تاڵه ژین برایم جه‌هانگیری
له‌و به‌شه‌دا ئه‌گه‌ر ناوی که‌سانێک ته‌نیا به پیتی یه‌که‌می ناوه‌کانیان هات به‌و مانایه‌یه که ناوبراو یان له ناوخۆی کوردستانه یان به پێویستم نه‌زانیوه ناوی بێنم.
گه‌نجێکی تازه پێگه‌یشتوو بووم که چوومه ناو رێزه‌کانی حیزبی دێمۆکڕات، هه‌ر له ساڵی 57 و پێشتریش هۆگریم به کتێب خوێندنه‌وه هه‌بوو، به تایبه‌تی له ساڵی 57 به‌و لاوه و دوای رووخانی رێژیم هه‌ر وه‌ک مۆدیش بووبێ سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه سووره‌کان واته مارکسیسم لینینیسم بووم. بیری چه‌پ له‌مێشکم دا چه‌قه‌ره‌ی کردبوو به‌ڵام هه‌رگیز رۆژێ له رۆژان نه‌بووم به‌و چه‌په که پشت له کورد بکه‌م و بۆ پرۆلتاریای رووس و بۆ سیاسه‌ته‌کانی موسکۆ خۆم و وجوودی خۆم ته‌رخان بکه‌م.
وێڕای ئه‌وه‌ی که گه‌نجێکی تازه پێگه‌یشتوو بووم به‌ڵام هه‌ڵسوور و چالاک و به مشوور بووم، یه‌که‌م به‌رپرسایه‌تیم له حیزب به‌رپرسی ئیتیزامی و ئاگاداری زاخهو موهیمات له پادگانی مه‌هاباد بوو که وێڕای به‌رێز کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌و پادگانه و پاراستنی زاغه و موهیماتی ئه‌و پادگانهمان پێ سپیردرابوو. به‌ڕێز مه‌لا حه‌سه‌نی شێوه‌سه‌ڵی به‌رپرسی یه‌که‌م بوو. پاشان هاوکاری له شوڕای نیزامی و وه‌ک به‌رپرسی به‌شی ئاسایشی شار وێرای کاک سه‌رگورد عه‌باسی شه‌هید، کاک سه‌روان چه‌له‌پی شه‌هید، کاک حامید گه‌وهه‌ری، کاک عومه‌ر قازی که له شوڕای نیزامی شار دا هاوکار بووین.
دیاڕه به‌ر له‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی وه‌بیرم بێ ده‌گه‌ڵ سازمانی جه‌وانانی حیزبی دێمۆکڕات له ده‌وره‌یه‌ک دا له ئاشی پشکاوێ به‌شداریم کرد که دوایی ده‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه به ناو بانگه ناکۆکه‌که وێراێ، کاک که‌ریمی ئه‌ڵلا وه‌یسی شیخ جه‌عفه‌ری موفتی و نزیک ده دوازده که‌سی دیکه به دۆڵی ئه‌حمه‌د بری‌و دا به‌ره‌و سابڵاخ ملی رێگمان گرتبوو، هه‌مووی هه‌ر گه‌نج و هه‌مووی هه‌ر به ڕاستی ناشاره‌زا به‌لام خوین گه‌رم و پڕ له هه‌ست. لێره دا نه قڵێکی خۆش هه‌یه پێم حه‌یفه نهیگێڕمهوه.
سێ شه‌و له زیندانی به‌عسییه‌کاندا
ساڵی 1358 و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی سێ مانگه دا له گه‌ل کۆمه‌ڵێ ئه‌ندامی سازمانی جه‌وانانی حیزب دا، له ناوزه‌نگ و تووژه‌ڵ گیرسابوومه‌وه. باش له بیرم نییه چۆن بوو و کێ من و براده‌رێکی دیکه‌ی، به ناوی"س" "ب" راسپارد و کوتی ده‌بێ بچن فڵان که‌س له قه‌ڵادزێ بێننه‌وه. ئاخر ئه‌و له کنه خۆ ئه‌ندامی چالاکی سازمانی جهونان بوو. من ههوەڵێ باوه‌ڕم نه‌کرد که چۆن ده‌بێ بچین بۆ قه‌ڵادزێ و چۆن ئه‌و براده‌ره بینینه‌وه. پێم وابوو ئه‌وه هه‌ر کاری ئێمه نییه؛ به‌ڵام خۆ حیزبایه‌تیی ئه‌وده‌می وه‌ک ئه‌ره‌ته‌شی زه‌مانی شا وا بوو، نه پرسیار هه‌بوو و نه نایکه‌م و ناچم به‌ڕاستی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا حیزب تازه بوو و سازمانده‌هی و رێکخستن به‌ته‌واوی رێک و پێک نه‌بوو به‌ڵام دیسیپلین حوکمی ده‌کرد ! ملی رێگایه‌مان گرت و له نزیک سونێ یان شێنێ سواری ته‌راکتۆرێک بووین و وێڕای ژن و منداڵ و خه‌ڵکێکی زۆر که له ناو ترێلیی تهراکتۆرهکهدا بوون، ئێمه‌ش دانیشتبووین، له سه‌یته‌ره‌ی سونێ به سڵامه‌ت گوزهراین. دیاره من هیچ ترسێکم له سه‌دام و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی نه‌بوو، چوونکه پێموابوو ده‌بێ زۆری ئێمه خۆش بوێ. ئاخه‌ر ئێمه دژی ئێران شه‌ڕمان ده‌کرد. هه‌ر له رێیه و له ناو تهراکتۆرهکهدا پرسیاری ئه‌و ئوردوگایهمان کرد که ئه‌و که‌سه‌ی لێ‌بوو. کوتیان هه‌ر له ناو شاره و ئاسانه دیتنه‌وه‌ی. گه‌یشتینه قه‌ڵادزێ و دابه‌زین و چووینه ناو بازاڕ. هه‌ر وامان ده‌کرد یه‌کی لای خۆمانمان ده‌دیت! خۆلاسه ئاشنا زۆر بوون. له یه‌کێکمان که من زۆر چاکم ده‌ناسی پرسی؛ کاکه له فڵانه که‌س ده‌گه‌ڕێین. کوتی وه‌ڵا له‌و ئوردووگایهیه که منی لێم. کوتمان به قوربانه بچۆ پێی بڵێ ئه‌وە دوو که‌س هاتوون له دووت و ده‌یان هه‌وێ بت بینن، هه‌رچی زووتر وه‌رە با بتبینن. کوتی زۆر باشه، له‌و قاوه‌خانه‌یه دانیشن ئێستا دێمه‌وه. چی پێ نه‌چوو دۆسته‌ی سازمانی جه‌وانان په‌یدا بوو، له قاوه‌خانه دانیشتین و به ڕینوێنیی یه‌ک دوو کەسی باشووری بڕیارمان دا لای ئێوارێ ده‌گه‌ڵ تهراکتۆرهکانی سونێ بگه‌ڕێینه‌وه. جا ئه‌وجار ئیشتیای به‌سته‌نی و پاڵوودهمان کرد و کوتمان قوربان بۆمان بێنه. ئه‌وکات هه‌ر سێکمان ته‌مه‌نمان لە 22 و 23 تێنه‌ده‌په‌ڕی. دنیامان به فشه گرتبوو. ده‌مانکوت هەر که گه‌یشتینه‌وه ده‌ڵێین چووینه خاریج! خۆلاسه که‌یفمان زۆر ساز بوو. له پڕ ده‌ره‌جه‌دارێک، ئه‌وی لای خۆمان پێی ده‌ڵێن دیژبان و باشووری پێی ده‌ڵین ئینزیبات، هات و راست له به‌ر ده‌رگاکه راوه‌ستا. ده‌ستی بۆ فیتفیتهکهی سه‌ر شانی برد و دوو جاری لێدا. من راست له ڕووبه‌ڕووی ده‌رگاکه دانیشتبووم، قامکی شاده‌ی به‌رز کرده‌وه و هه‌ر به قامکی ئیشاره‌ی کرد 1 و 2 و 3 وه‌رنه ده‌رێ! سه‌برێکی کوتم سه‌رتان داخه‌ن و پاڵووودهی خۆتان بخۆن، به‌ڵکوو ده‌گه‌ڵ ئێمه‌ی نه‌بێ. دیسان فیتفیتهیهکی لێدا و چاوی بڕێک زیت کردن و به هه‌مان شێوه به قامکی بانگی هه‌ر سێکمانی کرد. ئه‌وجار رێگای گومان نه‌مابوو که ده‌گه‌ڵ ئێمه‌یه‌تی، دیسان خۆم له گێلی دا و ده‌ستم له سه‌ر سینگم دانا، پرسیم: من؟ ئه‌ویش به قامکی کوتی: هه‌ر سێکتان! هه‌رسێکمان پاڵووده نه‌خواردوو وه‌ده‌ر که‌وتین و کاکی دژبان به‌ره‌و ماشێنێکی بردین که له‌و لاوه راوه‌ستابوو. سواری ماشێنه‌که‌یان کردین و بڕۆ که بڕۆ. هێنده نهڕۆێشتین، وا دیار بوو شوێنه‌که هه‌ر ناو قه‌ڵادزێ یان نزیکی وێ بوو. بردیانین بۆ ناو پادگانێک(معهسکهرێک). چون له ناکاو گیراین و هیچ ئاماده‌کارییه‌کمان نه‌بوو، زۆر نیگه‌رانی وه‌ی بووم قسه‌کانمان یه‌ک نه‌بن. هه‌ر بۆیه له رێگا دا کوتم هه‌موومان هه‌ر ده‌لێین ئه‌ندامی حیزبین و رێگامان لێ ون بووه و ده‌مانهه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه ناو حیزب. پاش تاوێک بردیانینه ساڵۆنێک و دوایه‌ش له دیوێک دا هه‌ندێک پرسیاریان لێ‌کردین که چۆن هاتوون و به کوێ دا هاتوون، کوتمان ئه‌ندامی دێمۆکراتین و رێگامان لێ بزر بووه و که‌وتووینه‌ته ئێره و ئێستا دەمانههوێ بگه‌ڕێینه‌وه ناو حیزب. بڕێکمان لێ تووڕه بوون و له‌و دووه‌ی ده‌گه‌ڵم بوون، یه‌کیان شهقهزلـلهیهکیشی وێکەوت. ئه‌و جار ره‌پێچه‌کیان داین بۆ ژوورێکی که له ده‌رەوه‌ی ساڵۆنه‌که بوو. ده‌رگایان کرده‌وه و ده‌و ژووره‌یان هاویشتین. ژوور، چ ژوور! له به‌ر سوورهتاو وه‌ک پۆلوو داییسا، بۆگهنێو مێشکی سه‌ری پیاوی هه‌ڵده‌گرت. ژوور بریتی بوو له یه‌ک داڵانی بچووک و باریک که مستهڕاحێکی بێدهرکهشی تێدا بوو. که ئێمه چووین، کابرایه‌کی سه‌رده‌شتیشی لێ بوو که به ماتوڕ خۆی گهیاندبووە قه‌ڵادزێ؛ ئه‌و ماڵوێرانهش گیرابوو و له‌و شوێنه مابووەوه. وه‌ک شێتانی لێهاتبوو، وه‌ک ده‌یکوت نزیک مانگێک بوو ده‌وێدا بوو. له ژیانم دا زۆرم ناخۆشی دیوه و زۆرم چه‌رمه‌سه‌ریی رۆژگار چێشتووه، به‌ڵام ئه‌و رۆژانه‌م هه‌رگیز له بیر ناچن. هه‌وا یه‌کجار زۆر گه‌رم بوو، ده‌رگا ئاسنه‌که‌ی ئه‌و زیندانه به‌و گه‌رمایه هه‌ر بڵێسه‌ی لێههڵدهستا. جا وه‌ره 4 که‌س له‌و داڵانه دا که راستییه‌که‌ی ژوری تاکه که‌سی بوو بخۆ و بخه‌وه، به‌و حاڵه بیگوزهرینن. جا وه‌ره کاری ئاوده‌ستت هه‌با و له رووت هه‌ڵاتبا چووبایه سه‌راوێ؟ ئاوده‌ست گیرابوو و نه‌ده‌ڕۆیی. رۆژێ وه‌ک سه‌گ یه‌ک سه‌موونی ره‌قیان بۆ فڕێدهداین و هیچی دیکه. ده‌ره‌جه‌دارێکی(عهرێف) کوردی سوورکاره لای ئێواران، له به‌رماوی سه‌ربازه‌کان، بڕێک نۆک و فاسوولیای بۆ دێناین. خۆلاسه سه‌گ به حاڵمان بوو. به ڕۆژ زۆرمان تینوو ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رچی هاوارمان ده‌کرد ئاویان نه‌ده‌داینێ. رۆژێک ا- ڕ که به‌سته‌زمانه ئێمه هێنابوومانه ده‌رێ تا بیبه‌ینه‌وه لای حیزب، تینوێتی هێرشی بۆ هێنا. پرسی ئەرێ بابه بۆ خاتری خودای به عه‌ڕه‌بی به ئاو ده‌ڵێن چی؟ کوڕه خۆ نامانکوژن! کوتمان کاکه ده‌ڵێن "ما‌ء". دیوه‌که یان زیندانه‌که ده‌ربیجه‌یه‌کی بچووکی هه‌بوو که هه‌ر به ئاسن محه‌جه‌ری بۆ کرابوو و تهقریبەن درێژایی نیو میتر و به‌رزاییشی نیو میتر ده‌بوو. میله‌کانی بڕێک نیوانیان هه‌بوو. ا_ڕ سه‌ری به زۆری له‌و محجهرییه ڕاکرد و به هه‌موو ده‌مای خۆی هاواری کرد: "ماءءءءءءءءء"! ئه‌و جار دووباره‌ی کرده‌وه: "ماءءءءءءءءءءءءءءءءء"! ئێمه‌ش ترسمان ڕێ نیشت. به‌تایبه‌تی کابرا سه‌رده‌شتییه‌که زوو زوو ده‌یکوت: به خودای وه‌به‌ر شهقانمان ده‌ده‌ن، واز بێنه کاکه! ئه‌و ماءه ماءهت له چییه! خۆ تۆ نه‌بوویه بزن! به‌ڵێ پاش چه‌ند جار هاوار کردن سه‌ربازێک په‌یدا بوو و ا_ ڕ وه‌به‌ر زللان دا. کوتمان کوڕه سه‌رت بێنه ژورێ به‌سه! هاواری لێ بڵیند بوو، کوتی: سه‌رم تێگیراوه و نایه‌ته ده‌رێ. گوێچکه‌ی چووبوونه ئه‌ودیوی نه‌رده و میله ئاسنه‌کان و گیریان کردبوو. هه‌ر کابرای سه‌رباز قهدهمێکی لێده‌دا و یه‌ک زلـله‌ی لێ ده‌دا و ئێمه‌ش دهمانکێشا! که‌چی گوێچکه‌کانی وایان گیر کردبوو سه‌ری نه‌ده‌هاته ده‌رێ!
درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به وێنه‌که. له راسته‌وه 1-..... ، 2-کاک عیسا خەڵکی باکوورە ، 3_فه‌رمانده‌ی شه‌هید کاک شوان،4_ وابزانم مه‌لا خدری دا‌و داوێ، 5_برایم جه‌هانگیری
No comments:
Post a Comment