ده‌گێژه‌وه هات، دڵم گیرا له‌و هه‌موو نامه‌ردی و بیویژدانییه. تا ئه‌و رۆژه نه له‌ژیانمدا کاک ته‌یموورم دیبوو و نه ده‌مزانی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندییه. ده‌ستم به قسان کرد، له داخان کوڵی گریانم ده‌ئه‌وکی مابوو، قسه‌م بۆ نه‌ده‌کرا، حه‌په‌سابووم ، کوتم کاکه گیان نه له ژیانم دا دیتوومه و نه قه‌ت ناوم بیستووه و نه ده‌شزانم ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندییه! چۆن ده‌کرێ من باسی که‌سیک بکه‌م که نه‌یناسم. ده‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆ کاک ته‌یموور گێڕاوه‌ته‌وه ئیستا بێته ئێره به‌رامبه‌رم قسه بکات! ئیستاشی ده‌گه‌ڵ دابێ و ئه‌وه‌نده‌ی من له قه‌ڵا بووم نه قه‌ت رۆژێ له رۆژان هیچ خه‌راپه‌یه‌کم له کاک ته‌یموور دیت و نه‌قه‌تیش به‌رخوردمان پێکه‌وه هه‌بووه ، بۆیه هه‌ر لێره‌وه دیسان دڵنیای ده‌که‌مه‌وه و پاش ساله‌های ساڵ سوێندی بۆ ده‌خۆم، به گۆڕی پێشه‌وا و قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه کوتم و ئێستا ده‌ێڵێم و له نامه‌یه‌ک دا دوایه بوم نووسی عه‌ینی راستین و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌رێشم لای هیچ ئینسانێک باسی کاک ته‌یموورم به خه‌راپی نه‌کردووه. هه‌ر وه‌ک کوتم چوونکه له ژیانم دا هیچ به‌رخوردێکم ده‌گه‌ڵی نه‌بووه و پێکه‌وه‌ش کارمان نه‌کردووه.
ئه‌و باسه‌م بۆیه هێناوه‌ته گۆڕێ تا کاک ته‌یموور و کاک سمایل هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئاگایان له سناریۆ سازی ئاوا هه‌بوو یان شاهیدی ئه‌و داستانانه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و کات نه‌یان کرد و له‌به‌ر کێ به‌ر کێی نابه‌حه‌ق گوێیان نه‌دایه ئه‌و په‌روه‌نده سازی و تۆمه‌ت سازکردنه با ئه‌وڕۆ بیرێک له ڕابردوو و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له سه‌ر ئێستا و تیفکرینێک له داهاتوو بکه‌نه‌وه و به‌ڵکوو به هانای حیزبی شه‌هیدانه‌وه بێن و ئه‌و حیزبه گه‌وره و گرانه بگه‌ڕێننه‌وه جێگه‌و پێگه‌ی خۆی. مه‌به‌ستی من ئیتیقام وه‌رگرتن له حیزب نییه ئامانج وه‌خۆ هاتنه‌وه و راچڵه‌کاندی ئه‌و ویژدانه خه‌وتووانه‌یه که گه‌ر وه‌خه‌به‌ر نه‌یه‌ن حیزب له‌وه‌ش خه‌راپتری لێبه‌سه‌ر دێ.
دوای باسی کاک ته‌یموور دیاره باسی کاک چه‌کۆش هاته گۆڕی و کوتی گۆیا کوتووته ئه‌و دووه بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزب نابن. قسه‌یه‌ک که تا ئێستاش ده‌رباره‌ی هیچ ئه‌ندامێکی دێمۆکرات به سه‌ر زارم دانه‌هاتووه چون ئه‌من هه‌میشه باوه‌ڕم به پره‌نسیپ و ئوسووله ته‌شکیلاتیه‌کان هه‌بووه و له حاڵێکدا کۆنگره‌یه‌ک ده‌نگی دابێ به که‌سانێک بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌ر چه‌شنه قسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه به‌و مانایه دێ که که‌سی ناوبراو هیچ ئوسوول و پره‌نسیپێکی حیزبی نازانێ و نه‌یخوێندۆته‌وه. که‌سێک قسه‌ی وا بکات به‌و مانایه‌یه‌یه که ئه‌و هێشتا نازانێ له حیزبێکدا کۆنگره باڵاترین ئۆرگانی حیزبه و بڕیاری کۆنگره بڕیاری کۆتاییه له سه‌ر به‌رنامه و کار و تیکۆشان و له سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشانکردنی ڕیبه‌رایه‌تیش.
ئه‌و رووداوه به ته‌واوی ئه‌ژنۆی شل کردم، چوومه دیوه‌که‌ی خۆم و نامه‌یه‌کی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ییم نووسی و هه‌ر ئه‌و رۆژه وازم له حیزب هێنا و خۆزگه هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش رۆیشتبام، به ڵام به ئیسرار و پێداگری کاک سمایل که کاکه مه‌سه‌له‌که کۆتایی هاتووه و خه‌راپ لێک حاڵی بوونێک هه‌بوووه و کۆتایی هاتووه به ناچاری و له به‌ر کورده نامووسی مامه‌وه ده‌نا ئه‌وه‌ی راستی بێ خه‌راپ یان جاک به ته‌واوی وره‌ی کار و تێکۆشانم له ده‌ست دابوو.
نامه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کم بۆ کاک سمایل نارد و کوتم با که‌سی دیکه نه‌زانێ و نه‌بێته هۆی دڵساردی خه‌ڵکی دیکه ته‌نانه‌ی ئۆرگانه‌که‌ی خۆم که چاپه‌مه‌نی بوو ئاگادار نه‌کرده‌وه. دیاره دوو کۆپیم لێهه‌ڵگرت و ئه‌و کاته‌ی که قه‌لام به جێ هێشت یه‌کیک له کۆپیه‌کانم دا به کاک ته‌یموور ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بێ.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جاپه‌مه‌نی و هه‌ڵه‌یه‌ک و هه‌لآیه‌کی نامه‌ردانه
وه‌زعه‌که هه‌ر ده‌هات ناخۆشتر ده‌بوو. هه‌ر له به‌هاری هه‌مان ساڵدا چاپه‌مه‌نی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی پێک هێنا، به‌شی رۆژنامه‌ی کوردستان و چاپه‌مه‌نی هه‌ر چه‌ند رۆژ جارێک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساز ده‌کرد که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه باسی کار و تێکۆشانی چاپه‌مه‌نی حیزب و زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه ده‌کرا. کاک عیرفان ره‌هنموون له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا به هه‌ڵه قسه‌یه‌کی کرد که قسه‌کردنه‌که بۆ کاک عیرفان نه‌ده‌بوو، ئه‌و قسه‌یه تۆزێ فه‌زای کۆبوونه‌وه‌که‌ی شێواند. دمه‌قاڵه و چه‌ند باسێکی کورتی له سه‌ر ساز بوو، قسه‌که چووه ده‌فته‌ری سیاسیی و ته‌نانه‌ت مامۆستا حه‌سه‌نزاده وابزانم بانگی کردبوو. باسی ئه‌وه ده‌کرا که حیزب به‌رخوردی زۆر توندی ده‌گه‌ڵ کاک عیرفان کردووه به‌ڵام به‌داخه‌وه چون له‌و کاته‌دا کاک عیرفان ده‌گه‌ڵ به‌شێک له ئێمه‌مانان نیوانیان باش نه‌بوو من وه‌ک خۆم نه‌مزانی چ رووی داوه و چیان پێ کوتووه یان یان نا.
بۆ سبه‌ی ئه‌و رۆژه کاک حه‌سه‌نی شه‌ڕه‌فی ده‌ستی کرد به بانگ کردنی چه‌ند که‌سێک، یه‌ک له‌وان منی بانگ کرد و له حاڵێکدا قه‌ڵه‌م و کاغه‌زێکی له پێش خۆیدا نابوو پرسیاری کرد، کاک برایم ده‌کرێ پێم بڵێی عیرفان ده‌قیقه‌ن چی کوت؟! له‌و قسه‌یه‌ی کاک حه‌سه‌ن سه‌رم سووڕما! کوتم جا کاک حه‌سه‌ن خۆ تۆ خۆت له کۆبوونه‌وه‌که بووی وگوێت لێ بوو که کاک عیرفان چی کوت؟ بۆ له من ده‌پرسی. کوتی ده‌م هه‌وێ هه‌موو مان له سه‌ر رسته ده‌قیقه‌که‌ی ساخ بینه‌وه. کوتم کاک حه‌سه‌ن هه‌رچی کوتوویه‌تی تۆش وه‌ک من گوێت لێ بووه و پاشان قسه‌یه‌کی له زاری ده‌رپه‌ڕیوه بۆ هێنده‌ی کێش ده‌ده‌ن. من وه‌نه‌بێ ئه‌و کات و ئیستاش موافقی قسه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی کاک عیرفان بم به‌ڵام پێم وابوو نه ده‌بوو ئه‌و هه‌ڵایه‌ی له سه‌ر ساز بکه‌ن. له راستیدا قسه‌ی کاک عیرفان قسه‌ی خۆی نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌وه هه‌وای دوووبه‌ره‌کی و ئاوازی ده‌سته‌به‌ندی بوو که له قسه‌کانی دا ده‌نگی ده‌دایه‌وه.
من که رۆێشتم ئاگام لێ‌بوو کاک عه‌بدوڵای به‌هرامی بانگ کرا، به دوای ئه‌و دا کاک هه‌ژیر عه‌بدوڵا پوور و به دوای ئه‌و دا کاک خالید و خۆلاسه ئه‌وه‌نده‌ی من دیتم و ئاگادار بووم ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی ناوم هێنان بانگ کران و پرسیاریان لێ‌کرا. بۆ سبه‌ی ده‌نگۆیه‌ک قه‌لای داگرت که 5 که‌س نامه‌یه‌کیان ئیمزا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی عیرفان له حیزب ده‌ر بکه‌ن! من زۆرم گوێ نه‌دایه و له دڵه خۆمدا گوتم بزانه ئه‌و کاره‌ی حیزب به کوێ گه‌یشتووه که خه‌ڵک له سه‌ر یه‌ک قسه‌ی هه‌ڵه داوای ده‌رکردنی کادرێکی به توانای وه‌ک عیرفان ره‌هنموون بکه‌ن! خه‌فه‌تێکی زۆرم به‌و مه‌سه‌له‌وه ده‌خوارد و دیسان شوێنی زۆر خه‌راپی له سه‌ر من دانا. ئاخر چۆن رقه‌به‌رایه‌تی و جه‌ناح بازی ناسالم ده‌بێ بگاته ئه‌و راده‌یه که ئه‌ندامی حیزب به ده‌ستی خۆی داوای ده‌رکردنی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆی بکات؟
سێ چوار رۆژ به سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دا تێپه‌ڕ بوو، رۆژێک کاک ره‌حیم ده‌ستیار که گه‌نجێکی به گوڕ و تین هه‌ڵسوور بوو و وا بزانم ئه‌و کات له کتێبخانه‌ی حیزب کاری ده‌کرد، هات و گوتی کاک مه‌لابرایم کاتت هه‌یه پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین، منیش به‌سه‌ر چاوێکم کوت و له قه‌ڵا ده‌ستمان به پیاسه کردن و قسه‌کردن کرد. پاش هه‌ندێ باسی ئه‌و کێشه‌یه پرسیاری کرد و کوتی ئه‌رێ ده‌زانی ئه‌و پێنج که‌سه کێن ئه‌و نامه‌یان ئیمزا کردووه؟ کوتم کام نامه ؟ کوتی نامه‌ی ده‌رکردنی عیرفان، کوتم بیستوومه به‌ڵام نازانم. کوتی چۆن نازانی گۆیا یه‌ک له‌وان جه‌نابتی؟!
وه‌ک به‌رق بمگرێ وابوو. کاک ره‌حیم چۆن شتی واده‌بێ من چم به‌و کارانه داوه؟ نه‌خێر ئه‌و داستانه درێژه‌ی هه‌یه و وادیاره نابرێته‌وه.
زۆر له‌به‌ر ره‌حیم پارامه‌وه و داوام لێکرد که ته‌نیا پێم بڵێ ئه‌و که‌سه کێ بووه ئه‌و قسه‌یه‌ی لای ئه‌و کردووه با به‌ڵکوو سه‌رجاوه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته بدۆزمه‌وه؟ پاش ئیسراریکی زۆر ناوی ئه‌و که‌سه‌ی پێ کوتم به‌ڵام به‌ڵێنی لێهه‌ستاندم که باسی نه‌که‌م چون ناوبراو قه‌ولی لێهه‌ستاندبوو ناوی نه‌هێنێ. منیش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان به‌ڵێن تا ئێستا و له‌مه‌و دواوه‌ش باسی ئه‌و که‌سه ناکه‌م . دیاره ناوی هه‌ر 5 که‌سی پیکوتم که 4 یان وابزانم هه‌ر ئه‌وکه‌سانه بوون که ناوم هێناون له بانگ کردنه‌که‌ی کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی دا. به‌لام لێره‌وه و دیسان به کوردستان سوێند ده‌خۆم که من له ژیانم دا نه نامه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌م دیوه نه هه‌رگیز ئیمزا و داوای ده‌رکردنی عیرفانم له حیزب کردووه. ره‌نگه بتوانم هه‌مان سوێند له جیاتی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ش دووپاته که‌مه‌وه که ئاگایان له شتی وا نه‌بوو.
ئه‌و بوختانه دووهه‌مین تۆمه‌تی نامه‌ردانه بوو که له ناو حیزب دا بۆ من هه‌ڵده‌به‌سترا، ئیتر هیچ گومانم نه‌ما که من ناتوانم له وه‌ها جه‌وێک دا و له فه‌زایه‌کی له‌م چه‌شنه دا کار بکه‌م. من وه‌ک له نامه‌که دا بۆ کاک ته‌یموورم نووسیبوو، ماوه‌یه‌ک له مه‌هاباد بازاڕی بووم، زێڕینگه‌ر بووم ، رقابه‌تی زۆر ناسالم له ناو هه‌ندێ له زێڕینه‌گه‌ره‌کانی مه‌هاباد دا هه‌بوو، مشته‌ری لێک په‌شیمان کردنه‌وه و کێشه بۆ یه‌کتری ساز کردن و .... له حاڵێکدا من هه‌رگیز ئه‌و کێشانه‌م ده‌گه‌ڵ که‌س نه‌بوو، که‌سیش له‌و بازاره دا بوختانی بۆ هه‌ڵنه‌به‌ستم. که‌چی له ناو ئه‌و حیزبه‌ی هه‌موو ژیانم بۆ ته‌رخان کردووه و خێزان و دوو منداڵی جگه‌ر گۆشه‌م بۆ به‌جێ هێشتووه ئه‌وه عه‌داله‌ت و به‌شیک له هاوڕێیانم بوو به‌رامبه‌ر به من.
ئه‌وه نموونه‌یه‌کی بچووکی کێ به‌رکێ و ده‌سته به‌ندی و جناح بازی ناو حیزب بوو، من له‌وه دڵنیام هه‌ر من غه‌درم لێنه‌کرا، که‌سانی وه‌ک عیرفانی ره‌هنموون که زانکۆی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌واو کردبوو و هاتبووه ناو حیزب و به‌وپه‌ڕی دڵگه‌رمی کاری بۆ حیزب ده‌کرد، خۆی یه‌کێک له قوربانیانی ئه‌و ده‌سته به‌ندییه بوو. ئه‌و رۆژه‌ی که حیزبم به جێ ده‌هێشت زۆر راوه‌ستام تا عیرفانم بینی ماڵ ئاواییم لێخواست و یه‌کترمان ماچ کرد ، من نه ئه‌و کات و نه ئێستاس هیچم نه ده‌گه‌ل کاک ته‌یموور و نه‌ده‌گه‌ل کاک چه‌کۆ و نه‌ده‌گه‌ڵ کاک عیرفان نه‌بووه و نییه. دیاره هه‌رگیزیش ئه‌و رۆژه تاڵانه له‌بیر ناکه‌م، دڵم ژان ده‌کات کاتێ بیر ده‌که‌مه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر دڵسۆز و زۆر به توانا روو له باره‌گاکانی حیزب ده‌که‌ن به‌ڵام که‌سانێک بۆ مه‌رامی تایبه‌تی لێکیان ده‌که‌نه دوژمنی قه‌سته سه‌ر. من له‌وه دڵنیام عیرفان و خه‌ڵکانی دیکه که له حیزب ره‌نجان و له لایه‌نێک ره‌نجاون ئه‌وانیش ده‌ردی خۆیان هه‌یه و ئه‌وانیش ره‌نگه له من خه‌راپتریان لێبه‌سه‌ر هاتبێ. به‌لام ئه‌وان بێده‌نگ بوون و به جۆریکی دیکه قه‌ره‌بووی ئه‌و بی لوتفیانه ده‌که‌نه‌وه ومن به نووسینی ئه‌و چه‌ند دێڕه ئه‌و حیزبه وه‌بیر ئه‌و که‌سانه دێنمه‌وه که به‌ورۆژه‌یان گه‌یاند. به بڕوای من هیچ تاوانێک له‌وه گه‌وره‌تر نیه ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکێکی دڵگه‌رمی حیزب خۆشه‌ویست ئاوا ره‌فتار بکرێ.
کاتی رۆێشتنم نامه‌ی خودا حافیزیم له سه‌رمیزی کاری یه‌کێک لکه مه‌سئولان دانا، به‌ته‌واوی وجووده حاڵه‌تی گه‌شانه‌وه‌م له سیمای ئه‌و براده‌ره دا به‌دی کرد، دیار بوو له ناخه‌وه خۆشحاڵ بوو که من واز له حیزب دێنم و حیزب به‌جێ دێلم. دوا دیدار چوومه لای کاک مسته‌فا و ماڵاواییم لێکرد. کوتی زۆرم پێناخۆشه ده‌رۆی، له پشت میزه‌که‌ی هاته خوار و کوتی ، کاک مه‌لا برایم بمینه‌وه له گه‌ڵمان؟ کوتم کاک مسته‌فا بۆم ناکرێ به‌ڵام تکایه مه‌هێڵه ئه‌و حیزبه وێران بکه‌ن، مه‌هێڵن ئه‌و ده‌سته به‌ندییه له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه بکات. باماڵی حیزب له‌وه زیاتر کاول نه‌بێ. داوایه‌ک که ئێستاش هه‌ر وه‌ک جاران له جێی خۆیه‌تی.
هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م له بیر ناچێ که به چاوی پڕ له گریانه‌وه و بۆ دوا جار ئه‌و هه‌مووه ئینسانه فیداکار و له خۆ بردوو و ئه‌و هه‌مووه هاوڕێ و دۆست و خۆشه‌ویسته‌م به جێ هێشت ، دنیای منداڵانم به جێ هێشت که جگه‌رگۆشه‌م بوو! جێگای منداڵه‌کانی بۆ من گرتبۆوه. له ده‌روازه‌ی قه‌ڵا هاتمه ده‌رێ و کاری ته‌واو وه‌ختی حیزبیم به یه‌کجاری وه‌لانا. دیاره هه‌موو خه‌تایه‌ک ناوێمه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی وایان ره‌فتار ده‌گه‌ڵ کردم ، زۆر که‌س له کۆیه ماونه‌وه که سه‌ت قات له من خه‌راپتریان به‌سه‌ر هاتووه و هه‌ر ماویشنه‌وه، ئه‌وان ووره‌یان به‌رزتر و دڵیان گه‌وره‌تره. ئه‌وه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ که تواناکانی مرۆڤ هه‌میشه وهه‌موو کات وه‌ک یه‌ک نین.

No comments:
Post a Comment