کورته‌یه‌ک له مێژووی ته‌له‌ویزیۆنه کوردیه‌کان تا ده‌گاته رووداو برایم جه‌هانگیری
یه‌که‌م ته‌له‌ویزیۆنی کوردی که دامه‌زرا و وه‌ک بۆمب له سه‌رتاسه‌ری کوردستان ته‌قییه‌وه مه‌د تی ڤی MED TV بوو، یه‌که‌م جار که له‌ماڵه دۆستێک و به دزی و به ترس و له‌رزه‌وه چاومان له‌و تی ڤی یه کرد یه‌که‌م قسه‌ی من ئه‌وه بوو که کورد تازه بوو به ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام چی پێنه‌چوو به دوو هۆکار له‌و بۆچوونه‌م سارد بوومه‌وه، یه‌که‌م حیزبی بوون و تاکڕه‌وی له راده به‌ده‌ری ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه و ورده ورده ده‌رکه‌و‌تنی که‌سانی دژ به‌ری حیزبی دێمۆکڕات و دژایه‌تی ئاشکرای دێمۆکرات له به‌رنامه‌کانی ئه‌و تی ڤی یه دا وای کرد به ته‌واوی لێی ناهومێد بم. به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه له رۆژهه‌ڵات توانی هه‌ندێ خه‌ڵکی دژبه‌ری دێمۆکرات بۆ لای خۆی راکێشی به‌لام هه‌ر زۆر زوو له ناو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات دا جێگه‌ی له‌ق بوو و نه‌یتوانی وه‌ک ته‌له‌ویزیۆنێکی کوردی ئه‌رکی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌و کورته‌یه له ژیانی مه‌د تی ڤی دا هه‌م وه‌ک ره‌خنه و هه‌میش وه‌ک ئه‌زموون بۆ تی ڤی یه‌کانی دیکه ده‌بوو ببایه به ده‌رس و په‌ندیان لێوه‌رگرتبایه به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌وانی دیکه‌ش به تایبه‌تی ته‌له‌ویزیۆنه حیزبیه‌کان و ئه‌وانه‌ی راسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ له خه‌تی حیزب دا بوون تا ڕاده‌یه‌ک به هه‌مان رێگا دا ڕۆیشتن تا گه‌یشتهNRT w K N N . به‌داخه‌وه ئه‌م دووه‌ش هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورد توانیان له بازنه‌ی حیزب و له دووبه‌ره‌کی و شه‌ڕی حیزبی خۆ به‌دوور ڕابگڕن و به تایبه‌تی KNN پاش ماوه‌یه‌کی کورت به ئاشکرا بوو به ته‌له‌ویزیۆنی زمانحاڵی گۆڕان ئه‌ویش لایه‌نی هه‌ره توند ئاژۆ و شه‌ڕانگێزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر له حه‌ق نه‌گوزه‌رێینNRT تا ئێستاش و تا راده‌یه‌ک پارسه‌نگێکی راگرتووه وله به‌رنامه‌کانی دا ئاوڕ له هه‌موو لایه‌ک ده‌داته‌وه و مه‌جال ده‌دا به هه‌موو که‌س و لایه‌نێک تا به‌شداری به‌رنامه‌کانی بکه‌ن و راو بۆچوونی جیاواز له سه‌ر مه‌سه‌له‌کان قه‌بووڵ ده‌کات ئه‌گه‌رچی ئه‌ویش زۆر به روونی سیاسه‌تی دژایه‌تی لایه‌نیکی زیاتر پێوه دیاره .
له تازه‌ترین تی ڤی یه‌کان RUDAW که ماوه‌یه‌کی کورته هاتۆته ناو مێدیای کوردییه‌وه، له روانگه‌ی منه‌وه باشترین و پرۆفیشناڵترین تی ڤی و له‌هه‌مان کات دا هه‌مه‌ره‌نگترین تی ڤی کوردییه، ده‌گه‌ڵ ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌و تی ڤی یه و پاش شۆکێکی کورت ماوه ده‌ست به‌جێ KNN و بزووتنه‌وه‌ی گؤران کێچیان ده‌که‌وڵی که‌وت و به ته‌له‌ویزیۆنی نه‌و‌ته‌که و ته‌له‌ویزیۆنی نێچیروان بارزانی ناویان برد و وه‌ها ترس سه‌رتاپای داگرتبوون هیچ ئاگایان له‌وه نه‌مابوو که لانی که‌م، گۆڕان وه‌ک بزووتنه‌ه‌یه‌کی مه‌ده‌نی وKNN وه‌ک ده‌سگایه‌کی راگه‌یاندنی پێشکه‌وتوو! ده‌بوو به پیر ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه‌وه چووبان و به‌خێرهاتنیان کردبا بۆ دنیای راگه‌یاندنی کوردی. به‌لام به پێچه‌وانه شه‌پۆلێکی به‌رینی جنێو سووکایه‌تیان له رێگای لایه‌نگرانی گۆشکراوی خۆیان دژی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه و شه‌خسی نێچیره‌وان بارزانی وه‌رێ خست و له‌و لاش لایه‌نگرانی پ ک ک و ته‌له‌ویزیۆنه‌کانی سه‌ر به‌و لایه‌نه هێڕشی به‌ربڵاوی خۆیان بۆ سه‌ر رووداو ده‌ست پێ‌کرد که که رووداو له لایه‌ن نێچیره‌وان و به ده‌ستووری میتی تورکیا داندراوه و به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌و قسانه ته‌نیا ئه‌وه بوو که رووداو سه‌باره‌ت به رۆژئاوای کوردستان ره‌خنه‌ی له هه‌ڵسوکه‌وتی پ ک ک و پ ی د ده‌گرت و تاکڕه‌وی ئه‌وانی له رۆژئاوا به جیدیی ئاشکرا ده‌کرد که ئه‌و سیاسه‌ته تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه. راستیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که برایانی پ ک ک فێر نه‌بوون و رانه‌هاتوون که‌س ره‌خنه‌یان لێبگرێ و هه‌رچی که ره‌خنه‌ش ده‌گرن ده‌س به جێ ده‌که‌ونه به‌ر تۆمه‌ت و بیڕێزی کردن و هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به رووداو گرتوویانه‌ته پێش به‌رامبه‌ر به تاک ولایه‌نی دیکه‌ش ده‌یگرنه پێش.
رووداو تی ڤی
ئه‌و هۆکاره‌ی منی هاندا تا ئه‌و بابه‌ته کورت و گشتیه بنووسم ئه‌وه‌یه که رووداو یه‌که‌م ته‌له‌ویزیۆنی کوردییه که ئاوڕ له کوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌داته‌وه و ئه‌گه‌رچی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئێستا خاوه‌ن ده‌نگ وره‌نگی خۆیانن به‌ڵام کاتێ رووداو له زۆربه‌ی بۆنه و موناسیبه‌ته‌کان دا حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان بێ جیاوازی بانگ ده‌کات و ده‌رد و ئازاری گه‌لی رۆژهه‌ڵات له زمان ئه‌وانه‌وه و له‌و تی ڤی یه به ئازادی باس ده‌کری رووداو په‌یامیکی دیکه ده‌باته رۆژهه‌ڵات و به دڵنیاییه‌وه سه‌رارای ئه‌و هه‌مووه هێرش و په‌لامارانه هه‌ر ئێستا رووداو له ناو دڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات دا هێلانه‌ی چێ کردووه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رووداو سه‌باره‌ت به رۆژئاواش هه‌مان ڕچه‌ی گرتووه ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه له‌وێ وه‌زعه‌که فه‌رق بکات به‌ڵام هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی رووداو له‌م به‌شه‌ش دا ده‌گه‌ڵ عه‌داله‌ت و ده‌گه‌ڵ ئازادی و ده‌گه‌ڵ بێر و ڕا جیاوازه‌کان و دان نان به‌و باوه‌ڕه جیاوازانه هاورایه و دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م شێوه‌یه درێژه به کاره‌کانی بدات له داهاتوویه‌کی نه هێنده دوور دا هه‌م کاری خۆی کردووه و هه‌میش شوێنی ئه‌رینی له‌سه‌ر شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی داده‌نێ و سه‌ره‌تای له‌زه‌تی ئازادی و سیمای میدیای ئازاد به گه‌لی کورد ده‌ناسێنێ. کورد وه‌ک هه‌موو میله‌تانی دیکه جگه له مێدیای حیزبی پێویستی به مێدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، من ناڵێم رووداو سه‌ربه‌خۆیه و له ئاکاریشی ڕا ناتوانم بڵێم سه‌ر به خۆ نیه به‌ڵام تا ئێره له هه‌موون له پێشتر و سه‌ربه‌خۆتره. زۆر به ئاسانی و به رۆژی رووناک ده‌بینین که رووداو ته‌له‌ویزیۆنی هه‌موو لایه‌که و هه‌موو لایه‌کیش خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه. هۆکاری دژایه‌تی سه‌خت و توند و تۆڵی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ته‌نیا جێگا له‌ق بوونیانه له ناو میدیای کوردی‌دا و هیچیتر نییه. به بڕوای من ده‌بوو ئه‌وانیش له جیاتی ئه‌و دژایه‌تیکردنه هه‌مان رچه‌یان گرتبا و پێشتریش که‌وتبان و بووبان به رکه‌به‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ک ماکه‌ی سووکایه‌تی و تۆمه‌ت و بوختانی سواو.

No comments:
Post a Comment