کێ حیزبی دێمۆکراتی به‌و رۆژه گه‌یاند برایم جه‌هانگیری
دوو خاتیره‌ی تاڵ به‌شی یه‌که‌م
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 10 خاکه لێوه‌ی 1380 به یه‌کجاری کوردستان و شاره‌جوانه‌که‌ی مه‌هه‌بادم به‌جێ هێشت. ئه‌ویش پاش چه‌ند ڕۆژ خۆشاردنه‌وه‌و خۆ پاراستن، ئه‌و شه‌وه‌ی که ته‌مای به‌جێ هێشتنی مه‌هابادم گرت، چوومه‌وه ماڵێ و به‌یانی زوو سه‌عاتی 5 بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێ به‌ره‌و ترمیناڵی شار رۆیشتم. سواری ماشینێکی" سه‌واری"(پیکان) بووم و به‌ره‌و خانێ واته پیرانشار وه‌ڕێ که‌وتم و ژن و دوو منداڵی بچووکی ته‌مه‌ن 9 ساڵ و8 ساڵم له شیرن خه‌و دا به جێ هێشت.
کاتێ گه‌یشتمه پیرانشار تازه هه‌وا رووناک ده‌بوو سواری له‌ندرۆوێر بووم و حاجی ئۆمه‌ران بگره و هاتم. چاوه‌ڕی بووم ده‌روازه بکرێته‌وه و به جورێک خۆمان ئاوه دیو که‌ین. که‌چی له نه‌کاو ماشێنێکی په‌یکانی سپی هات و چه‌ند که‌سی لێدابه‌زین که کراسه‌که‌یان به سه‌ر شه‌لواره‌که‌یان دادابوو، ئه‌وه‌ش به‌زۆری شێوه‌ی پۆشینی جلوبه‌رگی سپا و ئیتلاعاتێکان بوو. ده‌س به‌جێ خڕیان کردینه‌وه و کارته‌ککانیان لێوه‌رگرتین و کوتیان هه‌ر که‌س له مه‌هاباد و بۆکان را هاتووه با بێته ئه‌م لایه و ئێمه‌یان وه‌لایه‌ک خست. ئه‌زقه‌زا که‌سێکی ناسیاویشی لێ بوو. ده‌رفه‌تی قسه‌کردن نه‌بوو هه‌ر مه‌ئمووره‌کان چوونه ناو خانووچکه‌که(کیوسک) من خێرا له‌و دیوه سیمییه وه‌ده‌رکه‌وتم و به بیانووی سیگار کڕین خۆم گه‌یانده لای له‌ندنرۆوێرێک که له‌وێ رایگرتبوو. کوتم کاکی برا بۆ کوێ ده‌چی؟ کوتی ئه‌گه‌ر مسافیر هه‌بێ خانێ! کوتم برۆ من پاره‌ی هه‌موو مسافره‌کانت ده‌ده‌مێ، به‌په‌له‌م ده‌بێ به جێه‌ک دا بگه‌مه ئه‌و دیو و باره‌کانم بێنمه‌وه. کابرا ده‌س به‌جێ ماشێنه‌ی هه‌ڵکرد و به‌ره‌و پیرانشار وه‌ڕێ که‌وتین. له‌و ماوه‌کورته دا کابرای شۆفیر پرسی باری چیت هه‌یه؟ ئه‌دی بۆ نه‌مایه‌وه تا ده‌روازه ده‌کرایه‌وه؟ کوتم کاکه ئه‌وانه په‌ڵپمان لێده‌گرن و به نێوی مه‌هابادی ئه‌زیه‌تمان ده‌که‌ن و وه‌دره‌نگێکان ده‌خه‌ن منیش مشته‌ریم هه‌یه و ده‌بێ به جێگایه‌کی دیکه دا بچمه ئه‌و دیو، 30 بارم رۆڵیکی بۆردیزێل هه‌یه ده‌بێ بیهێنمه‌وه. کوتی به کوێدا ؟ کوتم ده‌چمه سه‌رده‌شت و به‌وێدا هاسانتره!
کابرا بزه‌یه‌کی هاتێ و کوتی جا ئه‌و رێگا دووره‌ی بۆ ده‌پێوی بابه‌که‌م، با بت به‌مه ئه‌و گونده‌ی و ئه‌سپێک به کرێ بگره و لێی سوار به‌و به قه‌دی ئه‌وشاخه دا ئاوا به! ئه‌گه‌رچی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵه‌د بووم به‌ڵام له مێژ بوو پێی دا نه‌هاتبووم و نه‌مده‌زانی پایگای لێیه یان نا. منیش به کابرام کوت جا ئه‌گه‌ر که‌س ده‌ناسی زۆر باشه واده‌که‌م و له‌و سه‌ریشڕا باره‌کان هه‌ر به‌وان دا دێنمه‌وه. کابرای شۆفیر زۆری پێخوش بوو وادیار بوو‌و خزمێکی له‌و گونده هه‌بوو. راست چووینه گونده‌که و له ماڵێک لامان دا. له‌و ماوه‌یه دا یه‌کجار زۆر نیگه‌ران بووم و پێم وابوو ده‌س به‌جێ به دوامان دا دێن و ئیتر تووشی کێشه‌ی گه‌وره ده‌بم.
کاتێ وه‌دیوی حه‌وشه‌ی ماڵه کاروانچییه‌که که‌وتین، بۆنی نای گه‌نمه ته‌ندوور ده‌هات، کابرای شۆفیر زۆر به کاوه خۆ‌و منیش زۆر به‌په‌له، ئه‌و هه‌ر داوای نانی گه‌رم و شیرێژ و رۆنی که‌ره‌ی ده‌کرد و منیش ته‌نیا له بیری ئه‌وه دا بووم هه‌رچی زووتر وه‌ڕێ که‌وین و له‌و گونده دوور که‌وینه‌وه. نانی گه‌رم و شیرێژ و رۆنی که‌ره له سه‌ر مه‌جوعمه به‌پێی فیلان بوو، به‌ڵام من وه‌بیرم نایه خواردبێتم، ئه‌گه‌ریش خواردبێتم له‌به‌ر نیگه‌رانی هیچ تامێکم نه‌کردووه. به‌ڵێ سه‌رئه‌نجام کورێکی مێرمنداڵی باریکه‌ڵه په‌یدا بوو و کوتی مامه ئه‌سپه‌که حازره.
وه‌ڕێ که‌وتین و هه‌ر به پێیان ده‌قه‌دی هه‌ڵبووین. له کوڕه‌م پرسی ناوت چییه؟ کوتی هیوا؟ راچڵه‌کیم! ئاخر کوره گه‌وره‌که‌ی منیش ناوی هیوا بووکه له شیرین خه‌و دا، بێ ماچێکی کوڵمه‌ی به‌جێم هێشتبوو! کوتم هیوا گیان منیش کوڕه‌که‌م ناوی هیوایه. هیوا سه‌ری هه‌ڵێنا و بزیه‌کی هاتێ ...
هیوا زوو زوو لێی ده‌پرسیم ئه‌دی ئاغا بۆ نایه‌ی سوار بی. منیش پێم وابوو ئه‌گه‌ر سوار نه‌بم خێراتر ده‌ڕؤین. هه‌ر نه‌مده‌ویست سوار بم. به‌ڵام هیوا هێنده‌ی ئه‌و پرسیاره دووباره کرده‌وه که ناچار سوار بووم. هه‌ورازێکی زۆر رژد بوو، نزیک سه‌عاته رێیه‌ک له گوونده‌که دوور که‌تبووینه‌وه و من و هیوا به‌ده‌م رێگارۆێشتنه‌وه سه‌رگه‌رمی قسان بوون که له نه‌کاو له که‌نداڵێک سه‌ربازێک قوت بۆوه و کوتی ها .... هیوا بۆ کوێ ده‌چی؟ کوتی ئه‌ودیو. ئه‌و که سه‌رگه‌رمی قسه‌کردن ده‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌که بوو من بێ ئه‌وه‌ی خۆم شلوی بکه‌م ئه‌سپه‌م شڵ نه‌کرده‌وه و تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربازه‌م به‌جێ هێشت. هێنده دوور نه‌کوتبوومه که سه‌رباز هه‌رای کرد هه‌ییییی حاجیییی! بۆ کوێ وا سه‌رت به‌رداوه‌ته‌وه و ده‌ڕۆی؟! ئه‌سپه‌که‌م راگرت و گوتم ئێوه خه‌ریکی قسه‌کردنن و منیش به به‌په‌له‌م ده‌بێ بگه‌مه باره‌کانم و بیان هێنمه‌وه تا دره‌نگ نه‌بووه.
سه‌ربازه‌که به‌ره‌ورووم هات و منیش هه‌وساری ئه‌سپه‌که‌م وه‌رسوڕانده‌وه و بۆی گه‌ڕامه‌وه، لێی پرسیم باری چی؟ کوتم باری 30 وڵاغانم رۆڵیکی بۆردێزێلی هه‌یه و مشته‌ریم له سه‌ر مه‌حته‌لن ده‌بێ هه‌ر ئه‌وڕۆ بیانگه‌ینمه‌وه پیرانشار. سه‌رباز کوتی باره‌که له کوێیه؟ کوتم هه‌ر له‌و دیوی سنوور له سه‌ر حدوود. کوتی ئه‌گه‌ر ده‌زانی ئه‌وڕۆ ده‌یان هێنییه‌وه من پۆسته‌که‌م ناگۆڕم و بۆخۆم ئاگام لێت دبێ ده‌ڵێی چی؟ کوتم جا له‌وه باشتر هه‌ر نابێ. ها ئه‌وه شئرنییه بگره جارێ پاشان قسان ده‌که‌ین به‌ڵام نه‌که‌ی که‌سی دیکه بنێری تکایه هه‌ر بۆخۆت لێره به. سه‌ربازه گوتی نا حه‌تمه‌ن هه‌ر بۆخۆم ده‌مێنمه‌وه. کێشکچی دوایی ئه‌گه‌ر هات ده‌ڵێم وه‌ڕه‌زم و پێم خۆشه له‌و شاخه بمێنمه‌وه و بڕۆ تۆ ئیستراحه‌ت بکه، ئه‌ویش له خودای ده‌وێ. کوتم زۆر باشه.
سه‌ربازه ئیزنی داین که بڕۆین. دووباره ده‌قه‌دی شاخی هه‌ڵبووین. زۆری نه‌برد که سنوورمان به‌زاند و به بێ ده‌نگی مالاواییمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد که ئه‌و ماڵاواییه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. له لایه‌ک نیگه‌رانی ماڵ و منداڵ و له لایه‌ک ئاسووده له رزگار بوون له زیندانێکی به‌رفراوان به ناوی ئێران و کوردستانی ژێر ده‌سته‌ی ئێران مێشکمیان به خۆیانه‌وه مه‌شغووڵ کردبوو. له هه‌مان کاتدا به گوڕ و تینێکی زۆره‌وه به‌ره‌و هه‌وڵێر و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و قه‌ڵای دێمۆکڕات رۆێشتم و له‌هه‌مان ڕۆژ گه‌یشتمه کۆیه.
کاتێ گه‌یشتمه پرسگه یه‌که‌م جار داوای دیتنی کاک سمایل بازیارم کرد. سه‌عاتێک زیاتری گرت که کاک سمایل ماشینێکی نارد و منیان برده ماڵی خۆی، ده‌گه‌ڵ کاک سمایل زۆرمان قسه کرد و تا 3 ی 4 رۆژ من سه‌رباری ماڵی کاک سمایل بووم که هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به دوو دیوی بچووک به‌راستی جێگای ئه‌و میوانداریه نه‌بوو. به‌ڵام چار نه‌بوو هه‌موو هه‌وڵی حیزب له دیدار ده‌گه‌ڵ مامۆستاس ئه‌وه بوو که من بگه‌ڕێمه‌وه ناوخۆ به‌ڵام من به‌ڕاشکاوی به کاک سمایل و به‌ڕێز مامۆستاشم کوت که تازه گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ناکرێ. به‌ڵێ به ناچاری و له سه‌ر پێداگری خۆم ماڵی کاک سمایلم به جێ هیشت و تا دیاری کردنی شوێنی کار له فێرگه و له لای به‌رێز فه‌یزی مامه‌وه.
یه‌که‌م جار و به‌داخه‌وه به ڕاشکاوی ده‌سته به‌ندی و دووبه‌ره‌کیم له‌و شوێنه‌ڕا هه‌ست پێ‌کرد. به ئاشکرا دژی مامۆستا قسه ده‌کرا و بۆ کاک مسته‌فا هیجری ته‌بلیغ ده‌کرا، دیاره زۆر جاران بۆچونی منیشیان ده‌پرسی و راستیه‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه من پێم وابوو ئه‌وانه فشه‌ی ده‌که‌ن و ده‌یان هه‌وێ بزانن من چۆن بیر ده‌که‌مه‌وه که‌چی من قه‌ت خۆم له‌و باسه نه‌دا. رۆژان به خوێندنه‌وه و تاوێک قه‌ده‌م لیدان وئێورانیش به دانیشتن له دو‌ری سفره‌ی فێرگه ، چه‌ند رۆژێکم به‌م چه‌شنه برده سه‌ر. تا پێیان راگه‌یاندم که له رۆژنامه‌ی کوردستان دا ده‌ست به کار بم و منیش بارگه‌م پێچایه‌وه و به‌ره‌و قه‌لای دێمۆکرات و ده‌سته نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی کوردستان وه‌ڕێ که‌وتم.
درێژه‌ی هه‌یه
تێبینی: ده‌زانم کاتی دێمۆکراته‌کان ناسکه، به‌ڵام هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ندێ لاپه‌ڕه‌ی تاڵ پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م ئه‌وانه‌ی له‌و تاوانه دا ده‌ستیان هه‌بوو به خۆیان دا بێنه‌وه وبیرێک بکه‌نه‌وه هه‌میش ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی به خۆشه‌ویستی دێمۆکڕات روو له باره‌گاکانی دێمۆکرات ده‌که‌ن وشیار بن و وریا بن که له داوی ده‌سته به‌ندی باند بازی ئه‌وم و ئه‌و نه‌که‌ون و تا له وێران کردنی حیزبی شه‌هیدان دا به‌رپرسیار نه‌بن.

No comments:
Post a Comment