ئه‌و کاته‌ی وێنه‌کان ده‌دوێن برایم جه‌هانگیری
ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ ئاورێک له مێژووی سیاسیی و له ئازایه‌تی پێشمه‌رگه بده‌نه‌وه، وه‌ک نموونه سه‌ردانێکی لاپه‌ڕه‌ی "هێزی پێشه‌وا" بکه‌ن، بۆیه ده‌لێم وه‌ک نموونه چوونکه ئه‌و مێژووه که له‌و دا ته‌نیا وێنه‌کان دێنه گۆ به دڵنیاییه‌وه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و له لای هه‌موو هێزه‌کانی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه‌ش هه‌ر هه‌بووه و هه‌یه.
به دێنتنی ئه‌و وێنانه ئه‌وانه‌ی کۆنن و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌و پۆله پێشمه‌رگانه بوون بیره‌وه‌ری رۆژانی رابردوویان بۆ زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا چالاکن و له قه‌ده‌ر خۆیان دڕوویه‌ک له قالبی ئه‌و گه‌ڵه به‌ش مه‌ینه‌ته و ئه‌و کورده زۆرلێکراوه ده‌ردێنن ئه‌وا ویژدانیان ئاسووده‌یه و تاراده‌یه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی رازی بوون هه‌ڵده‌کێشن. ئه‌وانه‌ی هاوڕێی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگانه بوون و دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له ناو دنیای پڕ له پاره و دۆڵار و دراوی رۆژئاوا دا و له ناو خۆشگوزه‌رانی خۆیاندا نوقم بوون و خۆیان و گه‌ل و هاوڕێیانیان له بیر چۆته‌وه ره‌نگه ڕاچڵه‌کانێک ویژدانی نووستوویان وه‌خه‌به‌ر بێنێ و له سبه‌ی ڕۆژێ ڕا مانگێ ته‌نیا 2 سه‌عات بۆ کار و باری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، یان له حیزبه‌کان دا، یان له کامێنیتی و له لۆبیه کوردیه‌کاندا ته‌رخان بکه‌ن. من کاتی خۆی ئه‌و قسه‌یه‌م له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبی دا کردووه و ئێستاش ده‌ێڵێمه‌وه ئه‌گه‌ر کوردێک له مانگێک دا که ده‌کاته 720 سه‌عات نه‌توانێ دووسه‌عات کاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بکات جا له هه‌ر رێگایه‌کی مومکین و دیار ، له هه‌ر هێز و حیزب و رێکخراوێکی سیاسیی یان فه‌رهه‌نگی و کولتوریدا، به‌راستی ده‌بێ له خۆی و له کورد بوونی خۆی به‌شک بێ.
ره‌نگه ئه‌و نووسینه برێک رادیکاڵ بێ و به لانیک دا توند بنوێنێ به‌لام ئاخر چۆن مرۆڤ سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ستی سته‌م لێکراو بێ به‌لام ئاماده نییه له مانگێک دا که 720 سه‌عاته ته‌نیا 2 سه‌عات کاربکات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی؟ به‌تایبه‌تی رووی قسه‌م ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌یه که لێره‌و له‌وێ داده‌نێشن و هه‌ژده‌ر هه‌ژده‌ر قسه ده‌که‌ن و له ئیستیقلالی 4 پارچه که‌متر به هیچ رازی نین و رۆژ ه‌تا ئیوارێ سه‌راوان و بنا‌وان له حیزبه رۆژهه‌ڵاتیه‌کانیان هه‌ڵپێجاوه که بۆ له ده‌شتی کۆیه خه‌نووچکه ده‌تانباته‌وه؟! بۆ ناچنه‌وه و بۆ شۆڕشی نوێ وڕێ ناخه‌ن! ئه‌وانه که خۆیان له هه‌نده‌ران دانیشتوون و ده‌نگاین له جێگای نه‌رمه‌وه دێ دروشمی وازل هه‌ڵده‌گرن که‌چی خۆیان ئاماده نین بۆ هیچ کارێک .
ئه‌و گه‌لانه‌ی خۆیان له چنگ ژێرده‌ستی رزگار کردووه به دڵنیاییه‌وه به یه‌ک حیزب و به دوو حیزب رزگاریان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌وانی گه‌یاندۆته ڕیزی نه‌ته‌وه سه‌ربه‌رزه‌کان و گه‌له ئازاده‌کان و خاوه‌ن ئاڵا و نوێنه‌ر له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا هه‌ر حیزبایه‌تی نه‌بووه ، هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی و نه‌ته‌وه خوازی بووه که وه‌ک کولتوری گشتی و وه‌ک ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌رکه‌سه و له وقه‌ده‌ر خۆی کاری بۆ کردووه. به ژن و به پیاو به منداڵه‌وه. خۆزگه ئه‌و هه‌سته له ناو ئێمه‌ش دا وه‌ها گشتگیر ده‌بوو که که‌س به به‌هانه‌ی فڵانه حیزب و فیساره حیزب وا ده‌که‌ن و وا سیاسه‌ت ده‌که‌ن خۆی له کار نه‌دزیبایه‌وه، ئه‌گه‌ر بت هه‌وێ کارێک بکه‌ی که خزمه‌ت به گه‌ل و نیذشتمانت بگه‌یه‌نی ڕیگا زۆره، هه‌ر حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت نییه، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو و دیار هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که له بواری زمان و فه‌رهه‌نگی کورد دا کار و خه‌باتیان هه‌یه و چالاکن، ئه‌وان هه‌ر له سه‌ر ئه‌و فه‌یس بووکه کار و چالاکیان دیاره، شوێنیان له سه‌ر خه‌ڵکی داناوه، ده‌با هه‌ر که‌سه و له قه‌ده‌ر خۆی، هه‌ر که‌سه‌و به پێی توانا، ئه‌گه‌ر به جه‌سته ئه‌گه‌ر به قه‌ڵه‌م ئه‌گه‌ر به ماڵ با هه‌نگاوێک هه‌ڵگرین، با به‌هانه نه‌هێنینه‌وه، رێگا و جێگا زۆر مشه‌یه بۆ خزمه‌ت کردن به کورد و به کوردستان . با له خۆمان و له گه‌لی خۆمان خافڵ نه‌بین هه‌ر بینا به لا داهاتین، با که‌شکۆلێکی بچووکمان به شانه‌وه بێ بۆ تێشووی سه‌فه‌ری دوارۆژی کوردان.

No comments:
Post a Comment