با ئاوڕێک له خۆمان و له فه‌یس بووک بده‌ینه‌وه
له ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵی رابردوو دا من له‌و فه‌یس بووکه نازه‌نینه دۆستی یه‌کجار زۆر باشم په‌یدا کردوون، خه‌ڵکی خۆشه‌وسیتی دووره وڵاتم دیوه‌ته‌وه، له گه‌ڵ هاوڕێ و ره‌فیقی زۆر شاره‌زا که‌وتوومه‌ته باس و دیالۆگ و زۆر شتییان لێ فێر بووم، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و پرسیاره له به‌ر چاوم قوت ده‌بێته‌وه که ئاخۆ هه‌ندێ له دۆستانی زۆر خۆشه‌ویس

ت
بۆ دیار نه‌ماون؟ بۆ ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه زۆر دۆستایه‌تیمان گه‌رم و
گوڕ بوو ئێستا ئه‌و دۆستایه‌تییه وا تینی نه‌ماوه و ساردی و سڕی
دایگرتووه؟ بۆ ئه‌و دۆستانه‌ی که زه‌مانێک هه‌موو شتێکی یه‌کتریان هه‌ر
به چاو به‌ستراوه‌یی لایک ده‌کرد و له دووی یه‌کتریان ده‌دا ئێستا وا
نه‌ماون؟ دۆستێک له نێوخۆی وڵات شتێک ده‌نووسێ و بێ له‌به‌ر چاوگرتنی
پێگه و شوێنی ئه‌و که‌سه خه‌ریکین دای ده‌پاچین! له‌بن ئیدئۆلۆژی و بیری
یه‌کجار ته‌سکی گروپی و ده‌سته‌یی و حیزبی دا خه‌ریکین ده‌یهاڕین! یه‌کێک
که تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک مه‌سه‌له هاوڕامان بوو، ببو
به قیبله‌ی ئامال، پۆسته‌کانیمان شێڕ ده‌کرد، لایکی به
چاوبه‌ستراوه‌ییمان بۆ داده‌نا و..... ئیستا له به‌ر چاومان سووک بووه .
بۆ؟ ئه‌وی دیکه چون ئێستا ده‌قاو ده‌ق وه‌ک من بیر ناکاته‌وه له لوتف و
مه‌رحه‌مه‌تی من و دۆستانی من بیبه‌رییه، ئه‌وه له حاڵێکدایه که هه‌ر
هه‌موومان، کوردین، له نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ستی به‌شخوراوین، هه‌ر
هه‌موومان، ئازادی و رزگاری کوردستان‌مان خۆش ده‌وێ، هه‌ر هه‌موومان دژی
داگیرکه‌رانین و......! ئه‌ی که وایه بۆ وا پڕش و بڵاوین؟ ئه‌وی له
هه‌مووی سه‌یرتره ئه‌مه‌یه که هه‌میشه هه‌موومان گله‌یی که نا،
کوتکێکمان به‌ده‌سته‌وه بۆ کوتانی حیزبه‌کان، ئه‌رێ بۆ یه‌ک ناگرن! بۆ
وێک هه‌ڵناکه‌ن؟! ئاخر هاورێم چۆن یه‌ک بگرن، چۆن وێک هه‌ڵبکه‌ن؟ بۆ من و
تۆ وێکمان هه‌ڵکردووه؟ یه‌کین و یه‌کگرتوون؟ بۆ ئه‌وان له دنیایه‌کی
دیکه‌ی جیاواز ڕاهاتوون؟ ئاخر ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک و من و تۆن، راست وه‌ک من
وتۆ. به‌و ته‌فاوه‌ته‌ی ئه‌وان بڕێک ده‌سه‌ڵاتی ده‌وروبه‌ری خۆیان هه‌یه و
من و تۆ شوکور بۆ که‌ریمی کارساز نیمانه! من پێم وایه هه‌مووی
ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌کات که ئێمه به شێوه‌یه‌کی گشتی را نه‌هاتوین و فیر
نه‌کراوین و یان ره‌نگه هه‌ر ژێنه‌که‌مان وا بێ که مه‌ودای
بیرکردنه‌وه‌مان ته‌سک بێ و دوور ر‌وانینمان هه‌ر به قسه بێ و به
کرده‌وه هه‌ر بستێک به‌رپێی خۆمان ببینین و به‌س. له حاڵێکدا :
یه‌که‌م له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تیشدا دنیایه‌ک هه‌یه
دووهه‌م له سیاسه‌ت دا روانگه‌کان جیاوازن و هه‌ر که‌س مافی خۆیه‌تی چۆن بیر ده‌کاته‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س هه‌موو شتێک هه‌ر له بازنه‌ی بیری خۆیدا و گروپی خۆیدا ببینێته‌وه دڵنیا بین حاڵمان له‌وه باشتر نابێ . که وایه، خۆزگه هه‌ر که‌سمان به‌و روانگانه‌وه خۆش بوێ و قه‌بووڵ بێ که جیاوازی ده‌گه‌ڵ بۆچوون و روانگه‌کانی ئێمه‌دا هه‌یه. ئه‌وده‌م ده‌توانین هه‌ست بکه‌ین که هه‌م دڵمان گه‌وره‌تره و هه‌م مه‌ودای ر‌وانینمان گه‌لێ فراوانتره له روانینی حیزبی و گروهی، ئه‌و ده‌م مه‌ودای ر‌وانینمان ده‌بێته پانتایی کوردستان. با کوردستان‌مان به هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌کان ، بیره جیاوه‌زه‌کان، حیزبه جیاوازه‌کانه‌وه خۆش بوێ.آ

No comments:
Post a Comment