ئای کورده ده‌ردت چه‌ند گرانه! برایم جه‌هانگیری
مرۆڤ جار و باره شتی ده‌بیسێ و شتی وا ده‌بینێ به‌و هه‌مووه ساڵ و ته‌مه‌نه‌وه سه‌ری لێ ده‌شێوێ. ئیتر ئه‌من له‌وه دڵنیام و هیچ گومانم نییه که که‌س له‌و کورده حاڵی نییه و ته‌نانه‌ت خودی کورده‌کانیش زۆر جاران له خۆیان ناگه‌ن!
هیچ نه‌بووه وه‌ک فارس ده‌ڵێن له کایه‌ک کێوێک ساز ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بووه و رووداوه ده هێنده‌ی پێوه ده‌نێن ئیدی ناڵێن بابه، با لانی که‌م هه‌ر چی روویداوه ئه‌وه باس بکرێ. 5 چه‌کداری سه‌ر به‌رێژیم کوژران، بێ ئه‌وه‌ی حدک وه‌عۆده‌ی بگرێ ئه‌ندامانی حدک هیچیان تێدا نه‌هێشته‌وه ته‌نانه‌ت خه‌به‌ر هات که کابرای جاش له سه‌رده‌شت له ترسان دڵی تۆقیوه....! هه‌زار ئافه‌ریم و ده‌ستخۆشانه‌یان بۆ چوو، ئێستا سه‌ر له نوێ خه‌ریکه هه‌ر بۆخۆیان ده‌یکه‌نه‌وه به خشه‌خش! ده وه‌ڵاهی وه‌بیلاهی به هه‌رسێکیان حورفی ده‌که‌لامه‌ڵاێێ ئه‌و چه‌کدارانه حدک کوشتوونی و برایه‌وه! خۆ ناکرێ وه‌ک جارێ پێشوو پێشمه‌رگه بچێته‌وه ناوخۆ و پاسدار و جاش ده‌وره‌یان بده‌ن و وه‌ک مریشکی ماشێنی سه‌ریان ببڕن! ئیتر ئه‌و هه‌مووه شێر و ڕیویه‌ی ناوێ و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌ویش که شیر و تیریان ده‌سووت هه‌ر قه‌باحه‌تێکه مه‌پرسه. دیاره خۆ تا حدکیش به‌ره‌سمی ئه‌و عه‌مه‌لیاته وه‌عۆده‌ی خۆی نه‌گرێ قانوونه‌ن له سه‌ری نابێته ماڵ.
به بڕوای من ئه‌و باسه ورده ورده کۆن بووه هه‌ر لێیگه‌رێن باشتره. کورد گوته‌نی چاکی مه‌که با خه‌راپ نه‌بێ! باسی شتی دیکه بکه‌ن و وێڕای ڕێزم به هه‌موو لایه‌ک هیچ پێویست ناکات که‌س ببێته ده‌مراستیی حدک چ بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و کرده‌وه‌یه و چ بۆ نه‌فی کردنی ، ئه‌وه‌ی کوتی حدک ئه‌و کرده‌یه‌ی ئه‌نجام داوه ئێستا بۆی روون بۆته‌وه هه‌ڵه‌ی کردووه و خه‌ریکی بادانه‌وه و پینه و په‌ڕۆکردنێتی. ئه‌وه‌ی دیکه خه‌ریکه بڵێ ئه‌و چه‌کدارانه له راستیدا هه‌ر بۆخۆیان خۆیان کوشتووه !!! و کوژرانی وانه هیچ پیوه‌ندی به حدکه‌وه نییه.
من پێموایه ئه‌وه ببێته ته‌جره‌به‌یه‌ک له خۆڕا که‌س نه‌بێته ده‌مڕاستی حیزبێک به تایبه‌تی ئه‌ندامانی حدک ئوسوول و پرنسیبه‌کانی ته‌شکیلاتی ڕه‌چاو بکه‌ن و به راشکاوی ده‌لێم له‌و بڕه ئازادیییه له ناو حدک دا هه‌یه که‌ڵکی خه‌راپ وه‌رنه‌گرن و به کوردی لاقیان له به‌ڕه‌ی خۆیان زیاتر رانه‌کێشن. هیچ حیزبێک بێ ته‌شکیلاتێکی به ئوسوول و پره‌نسیب ناتوانێ تا سه‌ر بڕ بکات، له سیاست دا و له باری روانگه‌و بیر باوه‌ر و باس و ده‌مه‌ته‌قێی ناوخۆیی ده‌کرێ لیبڕاڵ بی به‌ڵام له هیچ کوێی دنیا دا ته‌شکیلات به لیبراڵیه‌ت به‌ڕیوه ناچێ و له راستیدا ئه‌و لیبراڵیه‌ته جۆرێک به‌ره‌ڵایی ته‌شکیلاتیه و هیچیتر. ئه‌ندامانی و کادر و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کانی حدک و هه‌موو لایه‌نێکی دیکه ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێک دیسیپلین و نه‌زمی ته‌شکیلاتی حیزبه‌که‌یان له‌به‌ر چاو بێ. له هه‌ڵپه‌ڕین دا ئه‌گه‌ر یه‌کێک پێی غه‌ڵه‌ت بێ هه‌موو داوه‌ته‌که له جوانی ده‌خات و له‌نگییه‌ک ده داوه‌ته‌که ده‌خات به که‌س چاره‌ی نایه. تۆ بڵێی حیزبایه‌تی و ئوسول و پره‌نسیبه‌کانی ته‌شکیلاتی حیزبێک به قه‌را گه‌ڕی داوه‌تێک پێویستی به نه‌زم و هاوئاهه‌نگی نه‌بێ؟
تێبینی: ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه نییه که که‌سانێک له ناو حدک یان حیزبه‌کانی دیکه به‌هانه‌یان وه‌ده‌ست که‌وێ بۆ هه‌ڵپاچ داپاچی ناوخۆیی، ئه‌و بابه‌ته به نیازی لێک تێگه‌یشتن و لێک حاڵی بوون و نقورچێکی بچووکی دۆستانه نووسراوه.
No comments:
Post a Comment