تازه‌ترین خه‌به‌ر له مه‌هاباد له دێالۆگی من و دۆستێکی گیانیم برایم جه‌هانگیری
ئه‌و نیوه‌رۆیه ده‌گه‌ڵ دۆستێکی خۆشه‌ویستم چاتم ده‌کرد، باسی زۆر شتمان کرد و نهایه‌ت گه‌یشتمه ئه‌و پرسیاره و کوتم ده‌ی ویژدانه‌ن وه‌زع به گشتی چۆنه؟
کۆتی هه‌ندێ که‌س چۆنت دیون هه‌ر وان، هه‌ندێک ده‌ڵێی فووت داون هه‌ڵمساون عه‌جایب، ماڵ و داراییان نایه‌ته ئه‌ژمار، کوتم ده‌ی به‌من چی خودای ده‌کرد قه‌ڵا و باڵاخانه‌یان ده‌چووه که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک، خه‌به‌ری دیکه‌م بۆ باس بکه و بگێڕه‌وه؟ کوتی ده‌ی ئه‌وه‌ی تۆ لێی ده‌گه‌ڕێ له ته‌نکێی داوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرن ئه‌وانه‌ی گرفانیان زله و پڕ نابێ و چاوی ته‌ماحیشیان تێرنابێ جا بۆیه فه‌قیرانه پێیان ناکرێ ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی دیکه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی تۆ لێی ده‌گه‌ڕێی بده‌نه‌وه!
هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشا و کوتم ئه‌تۆ قه‌ت نه‌بوو دووقسه‌ی خۆشم بۆ بکه‌ی هه‌ر ئایه‌ی یه‌ئس ده‌زانی وبڕۆ به ده‌شتێدا! کوتی ده به مه‌رقه‌دی شێخی برهانی ئێستا هیچم بۆ باس نه‌کردووی؟
کوتم ڕه‌ببی ماڵت که‌ی ئاوه‌دان ده‌بێ به خێر ئێستا هیچت باس نه‌کردووه؟ کوتی نه‌وه‌ڵا ! جا منیش کوتم دا بێ زه‌حمه‌ت سفره‌ی دڵت بکه‌وه بزانم ده‌لێی چی له‌وه زیاتر! کوتی کاکه گیان ئه‌و گه‌نجانه‌ی تۆ کاتی خۆی هیوات پێ به‌ستبوون هه‌ر هه‌ن به‌ڵام زۆر که‌م بوونه‌وه. ده‌زانی بۆ؟ باوه‌ڕ بکه هه‌ر له ڕووبه‌ڕووی خانووه‌که‌ی خۆت له قه‌راخ ئه‌و چۆمه‌ی به ناوه‌ڕاستی شاری کوردایه‌تی دا ده‌ڕوات، هه‌ر لاوی کورده و به‌لا دادێ و هه‌ر کوڕی کورده سوره‌نگ به‌ده‌سته‌وه و له په‌نایه‌ک ده‌گه‌رێ ته‌زریق بکات! بیهێنه به‌رچاوی خۆت له هه‌ر ده میتری لانی که‌م دوو که‌س که‌وتوون! کاکه شاری ئازادیخوازن نه‌ما...... ! کوردایه‌تی نه‌ما..... مروڤایه‌تیش فت..... نازانێ چ به‌ڵایه‌ک به‌رۆکی گرتووین، ئیعتیاد گه‌یشتۆته دێهات و گوونده‌کانیشمان ئه‌ی هاوار ده لێم گه‌ڕێ..........
No comments:
Post a Comment