قه‌رارگای هه‌مزه‌ی سه‌ر به سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌کات برایم جه‌هانگیری
سناریۆی ترۆری ئه‌ندامی هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له رۆژهه‌ڵات تایمز دا بڵاو کراوه‌ته‌وه له کاتی ناشتنی چه‌کداره کوژراوه‌کانی سه‌ر به‌رێژیم
سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی کردووه . دوای کوژرانی چه‌ند چه‌ند چه‌کدارێکی
سه‌ر به رێژیم به ده‌ستی هێزه‌کانی لایه‌نێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که تا ئێستاش
ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی دیار نییه و به‌ره‌سمی
هیچ لایه‌نێک ئه‌و کرده چه‌کداریه‌ی وه‌عۆده‌ی خۆی نه‌گرتووه، سپای پاسداران و فه‌رمانده
نیزامیه‌کانی سه‌ر به ڕیزژیم به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنده‌وه ده‌که‌ن.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه
و به تایبه‌تی له هه‌لوومه‌رجی شڵه‌ژانی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی و کێشه
و ناکۆکی و ناوخۆیی یه‌کیه‌تی نیشتمان و دوچاری قه‌یران هاتنی ئه‌و هێزه نیگه‌رانیه‌کان
زیاتر ده‌کات و به دووری مه‌زانن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پیگه‌ی باشتر و یارمه‌تی زیاتری
ئێرانیه‌کان سناریۆی ترۆری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه
بکه‌وێته به‌ر سه‌ودا و مامه‌ڵه و ته‌نانه‌ت دووباره بێته‌وه.
له کێشه‌ی و ناکۆکیه‌کانی ئیقیلم و ناوچه‌ییی له سه‌ر باشووری کوردستان و
له به‌رامبه‌ر پارتی دێمۆکراتی کوردستان دا که مه‌یله‌و تورکیایه ئێران خه‌ریکی
ئالکته‌رناتیو سازکردن و جێگره‌وه‌ی به هێزه له هه‌رێمی کوردستان. پارتی که هه‌م
به ریژه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ پارله‌مانی کوردستان و هه‌میش وه‌ک سوپا و هیزی شه‌ڕکه‌ر
ده‌سده‌لاتی زیاتری له هێزه‌کانی دیکه به‌ده‌سته‌وه وای کردووه که ئێران نیگه‌رانی
پێگه‌ی خۆی بێ له‌و ناچه‌یه و به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر
به ده‌وه‌ڵه‌تی ئه‌سه‌دیش پارتی و تورکیا یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک سیاسه‌تیان هه‌ڵبژارد
ئێران نیگه‌رانیه‌کانی زیاتر بوو. وه‌ک باس کراوه گۆیا ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕێگای قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سپای
قودس داوای له بارزانی کردووه که ئیزن بدات به ریگای کوردستانه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
بۆ هێزه‌کانی خۆی که له سوریا به قازانجی ئه‌سه‌د له شه‌ڕ دان و بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دیش
به‌رێ بکات و بارزانی ئه‌و شته‌ی قه‌بووڵ نه‌کردووه. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیکه رێژمی
ئێران و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سپای قودسی توڕه کردووه و بۆیه به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک خه‌ریکی پیلان گێران و تێکدانی ئه‌من
وئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه دا بوو که له ته‌قینه‌وه‌کانی
هه‌ولێر دا ئه‌نگوستی تاوان زیاتر له ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی شام بۆ لای سوپای قودسی
ئێران ڕاده‌کێشرا. هه‌ر ئێستا به ئاشکرا گؤرانی ڕوانگه و و جیتاوازی روانین به‌رانبه‌ر به سوریا و شه‌ڕی
ناوخۆیی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵوێستی هه‌ندێک لایه‌نی کوردی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیش
که ده‌نگۆی نزیکی له ئێرانیان له‌سه‌ره وه‌دیار که‌وتووه. ئه‌و هێز یان ئه‌و
هێزانه وه‌رده ورده له دژایه‌تی کردنی ئه‌سه‌د خۆیان دزیوه‌ته‌وه و زۆرتر ته‌بلیغاته‌که
له دژی جه‌بهه‌تولنوسره و به قازانجی پ
ی د له ماڵپه‌ڕ و سایه‌تکانیان دا ده‌بینرێ. ئه‌گه‌رچی دیفاع له پ ی د و هێزه‌کوردیه‌کانی سوریا ئه‌رکی نیشتمانیه و ئه‌رینیه
به‌ڵام له هه‌مان کات خۆ دزینه‌وه له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ ده‌نگووباسه‌کانی سووریا
و بێده‌نگی له ئاست کوشتاری خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان له لایه‌ن ئه‌رته‌شی سوریا به جۆرێک
نزیک بوونه‌وه له سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی ئێران له به‌رامبه‌ر سوریا دا دێته ئه‌ژمار .
هه‌ر ئه‌و وه‌زعه
وای کردووه که سوپای قودس که ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه و هه‌یه له ترۆر و ته‌قاندنه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی ئیران و له زۆر شوێنی جیهان دا دووباره به بیانووی هه‌ڕه‌شه و
تۆڵه کردنه‌وه له ئه‌نجام ده‌رانی کوشتنی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌و سپایه پلانه مه‌ترسیداره‌کانیان ئاشکرا بن و زه‌نگی
مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێبدرێ. جگه
له‌مه قاسم سوله‌یمانی و سپای قودس که پێشتریش به
ترۆری ئه‌ندام و کادری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شی مێژوووییان بۆ خۆیان و بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کاته‌ی کوردستان
تۆمار کردووه وا دیاره بێکار دانانیشن وبێ ده‌نگ نابن و به به‌رنامه و زۆر لێزانانه
خه‌ریکن جارێکی دیکه نائه‌منی و کێشه‌ی جیددی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌که‌ن و
له‌م نێوه دا‌و به دوای کوژرانی چه‌ند چه‌کدارێکی سه‌ر به‌و سوپایه و دوای هه‌ڕه‌شه‌ی
تۆڵه کردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی سپا له لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کرده سه‌ربازیانه
ئه‌و هێزانه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به جیدی بگرن و به‌شی ئه‌منه‌یتی
خۆیان به شێوازێکی نوێ و واقعبیتنانه به‌رۆژ بکه‌نه‌وه.
دیاره دنیای
ئه‌مڕۆ دنیای 90 ه‌کان نییه که خوێنی تیکۆشه‌رانی دێمۆکرات بکرێته هه‌وێنی سه‌ودایه‌کی
قێزه‌ونی سیاسیی و له لهایه‌ن هێزێکی شۆڕشگێری سیاسیی کوردییه‌وه هه‌رزان فرۆش
بکرێ. بوونی رایه‌ڵه‌ی هه‌راو و به‌رینی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئینتێر نێت و
سه‌ته‌لایت که له چاو ئه‌وکاتی هه‌ر بۆ پێک هه‌ڵکێشان نابێ ئه‌و هوشداریه ده‌دا
به لایه‌نه‌کان که وشیار و وریا بن و بۆ خاتری شه‌ڕی گرووهی و کێ به‌ر کێی حیزبی
جارێکی دیکه سه‌ودا له سه‌ر تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات ئاسان نییه و به دڵنیاییه‌وه
نه خه‌ڵک و نه رۆشنبیر و نه رۆژنامه نووس و چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و سیاسه‌تیش
له‌و که‌سانه خۆش نابن که بیانهه‌وێ وه‌ک ساڵی 90 به‌و لاوه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌گه‌ڵ
تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات بکه‌ن.
No comments:
Post a Comment