وڕێنه‌یه‌کی پێش خه‌وتن... برایم جه‌هانگیری
هاوڕێم ، برام، خوشکم.... دایک و ...... خۆشه‌ویست
دۆستی زیده ئازیز، که به‌یه‌که‌وه ته‌مای سه‌فه‌رمان گرت هه‌رگیز
هه‌وڵ مه‌ده کاتێ که‌تۆ له ناو ته‌خته‌که‌ت پاڵ که‌وتووی و خۆت به
ته‌ماشای ته‌له‌ویزیۆن و فیلمێکی شه‌ڕانییه‌وه خه‌ریک کردووه منیش راست
وه‌ک تۆ بکه‌م، نا ...که‌سه‌که‌م من ده‌م هه‌وێ برۆم له قه‌راخ ئه‌و
ده‌ریا تووڕه‌یه پیاسه‌یه‌ک ب
که‌م و
ئه‌وجار له سه‌ر شوێنێکی بڕێک به‌رز، ته‌پۆڵکه‌یه‌ک، بناری شاخێک،
به‌رزایی پردێک، بۆ ماوه‌یه‌ک له‌و شه‌پۆلانه بڕوانم که خۆ به‌ره‌و
که‌نار ده‌کوتن.
خوشک‌و برای زیده ئازیز، کاتێ له سه‌ر سفره‌یه‌ک به
یه‌که‌وه دانیشتین، پێتان وانه‌بێ هه‌رچه‌ندی ئیوه و هه‌رچۆنی ئێوه
ئه‌و هه‌رشته‌و پڵاوه‌تان پێخۆشه منیش هه‌ر پێم خۆش بێ. نا ...ره‌نگه من
زیاتر که‌یفم به شۆرباو باینجانێکی خه‌ستی دایکم بێ که دوو هێلکه‌ی تێ
ده‌تڵه‌قاند و بۆی به هێڵه‌گ داده‌کردم و له‌پێشی داده‌نام! ئاخر رقی
دنیایه‌م له پێستی ته‌ماته و باینجانی سووره! که‌چی دوکتوری خزم و
هاوڕێم که‌یفی به‌و پێسته ته‌ماته‌یه ده‌هات و ده‌یکوت ئه‌تۆ شێتی ئه‌و
پێسته بۆ ریخۆڵه یه‌کجار زۆر باشه!
هاوڕێم که‌سه‌که‌م،
هاوسه‌نگه‌رم، پشت و په‌نام، با ده‌گه‌ڵ یه‌ک له یه‌ک ره‌گه‌ز بین، با له
یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست بین، با له یه‌ک حیزبی خه‌باتکار هاوسه‌نه‌گه‌ر
و هاوڕێ بین، داوای لێبوردنت لێده‌که‌م ، من ناتوانم له سه‌ر هه‌موو
مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌ر ده‌قاو ده‌ق وه‌ک تۆ بیر بکه‌مه‌وه، هه‌روه‌ک تۆش وه‌ک
من بیر ناکه‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر منیش هه‌موو روانگه‌یه‌کم هه‌ر وه‌ک تۆ با
پێویست نه‌بوو ناوم مه‌لا برایم بێ. هه‌وڵ مه‌ده هه‌موو بیرێکی خۆت
به‌سه‌ر مندا بسه‌پێنی. نا به دڵنیاییه‌وه من له هه‌موو مه‌سه‌له و
بابه‌تێکدا ده‌قاو ده‌ق وه‌ک تۆ بیر ناکه‌مه‌وه.
نام هه‌وێ له بنی کووله‌که‌ی ده‌م و حه‌ز ده‌که‌م خوێنه‌ری خۆشه‌ویست خۆی هه‌ست بکا و قه‌بووڵ بکا که روانگه‌کان جیاوازن، ته‌نانه‌ت له نێوان یه‌م بنه ماڵه دا، له نێوان دو برا، دوو خوشک، دوو ره‌فیق، ئای چه‌ند خۆشه به‌و جیاوازیانه‌وه یه‌کترمان خۆش بوێ و یه‌کترمان قه‌بووڵ بێ.
No comments:
Post a Comment