Friday, 27 September 2013

هێرۆ


هێرۆ




هێرۆ که‌سو کاره‌که‌م

هێرۆ باخچه‌ی پڕ گوڵی

ناو حه‌وشه‌و حه‌ساره‌که‌م


هێرۆ سۆمای چاوی لێڵ


چاوی له‌ چاوه‌ڕوانی


سوور داگه‌ڕاو،


خێچ و خێل


بڵێی که‌نگێ ده‌رکه‌وی


کارمامزه‌ی گه‌ردن کێل


******


هێرۆ په‌پووه‌ پاییزه‌


که‌سم ده‌ گوێم لێبگره‌


خۆ ده‌مێکه‌ له‌ مێژه‌


لێره‌ وه‌رزی پاییزه‌


ده‌ باڵ بگره‌ و ده‌رکه‌وه‌


سوکێ بفڕه‌ و سه‌رکه‌وه‌


باپیره‌ دووده‌ستی خۆی


کردۆته‌ په‌ناو په‌سیو


هه‌ر وچانێ به‌سیه‌تی


پاشان دووباره‌ بێخه‌م


وێرای شنه‌ی به‌ربه‌یان


وه‌ک په‌رییه‌ خه‌یاڵیه‌کان


له‌ هه‌وران وه‌سه‌ر که‌وه‌.....




وه‌ک شێعر سه‌یری مه‌که‌ن ته‌نها هه‌ستی خۆمه‌ له‌ چه‌ند وشه‌ی کوردیدا




وێنه‌که‌ هێرۆی نه‌وه‌مه‌

No comments:

Post a Comment