Wednesday, 11 September 2013

یادی قوربانیانی 11 سێپتامبر له‌ دڵ دا زیندوو

یادی قوربانیانی 11 سێپتامبر له‌ دڵ دا زیندوو

12 ساڵ له‌مه‌و به‌ر واته‌ له‌ 11 سه‌پتامبری 2001 ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر قه‌یشته‌ نیۆیۆرک و دوو بینای گه‌وره‌ی 100 و چه‌ند قات که‌ به‌ ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی ناودێر کرابوو، تێرۆریستان و دڵره‌شانی مێژوو، له‌ 11 ی سێپتامبردا هاوکات دووجنایه‌تی سامناکیان ئه‌نجام دا. یه‌که‌م پۆلێ خه‌ڵکی بێتاوانی ناو چه‌ند ته‌یاره‌یان وێڕای خودی ته‌یاره‌که‌ کرده‌ بۆمىیکی زیندوو و له‌ قه‌دی ئه‌و بینایه‌یان دان، دووهه‌م خه‌ڵکێکی زۆری مه‌ده‌نی ناو دوو بینای بازرگانی که‌ هیچ پێوه‌ندیان به‌ شه‌ڕو کێبه‌رکێی نیزامی و سیاسیی نه‌بوو کرده‌ ئامانجی هێرش و له‌ ناو گڕی رقی په‌نگ خواردووی خۆیان دا زیاتر له‌ 3000 که‌سیان ئاگر تێبه‌ردا و وه‌بن وێرانه‌کانی ئه‌و دوو بینا گه‌ره‌و گرانه‌یان دان.

 ئه‌گه‌رچی ئه‌و کرده‌وه‌ دژی ئینسانیه‌ بوو به‌ وه‌رچه‌رخانێکی جیددی دنیای رۆژئاوا له‌ سیاسه‌ت و پێداچوونه‌وه‌کی کوتوپڕ و کاردانه‌وه‌ی خێرای سه‌ربازی  وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌ کانی ئه‌مریکاشی به‌وا داهات به‌ڵام تا هه‌نووکه‌ش ترۆریسم هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و بێ گومان له‌م نێوه‌ دا و له‌ هۆکاری مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ دا ناکرێ ده‌وری ئاشکرا و وێرانکه‌ری رێژیمی ئیسلامی ئێران پشت گوێ بخرێ.

No comments:

Post a Comment