پیلانی له‌ناو بردنی حکوومه‌تی هه‌ریم نزیک بۆته‌وه برایم جه‌هانگیری
دوای له‌باربردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نۆره‌ی له‌ناو بردنی حکوومه‌تی هه‌رێمه
رێژیمی ئیسلامی ئیران توانی ئه‌وه‌ی ویستی ده‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بیکا کرد‌و و به ئه‌سپایی له باری برد، ئێستا به پلانێکی تۆکمه‌ی قاسم سوله‌یمانی و سپای قودس و سپای پاسداران، خه‌ریکی له ناو بردنی حکوومه‌تی هه‌رێمه. ئه‌وه‌ی کورد تۆسقاڵێ دڵی پێی خۆش بوو ئیدی له مه‌ترسی جیددی دایه، هه‌ر که‌س تۆزێ دوور بنوارێ و ئاسۆی سیاسه‌تی کورد و کێشه وناکۆکیه‌کان بێنێته به‌رچاو به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گات که مه‌ترسی جیددی له سه‌ر حکوومه‌تی هه‌ریم هه‌یه ، هه‌موو ئاماژه‌کان و هه‌موو هه‌نگاوه مه‌ترسیداره‌کان ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن که رێژیمی ئیسلامی ئێران به‌ده‌ستی خودی کوردان خه‌ریکه دوای له ناوبردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی حکوومه‌تی هه‌رێمیش له ناو ده‌بات.
له‌م نێوه دا ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌موو که‌س مه‌ترسی له ناو چوونی هه‌یه هێزه‌کانی رۆهه‌ڵاتی کوردستانن که بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجێک بده‌نه ئه‌و وه‌زعیه‌ته له ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌ترسیداره‌ی که هه‌نگاو به هه‌نگاو له وانیش نزیک ده‌بیته‌وه پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی مه‌سئولیه‌تی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر چاو بگرن هه‌ر وه‌ک جاران له جه‌غزی روانگه ته‌سکه‌کانی حیزبی بوون دا گیریان خواردووه و تا ئێستاش له هیچ بوارێک دا نه‌یانتوانیوه کۆده‌نگی و هاوده‌نگیه‌ک پێک بێنن.
رووداوه نه‌خوازراوه‌کان راست کاتێ ده‌قه‌ومن که لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی دروستی بۆ نه‌کرابێ ، که ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌رت روو‌و ده‌دات تۆ هه‌ر به‌ساده‌یی سه‌یری بکه‌ی و هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی واقعیت بۆ مه‌سله‌کان نه‌بێ. ئه‌و هێزانه‌ی هه‌موو سه‌رمایه‌یان و هه‌موو دڵخۆشیه‌کیان به مێژووی رابردۆوه به‌ستۆته‌وه و به خه‌یاڵی 30 ی و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاڵیان لێداوه‌ته‌وه. ئه‌و هێزانه ده‌بێ دڵنیا بن ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانه سه‌ری گرت که نیشانه‌کانی سه‌رگرتنی خه‌ریکه خۆ ده‌رده‌خه‌ن سبه‌ی له فریای کۆبوونه‌وه و سازش و ئاشته‌وایی ناکه‌ون و که‌سیش کاره‌که‌تان به‌رز نانرخێنێ. ئاخر پیلانه مه‌ترسیداره‌کان وا خه‌ریکه هه‌ناسه‌تان ده‌برێ و وه‌ک دۆڵپا لینگی به‌سه‌ر ملتان دا شۆڕده‌کاته‌وه بۆ وه‌خه‌به‌ر نایه‌ن؟! سبه‌ی رۆژێ و له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی ئێران له باشووری کوردسان دڵنیا بن ته‌نانه‌ت به‌ستنی کۆنفرانس و پیلۆنۆمیش ده‌بێ به ئیزنی ئه‌وان بێ ئه‌گه‌ر وه‌ک موجاهیدین په‌ڕ و باڵتان نه‌که‌ن! ئه‌و قسه‌یه بۆ مێژوو با بمێنێته‌وه و هه‌موو لایه‌ک با شاهید بێ، ئه‌ی حیزبه رۆژهه‌ڵاتیه‌کان! ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ، هه‌ر ئه‌مڕۆ به جیددی له فکری خۆتان ورۆژهه‌ڵات دا نه‌بن، دڵنیا بن سبه‌ی هه‌م خۆتان هه‌رززان ده‌فرۆشن و هه‌میش رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڕاج ده‌که‌ن!

No comments:
Post a Comment